Home / بەشی مێژووی كورد / پەیمانی سیڤەر و بەندەكانی ناو ئەو پەیمانەو مافەكانی كورد تێیدا

پەیمانی سیڤەر و بەندەكانی ناو ئەو پەیمانەو مافەكانی كورد تێیدا

72192017_1606

پەیمانی سیڤەر و بەندەكانی ناو ئەو پەیمانەو مافەكانی كورد تێیدا

لە ڕۆژی 10ی ئاگۆستی ساڵی 1920 پەیماننامەی سێڤەر واژۆ کرا، کە تێیدا هەیئەتێکی کورد بە سەرۆکایەتیی شەریف پاشا بەشدار بوو و تێیدا باس لە دانی مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد کرا، کە بۆ یەکەمین جار بە شێوەیەکی فەرمی ئەو مافە بۆ کورد بە ڕەوا دەبیندرا. یەکێک لەبەندەکانی تایبەتبوو بە کورد و خاکی کوردستان کە

بەندی (62) ە و تێیدا هاتووە:

(لیژنەیەک، کە مەڵبەندەکەی لە ئەستەمبوڵ دەبێت و لە سێ ئەندام پێک دێت و، هەر ئەندامێک لە سێ دەوڵەتی: بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتالیا دایدەهێنن، لەگەڵ مێژووی بەجێهێنانی ئەم ئۆتۆنۆمییەدا، بە شەش مانگ بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ناوچانەی رەگەزی کوردیان تێدایە و، کەوتوونەتە خۆرهەڵاتی فوڕات و، باشووری خۆرئاوای ئەرمینیا وە، وەک لە دوایشدا دەست نیشان دەکرێت. سنوورێکیش بۆ جیاکردنەوەی تورکیا، لە سوریا و، ئێڕاق، بەو پێیە دیاری دەکرێت، کە لە دەقی دووەمین و سێیەمین بڕگەی دووی بەندی 27دا هاتووە. بەڵام لە کاتی رێک نەکەوتن لەسەر هەر بابەتێک، ئەوا ئەندامانی لیژنەکە: -کۆمیسیۆنەکە- دەنگ لە حکومەتەکەی خۆی دەگێڕێتەوە، پێویستیشە ئەم پرۆژەیە زامنی تەواوی بۆ پاراستنی کلدان و ئاشووری و، کەمایەتی رەگەز و ئایینی تری نێو ئەم ناوچانەی تێدا بێت، لەبەر ئەوە لیژنەیەک لە نوێنەرانی بریتانیا و فەڕەنسا و ئیتالیا و-ئێران- و کورد، دەگەڕێت بۆ پشکنین و بڕیاردانی راست کردنەوەکە، ئەگەر بینرا پێویستە دەربارەی سنووری تورکیا بکرێت. چونکە بەپێی بەندەکانی ئەم پەیمانە، سنووری باسکرا و، لەگەڵ ئێران-یشدا پەیڕەو دەکرێت).

بەندی 63:
(حکومەتی عوسمانی، لەمڕۆوە پەیمان دەدات لە ماوەی 3 مانگدا لەو مێژووەوە کە تیایدا ئاگادار دەکرێت، بڕیارەکانی هەردوو لیژنەی کۆمیسیۆن، کە لە بەندی 67دا باسکراون، لە ئەستۆ بگرێت و جێبەجێیان بکات).

بەندی 64:
(ئەگەر لە ماوەی ساڵێکدا، لە مێژووی دەستپێکران و جێبەجێکردنی ئەم پەیمانەوە، گەلی نیشتەجێی ناو ئەو ناوچە دەست نیشان کراوانە، کە لە بەندی 62دا هاتوون، داوایەکی پێشکەش بە کۆمەڵی گەلان کرد، کە بڵێ زۆربەی خەڵکی نێو ئەم ناوچانە، ئارەزوو دەکەن لە تورکیا جیاببنەوە و کۆمەڵەی نێوبراویش لەو باوەڕەدا بێت، کە ئەم گەلە دەتوانێت سەربەخۆ بێت و پێسپێری ئەمە بکات، ئەوا تورکیاش لە ئێستاوە پەیمان دەدات ئەو پێ سپێرییە جێبەجێ بکات و دەست بەرداری هەموو ماف و ئیمتیازێکی خۆی دەبێت لەو ناوچانەدا، ئەم دەست بەردار بوونەش بە درێژی، بابەتێکی تایبەتی دەبێت لە نێوان زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمان و تورکیادا، بۆیە لە کاتی دەست بەرداربووندا، کە بوو، هیچ بەرهەڵستییەک لە لایەن وڵاتانی هاوپەیمانی نێو هێنراوەوە، ناخرێتە بەرامبەر مەیلی کوردی نیشتەجێی ئەو بەشەی خاکی کوردستان، کە تا ئەمڕۆ، لە ویلایەتی- موسڵ- دان و بە خواستی خۆیان دەیانەوێت لەگەڵ حکومەتە سەربەخۆکەی کوردا یەکبگرن).

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …