Home / په‌رتووكخانه‌ / فەلسەفەی مێژوو / فەلسەفە لە مێژوو دا

فەلسەفە لە مێژوو دا


‎ئامادەکردنی: فەریدون عبدالخالق سالح
‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو
‎زانكۆی سۆران

‎فەلسەفە یێکێکە لە زانستە کۆنەکان کە لە مێژوودا دەرکەووتوە، بەوو پێیەی فەیلەسووفەکان بە شێوازی لۆژیکی و عقلانی و فەلسەفەی دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای حەقیقەت و مەعریفەدا. لەو کاتەووە تا ئەمڕۆش فەلسەفە وەک یێکێک لە بناغە بنەڕەتیەکانی بیر کردنەووەو شیکردنەوە لە زۆر بووار دا دەمێنێتەوە
‎فەلسەفە بۆ مێژوو بە گشتی گرینگە، بەوو پێیەی یارمەتی دەرە بۆ تێگەیشت نوو شیکردنەوەی جیهان، هەروەها یارمەتی دەرە بۆ تێگەیشتن لە مرۆڤ و شیکردنەوەی ڕەفتارو بیرکرنەوەکانی. هەرووەها یارمەتی دەرە لە پێناسەکردنی ئەوو بەهاو نۆڕمانەی کە کۆمەلگاوو شارستانیەتەکان بەڕێووە دەبەن،هەروەها چووارچێوەیەکی فەلسەفەی بۆ شیکرنەووە و لێک دانەوەی ڕوداوە مێژوویەکان دابین دەکات
‎لە بواری فەلسەفە دا بە تایبەتی، فەلسەفە بەشدارە لە پەرەپێدانی بیرۆکەوو تیۆرە فەلسەفەیەکان ، بناغە بۆ تێگەیشتن لە بوون و واقیعوو مرۆڤ دابین دەکات و میتۆدێک بۆ لێکۆلینەووەی زانستی و فەلسەفە و ڕەخنەی دابین دەکات . لە ڕێگای مێژووی فەلسەفەوە دەتوانین بیرۆکەوو تیۆریەکان بە تێپەڕ بوونی کات چۆن پەرەیان سەندووە ، چۆن کاریگەری باروو دۆخی کۆمەلایەتی و سیاسی و کلتووری لە کۆمەلگا جیاوازەکان دا کەووت وە .
‎بە گشتی دەکرێ بلێین فەلسەفە لە مێژوو دا زۆر گرینگە ، بەوو پێیەی بەژدارە لە تێگەیشتن لە واقیعوو مرۆڤ ، پەرە پێدانی بیرۆکەوو تیۆریەکان ، دەستنیشان کردنی بەهاو پێووەرەکان کە کۆمەلگاکان بەڕێووە دەبەن وە فەلسەفەییەکیش دابین دەکات لە چوارچێووەی تووێژینەوەی زانستی و فەلسەفەی و ڕەخنەی.
‎فەلسەفە لە مێژوو دا گرینگیەکی زۆری هەیە لە بەر چەند هۆکارێک:
‎تێگەیشتن لە بوون و ڕاستی :فەلسەفە یارمەتی دەرە لە بیرکردنەوەی قوول لە پرسیارەکانی بوون و ڕاستی ، وە هەرووەها یارمەتی مرۆڤایەتی دەدات لە هەوول دان بۆ تێگەیشتن لە جیهانی دەورو بەری. فەلسەفە بەژدارە لە گەشە کردنی بیرۆکەوو چەمکەکان کە کاریگەریان لە سەر تێڕوانینی ئێمە بۆ جیهان و خۆمان هەیە
‎پەرەپێدانی میتۆدی زانستی : لە مێژووی فەلسەفە دا میتۆدی تووێژینەوەی زانستی و بیرکردنەوەی ڕەخنەی پەرەی پێداوە ، کە بە بنەمای زانستی سەردەم پێک دەهێنێت. بۆ نموونە فەلسەفەی زانست باس لە سوورشتی زانستی شێوازەکانی دەرئەنجاموو دۆزینەوە دەکات
‎کاریگەری لە سەر کلتوورو بیرکردنەوە : فەلسەفە بەژدارە لە دوورست بوونی کوولتورەکان و بیرکردنەوەی مرۆڤ. فەلسەفە پرسیاری بەهاو ئەخلاق و ئاین و سیاسەت و کۆمەلگا لە گەل خۆیدا هەلدەگرێت و هانی مرۆڤایەتی دەدات بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنە گرانە و لێ پرسینەوە لە ڕاستیەکانی بنەڕەتیەکانی ژیان
‎شیکردنەوەی چەمک و کێشەکان: فەلسەفە ئالۆز ترین چەمک و بیرۆکە و ‌کێشەکان لە بووارە جیاوازەکان دا شیدەکاتەوە، جا چ ئەخلاق ، سیاسەت ، جوانی ، یان مەعریفە. لە ڕێگەی ئەم شیکردنەوەیە تیۆری و چەمکی نووێ کە ڕەنگە کاریگەریان هەبێت لە سەر گەشەسەندنی کۆمەلگا و کلتوور پەرە پێدەدرێت.
‎هاندانی خۆڕاگری :فەلسەفە هانی تاکەکان دەدات بە جیا بیر بکەنەوە خۆیان شیکاری بکەن، ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ پەرە پێدانی توانا فیکری و دەربڕینەکانیان.
‎یێکێ لە دەرەنجامەکان سەبارەت بە فەلسەفە لە مێژوودا ئەووەیە کە ڕۆلێکی چارەنووس ساز لە داڕشتنی : گەشە کردن و پێشکەووتنی مرۆڤایەتی دا بینیوە. لێرەدا چەند ئەنجامێکی گیرینگ دەخەینە ڕوو
‎پەرەسەندنی مەعریفەوو زانست: بە درێژای مێژوو فەلسەفە، چەندین بیرۆکەوو تیۆری پەرەیان پێدراوە کە بەژداریان لە پێشکەووتنی زانستی مرۆڤدا کردووە. لە فەیلەسووفی یۆنانی وەک ئەفلاتوون و ئەرستۆ تا دەگاتە فەیلەسووفە مۆردێرنەکانی وەک دیکارت و نیچە ، بیرۆکەکەیان بەژداریان کرد لە گەشەکردنی زۆر بووار دا ، لە وانە خوودی فەلسەفە ، زانستە سوورشتیەکان ، بیرکاری ، فیزیا ، دەروون ناسی و زۆر شتی تر .
‎پەرەسەندنی بیری سیاسی و کۆمەلایەتی :فەلسەفە کاریگەری لە سەر بیری سیاسی و کۆمەلایەتیش هەبووە. لە ڕێگای بیرۆکەی فەلسەفە سیاسیەکانی وەک ماکیافێلی ڕۆستۆو مارکس و میلە و تیۆریەکانی حووکمڕانی و دات پەرووەری و کۆمەلگاوو دەسەلات و ئازادی پەرەیان پێدرا. ئەم بیرۆکەی و تیۆریانە تا ئەمڕۆش کاریگەریەکی زۆریان لە سەر سیاسەت و کۆمەلگا هەیە.

‎لیستی سەرچاوەکان
https://www.hindawi.org/books/60208147/

https://bookccino.com/XjVWVO
https://almerja.com/reading.php?idm=78688

About دیدار عثمان

Check Also

گرفتی داروین

هه‌ڵكه‌وت محمد پشده‌ری بیردۆزەکەی داروین بۆ دەرکەوتن و پەرەسەندنی زیندەوەران بەردی بناغەی زانستی زیندەوەرزانییە. بەشێکی …