Popular Posts

نەوشێروان مستەفا دەربارەی مردنی خۆی چی بە جەلال تاڵەبانی ووتوە؟؟؟؟؟

Views: 231

نەوشێروان مستەفا دەربارەی مردنی خۆی چی بە جەلال تاڵەبانی ووتوە؟؟؟؟؟

FB_IMG_1495211968376

تاڵەبانى لەیەکێک لە پەرتوکەکانیدا کە بیرەوەرییەکانى تیادا نوسراوەتەوە، نوسیویەتى، نەوشیروان مستەفا لە سەرەتاى شۆڕشی نوێ پێی وتم زۆربەى سەرکردەکانى شۆرشی کورد لە دەرەوەى کوردستان مردوون، وەرە با من و تۆ لە ناو وڵاتى خۆمان و لە شاخ و کێوەکان یاخود لە ناو شارەکانى کوردستان بمرین و گۆڕ و گۆڕستان و شوێنەواری شەهیدبون بەجێ بهێڵین.

جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتى یەکێـتى لە کتێبی دیداری تەمەندا باسی لە دیدار و گفتوگۆیەکى خۆى و نەوشیروان مستەفا کردووە و نوسیویەتى  “پێمخۆشە هەڵوێستێکی جوامێرانەی کاک نەوشیروان تۆمار بکەم: رۆژێکیان نەوشیروان هات بۆ لای من و گوتی؛ باپێکەوە پیاسەیەک بکەین، پیاسەمان کرد، پرسیارێکی لێکردم و گوتی: تۆ پێت وایە من لەو کەسانەم حەزدەکەم پێش تۆ بمرم و ئەو گوللانەی بۆ تۆ دێ بە لەشی خۆم بیگێڕمەوە و بێ ئەندازە رێز و خۆشەویستیم بۆ تۆ هەیە؟ گوتم؛ بەڵێ پێم وایە و باوەڕی تەواوم بەوە هەیە، ئەویش گوتی کەواتە پێشنیازێکم هەیە، ئەمەوێ باش گوێم لێبگریت، پێشنیازەکەم ئەوەیە: تائێستا سەرکردەی شۆڕشەکانی کورد لە شکست و لێقەوماندا هەڵاتون و وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە و زۆربەیان لەدەرەوەی وڵات مردوون، با ئێمە ئەمجارە وانەکەین و رانەکەین، با لە ناو شاخ و دۆڵەکانی کوردستاندا بمێنینەوە تا مردن، گۆڕ و گۆڕستان و شوێنەواری شەهیدبون بەجێ دەهێڵین، یان کە هیچ جێ نەما و چارەنەما دەچینەوە شارەکان و سەرکردایەتی خەباتی نهێنی دەکەین و لەوێ یان مردن یان سەرکەوتن بەدەست دەهێنین”.
نەوشیروان مستەفا کێیە؟

نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.

لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسیدا ڕوویانداوە.
هـ،ڕ