Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی خێڵی مەلێکشایی (چەمشگزەگ). نووسينى و ئامادە كردنى: حۆسێن مەلێكشايى 

مێژووی خێڵی مەلێکشایی (چەمشگزەگ). نووسينى و ئامادە كردنى: حۆسێن مەلێكشايى 

خێڵی مەلێکشایی چەمشگزەگ لە گەورەتەرین و بەهێزترین خێڵەکانی کوردە و لە هەر چوار بەشی کوردستان تورکیا و ئێران و عیراق و سوریا نیشتەجین.[1][2]

لە تورکیا لە شارەکانی دیرسیم، ئەرزنجان، بینگول، سیواس، ئەلازێر، مەلاتیە، نیشتەجێن بەتایبەتی شاری دەێرسیم کە مەڵبەندیانە و شارێکی میراتی خێڵی مەلێکشایی چەمشگزەگە.

لە ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای ئیلام گەورەتەرین خێڵی ناوچەکە پێکدینن و قەزای مەلێکشایی و ئەرکواز بە تەواوی شوێنی ئەم خێڵیە و لە شاری مهران و شیروان چەرداول و ئەیوان و پارێزگای کرماشان نیشتەجێن و لە پارێزگای خورەم ئاباد(لورستان)و لە پارێزگای سنە لە هەردو گوندی ملکشان سەرو و ملکشان خوارو نیشتەجین، لە شاری خوراسان لە ناوچەکانی قوچان، چناران، بجنورد، و چەند شاریکی دیکە نیشتەجێن، لە پاریزگاکانی گیلان، مازەندران، قزوین، ئازەربایجان و تهران و لورستان نیشتەجێن.

لە عیراق لە قەزای خانەقین لە گوندی مەلێکشایی، بەدرە، کووت، بەغداد، عمارە، هەولێر، دهۆک، سلێمانی، زاخو، زومار، نیشتەجین، و له رۆژئاواى كوردستان،سوريا، له قامشلوو و حسكه و عامودا، نيشتەجێن.[3][4][5][6][7][8][9][10][11]

ناسینی مێژووی ھەر نەتەوەێیک کاریگەریێکی ھەرە مەزنی ھەیە لە سەر جوانتر ناسینی پێکھاتەکانی کۆمەڵایەتی و کلتۆری لە ناو جڤاک و کومەلگەدا. رێزدانان و یێکگرتۆیی، بوێری، ھاودەنگی، لە تایبەتمەندیەکانی خێڵ یا ھۆزن. کە پێبەند بوون بە ئەم شتانە ھەوێن و بنەمای ھەست و سۆز و بیری تێکۆشەرانە وئینسانی ولێبردوویی ئەوانە لە پێناو ناسنامە بەخشین بە ئەرک ھەلوێست، خواست و پێویستیە نەتەوەییی کانیان لە سەرەتای مێژووە ھەتاکوو ئێستا بووە.

ناسینی مێژو و پێکھاتەکانی ھەر کومەلگایێک ئەرکی سەرشانی ئەندامانی ئەوکۆمەلگایەیە و توێژینەوە لەم ئاستەدا دەتوانی ببێتە ھۆی روون بونەوەی تاکەکان و ھەروەها ئامرازێکی کاریگەرە بو نوێژندنە وە و پەرەپێدانی مروڤ و چین و پێکھاتەکانی ئەو کومەلەگایە.

دوای ئینسان، بنەمالە و خانەدان و هۆز و خێڵەکانن و بەرچاوترین و سەرەکی ترین بناغەکانی پیکھێنەری ئەو کۆملگایەن. جڤاکی کوردستان وەکی نەتەوە و کۆمەلگایەکانی تر بنەما و سەرچاوەی لە چەندین خێڵ و ھۆز دروست بووە.

یێکێک لەو خێڵە گەورانە خێڵی مەلێکشاییە(چەمشگزەگ)، کە خۆی پێکدێت لە چەندینهۆزی مەزن و بچووک کە بریتین لەمانە: سەرایلەوەند یان ساری سالتەک، خمیس ، نەقی(نەزەر بەگ)، کازم بەگ ، روسگە(رۆستەم بەگ)، خداداد ، ملکە ،

کلگە ، شەکەر بەگ ، حۆسێن بەگ(ئەم نۆ هۆزە پێشیان ئەڵێن گرزەدینوەند)،

، خرزینەوەند ، قەیتوولی ، کلەوەند ، کەێنیانە(مالیمان یان چەشمە ئادینە)، خەلیلەوەند ، کناری وەند ، گراوەندی ، شەمیر ، گۆڵ گۆڵ ، بابای پیر مەحمەد ، کوگر ، سییەگە ، جومعە ، حەمانەوەگۆڵ ، نەقی مەلێکشایی گەچی ، رەسولەوەند ، باولەگ ، خیرشە ، کوکی ، دووقرسە ، قەێتول ، خەلەف مهر ، قەترەسییە ، سەیرانە

مودکی یان موتکی ، ئەمانە بربرەی پشتی خێڵی چەمشگزگ مەلێکشایی بوون و ئێستا لە باکوری کوردستان لە شارەکانی بینگول و بەدلیس نیشتەجێن.

هسنیان یان حسنانلوو یان حسنانلی ، ئەمانە لە شاری بۆتان و لە سنوری نێوان ئیران و تورکیا و لە باشوری کوردستان لە شاری هەولێر و دهۆک و زومار و لە رۆژئاوای کوردستان بلاوبونەتەوە.

ملان یان میلان ، لە شارەکانی ئازەرباێجان و نێوان روباری ئاراس و چیای سوکاری ماکو و لە باکور و رۆژئاوای کوردستان بلاوبوونەتەوە.

شادی یان شادلوو ، زاخوری یان زەفەرانلوو ، کاوی یان کەیوانلوو ، قەرەچوو ،

(ئەمانە لە خوراسان و باکوری کوردستان بلاوبونەتەووە)

ئاماران یان عەمارلوو ،(لە گیلان و مازەندەران بڵاو بونەتەووە( .

برازییە یان برازی ، لە باکور و باشور و رۆژئاوای کوردستان بلاو بونەتەووە .

بریزانلی ، لە باکوری کوردستان نزیک دەریاچەی وان نیشتەجین.

عەباسان ، میرۆسان ، فەرهەدان ، زەنگان ، لەچینان ، کەرەبالان ، فندان ، بەختیاران ، مستان ، هۆشان ، دەریکان ، شێرتکان ، روتان ، دەروێش جەمالان ، ئاغوجانان ، تیتەنیکان ، کۆچان ، شەمکان ، رەسیکان ، کورمەشان ، زەکەران ، شەکاکان ، کال ، کەو ، کۆچ ، پیران ، میرزان ، سورکیجان ، کەشکەهوران ، پیلڤانکان ، کەچەلان ، کەمان ، ئاریلان ، چارەکان ، سیسان ، شادان ، باما سۆران ، بالابان ، کەتان ، بامیران ، زولفان ، گیرتان ، شێخ بازان ، کودان ، خورشیدان ، شەمدینان ، لۆلان ، حەیدەران ، ماسکان ، شاڤاتان ، شەتەران ، مەقسوودان ، چیکان (ئەمانە لە باکوری کوردستان لە شاری دیرسیم و دەوروبەری دەژین).

ئاتمە ، هارون ، بەکران ، بالان ، بەسنی ، (لە باکوری کوردستان لە شاری مەلاتیە دەژین).

کۆچکیری ، گینیان ، چارەکان ، شادیان ، جانبەگان (ئەمانە لە باکوری کوردستان شاری سیواس بەسەردەبەن).

گولاپ ، چۆلاک ، ئەرسەلان ، تەهسوران ، پەزگەوران(لە باکوری کوردستان لە شاری کەماهـ دەژین).

ئايەتولله مەردۆخى(شێخ مەحمەد مەردۆخى كوردستانى)،لە كتێبى (مێژووى كورد و كوردستان) هۆزەكانى (خەزەل و بۆلى) له رۆژهەڵات و باشورى كوردستان و عيراق به تيرەكانى خێڵى مەلێكشايى هەژمار دەكات.

لە شاری ئەرزینجان مەلێکشایی (چەمشگزەگ) هەیە.[١٢][١٣][١٤][١٥][١٦][١٧][١٨] [19]

بنچینە و ئەسلی ناوی چەمشگزەگ و مەلێکشایی.

ياقوت حەمەوى، له كتێبى (معجم البلدان), چەمشگزەگ، به قەڵايەكى گەورەى له شێوەى شارێكى خاوەن رۆستاق وەسفى دەكات، له نێوان شارى (مەلاتيه) و (ئامەد)بووه.[٢٠][2١]

ئەوليا چەلەبى له كتێبى (سياحتنامه)،ساڵی، 1065كــ 1655ز.

ئاماژه بەوه دەکات كه ناوى خێڵى چەمشگزەگ له پاشاى ئێرانى كۆن (جەمشيد)ەوە هاتووە.

پاشا جەمشيد گەوره،پاشاێكى ئەفسانەى كۆنى وڵاتى ئاريانە جەمشيد يان جەم یانجەمشيذ کوری تەهمورس کوری سيامەک کوری كيومرس لە گرنگترین کەسانی شاهنامەوناویشی لە ئەفسانە ئارییە ئاینییەکان و مێژووییەکان هاتووە.

ئەم پاشايە توانيويەتى قەڵا و شارى زۆر لە وڵاتى ئاريان دورست بكات و لەو قەڵايانه قەڵاى (گزگ) كە دواتر ناوى جەمشيد و گنزگ پێكەوه نوساوه و بۆته (جەمشگزەگ) و لەو ساوه كوردانى ئەو قەڵايه به خێڵى جەمشگزەگ ناسراون كة ئةوانيش له كوردانى بێگەردى هۆزى سوبارى و كاردۆخى و نايرين و مادن.[2٢]

میر شەرەف خانى بەدليسى له كتێبى (شەرەف نامه)ساڵی ١٠٠٥كــ ، ئاماژه بەوه دەکات كه ميرى میر نشینی چەمشگزەگ و خێڵی چەمشگزەگ، لە كۆن ناوى (ملكيش) بووه و ئەم ميرە توانيويەتى هێرش بكات و 32 قەڵات و 16 ناوچەی کوردی داگير بكات و تەواوى قەڵاكان و ناوچەكان بەدەستى خێڵى چەمشگزگن و ناوى مەلێكشاييان بەسەر دا سپاوه، له كتێبى شەرەفنامه هاتووه كه ميرانى مەلێكشايى پێیان وايه له عەباسييەكان بن!بەڵام ئەمه راست نييه چوونكه خێڵی مەلێكشايی كوردى بێگەردن و تێكەڵ نەبووينه لەگەڵ بێگانه و توانيويانه زمانى كۆنى ماد بپارێزن، هەروەها مامۆستا (مەحمەد جەميل رۆژبيانى)وەرگێرى كتێبيى شەرەف نامه راى خۆى لەسەر ئەم بابەته خستووته روو و نوسيويەتى(زۆر ناشرینه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ ئایه‌ عه‌باسییه‌كان ناوی نه‌وه‌كانیان به‌ ملكیشی ده‌نا هه‌رچه‌نده‌ مه‌لكشای سه‌لجوقی له‌ كاتی عه‌باسییه‌كان سوڵتانی وڵات بووه‌). هەروەها شەرفخان خۆیی پیی وايه كه ناوى مەلێكشايى له ناوى پاشاى سەلجوقيەوه مەلکشا هاتووه ..!! و ئەمەش راست نييه چوونكه خێڵى چەمشگزەگ هەميشه شەرى بێگانەيان كردووه و رێگەيان نەداوه بێگانه بێته ناويان و باڵادەست بێت لەسەريان و خودى شەرەف خان باسى ئەوەش دەكات كه خێڵى چەمشگزەگ هەميشه ميرى خۆماڵى و ميرى خۆيان هەيه و سەربەخۆن و ميرى بێگانەيان نييه و قەبووڵی ناکەن.[23]

واته ميرێک له سەلجووقيەكان بۆ چەمشگزەگ مەحال بووه و رووداوەکان ئەوه دەسەلمێنن و خێڵى مەلێكشايى توانيويانه زمانى كۆنى كورديش بپارێزن كه ئێستاكه بە تايبەتى له شارى (دەێرسيم) گفتۆگۆی پێ دەكەن.[24]

خێڵى چەمشگزەگ كاتێک میرنشینەکەیان(کوردستان) فراوانتر کرد وەک دەولەتێک و ئيمپراتورييەتێک سەيريان دەكرا و له لايەن پادشايانى دونيا و به وڵاتەكەيان دەوترا كوردستان واته سەردارى كوردان.

هەر ئەوه بوو خێڵى چەمشگزەگ و ميريان وەک پاشا دەبينرا و نازناوێكى تازەيان دەركرد ئەويش (مەليک = شا) بوو. واته پادشايان.

هەروەها مامۆستا مەحمەد جەميل رۆژبيانى، نوسيويەتى(ده‌لیم ناوی ملكیشی وشه‌یه‌كی كوردیه‌ له‌ دوو برگه‌ پێک هاتووه‌ (مل = العنق) و (كیش =ابی) واتا كه‌له‌ ره‌ق یان یاخیبو یان شۆرشگێر وه‌كو هاوتاكه‌ی سه‌ركیش)

و لەو كاتەوە خێڵى چەمشگزەگ ناوێكى ديكەيان دەركرد ئەويش مەلێکشايى بوو و ميرانى چەمشگزەگ به مەلێكشايى دەناسران و هيچ كەمتر نەبوون له پادشاكان.

وئێستاكه له عيراق و رۆژهەڵاتى كوردستان (ئيلام) ناوى مەلێكشايى و چەمشگزەگ ماوه بەڵام له خوراسان و گيلان و مازەندەران ناوى چەمشگزەگ ماوە و خێڵەكانى (زەعفرانلو و كەيوانلو و شادلو و عمارلو وقرەچوولوو) و چەندين خێڵى ديكه كه هەموويان له چەمشگزەگن هەر لەوين و بە چەمشگزەگ ناسراون و له باكورى كوردستان چەمشگزەگ به چەند ناوێكى ديكه دەناسرێن کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا.[25][26]

بنچینەی خێڵی چەمشگزەگ(مەلێکشایی).

خێڵی چەمشگزەگ بە کوردی کرمانج ناسراون و لە هەمانکاتدا پێکهاتەیان لە کرمانج و دملیی(زازا) پێکهاتووە، كوردانى كرمانج زۆرينەى نەتەوەى كورد پێک دێنن و بەشى باكور و رۆژئاوا و بەشێک له رۆژهەڵات و باشورى كوردستان كوردى كرمانجن و زاراوەيان كرمانجيه، هەروەها مێژووناسەكان لەو بروايەدان كە وشەى زۆزا لەگەڵ وشەى زازا يەكن كە لە (جەزيرى)دا جێگايەک بەو ناوە هەيە، كوردانى مەلێكشايى(چەمشگزەگ) پاشماوەى كوردانى سوبارى و نايرى و ميدین، هەروەک ئاماژەمان پێ دا به كرمانج و زازا و بوختى،ناسراون.

ياقوت حەمەوى له كتێبى معجم البلدان، ئاماژه بەوه دەکات كه هۆزى بوختى خاوەن مێژووێكى سياسى بوون، ئەمەش بەهەژماركردنى ئەوقەڵايانەى كه بوختيەكان سەربەرشتيان كردووه، (ئاگيل، عەلوس، جورزدەقيل، باز) له هەرێمى جەزيره.دەسةڵاتيشيان فراوان بووە،ئەميش بۆ شوێنهەڵكەوتەى ئەم قەڵايانه دەگەرێتەوه، له شارى زۆزانى هەرێمى جەزيره.[27]

بەو جۆرە( دارا) لە نووسراوەكەيدا روونى كردۆتەوە كە زۆزا له ميديا (مادستان) بووە.

ئەوجا دەتوانين بڵێين كه كوردى زازاى دەرسيم نەوەى بێ گەرد و پاشماوەى ميدەكانن.

شێوەى زمانى مەلێکشاييەكان(چەمشگزەگ) له ناوچەى (دەرسيم) بەردەوامى زمانى(ماد) بوو،چونكه مەلێکشاييەكان زۆر تێكەڵ نەبووينه لەگەڵ بێگانه و زۆر پاک و بێگەرد ماونەتەوه، ئيدى ئەو كەسانەى كوردزانى دەكەن و دەيانەوى له شێوەى زمانى (ماد)بكۆڵنەوه، ئەوه بۆ ئەومەبەسته جێگاى باو و باپيرانى مەلێکشاييەكان كه (دەرسيمه)چاكترين جيگايە.

سەردەمى سنوورەكانى (مادستان) دەگەيشته زێى خاليس مەلێکشاييەكان دەرسيمى ئەو ناوەراستەيان كردبووە ميد.

به رووخانى ميديا خەڵكى ئەو دەڤەرانه جێگاى خۆيان بەرنەدا وبەرگرييان له هەر جۆره شەپۆلێكى بێگانه دەكرد.

له كاتى ديكرانى گەوره سەركردەى پاشايەتيى (ئەرتاكسياسى) ئەرمەنستان، زۆر له ويلايەتەكانى ميدى و ناوچەى كوردانى چەمشگزەگ (دەرسيم) كەوتبوونه ژێر دەسەڵاتى ئەو پاشايه و له پاش تێكچوونى خانەدانى ئەرتاكسياش دەرسيم هەر لەگەڵ ئەرمەنستان مابوو و ملكەچى رۆمەكان نەبوو.

له پاش ئەوەى كه ئايينى مەسيحى له ئەرمەنستان به فەرمی بڵاوبووەوه چەمشگەزگەکان پشتگيرييان له ئاينى نۆێ نەكرد و هەر لەسەر داب و رەوشت و پيشەى ئاينى خۆيان کە زەردەشتی بوو مابوونەوه.[٢٨]

له سالێ (1093)زاييندا، كه سەلجوقييەكان، بيزانستيان شكاند، گەوره پێياوانى كورد له شارةكانى: ( وان، دياربەكر، بتليس، موش، ساسۆن، بينگول). ملكەچى سەلجوقييەكان بوون، بەڵام كوردانى خێڵى چەمشگەزەگى دەرسيم و شارەكەيان هيچ كات ملكەچى سەلجووقيان نەبوون و له سالى (1224)ى زاييندا، كه مەغۆلەكان هێرشيان برده سەر دەولەتەكانى خواريزم و سەلجوق، مەلێکشاييەكان له دەرسيم رێگاى شاخەكانيان له مەغۆلەكان گرتبوو.

سەردەمى مەغۆلەكان، ئەنادۆل داگيركرا، هۆلاكۆ (بەشموتاى) كورى خۆى كردبووه والى(سيواس) و فەرمانى پێدا بوو كه هێرش بۆ سەر ميرنشينى چەمشگزەگ(كوردستان)ببا، بۆ ماوەى دوو مانگ شەر له نێوان هەردوولادا بەردەوام بوو، له نزيک (كزل كليسه)لەشكرى مەغۆلى بەدەست كوردانى مەلێکشايى شكا.

هەروەها مەلێکشاييەكان لەگەڵ ئيلخانييەكان جێگرى مەغۆلەكان و ئاق قينلۆ توركەمان شەرێكى زۆريان كردووه و توانيويانه خۆيان بپارێزن و تەنانەت پادشايانى خاوەن شكۆى وەک چەنگيزخان و ئەمير تەيموور كورەكان و شاهرۆخ ميرزا و قەرايووسفى توركمانيش دەستيان بۆ نەبردوون و نەيان توانيووه وڵاتەکەیان لێيان زەوت بكەن.[29]

شەرەف خانى بەدليسى له كتێبى پيرۆزى (شەرەفنامە ١٠٠٥كــ)، ئاماژه بەوه دەکات كه خێڵى مەلێكشايى(چەمشگزەگ) له بەهێزترین خێڵەكانى كوردن و سەرتۆپى تەواوى هۆزەكانن و ميرنشينێكى زۆر گەورەيان هەيە به ناوى (چەمشگزەگ) و له پسوولەكانى ديوان به كوردستان ناوى دەبەن،

خێڵى مەلێكشايى چەمشگزەگ به سەركردايەتى ميريان (ملكيش) توانيويانه هيرش ببەن و 32 قەلات و 16 ناوچه داگير بكەن و ميرنشينەکەیان زۆر گەورەتر بكەن کە ناوى(چەمشگزەگ)ە، و به كوردستانيش ناسراو بووه وتوانیویانە ناوى مەلێكشايى به سەر تەواوى قەڵاكان بسەپێنن،

مير شەرەف خان و فيلاديمير مينورسكى، سەبارەت به خێڵى مەلێكشايى(چەمشگزەگ)دەنوسن، مەلێكشاييەكان به زۆرى قەوغايى و حەشامەت و دارايى، سەرتۆپی هۆزەكانى كوردستانن، له سەدەى 7 و8 نزيكەى هەزار مالێكيان خزمەتى ئيرانيان كردووه و هەندێكيشيان له ريزى پياوماقوولانى لاى پادشاى ئێران بوون.[30]

كوردانى خێڵی چەمشگزەگ هەميشه فةرمانرەواى سەربەخۆ وخۆماليان به سەرەوه بووه.

بەرفرەوانى ولاتەكەيان له كۆنەوه و زۆرى حەشامەتەكەيان له رادەيک دايه كه هەموو كەسيک و تەنانەت پادشايانى زەمان، له دەفتەر و پسوولەكانى ديواندا به ولاتەكەيان دەلين (كوردستان).

له هەموو سەردەمێكى عوسمانيدا، مەلێكشاييەكان و وەلاتەكەيان سەربەخۆ بوينه.. و ميرنشينيى بەگەكانى كوردى له پلەيەكى بەرزدا باراستووە و سەكەوتوو بووە و هەميشه به ئامانجى سەربەخۆيى له دژى داگيركەران وستاون و بەرگریيان كردووه.

له كاتى پاشايەتى (ئاق قينلو) والى_ى ئەو رژێمه له ئەرزينجان دەستدرێژيى دەكرده سەر ئازادى مەلێكشاييەكان، له بەر هەندى مەلێكشاييەكان له ساڵى (1328)زاييندا، شەريان لەگەڵ کرد و كوشتيان و بەهۆى ئەو گورزەى مەلێكشاييەكان له كاربەدەستانى (ئاق قينلو) وەشاند، ئازاديى خۆيان چەسپاند و هەمیشە سەربەخۆيى تەواويان دابين كردە بوو.

كه تەيمورلەنگ دەولەتى ئاق قينلو و قەرەقينلو_ى تێكداو و كۆتايى پێ هينا، يوسف رەش سەرۆكى قەرەقينلوەكان بەديل گرتبوو، ئەوجا له باشوورى زيى فورات بەرەو رۆژئاوا هەڵكشا، بەڵام مەلێكشاييەكان رێگايان نەدا لەشكرى تەيموری مەغولى تێپەرێ،

له باش رووخانى تەيمور مەلێكشياييەكان دووباره كەوتنەوە شەڕكردن لەگەڵ ئاق قينلو و عوسمانييەكان و هميشه توانيويانه ئازادى خۆيان بپارێزن.[٣١]

له كاتى دامەزراندنى پاشايەتيى سەفەوييەكاندا، و له سەردەمى شائيسماعيلى سەفەوى مەلێكشاييەكان زۆر رێزيان لێ دەگرت به حوكمى ئەوەى له نەتەوەى ئاريين و مەزهەبيان يەک بوو.

بۆ ئەوەى له جووڵانەوەى سەربازيدا يارمەتى شا بدەن قەڵاتى كەماهيان (كەماخ) كه له قەڵاكانى مەلێكشاييەكان بۆ بۆ بەجێ هێشت له باشورى ئەرزينجان تا بيكاته بنكەى سەربازى خۆى بە مەرجى دان به سەربەخۆيى وەلاتەكەيان بنى.

له سالى (1514)زاييندا، سۆلتان سەليم، لەشكرى شا ئيسماعيلى دەر كرد، بەڵام مەلێكشاييەكان رێگايان له لەشكرى عوسمانى گرت و نەيان هێشت بچێته ناو وڵاتەكەيان، هەروەها قەلاتى (كەماه–کەماخ) كە بنكەيەكى سەربازى سەخت بوو كەوتەوە دەستە خۆيان.

بۆ ئەوەى سولتان سەليم، كوردستان بخاته ژێر دەسەڵاتى عوسمانييەوە، نيازى وابوو هێزى سەربازى بەكاربێنى لەبەر هەندى (محەمەد بەسميل پاشاى) به پارێزگارى سنوورى كوردستان_ئيران دامەزراند به والى له شارى ئەرزينجان.

بەم جۆره شەر بەردەوام بوو له نێوان ئاق قينلو كه رێبازيان سوننى بوو، لەگەڵ لەشكرانى عوسمانى لە ڵايەک و كوردەكانيش له لايەكەى ديكەوە بە تەنها له مەيدانى جەنگ دابوون.

سولتان سەليم دەيەويست به ناوى ئايينەوە شەر بكا، و شا ئيسماعيل له ناوببا، و رێبازى شيعى لەناو بباو رێبازى سوننى له ئێران و كوردستان بڵاوبكاتەوه و نەتەوەكانى ئێرانى به تەختى پاشايەتى عوسمانى ببەستێتەوه و بيانكاتە تورک.

هەروەكو له پيشدا باسمان كردووه، سولتان سەليم له شەرەكانيدا به ناوى مەزهەب، چل هەزار كوردى موسلمانى شيعەى بێ خەتا و بێ چەكى به ناوى ئيسلامەتى كوشت،كه زۆربەيان له كۆنفيدراسيونى كوردانى مەلێكشايى(چەمشگزەگ) بوون.

بەڵام كه زانى ناتوانى بەهێزى سەربازى دەست بەسەركوردستاندا بگرێ ئەوجا پەناى برده بەر (مەلا ئيدريسى بدليس_ى كورد،) ئەو پياوه زۆر بەڵێنى به كوردان دابوو، بۆيانى روونكردبوو كە سەربەخۆيى بۆ كوردان پەسەند نييه،

بەو شێوەيه (پەيمان)يكى.. لەگەڵ كوردان مۆركردبوو، بەڵام مەلێكشاييەكان له ناوەرۆكى پەيمانەكه گەيشتبوون و بەشدارييان تێدا نەكرد، هەروەها كه سولتان سەليم بۆ ميسر بەرێ كەوت، زۆربەى زۆرى لەشكرەكەى له گەنجانى كوردستان پيک هێنابوو، بەلام مەلێكشاييەكان بەشدارى ئەو لەشكرەشيان نەكرد.[٣٢][٣٣]

ئيدريس بدليسى ناكۆكيى خسته نێوان كوردەكان و (محەمەد باشا بەسمێل) سوودى لەو هەلە وەرگرت و هێرشى بردبووه سەر قەڵايكى خێڵی چەمشگزەگ كه قەڵاى (كەماخ)بوو، و بەو جۆره نيشانەى ئازادى كوردستان كه لەسەر شاخێكى بەرز دروست كرابوو به دەست خێڵى چەمشگزەگ، كەوته ژێر دەستى توركانەوه.

توركەكان هەروەكو پيشەى خۆيان هەرچى شوێنەواريكى كورد له قەڵاتى (كەماخ)دا هەبوو، هەرچى نووسراوى سەر ديوارەكانى قەڵاتەكه له بابەت مێژووى كوردەوە هەبوون تێكداو رەش كردەوه، بەم شێوەيه، له سالى (921)كۆچيدا كەماخ كەوته ژێر دەستى توركان، ئەو سوپايەى كه له خێڵی مەلێكشایی(چەمشگزەگ) پێكهاتبوو و قەڵاى بەرزى ميرنشينەكى خۆيان دەپاراست بە تەكبيرى ئيدريس بتليسى چەكيان داناو هەر هەموويان دوايى له لايەن عوسمانييەكان له سيداره دران،[٣٤][٣٥][٣٦]

دانيشتوانى كەماخ کە لە کوردانی خێڵی مەلێکشایی (جەمشگزەگ)بوون به ناچارى چين به چين كۆچيان دەكر و دەچوونه پايتەختى خۆيان كه قەڵاى چەمشگزەگ بوو( دەرسيم).

ياوز سولتان سەليم بەپێى ئەو پەيمانەى لەگەڵ ميرەكانى كورداندا كردبووى، دانى نابوو به ميرايەتيى كورد بەوێنەى كۆنفەدراسيۆنێک كه به تاجى عوسمانييەوه بەند بوون، هەرچەنده مەلێكشاييەكان لەپەيمانەكەدا بەشدارى نەببوون و خۆيان له توركان دەپاراست بەڵام سولتان سەليم به باشى دەزانى لەو كاتەدا كێجەڵ بە مەلێكشاييەكان نەكا چوونكه كوردانى خێڵى مەلێكشايى (جەمشگزەگ) هێزێكى ئاسان نەبوو تا سولتان سەليم لەگەڵيان بجەنگێ و چۆكيان پێ دابنى.[٣٧]

شەر تا سەردەمى سولتان سولەيمانى قانوونى و تا سالى (1540)زايين راگیراو لەو مێژووەدا كاتى خۆسازدانەوەى عوسمانى، قايمقام و پارێزگار و والى له مەلێكشاييەكان ديارى دەكران. هەر لەو كاتەشدا مەلێكشايى دەسەڵاتى عوسمانى نەدەناسى و سەربەخۆيى ميرايەتيى كوردى دەپاراست.

هەرچەنده له ساڵى (1635)زاييندا سولتان مورادى چوارەم نيازى وابوو ميرايەتى كوردان له ناو ببا و هێرشيكى سەربازى تا شارى ئەرزرۆم كردبوو، بەڵام نەگەيشتبووه ناو خاكى مەلێكشاييەكان(چەمشگزەگەکان)، هەر وەک چۆن لەپێشدا ئاماژەم پێدا شەر كردن لەگەڵ مەلێكشاييەكان شەرێكى ئاسان نەبوو و هەر ئەوە بوو پاشاكانى عوسمانى خۆيان له شەر كردن لەگەڵ خێڵی چەمشگزەگ(مەلێکشایی) و میرنشینەکەیان(کوردستان)دەپاراست، تاكه زەرەرى هێرەشەكانى سولتان مورادی چوارەم ئەوە بوو تەنها هۆزەكانى كوردى خێڵی چەمشگزەگ(مەلێکشایی) نزيک پايتەختیان (کوردستان)دێرسیمی ئێستاکە، ئاوارەى جێگاى ديكه كردن.

وا لەبەر چاوه كه عوسمانييەكان هەميشه تەكبيرى بۆ خۆپاراستنى خۆى دەكرد نەبادا خێڵەكانى كورد پەلامارى بدەن، لەبەر ئەوه بە كۆمەڵ سيخۆرى به ناوى والى_قوماندان، رەوانه دەكرده كوردستان، تاكو لەناو خێڵەكاندا كێشەو لێكدان پەيدا بكەن جار و باريش كه بۆى گونجابايه هێزى سەربازى بەكار دەهێنا.

هەرچەنده مەلێكشاييەكان ئەوانيش ئەگەر بۆيان بگونجابايه پەلامارى ناوچەكانى توركيان دەدا، تەنها بۆ سەربەستى ناوەخۆيان هەوليان دەدا.[٣٨]

میر نشینی(چەمشگزەگ) وبڵاو بوونەوەى خێڵى چەمشگزەگ(مەلێکشایی) له هەر چوار بەشی كوردستان.

خێڵی مەلێكشايى خاونى ميرنشينى چەمشگزەگ(كوردستان) بوون و دواتر ئەم ميرنشينه لە نيوان كورەكانى مير( پير حۆسێن بەگ) ميرى چەمشگزەگ دابش كرا و بوو به 16زەعامەت كه سێ لەوان ميرنشين بوون و سەنگى خۆيان هەبوو له ناوچەكه وەک

(بەرتەک _ مەجنكورد _ سۆقمان) و سێ ميرنشينەکە هەميشه سەربەخۆ بووينه.[٣٩]

لە شەرى چالدێران كه مانگى رەجەبى ساڵى(920)ى كۆچى رووى دا ميرى چەمشگزەگ مير حاج رۆستەم بگ، كه له هەفاڵانى شائيسماعيلى سەفەوى بوو به تەواوى هێز و سپايەوه بريارى دا كه هاوكارى پاشاى ئێران شا ئيسماعيلى سەفەوى بكات دژى عوسمانييەكان هەر بۆێه لەگەڵ سوپاكەى و بەشێک له خێڵكەى رويان كرده عيراق و ناوچه كورديەكانى عيراق و سنه و ئازەربايجان، شا ئيسماعيل بەشێک له عيراقى دا به مير حاج رۆستەم بەرامبەر به مير نشينى چەمشگزەگ(کوردستان) كه بۆ شەرى چاڵدێران له خزمەتى سوپاى ئێرانى بێت لەم شەرەدا مەلێكشاييەكان به سەركردايەتى ميريان له ریزى سوپاى ئێرانى بوون، مير رۆستەم بەگ، هاوكات لەگەڵ شائيسماعيلى سەفەوى به هاريكارى هەردوو لا دژ به سوڵتان سەليم پاشاى عوسمانى به شەرهاتن.

له بەر ئەوەى زۆربەى خێڵ و بنەماڵەكانى مير رۆستەم بەگ، زێد و وڵاتيان به دەستى نور عەلى خەليفه، ئازار ئەدران مير رۆستەم بەگ و سوپاكەى پاشەكەشەيان كرد و به هيواى ئەو بەخشينەى كه سوڵتان سەليم بەڵێنى دابوو لەگەڵ نەوەی و چەند كەس له فەرمانڕەوايان و پياوه گەورەكانى كوردى چەمشگزەگ روويان كرده ئۆردوى سوڵتان سەليم.

بەڵام سوڵتان سەليم به پێچەوانەى ئەو بەڵێنەى كه دابوى سەرى هەموويانى برى.[٤٠]

پاشان مير (پير حۆسێن بەگ) كورى مير حاج (رۆستەم بەگ) توانى وڵاتەكى ئازاد بكات و(نورعەلى خەليفه) بکوژى و ئازادى بۆ وڵاتەكەى بگەرێنێتەوه و سەفەوییەکان ڕاو بنێت.[٤١] لەم ساتەوه كه مير(حۆسێن بەگ) گەرايەوە وڵاتى خۆى هەموو مەلێكشاييەكان لەگەڵى نەگەرانەوە و زۆريان لە ئازەربايەجان و ئيلام و سنه و زاخو و عيراق وكوردستانى سوريا جێگير بوون.

لە سەردەمى پاشايەتى شا عەباسى سەفەوى لە دەوروبەری ساڵی١٦١٢ز، بە مەبەستى پارێزگارى له سنورەكانى ئێران و شەركردن لەگەڵ ئۆزبەك و توركمانەكان و عوسمانيەكان داواى لە خێڵى چەمشگزەگ(مەلێکشایی) كرد كه كۆچ بۆ خوراسان بكەن و بەرگرى لە وڵاتى ئێران بكەن.

و هەر واشى بەسەر هات نزيكەى(٤٠)هەزار بنەماڵە كۆچيان كرد بۆ قەزوين و ورامين و خوراسان و لە ميرەكانى چەمشگزەگ بۆ ئيلام و چەند ناوچەێكى ديكه و لێرە خێڵى مەلێكشايى لە هەمولایک بڵاو بوونەوە.

كاتێک گەيشتنە خوراسان لەگەڵ هۆزى (گەرايلى) توركەمان كەوتنە ناكۆكى لەسەر شوينەكە و لە ئەنجام هۆزى گەرايلى توركەمان دەر كران، هەر ئەم خێڵه له ساڵى 1727ز، له سەردەمى فەرمانڕەوايى (نادر شا) گواسترانەوه له خوراسانەوه بۆ مەشهەد، چونكه ڕازى نەبوون بەشداربن له سەركوت كردنى ڕاپەڕينى توركمانەكان, و هەر نادرشا بەشێكى دیکەی ئەم خێڵەی بەناوى (عەمارلووئاماران) گواستەوه بۆ گيلان و مازندارن بۆ شەركردن لەگەڵ روس, و هەر ئەم خێڵه شكستيان هێنا بەوسوپايەى كە بەسەركردايەتى(ئيبراهيم خان) نێردرابوو له لايەن نادروە بۆ سةريان.[٤٢][٤٣]

هەروەها بەشێکی زۆر لە خێڵی مەلێکشایی، کە بەشێک لە کور و نەوەکانی میر رۆستەم بەگ، لە شارى ئيلام لە رۆژهەڵاتى كوردستان و باشوری کوردستان جێگير بوون و زەوييەكانى هۆزەكانى كوردى (سۆرەمێرى و ديوالايى) و چەند هۆزێكى ديكەى ناوچەكەيان كرى و لەویی جێگير بوون.

و لە عيراق لە ناوچەكانى (بەدره زرباتيە مەندەلى خانەقين كووت بەغداد زاخوهەولێر کەرکوک) جێگير ببوون، هەروەک ئاماژەمان پێ كرد لە شارى هەولێر و سليمانى و دهۆك و موسل بەشێکیان بە ناوى مەلێكشايى ناسراون و بەشێکیان به ناوى (هسنى یان هسنیان مللی بۆلی) ناسراون.

پاش ئەوەى كە بەشێک لەم خێڵە كۆچيان كرد له تەواوى بەشەكانى كوردستان بڵاو بوونەوە و لە هەر شۆێنێک جێگير بۆينه توانيويانه به ئازادى و سەربەخۆى بژين بۆ نمونه له باشورى رۆژهەڵاتى كوردستان كه له هەردوو بەشى ئێران و عيراق پێكهاتووه له شارى ئيلام له رۆژهەڵاتی کوردستان توانيويانه هەميشە خۆيان بسەپێنن و بەشدارى روداوەكانى ناوچەكه كردووه، له كۆتاييەكانى پاشايەتى سەفەوى و ئەفشارى و زەندى ،

مەلێكشاييەكان له سەردەمى پاشايەتى نادرشاى ئەفشار، بەشدارى زۆر شەريان كردووه.

مەلێكشاييەكانى خوراسان دەورێكى زۆر گەورەيان هەبووه هەروەها بەشدارى هەموو هێرشەكانى نادرشايان كردووه، بەشدارى شەرى ئێران و توركمانەكانيان كردووه له سالى1147 كۆچى و گرتنى بلەخ له سالى 1149 كۆچى و گرتنى قەندەهار له سالى 1151 كۆچى و چەندها جار شەرى خودى نادرشايان كردووه و لە هەموو شەرەکانی لە خوراسان لەگەڵ چەمشگزەگ شکەستی هێناوە کە پاشان بە خوازبێنی كچى ميرى خێڵى چەمشگزەگ وسوپاسالار و فەرمانڕەوای خوراسان(سام بەگ)له خوراسان بوونە هاوپەێمانى نادرشا و ئەم پەيوەنديا واى كرد كە نادر شاه بە پاڵپشتى خێڵى چەمشگزەگ(مەلێکشایی) ببێت بە پاشاى ئێران و زۆربەى سوپاسالار و جنراڵەكانى نادرشا لە خێڵى مەلێكشايى (چەمشگزەگ) بووە. هەرچەندە خێڵى چەمشگزەگ له خوراسان رازى نەدەبوون كه كچى (سام بەگ) بدەن به نادر شاه و چەند جار شەر روى داوە لە نێوان چەمشگزەگ و نادر شا بەڵام له كۆتايى رازى بوون و نادر شا بوو به زاواى خێڵى چەمشگزەگ(مەلێکشایی).[٤٤][٤٥]

هەروەها له کۆتاييەكانى پاشايەتى (نادر شاى ئەفشار ) لەبەر بارى سەنگينى ئابورى مەلێکشاییەکان لە شاری ئیلام باجيان به ئێران نەدەدا و زياتر له 20 كەس له كۆكەرى باج به دەستى مەلێكشاييەكان كوژران و له ناودارانى ئەوكاتەى مەلێكشاييەكان (كاتوره بەگ سەرایلەوەندی) و (خەميس بەگ گرزەدینوەند) و چەند مەلێكشايكى ديكه سەركردايەتى شۆرشێكى گەورەيان كرد و باجيان بەكەس نەدا. له كتێبى (تاريخى جيهان گشاى نادرى)ئەم باسه هاتووه.

مروى له كتێبەكى خۆى دا دەنوسى: چونكه سياسەتى ئەو كاتەى نادر شا باش نەبوو مەليكشاييەكان لە ناوچەى پشتكوو ئيلام هەستان بە كوشتنى پياوانى نادرشا ئەوانى كه باجيان كۆ دەكرد و هۆزەكانى ديكەى ناوچەكه چاويان له مەلێكشاييەكان كرد و خۆشيان كۆكەرى باج يان كوشت.[٤٦]

خێڵى مەلێكشايى(چەمشگزەگ) له باشورى كوردستان و عيراق.

هەر وەک له سەرەوە ئاماژەمان به بڵاو بوونەوەى خێڵى مەلێكشاييەمان كرد بەشێک له مەلێكشاييەكان پێش شەرى چاڵدێران كه له ساڵى 1514 زاييندا، رويدا، لە باشوری کوردستان و عیراق جێگر بوون و به فەرمانى شا ئيسماعيلى سەفەوى بەشێک له عيراق بەخشرا به ميرى مەلێكشايی ئەوكاته مير حاج(رۆستەم بەگ) میری میرنشینی چەمشگزەگ(کوردستان)، پاداشتی ئەو هاوكارييانەى كه پێشكەش به شا كردبووى و مير نشينى كوردستان(چەمشگزەگ) هاوكارى سەفەوييەكانى كرد له پێشەكى، هەر بۆيه شا ئيسماعيل بەشێكى زۆر له عيراق و عيراقى عەجەمى بەخشى به مەليكشاييەكان.[٤٧]

هەر لەو كاتەوه بەشێكى زؤر له مەلێكشاييەكان به ياوەرى ميرانى خۆيان له عيراق و باشور و رۆژهەڵاتى كوردستان نيشتەجێ بوون.

مەلێكشاييەكان له باشورى كوردستان لە شارەكانى: زرباتيیه، بەدره، جەسان، مەندەلى، خانەقين، جەلەولاء، سەعديە، كەلار، كەركوك، سليمانى، هەولێر، دهۆك، جێگیر بوون،

ولە شارى خانەقين له گوندەكانى: مەلێكشايى، ئالياوەى زوراب، ئاوايى مەلا رەحمان، ميخاس، ئاواى موسا، ئاواى دارا عەبدى، و لە خودى شارى خانەقين نيشتەجێن، و نزيكەى سەدا بيست وپێنجى شارى خانەقين پێكدێنن.

هەروەها له عيراق: به شێوەيەكى چڕ لە شارەكانى: كووت ، بەغداد، نيشتەجێن و لە شارەكانى عمارە و بەسره و ديوانيه و چەند شارێكى ديكەى عيراق بڵاو بوونەتەوه.

مەلێكشاييەكان له باشورى كوردستان و عيراق له 34 هۆز پێكهاتوون كه ئەمانەى خوارەوەن:

سەرایلەوەند(ساری)، خرزینەوەند ، قەیتوولی ، کلەوەند(کال) ، خەمیس ، نەقی(نەزەر بەگ)، کازم بەگ ، روسگە(رۆستەم بەگ)، خداداد ، ملکە ، کلگە ، شەکەر بەگ ، حۆسێن بەگ،

کەێنیانە، خەلیلەوەند ، کناری وەند ، گراوەندی ، شەمیر ، گۆڵ گۆڵ ، بابای پیر مەحمەد(باوە) ، کوگر ، سییەگە ، جومعە ، حەمانەوەگۆڵ ، نەقی مەلێکشایی گەچی ، رەسولەوەند ، باولەگ ، خیرشە ، کوکی ، دووقرسە ، قەێتول ، خەلەف مهر ، قەترەسییە ، سەیرانە.

لە ساڵى 18٣٠زاييندا، فەرمانڕەواى شارى زرباتيه سەر به قەزاى بەدره، مير مەلا مەلەک بەگ، بوو. مەلا مەلەک له هۆزى سەرايلەوەند مەلێكشاييه و دەسەڵاتێكى زۆرى به سەر تەواوى ناوچەكە هەبوو و كوردانيش رێزێكى زۆريان لێ دەگرت و لە پاش ئەو كورەكەى بە ناوى مير ئەحمەد بەگ فەرمانڕەواى شارى زرباتيه بووه.

هەروەها له سەردەمى عوسمانيەكان ميرى مەلێكشاييەكان له باشورى كوردستان له شارى خانەقين به ناوى (مير ختول مەلێكشايى) بوو، ئەم ميره مەلێكشاييه لەگەڵ چەند سەرۆک هۆزێكى كورد ئامادەكاريان دەكرد بۆ پێشوازى كردن له سەركردەى سوپاى عوسمانى (ئەشرەف پاشا)، كاتێک ئەشرەف پاشا له ميرى مەلێكشايى ختول نزيک بوو و بينى مير ختول مەلێكشايى پياوێكى كورت باڵا بوو پرسيارى كرد، پێم وا بوو تۆ زۆر لەوەگەورتر بيت كه باسيان دەكرد، مير ختول مەلێكشايى، بەشێوەيەكى زۆر ئارام وڵامى دايەوه(ببوره گەورەم ئەگەر مەبەست له قسەكانت، گۆشتى مرۆڤه، ئەبێ ئەوه بزانی كه گامێشيش گۆشتى زۆرى پێوەيه و قەڵەوه بەڵام عەقلى نييه، و ئەگەر مەبەستت درێژى باڵايه، قامێشيش زۆر درێژە بەڵام وشكه، و ئەگەر مەبەستت عەقله و زيرەكييه، ئەوا من ختول مەلێکشاییم).

بەراستى سەركردەى عوسمانى زۆر شەرمى كرد نەک له پرسيارەكەی بەڵكو لەبەر ئەوەى خۆى زۆر قەڵەو و باڵا بەرز بوو، و هەوڵى دا دڵى مير ختول مەلێكشايى نەرم بكاتەوه به پێدانى چەند دياريک، و ختول مەلێکشایی له بەرامبەردا هاورێ لەگەڵ سەرۆک هۆزه كورديەكان ميوانى ئەشرەف پاشاى عوسمانيان كرد بە خۆى و سوپاكەى له شارى خانەقين تا ئەو كاتەى ئەركى خۆى تەواوكرد كه بۆى هاتبوو،

هەروەها جارێكيان له شارى مەندەلى چەند سەرۆک هۆزێكى مەلێكشايى پێشوازيان له

(ناميق پاشاى عوسمانى)يان، كردووه كه له بەغدادەوه هاتبووه مەندەلى.[٤٨]

مەلێكشاييەكان بەشدارى بەرچاويان هەبووه له بونيادنانى شاره كورديەكانى باشورى كوردستان كه لە سەرەوە ئاماژەمان پێ كرد وەک شارى بەدره و زرباتيه و مەندەلى وخانەقين و كووت،

خوالێخۆشبوو حاج سەفەر ياره، له ناودارانى خێڵى مەلێكشاييە له شارى خانەقين و سەرۆكى خێڵى مەلێكشايى بوو له جەنگى جيهانى دووەم تا ساڵانى 1988، حاج سەفەر،دەسەڵاتێكى زۆرى له شارى خانەقين هەبووه و بونيادنەرى گوندى مەلێكشاييه، دەسەڵاتى و هێزى له رادەێک بووه كه كاتێک چەتەكان هێرشيان دەكره سەر گوندەكانى شارى خانەقين و كەلار نەياندەوێرا هێرش بكەنه سەر گوندى مەلێكشايى، هەروەها له نيوان ساڵانى 1940 و 1949، له گوندى (ميخاس) كه مەلێكشايى زۆر لەوى نيشتەجێن، ئەم گونده پشێوى بەرۆكى گرتبوو و كوشتن و دزى له لايان چەتەكان بەردەوامی هەبوو بۆ سەر گوندى ميخاس هەر بۆيه گەوره پياوانى گوندى ميخاس داوايان له حاج (سەفەر ياره مەلێكشايى) کرد كه هاوكاريان بكات وکۆتایی بەو دەست درێژييەى دەكرێته سەريان بێنێ، هەر بۆيه حاج سەفەر ياره مەلێكشايى به ياوەرى مەلێكشاييەكان هاتنه دەنگ داواكاريەكەيان و بۆ ماوەى يەک هەفته توانيیان ئارامى بۆ گوندەكه بگەرێنن.

له ماڵى حاج سەفەر سەرۆەكى خێڵى مەلێكشايى ئەوكاته له شارى خانەقين یادی شەهید کردنی ئیمامی حۆسێن، نەوەی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) بەرێووه دەچوو و پاشان له لايەن بەرێز

(فەتح ئەڵلا مەلێكشايى) و پاشان له لايەن بەرێز (حاجى بيرەگ مەلێكشايى) و خوالێخۆشبوو ( حاج غەفور مەلێكشايى) ئەم یادە بەرز رادەگیرا.

خوالێخۆشبوو، داوود ديار بەگ مەلێكشايى، لە ساڵانێكى كۆنەوە له ناودارانى خێڵى مەلێكشايى بووه له شارى خانەقين و دەسەڵاتێكى زۆرى هەبووه له شارەكه،

هەروەها خوالێخۆشبوو موستەفا زوراب مەلێكشايى، لە ساڵی ١٩٨٨، سەرۆكى گشتى خێڵى مەلێكشايى بوو له شارى خانەقين، ئێستاكە بەرێز، حەسەن عەلی زوارب موستەفاکوری عەبدوڵلا کوری عەلی کوری سولەيمان کوری سەلمان کوری داوود کوری ديار،یەکێکە لە سەرۆک هۆزەکانی خێڵى مەلێكشاييه له شارى خانەقين و دەورو بەرى.

هەروەها له ناودارانى خێڵى مەلێكشايى له شارى خانەقين خوالێخۆشبوو

(وەستا ئەحمەد كەريم مەلێكشايى) كه له دايكبووى ساڵى 1888ز، هەروەها خوالێخۆشبوو

(دەرويش كەرەم مەلێكشايى) له دايكبووى ساڵى 1878ز.

ئێستا له شارى خانەقين بەرێز (مەحمەد گوڵ مەحمەد مەلێكشايى) سەرۆكى گشتى خێڵى مەلێكشاييه لە خانەقين و براى بەرێز دكتور خەسرو گوڵ مەحمەد ئەندامى مەكتەبى سياسى يەكێتى نيشتمانى كوردستانه.

لە ساڵی ١٩٤٠، خوالێخؤشبوو (حاج سادق عەلى حەيدەر مەلێكشايى) بەرپرسيارەتى گومرگى شارى خانەقينی وەرگرت و هاوكاری زۆری پێشكەش به مەلا موستەفا بارزانى و شۆرشى ئەيلول كردووە.

و خوالێخۆشبوو (عەزيز ئەلحاج) نوێنەرى عيراق له يۆنسكوو بوو و سەركردەێكى حزبى شوعى بوو.

كوردانى مەلێكشايى رۆڵێكى بەرچاويان هەبووه له بونياد نانى عيراق و بارزرگانەکانی گەورەى عيراق له بەغداد لەم خێڵه بوونه.

هەروەها بەشداری بەرچاويان هەبووه له دامەزراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان و بەشداری هەردوو شۆرشى (ئەيلول و گوڵان)یان، کردووە، بۆ نمونه ئەتوانين ئاماژه به خوالێخۆشبوو (حەبيب مەحمەد كەريم مەلێكشايى) بكەين كه سكرتێرى پارتى ديموكراتى كوردستان بوو، هەروەها (دكتور جەعفەر مەحمەد كەريم مەلێكشايى) ئەندامى مەكتەبى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، و هەروەها شەهيد (لەيلا قاسم حەسەن مەلێكشايى) بوكى كوردستان و يەكەم شەهيدى ئافرەتى عيراقه، و هەروەها خوالێخۆشبوو (حەبيب جانى مەلێكشايى) بەرپرسى ريكخستنەكانى باشور و ناوەراستى عيراق و بەرپرسى ناوچەى كووت بوو تا سالى 2009.

و بەرێز دكتور (فوئاد مەحمەد حۆسێن مەلێكشايى) سەرۆكى ديوانى سەرۆكايەتى هەرێم كوردستان لە خێڵى سەربەرزی مەلێكشاييە، هەروەها بەرێز (مەدحى مەندەلاوى مەلێكشايى) وەزيرى پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم خێڵەيە و بەرێز

(سوبحى مەندەلاوى مەلێكشايى) ئەندامى لقى2 پارتى دموكراتى كوردستان له شارى هەولێر لە خێڵی مەلێکشاییە، هەروەها بەرێز (حۆسێن حەبيب جانى مەلێكشايى) كاديرى پێشكەوتووى پارتى ديموكراتى كوردستان له شارى هەولێر له لقى16 پارتى لەم خێڵەيه، هەروەها بەرێز (جەواد كازم عەلى مەلێكشايى) نووسەر و كادير و پێشمەرگەى دێرينى پارتى دموكراتى كوردستان و له ساڵى 2004 تا ساڵى 2015 بەرپرسى راديۆى (شەفەق)له بەغداد بووه و سكرتێرى سەنديكاى رۆژنامەنوسانى كوردستانه له بەغداد، هەروەها سكرتێرى سەرنوسەرى رۆژنامەى (تأخي) له بەغداد، هەروەها بەرێز (ئاراس جەواد مەلێكشايى) كاديرى پارتى ديموكراتى كوردستان له لقى5 و شاعيرێكى بەتواناى كوردستانه، هەروەها بەرێز (فازل خەچان مەلێكشايى) بەرپرسى رێكخستنەكانى پارتى ديموكراتى كوردستان له پارێزگاى واست لە خێڵی مەلێکشاییە، و له ساڵانى 2004 تا نزيكى ساڵى 2006 بەرێز رەحمان جاسم مەلێكشايى بەرپرسى لێژنە ناوچەى كوتى پارتى ديموكراتى كوردستان بوو، هەروەها بەرێز بەدیع مەلێکشایی بەرپرسی رێکخراوی کووت پارتی و بەرێز وسام رەحمان مەلێکشایی لە خێڵەن، خێڵى مەلێكشايى سەدان كادير و پێشمەرگەى هەيه له ريزەكانى پارتەكانى كوردستانى و عيراقى و بەتايبەتى پارتى ديموكراتى كوردستان و يەكێتى نيشتمانى كوردستان. هەروەها ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى واست كه نوێنەرى كورده له حكومەتى واست بەرێز (حەيدەر هوشام مەلێكشايى) لە خێڵی مەلێکشاییە.

ناوى چەند سەرۆک هؤزی مەلێكشايى له باشوری كوردستانى و عيراق، بەرێز حۆسێن مەهدى جانى مەلێكشايى، سەرۆكى گشتى خێڵى مەلێكشاييە له شارى كووت و بەغداد، بەرێز مەحمەد گوڵ مەحمەد مەلێكشايى، سەرۆكی گشتى خێڵى مەلێكشايى له شارى خانەقين، بەرێز تاهرسەفەر ياره وەندى مەلێكشايى سەرۆک هۆزێكى مەلێكشاييە له شارى خانەقين و بەرێز حەسەن زوراب سەرۆک هۆزێكى مەلێكشاييە له شارى خانەقين و بەرێز حۆسێن حەبيب جانى مەلێكشايى سەرۆكى خێڵى مەلێكشاييه له شارى هەولێر و بەرێز سەفا رەحمان راشد مەلێكشايى سەرۆک هۆزێكى مەلێكشاييە له شارى كووت و بەرێز جەواد مەلێكشايى سەرۆک هۆزێكى مەلێكشاييە له شارى بەغداد.

خێڵى مەلێكشايى(چەمشگزەگ) له رۆژهەڵاتى كوردستان له شارى ئيلام.

خێڵى مەلێكشايى له شارى ئيلام هەميشه توانيويانه له ئازادى خۆيان پارێزگارى بكەن و له زەمانى قاجارەكان توانيويانه ببنه دۆستى پادشا و شازادەكانى قاجار و پارێزكاريشيان لێ كردوون چ له شەرى دژ به ئيمپراتۆرييەتى عوسمانى و يا له جەنگه ناوخوييەكان هەر پشتيوانى قاجارەكان بوويينه و جاريش بووه دژى دەسەڵاتى قاجارەكان بوونه ئەگەر لەگەڵ بەرژەوەندى خێڵەكەيان نەگونجابايه.

خەميس،دوو كورى له هاوسەرەكەى (شاهى) هەبوو، به ناوى (موسا و ملگه) ئەم دوو پاڵەوانه له روى لەشەوه ئةندامێكى زۆر بەهێزيان هەبووه كه هەر له باوكيان دەچوون.

ئەم دوو پاڵوانە لەگەڵ مەلێكشاييەكانى ديكه ياخى ببوون له حكومەت و هەميشه ڕێگەيان له سوپا و كاروانەكانى (فەتح عەلی شاى قاجار) و (شازاده مەحمەد عەلى ميرزاى دەوڵەت شا) دەگرت و هەموو كەلو پەلەكانيان دەبرد و به سەر خەڵكى هەژار دابەش ئەكرد و ئەمەش ببووه هۆى بەدەست هێنانى خۆشەويستى خةڵک بۆيان.

هەواڵى ئەم ياخى بونەى مەلێكشاييەكان به گۆیی شاى ئێران (فەتح عەلى شاى قاجار)دەگات و شاى ئێران فەرمان به (شازاده مەحمەد عەلى ميرزا دەوڵەت شا) دەدات كه ئەم دوو پاڵەوانە بگرن و بياننێرێته لاى پاشاى ئێران بۆ ئەوەى سزا بدرێن. شازاده مەحمەد عەلى ئەو كاته فەرمانڕەواى (خوزستان و لۆرستان و كرماشان و رۆژئاواى ئێران بوو) و كورى گەورەى شاى ئێران بوو.

كاتێک شاى ئێران ئەم دوو پاڵوانه دەبينێت كه هەيكەلێكى زۆر زەخميان هەيه سەرى دەسورێ و داوا له (ملگه) دەكات كه لەگەڵ پاڵەوانى ئێران (پاڵەوان عەسكر يەزدى)ركابەرى بكات و ئەگەر توانى پشتى پاڵەوانى ئێران به زەوى بماڵێنێ ئەوه لێيان خۆش دەبێت و ئەگەر نەيتوانى دەيانكوژى.

ملگه و موسا، له خێوەتێک دادەنێن و چاودێرييان لێ دەكرى تا ببێته بەيانى و لەگەڵ پاڵەوانى ئێران و شا ركابەرى بكات، لەم كاتەدا پاڵەوان ملگەى مەلێكشايى زۆر نيگەران ببوو و بيرى لەوه دەكردەووه كه نەكوو بەيانى نەتوانى له پاڵەوانى ئێران بباتەوه.

موساى براى لێ دەپرسێ بۆ چى ئەوها نيگەرانى و (ملگە)ش، وڵامى دەداتەوه كه نيگەرانی بەیانیم.

موسا مەلێكشايى كاتێک گووێ له قسەكانى براكەى دەبێت ئەچیته لاى شاى ئێران و داواى لێ دەكات كه له جياتى براكەى لەگەڵ پاڵەوانى ئێران ركابەرى بكات.

موسا باپيرى گەورەى بنەماڵەكانى (ئەسەدى و داراخانييه) و ملگه باپيرە گەورەى بنەماڵەكانى (رەحيمى و عەزيزيانه) هەروەک ئەوانيش دەیگێرنەوە موسا خاونى لەشێكى زۆر بەهێز بووه و له رۆژى ركابەرييەكه لەگەڵ پاڵەوانى شا و هەر له بەرامبەر شاى ئێران(فەتح عەلى شا) توانيويتى پاڵەوانى ئێران به زەوى بماڵێنى و به دەستى سينەى پاڵەوانەكى كەنيووه.

كاتێک پاڵەوان موسا، له پاڵەوانى ئێرانى بردەووه شاى ئێران فەرمانى دەركرد كه هەردوو برا بگەرێنەوه ناو خێڵى خۆيان به مەرجێک كه چیتر به سوپاى قاجار دەست درێژى نەكەن و هەر لەم وەختەدا پاڵەوان موسا بوو به پاڵەوانى يەكەمى ئێران له لايەن شاى ئێران .

( فەتح عەلى شا) هەروەها كەمەربەندى زێر و جەواهيرى پێشكەش به پاڵەوان موسا كرد و له هەمان كاتدا نازناوى (ميرى) به هەردوو برا دەبەخشێ و دەيانكاته سەرۆک خێڵى خۆيان و موسا دەبێته سوپا سالارى سوپاى ئێرانى و له هەموو جەنگەكاندا موسا ئەم كەمەربەندەى به پشتى خۆى بەستبوو و شانازى پيووه دەكرد. تا رۆژانێكى نزيک ئەم كەمەربەندەى موسا خەميس گرزەديوەند مەلێكشایی هەر له لاى نەوەكانى مابوو بەڵام بەداخەوه به هۆى بيخەياڵى نەوەكانى ئەم كەمەربەنده كەم كەم فرۆشرا و له ناو چوو.[٤٩][٥٠][٥١]

كورته باسێک لە هۆزەكانى خێڵى مەلێكشایی (چەمشگزەگ) له رؤژهەڵات و باشوری کوردستان.. ئەم هۆزانه هەموويان خێڵی مەلێكشایی پێکدێنن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان و عیراق بريتين لە :

هۆزى سەرایلەوەند.

ئەم هۆزه له ميرانى مەلێكشايى (چەمشگزەگ)ن، كه له كاتى كۆچكردنى بەشێكى خێڵى مەلێكشايى(چەمشگزەگ) له باكورى كوردستان بۆ ناوچەكانى ئازەربايجان و سنه و عيراق و باشورى كوردستان وئيران ئەمان له ئيلام و بەشێكى عيراق جێگير بوون.

بنچينەى ناوى هۆزی سەرايلەوەند مەلێكشايى(چەمشگزەگ): ناوى ئەم هۆزه زۆر كۆنه و ئێستا له باكورى كوردستان شارى (دەرسيم) كه زەيدى باب و باپيرانى مەلێكشاييەكانه له ناوچەى هۆزات خێڵێک و چياێک هەيه به ناوى (سارى) و باپيره گەورەيان ناوى سالتک بووه و له چياى (سار _ سارى) نێژراوه و بۆيه به سارى سالتک ويا سارى سالتەكان ناسراوه[٥٢]

هۆزى سەرايلەوەند مەلێكشايى شارى ئيلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان و عيراق هەر لەم خێڵه و ناوەوە هاتووه چوونكه وەک رونمان كرد مەلێكشاييەكانى باشور و رۆژهەڵاتى كوردستان به بنچينه كوردى باكورى كوردستانن شارى دەرسيم و دیاربکر.

له زمانى كۆنى (ميد _ ماد) سار به ماناى (چيا) دێت، و هەروەک له سەرەوە رونمانكرد كه مەلێكشاييەكان له دەرسيم زمانى كۆنى ميديان پاراستووه هەر بۆيه ئەم ناوه به ميدى هەژمار دەكەين چونکە مەلێكشاييەكان نيشتەجێ ناوچه شاخاويەكانى كوردستانن زۆر ئاسايه ناوى چياێک به ناوى هۆزێک بچەسپێ ويا به پێچەوانەوه. هەروەها له رۆژهەڵاتى كوردستان له شارى بيجار سەر به پارێزگاى سنه، شوێنەوارێكى مێژووى دۆزراوەتەوە به ناوى

(تەپه سرايل) كه مێژووەكەى بۆ مادەكان دەگەرێتەوه ، و ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنى كه ناوی سارى و سرايل هەر يەكه و ناوێیكى كوردى كۆنه.

به پێ ناوچەكانى كوردستان خێڵ و هۆزەكورديەكان ناوكانيان چەند پاشکو کوردی بۆيان زياد ئەكرى وەک (لوو _ ى _ ان _ وەند) له ناوچەكانى توركمان نشين زياتر پيتەكانى (لوو)بەكار دێت و له باكورى كوردستان (ان) و باشورى كوردستان (ى) و له باشورى رۆژهەڵاتى كوردستان به تايبەتى له شارەكانى (كرماشان _ ئيلام _ لورستان) وشەى (وەند) به كار دێت بۆ ناوى هۆزەكان. و به پێ گۆرانكارى شوين و زمان له وانەيه هەندێک گۆرانكارى به ناوى هۆزەكان بێت بۆ نمونه وەک ناوى هۆزى (شادى) مەلێكشايى لە دەرسیم، وله ناوچەى خوراسان بۆته (شادلوو).

هەر وەک روونمان كرد پێش شەرى چاڵدێران له ساڵى 1514زاييندا، ميرى چەمشگزەگ(کوردستان) مير حاج رۆستەم بەگ، هاوكارى شائيسماعيلى سەفەوى دەكات دژ به سوڵتان سەليم عوسمانى، و شائيسماعيل له بەرامبەردا چەند ناوچەێيكى له عيراق و عیراقی عەجەمی و كوردستان پێ ئەبەخشێ و لەو ناوچانه شارى کرماشان و كووت و قەزاى نعمانيە بووه، كه بەشێک لە خێڵ و كور و نەوەكانى مير حاج رۆستەم لەوى نيشتەجێ بوون و ئينجا بەشێکی دیکەیان لە عیراق بۆ شارى ئەيوان كۆچيان كردووە، هۆزى سەرايلەوەند ئەوكاته ميريان مير (كاتوره بەگ) بووه و له شارى ئەيوان دەسەڵاتێكى يەكجار زۆرى هەبووه و تەنانەت باجى لەو كاروانانه وەرگرتووه كه له نێوان شارەكانى ئیلام و كرماشان بازرگانییان كردووه، شاری ئەيوان لە نێوان پارێزگاى كرماشان و ئيلامه، ئەم قەزايە سەر به پارێزگاى ئيلامه و ناوچەێيكى كوردستانە، ئێستاكه له شارى ئەيوان باشورى رۆژهەڵاتى ئەو شاره چياێک هەيه به ناوى (چياى كاتوره)، ئەم چيايه هەر به ناوى مير كاتوره بەگ ناوكراوه لە نەوەى مير حاج رۆستەم بەگ چەمشگزەگ.

تيرەى (دوسگه) له سەرايلەوەند مەلێكشايى تيرەێيكى زۆر گەورەيه كه مير (دوست مەحمەد) کوڕی میر کاتورە بەگ،له نەوەكانى ميرى كوردستان مير (حاج رۆستەم بەگ)ە، كه نەوەكانى ئێستاكه به تيرەى دوسگه ناسراون.

هەروەها يەكێک له نەوەكانى مير حاج رۆستەم بەگ كه ناوى (سرال بەگ) بووه ميرى مەلێكشاييەكان بووه و باوە گەورەى هۆزى سەرایلەوەند مەلێكشاييە كه ناوەكەى بۆ ناوى هۆزەكەى دەگەرێتەوە.

ئەم هۆزه دەورێكى باڵايان هەبووه له ناوچەكه و ميرى خێڵى مەلێكشايى هەر لەم هۆزه بووه وەک مير (سرال بەگ) مير (كاتوره بەگ) و مير (دوست مەحمەد بەگ) دوسگه.

و مير (شێر خان)و مير (كوزا خان) و كەيخوا ( كريم خان) وکەیخوا سەفەرخان…. هتد

هۆزى سەرايلەوەند لەگەڵ هۆزى (نەقى) پەيوەنديەكى زۆر پتەویان هەيه و تێكەڵاوى يەكتر بووينه له گوندەكانى (كەلەک سياب _ كەج دوسگه _ كەلەكەين _ وروى ) له قەزاى مەلێكشايى سەر به پارێزگاى ئيلام له رۆژهەڵاتى كوردستان.

ميرسرال بەگ كورى وەفرى بەگ نەوەی مير حاج رۆستەم بەگ، سێ كورى هەبووه به ناوەكانى: جەواد(چەچكه)، كوخالە بزرگ(کوخالە گەورە)، خودا وەيس.

جەواد بەگ(چەچکە): كورێكى هەبووه بە ناوى (ئەڵوەين بەگ)، ئەڵوەين بەگ، سێ كورى هەبووه به ناوەكانى: كاتوره بەگ(كازم)، موسا بەگ(موسگه)، هادى بەگ(هيرگه).

كوخاله بزرگ(كوخاله گەوره): سێ كورى هەبووه به ناوەكانى: كەمەر خان، حەسەن خان، كوخاله كوچک(كوخاله بچوک).

خوداوەيس بەگ: پێنج كورى هەبووە به ناوەكانى: مير وەيس بەگ، كوخاله بەگ، سەيد مەحمەد بەگ، ئيسماعيل خان، ئازاد خان.

مير كاتوره بەگ(كازم بەگ): سێ كورى هەبووه به ناوەكانى: دوست مەحمەد بەگ(دوسگه)، سەيد مەحمەد بەگ، ميرە بەگ.

دوست مەحمەد بەگ، هەژده كورى هەبووه به ناوەكانى: سەفەر خان ، كەريم خان ، کەمەرخان ، سهراب خان ، كوزا خان ، عەبدی خان ، بەێ خان، شێرخان ، بهزاد خان ،رۆستەم خان ، مەێ خان ، ئارام خان ، بابا خان ، طهماسب خان ،ئیبراهيم خان،(بيرگه).

ميرە بەگ: نۆ كورى هەبووه به ناوەكانى: ئاكه خان ، خان مەحمەد خان، يارى خان ، مەلا مەلەک بەگ ، ئەلەخان ، ئەلفەت خان ، عەلى خان ، جاسم خان ، ئەحمەد خان(حەمودى).

سەيد مەحمەد بەگ: سێ كورى هەبووه به ناوەكانى: كۆلۆنى خان ، بەرغەش خان ، نور مەحمەد خان.

هۆزى نەقى گرزەدين وەند، باوە گەورەيان نەقى، له زەمانى مير(دوست مەحمەد بەگ)، هاتۆته لاى هۆزى سەرايلەوەند و له لايان ژياوه، هۆزى سەرايلەوەند لەگەڵ هۆزى (نەقى)پەيوەنديەكى زۆر پتەویان هەيه و تێكەڵاوى يەكتر بووينه له گوندەكانى (كەلەک سياب _كەج دوسگه _ كەلەكەين _ وروى ) له قەزاى مەلێكشايى سەر به پارێزگاى ئيلام له رۆژهەڵاتى كوردستان نیستەجێن. و ئێستاكه وەک يەک هۆز سەير دەكرێن و ژن و ژن خوازى له نێوانيان زۆره و به بنچينه هەر خزمى يەكەن.

دايكى مير دوست مەحمەد بەگ(دوسگه) كچى خەميس گرزەديوەنده به ناوى (فاتمه) و دوسگە،خوارزاى هەردوو پاڵوان (موسا خەمیس مەلگه خەمیس)ە.

مير(دوست مەحمەد بەگ)، ميرى تەواوى مەلێكشاييەكان بوو و نەوەکانی چەند بەڵگەنامەێکی کۆنیان هەیە کە ئەسەلمێنی (دوست مەحمەد)میری گشتی خێڵی مەلێکشایی بووە و نازناوى (عالى شاه) هەبووه و به ميرى چەمزی و گەچى ناسراو بوو.

و فەرمانڕەواى پشتكوو (ئەحمەد خان فويلى) ئەبێته براى شيری مير(دوست مەحمەد)

ئەحمەد خان فەیلی، شيرى داێكى دوست مەحمەدى خواردووه.

له سەردەمی فەرمانڕەواى ئەحمەد خان فەيلى، مير(دوست مەحمەد بەگ)، ميرى تەواوى خێڵى مەلێكشايى و جێگرى فەرمانڕەواى پشتكوو بووه، مير(دوست مەحمەد بەگ)، خاونى هيزيكى زۆر بووه وەک باوكى مير كاتوره بەگ و خاڵوەكانى پاڵەوان موسا و پاڵەوان مەلگە.

هەروەها هۆزى سەرایلەوەند پەيوەنديان لەگەڵ تەواوى هۆزەكانى مەلێكشايى باشه و بە تايبەت لەگەڵ هۆزى خەميس پەيوەندى زۆر باشيان هەيه و هەر ئاموزای یەکن و بەرێز(مەلاحەسەنى) ئەبێته كورى پلكى حاج (فرامەرز ئەسەدى) له هۆزى خەميس.

هۆزى سەرايلەوەند مەلێكشايى دەسەڵاتێكى زۆريان هەبووه له شارى ئيلام و شارى كووت و مير دوست مەحمەد بەگ، برارزاى خۆی مەلا مەلەک بەگ، فەرمانڕەواى شارى زرباتيه بووه له باشورى كوردستان. مەلا مەلەک بەگ، هەموو خەڵكێک رێزى لێ دەگرت و لە قسەى ئەو دەرنەئەچوون، لە پاش ئەو ئەحمەد بەگ، کوری مەلا مەلەک، فەرمانڕەوای شاری زرباتیە بوو.

بنەماڵه گەورەكانيان له هەردوو بەشى رۆژهەڵاتى كوردستان و باشورى كوردستان و عيراق بريتين له: بەشى رۆژهەڵاتى كوردستان (غولامی– سەفری– کەریمی– شیرنیا–کوهزادیی –سەرایلەوەندی– عنایەتی– بژواک– پیرعلی نیا– تەزیره– تازه– تەمبا–تەهیا–مەلێکشایی–دوستی–پیکن–ئیسماعیلی–کەمەری–فەتاحی–مەنسوری–ئەحمەدیان– مەلێکشایی ئەسل– مەحمەدی– نەزەری– چەترسفید(
بەشى باشورى كوردستان و عیراق🙁جانی– نیرگه– رەحمان راشد– فرەیدون–شاکه–بیرگه– رەزاق گەورە–حۆسێن بەرغەش– کەریم عراقی– عەبدالحسین دوسگه–سەبتی کاتوره– حەسەن سادق– مەلەک حۆسێن(.

تيرەى نەزەرى له شارى ئەيوان به بارسين ناويان دەركردبوو ئەويش لەبەر ئەوه بوو كه كۆگەرى باج بوون و له ناودارانى تيرەى فەتاحى ئەتوانين به حاجى صيد و دكتور مەهدى فەتاحى مەلێكشايى ئاماژه بكەين.

هەروەها تيرەكانى جانى و رەحمان راشد، يەكێتى هۆزەكانى كورديان له باشورى عيراق دوروست كرد و ئێستا خۆيان هەورەى هەموويانن.

هەروەها پاڵەوان ئاكنه بەى، لە پاڵەوانانى خێڵى مەلێكشايى و شارى ئيلام لەم هۆزە بوو.

هۆزى گرزەدين وەند.

گرزه به مانای چره دارێكه كه جاران له شەر كردن به كار دەهات و ئەم هۆزە لەگەڵ هۆزەكانى ترى ئاموزايان له مەلێكشاييەكان زۆر شەرى عوسمانييان كردوه له رۆژهەڵاتی کوردستان و هەر بۆيه بەم ناوە ناسراون.

هۆزی گرزەدين وەند له 1. خەميس. 2. نەقى(نەزەر بەگ). 3.كازم بەگ. 4. روسگه(رۆستەم بەگ). 5. خوداداد. 6. ملگه. 7. شەكەر بەگ. 8. حۆسێن بەگ. پێكهاتوون كه هەر هەشتێان بران و باوكيان ناوى (شەمير)ه.

به پێ ئەو لێكۆلينەوانەی ئێمه كردومانه و به وتەى بەرێزمير ئاغاى مەلێكشاىى و چەند ريش سپيێەكى مەلێكشايى ئەم هۆزه لەگەڵ هۆزەکانی (سەراليوەند رەسولەوەند كلەوەند گلان خەليلەوەند باوڵەگ …..هتد ) برا و ئاموزان و باپيره گەورەيان يەكە و شەمير ئەبێته ئاموزاى بچووكی هەموويان.

ئەم هۆزه پێشتر له عيراق و ناوچەكانى بەدرە جێگير بوون و له دواييدا هاتنەوه لاى ئاموزاكانى خۆيان له ئيلام (پشتكوە).

خەميس كورى گەورەى شەمير سەرۆكى ئەم هۆزه بووه و بەشدارى چەند جەنگێكى كردووه دژى عوسمانييەكان و هاوكار بووه لەگەڵ فەرمانرەوای پشتکوە (ئیسما‌عیل خانى فەێلى) كه هۆزى ماڵيمان (مال هومان) بشكێنن چوونكه هۆزى ماڵيمان لە دژى دەسەڵاتدارانى ناوچەكه ياخى ببوون و ئاژاوەيان دەنايەوە و هێزى فەرمانرەوای پشتكوو نەيدەتوانى ئەم ياخى بوونه كۆتايى پێ بهێنى و هەميشه شكستى دەخوارد به دەست ماڵيمانەكان به سەرۆكايەتى (خورگه) خورگه ئەم ياخى بوونەى پێشەوا دەكرد.

تا واى لێ هات حكومەتى ئێرانى زۆر بێزار ببوو لەم ياخى بوونه هەرچەنده ئیسماعیل خانى فەيلى سۆپای ئێرانی هاوکاری دەکرد بەڵام هەر هيچى پێنەدەكرا لەگەڵ هۆزی ماڵیمان، ئەوە بوو كه دەوڵەتى ئێران به فەرمى داوا له خێڵى مەلێكشايى كرد كه ئەم خێڵه بێدەنگ بكەن.

خێڵى مەلێكشايى لەبەر ئەوەى له بەهێزترين خێڵى ناوچەكه بوون و دەسەڵاتيان بەسەر هەموو پشتكوو هەبوو به باشيان زانى كه ئارامى بۆ ناوچەكه بگەرێننەوه.

خەميس مەلێکشایی و خێڵەکەی بەشدارى ئەم شەرەیان كرد لەگەڵ حەسەن خان کوری ئیسماعیل خانی فەیلی و هەر خودى خەميس توانى (خورگەى) پاڵەوان، قۆڵبەست بكات و مەلێكشاييەكان توانييان كۆتايى بەم ياخى بوونه بهێنن.

له دواى كۆتايى هاتنى ياخى بوونەكه فەرمان كرا بوو كه سەردارى ماڵيمان خورگه له سێداره بدرێت و له ناو ببرێت، بەڵام مەلێكشاييەكان رازى نەبوون كه كوردێكى هاو نەژادی خۆيان به دەستى بێگانه بكۆژرێ و هەر ئەوە بوو كه داوايان له دەوڵەت كرد كه كەسيان نەكۆژرى و خورگه ئازاد بكرێ،

هەر چەنده فەرمانرەوای پشتكوو ئیسماعیل خانی فەيلى بەم داوايەى مەلێكشاييەكان رازى نەبوو، بەڵام لە هەمان كاتدا مەلێكشاييەكان پێداگريان كرد لەسەر ئازاد كردنى خورگه و ئازاديان كرد و ئیسماعیل خانى فەيلى هيچى پێنەكرا بەرامبەر مەلێكشاييەكان و بێدەنگی نواند.

كورەكانى شەمير ئێستاكه هەركاميان هۆزێكى به ناوى خۆى لێ دورست بووە و هەموويان پێان دەلين گرزەدين وەند.

هۆزی خەميس.

ئەم هۆزه له تيرەكانى (موسا _ ملگه _ شەمير) پێكهاتووە كه هەرسێكيان كورى خەميس ن.

گوندەكانى ئەم هۆزه له قەزاى ئەركواز و مەلێكشاييە. هەروەها بەشێكى زۆريان له شارەكانى ئيلام و مهران و سنه و عیراق و ئەلمانيا نیشتەجێن.

پاڵەوان موسا خەميس توشماڵ سەرۆک مەلێكشايى بوو و نەوەکەى حاج فەلامەرز ئەسەدى هەروەها سەرۆک خێڵى مەلێكشايى بوو لە سەدەی رابردوو له ئيلام . (توشماڵ)بە مانای میر یان سەرۆک خێڵ دێت.

هۆزى خەميس پەيوەندیێكى زۆر پتەويان لەگەڵ ئاموزاكانيان (هۆزى سەراليوەند) هەيه و هەميشه نزيكن لە يەک و خەميس ئەبێته باپيرى میر و سەرۆكى گشتى خێڵى مەلێكشايى دوست مەحمەد(دوسگه) له هۆزى سەراليوەند له لايان دايكەوه ئەبێته باپيرى. هەروەها ژن و ژنخوازى له نێوان ئەم دوو هۆزه زۆره و پەيوەنديان له رادەێک دايه كه جارى وا هەيه مێژوو نووسان تيرەى دوسگه به تيرەيكى هۆزى خەميس هەژمار دەكەن، و خوالێخۆشبوو كەيخوا (مەلا حەسەنى) له هۆزى سەراليوەند ئەبێته كورى پورى خوالێخۆشبوو مير و سەرۆكى گشتى خێڵى مەلێكشايى.

(حاج فەلامەرز ئەسەدى) له هۆزى خەميس.

بنەماڵەكانى (ئەسەدی، داراخانی، رەحیمی، عەزیزیان، جفائیان، میرزایی، تاب، کەریمی،ئەژدهایی، ئەبراهیمی، رەشید پور، قەلعه دره، رەهگوئی، پرواس، مەلێکشایی، خَەلاش، مهرابیان، پیکره، تَخِش، متین، فەرەجی، بێگی، ئارامیده، رۆستەمی،سالحی، موسی‌نیا، مەلەکی، واحدی، رەحیم پوران، کەمەری، شاهی نیا ) لەم تایفەیەن. توشماڵ ئەسەد، توشماڵ داراب خان، باقر خان، مەحمەد عەلی خان، رەحیم خان، فازڵ، کازم، نامدار رەحیمی، سۆحبەت رەحیمی، شەهباز، موسا ئەسەدی، عەباس عەزیزیان، عەباس خان رەحیمی، مەحمەد عەلی جفائیان، عەلی ئەکبەر عەزیزیان، داراب خان داراخانی، عەلی پاشا داراخانی و… لەم هۆزەن.

هۆزی نەقى :

ئەم تايفەيه جاران به نەزەر بەگ ناسراو بوو. باپيرى گەورەى ئەم تايفەيه كه (نەقى) كورى نەزەر بەگ كورى شەميره . هاتۆتە ناو هۆزى سەراليوەند مەلێكشايى و هەر لە ناويان گەورە بووه لە گوندى (كەلەک سێیاب) ئەم گوندە سەربه تيرەى (دوسگه)ى سەراليوەنده.و ئێستا ئەم گونده ناوى نەقيشى گرتووه و بۆته (كەلەک نەقى)

ئەم هۆزه له تيرةكانى (شامگه، خودامراد ، جافگه) بێكهاتووه.

له گوندەكانى كەلەک سياب و زياد ئاباد نيشتەجێن و هەروەها له شارى شەهرەكى ئيسلامى له قەزاى مهران سەر به پارێزگاى ئيلام نيشتەجێن. شا مەحمەد يارى كه شۆرشى دژ دەسەڵاتدارانى ئێران بەرپا كرد لە رۆژگاری ئەحمەد بارزانى و هەر دوايى خۆى بوو به حاكمى ئيلام.

ئەم تايفەيه له بنەمالەكانى ( یاری، تارتار، توکلی، لعل پور، جمالوەندی، تیشەبرپا، تارمی،پور سەیدی،ئاسا، پیرانی،فرهمندیان،مەحمەدی فەر،مومن زاده، پلوک، خوانچەم، جینهوەر، فەهیم، سینا، شەمش ئلاهی، حاتەمی کیا،حەبیبی نیا،شیخی،ئسماعیلی،سەیدی، تاشک، مدیری،تاران، ناسری ،پاریاب،، عەبدی، مهم تبار،نەقی‌نەژاد، یوسفی، تەقی‌نەژاد، جوانمەردزاده، تاور، وەلەدی، تاراج لەم هۆزەن.کەیخوایان ئەم هۆزە شاه مەحمەد یاری و پاشی کورەکەی کەیخوا ئەحمەدنەقی‌نەژاد، عەلی ئەقا تەقی‌نەژاد و هەروەها حاج ئەسەد پورسەیدی بوونە. عەلی تارتار لە گەورەو ناودارانی ئەم هۆزە بووە. شەهیدانی ئەم هۆزە بریتین لە: عەزیزعەلیتارتار، یارحۆسێن تیشه برپا، رەحمان تاراج، شێرمەحمەد ئعتقادی، موحسن پاریاب،مەجیدپاریاب، باباخان ناسری، فەرمان مەنسوری، ئبراهیم مورادزاده، عەباس جەعفەرنیا، کەریم نوری، زبردست تبار و رەحیم بەگ تارمی. لەم تايفەيەن.

هۆزی ملگه.

ئەم تايفەيه له تيرەكانى (مەحمەد ، عەلى مەحمەد) پێكهاتووه. و زياتر له شارى مهران نيشتەجێن. ئەم هۆزە ئێستا لەگەڵ هۆزە خەميس يەكيان گرتووه.

هۆزى خوداداد.

ئەم هۆزە له دوو تيرەى ئسفەندیار و سەید (سی مەحمەد( پێكهاتووه. و له گوندى ميان تەنگ سەر به قەزاى ئەركواز مەلێكشايى نيشتەجێن. بنەمالەى كەريمى لەم هۆزەن.

هۆزی كازم بەگ.

ئەم تايفەيه له تيرەكانى (یوسف بەگ، فەرەج الله، مەحمود بەگ و مەحمەد بەگ )پێكهاتووه. و له شارى ئەركواز و گوندى ميان تەنگ و نركسه نيشتەجێن. بنەمالەكانى :سەمیمی، مەحمودی، دارات، سەفایی . لەم تايفەيەن.

كەیخواى ئەم هۆزە خوالێخۆشبوو قەنبەر بەگ كورى يوسف بەگ كورى كازم بەگ، كه له بەهێزترين پالەوانانى حۆسێن قولى خان فەرمانرەوای پشتكوو بووه.

ئەم پالەوانه وا بەهێز بوو كه پارێزگارى له كورى حۆسێن خان (غولام رەزا خان) دەكرد و هەروەها رێگاكانى دەپاراست چەند كەله قەنديكى له سەر رێگا دا دەنا كه كەس نەيدەوێرا هەڵيانگرێ و لێ دەترسان

له پاشی ئەو كورەكەى وەليد بەگ و سەهيل بەگ سەميمى و پاشان رەئيس بەگ دارات سەرۆكى ئەم هۆزە بوون.

مەحمەد عەلى سەميمى پاڵەوانى پالەوانان له ئێران چەند جاريک ئەو قارەمان بووه له ئێران هەر سەر بەم تايفەييه.

هەروها مەحمەد نەبى سەميمى و عەدنان سەميمى له پالەوانانى شارى ئيلامن و له بەهێزترين پالەوانانى شارى ئيلامى كورد نشينن هەر لەم هۆزەن.

هۆزی حۆسێن بەگ.

ئەم تايفەيه له سێ تيره (رەحمان، گُرگی و مسیر ) پێكهاتووه و له شارى ئەركواز مەلێكشايى نيشتەجێن.

بنەماڵەكانى (رەئیسی، گرگی، بستار، جەمشیدی، کۆلادر زاده، یار مەحمودی، پیشگو، یاری، رەحمانی، ئاشناب، ئافریدونی، سعادتی، فەیازی، شاه مەحمەدی، دستفال، تبت، خاسی، مەعسومی، ئاقامەحمەدی، ولی زاده، شەهمیری، ئەرکوازی، حۆسێن بیگی،ئاژفنداک، داراخانی، میری، ئەفروز)

پێكهاتووه.

مەحمەد كەريم و دكتور رەحمان لەم هۆزەن له شارى ئيلام. (حەبيب مەحمەد كەريم سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشوری کوردستان لەم هۆزەیە)

هۆزی روسگه (رۆستەم بەگ).

ئەم هۆزە له سێ تيرەى (ئیسماعيل بەگ و خلوه (خەلەف بەگ) و مەنسور بەگ)پێكهاتووه.

و له گوندەكانى بابا جان ودارئاباد (داراب ئاباد) و بان رەحمان سەر به قەزاى ئەركواز مەلێكشايين له ئيلام.

بنەماڵەكانى ئەم تايفەيه بريتين له (فازلی، سەفەرنیا، سەیدی، نوره، ئاویش، عەباسی یکتا، درویشی، عەزیززاده، ئسماعیلی، مەنسورزاده، جهانی، ئەرغنده، باستان ).

سەرۆكەكانى ئەم هۆزە بريتي بوونە له ، فازل بەگ و له پاشی كورەكەى داراب بەگ فازلى.

دارا بەگ ئەرغەندى توفەنگجى باشى لەم تايفەيه بوونه.

مەحمەد سەيد پالەوانى مەلێكشايى لەم هۆزه بووه.

هۆزی شەكەر بەگ.

ئەم هۆزە له تيرەكانى (ئيمام عەلى _ عەبد _ ملەت _ نوروز_ برجى) پێكهاتووه. و لە شارى ئەركەواز و گوندەكانى چشمه سفيد و پل شكەسته نيشتەجێن.

بنەماڵەكانى (ئامێدى و مەنتى ) لەم تايفەيەن. سەرۆكى ئەم هۆزه مەحمەد عەلى لەت وەر و شەكەر بەگ بويينه.ئيمام عەلى و عەبد ئامێدى سەر بەم تايفەيەن.

هۆزی خەليل وەند.

ئەم هۆزە له مةليكشاييةكانى جمشكزك هةزماردةكرين كة لة دواى شةرى جالديران كؤجيان بؤ ناوجةكانى ئازةربايجان كردووه و باشان بؤ ئيلام.

هةروةها (هنرى فيلد) ئةم هؤزه بؤ قشقائيةكان دةكةرينيتةوه، هؤيةكةشى ئةوةيه كة خيلى جةمشكزك لة تةنيشت توركمانةكان زياون له ئازةربايجان له باش كؤجكردنةكانيان له باكورى كوردستان، ئةوةى راست بيت هةروةك ئامازةمان بئ كرد ئةم هؤزه لة مةليكشاى جةمشكزكن.

زةويةكانى ئةم تايفةيه لةتةنيشت زةوى خيلى شوهانه، و كوندةكانيان بريتين لة (باغ حةيدر بةك و بارياب). سةرؤكةكانى ئةم تايفةيه بةريز كةمةر و لةدوايى عةلى بةك و كةيكاوس كةرةمى ناسراو به (كيكه).

عةلى غةيورى زاده شةهيدى به ناوبانكى شارى ئيلام لةم تايفةيه.

هۆزی گەڵان.

له خێڵى مەلێكشايى چەمشگەزەگی كۆنن و له كاتى كۆچكردنى خێڵى مەلێكشايى له باكورى كوردستان ئەم هۆزە لەگەڵ ئامۆزاكانيان بوونه و ئێستا لە عیراق و باشوری کوردستان لە شارەکانی (مەندەلی ، خانەقین ، هەولێر ، سێلێمانی)نیشتەجێن و لە رۆژهەڵاتی کوردستان له شارى ئيلام نيشتەجێن و تايفەى قەيتولى خێڵى ئەركوازى هەر لەم هۆزەن.

هۆزی گەڵان له رۆژهەڵاتى كوردستان به سێ تيرە دابەش ئەبن (ئادينه _ مەهدى بەگ _قەنبەر بەگ). تا ئێستا له باكورى كوردستان له شارى (دەرسيم) ناوچەى (مەزگەرت) ئەم هۆزە له ريزى خێڵەکانی دێرسیمە و زمانى ئەم هۆزە له مەزگەرت زاراوەى كرمانجييه.

سەرۆكى ئەم هۆزە مەلێكشاييه (قەنبەر بەگ توفەنگ چى باشى) كه ناوی لەسەر بەردى تەختى خان نوسراوه.

هەروها (خيدان) مەلێكشايى يەكەم شەهيدى شەرى ئێران و عيراق له خێڵى مەلێكشايى بووه.

بنەمالەكانى (مەلێكشايى و سەيادى) لەم هۆزەن.

هەروها له نێوان خێڵى ئەركوازى هۆزێک هەيه به ناوى (قەيتول سنجابيان) ئەم هۆزه به ئەسڵ هەر له هۆزى گەڵانن و كۆچيان كردووه بۆ ناو خێڵى ئەركوزاى و لەوى جێگير بوونه،

باپيرى گەورەيان چوار كورى هەبووه به ناوى (فەيزوالله _ حۆسین بەگ _ مەحمەد بەگ _بەسات بەگ) فەيزوالله چەند كوريكى به ناوى (سەيد عەلى _ شێخ عەلى _ عەبد عەلى _مەحمەد _ سەبز عەلى_ عەوەز عەلى).

خوالێخۆشبو (سەيد عەلى) كه سەرۆكى ئەم هۆزه بووه له ناو خێڵى ئەركوزاى رێزێكى زۆر گەورەى له لايەن خیڵى ئەركەوازى لێ دەگيرا ، و له دواى ئەو كورەكەى به ناوى (حاج تاويله) پياوێكى ئازا بوو و قسەكانى به هەند وەر دەگيران له نێوان خێڵەكانى پشتكوو.

هۆزی كەێنيانه.

له كۆنترين هۆزەكانى ناوچەى پشتكووهن. ناوى ئەم هۆزە له دوو وشەى (كيەنى + ئاينه)

( چشمه ئادينه) هاتووه.

باپيرى گەورەى ئەم هۆزە ( زەنبور كورى كاكه كورى عەلى جان گور) له بنەمالەكانى قيفرەيه و يا له بنەمالەكانى ساسانيەكانى كۆنن. بەڵام خۆيان پێيان وايه كه هەر لەكاتى كۆچکردنى مەلێكشاييەكانى چەمشگزەگ ئەمان هەر لەم مەلێكشايیەن كه كۆچيان كردووه بۆ ناوچەی پشتکوو و له كوردى كورمانجن.

زەويەكانى تايفەكانى باولەگ و قەيتول لەم تايفەيه كردراوه. لەبەر بارى قورسى ئابورى زۆریان كۆچيان كردووه بۆ عيراق و له شارەكانى بەغداد و كووت و خانەقين نيشتەجێ بووينه.

بنەمالەكانى ئەم هۆزە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێكهاتوون لە (بنەماڵەی بلوانی، غەزنفەری، مەحمەدی (ئەمیرئابادی) و هەروەها بنەماڵەى یوسفی نەژاد– ناسری–سەیدی– ئەحمەدی فەر له ناوچەى چەرداوەل و بنەماڵەى نەساری و عەلی حۆسێنیله ناوچەى سالح ئاباد سەر به قەزاى مهران، بنەماڵەى ساغری، مورادی و جوشنی له شارى ئيلام و بنەماڵەى ناسری و ئاژ له شارى ئيلام.

کەیخوایانی هۆزەكەيان : (کەیخوا سەفەر _ کەیخوا نەجەف ئەحمەد قولى _ کەیخوا بهرام نەسارى) بووينه.

هۆزی قەيتول قەێتاس.

بابيره كةورةى ئةم هؤزه (قيتاس كورى قوباد كورى الله ويس كورى مال هومان)(= ماليمان)يا مير جةزنى ناسراو به (باشى يةكةم).

ئةم هؤزه ئةسليان ئةكةريتةوه سةر هؤزى (بيران) و بيران بؤ خيلى (بلباس) و بلباس بؤ خيلى (رؤزةكى)

له زةمانى سةفةوييةكاندا له ناوجةى جنار باشى بةدره بەرەو خيلى مةليكشايى كؤجيان كردووه .

زةويةكانى ئةم تايفةيه له تايفةى كةينيانةى مةليكشايى كردراوه .

ئةم تايفةيه بوو سئ تيره دابةش ئةكريت (كوسه _ قيتاسى _ موراد بةك). سةرؤك هؤزةكةيان (محةمةد قوجكه) و له دواييدا محمةد تةقى قيتاسى بوو به سةرؤك هؤز.

بنةمالةكانى (امامی پور، قیطاسی، قمری له شارى ئيلام و عزیزالحاج علی حیدر نوينةرى عيراق له يؤنسكو لةم تايفةيةن دوايي ئامازةيان بى ئةدةم لة بةشى عيراق و باشورى كوردستان..

هۆزی باوڵەگ.

باپيرى گەورەێ ئەم هۆزە (مير چەشنى) مير جژنى _ قيتاس كورى قوباد كورى الله ويس كورى مال هومان (مالێمان). باپيرى گەورەێ ئەم هۆزە و هۆزی قەێتول قەيتاس يەكه.بنچينەى ئەم تايفەيه ئەگەرێتەوه سەر قەيتولى هؤزى (پيران) و ئێستاكه هۆزى پيران بەشێكى سەرەكين له خێڵى (بەلباس) و له ئيلام و لۆرستان بوونيان هەيه.

و خێڵى بەلباس ئەگەرێتەوە سەر خێڵى (رۆژەكى) له باكورى كوردستان ناوچەى (بەدليس)خێڵی بەلباس بە بنچینە هەر ئامۆزای خێڵى مەلێكشايى چەمشگزەگن.

دياره هۆزى پيران هەر لە كاتى كۆچكردنەكەى مەلێكشاييەكان ئەوانيش لەگەڵيان كۆچيان كردووه و هەر ئەوە بووه كه لە پاشدا هەر لەگەڵ خێڵى مەلێكشايى له ئيلام يەكيان گرتووە، پیران لە شارەکانی سنە و باشوری کوردستان بونیان هەیە.

هۆزى باوڵەگ مەلێكشايى به سێ تيره دابەش ئەبن ئەويش ( مەلەک شه _ ئەيوشه _سەلام موراد).

مەلەک شە، شەش كورى هەبوون . 1. باشه. 2. قەێسور دارى، كه دوو كورى هەبوو بەناوى (مولى و فەرزالى) و بنەماڵەكانى (عارفى _ حەدادى _ ساكت فەريد _ زەميرى نەژاد و ….هتد

له نەواكانى مەولين و سيفور كورى فةرزالييه. 3. هەواس. (تيرە كانى هەواس و لوتفى).

4. دەولتيار، باپيرى (حاتگه و دوشم). 5. شەهباز. باپيرە گەورەى (باوڵەگ كەچان).

6. سياوەش.

كورەكانى ئەيوشه : خان ئەحمەد (مەحمود بەگ، دارابەگ و خانا بەگ)، میری بەگ (میرئەحمەد)، حیلگه، رەحمەت عەلی ، شارگه، عەنبەره، فریم بەگ و کەلب عەلی (کلاه پەهن ئیلام)ن، كه زۆريش ئازا و بە ناوبانگن له شارى ئيلام.

سەلام موراد : تەنها يەک كورى هەبووه بە ناوى (قەيتول قێتاس).

كەیخوایانی ئەم هۆزە بریتی بوونە لە( کەیخوا يار بەگ – کەیخوا حاج حەيدەر حاجى بەیگى – کەیخوا حۆسێن ناسرى كەيخوا خان عەلى كەرەمى)و شێخ ئەبول قاسم واستى، و ئەحمەد ناسرى گوهەر، نوێنەرانى پارێزگاى ئيلام له خولى پێنجمى ئەنجومەنى شوراى ئێرانى بوون.

و ئايەت الله لوتفى، ئيمام جومعەى شارى ئيلام هەر لەم هۆزە بوو.

تيرەيک لەم هۆزه بەرەو شارەی (چەرداوڵ) كۆچيان كردووه. و هەروها چەند تيرەيک له هۆزەكانى لۆرستان بوو ناو ئەم هۆزە مەلێكشاييه كۆچيان كردووه و ئێستا له ناوياندا جێگيرن.

هەروها هۆزى (ملكشەوەند) خێڵی ئەرکواز، لەم هۆزە مەلێكشاييەن کە كۆچيان كردبووە ناو خێڵی ئەرکواز،
و له چەند تيرەێک پێكهاتوون كه بريتين له (مەنسورى _ رۆستەمى _ فەتاحى _تلوكى )تلوک گوندێكه له ناوچەكانى ملكشەوندى.

تيرەى مەنسورى پێکهاتووه له خوالێخۆشبوو جيهان بەخش( جانى و براكانى)، خوالێخۆشبوو ئەمير و سايەمير، خوالێخۆشبوو (جانى) کەیخوای هۆزى ملكشەوەندە و پياوێكى زمان شيرينه، كورەكانى (الله بەخش مەنسورى و عەلى ئەكبەر و خوالێخۆشبوو حاج حۆسێن كاردوست كورى (ئەمير بەگ)ن، كه کەیخوای ئەم هۆزه بووه و زەريش دين داره.

بنەماڵەى رۆستەمى، پێكهاتووه له خوالێخۆشبوو كەیخوا (عەلى پاشا و براكەى كەیخوا، داوود). عەلى پاشا، دوو کوری هەیە به ناوەکانی (رۆستەم و عەلايى) كه جێكاى رێزن له لای خەڵکی ئيلام.

له بنەماڵەى، توكلى، خوالێخۆشبوو حاج حۆسێن و خوالێخۆشبوان نەقد عەلى و غەێب عەلى، خوالێخۆشبوو نور مەحمەد فەتاحەند و كورەكانى له پێاوانى سەرناسى خێڵى ئەركوازن.

هۆزى ملكشەوندى ئەركوزاى له هۆزە بەهێزەكانى خێڵى ئەركوازن و بەرێز (مەشهەدى صيد عەلی) يەكێكه له ناودارانى ئەم هۆزە و جێكاى رێزه له ناو هەموو ئەركوازيەكان و بەشدارى چارەسەرى كێشەكانيان دەكات.

هۆزی باباهاى پير مەحمەد ( باوه).

ئەم هۆزە خاونى هەشت تيرەيه بە ناوى (دوسه – عەبدی – نوشاد – عەبد مەولا – صیاگه– عەسگر – حەلیم – حیر ).

شۆينى نيشتەجێبوونى ئەم هۆزە به شێوەێكى گشتى له گوندى (گونبەد پير مەحمەد)ه.

و لە هەمان كاتدا چەند بنەمالێک لەم هۆزە له شارەكانى مهران و ئيلام نيشتەجێن.

کەیخوانی ئەم هۆزە مەلێکشاییە بریتین لە (شێر مەحمەد) و له پاشییدا نورگه (نور مەحمەد).

بنەماڵەكانى (سليمانى _ گۆهەرسودی _ حەيدەرى _ عەسكەرى) لەم هۆزەن.

بەرێز عەباس گۆهەرسودى هۆنەرمەندى شارى ئيلام لەم هۆزەیە.

هۆزی كلەكه.

ئەم هۆزە مەلێكشاييه له شارى ئەركەواز مەلێكشايى له گوندى مەلەک ئاباد نيشتەجێن.

ئەم هۆزە له تايفه كۆنەكانى مەلێكشاييه له پشتكوو.

هۆزی خەرزەينەوەند.

ئەم هۆزە گوايه له خێڵى سۆرەمێرى كۆنن و له ناو خێڵى مەلێكشايى جێگير بووينه! بەڵام ئەوەى زانراوە ئەم تايفەيه چەندها ساڵه هەر به مەلێكشايى ناسراون.

کەیخوای ئەم هۆزه (مير بهرام) بووه.

بنەماڵيكانى (ئیلخانی، سەرحەدی، ئەفشار، گڵ مەحمەدی، عەزیز نیا، ئلفەتی وئەحمەدی ) لەم هۆزەن.

هۆزی جومعه.

ئەلێن ئەم هۆزە مەلێكشاييه له كوردەكانى خێڵى سۆرەمێرى كۆنن كه كۆچيان كردووه بۆ ناو خێڵى مەلێكشايى، ويا لەكاتێ جێگير بوونى خێڵى مەلێكشايى چەمشگزەگ له پشتكوو زەويەكانى ئەم هۆزه بەشێک بووه له ناوچەكه. کەیخوای ئەم هۆزه (مەنسوور بەگ) بووه.

هۆزی شيرەمێر ( شەمير).

ئەم هۆزە له هۆزە كۆنەكانى خێڵى مەلێكشاييه و ئێستاكه هۆزی گۆڵ گۆڵ مەلێكشايى لە ناويان جێگير بووينه .

کەیخوانی ئەم هۆزە هەریەک له ( سەهێل بەگ و شا موراد) بووه.

هۆزی گۆڵ گۆڵ.

ئەم هۆزە له كوردەكانى شاری (كرماشان)ن، كه كۆچيان كردووه بۆ شاری ئیلام لە ناوهۆزە شەمیر خێڵی مەلێكشايى جێگير بووينه. له وانەيه ئەم هۆزە هەر له مەلێكشاييەكانى كرماشان بن.

هۆزی كلەوەند.

هەر وەک لە پێش ئاماژەمان پێ كرد خێڵى مەلێكشايى(چەمشگزەگ) به بنچينە خەڵكى شاری (دەرسيم)ن، كه ئەكەوێته نێوان (دياربكر و باشورى ئەرزنجان و مەلاتيه)، له ناوچە ئەسليەكانى خێڵى مەلێكشايى چەمشگزەگ كه باكورى كوردستانه هۆزێکی مەلێكشايى هەيه به ناوى (كال) به پێ ئەوەى لەو ناوچانه پيتى (ان) بۆ ناوى هۆزەكان زياد ئەكرى ئەبێته (كالان)، پێمان وايه هۆزى كلەوەند، هەمان هؤزى (كال)ن، و ئەگەر پيتەكانى (وەند)، وەک پاشکۆ زياد بكەين هەروەک لە باشورى رۆژهەڵاتى كوردستان بۆ هۆزە كورديەكان زياد ئەكرێ ئەبێته، كالوەند يا كلەوەند، كە واته هۆزى كالوەند يا كلەوەند هەمان هۆزه مەلێكشایی باكورى كوردستانە و بە پێ گۆرانى شوين و زاراوە هەندێک گۆرانكارى به ناوەكەش دێت.

ئەم هۆزە لە باكورى كوردستان له شارى (ئۆڤاجک)، دەژين و لە ناوچەيک دان بە ناوى(مەلكيش)، و مەلكيش هەمان مەلێكشاييه كوردانى چەمشگزەگه و ناوچەيەكى ميراتى كوردانى مەلێكشاييە، و هەموويان مووسڵمانی شيعه مەزهەبن.

لە زارى كەيخواى ئەم هۆزه بەرێز مير ئاغا شا مۆراديان. ئەلێت هۆزەكانى سەرايلەوەند و كلەوەند و گرزەدينوەند و رەسولەوەند و كەينيانه. پێنج بران و باپيريان يەكه له كوردەكانى چەمشگەزگن. ديارە مەبەستى كەيخوا ئەوەيه كه خێڵى مەلێكشايى له باكورى كوردستان هاتوون و لەگەڵ كوردانى ئيلام يەكيان گرتووه بەڵام ئەو مەلێكشايانەى كه له باكورى كوردستان هاتوون برا وئاموزای یەکن.

ئەم هۆزە لە شاری ئیلام و عیراق و باشوری کوردستان له دوو تيره پێک هاتووه ( داوود و فاميل)، هەروەها (شەمه و جانى و بنكيخا) لەم هۆزەن.

سەرۆكى ئەم هۆزه جاران حاجى مەحمەد بووه. بنەماڵەكانى

(شاە موراديان _ مامى _ مەلێكشايى نەژاد) لەم هۆزەن. شەهيد (ئەلياس مامى) لەم هۆزەیە هەروەها كەيخوا حاج مير ئاغا شاموراديان لەم هۆزەیە و دايكى كچى خوالێخۆشبوو، عالی شا مير دوست مەحمەد(دوسگه) ميرى خێڵى مەلێكشاييه به ناوى(جەواهر).

هۆزی خيرشه.

ئەم هۆزە لە هۆزەكانى كۆنى مەلێکشاییە و سەرۆک هۆزەكانى گەچى مەلێكشايى لەم هۆزەن.

گەورەكانى ئەم هۆزە هەريەک له، مامگه و عەبد حۆسێن حاجى زاده و سەرۆک هۆزەکەیان حاجى دەرويش و كەلانتەر قەياسى، بوونه.

بنەماڵەكانى (حاجى زاده _ غەياثى _ روشنى) له شارى قەسر شيرينى پارێزگاى كرماشان لەم هۆزەن.

بنەماڵەى توليده كه بەشێكن لەم هۆزە له گوندى (ئاما) و شارى ئيلام نيشتەجێن.

بەرێز حۆسێن توليده له هونەرمەندانى شارى ئيلام لەم هۆزەیە. هەروەها شەهيد عەلى بەستامى لەم هۆزەیە.

هۆزی قەيتول و حەلاج.

ئەم هۆزە مەلێكشايیە ئێستاكه له شارى ئيلام نيشتەجێن و گەورەى ئەم هۆزە حمگه(حمدالله) بووه.

هۆزی كەوكى.

له هۆزەکانی مەلێكشايى بەخشى كەچيين. سەرۆكى ئەم هۆزە ميرزا حۆسێن سليمانى بووه. بنەماڵەكانى سليمانى و مەنسوورى لەم هۆزەن.

هۆزی مهر(خەلف و قەێتول).

ئەم هۆزە له ناوچەى (مهر و عەما) سەر به قەزای مەلێكشايى نيشتەجێن. له مەلێكشايى كۆنەكانن له پشتكوو.

سەرۆكى ئەم هۆزە خەلەف زاده بووه و له پاش ئەو عەلى خان بووه و دايكيشى له كوردەكانى خێڵى گەورەى (گۆرانه).

هۆزی دووقورسه.

ئەم هۆزە خاونى چوار تيرەيه به ناوى (فەرەج _ خودا موراد _ ئەڵڵا موراد _ خاسگه).

سەرۆكى ئەم هۆزە (موخان) بووه.

بنەماڵەكانى (ئازاد _ فازلى _ طهماسپى) له شارى ئيلام لەم هۆزەن.

بەریز عەلى مەحمەد ئازاد، پارێزگارى پێشووى شارى ئيلام و سيستان و بەلوچستان و پارێزگاى ئێستای شاری هەمەدان لەم هۆزە بووه. ( 1- هەمەدان هەكبەتانپايتەختى كۆنى مادەكان بووه).

هۆزی رەسولەوەند.

ئەم هۆزە له كوردانى چەمشگەزگى كۆنن كه كۆچيان كردووه بوو ئيلام له كۆچه گەورەكەى مەلێكشاييەكان وەک باسكرا.

ئەم هۆزە خاونى چوار تيرەن ( كەربەلايى _ سوره _ عەلى ميرزا _ قەمبەر).

سەرۆكى ئەم هۆزە (داراب بەگ ئەكبەرى) بووه.

سەردار نعمان غلامى، فەرماندەى سوپاى ئيلام ، فەرماندەى سوپاى سيستان و بەلوچستان له ئێران لەم هۆزە بووه.

بنەماڵەكانى (ئەکبەری، عەباسی، غولامی، عەزیزی، باقری ) له شارى ئيلام و ئەركواز لەم هۆزەیە.

و هەروەها بەرێز فەرهاد شاموراديان له شاعيرانى شارى ئيلام لەم هۆزەیە.

هۆزی سيرانه.

ئەم هۆزە مەلێکشاییە له گوندى سيرانەى مەلێكشايى نيشتەجێن.

هۆزی سييەگه.

ئەم هۆزە به بنچینە له هۆزى قەيتولى ئەناركن.

هەر وەک له سەرەوه ئاماژمم پێدا خێڵى قەيتول ئەگەرێنەوه سەر خێڵى پيران وپبيران بوو سەر خێڵى روژەكى و خێڵى روژەكى له كوردانى كرمانجى ناوچەى بەدليسن كه دۆستايەتيیەكى زۆر بەهێزيان هەبووه لەگەڵ مەلێكشاييەكانى ناوچەكانى باكورى كوردستان و هەر خزمى يەكەن.

واته كاتێک دەنوسین ئەم هۆزە له هۆزى قەيتولى ئەنارک ئەركوزاى و هاتووه ئەبێ ئەوه بزانين كه له بنچينه دا هەر يەک خێڵن و جياواز نين و لە ناوچه مەليكشاييەكان له باكورى كوردستان هۆزى پيران هۆزێكى مەلێكشاييه.

هۆزی حەمانه وەگوڵ (عەلى نەزەر).

شيمانه دەكرێ كه ئەم هۆزه به بنچينه له كوردانى خێڵى سۆرەميرى بن ويا له قوتبەدين دهلران, بنەماڵەكانى ئەم هۆزه بريتين لە(ناسری، تردەست، میرزایی، هەمایونی، عەسکەری، نادی) هەروەها شاعيرى شارى مەلێكشايى عادل خانى لەم هۆزەيه.دوو تيره هەيه له خێڵى ئەركوازى كه يەكێكيان لەم هۆزەیە، ئەو دوو تيرەيه بريتين له: تيرەى، رۆستەم بەگ، و تيرەى دووەم

(خودا يار) ئەم تيرەيه له هۆزی حەمانه وەگوڵه.

هۆزی كنارى وەند.

ئەم هۆزە كه ئێستا به مەلێكشايى ناسراون به ئەسلدا له خێڵى حەسنەوەند لور لورستانن كه له لورستان كۆچيان كردووه بۆ ناو خێڵى مەليكشايى.بنەماڵەكانى خەليليان و كەمى پور، لەم هۆزەن.

هۆزی كوگر( كبەک گير).

ئەم هۆزە مةليكشايیە هةزمار بە بنچینە له كوردەكانى لورستانن كه له رۆژگارى حۆسێن قولى خانى فەيلى(ئەبو قداره) بۆ گرتنى كبەک زنده له لورستانەوه كۆچيان پێكراوه بۆ ناو خێڵى مەلێكشايى گەوره له ئيلام.

هۆزی گراوەندى.

ئەم هۆزە مەلێكشاييه بە بنجينەدا له كوردى لەكى لورستانن كه بۆ ناو خێڵى مەليكشايى كۆچيان كردووه. سەرۆكى ئەم هۆزە شەمس ئەڵڵا بووه. و له شارى ئەركوازى مەلێكشايى و ئيلام نيشتەجێن.

(سەبارەت به هۆزەكانى خێڵى مەلێكشايى له له باشور و رۆژهەلاتى كوردستان و عيراق، پشتمان بەستووه به لێكۆلينەوەكەى خۆمان و چەند بەڵكەنامەیەكى كۆن و هەروەها سودمان له كتێبەكانى بەرێز رۆستەم رەفعەتى و دكتور نورى دەرسيمى و جەعفەر خيتال و نەجم سەلمان مەهدى،نوسينەكانە بەرێز عەلى ڕەزا ئەسەدى).

فەتح نامەى مەلێكشايى لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ایلام.

زەوييەكانى گەرمەسێر كه به پانتایی 36000 هكتار مۆڵک به ناوى حاج فرامەرز ئەسدى مەلێكشايى بوو. كه به فەرمانێک له شاى ئێران ( ئەم فەرمانه له ناو خێڵى مەلێكشايى دا به فەتح نامه ناسراوه) كه له لايەن (فەتح عەلى شاى قاجار) پاشاى ئێران و به دەستخەتى كورى گەورەى شا ( شازاده مەحمەد عەلى ميرزا دەوڵەت شا)وە. له مانگى زولحجه ساڵی،1236 كۆچيدا، نوسراوه.[٥٣]

ئەم زەوييان به موسا مەلێكشايى و خێڵى مەلێكشايى(چەمشگزەگ)،دراووه ئەويش لەبەر ئەوەى خێڵى مەلێكشايى هەميشه له بەرامبەر هێرشەكانى عوسمانييەكان وستاوون له سنورى ئێران و شكەستيان پێ هێناوون و هەروەها مەلێكشاييەكان به سەركردايەتى موسا مەلێكشايى و سەرکردەکانی تری مەلێکشایی به 4 هەزار سەربازى مەلێكشايى توانيويانه شارەكانى سليمانى و شارەزور و موسل و كەركوک و سامەرا له عوسمانييەكان پاک بكەنەوه و شارى بەغداد گەمارۆ بدەن.

هەروەها گەورەكانى خێڵى مەلێكشايى لەم شەرانه دا گۆى راستى ديله عوسمانييەكانيان بريووه و له دەستى راستيان داناون و بۆ پايتەخت رەوانه كراوون. هەر وەک باسكرا لەم شەرانەدا 4 هەزار شەركەرى مەلێكشايى بەشدارييان كردووه كه 100يان له سوارەكانى بەهێزى خێڵى مەلێكشايى بوون و 100 به گرزه شەريان دەكرد، لەم شەرانەدا بە گرزه و چماق شەريان كردووه، و 3800 سەربازی پياده به سەركردايەتى موسا مەلێكشايى له پێشەوەى سوپاى ئێرانى بوون و شەری عوسمانيان كردووه.

وئێستاكه وەک شانازييک بۆ ئێران و خێڵى مەلێكشايى، له باخى نەزەر له شارى شيراز ئێرانى و له موزەخانەى پاريس، بەيكەرى پاڵوان موسا خەمیس لەوی هەیە.

حاج فەرامەرز ئەسەدى مەلێكشايى، له پاش كۆتایی ساڵى 1332 ئەم زەوييانه به پێ سەنەدى ژماره 566 به رێکەوتی 13خورداد ماه ئێرانى ساڵى 1335 له بەرێوەبەرايەتى خانوبەرەى شارى كرماشان ئەم زەوييانەى به ناوى خۆى كرد بوو.

بەڵام له دواى شۆرشى ئیسلامی ئێرانى ئەم زەوييانه به بێ هيچ برگەێكى ياسايى له لايەن بەرێوەبەرايەتى سامانه سروشتييەكانى پارێزگاى ئيلام دەستيان بەسەر گيرا و به ناوى كەسێكى ديكه كران.[٥٤][٥٥][٥٦]

شەميم له كتێبى خۆى له بارەى خێڵى مەلێكشايى چەمزى(چەمشگزەگ) به سەركردايەتى موسا خەميس و حەسەن خان حاکم ئيلام و لورستان، كه لەگەڵ مەحمەد عەلی ميرزا دەولەتشا، شازادەى قاجار و كورى فەتح عەلى شاى قاجار، پاشاى ئێران، بێكەوه هێرشيان كردووته سەر عوسمانيەكان و شارى بەغدايان گەمارۆ داووه، ئەوها دەنوسێت:

سوپاى ئێران به سەركردايەتى دەوڵەت شا، له نزيكى شارى شارەزور و له كنارەكانى روبارى (سيروان) به يارمەتى حەسەن خانى فەيلى و هۆزەكانى ناوچەى پشتكوو به تايبەتى خێڵى مەلێكشايى چەمزى(چەمشگزەگ) (فەتح نامه). سوپاى مەحمەد ئاغاى كەهيا و مەحمود پاشايان، شكاندووه و راوى توركيان تا شارى كەركوک ناووە. )کۆتاییەکانیذو الحجه ۱۲۳۶و دەستپێکی محرم ۱۲۳۷ هجری قمری( دەوڵەت شا له سليمانى گوزەرى كرد و له رێگاى سامەرا هێرشى كرده سەر بەغداد .

داود پاشا، حاكمى بەغداد، كەوته گەمارۆ و شێخ موسا كورى شێخ جەعفەر نەجەفى، بۆ پارانەوه نارده لاى دەوڵەت شا بۆ ئەوەى لێ خۆشبێ، دەوڵەت شا هەر لەو كات وساتەدا نەخۆش كەوت و له شوێنى تاق كيسرا كۆچى دوايى كرد له ساڵى (26 سفەر 1237كۆچى)

هدايەت: له كتێبەكەى خۆى له بارەى جەنگ و نەبەردى هۆزه كوردییەكانى ناوچەى پشتكوو

(ئيلام) و به تايبەتى مەلێكشاييەكان له ساڵى 1236 كۆچييدا، بەرامبەر به عوسمانييەكان له ناوچەى ئيلام دەنوسێت:

ئەسپ سوارانى كوردى ئيلام و فەيلييەكان وايان به جەنگجويانى (ينى چرى) هێناوه كه روحيان گرتوون و ترسيان لێ كەوتووه و هەموويان كوژراون.[٥٧]

مەحمەد تەقى خان لسان ئەلمەلک سپەهر، له كتێبى (ناسح ئەلتواريخ) سەبارەت به ئامادەبوونى پاڵەوان (موسا خەميس گرزەدين وەند مەلێكشايى) له سوپاى (شازاده مەحمەد عەلى ميرزا قاجار) نوسيويەتى:

شازاده مەحمەد عەلی ميرزا دەوڵەتشا، رۆژى پاش كه خۆرهەڵات بەرەو شەر هاوڕێ لەگەڵ موسا مەلێکشایی و ده مامۆستاى بەریتانی(ئەفسەرانى ئينگليزى) بەرپرسى زەنبورەک و تۆپخانەكانه لەگەڵ كۆمەڵەێک له هێزى سواره بێ ئەوەى دوژمن ئاگادار بێت بەشێوەيەكى كتوپر پەلامارى دوژمنیان دا و موسا مەلێکشایی، سەرپەرەشتى هێرشەكەى كرد له لاى راست و چەپەوه و جوڵەى به سوپا كرد و به سەر گردێک سەرکەووت و هێرشى كرده سەريان و دوژمن تۆپ و فيشەكيان بەسەر ئەبارى و مەيدانى شەر به خوێنى دوژمنە رۆمەکان (عوسمانيەكان) داپوشى.

مەحمود پاشاى بابان حاكمى شارەزور كه دەكاته شارى (سليمانى ئێستا) لەگەڵ مەحمەد ئاغاى كەهيا وەزيرى (سولتان مەحمود دووەم عوسمانى) وەک ژنان بەرەو كةركوک پاشەكشەيان كرد و زۆر به ئاسانى تۆپخانه و كەلو پەلى سەربازى سوپاى عوسمانى به دەستى سوپاى ئێران كەوت.

مەحمەد عەلى ميرزا بەرەو سليمانى رۆێشت و عەبدوڵلا پاشا ، مامى عەلى پاشا(حاکمی ئەوكاتەى دياربكر) كه پێشتر بۆ ئێران راى كرد بوو و لەوى وەک پەنابەر جێگايى پێدرابوو، كردى به حاكمى شارى شارەزور، مانگى موحەرەم هات و شازاده به شێوەیەكى كاتى جەنگى راگرت و ئەو مانگەى له شارى سليمانى به سەر برد.

له كۆتايى مانگى موحەرەم و دەستپێكى مانگى سەفەر له ساڵى 1237كۆچى، به مەبەستى لەشكر كێشى بەرەو شارى بەغداد خێمەى هەڵدا و بەرێ كەوت بەڵام هەر لەو كاتەدا كۆچی دوايى كرد.

لەم جەنگەدا سوپاى عوسمانى زۆر زياتر بوون له سوپاى ئێرانى، حەسەن خان والى و هاوپێمانەكانى به چوار هەزار سەربازى ئەسپ سوار و پياده له خێڵەكانى كوردى ئیلام بەشداری ئەم جەنگەیان کرد.

سەد سەربازى ئەسپ سواری بەناوبانگ و سەد سەربازى گرزەبەدەستەوه له خێڵى مەلێكشايى(چەمشگزەگ)، به سەركردايەتى پاڵەوان موسا خەميس گرزەديوەند مەلێكشايى،کە له پێشەوەى سوپاى ئێرانى بەرێ كەوت بەرەو شەركردن،

سەربازەكانى عوسمانى نەيانتوانى بەرگرى بكەن و زۆربەيان كوژران و رايان كرد و زۆريان بەديل گيران، له پاش ئەم جەنگه هەندێک له جەنگاوەرەكانى مەلێكشايى له لايەن شازاده مەحمەد ميرزا به گرزەدين وەند مەلێكشايى ناسران.[٥٨]

له بەڵگەنامەى فەرمى ساڵى 1821 زايينى كه دەكاته 1236 كۆچى، كه لاى مەلێكشاييەكانه و مۆرى شازاده مەحمەد عەلى ميرزاى لەسەره خاوندارييەتى ئەو زەوييانەی کە بە خێڵى مەلێكشايى دراوە دەسەلمێنى.

لەم بەڵگەنامەيەدا كه له لايەن شازادەى قاجار نوسراوه هاتووه :

(پاشاى قاجار به ميرانى ناوچەی چەمزى و چەشمە ئادينه، ئيزنى داوه كه له لاى سەروى ئەو ناوچانەى له ژێر دەستى خێڵى مەلێكشاييه ئەم زەوييانه بۆ خۆيان بەكار بهێنن بۆ كۆچكردنيان له هاوينان و كارى پەلەوەرى ، و له هەمان كاتدا له مەزارگەى ئيمام زاده (پير مەحمەد) كه يەكێكه له كورەكانى ئيمام (موساى جەعفەر) نەوەى ئيمامى (عەلى)پارێزگارى بكەن، و ئەم مەزارگەيه له لايەن هۆزى سەراليوەند مەلێكشايى چەمشگزەگ پارێزگارى لێ دەكرا.

ئەم فەرمانه كه له لايەن شاى ئێرانەوه دەركرابوو بۆ ئەو هاوكارييانەى خێڵى مەلێكشايە كه له شەرى دژ به عوسمانى و ئازاد كردنى شارى كەركوک و موسل پێشكەشيان كرد بوو.

و ئەبوايه خێڵى مەلێكشايى ساڵانه 15 سەر گامێش و 10 سەر گا 10 من رۆنى حەيوانى به دەوڵەت بدەن.

ئاخرين شەرى مەلێكشايى لەگەڵ عوسمانييەكان له سنورى شارى ئيلام.

له ساڵى 1326 كۆچي، عوسمانييەكان به هێزێكى زۆر گەوره كه تۆپخانەشيان لەگەڵ بووە، به مەبەستى دەست گرتن به سەر ناوچەكه و بردنى ماڵ و حەڵاڵى جوتياران له شارى مهران سەر به پارێزگاى ئيلام هێرشيان كردبوو.

غوڵام ڕەزا خان حاکمی ئەوكاتەيى ناوچەى پشتكوو چەند سەربازێكى چەكدار به سەركردايەتى (سەيد جەواد) كورى مامى خۆى بۆ مەبەستى كومەک كردن به خێڵى مەلێكشايى رەوانه دەكات.

هێزەكانى خێڵى مەلێكشايى كه له هەردوو بەشی هۆزەكانى مەلێكشايى (چەمزی و گەچى) و هێزەكانى حاکم زۆر به نەبردانه شەريان كردووه و سوپايى عوسمانيان شكاندووه و ئەمه بووه هۆى جارێكى ديكه عوسمانيەكان بيرى هێرش كردنه سەر ناوچەكه نەكەن.

هەردوو مێژوو نووسى ئێرانى به ناوبانگ (رۆستەم رەفعەتى وعەباس مەحمەد زاده) له بارەى ئەم شەره بەم شێوەيه له كتێبەكانى خۆيان دەنووسن: له بەهارى ساڵى 1326كۆچى، هێزەكانى عوسمانى به ناوچەكانى (سێفى و مل خەتاوى) هێرشيان كردووه و ئيمام زاده (سەيد حەسەن) ئەدەنه بەر ئاگری تۆپخانەكانيان و هەمووى وێران دەكەن.

هێزەکانی خێڵى مەلێكشايى كه پێک هاتبوو له سەربازى پياده و سواره به سەركردايەتى میر (حاج فەرامەرز ئەسەدى مەلێكشايى و شاه مەحمەد يارى كورى يار مەحمەد مەلێكشايى و ڕەزا مەلێكشایی كورى قەنبەربەگ توفەنگچى باشى) ئەم شەرەى عوسمانيان كرد و بەرگريان له خاكى خۆيان كرد و لەم جەنگەدا مەلێكشاييەكان توانييان هێرشەكەى عوسمانييەكان بشكێنن و زۆر سەربازى عوسمانى بكوژن و 70 سەربازى ديكه بەديل بگرن،

لەم شەره دا (ڕەزا مەلێكشايى كورى قەنبەر بەگ) كاتێک چەكێكى سەربازێكى بريندار عوسمانى دەگرێ تەقەى لێ ئەكرى و ئەكوژرێ.

گەورەو و ريش سپييانى خێڵى مەلێكشايى يەک (گووێ) تەواوى سەربازانى بەديل گيراوى عوسمانى دەبرن و بۆ تاران رەوانەيان دەكەن. له باش ئەم شەرەدا ئيتر سوپاى عوسمانى هيچ هێرشێكى به سنورى ئێران نەكردووه.[٥٩][٦٠]

و لە بەشةكانى ديكەى كوردستان لە باكور و رۆژئاوا و لە خوراسان، خێڵى چەمشگزەگ(مەلێکشایی) بەردەوام لەشەر كردن دابوون لەگەڵ دەسەڵاتدارانى ئێرانی و عوسمانى و جياوازى هەبوو لەگەڵ چەمشگزەگ ئيلام و عيراق ئەويش لەبەر ئەوە بوو كە لە باكورى كوردستان خاون دەسەڵاتێكى يەكجار زۆر و خاون ميرنشين بوون و هەروەها لە خوراسان خاونى قوچان و چناران و بجنورد ……هتد بوون و بۆ پارێزگارى كردن لە دەسەڵاتەكەيان ناچار ئەبوون بەردەوام لە شەر دا بن.

پەيوەندى نێوان خێڵى مەلێكشايى و فەرمانڕەوايانى (فەيلى) له پشتكوو(ئيلام).

فەرمانڕەوايانى فەيلى خۆيان و بنەماڵەكەيان پەيوەنديەكى دۆستانەيان لەگەڵ خێڵى مەلێكشايى هەبووه.

و له هەمان كاتدا به هيچ شێوەيەک بۆيان نەبووه و هەر بەخۆشيان تەداخولى كارو بارى خێڵى مەلێكشاييان نەكردوه چونكه خێڵى مەلێكشايى به خۆيان ميرى خۆيان هەبووه و ياساى تايبەتى خێڵەكەيان هەبووه كه له ناوچەى ئيلام هيچ خێڵێكى كوردى شتێكى لەم بابەته نەبووه.[٦١]

بەڵام لەهەمان كاتدا وەک هاوپەيمان لەگەڵ خێڵى مەلێكشايى مامەڵەيان لەگەڵ كردوون.

مەلێكشاييەكان هەميشه لەگەڵ حاكمانى ئيلام هاوپەيمان بوونه و پێكەوه پارێزگارييان له ناوچەكه كردووه و بەربەستى هەموو دوژمنێكيان داوه و بەشدارى زۆر شەرى گەورەيان كردووه لەگەڵ پاشاكانى ئێران وەک نادرشا و و كەريم خانى زەند و قاجارەكان.

له كۆتاييەكانى سالى 1180 كۆچى كه سەردەمى حوكمى فەرمانرەوای پشتكوو (حەسەن خانى فەيلى)بوو، حەسەن خان كۆرێكى دەبێت به ناوى (ئەحمەد خان) کە شيرى خێزانى(كاتوره بەگ) له هۆزى سەرايلەوەند مەلێكشايى لەگەڵ كورى كاتوره بەگ (دوست مەحمەد)(دوسگه) دەخوات و ئەو كاته كاتوره بەگ سەرۆک خێڵى مەلێكشايى بووه و ميرى ئەم خێڵه بووه و كورى (ئەلوەين بەگ كورى چەچگه بەگ كورى سرال بەگ كورى وەفرى بەگ نەوەی ميرى ميرانى كوردستان مير حاج رۆستەم بەگ چەمشگزەگ) بووە و خێزانى كاتوره بەگ كچى خەميس بەگ گرزەدينوەنده و خوشكى پاڵەوان (موسا و ملگه خەميس)، بووە به ناوى (فاتمه).

وكاتێک ئەحمەد خان پێ گەيشت هاوكات دوست مەحمەد كورى كاتوره بەگ پێكەوه پێگەيشتن و براى شیری يەک دى بوون.

ئەحمەد خان لەگەڵ هەردوک براكانى (عەباس خان و حەيدرخان) پێكەوه دەبنه حاكمى پشتكوو و هەر سێكيان زەعامەتێک جيا دەكەنووه لەم مير نشينه كه زەعامەتەكەى ئەحمەد خان له هەموويان زياتر بووه و پێک هاتووه له قەزا و ناحيەكانى (چەرداوڵ _شيروان _ كارزان _ مەلێكشایى) و خێڵەكانى (ديناروەند _ كايد خورده _ شوهان ) به عەلى خان كەوت و ناوچەكانى خێڵەكانى (ئەركوازى بدره و عەلى شيروان و گوندى هندمينى پێنج ستون و كلاه پەهن مەلێكشایی و عالى بگى و بۆلى و دیوالايى) به حەيدەر خان.[٦٢]

هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێ دا كاتێک ئەحمەد خان دەسەڵات دەگرێته دەست هەمان كاتدا سەرۆكى خێڵى مەلێكشايى(چەمشگزەگ) دوست مەحمەد(دوسگه) بووه، و ناسراو بووه به (عالى شا) و به سەرەۆكى چەمزى و گەچى ناوى هەبووه و دەسەڵاتى تەواوى له پشتكوو هەبووه و له هەمان كاتدا جێگرى والى پشتكوو ئەحمەد خان بووه کە دەکاتە برای شیری و بەرپرسى دارايى ميرنشينەكه بووه. و لەم كاتانەدا برارزاى میر دوست مەحمەد به ناوى (مەلا مەلک بەگ) فەرمانڕەوای شارى زرباتيه بووه لە باشوری كوردستان و ئەم شارە ئێستا سەر بە قەزاى (بەدرەي)ە.

ئەم پەيوەنديه له نێوان مەلێكشاييەكان و بنەماڵەى فەيلى كەم كەم بەرەو كاڵى دەرۆيشت تا سەردەمى میر (شێر خان) كورى میر (دوست مەحمەد) له هۆزی سەرایلەوەند مەلێكشايى ئەوه بوو خێڵى مەلێكشايى شورشێكيان بەرپا كرد دژى بنەماڵى فەيلى دەسەڵاتدار له ناوچەى پشتكوو(ئيلام) به سەركردايەتى كورەكانى میر(دوست مەحمەد)، هەر يەک له میر(شێر خان و كوزا خان و كەیخوا بەیی خان و كەرەم خان…..هتد لە دوايى میر شێر خان براى كوزا خان ئەبێت بە ميرى خێڵى مەلێكشايى لە ئيلام.

ئەم شۆرشه شۆرشێكى زۆر گەوره بوو واى لێ هات كه (بەیی خان) كورى میر دوست مەحمەد(دوسگە) ژنى فەرمانڕەوای رفاند و تەواوى ماڵ و سامانى ‌‌‌حاکم تاڵان كرا له لايەن مەلێكشاييەكان، بەڵام له دوايى كه له لايەن حكومەتى ناوەندەوه دەسەڵات گەرايەوه دەستى فەرمانڕەوای پشتكوو شەش له براكانى بەیی خان دور خرانەوه ئەمەش واى کرد كه مەلێكشاييەكان بەشيوەیەكى توندتر وەڵامى دەسةلاتدارانى فەيلى بدەنەوه ، ئەوه بوو كه میر

(شێر خان) كورى میر دوست مەحمەد(دوسگە)، سوپايەكى له مەلێكشاييەكان پێكهيناو هێرشى كرده سەر دەسەڵاتدارانى بنەماڵەى فەيلى و توانى سەربازێكى زۆر لێیان بكوژى و نزيكەى 70 ئەسپى حكومەتی پشتكوو ببات ، ئەمەش واى له فەرمانڕەوای پشتكوو كرد كه به بريارەكەى خۆى بچێتەوه، شێرخان لێره به حاکم دەڵێت ئێمه خاون ئەم خاكەين و بۆتان نييه به مەرامى خۆتان هەڵسوكەوت بكەن و هەر ئێمەش بەرگريمان لەم خاكه كردووه ، هەر بۆيه هەر شەش براكەى شێرخان دەگەرێنەوه زەيدى خۆيان. بەشێک لەم شەرەى شێرخان له گوندى کەلەک سياب(کەلەک نەقی)ئێستاکە، رويداوه.

هەر لەم ساته وەختەدا خێڵى مەلێكشايى پەيوەندى خۆى لەگەڵ خێڵەكانى لورستان پتەو كرد له ناودارانى ئەوكاتەى مەلێكشاييەكان له سەردەمى حۆسێن قلى خانى فەيلى(ئەسەد مەلێكشايى) سەرۆكی خێڵی مەلێكشايى، لێرەدا فەرمانڕەوای پشتكوو حۆسێن قولى خان فەيلى ئەبو قەداره زۆر له مەلێكشاييەكان و به تايبەتى میر(ئەسەد) دەترسا و به مەترسيان دەزانى بۆ كورسييەكەى.

حۆسێن قولى خان به شێوەیەكى زۆر نامەردانه بريارى ئەوەى بۆ پياوانى خۆى دركردبوو كه میر ئەسەد، به نامەردى بكوژن.

غولام ڕەزا خانى فەيلى، كورى حۆسێن قولى خانى فەيلى، هەوڵى ئەوەى ئەدا كه پەيوەندى بنەماڵەكەى لەگەڵ مەلێكشاييەكان ئاسايى بكاتەوه هەر ئەوەش بوو كه كچى میرفرامەرز كورى میر ئەسد به ناوى (كشوەر) خواست.

بەڵام زۆرى نەخاياند كه (كشوەر) له كاتى منداڵ بوونى مردنى هاته پێش، و ئەمەش واى لێهات كه پەيوەندى مەلێكشاييەكان به بنەماڵەی فەيلى به يەكجارى بپچرێ به تايبەتى له نێوان عاليجاه میر(فرامەرز ئەسەدى)، و بنەماڵەى فەيلى، تا ئەوەى سەرۆک خێڵەكانى كوردى پشتكوو ناوەنجيیان كرد و ئاشتبوونەوه.[٦٣]

ئەم پەيوەنديانه به كۆتايى هاتنى دەسەڵاتى بنەماڵەی فەيلى له رۆژهەڵاتى كوردستان ئيلام و را كردنيان له ساڵى 1308كۆچى ، له ڕەزا شاى پەهلەوى پاشاى ئێران كۆتاى هات.

و حاج فەرامەرز ئەسەدى مەلێكشايى پێش جەنگى جيهانى دووەم و پاش جەنگ بوو به فەرمانڕەوای تەواوى ئيلام و پشتكوو و تەواوى خێڵه كورديەكانى ئيلام.

له ساڵى 1308 كۆچى ، كه يەدوڵڵا خان كوره گەورەى حاکمی پێشووى پشتكوو غولام ڕەزاخان فەيلى، به 50 چەكدارەوه ئەگەرێتەوه ئيلام بۆ ئەوەى دەسەڵاتى بنەماڵەكەى له ئێران وەربگرێتەوه و داواى هاوكارى له خێڵى مەلێكشايى دەكات (حاج فەرامەرز و شەهباز و نامدار رەحيمى) ئەم داوايەى يەدوڵڵا خانى فەيلى رەد دەكەنەوه و له خاكى مەلێكشايى دەرى دەكەن.

يەدوڵڵا خان به ناچارى دەستى هاوكارى بۆ (شا مەحمەد يارى مەلێكشايى) سەرۆک هۆزی (نەقى) مەلێكشايى، درێژ دەكات و داواى هاوكارى لێ دەكات، لێرەدا شامەحمەد مەلێكشايى داواكەى قەبول دەكات و پێكەوه لەگەڵ چەند خێڵێكى ديكەی ناوچەکە له ساڵى 1308 كۆچى، شۆرشێکی گەورە دژى ڕەزا شا پەهلەوى شاى ئێران رێک دەخەن،

شا مەحمەد يارى(شامگە) وەک رێز لێنانێک له ئاموزاى خۆى حاج فەرامەرز ئەسەدى يەدوڵڵا خان و بنەماڵەی فەيلى و 50 چەكدارەكەيان دور ئەخاتەوه و هەر به خۆى رابەرايەتى شۆرشە گەورەكەى ئيلام دەكات و لێرەدا حاج فەرامەرز ئەسەدى مەلێکشایی و تەواوى مەلێكشاييەكان پشتگيرى لەم بريارەى شامەحمەد مەلێكشايى دەكەن و پشتيوانى له شۆرشەكه دەكەن.[٦٤]

شۆرشى گەورەى كوردانى ئيلام دژى ڕەزا شا پەهلەوى ، به سەركردايەتى خێڵى مەلێكشايى و پەيوەنديان لەگەڵ بنەماڵەى بارزانى به سەركردايەتى ئەحمەد بارزانى لەو كاتەدا .

كاتێک ڕەزا شا پەهلەوى، شاى ئێران بەرەو بەهێزى دەرۆيشت. يەكێک له سياسەتەكانى ئەوه بوو كه ميرنشينەكان و ئەو خێڵانەى كه ناوچەيكى ديارى كراويان له ژێر دەست هەبوو و به شێوەيكى سەربەخۆ بەرێوەيان دەبرد له ناو بەرێت و كۆتاييان پێ بهێنى هەر وەک چۆن

يەكێک له سەرۆک هۆزەكانى خێڵى گەورەى مەلێكشايى كە (شا مەحمەد يارى) ناسراو بە (شامگە) لە هۆزى نەقى مەلێكشايى چەمشگزەگ، و خاڵوانی لە هۆزی سەرايلەوەند(دوسگه)، (ئاكنه بەى خان) له پاڵەوه هەره بەهێزەكانى خێڵى مەلێكشايى و شارى ئيلام بوو كه دەكاته خاڵی (شا مەحمەد يارى)و هاوكاريیەكى زۆرى پێشكەش به شۆرشەكه كرد و بەشداريیەكى بەرچاوى هەبوو له شۆرشەكه. شا مەحمەد يارى شۆرشێكى بەرپا كرد و هەر خۆی و خێڵكەى سەركردايەتى ئەم شۆرشەيان كرد. و توانى زۆربەى هۆزە كورديەكانى شارى ئيلام لە رۆژهەلاتى كوردستان يەک بخات و بەشداريان پێ بكات لەم شۆرشە گەورەیە و ئەو خێڵ و هۆزانەی كە بەشدارى ئەم شۆرشەيان كرد بريتيى بوون لە (خێڵى ميشخاس _ خێڵى ملخەتاوى _ خێڵى عەلی شيروانى بەدره _خێڵى خزەل _ خێڵى شوهان _ خێڵى دهبالايى _ خێڵى ئەركواز_ هۆزى عالى بەگى _خێڵى كورد دهلران _ خێڵى پيرانەوەند له ناوچەى دەرەشەهر _ هۆزى قەجەر …..هتد

بەشدار بووانى ئەم شۆرشه زياتر له چوار هەزار سەربازى كورد دەبوون و زۆربەيان كوردى خێڵى مەلێكشايى بوون.

شاه مەحمەد يارى مەلێكشايى لەم شەرەدا چەكێكى زۆرى پێ نەبوو تا بتوانى بەشێوەيەكى خێرا هيزەكانى ڕەزا شاه بشكێنى و پێشرەوى بكات هەر بۆيه له رێگاى شارى خانەقينەوه له باشورى كوردستان (عيراق) هاوكارییەكى سەربازى زۆرى كرا له لايەن بارزانيەكانەوه بەسەركردايەتى (ئەحمەد بارزانى) و ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنى كه خێڵى مەلێكشايى و شا مەحمەد يارى پەيوەنديكى زۆر بەهێزيان هەبووه لەگەڵ بارزانيەكاندا.[٦٥][٦٦]

ئەم شۆرشه له شارى ئەركواز مەلێكشايى و شارى حوسێن ئاباد كه لە دوایی ناوى گۆرا بوو به (ئيلام) دەستى پێكرد و زياتر له 100 كيلومەتر بەرەو (تونڵ رەنو) بەرەو شارى كرماشان بێشرەويان كرد.

ئامانجى ئەم پێشرەويه ئەوه بوو تاكو شارە كورديەكانى (گيلان غەرب _ سومار _ قەسر شيرين _ كرماشان) خێڵەكورديەكانى ئەم شارانه له دەستپێكەوه لەگەڵ شۆرشەكه بوون بەڵام هەر وەک سوپاى مەلێكشايى و هاوپەيمانەكانيان گەيشته ئەم شارانه زۆر له سەرۆک خێڵە كورديەكانى ئەو ناوچانه خيانەتيان كرد و پشتى شۆرشەكەيان نەگرت. و هاوكات هێزى سوپاى ڕەزا شا زۆر بوو و فرۆكەو و چەكى قورسيان به كار دەهێنا به سەركردايەتى سەرتيب (رەزم ئارا) فەرماندەى سوپاى ڕەزا شا بوو.

له دواى چەند پێكدادانێكى خوێناوى و كوژرانى چەند شورشكەرێک و چەند سەربازێكى نيزامى شورشەكه كۆتايى پێهات و سەرۆكى شۆرشەكه شا مەحمەد يارى مەلێکشایی بةخشرا و هەر خۆی سەرۆکایەتی شاری ئیلامی دەکرد.

شۆرشەكانى كوردانى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) له باكورى كوردستان.

هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێ كرد ناوچەكانى خێڵى چەمشگزەگ له باكورى كوردستان(دەرسيم) ناوچەيەكى شاخاويى سەخت بوو و هێزەكانى عوسمانى بە ئەستەم دەگەيشتنێ و بە زەحمەت دەيانتوانى راستەوخۆ ملى پێ كەچ بكەن.

لە لاى خێڵەكانى چەمشگزەگ مەلێكشايى له (دەرسيم) بەيوەندى خێڵەكى لە لايان زۆر پتەوه، و رەقيان له دەسەڵاتى عوسمانى دەبووەوە و گوێرايەڵى نەدەبوون.[٦٧][٦٨]

هەروەها مير نشينەكانى خێڵى مەلێكشايى هەرلە كۆنەوە سەربەخۆیی خۆيان پارستبوو و له كاتى گەشتەكەى (ئۆليفييه) فەرەنسى لە ساڵی ١٧٩٤١٧٩٦ز، له ناوچه كورديەكان ئاماژه بەوه دەكات كه مير نشينەكانى خێڵى مەلێكشايى (بەرتەک و مجنكورد و سوقمان و چەمشگزەگ) هەر ماون.[٦٩][٧٠]

پێش ناوەراستى سەدەى نۆزدەهەم (حۆسێن بەگ) سەركردەى بزوتنەوەى هۆزەكانى دەرسيم بوو له دژى دەوڵەتى عوسمانى و كاتێک جەنگى (كريما) له ساڵى(1853_1856)زاييندا, هەڵگيرسا، حكومەتى عوسمانى لەشكرێكى (15) هەزار جەنگاوەريى ناردە سەر كوردەكانى مەلێكشايى (چەمشگزەگ) له دەرسيم بۆ دابين كردنى سەنگەرى پشتەوەى سوپاى عوسمانى نەبا هۆزەكانى چەمشگزەگ (دەرسيم) و هۆزەكانى ترى كورد رێككەون لە نێوان يەكتريدا بۆ هەرەشەكردن لە ئاسايشى دەوڵەتى عوسمانى كه ئەوكاته خۆى ئاماده دەكرد بۆ شەركردن لەگەڵ (روسيا).

لەو كاتەدا (عەلى بەگ) كورى (حۆسێن بەگ) رابەرايەتى خەڵكى دێرسيمى دەكرو لە كاتێكدا سوپاى تورک كەوتبوە سوتاندن و وێرانكردنى گوندەكان، عەلى بەگ، بۆ رێكخستنى بەرگرى و خۆراگرى، بەرەو شاخەكان كشايەوه. بەڵام هەندێک لە سوپاى عوسمانى كتوپر ناوچەكەى بةجئ هيشت و هةنديكى ديكةى ديكةى بؤ بارستنى فةرمانبةرة توركةكان لة باش خؤى هێشتەوە.

لەم سەروبەندەدا مير (عەلى بەگ) ميرى چەمشگزەگ، دەم و دەست هێرشى كرد و فەرمانبەرە توركەكانى دەركرد و هێزەكانى تريشى ناچار كرد دەرسيم بەجێ بێلن، بەمەش دەرسيمی ييەكان ئەو جارەش عوسمانييەكانيان لە كۆڵ خۆ كردووە.[٧١]

باش برانەوەى جەنگى كريما حكومەتى عوسمانى دركى بە مەترسى كوردى مەلێكشايى(چەمشگزەگ) كرد، بۆيه ئەمجارە ويستى رێوشوێنى تازه بۆ ملكەچ پێ كردنيان بگرێته بەر ئەويش باش ئەوەى لاى ساغ بوو كە بە زەبروزەنگ و هێز دەرەقەتيان نايه.

لەم بوارەدا عوسمانييەكان كەوتنە چاندنى تۆوى فتنەچيتى و كرينى ويژدانى هەندى كەس.

جگه لەمه، رێ به خەڵكى دەرسيم درا باج به دەوڵەت نەدەن بەرامبەر به كردنەوەى رێوبان بەڵام كوردەكانى مەلێكشايى بەربەجێ ئەم هەوڵەيان دایەوەو لە ساڵى (1885)دا (جلابى بەگ)يان. كوشت كە يەكێكه له دەرەبەگه گەورەكانى هاوكارو ئەڵقەى لە گويى عوسمانى ييەكان بوو و هەندێ لە خزم و كەسوكارەكانيشيان لەگەڵ دا كوشت.[٧٢]

كاتێک جەنگى ساڵانى 1877_1878 لە نێوان روسيا و دەوڵەتى عوسمانى هەڵگيرسا، كوردانى چەمشگزەگ(دەرسيم) بەشدارييان تێدا نەكردو و سەربارى ئەمە كەوتنە ئاشوب نانەوە و داواى مافەكانى خۆيان كرد، بەراستى هەروەک باسمانكرد مەلێكشاييەكان هيچ كات سەربازيان بۆ دەوڵەتى عوسمانى نەكردووە.

سەميح پاشاى، فەرماندەى سوپاى چوارى ئەناتۆليا رايگەياند كه كوردى دەرسيم سەربازى ناكەن و لەم سەروبەندەدا دەرسيمى ييەكان دەرفەتى چونى سوپايان بۆ شەركه قۆستەوە و كارمەندەكانيان دەركرد.

مۆلگاكانى سوپايان روخاند رازى نەبون باج و بيتاک و سەرانه بدەن.[٧٣]

كاربەدەستانى عوسمانى داوايان كردبو كوردى خيلى چەمشگزەگ(دەرسيم) 25 هەزار جەنگاوەر پێشكەش بكا بەڵام مەلێكشاييەكان(چەمشگزەگەكان) ئەمەيان رەت كردەوەو لەم سۆنگەيەوە دەوڵەت لەشكرى ناردە سەريان.

مەلێكشاييەكان(دەرسيمي يەكان) لە چياى توزيک خۆيان قايم كردو بەدرێژايى 15 رۆژ پاڵەوانيتى يەكى بێ وێنەيان نواند و ئەرمەنەكانيش پشتيوانييان لێ كردن و يارمەتييان دان.

هێزەكانى عوسمانى كەوتنه برينى سەرچاوەكانى ئاو و ئازوقه و به سەختى تۆپبارانى چياكەيان كرد.

دەرسيمى يەكان(چەمشگەزەگەكان) چياكەيان جێ هێشت و دەستيان به شەرى پارتيزانى له دژى دوژمن كرد.[٧٤]

لەم روەوە خەباتى مەلێكشاييەكان(دەرسيمي يەكان) رواڵەتێكى جەماوەرى پێوه ديار بوو چونكه دەرسيمى يەكان به پياو و ژن و منداڵ و پيرەوه بەشدارييان له شەرەكەدا كرد.[٧٥]

ياكيماسكى، كۆنسولى روس له دياربەكر له ساڵی 1880، گێراويەتييەوه كه

(شا حۆسێن دەرويش مەلێكشايى) يەكى له رابەرانى كوردى دەرسيم، به خۆى و دوسەد سوارەوە به گوندەكانى دەرسيم دا دەگەران و خەلكييان هان دەدا باج به دەوڵەت نەدەن و لە دژى كاربەدەستانى عوسمانى راپەرن.[٧٦]

ساڵى 1891، حكومەتى عوسمانى ويستى باجى كەلەكەبوى سەر هۆزەكانى مەلێكشايى(دەرسيمى يەكان) كۆ بكاتەوه. بەڵام كەس رازى نەبو هيچ بدا. ساڵى 1893، دەوڵەت ويستى لەشكريان بنێريتە سەر تاكو ناچار بن باج بدەن بەڵام دواتر خۆى لەم كاره پەشيمان بۆوەوكەوته وتووێژ لەگەڵ سەرانى هۆزەكانى مەلێكشايى دا.

لەو وتووێژەدا سەرانى دەرسيم(مەلێكشاييەكان) پەيمانيان دا كه بچنه نێو ريزى سوپاى عوسمانييەوه بەڵام به كردەوە هيچيان نەكرد.

بيليوت، ياريدەدەرى كۆنسولى بريتانيا لە ترابزون كه سەرەراى ئەوەى رقى لە كورد دەبۆ ، لەم بارەيەوە و تويەتى (كوردەكانى دەرسيم= مەلێكشاييەكان، ئامانجيان سەربەخۆيى و رزگاربون بوو و زۆر عەيبه پێيان بگوترێ چەتەو رێگر.

ساڵى 1901، حكومەتى عوسمانى سوپاى ترى نارده سەريان بۆ ناچاركردنيان بەدانى باج به دەوڵەت، بەڵام لەشكركێشى ييەكە شكستى خوارد به دەستى مەلێكشاييەكان و توانييان سوپاى عوسمانى تێكبشكێنن و زياتر له دوسەد سەرباز له سوپاكه كوژران و باقييەكەش كشايەوە دواوە.

له مانگى تشرينى دوەمى ساڵى 1907دا ديسان حكومەتى عوسمانى هێرشى ترى كردە سەريان بەڵام ئەرمەنەكان پشتيوانييان لە كورد كردو لەشكركێشى يەكه شكستى خوارد.

ساڵى 1908، پشيوى و ئاشوب سەرلەبەر ناوچەى دەرسيمى تەنى يەوە ئەمجارەش كاربەدەستانى عوسمانى وتووێژيان هەلبژارد و لەم روەوە جەنرال (كازم باشا) بۆ لايان نێردرا بەڵام وتووێژەكه هيچى لێ سەوز نەبوو و شەر سەرلەنوێ هاته ئاراوە.

تەنانەت باش كودەتاى ساڵى 1908يش، هێرشەكانى دەوڵەتى عوسمانى بۆ سەر ناوچەكانى كوردى خێڵى گەورەى چەمشگزەگ (دەرسيم) پەكيان نەكەوت.

هەر ئەوەندە ئيتتيحادييەكان هاتنە سەر كار، يەكسەر لەشكرى چوار بە سەركردايەتى جەنرال (عەلى پاشا) هێرشى كرده سەرناوچەى دەرسيم بەڵام هيچى بەهيچ نەكردو كاتێک زستان داهات جەنرال عەلى پاشا كەوتە وتووێژكردن لەگەڵ مەلێكشاييەكان(دەرسيمى يەكان) بەڵام هەر ئەوەندە وەرزى زستان كۆتايى هات، لەشكرى چوار دەستى به ئۆپەراسيۆنه سوپايى يەكانى خۆى لە دژى هەزەكانى مەلێكشايي(دەرسيمى يەكان)كردەوەو ئەمجارەش هۆزەكانى خێڵى گەورەى مەلێكشايى (چەمشگەزەگەكان) واتە دەرسيمى يەكانى ئێستاكه خۆيان بەدەستەوە نەداو بەرگرييان كرد و لەشكركێشى يەكەى عوسمانييان پوچەڵ كردەوە.

ساڵ له دوا ساڵ هێرشەكانى عوسمانى بەردەوامى هەبوو بۆ سەر دەرسيم و هەميشه شكەستى دەخوارد تا شۆرشه گەورەكەى عەلى شان (عەلى شێر) كۆچگيرى كه لەم شۆرشه و شەرەانەدا ئاڵاى كوردستان بەسەر هۆزات (دەرسيم) هەڵدرا و لەم بەينەدا شەر هەر بەردەوامى هەبوو و تا شۆرشه گەورەكەى سەيد ڕەزا كه زەرە و زيانێكى زۆرى به عوسمانييەكان گەياند و هەموو ئەم شەرانه بۆ ئازادى كوردانى دەرسيم(مەلێكشاييەكان) و كوردستان بۆ.

هەروەها بەشدارى كردنى كوردانى مەلێكشايى لە شۆرشەكەى شێخ سەعيدى پيران و رۆڵى بەرچاوى هۆزەكانى مەلێكشايىى بەتايبەتى هۆزى هسنيان به سەرۆكايەتى خاليد بەگ هسنانى كه رۆلێكى بەرچاوى هەبوو لە شۆرشەكى شێخ سەعيدى پيران و يا شۆرشەكانى هۆزى كۆچان مەلێكشايى.[٧٧]

بەراستى مەلێكشاييەكان لە هەرشۆێنكن بو بێتن داواى ئازادى خۆيان و نەتەوەكەيان كردووه چوونكه هەميشه سەربەخۆ و ئازاد ژياون و ئازادى خۆيان و كوردان و كوردستانيان پاراستووه و مێژووش ئەوە ئەسەلمێنى چ له باكور بوو بێتن و يا له باشور و رۆژهەڵاتى كوردستان و يا له كوردستانى دورى كوردان (خوراسان) له خوراسانيش كوردانى خێڵى چەمشگەزەگ كه له هۆزەكانى (شادلوو و قەرچولوو و زەفرانلوو و عەمارلوو و کەیوانلوو……هتد هەميشه به ئازادى و سەربەستى ژياوون.

خێڵى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) له خوراسان.

خێڵى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) له خوراسان به كوردى (كرمانج) ناسراون و زاراوەيان كوردى كرمانجيیه، هەر له سەرەتاى كۆچكردنەكەيان بۆ خوراسان توانيويانه خۆيان بسەپێنن و ئازادى خۆيان مسۆگەر بكەن و توانییان ببنە فەرمانڕەوا و سەردارى خوراسان،

كاتێک به داواێكى شا عەباسى سەفەوى له كوردانى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) كه بچن و خوراسان و مەشهەد و تاران و ئەراک و ورامين وە چەند شارێكى ديكەى ئێرانى له چەنگى ئۆزبەگ و توركمان دەربێنن خێڵى مەلێكشايى ئەم پێشنيارەیان قەبووڵ كرد و كاروانێكى 40 هەزار بنەماڵەی له خێڵى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) بەرێ كەوتن و ئەو كاته ئۆزبەگ و توركمان سێ بەشى ئێرانيان داگير كرد بوو بەڵام كوردانى چەمشگزەگ هەر له وەرامين دەستيان بە شەر كردن كرد لەگەڵ ئۆزبەگ و توركمان و بەبێ هاوكارى هيچ لايەنێک توانيیان ئۆزبەگ و توركمان تا دەرەوەى خوراسان راو بنێن و ئەمه يەكەم جار بوو كه ئۆزبەگ و توركمان شكستى لەم جۆره ببینن و وايان بەسەر هات كه جارێكى ديكه بير لەوه نەكەنەوه هێرش بكەنه سەر ئێران و لەبەرامبەر دا شا عەباس خوراسانى پێشكەش به خێڵى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) كرد و ئەوانيش تا ساڵانێكى درێژ به ئازادى وەک سەربەخۆ لەوێ ژيان و ميرەكانيان له لايەن پادشايانى ئيمپراتورييەتى سەفەوى نازناوى(ئيلخانى و ئەميرئەلئومەرا) كه مير شاقولى سوڵتان، ميرى خێڵى چەمشگزەگ ئەم نازناوەى پێدرا بوو له لايەن شاعەباسى سەفەوى و كرا به سەرۆكى ئيالەت و حوكوومەتى ئەلكاى دەروون (ئيبێورد ، نسا، دەرەگەزى ئەمرۆژى) بەم شێوەيه گشت خوراسانى باكور كەوته دەستى هێزەكانى چەمشگزەگ كرمانج.[٧٨]

خێڵى چەمشگزەگ له سەرەتاى پادشايى سەفەوى و ئەفشار و زەند و قاجار و بەهلەوى و ئيسلامى، دەورێكى زۆر باڵايان هەبووه و بەراستى توانيان ئازادى و سەربەرزى بۆ ئێران بگەرێننەوە و پارێزگارى لێ بكەن بەرامبەر هێرشەكانى دوژمنانى ئێران و هەميشه پادشايانى ئێران پێويستيان به پشتگیری كوردانى چەمشگزەگ بووە و دۆستى ميرەكانيان بوون و پله و پايەيكى بەرزيان هەبوو له خوراسان و وڵاتى ئێران، و له شەرەكانى ئێران لەگەڵ ئۆزبەگ و توركمان و عوسمانى و هندى و ئەفغانى و عەرەب و روس، سوپاسالارەكانى سوپاى ئێرانى له مەلێكشاييەكان بوون، و جار و بار خێڵى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) لەگەڵ خودى پادشايانى ئێرانى بەشەر دەهاتن وەک شەرەكانى نادر شا، كه هەر جارێ نادر شا هێرشى دەكرده سەريان شكستى دەخوارد، هەروەها نادرشا لەو كاتە زۆر لە خێڵى چەمشگزەگ لە خوراسان رەوانەى گيلان و مازەندەران كرد تا پارێزگارى لەو ناوچەيە بكەن لە دژ دوژمنانى ئێران و ئەو مەلێكشايانەى كە لەوێ جێگير بوون بە ناوى خێڵى (عەمارلوو _ ئاماران)، ناسراون.

هەروەها شەرى (مەنووچێهر خان) فەرمانرەواى خوراسان و سوپاسالارى پاشا عەباسى سەفەوى، بۆ سەر كوردانى چەمشگزەگ(مەلێكشايى).

يەكێ لە شەرە گرنگەكانى دوارۆژگارى پاشايەتى شاعەباس له خوراسان شەرى كوردانى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) لەگەڵ مەنووچێهرخان بوو، كە لە ناوچەى دەروونگەر

(دەرەگەزى ئەمرۆژى) رووى دا.

به گوێرەى نووسەرى كتێبى (عالەم ئاراى عەباسى)، يووسف خان، فەرمانڕەواى بەناوبانگى كورد كه كوردەكانى هۆزى شادانلووى چەمشگزەگ، پێيان وايه باوەگەورەيان بێ، لەو كاتەدا مير و فەرمانڕەواى خێڵى چەمشگزەگ و حاكمى شارى خەبووشانه، وا دەر ئەكەوێ كه كوردەكانى خوراسان له دوايين ساڵەكانى فەرمانرەواى شاعەباسدا دژ به ئەو شۆرشيان كردووە و شاعەباسيش حكوومەتى خوراسانى سپاردۆته مەنووچێهرخان، تاكوو كوردەكان رازى بكات دژ به پاشا نەوەستن.

شەرى خێڵى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) له خوراسان دژ به مەنووچێهرخان رووى دا و تەنيا ئاسەوارى ئەم شەره كه دەتوانين ناوى ببەێن ئاماژەيەكه كه نووسەرى كتێبى

((شەمسەو قەهقەهه)) ئەم كتێبە ناوى (محبوب القلوب) بووه كه نوسەرى ئەم كتێبه ناوى*بەرخوردارى كورى مەحموودى توركەمانى فەراهانيه*.[٧٩]

نووسەر زۆر باسى ئەم شەره ناكات و زۆر به كورتى باسى دەكات و ئەم شەر كه ئاكامى به شكستى مەنووچێهرخان كۆتايى پێ هات، زۆر گرنگتر له ئەوەى كه ئەم نووسەره باسى ئەكات. نووسەر كاتێک ئەم بەسەرهاته دەگێرێتەوه چەند لاپەره له كتێبەكەى

(ل، 23_14) تەرخان دەكات بۆ جوێن و لەعنەتى خێڵى چەمشگزەگ كه به پيسترين شێوه خەراپەيان پێ ئەڵێت،

مەنووچێهرخان، بۆ ئەوەى بتوانى خۆێ به سەر كورداندا بسەپێنى و ببێ به حاكميان، پەلامارى باكوورى خوراسانى دا به تايبەت دەروونگە كه له سنوورى خوراسان و خوارەزم دايه.

له بەربەرەكانييەک كه لەگەڵ خێڵى چەمشگزەگ كردى سەرەتا مەنووچێهرخان، قەڵاى دەرووەنى داگير كرد و لەوێ هێزەكانى دامەزراند و خێڵى سەربەرزى چەمشگزەگ کرمانج(مەلێكشايى) له پەلامارێكى ئازايانەدا شەوێک بەرەو قەڵا رۆێشتن و هەموو سەربازەكانى مەنووچێهريان كوشت و قەڵاكەشيان هينايەوە ژێر چاودێرى خۆيان،

بەڵام ديار نييه مەنووچێهرخان چۆن توانيوويەتى له دەستى مەرگەوە دەربچێ.

نووسەريى كتێبى شەمسەوقەهقەهه، له نامەنووسەكانى حكومەتى سەفەوى كه له سەرەتاى سەدەى يازدەى كۆچى مانگيدا ژياوه، ئەم بەسەر هاتەى گێراوەتەوه، ئەوەى لاى ئێمه گرنگه كه چۆن ئەم كابرايه باسى خێڵى چەمشگزەگى كردووه راسته به شێوەێكى خراپ ناوى هێناون بەڵام له هەمان كاتدا ئازايەتى ئەم خێڵه بۆمان دەردەكەوێ، نوسەر له بەشێک له باسەكيدا ئەڵێت: ئەگەر كوردەكانى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) به رواڵەت مرۆڤن، بەڵام به گوێرەى زۆربەى زانايانى ئايينى كوردگەل له رەگەزى جن و شەيتانن و هەموو كاتێ چەوساوه و چەڵەمه بۆ خەڵک بەدى دێنن، گەورەو بچوكى خێڵى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) له دەشتى خوارەزمدا لەگەڵ چوارپاكانى تر دەلەوەرن و له رێ و شوێنى مرۆڤ دوورن، دەڵێ نينۆكى يەئجوج لەگەڵياندايە و ئەسكەندەر هێشتا نەمردووه و زۆر و توانايان هەموو تەخت و بەختێک ئەرووخێنێ، خودا مەگەر خۆى ئەم خێڵه تێک بدات ئەگينا هيچ زۆر و تواناييک ناتوانى تێكيان بدات.

دەبينين كه رەسم و ياساى نامەردانەى ئەم خێڵە كورده ناپاكه بۆ هەمووان دەردەكەوێت كاتێ كه بەرانبەر به ئايەتى ((يؤتي الملك من تشاء))دەوەستن.

پاشاى سەربەرز و دادوەر ((مەنووچێهرخان))ى، كرد به فەرمانرەواى ناوچەكانى دەروون و خەبووشان.

مەنووچێهرخانێک كه سەرپا پياوەتى و مرۆڤايەتى بوو و بۆ ئەوەى قەومى كورد هەر رۆژ دەستيان ئەدا به شۆرشێكەوه و خەڵكيان ئازار ئەدا و پاشايش زۆر پيێ ناخۆش بوو، بەم بۆنەوه مەنووچێهرخانى نارد بۆ ئەو ناوچه تاكو رێگەچارەييک بدۆزێتەوه.

كاتێ مەنووچێهرخان، گەيشته ئەو ناوچەيه و هەموو شوێنێكى داگير كرد و به تايبەت قەڵاى دەروونيشى گرت.

بەڵام چون زۆربەى خێڵى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) له گوندى (دەروون) له دەرەوەى قەڵاكە دەژيان، شەوێک هێرشيان كردە سەر قەڵاكه و هەموو هێز و سەربازەكانيان كوشت و كەل و پەلى سوپايان تاڵان كرد.

لەم شەوەدا كه سوپا له خەوا بوون تووشى لافاوى ناپياوى كوردانى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) بوون و نەياندەزانى چى بكەن و بۆ كوێ بچن تاكو هەموويان بەم لافاوه خنكان و فەرمانڕەواى پايەبەرزيش (مەنووچێهرخان) وەک كارمامزێک ئاوارەى پيدەشتەكان بوو.

لەو شەوەدا زەوى و ئەستێرەكان له ترسدا رێگاى خۆيانيان ون كردبوو له هەموو لاييكەوه گورگى دەرنده جل و بەرگى يووسفى ئەدراند و رەشەباى سەردى پاييزيش گشت گوڵەكانى له ناو ئەبرد، و لەم شەوه پرئاشوەدا تيرى دوژمن دڵی پياوەتى نيشان گرت. تۆ بڵێى رۆژى قيامەت هاتبێ؟! ئەوەنده قەرەبالغ بوو كه دەتگوت رۆژى قيامەت هاتووه، بەڵا و چەوساوه ئەوەنده رژابوو كه برسيەتى بيرى دزى بوو، ئەوەنده رۆژگارێكى تووش بوو كه راستى و ناراستى كەس جيايانى نەدەكرد، ئەوەنده سوپا ترسابوون كه جگه له وشەى هەڵاتن هيچيان نەدەزانى، شەماڵەى ئاگرى ئەشكەنجە و ئازار ئەوەنده بليسەدار بوو كه تاوانبار و بێ تاوانى ئەسووتاند.

ئەو شەوه هەتاكو تاريكاى له ئاسمان برا و رۆژ تيشک و رووناكى دابەش كرد زەرياى كوشتن و بريان زياتر له 450 كەسى له دڵى خۆيدا نوقم كرد.

دەبى ئاماژه بكەم كاتێ ئەم عەشيرەته پيس و ئاشوە كه ناويان له يەكەمين ديرى دەفتەرى ناپاكيەكاندا نووسراوه رژانه سەرم و تاڵانميان كرد و هەرچيكم بوو كه دواى رەنج و تێكۆشانێكى زۆر به دەستم هێنابوو هەموويان لێ دزيم و كتێبى (مەحفەل ئارا) كه سالەهاى خۆم پێوه ماندوو كردبوو و هەروەها نووسراوەيكى تريشم كه هەمووى منداڵى خەياڵم بوون لەگەڵ چەند جۆر قەواڵه و بەڵگەى موڵک و چەند نووسراوى جوان كه به پێنووسى خۆش نووسەكان نووسرابوون هەموويان تاڵان كرد و سەبر و هێمنيم لێ برا و دڵم وەک يەعقووب له فيراقى ئەو هەموو يووسفەمدا، دواى ئەوە تۆفانى ئەم زەريا شەيتانه نيشتەوه(مەبەستى خێڵى مەلێكشاييه) منيش به نيوه گيانێک گەيشتمه قەراخى زەريا، بەڵام هەموو شتێكم له دەست چوو بوو، و جارێكى تر گوتم دەبێ هەرچى رق و كينەم هەيه له دوو كتێبى تردا بينووسمەوه، بەڵام ئەم عەشيرەته بێ سەرو شوێنه به هيچ شێوەييک تێكنەچوون و دڵى ئێمەيان شكاندەوه و زانيم كه گوڵى ون بووم نادۆزمەوه و يووسفى بێ سەر و شۆێن ناگەرێتەوه،

هيوادارم رۆژى پاشا به شێوەييكى چاک و جوان تۆڵەيان لێ بستێنێ.

بەڵێ هەروا كه نووسەر خۆى دەڵێت نووسراوەى (مەحفەل ئارا) نادۆزێتەوه و دەست ئەدات به نووسينى كتێبى (مەحبووب ئەلقلوب)، بەراستى لێرەدا ئازايەتى خێڵى چەمشگزەگ(مەلێكشايي)مان، بۆ دەردەكەوى و ئەوەى جێگاى خۆشحاڵى بێ بۆ ئێمه له لايەن بێگانه ئازايەتى خێڵى مەلێكشايى تۆمار كراوه هەر وەک چۆن ئەوليا چەلەبى له كتێبى سياحتنامه و شەرفخانى بەدليسى كورد، باس لەوە دەكات كه تەنانەت پادشايانى گەورەى وەک (چنگيز خان و تيمور گۆركان و هۆلاكو و قەرايوسفى توركمانى و عوسمانى و سەفەوى) نەيانتوانيووه شەريان لەگەڵ بكەن و وڵاتيان داگير بكەن. هەروەها هەر ئەسپ سوارێکی كورد مەلێكشايى بەرامبەر 10 ئەسپ سوارى كوردى هۆزەكانى ديكەى كوردستانه و 100 ئەسپ سوارى مەليكشايى بەرامبەر 1000 ئەسپ سوارى دوژمنه، ئەسپ سوارانى كورد مەلێكشايى له لايان عەيبه بوو به چەک شەر بكەن و دەيانگوت چەک بۆ پياو نييه و به دەست شەريان دەكرت و كاتێک دوژمن چەک و تۆپێ زۆرى پێ بوايه به شەمشێر و كەوان شەريان دەكرد.

بەراستى هەروەک ئاماژەمان پێ كرد خێڵى چەمشگزەگ(مەلێكشايى) له خوراسان سەردارى خوراسان بوونه و سوپاى كورد و ئێران به دەستى ئەوان بووه و سەدان مير و جەنەراڵيان هەبووه لەو وڵاته و كه دەبێ له كتێبێكى گەوره ئاماژەيان پێبدەين.[٨٠]

زمان و زاراوەى خێڵى مەلێكشايى(جەمشگزەگ) له هەر چوار بەشى كوردستان.

مەلێكشايى به كۆنترين زمانى كوردى گفتوگۆ دەكەن بۆ نموونه له باكورى كوردستان به زمانى (كرمانجى و زازا) دەئاخڤن.

شێوەى زازايى كه له دەرسيمدا قسەى پێدەكرێ، كوردييەكى بێ گەرد و جياوازى لەگەڵ شێوەى زازايى گشتيدا هەيه كه قسەى پێدەكرێ، شێوەى زمانى خێڵى مەلێكشايى له دەرسيم هيچ وشەيەكى بێگانەى تێدا نييه و زۆريش له شێوەى كوردى مەلێكشايى(چەمشگزەگ) خوراسان نزيكه.[81]

ناوچەكانى كرمانجى رۆژئاوا(زازا) ئەمانەى لاى خوارەوەن: دياربەكر، ماردين، سيوەرۆک، نەسيبين، ئەرزينجان، بۆتان، هەكارى، بەدليس، ئەرزرۆم، ئورميه، خەربوت، دەرسيم، وان، فارس، سنجار، ئاميدى، زاخو، شەمدينان، جۆلەمێرگ، ئاكرێ، سەعرد، ئاگين، مەلاتيه، به كورتى هەموو كوردستانى توركياى ئێستاو له تەنافى (مۆسل) ئاكرێ بەرەو باشورى كوردستان، هەموو كوردەكان بەم شێوەيه دەئاخڤن.

تايەفەكانى (قافقاس) و (كورى مەلێکشایی خوراسان) لەناو ئەم شێوەيەدان. لەهجەى زازا ڕوون و خاوێنه، وئەداكەيان سەختر و بەهێزه.

كرمانجى رۆژئاوا و يا(زازا) كۆمارى هەره گەورەى زمانى كوردييەو رەگەزى زمانى(كرمانجى)يه. زمانى كرمانجى(زازا) زمانى كۆنى كوردان بووه و به بێ شەک زمانى ميدييەكان بووه.[82]

مەلێكشايى زمانى ئارى(Ary)ى كۆنيان پاراستووه، بۆ نموونه: مادەكان به وڵاتى دايک دەڵێن ما(Ma) و به پياو (مرۆڤ) دەڵێن موردەم و به مارەيى و پێشكەش، مار(Mar) و به بەرزاتى، باريس دەڵێن، هەروەها مەلێكشايى دەرسيم به دايک دەڵێن(Ma)، وەكوئارىى كۆن وشەكانى ديكەش بەكار دێنن.

بۆ هاندان و ئازاو رەشيدى، ژن به پياوى خۆى دەڵێ (مێر)، يان پياو خۆى هەڵدەكێشێ و دەڵێ ئەزمێرم(Az Mrm)، يان باسى تۆ دەكات و دەڵێ تو مێرى ئەو وشانه له زمانى ميديشدا بەكار دێن و (50%)ى وشەكانى شێوەى مەلێكشايى له زمانى ئارى كۆن ماوەنەتەوه.

مێژووناس،(جوسته) له نووسراوه كۆنەكاندا لەسەر بەردێک وشەى (زازا)ى خوێندبۆوه، باوەرى وايه كه مەبەست لەو وشەيه، زمانى كوردى بووه.[٨٣]

مەلێكشاييەكان بە پێ ئەو كۆچانەى كه كردوويانه كه له سەرەوه ئاماژەمان پێ كرد، زاراوەيان به پێ ئەو جوغرافياى كه لێ جێگير بوونه زاراوەى كرمانجى كورديان گۆرانكارى بەسەر هاتووه، بۆ نموونه له باشورى كوردستان له شارەكانى هەولێر و سليمانى و كەركوک، به شێوەزارى (سۆرانى) دەئاخڤن، و له ئاميدى و زاخۆ، به شێوەزارى كرمانجى(بادينى) و له شارى خانەقين به زاراوەى(كەلهورى) و له رۆژهەڵاتى كوردستان له شارى ئيلام به شێوەزارێكى مەلێكشايى گفتۆگۆ دەكەن، زاراوەى خێڵى مەلێكشايى له شارى ئيلام زاراوەيەكى تايبەته واته زاراوەی كرمانجى(زازا)ییان، تێكەڵى زاراوەى ئيلامى(كەلهورى) كردووه و بۆته زاراوەيەكى تايبەت و زۆر وشەى كرمانجى تيایدا بەدی ئەكرى كه ئەمەش تاكه خێڵه له ئيلام بەم زاراوەيه بئاخڤن و هۆيەكەشى بۆ ئەوه ئەگەريتەوه كە به بنچينه زاراوەيان كرمانجى بووه و كۆچيان كردووه بۆ ئيلام وەک چۆن لەسەرەوه ئاماژەمان پێ كرد.

له خوراسانيش به كوردى كرمانج ناسراون و زاراوثيان كرمانجى باكوره.

[1] مير شەرەف خانى بدليسى: شەرەفنامه،مێژووى ماڵەميرانى كوردستان،وەرگيرانى مامۆستا هەژار،ئاراس،هەولێر،٢٠٠٦،ل224.

[2] تاريخ الدول و الامارات الكردية في العهد الاسلامي،المجلد الثاني القسم الثاني،الفه باللغة الكردية،محمد امين زكي،نقله الى العربية وعلق عليه، الاستاذ محمد علي عوني،ص176-177).

[3] هۆزەكانى كورد،نووسينى،ئى. جەى. ئار،هينرى فيڵد،وەرگێرانى و ئاماده كرندى،حسێن احمد جاف،ل59.

[ 4] مێژووى كورد و كوردستان،شێخ محمد مەردوخى كوردستانى،وەرگێرانى،زانەر محمد،ل88-94-120-121.

[5] تاريخ قبائل و أنساب فلكلور تراث قومي،نجم سلمان مهدي الفيلي،راجعة جرجيس فتح الله،ص164.

[6] كورد له سەفەرنامەكاندا،كوردەكانى ئێران،لەسەردەمى سەفەوييەوە تا كۆتايى بەهلەوى،فەرامەرز ئاغا بەيگى،ل41.

[7]اشمیت، رودیگر (ویراستار). راهنمای زبان‌های ایرانی، جلد دوم. چاپ دوم، ترجمه آرمان بختیاری، حسن رضایی بیغ‌آبادی و دیگران. تهران: انتشارات ققنوس، 1387، ص542-544.

[8] رستم رفعتی. انساب شهری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ آذین، 1386.ص 335.

[9]ایلام و تمدن دیرینهٔ آن. ایرج افشار سیستانی. تهران: سازمان چاپ و انتشارات وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی، 1380. ص375.

[10] دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل84-85.

[11] كوردستان و كورد له روانگەى نەخشەوانييەوه، وريا رەحمانى،ل308-322.

[12]مێژووى كورد و كوردستان،شێخ محمد مەردوخى كوردستانى،وەرگێرانى،زانەر محمد،ل٨٨٨٩٩١٩٤٩٥٩٨٩٩١٠١١٠٥١٠٨١٠٩١١٧١٢٠١٢١.

[13] كۆچى مێژوويى كورد بۆ خوراسان،بەشى يەكەم،كەليموڵڵا

تەوەحودى،وەرگێرانى:عەدنان بەرزنجى،ل24-25-28-45.

[14]هۆزەكانى كورد،نووسينى،ئى. جەى. ئار،هينرى فيڵد،وەرگێرانى و ئاماده كرندى،حسێن احمد جاف،ل19-26-27-38-54-55-56-59-68-71-72-74-78-79.

[15] ٥٥٧-228-174-152-97-48,P,1,Vol,1892, Curzon.

[16] 392, Page, 1921, Sykes.

[17]تاريخ قبائل و أنساب فلكلور تراث قومي،نجم سلمان مهدي الفيلي،راجعة جرجيس فتح الله،ص164-165-166-167-168-169-170.

[١٨]دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل67-68-69-70-71-72-73-74-75-76-77-78-79-80-81-82-83-85-86-87-88-89-90-91-92-93-94-95-96-97.

[١٩]رستم رفعتی. انساب شهری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ آذین، 1386.ص٣٣٥.

[٢٠] ياقوت حەمەوى، معجم البلدان، ج2، ص362.

[٢١] كورد و ناوجه كورد نشينەكان له كتێبى (معجم البلدان)ى ياقوت حەمەوى، تارا محمد دەشتى،ل173.

[٢٢]اولیاء چلبی. سیاحتنامه. ترجمه فاروق کیخسروی. جلد2، ارومیه: انتشارات صلاح الدین ایوبی، 1364، ص222.

[23] مير شەرەف خانى بدليسى: شەرەفنامه،مێژووى ماڵەميرانى كوردستان،وەرگيرانى مامۆستا هەژار،ئاراس،هەولێر،٢٠٠٦،ل ل224-428.

[٢٤]دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل١٠١.

[25] دالمانى،هانرى رنه(1378)، از خراسان تا بختيارى،ترجمةى غلامرجا سميعى،ج2،ص97.

[26] فيلد،هنرى،مردم شناسى ايران، ترجمەى عبدالله فريار، بى جا، از انتشارات كتابخانەى ابن سينا،صص298-299.

[27]ياقوت حەمەوى، معجم البلدان، ج1، ص321، مج2، ص124، مج4، ص147.

[28]دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل١٠١١٠٢.

[29] مير شەرەف خانى بدليسى: شەرەفنامه،مێژووى ماڵەميرانى كوردستان،وەرگيرانى مامۆستا هەژار،ئاراس،هەولێر،٢٠٠٦،ل ل224 -225.

[30] مير شەرەف خانى بدليسى: شەرەفنامه،مێژووى ماڵەميرانى كوردستان،وەرگيرانى مامۆستا هەژار،ئاراس،هەولێر،٢٠٠٦،ل224.

[٣١]دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل١٠٣.

[٣٢] كوردستان و الامبراطورية العثمانية،دراسة في تطور سياسة الهيمنة العثمانية في كوردستان،1514-1851،الدكتور سعدي عثمان هروتي،ص49.

[٣٣] گروه از مستشرقين،ص76.مەحمەد بايراقدار،ل17.

[٣٤]دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل١٠٥.

[٣٥] .45, cit, op, Imber

[36]هاممەر(فون هامر):دولت عثمانيه تاريخي،مترجمى:محمد عطا،ج4،ص156.

[٣٧]دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل١٠٥.

[٣٨]دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل١٠٥١٠٦.

[٣٩]مير شەرەف خانى بدليسى: شەرەفنامه،مێژووى ماڵەميرانى كوردستان،وەرگيرانى مامۆستا هەژار،ئاراس،هەولێر،٢٠٠٦،ل

ل٢٢٦،٢٢٧،٢٢٨،٢٢٩،٢٣٠،٢٣١،٢٣٢،٢٣٣،٢٣٤،٢٣٥،

[٤٠]کەلیموڵڵای تەوەحودی،کۆچی مێژووی کورد بۆ خوراسان،بەشی یەکەم،وەرگێڕانی:عەدنان بەرزنجی،ل٢٢.

[٤١]مير شەرەف خانى بدليسى: شەرەفنامه،مێژووى ماڵەميرانى كوردستان،وەرگيرانى مامۆستا هەژار،ئاراس،هەولێر،٢٠٠٦،ل٢٢٨.

[٤٢]مێژووی کوردستان،م.س.لازاریف،وەرگێڕان،هوشیار عبدلله سەنگاوی،ل ل١٤٩١٥٠.

[٤٣]توحدى، كليم الله(1359)، حركت تاريخى كرد به خراسان ج1،ص508.

[٤٤]کەلیموڵڵای تەوەحودی،کۆچی مێژووی کورد بۆ خوراسان،بەشی یەکەم،وەرگێڕانی:عەدنان بەرزنجی،ل ل٨٥٨٦٨٧٨٨٨٩.

[٤٥]میرزا محمد مهدی استرآبادی، تاریخ جهانگشای نادری، نسخه خطی مصور متعلق به1171 ه. ق با مقدمهٔ عبدالعلی ادیب پورمند. تهران: انتشارات سروش و نگار، 1370، صص247-248.

[٤٦]محمد کاظم مروی، عالم آرای نادری، جلد3، تهران: نشر علم، 1369. ص937.

[٤٧]مير شەرەف خانى بدليسى: شەرەفنامه،مێژووى ماڵەميرانى كوردستان،وەرگيرانى مامۆستا هەژار،ئاراس،هەولێر،٢٠٠٦،ل ل٢٢٥٢٢٦.

[٤٨]تاريخ قبائل و أنساب فلكلور تراث قومي،نجم سلمان مهدي الفيلي،راجعة جرجيس فتح الله،ص١٦٩.

[٤٩]علیرضا اسدی نقش ايل ملكشاهى در جنگهاى ايران و عثمانى. هفته نامه سوران.بازبینی‌شده در 14 آوریل 2015.

[٥٠]تاريخ قبائل و أنساب فلكلور تراث قومي،نجم سلمان مهدي الفيلي،راجعة جرجيس فتح الله،ص١٦٥١٦٦.

[٥١]علیرضا اسدی. تاریخچه و پیشینهٔ سیاسی و اجتماعی ایل ملکشاهی. بخش دوم.هفته نامه نجوا، سال چهاردهم، شماره 503، یکشنبه 4 خرداد 1393، ص5.

[٥٢]دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل٤٦.

[٥٣]قیام ایلام در عصر رضا شاه. عباس محمدزاده. ایلام: انتشارات زانا، 1389. چاپ دوم. ص28.

[٥٤]تاریخ روضه الصفای ناصری، هدایت، رضا قلی خان. جلد 9، تهران: انتشارات اساطیر،1380. ص7780.

[٥٥]علیرضا اسدی، تاریخچه و پیشینهٔ سیاسی و اجتماعی ایل ملکشاهی. هفته نامه نجوا، سال سیزدهم، شماره 502، یکشنبه 28 اردیبهشت 1393، ص5.

[٥٦]رستم رفعتی. انساب شهری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ آذین، ۱۳۸۶.ص 29.

[٥٧]علی اصغر شمیم، ایران در دوره سلطنت قاجار. تهران: انتشارات مدبر، 1384، چاپ یازدهم. صص118-119.

[٥٨]محمد تقی لسان الملک سپهر. ناسخ التواریخ. به اهتمام جمشید کیانفر. جلد1، تهران:انتشارات اساطیر، 1377، ص 329-330.

[٥٩]رستم رفعتی، انساب شهری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ آذین، 1386، ص35.

[٦٠]عباس محمدزاده، قیام ایلام در عصر رضا شاه. ایلام: انتشارات زانا: ۱۳۸۹، ص80.

[٦١]رستم رفعتی. انساب شهری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ آذین،1386.ص335.

[٦٢]رستم رفعتی. انساب شهری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ آذین، ۱۳۸۶.صص٢٩٣٠.

[٦٣]صید محمد درخشنده. دیوالا از ادوار کهن تا عصر پهلوی. ایلام: انتشارات مؤلف، ۱۳۹۴، ص ۱۳۹.

[٦٤]عباس محمدزاده، قیام ایلام در عصر رضا شاه. ایلام: انتشارات زانا: 1389، ص81.

[٦٥]عباس محمدزاده، قیام ایلام در عصر رضا شاه. ایلام: انتشارات زانا: 1389. ص 105.

[٦٦]رستم رفعتی. انساب شهری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ آذین،۱۳۸۶، ص 46.

[٦٧]نيكيتين،باسيل،الاكراد،دار الروائع،بيروت،دون سنة الطبع،ص214.

[٦٨]مينورسكي،ف،الاكراد،ملاحظات و انطباعات،ترجمة،معروف خزندار،بغداد،1968،ص56-5٧.

[٦٩]رحلة أوليفيية الى العراق 1794_1796، ت: د. يوسف حبى، بغداد 1988،ص 127.

[٧٠]كوردستان و الامبراطورية العثمانية، د. سعدي عثمان هروتي، ص، 73.

[٧١]جليلي وآخرون،الحركة الكوردية في العصر الحديث،ترجمة عبدي حاجي،ط1،دار الرازي،بيروت،1992،ص26_27_28_29.

[٧٢]خالفين،ن،أ:الصراع على كردستان،ترجمة: د. احمد عثمان

ابوبكر،بغداد،1969،ص90_91_95_101_114_115.

[٧٣]جليل،جليلى:راپەرينى كوردەكان ساڵى 1880،وەرگێرانى: د. كاوس قەفتان، چاپخانەى زەمان،بەغداد،1987،55_59_189.

[٧٤] الجميلي، قاسم خلف عاصي،العراق والحركة الكمالية 1919_1923،رسالة دكتورا غير منشورة،كلية الاداب_جامعة بغداد،1990،ص،90_91_180_182.

[٧٥]لازاريف:كێشەى كورد، وەرگێرانى د.كاوس قەفتان ، چابخانەى الجاحظ، بغداد،1989، ل،231.

[٧٦]العزاوي، عباس، تاريخ اليزيدية واصل عقيدتهم، بغداد، 1935،ص،8 .

[٧٧]د. نورى دةرسيمى ، دةرسيم له ميزووى كوردستاندا،وةركيرانى د. ئةحمةد فةتاح دزةيى.

[٧٨]عالەم ئاراى عەباسى، بەرگى2، ل 631.

[٧٩]عالم ئاراى عەباسى، ل، 819.

[٨٠]نيكتين، الكورد، ص139. + مينورسكي،الاكراد، ص61. + كليم الله توحدي،ص 29-3١. +ابن بلخي، فارسنامه، نەشر ئاگاه، ل 19٩نووسراوەى خاتوو لێمتون.

[81] دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل39.

[82] ميزووى كةلى كورد له كؤنةوه تا ئمرؤ، نوسينى صالح قةفتان،جابى يةكةم 1969جابى دووةم،2004،ل 110.

[83] دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل39.

 

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …