Popular Posts

پوختەیەک لەگۆڕانکاریەکانی سەلاحەدینی ئەیوبـی

:نوسینی نیهاد عوزێر سەعید پێشه‌كی ئەم توێژینەوەیەمان باس لەگۆڕانکاریە ئابووریەکان و بنەمالەی ئەیوبی  و باسکردنی کەسایەتی سەلاحەدینی ئەیوبی لەخۆ دەگرێت،…

کۆمەڵگەی کوردی لە روانگەی شەرەفخانی مێژوونووسەوە

 د. ئیسماعیل مەحموودی  پوختەی توێژێنەوە: شەرەفخانی بەدلیسی لە کۆتایی ساڵانی سەدەی شانزە بەنووسینی شەرەفنامە، مێژوونووسیی کوردی دەسپێکرد. شەرەفنامە هەڵگری مێژووی بەسەرهاتی بنەماڵە دەسەڵاتەدارەکوردییەکانی سەردەمی خەلافەتی عەباسی تا کۆتایی ساڵی(٧-١٥٩٦) واتە تا سەرەتای سەفەوییەکانە. شەرەفنامە لە ئەساسدا درێژەی هەمان نەرێتی میژوونووسییسونەتی واتە مێژوونووسیی سیاسی و عەسکەری و بنەماڵییە. بەڵام پێشەکییەکەی شەرەفنامە سەبارەت بە مرۆڤی کورد وکۆمەڵگەی کوردی دەتوانێت تا ڕادەیەک ئەم بەرهەمە مێژووییە لەبەرهەمە مێژووییەکانی هاوچەرخ و پێش خۆی جیا بکاتەوە و وەکدابڕانێک لەو نەرێتە مێژوونووسییە پێناسەبکرێت. ئەم وتارە دەیەوێت پاش ئاماژەدان بە ڕوانگەی شەرەفخانسەبارەت بە مێژوو و هەروەها ڕەوشتی میژوونوووسیشەرەفخان، تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی کوردی و مرۆڤی کوردلە ڕوانگەی ئەم مێژوونووسەوە ڕوون و شی بکاتەوە. ئەم وتارە پێیوایە لە ڕوانگەی شەرەفخانی بەدلیسیەوە، ئاییینیبوون، غیابی عەقڵانییەت، پەرتەوازەیی، غیابی ئەندیشەییەکگرتن، ویستی یەکتر کوژی، بیرنەکردنەوە لە داهاتوو، گرنگیدانی بە  نازناوی ئازایەتی و ڕێگەپێنەدان بۆ دامەزرانیدەسەڵاتی کوردی ، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی کورد وکۆمەڵگەی کوردیین کە  لەم وتارەدا بە شێوازی شیکاری گوتاردەخرێنە بەر باس و توێژێنەوە. وشەسەرەکییەکان: مێژوونووسیی کوردی، شەرەفخان، شەرەفنامە، کۆمەڵگەیکوردی، شیکاری گوتار. پێشەکی: هەزارەی دووەم– لە ساڵژمێری ئیسلامیدا– سەرەتای دەرکەوتنیمێژوونووسی کوردستان و مێژووی دەسەڵاتە کوردییەکانە. «شەرەفنامە“یان میژووی موفەسسەڵی(تێروتەسەلی) کوردوستان» یەکەمین مێژووی کوردستانە کە لە ساڵی(١٥٩٦/١٠٠٥ ) و لە سەر دەستی شەرەفخانیبدلیسی(١٦٠٣-١٥٤٣ ) نووسراوە. هەزار ساڵ ئامادە نەبوون و غیاب لە ڕەوتی مێژوونووسی، شتیکنییە کە بکرێ چاوی لێ داخرێت و بە ئاسانی بە سەریدا تێپەڕێتو دواهات و دەرنجامەکانی ڕوون نەکرێتەوە و خوێندنەوەیان بۆنەکرێت، درێژە کێشانی گوتاری بە گاڵتەجاڕ کردن و پەراوێزخستنی کورد، تێکەڵ کردنی ڕابردووی بە وەهم و ئەفسانە، پەرەپێدانی هەڵوێستی بێدەنگی بەرامبەر بە مێژووی کورد، کێشەیسا‌غ کردنەوە و پەردە هەڵدانەوە لە سەر ڕابردوو و قەیرانیناسنامەی ئەمرۆی ئینسانی کورد و کۆمەڵگەی کوردی، لە ڕیزیبەرچاوترین دەرنجامەکانی ئەم غیابەیە کە  شەرەفنامەویستووییەتی بەشێکی ئەم غیابە پڕبکاتەوە. مێژووی شەرەفنامە بەرهەمی سەردەمی دەسەڵاتیسەفەوییەکانە(۱۷۲۲–١٥٠١) و شەرەفخانیش پەروەردەیکۆشکی شاهی ئەم خانەدانە و بە تایبەت شاە تاماسبیسەفەوییە (۱۵۷۶ -۱۵۲۴). بۆیە دەکرێت بڵێین گوتاری سەفەوییەتا ڕادەیەکی بەرچاو کاریگەری لە سەر پەروەردەو و ڕوانینیشەرەفخان بۆ مێژوو و مێژوونووسی هەبووە و هەر لەم ئاراستەیەدەکرێت بە زمانی شەرەفنامە کە فارسییە ئاماژە بدەێن کە جیالەوە فارسی لەو سەردەمە زمانی باوی نووسێن بووە دەکرێتبڵێین گوتاری زاڵی سەفەوییە و پەروەردەی سەفەوییە ڕۆڵیهەبووە لە سەر نووسینی ئەم میژووە بە زمانی فارسی. سەردەمی سەفەوییە لە مێژووی ئێراندا بە سەردەمی بایەخدان بەمێژوونووسی و مێژوو سازی و گرینگدان بە مێژوونووس –جیا لەپرسی ئاستی مێژوونووسی لەم سەردەمەدا–  ناسراوە بۆ نموونەلەم سەردەمە واتە لە ماوەی نزێکی (٣٣٠) ساڵ دەسەڵاتیسەفەوییە، نزیکی چل مێژووی گشتی و خانەدانی نووسراوە(ئارام، ١٣٨٦…

جوگرافیای مێژووی ناوچەی «جیبال» جوگرافیای کوردستان لە سەرچاوە ئیسلامیەکاندا

 د. ئیسماعیل مەحموودی  روونکردنەوەی جوگرافیای مێژوویی  کوردستان ، پێویستی بە توێژینەوە لە سەر هەندێک لەو دەستەواژانەی وەک جزیرە، جیبال، ماد…

كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی ئێڵی مه‌لكیشی(مه‌له‌كشایی)

كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی ئێڵی مه‌لكیشی(مه‌له‌كشایی) نووسینی: حوسێن بڵباس ناسینی مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ێیك كاریگه‌رییه‌كی هه‌ر مه‌زنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر جوانترین ناسینی پێكهاته‌كانی…

جەنگێڪ ڪە موسڵمانانی ناچارڪرد گۆشتی مردووەڪانیان بخۆن!تا دواجار سوارچاڪێڪی ڪورد بوو بە فریادڕەسیان

یوسف نوری. لە ڕێکەوتی 19ی تەمووزی ساڵی 998ز، جەنگی ‘ئافامیا’ ڕوویدا لەنێوان ئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتی و دەوڵەتی فاتیمیدا، کە زنجیرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی…