Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ی‌ نه‌یویست هه‌ڵه‌بجه‌ بۆردومان بكات

ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ی‌ نه‌یویست هه‌ڵه‌بجه‌ بۆردومان بكات

ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ی‌ نه‌یویست هه‌ڵه‌بجه‌ بۆردومان بكات1458108831093: “تۆ بڵێيت دوای له‌سێداره‌دانم كورد رێزم لێبنێت”.

 

له‌ به‌روارى 14_3_1988 ئەو كاتەی پێشمەرگە و سوپای پاسداران چوونه‌ ناو هەڵەبجەوه‌، عەلی كیمیایی، فڕۆكه‌وانێك رادەسپێرێ‌ كە هەڵەبجە بۆردمان بكات، به‌ڵام هەر زوو رەتیدەكاتەوە دواجار به‌وهۆیه‌وه‌ له‌سێداره‌ درا.

ئایدن، لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوو بۆمبی كیمیایی بەسەر شاری هەڵەبجەدا بەربداتەوە، سەدام حوسێن و عەلی كیمیایی ملیان كرد بە پەتا .

26 ساڵ تێپەڕی بەسەر كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا، هێشتا كورد وەكو پێویست ئاگاداری ئەو كەسە نیيە باكی بە گیانی خۆی نەبوو لەبەر ئەوەی كورد نەكوژێ‌ .

بنەماڵەكەی ئایدن پیربوون و سەریان نایەوە كەچی میللەتێك بە كارەساتی ئەوانی نەزانی.

 

ئایدن كێ بوو ؟

ئایدن مستەفا حەمید، ناسراو بە ئایدنی فڕۆكەوان لە ساڵی 1957 لە كەركووك لە دایك بووە توركمانێكی شیعەیە ئەو شارەیە، لە ساڵی 1979 پەیمانگا تەكنیكی كەركووك تەواو دەكات، دواتر بەكالۆریوس دەخوێنێ لە بواری ئەندازیاری میكانیكی، هاوڕێكانی دەڵێن جیاواز لە پسپۆڕییەكەی ئارەزووی زۆری هەبووە بۆ فڕۆكەوانی، هەر وایكرد دوو ساڵ و شەش مانگ چووە خولێكی راهێنانی فڕۆكەوانی لە ژێر چاودێری چەندین راهێنەری بیانی.

ساڵی 1984 دەبێتە فڕۆكەوانێكی باش و لە سوپای عێراقدا ناوبانگ پەیدا دەكات، بەڵام بەهۆی فڕۆكەوانی ژیانی لێسەنرایەوە، به‌جۆرێك لە تەمەنی 31 ساڵیدا لە سێدارە درا .

ناوبراو باوكی سێ‌ كچ بوو، كچەكانيشى لە وڵاتی توركیا دەخوێنن (جەدیم ) یەكێكە لە كچەكانی خوێندكاری دكتۆرایە لە ئەنقەرە .

 

ئایدن و هەڵەبجە:-

لە رۆژەكانی دوای 14_3_1988 ئەو كاتەی هەڵەبجە لەلایەن پێشمەرگە و سوپای پاسداران ئازادكرا، رژێمی سەدام حوسێن تۆڵەیەكی جەرگبڕی دەوێ، باشترین رێگە بۆ ئەوان بەردانەوەی بۆمبی پڕكراوە لە كیمیایی بەسەر شارەكەدا، عەلی حەسەن مەجید ئامۆزای سەدام و هەمەكارەی رژێمەكەی لە كوردستان حەوت فڕۆكەوان دەست نیشان دەكات بۆ ئەوەی كارەكە ئەنجام بدەن، ئایدن یەكێكە لەوان .

عەلی كیمیایی “ئایدن” رادەسپێرێ‌ سەركردایەتی ئەو فڕۆكەوانانە بكات كە دەبێ‌ هەڵەبجە بۆردمان بكات، ئایدن هەر زوو رەتیدەكاتەوە، رەتكردنەوەیەك دواجار ژیانی خۆی لەسەر دانا، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌ مێژووييه‌كانى ئه‌و كاته‌ كه‌ له‌ده‌مى ئايدنه‌وه‌ گواستويانه‌ته‌وه‌ ئه‌م گفتوگۆيه‌ى خواره‌وه‌ له‌نێوان سه‌ركردايه‌تى رژێمى پێشوو و ئايدندا روويداوه‌:-

عەلی كیمیایی : بۆچی ئەو كارە ناكەیت ؟ ئەوە ئەركە و دەبێت ئەنجامی بدەی ؟

ئایدن : دەمەوێت سەرۆكی فەرماندە سەدام حوسێن ببینم .

داواكەی سەریگرت و ئایدنیان برد بۆ لای سەدام لەشاری بەغداد، سەدام و ئایدن ئەو قسانە دەكەن .

ئایدن : جەنابی سەرۆك، ئەو میللەتە خێر لە خۆنەدیون و هیچیان نیيە تا بەو جۆرە كۆمەڵكوژ بكرێن نە دەوڵەتیان هەیە نە هیچ، كاتێك كیمیاباران دەكرێن ژن و پیاو و منداڵ تیا دەچن هیچ تاوانێكی نەبووە ئەوان چەندین خەونیان هەیە، گەورەی بنوێنە و دەستبەرداری ئەم كارەبە .

سەدام حوسێن : خۆی ئەوە كێشەكەیە كە كورد هیچ نيیە و داوای زۆر دەكات بۆیە پێویستە كۆمەڵكوژ بكرێن، ئەوەی قبوڵى نیيە ئەو كارە بكات ملی دەكرێت بە پەتی سێدارە.

دوای ئەو وتوێژە كورتەی سەدام و ئایدن، ئایدن دەگوازرێتەوە بۆ زیندان و بە درێژای شەش مانگ ئەشكەنجە و ئازار دەدرێت، جگە لەوەش داوای لێدەكەن ئەگەر بە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە هەستێت پلەی فڕۆكەوانی لە (رائید)ەوە دەكرێتە (عەمید )، بەڵام ئەو كەسانەی ئایدنیان لە زیندان لە نزیكەوە بینیوە دەڵێن سوور بووە لەسەر هەڵویستی خۆی و حزبی بەعسی بە تاوانبار وەسفكردووە ، دوابەدوای ئەوە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە .

دوای شەش مانگ لە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئایدن لە مانگی 9 ی ساڵی 1988 لە سێدارە دراو لە گۆڕستانی موسەڵا لە شاری كەركووك به‌خاك سپێردرا.

About زريان احمد

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …