Home / بەشی مێژووی كورد / پایز گوڵی شێخ محمود و مەلا مستەفا و کاك ئیدریس و مام جەلالی وەراند

پایز گوڵی شێخ محمود و مەلا مستەفا و کاك ئیدریس و مام جەلالی وەراند

پایز گوڵی شێخ محمود و مەلا مستەفا و کاك ئیدریس و مام جەلالی وەراند

musfata_barzani_saddam

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم و لە وەرزی پاییزدا و لە سێ وادەی جیاوازدا، گەلی کورد چوار سەرکردەی خۆی لە هەرێمی کوردستاندا بە خاکسپاردووە، کە بریتین لە (شێخ مەحمودی حەفید، مەلا مستەفای بارزانی، ئدریس بارزانی و مام جەلال).

شێخ مەحمودی حەفید..

ناوی تەواوی (شێخ مه‌حموودی كوڕی شێخ سه‌عیدی كوڕی شێخ محه‌مه‌دی كوڕی كاك ئه‌‌‌حمه‌دی شێخ)ە، لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕابەرایەتی شۆڕشی کوردی کردووە لە باشوری کوردستان، لە ڕۆژی ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ دا بە نەخۆشی لە بەغدا کۆچی دوایی کرد و دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ سلێمانی و لە تەنیشت گۆڕی کاک ئەحمەدی شێخ لەناو مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەخاک سپێردرا.

مەلا مستەفای بارزانی..
ناوی تەواوی (مستەفای کوڕی شێخ محەمەدی کوڕی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی)یە، لە ١٦ ی ئابی ١٩٤٦ دا پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند و بەشداری لە دامەزراندنی کۆماری مهاباد دا کردووە لە ساڵی ١٩٤٦ دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە ڕۆژی لە ١ ئازارى ١٩٧٩ لە و لە تەمەنى ٧٦ ساڵیدا و بەهۆى نەخۆشیى شێرپەنجەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کۆچى دوایى کرد و دواتر تەرمەکەى مەلا مستەفا لە ئەمریکاوە گەڕێندرایەوە شارى شنۆ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و لەوێ بە خاکسپێردرا.

لە دوای ڕاپەڕین و ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکانی هەرێم، لە ڕۆژی ٦ ی تشرینى یەکەمى ١٩٩٣ تەرمی مەلا مستەفا و ئدریس بارزانی کوڕی گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان و لە گوندی بارزان بە خاکسپێردران.

ئدریس مستەفا بارزانی..
ناوی تەواوی (ئدریس مستەفای کوڕی شیخ محەمەدی کوڕی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی)یە و لە ڕۆژی ٣١ ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧ دا لە ناحیەی (سلیڤانا)ی سەر بەشاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی بەخاک سپێردرا، دواتریش لە ڕۆژی ٦ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ دا تەرمی ئدریس بارزانی لەگەڵ مستەفا بارزانی باوکیدا گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە گوندی بارزان بەخاک سپێردران.

 

مام جەلال..

ناوی تەواوی (جه‌لال شێخ حیسامه‌دین شێخ نورى كوڕ‌ى شێخ غه‌ فوورە)، ڕۆژی ٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ مام جەلال بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ ٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ تەرمەکەی گەڕێندرایەوە سلێمانی و بڕیارە لە دەباشان بەخاک بسپێردرێت.

تاڵەبانی لە ١٧ ی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٢ دا لە بەغدا جەڵتەی مێشک لێیدا و دوای دوو ڕۆژ بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە بەغداوە برایە ئەڵمانیا و ڕۆژی لە ١٩ ی حوزەیرانی ٢٠١٤ دا گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووشدا چەند جارێک بۆ چارەسەری پزیشکی براوەتە ئەڵمانیا و ئێران.

م.ر

About زريان احمد

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …