Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی شەمەندەفەرەکەی هەولێر

مێژووی شەمەندەفەرەکەی هەولێر

مێژووی شەمەندەفەرەکەی هەولێر

 

  • 20160126195304511373

پیاوە بەتەمەنەكان باشیان لەبیرە كە سەردەمانێك لەنێو شاری هەولێر شەمەندەفەر هەبوو خەڵكی بۆ شارەكانی دیكە دەگواستەوە، جا سكەی ئەو شەمەندەفەرە تا ئەو ساڵانەی دوایش لە جێگەی گرتووخانەی مەحەتە مابوو، بۆیە زۆر جار پیاوە بەتەمەنەكانی پێشان ئەوانەی تەمەنیان تێپەڕیوە بە حەسرەتەوە باس لەو ڕۆژانە دەكەن كە ژیانی مرۆڤ سادەو ساكار بوو ئەوەی غەم و پەژارە هەیە نەبوو خەڵكی یەكدی خۆش دەویست ئەوەی ڕق و كینەیە لە دڵ و دەروونیاندا نەبوو.

بەپێی بابەتێكی رۆژنامەی هەولێر، لە ساڵانی چلەكان دەستیان بە دروستكردنی سكەی ئەو شەمەندەفەرە لە شاری هەولێر كرد ئەو شەمەندەفەرە لە نێوان هەر سێ شاری هەولێر و كەركوك و بەغداوە خەڵكی دەگواستەوەو كاتژمێر (10) ی سەر لە بەیانی دەگەیشتە هەولێرو هەر لە دوورەوە فیكەی گەیشتنی لێدەدا تاكو خەڵكی بێدار بێتەوەو بزانی شەمەندەفەرەكە گەیشتووە، پاشان كاتژمێر (5) ی عەسر جارێكی دیكە لە هەولێرەوە بەرەو كەركوك بەڕێ دەكەوت شاهێدحاڵەكان دەڵێن بە (3) كاتژمێر دەگەیشتن جا دەڵێن كاتی خۆی كە جوولەكان لە هەولێرو عێراق ڕۆیشتن بەو شەمەندەفەرە گواسترانەوە، هەر شاهێدحاڵەكانی شاری هەولێر دەڵێن، بەڕێوەبەری وێستگەی ئەو شەمەندەفەرەش هەردوو (عەبدولرەزاق دۆغرەمەچی و یەحیا خۆشناو) بوون.

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …