Home / بەشی مێژووی كورد / تیشکێک لەسەر ئاھەنگی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان

تیشکێک لەسەر ئاھەنگی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان

Kurdistan_republic_mahabad

تیشکێک لەسەر ئاھەنگی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان

عمر عبد العزیز

لەسەر بەڵێنی دوێنێ شەو، فەرموون لەگەڵ بەشێک لە ئاھەنگی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردسان، کە ئەمڕۆ (٢٢/ ١/ ٢٠١٨)، یادی (٧٢) ساڵەی دامەزراندنیەتی:
کۆماری کوردستان، کە لە (٢٢/ ١/ ١٩٤٦) ڕاگەیەنرا،ئاھەنگێکی بۆ سازکراو (٢٣) وتاری تێدا درا. لە سەرەتاوە مەلا حوسەینی مەجدی ــ کە لە کابینەی وەزاریی حکومەتی کۆماردا، کرایە سەرۆکی دەزگای قەزایی ــ بەم دۆعایە ئاھەنگەکەی کردەوە، وتی:
” ئاغایان، حازران! ئەوەڵەن لە خودای بەرز دەخوازین کە پێشەوای مەزنی ئێمە لە عەدالەتی عومەری کوڕی خەتتاب‌و ئەمانەتی ئەبو عوبەیدەو شەجاعەتی خالدی کوڕی ‌وەلید‌و عیلمی عەلی کوڕی ئەبو تالب (خودا لێیان ڕازی بێ)، بەھرەوەر بێ، ئامین.
پاشان تەفسیری ئایەتەکانی: [إن المتقین فی جناتٍ ونھر] ، [ڕدخلوھا بسلامٍ ێ‌مینین]، [ونزعنا ما فی ێدروھم من غلّ إخواناً علی سرُرٍ متقابلین] دەکات، پاشان درێژە بە دۆعاکانی دەدات‌و دەڵێت: “خواداوەندا! ئەم ئاڵایە (ئاڵای کوردستان) کە بە خوێنی لاوان چەقاندوومانە، قایم‌و یەکجاری کەی، ئامین. دەرەجەی بەرز‌و سەربڵند بێت‌و سوفەرای دەوڵەتی ئێمە لە ھەندەران، گەورەو قسە لێ قبوڵ کراو بن، ئامین.”
ھەروەھا دەڵێت: “ئەو زاتانە کە لە ڕێی سەربەستیی، گیان‌و بەدەن‌و ماڵی خۆیان بەخشی، مردووی ڕەحمەتی خودا‌و لە دەرەجەی شوھەدایە. ئاخر کەلیمەی ئێمە، جوملەیەکە کە ئەھلی بەھەشت لە ورودی ئەووەلیدا دەڵێن: حەمد بۆ خودایەکە، کە چرای ھیدایەتی ھەڵکرد، ئەگەر چرای ڕووناک نەکردایە بەو نیعمەتە، بەو پایانە نەدەگەشتین..” ئاماژەیە بە ئایەتی: [ونزعنا مافی ێدورھم من غل إخوانا تجری من تحتخم اڵانھار ھالدین فیھا وقالوا الحمد للخ الژی ھدانا لھژا] اڵاعراف/ ٤٣.
وتەی سەرکۆمار پێشەوا قازی لە ئاھەنگی دامەزرانی کۆماری کوردستان:
“ئەی جەماوەری کورد، ئەی بەچکە شێرانی کورد! سڵاوتان لێبێت.
ئەو ئەرکە گرنگەی کە ئێوە بە منتان سپاردووە، داوا لە خوای مەزن‌و ئێوەی جەماوەری کورد دەکەم کە یارمەتیم بدەن، تاکو بتوانم ھەتا سەر ئەم کارە بۆ بەرژەوەندیی میللەتەکەم بەرمە سەر‌و بەرامبەر بە ئێوەو خوای مەزن خەجاڵەت نەبم.
دوژمنانی کورد گەلێک زۆرن، لە ھەموو ئەو ڕاپەڕینانەدا کە لە پێناوی مافی ڕەواو سەربەخۆییدا کردبێتی، دوژمنان لە ھەر چوار پارچەی کوردستان یەکیان گرتووەو بە ھەموو ڕێگەیەک بەرھەڵستیان لەو مافە کردووەو بەردەوام ڕاپەڕینەکانیان بە چەتەگەریی پیشان داوە، تا زیاتر ڕێ خۆش بکەن‌و دڕاندەتر‌و نامرۆڤانەتر لە نێومان بەرن..” لە کۆتاییدا پێشەوا وتی: “ئومێدەوارم بە پشتیوانی خوای مەزن کە ئاڵای سەربەخۆیی‌و چرای ئازادیی لە ھەرسێ پارچەکەی دیکەی کوردستاندا وەک مەھاباد ھەڵدەکرێت‌و لە بەرزیدا دەشەکێتەوە..”
شیعرێکی ھێمنی شاعیر:
لە مەراسیمی بەیعەتدانی پێشمەرگەش بە پێشەوا قازی محەممەد، ھێمنی شاعیر شیعرێک دەخوێنێتەوە، تیایدا ھاتووە:
ڕۆژی جێژن‌و شادییە، تێپەڕی ڕۆژی دەرد‌و خەم
ھات شنەبایەکی ڕەحمەت، ڕایڕفاندو بردی تەم
خوا مەدەدکار بێ، لە دەستی بێگانە دێنینە دەر
خاکی پاکی کوردەواریی، نایەڵین بۆ کورد ئەلەم
جێژنە پیرۆزە دەکەم لێت‌و دەڵێم: یاخوا ھەر بژی
ئەی ڕەئیسی جمھوری کورد‌و پێشەوایی موحتەرەم
تۆم بەخوا ئەسپاردو ئەسپاردم بەتۆ ئەی پێشەوا
میللەتە ئازایەکەم، ئازیزەکەم، خوێنپاکەکەم
سوێندخواردنی سەرۆککۆمارو کابینەی ‌وەزارەتی کۆماری کوردستان:
پێشەوا فەرمانی دا بە ئەندامانی کۆمیتەی مەرکەزیی کە قورئانی پیرۆز‌و دروشمی ئاڵای کوردستان ئامادە بکرێ. ئەندامانی کۆمیتەو وەزیرەکان یەک لە شوێنی یەک، کەوتنە پشتسەری قورئان‌و ئاڵا ــ کە بە دەست مەلا (حوسەین)ەوە بوو. پێشەوا ھەستاو بە دەستی خۆی سەرپۆشەکەی لەسەر قورئان‌و ئاڵاکە لادا.. بەمجۆرە مەراسیمی سوێندخواردن ئەنجام درا‌و قازی سوێندی خوارد بەخوا‌و قورئانی پیرۆز کە “تا دوا ھەناسەی ژیانی‌و دواتنۆکی خوێنی، بە گیان‌و ماڵ لە ڕێی ئازادی کورد‌و بەرزکردنەوەو پایەداری ئاڵای کورد‌و یەکگرتنی کوردا، کۆشش بکات..”
پاشان سەید محەممەد حەمیدی، بەڕێوەبەر‌و سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستان، زمانحاڵی کۆمار، وتی: “ئەی پێشەوای خۆشەویست! ئێمە تۆمان لەسەر خۆمان کردە گەورە، ئەگەر چاکە بکەی‌و عەدالەت ئیجرا بکەی، بە گیان‌و بە ماڵ یارمەتیت دەدەین. ئەگەر خوانەخواستە لابدەی، ڕەھنماییت دەکەین. دەمانەوێ: ناتەوان لە کن تۆ توانا بێت، تا حەقی خۆی بۆ وەردەگری‌و پێی تەسلیم دەکەی‌و توانات لە لا ناتەوان بێت، تا إن شا‌و اللە حەقی خەڵکی لێ ‌وەردەگرییەوە.. ھەر نەتەوەیەک لە جیھاد لەڕێی خوادا کۆتایییان کرد، خودا زەبوونی کردن، بەدکاریی‌و فەسادی ئەخلاق لە نێو ھەر قەومێکدا ڕەواجی پەیدا کرد، بە بەڵای عمومی موبتەلا بوون. تا وەختێ خوا‌و پێغەمبەر‌و عەدالەت ئیتاعەت بکەی، ئیتاعەتی تۆ لەسەر ئێمە لازمە، خودا ئێمە بۆ جیھاد موەففەق کاو لە فەسادی ئەخلاق بەدورمان کا. ھەر بژی کوردستانی گەورە. بژی ئەو کەسانە کە ڕاگری عەدالەت‌و نیگەھبانی نەتەوەی لێ قەوماون.”
زۆربەی ئەو ڕستانەی سەید محەممەدی حەمیدی، چاوکردنە لە دابێکی ئیسلامیی سەردەمی خەلیفەکانی ڕاشدین، کاتێک کەسێکیان ھەڵدەبژێررا بە خەلیفە، کەسێک لە ئامادەبووان بە نوێنەرایەتی خەڵکی، وتەیەکی کورتی پێشکەش دەکرد، ھاوشێوەی ئەو ڕستانەی سەرەوە.
بۆ نموونە: کاتێک خەلیفەی یەکەم ئەبوبەکری ێدیق ھەڵبژێرراو بەیعەتی پێدرا، وتی: “ئەگەر چاکم کرد، یارمەتیم بدەن، ئەگەر خراپم کرد، ڕاستم کەنەوە.” ھەروەھا خەلیفەی دووەم (عومەر)یش قسەیەکی ھاوشێوەی ئەم قسەیەی کرد، یەکێک لە ئامادەبووان پێی وت: “واللە لو رڕینا منک ڕمرا ننکرە لقومناک”، واتە: سوێند بەخوا ھەرشتێکی ناشایستەمان لێ بینیت, ڕاستت دەکەینەوە. وتی: بەڕاست وا ئەکەن؟ وتیان: بەڵێ, سوێند بەخوا، ھەرشتێکی ناشایستەمان لێ بینیت, ڕاستت دەکەینەوە. عومەر لە خۆشی ئەوەی ھاووڵاتی وا بە جورئەت‌و دڵسۆز ھەیە، وتی: الحمد للە الژی جعل فی ڕمە محمد من إژا رڕی منی ڕمرا یُنکرە، قوَّمَنی.” واتە: سوپاس بۆ ئەو خوایەی لە ئوممەتی موحەممەددا کەسانێکی ھەڵخستووە کە ئەگەر کارێکی ناشایستەی لێبینیم، ڕاستم دەکاتەوە.
ھاوشێوەی ئەم ھەڵوێستە نەمرو مرۆڤانە بەرزە، لەلایەن فەرمانڕەوا دادگەرەکانەوە زۆر دووبارە بۆتەوە. ئەو قسانەی (سەید محەممەدی حەمیدی)یش چاولێگەرییەکی جوانە لەو ھەڵوێستە، قبوڵکردنی پێشەوا (قازی محەممەد)یش بۆ ئەو قسانە ھەڵوێستێکی عومەرانەی جوامێرانەیە.
ھەدیەکردنی قورئان بە جەنابی پێشەوا:
دوابەدوای دەسبەکاربوونی پێشەوا وەک سەرۆک کۆماری کوردستان، کۆمیتەی مەرکەزیی حزبی دیموکراتی کوردستان قورئانی پیرۆزیان بە دیاریی بردووە بۆی. مەلا قادری (مودەرریس)، دەڵێ: “قورئان گەورەترین کەلام‌و قانونێکە کە خودا لە ڕۆژی دروستکردنەوە بۆ بەشەری ناردووە. ئەو قانونە ئاسمانییە کە ئاساری شوومی دەورەی نەزانیی، ژێرەوژوور کردو تەماعێکی زلی بە عالەمی بەشەرییەت دا. عەرەب لە دەریای نەزانیندا نقوم بووبوون، لە سایەی قورئاندا بوو کە ئیمپراتۆریەتێکی مەزنیان لە دونیادا تەشکیل دا، کە ھێشتا تەمەددونی چەرخی ئەتۆم بەو پایەیە نەگەیشتووە. قورئان حقوقی بەشەر‌و حوڕییەت‌و موساواتی بە تەواوی مەعنا بۆ ھەموو ئەفرادی بەشەر داناوەو لەگەڵ ھیچ قانونێ کە بناغەی لەسەر عەدالەت‌و دیموکراسی حەقیقی دانرابێ، مونافاتی نیەو ئاینی عەدالەتی بەجوانترین وەجە بۆ بەشەر تەئمین کردووە. نەتەوەی کورد ھەمووی موسڵمانەو قانونی ئەساسییان قورئانەو دەیانەوێ بە پێی ئەو قانونە بژین. ”
پاش ئەم پێشەکییە نایابە، دەڵێت: “لە بەر ئەوە لەسەر قەراری ھەیئەتی مەرکەزیی (حزبی دیموکراتی کوردستان) تەێویب کرا دیارییەکی تایبەتی ـ کە وەسیلەی گەیاندنی عەقائد‌و ئیحساساتی دەروونیی کوردان بێت ـ بە پێشەوای بەرز‌و ڕەئیسی جمھوری کوردستان پێشکەش بکەن. زۆریان بیرکردەوەو تێفکرین: شمشێر، کالانی زێڕ، ئەسپی چاک، عەێای (مرێّع)و.. ھیچیان بە باش نەزانرا(ن)، چونکە ئەم پێشەوایە ھەموو عومری بە شەرافەت‌و جەوانمەردیی بەسەر بردووە، سەروەت‌و دارایی لەلای ‌وی، ھیچە. باشترین شتی دونیا ناتوانێ تەئسیر لە ڕۆحییەی ئەودا بکا‌و ھیچ وەختێ عەلاقەی بە ماڵی دونیا نەبووەو ئەغڵەبی عائیداتی خۆی لەڕێی کورداندا بەختکردووە. لەبەر ئەمانە بەباشزانرا یەک جەڵد قورئانی مەجیدی ئەعلا ـ کە مایەی سەعادەتی کورد‌و خۆشبەختیی نەوعی بەشەرە- لە گەڵ دوو دانە بەرماڵ – کە ئەوانیش لە ئاساری ئیسلامییەتن‌و موناسیب بە پێشەوای بەرزن- بە تایبەتی کە ئەم زاتە لە بنەماڵێکە کە دووسەد ساڵە بە نێوی قەزاوەت لەسەر دەستوری قورئان بزوتونەوەو کاری دین‌و دنیای خەڵکییان پێکھێناوە- ھەدیەو خەڵات بکرێ.”
پاشان شێوەی پێشکەشکردنی ئەم دیارییە بەرزەی قورئان باسدەکات‌و دەڵێت: “ھەیئەتی مەرکەزیی حزبی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی ھەینی، ساتی ١٠ی بەیانی، لە کانگای حزب حازر بوون. ئاغای حەیدەری، یەک قورئانی مەجیدی ئەعلای ـ کە لە بەرگی مەخمەردا بوو و شاڵی سورمەی بەسەردا کێشرا بوو ـ دەگەڵ دوو بەرماڵ ھەڵگرت‌و لە پێش ھەیئەتەوەو ھەیئەتیش بە تەرتیبێکی تایبەت، لە پشت ئاغای حەیدەری کەوتنە ڕێ، تا بە حزوری موبارەک شەرەفیاب بوون. لەو کاتەدا ئاغای حەیدەری دەگەڵ ئیحترامێکی زۆر کلام اللە العڤیم‌و دوو بەرماڵەکەی لەسەر مێزی پێشەوا داناو گوتی: لەخوا دەخوازم، ئەم قورئانە یار‌و یاوەری دونیا‌و دینت بێ. پێشەوا بە نیھایەتی تەعڤیم کەلامی عەڤیمی ھەڵگرت‌و فەرموی: “ئەوڕۆ بۆ نەتەوەی کورد لە قورئان عەزیز‌و گەورەتر نیە، ئەوا قورئانی عەڤیمم قبوڵ کرد‌و دوو بەرماڵەکەشم ھەدیە کرد بە حزب.”
پاشان ئاغای غەنی خوسرەوی (دواتر بوو بە بەڕێوەبەری شارەوانیی مەھاباد) گوتی: ئێمە شتێکمان لە قورئان گەورە تر نەبوو کە بە پێشەوای بەرزی ھەدیە بکەین، ئەوا قورئانمان ھەدیە کردی‌و حازرین گیان‌و ماڵی خۆمان لە پێناوی جەنابتان بەختبکەین. پێشەوای بەرز، لە ئیحساساتی کۆمیتەی مەرکەزیی، ئیڤھاری خۆشبەختیی‌و بەژلی لوگف و مەرحەمەتی فەرموو.”
پاش سێ ڕۆژ لەو ھەواڵە، رۆژنامەی کوردستان لە ژمارە (١٥)ی ١٦/٢/١٩٤٦دا کەسێک بەناوی (سید عبد القادر سیادەت) لە ژێر ناونیشانی (بە موناسەبەتی ھەدیەی قورئان بە جەنابی پێشەوا) نوسیویەتی: “قورئان چرای تەمەددونی لە دنیادا ھەڵکرد‌و بەشی ھەموو نەتەوەیەکی ڕاگرتووە. دیلیی‌و عەبدایەتی لە دنیادا لابردو بەشەری بە ئەعلا دەرەجەی ئینسانییەت گەیاند. کەسانێکی زۆر کە لە مەکتەبخانەی قورئاندا پێگەیشتن، تا ئەوڕۆ دنیا وێنەی ‌وای بەخۆیەوە نەدیوەو تا قیامەت پێیان دەنازێ.” پاشان دەڵێت: “ئەوا لەلایەن کۆمیتەی مەرکەزیی، بە پێشەوای مەحبوب -کەنێوی (محەممەد)ە- بە خەڵات درا، ئومێدی ھەموو کوردێک وایە کە حوڕرییەت‌و موساوات دە حقوقدا بۆ ھەموو فەردێک لە تەواوی پلەکانی کۆمەڵایەتیدا، بەپێی قورئان، تەئمین بکرێ.” پاشان ڕوو بە پێشەوا قازی محەممەد دەڵێت: “قورئان ئیمامی ئێمەیە، بەتۆ ئەی جەنابی پێشەوا! پێشکەشمان کرد. ھەموو ئامادەین لە پشتسەری ئیمامی خۆمان موگیعانە ڕاوەستین‌و بە ئەمری جەنابت ـ کە بە پێی قورئان ێادر دەبێ ـ دیفاع لە حقوقی کورد‌و کوردستان بکەین.”
(بۆ زانیاریی زیانر دەتوانن سەیری کتیێبی (پێشەوا قازی محەممەدو کۆماری کوردستان) نووسینی: عمر عبد العزیز بکەن.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …