Home / بەشی مێژووی كورد / شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلی
بەشی مێژوو-زانكۆی سۆران

شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی کەڕۆڵ و کاریگەری هەبوو و بەدرێژای مێژوو دەڤەری بارزان لانەی شۆڕش و بەرخودان بوە کەچەندین شۆڕش لەم دەڤەردا ڕویان داوەو کاریگەری بەرچاویان هەبوە
مستەفا بارزانی کوڕی شێخ محەمەدە لە١٤/٣/١٩٠٣لەگوندی بارزان لەدایک بوە لەتەمەنی سێ ساڵیدا بەند کراون لەموسڵ لەلایەن کاربەدەستانی عوسمانی لەساڵی ١٩١٩بەفەرمانی شێخ ئەحمەدی برای لەگەڵ عەبدلرەحمان سەرنەخی کەنوێنەری ئازادی خوازی کوردە دەچێت بۆ موش لەوێ چاوی دەکەوێن بەشێخ سەحیدی پیران ولە١/٣/١٩٧٩لەتەمەنی ٧٦کۆچی دوای کرد لەنەخۆش خانەی جۆرج تاون
چەندین فاکتەرو هۆکار هەبون بۆ هەڵگیرسانی ئەم شۆڕشە١هەڵسوکەوتی خرابی یەک لەدوای یەکی بەرپسانی عێڕاق بەرامبەر کورد٢خرابی بارو دۆخی ئابوری کوردەکان٣_دورخستنەوەی شێخەکانی بارزان لەناوچەکانی خۆیانەوا
بەهۆی توندی گەمارۆ دان بارزانیەکان دوچاری چەندین نەخۆشی وەک کوێری مەلاریا بونەوە،ئەوکاتە موتەسەریفی سلێمانی کەسێک بو بەناوی شێخ مستەفا قەرەداغی کەلاینگری حوکمەتی بەڕیتانیا بو دژی بارزانیەکان بو ،بارزانی بڕیاری دا کەسلێمانی جێ بهێڵێت و لەڕێگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە خۆی بگەیەنێتەوە بارزان،دوای ئەوەی که حکومەت زانی که بارزانی له سلێمانی نەماوە گوتی ئەوەی بارزانی بدۆزێتەوە چ به زیندووی یان
مردووی ٥٠ دینار خەڵاتی دەکەن.
له ٢٨ تەمموزی ١٩٣٤ گەیشته ناو خاکی عێراق له هاوینه هەواری خەیالانیەکان مایەوە بوە میوانی مام خەیلان له
هەمان کاتدا عبدولئیلا وەسی له مێرگەسور بوو که بارزانی ئەمەی زانی هەوڵی دا که به خێرای خوی بگەێنێته
مێرگەسور بۆ ئەوەی وەسی وەك بارمتەیەك دەست بەسەر بکات بەڵام بەخت یاوەری بارزانی نەبوو چونکه وەسی

لەوێ نەمابوو چووبو بۆ ڕواندوز، پاشان بارزانی گوند به گوند هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی بەسەر کردەوە له
هەمان کاتدا شێخ ئەحمەد گواسترایەوە بۆ حیلله بۆ ئەوەی پەیوەندی به بارزانیەوە نەکات.
له سەرەتادا حکومەت ئاگادار نەبوو که بارزانی له بارزانه دواتر بارزانی نامەیەکی بۆ حکومەت ڕەوانەکرد و
حکومەتی ئاگادار کردەوە که له بارزانه بۆیه حکومەت کەوته خۆ ڕێك خستنەوە ، هەرچەندە که لەسەرەتادا بارزانی
بۆ ئەنجام دانی شۆڕش نەهاتبوو دوومانگی سەرەتا نامەی بۆ حکومەت نارد و داوای کرد که کێشەکان به ئاشتی
چارەسەر بکەن بەڵام حکومەت ویستی نزیك مەزنێ و چیای برادۆست بگرێت، بۆیه بارزانی پەنای بۆ شۆڕش
برد له سەرەتادا هێزەکانی خۆی رێك خست
یەکەمین تەقەی شۆڕشی دووەمی
بارزان له مەخفەری شانەدەر بو له ٢/١٠/١٩٤٣ بۆ گرتنی شانەدەر به هاوکاری علی خان شێروانی بو که خۆی له
پولیس خانەی شانادەر بو ، دواتر ڕێزان، دوتر له ١٠ی تشرینی دووەمی١٩٤٣ مەزنێیان ئازاد کرد ، دواتر
بارزانی سۆپایەکی به سەرکردایەتی نوری شێروانی نارد بۆ ڕزگارکردنی شێروان مەزن بەڵام پلانەکه جێبەجێ
نەکرا و حکومەت داوای له بارزانی کرد که گفتۆگۆ بکەن بەڵام نیازی حکومەت شتێکی تر بو دەیویست که
بارزانی دەست بەسەر بکەن بۆیه بارزانی هەستی پێکرد و به داواکارە ئەوان ڕازی نەبوو چوو بۆ بێرسیاڤ و
نەخشەی دانانی خێرەزووکی دانا له ١٢ ی تشرینی دووەمی ١٩٤٣ شەری خێرەزووك ڕوویدا مەسعود بارزانی ئەم
شەرەبه سەرکەوتووترین شەڕ دادەنێت له شۆڕشی دووەمی بارزاندا که زیانێکی زۆر بەر حکومەت کەوت
زیانەکەی ١٢٠ کۆژراو و٦٥ کەسیان لێ به دیل گیران که زۆربەیان بریندار بون ، لەم شەڕەدا ئەحمد ئەفەندی
شەهید بو بارزانیش بریندار بوو
دوای ئەوەی کە حکومەت نەی توانی ئەم شۆرشە رابگرێت پەنای بردە بەر گفتۆگۆ بۆ ئەم مەبەستەش بەریتانیا
نوری سەعیدی هێنایە سەر پۆستی سەرۆک وەزیران،کابینەکەی نووری سەعید لە ٢٥/٢/١٩٤٣ دەست بەکار بوو
لەم کابینەیەدا ٣ وەزیری کورد هەبوون وەک:ـ
-١احمد موختار بابان وەزیری داد.
٢ـ عمر نزمی وەزیری ناوەخۆ.
٣ـ ماجید مستەفا وەزیری دەوڵەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد.
ماجید مستەفا لە ساڵی١٩٤٤ وەک نوێنەری عێراق چوو بۆ لای بارزانی بۆ ئەوەی ڕێک بکەون لە مێرگەسۆر دابنیشن و کۆببنەوە بارزانی مەرجی دانا شێخ احمد و هەموو دورخراوەکانی
کردە مەرجی دانیشتنەکە حکومەت ئەم دانیشتینەی قبول کرد لە ١٩٤٤/٢/١٢ شێخ ئەحمەد گەڕایەوە بارزان .
بارزانی ئەم داواکارییانای پێشکەش کرد:ـ ماجید لە گەیشتە مێرگەسۆر .
١ـ گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی کە بە بەرتیل خوری تۆمەتبارکراون.
٢ـ ویالیەتی کوردستان دا بمەزرێت لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و قەزاکانی لیوای موسل کە

زاخۆ و ئامێدی و دهۆک و ئاکرێ و مەندەلی و پشدەر .
٣ـ زمانی کوردی بکرێتە فەرمی.
٤ـ دامەزراندنی میرێکی وەزیری کورد بۆ هەموو وەزارەتێک.
٥ـ زیانی زیانلێکەوتوان ب بژیرێت.
بارزانی له ٢٢/٢/١٩٤٤ چوو بۆ بەغداد بۆ ئەوەی رێکەوتنەکه واژوو بکات لەگەڵ وەسی و نوری سەعید کۆبوەوە
بارزانی بۆ ماوەی هەفتەیەك له بەغداد مایەوە ، بەڵام دواتر که حەمدی پاچاچی کابینەیەکی نوێی پێك هێنا لەم
کابینەیەدا دوو وەزیری کورد هەبوون ئەوانیش .١ موختار بابان وەزیری داد .٢ توفیق وەهبی وەزیری ئابووری
بەڵام پاچەچی ئەم ڕێککەوتنەی هەڵوەشاندەوە.
کاردانەوەی بەریتانیا بەرامبەر بەم شۆڕشە
نامەی بۆ بارزانی نارد و داوای لێکرد لەگەڵ حکومەت ڕێك بکەوێت کابینەیەکی نوێی بۆ نوری سەعید پێك هێنا و
داوای لێکرد لەگەڵ بارزانیدا رێك بکەوێت ئەمه کاتێکی هەستیار بو بۆ بەڕیتانیا چونکه بەڕیتانیا چووبو جەنگی
دووەمی جیهانی وە عێراقیش چوبوو پاڵ هاوپەیمانان بۆیه بەڕیتانیا به بارزانی گوت که شەڕکردن لەگەڵ عێراق
واتا شەڕکردن لەگەڵ هاوپەیمانان به بارزانی گوت که شەڕ رابگرێت دوای کوتای هاتنی جەنگیدووەمی جیهانی
حوکمی زاتی به کورد دەدات له عێراقدا.

کاردانەوەی سوڤیەت
بارزانی له ٧/٥/١٩٤٥ نوێنەری خویمامەند مەسیح و میرحاج و مستەفا خوشناوی نارد بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بۆ گفتوگووکردن لەگەڵ سۆڤیەت سوڤیەت بەڵێنی دا که هاوکاری کورد بکات دژی هەر دوژمنکاریەك بەڵام لەگەڵ ئەمەش ئەم هەڵوێستەی له تاکنیکی سنوردار زیاتر هیچیتر نەبوو چونکه کاریگەری ئەوتووی لەسەر تەرازووی
هێزەکانی نێوان نەیارەکانی بەجێ نەهێشت.
هۆکاری سەرنەکەوتنی ئەم شۆڕشە
.١نا هاوسەنگی هێز له نێوان هەردوولادا.
.٢حکومەتی عێراق سودی له هەندێك هۆزی کوردی دەدیت که له دژی بارزانی بوون
له دەرەنجامی ئەم شۆڕشەدا لەدوای ساڵانی١٩٤٣_ ١٩٤٥ ڕاگواستنێکی تری بارزانیەکان دەستی پێکرد که
خێزانه بارزانیەکانی نزاری و بەڕۆژی له چیای شیرین پەڕینەوە بەرەو کانی ڕەش.

سەرچاوەكان
.١حەسەن ئەرفەع ، کوردەکان لێکۆڵینەوەیەکی مێژووی و سیاسی ، و. سەردار محمد، .٢٠٠١
.٢ مەسعود بارزانی، بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد.
.٣عەدالەت عمر ساڵح، بارزانیەکان لە ڕاگواستنەوە تاکو جینوساید بە پێی بەڵگەنامە فەرمی و مێژوویەکان،
.٢٠١٦
.٤شەوکەت شێخ یەزدین، بارزانی لە مهابادەوە بۆ ئاراس.

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …