Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووي كوردستان له‌ قۆناغي پرۆكوردا

مێژووي كوردستان له‌ قۆناغي پرۆكوردا

بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ زماني كوردي ئه‌مرِۆ به‌ ته‌كامول گه‌يشتووه‌ له‌ چوارچێوه‌ي هيندي- ئێراني
Thumbnail

ئاماده‌كردنی:یوسف برادۆستی

مێژووي كوردستان له‌ قۆناغي پرۆكوردا
له‌ دوايي نه‌ماني ده‌سه‌لَاتي سلۆكيه‌ يۆنانيه‌كان له‌ كوردستان و بانه‌كاني ئێران، سه‌رده‌مێكي تازه‌ ده‌ست پێده‌كات، له‌ حه‌سانه‌وه‌ وپه‌يدابووني ده‌سه‌لَات و دياركه‌وتني نه‌ته‌وه‌كان، له‌ ده‌ست پێكي چاخي ئه‌شكاني و ساساني، سه‌رده‌مي په‌يدابووني كۆمه‌لَگايه‌كي تازه‌يه‌ له‌ باكوري ميزۆپۆتاميا و (بين النهرين- نهرايم) و به‌رزايه‌كاني چياكاني زا گر ۆس، به‌ناوي كۆمه‌لَگاي كورد.
ئه‌م كۆمه‌لَ گايه‌ به‌هه‌موو مه‌رجه‌كاني (مقومات)ي نه‌ته‌وه‌ نه‌گه‌يشتۆته‌ كوردستان له‌ رێگه‌ي كۆچه‌ره‌ ئاريايه‌كان (ميدي)، به‌ پێي بيردۆزه‌كه‌ي فلاديمير مينۆرسكي كه‌ ئينتيماي كورد ده‌باته‌وه‌ بۆ سه‌ر ميديه‌كان.
كورد له‌ كوردستان په‌يدا بووه‌، سۆبارتۆ (مهد) لانكي په‌يدابووني نه‌ته‌وه‌ي كورده‌، پێش هه‌زران سال له‌ هاتني ميديه‌كان بۆ كوردستان ، كۆچه‌ره‌ ئاريايه‌كان له‌ نيوه‌ي هه‌زاره‌ي دووه‌مي به‌رله‌ زاين ده‌گه‌نه‌ ئێران و كوردستان، ماده‌كان وه‌ك ده‌سه‌لَات له‌ كۆتاي سه‌ده‌ي (هه‌شته‌م) پێش زاين ده‌ركه‌وتن ، له‌ كوردستان فه‌رمانرِه‌واي وه‌رده‌ گرن. كورد له‌ كوردستان قۆناغه‌ مێژوويه‌كاني خۆي تێپه‌رِاندووه‌ ، له‌گه‌لَ په‌يدابووني چاخي مێژوو، نووسين، لێده‌ره‌كاني بسماري (ميخي)ي ميزۆپۆتاميا ناوي چه‌ندين هۆزي جياجيا ده‌هێنن ، ئه‌وانه‌ ، نه‌ له‌ ره‌ گه‌زي سامين، و نه‌ هيندو ئۆروپاين، ئه‌وانه‌ زاراوه‌كاني : قه‌وقاسي، زاگرۆسي، ئاسيايي، كاسپيان، به‌كار ده‌هێنا .
ئيلي- پي، لولوي، گوتي، دانيشتواني ولَاتي ئۆرارتۆ ، هه‌موويان يه‌ك ره‌گه‌زن به‌يه‌ك زمان قسه‌ ده‌كه‌ن، له‌ گرو پي (خۆجێين- بوومين)(4) له‌ ميزۆپۆتامياو ئاسياي بچووك ده‌ ژيان، هه‌ر ئه‌وانه‌ له‌ دوايدا به‌ ناوي خوري و ميتاني، سۆباري ده‌ناسرێن، كه‌ ئه‌مانه‌ به‌رده‌وامي له‌ لێده‌ره‌كاني ميزۆپۆتاميا، ناويان دێ، كه‌ له‌ دانيشتواني (سوبارتۆ- كوردستاني كۆن) بوون. موساسير : به‌ هه‌رێمێك ده‌ گوترا له‌ هه‌رێمه‌كاني ده‌ولَه‌تي ئۆراتۆ. پايته‌ختي ئه‌و هه‌رێمه‌ش هه‌ر به‌ موساسير ناوده‌برا.
موساسير ده‌كه‌وێته‌ گۆشه‌ي باكووري رۆ ژهه‌لَاتي ولَاتي ئاشوور رۆ ژئاواي رۆينگه‌ي كێله‌شين- گۆدارچاي- كه‌ ئه‌و ناو چه‌يه‌ چه‌ند شارێك له‌ خۆ ده‌ گرێ سنووري باشووري رۆ ژهه‌لَاتي ده‌گاته‌ شاري رواندوزو جارجاريش گه‌يشتۆته‌ باتاس و هه‌ريرو به‌رزايه‌كاني چياي سپيلك و رۆ ژئاواي چياي براد ۆسته‌ و له‌ رۆ ژئاواش تا ده‌ گاته‌ ناوچه‌ي نائيري نه‌هري و له‌ باكوريش سنووري گه‌يشتۆته‌ شنۆ و سه‌رده‌شت و تاده‌ گاته‌ پشده‌رو به‌رزايه‌كاني چياي ئاسۆس، كه‌ ئه‌م ناوچه‌ي به‌شێك بوونه‌ له‌ قه‌لَه‌مرِه‌وي هه‌رێمي موساسير، به‌تايبه‌تي له‌سه‌رده‌مي ئورزانا- پاشاي هه‌رێمي موساسير، ده‌توانين بلَێين؛ سيده‌كان مه‌ركه‌زي ده‌ ڤه‌ري براد ۆست دلَي هه‌رێمي موساسير بوو، چونكه‌ سيده‌كان له‌و ده‌ورانه‌ ناوي (ئاردينێ ) بوو كه‌ ئاشوريان پێيان ده‌گۆت موساسير، په‌رستگاي خوداوه‌ندي هالدي، خوداوه‌ندي نه‌ته‌وه‌ي ئۆرارتۆ له‌ گوندي موجيه‌سه‌ر بوو،
گه‌وره‌ترين شو ێنه‌واري د ۆزراوه‌ي شاري موساسير هه‌ردوو كێلي مێژووي، تۆپزاوه‌ و كێله‌شين و په‌رستگاي خوداوه‌ندي هالديه‌، له‌ موجيه‌سه‌ر، موساسير.
ده‌قه‌كاني سه‌ر ئه‌م دوو كێله‌ به‌ زماني ئاشووري و ئۆرارتي نووسراون، چونكه‌ ئه‌و دوو مه‌ملكه‌ته‌ هاوسنووربوونه‌. هه‌ميشه‌ له‌ گه‌لَ يه‌كدا له‌شه‌رِو ململانێ دابوونه‌، .
له‌و شه‌رِه‌ ململانێيه‌دا موساسير هه‌رێمي پێشه‌وه‌ي ئۆرارتۆ بوو له‌ گه‌لَ ئاشووردا موساسير پێگه‌يه‌كي يستراتيجي و ئابووري و ئاييني چاند و ر ۆشنبيري و جوگرافي هه‌بوو، مه‌ناعه‌يه‌كي عه‌سكه‌ري به‌هێزي بووه‌ بۆ پاراستني په‌رستگاي هالدي له‌ده‌ست دوژمناني، چونكه‌ ناو چه‌يه‌كي شاخاوي سه‌خت و ئاسێ و گه‌وره‌ترين چه‌رينگه‌ي ئاژه‌لَداري بوو و به‌رهه‌مهێناني ميوه‌و دانه‌وێلَه‌و به‌خێوكردني ئه‌سپ بوو، كه‌ ئه‌سپ تاكه‌ هۆكاري يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ي، شه‌رِه‌كان بووه‌. موساسير، بۆ ماوه‌ي زياتر له‌ هه‌زار سالَي قيبله‌ و كه‌عبه‌ي ئۆرارتيان بووه‌.
مێژووي موساسير به‌شێكه‌ له‌ مێژووي ئۆرارتۆ، بۆ تێگه‌يشتن له‌ مێژووي، موساسير، ده‌بێ بگه‌رِێينه‌وه‌ بۆ كرۆنۆلۆژياي ئۆرارتيان رێزبه‌ندي مێژووي و شارستاني ئۆرارتۆ.
ده‌ولَه‌تي ئۆرارتۆ له‌ نێو دلَي كوردستان له‌ سه‌ده‌ي نۆي به‌ر له‌ زاين له‌لايه‌ن پاشا – سارد ۆري يه‌كه‌م – دامه‌زراند. پايته‌خته‌كه‌ي شاري- ترۆشيپا، يان تشيپا. شاري – واني- ئێستابووه‌. ئۆرارتۆ ناوێكي جو گرافيه‌ گوزارشته‌ له‌ مه‌فهومي سياسي و عه‌سكه‌ري بۆ چه‌مكي ده‌ولَه‌ت. پێوه‌ري ده‌ولَه‌تي ئۆرارتۆ له‌ سه‌ده‌ي هه‌شته‌مي به‌ر له‌ زاين له‌ ده‌وراني پاشا ئيشپۆئين (830-810) سنووري گه‌يشتووته‌ كوردستاني رۆژهه‌لَات له‌ باشوري رۆژهه‌لَات ئارا بخا- كه‌ركوك، له‌ باكووري رۆژئاوا چياي ئارارات- ئا گري داغ، له‌ وێ بۆ سه‌ر سنووري قه‌وقاسيا، رۆژئاوا ئه‌نادۆل و رووباري قه‌ره‌سوو، تا ئازه‌ربايجان، رووباري ئاراكس نهر الاكراد، ئاراسي ئه‌مرِۆ. له‌ باشووري رووباري فورات خۆي لێكده‌دايه‌وه‌ له‌ گه‌لَ هێلي چياكاني، حاجي ره‌ش- قه‌ره‌ئوغدان، تورعابدين له‌ وێ سنووري له‌ گه‌لَ ئاشوور پێك هێنا. سه‌ره‌رِاي ئه‌م هه‌موو گۆرِانكاريانه‌- ترۆشيپا، – وان – هه‌ر به‌ پايته‌ختي ئۆرارتۆمايه‌وه‌، په‌رستگاي هالدي له‌ موجيه‌سه‌ر موساسير هه‌ر به‌ قيبله‌ي پيرۆزيان مايه‌وه‌. ئۆرارتيان له‌ چه‌ندين ره‌ گه‌زي جياجيا پێك هاتبوون، به‌لَام هزري ئايني ئه‌واني به‌يه‌ك ده‌به‌ته‌سته‌وه‌.
ئۆرارتیان خۆیان به‌ خالتی، یان هالدی ناوده‌برد، ئاشوریانیش به‌ ئۆرارتی ، به‌ وڵاتی خۆشیان ده‌ گوت – بیائینلی یا بیادینلی.
پێك هاته‌ی نه‌ ژادیان له‌ خوری،نائیری، ماركورتی، ئاڵاروودی، له‌ كتێبی پیرۆزی – ته‌ورات – دا له‌ به‌شی – توناخ – دا هاتووه‌. ناوی به‌ ده‌وڵه‌تی ئارارات هاتووه‌، كه‌ ده‌یانباته‌وه‌ سه‌ر نه‌ ژادی خوریان دانیشتوانی كۆنی كوردستان كه‌ رۆڵێكی گرین گیان گێڕا له‌ مێژووی خورهه‌ڵاتی كۆن له‌ چوار چێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ده‌وڵه‌تی میتانی له‌ هه‌زاره‌ی دووه‌می به‌رله‌ زاین چل پاشا فه‌رمانڕه‌وای ئۆرارتۆیان كرد ، سێ له‌وانه‌ هه‌یبه‌تی ئۆرارتۆیان به‌ ئه‌وجێ خۆ گه‌یاند- ( ساردۆری یه‌كه‌م – ئشپۆئینی – مینوا ) تۆمارگاكانی پاشای موساسیر – ئۆرزانا – هیچ گومانی نه‌هێشتوه‌ كه‌ هالدی و خوری جیاوازی هه‌یه‌، كه‌ زمانی هالدی شێوه‌ی پێشكه‌وتووی خوری و میتانی و نائیرییه‌، كه‌ بنه‌مای زمانی كوردی پێك ده‌هێنێ. كه‌ به‌شدار ده‌بێ رسكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
هالديه‌كان له‌ ناوهۆزه‌كاني- خوري: ميتاني و نائيري و ئۆرارتي په‌يدابوون ئه‌مانه‌ هه‌موويان هۆزي خۆجێي كوردستانن- به‌ر له‌ هاتني كۆچه‌ره‌ ئاريايه‌كان، به‌تايبه‌تي ميديه‌كان، كه‌ به‌ هۆزه‌ زاگرۆسيه‌كان ده‌ناسران.
له‌ نيوه‌ي هه‌زاره‌ي دووه‌مي به‌رله‌ زاين، ميتانيه‌كان له‌ نێو خوريه‌كان سه‌ر هه‌لَده‌ده‌ن ده‌ولَه‌تي ميتاني له‌ رۆ ژئاواي كوردستان داده‌مه‌زرێنن ( گوايه‌ له‌ نه‌ ژادي هيند و ئۆروپاين؟!) به‌ ته‌نيشت ئه‌وانيشه‌وه‌ هيتي و لوڤي له‌ ئاسياي بچوك په‌يدا ده‌بن.
ده‌ولَه‌تي ميتاني له‌ سه‌ده‌ي 16پ.ز دامه‌زرا له‌ رۆژئاواي كوردستان پايته‌خته‌كه‌يان شاري واشۆكاني،سه‌رێ كاني راس العين ئێستابوو نزيكه‌ي 220 سالَ فه‌رمانرِه‌واي كرد،سه‌رچاوه‌ي هزري ته‌حيدي بوون له‌ بانه‌كاني ئێران و ميسري كۆن له‌رێگه‌ي خواوه‌ندي ئاسورا كه‌له‌ ئێران به‌ ئاهورا خويندرايه‌وه‌ ، دواي له‌سه‌ر ده‌ستي ئاشوريان كۆتايان پێهات، له‌ پاشماوه‌ي ميتانيان و خوريان ده‌سه‌لَاتێك له‌ نائيري پێكهات له‌ نێو چياكاني هه‌كاري، دواي ده‌ولَه‌تي ئۆرارتۆ، هالدي، موساسير، داده‌مه‌زرێنن له‌سه‌ده‌ي نۆيه‌مي به‌ر له‌ زاين به‌ ماوه‌يه‌كي كورت ده‌بنه‌ به‌ هێزترين ركابه‌ري ئاشور بۆ ماوه‌ي 560 سالَ ده‌واميان ده‌بێ، ده‌سته‌يه‌كي ئاريايه‌كان ده‌ گه‌نه‌ ئێران و كوردستان و ده‌سه‌لَاتي ميديا راده‌ گرن كه‌ ئه‌وان له‌ دواي كيميريه‌كان هاتن به‌ ناوي ( ئسكيت – ساكيا- )،يا سكيث -، له‌ سالاني 653 تا635 پ ز ، توانيان بۆ ماوه‌ي 28 ده‌سه‌لاتي ميديا رابگرن ، له‌ نزيك سالَاني 618-617 پ.ز كه‌ خه‌سره‌وي – كيكسار- ميدي ده‌سه‌لَاتي ئه‌و گه‌لانه‌ له‌ نێو ده‌بات، ميديه‌كان ده‌گه‌رِێنه‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌لَاتي سياسي خۆيان له‌ سالَي 612 پ.ز به‌ هاوكاري بابلي نه‌ينه‌واي پايته‌ختي ئاشوريان ده‌ گرن و ئيمپراتۆريه‌تي ئاشورده‌رووخێنن، له‌شكركێشه‌كانيان بۆ ناو ئاسياي بچوك و كوردستاني باكورتا ده‌ گه‌نه‌ لێواره‌كاني رووباري -هالس) قزل ئيرماق- سه‌رده‌روازه‌كاني شاري ساردي پايه‌ته‌ختي ليدي له‌ گه‌لَ ليديه‌كان هاوپه‌يمانيه‌ك مۆر ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامي خۆر گيران .
له‌ مه‌و دوا كۆتايي به‌ ده‌سه‌لَاتي گه‌لاني خۆجێي – بووميه‌كاني- دانيشتووي كۆني كوردستان ده‌هێنن ، ئيتر نه‌ژادي ئارياي، هيند و ئێران بالَاده‌ست ده‌بن، له‌سه‌ر خاكي كوردستان، مێژووي داهاتوو مێژووي ئاريايه‌ له‌ كوردستان و ئێران، له‌سه‌ر ده‌ستي سێ هۆزي گه‌وره‌ ئارياي ، پارته‌كان : له‌ رۆژهه‌لَاتي ئێران ، پارسه‌كان : له‌ ناوه‌رِاست و باشووري ئێران، ميديه‌كان : له‌ رۆژئاواي ئێران، ئه‌ترۆپاتين و كوردستان. هه‌ر يه‌ك له‌مانه‌ يه‌ك له‌ دواي يه‌ك ئيمپراتۆريه‌تي به‌ هێز داده‌مه‌زرێنن له‌ رۆژهه‌لَاتي ناڤين و رۆژهه‌لَاتي كۆن، رسكاني كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌، ده‌ گه‌رِ ێته‌وه‌ بۆ ده‌وراني ئه‌شكاني و ساساني.
فریدریك ئینجلس، له‌ باره‌ی رسكان و په‌یدابوونی نه‌ته‌وه‌ له‌ مێژوودا ده‌ڵێ:
چينه‌ چه‌وساوه‌كاني كۆمه‌لَگا ده‌بنه‌ بنكه‌ي ( قاعيده‌ )گه‌شه‌كردن و رسكاني نه‌ته‌وه‌ ، كه‌ دروست ئه‌مه‌ له‌ كوردستان روويداوه‌، به‌يه‌ك گرتني تاكه‌كاني چينه‌ زه‌بون و چه‌وساوه‌كان له‌ رووي چاند و زمان و خوێن و بازارِ و ئابووري هه‌رێمايه‌تي. كۆمه‌لَ گايه‌ك پێك ده‌هێنن له‌ ژێر يه‌ك ناو يه‌ك زمان، له‌ پێگه‌يه‌كي جوگرافي دياركراو، به‌و ناوه‌ ده‌بنه‌ ميراتگري ئه‌و كۆمه‌لَگايه‌.
ئه‌و تێكه‌لَاوييه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ده‌وراني دامه‌زراندني ميديا، له‌مه‌ش به‌هێزتر – ئايه‌تي 5 له‌ سوره‌تي – قصص – له‌ قورئاني پير ۆزدا هاتووه‌:
(ونريد ان نمن علي الذين استضعفوا في الار ض ونجعلهم أيمة ونجعلهم الوارثين.
خواي گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: برِيارن دا ئه‌وانه‌ي له‌و زه‌مينه‌دا زه‌بوون كراون ( چه‌وسانه‌وه‌) به‌ چاكه‌وه‌يان خوێنين و بيان كه‌ينه‌ پێشه‌واي خه‌لَك له‌ دوايشدا بۆ خۆيان بمێنێته‌وه‌ (ببن به‌ ميراتگر).
له‌ مێژوودا دوو ناو بۆ كورد هاتووه‌:
يه‌كه‌م: كورد – اكراد، وه‌ك اعراب، كورد وه‌ك عه‌ره‌ب- په‌ي ڤي كورد دياره‌ له‌ قۆناغه‌كاني مێژوو به‌ كۆچه‌ر- ره‌وند گوتراوه‌، هه‌ر وه‌ك (اعراب به‌ «رحاله‌ يان بدو») گوتراوه‌.
كه‌واته‌ كورد یان كۆچه‌ر: چینێكی كۆمه‌ڵگان په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانیان له‌سه‌ر داهاتی ئاژه‌ڵداریه‌، بێ به‌شن له‌ داهات و به‌رهه‌می كشتوكاڵی و ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه‌ مه‌زڵومترین چینی كۆمه‌ڵگای فیودالین، كۆمه‌لگای ده‌ره‌به‌ گایه‌تی ، بێ به‌شن له‌ زه‌وی، گوند، شار، خانوو، چاند و رۆشنبیری و جوم گه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
دياره‌ كۆ چه‌ر له‌ كۆمه‌لَگاي كۆيه‌لَايه‌تيش بووني خۆي هه‌بووه‌، جارجاريش هێرشيان كراوه‌ته‌ سه‌ر، كراون به‌ كۆيله‌، به‌تايبه‌تي له‌ ده‌وراني ئاشووري و سۆمه‌ري و بابلي، يان خۆيان پاراستووه‌ له‌ شوێنه‌ دووره‌كاني ده‌سه‌لَات له‌ناوچه‌ شاخاوييه‌ سه‌خت ئاسێكان ، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ي بۆته‌ چيرۆكي كورد و چيا. بۆيه‌ كورد بوو به‌ نه‌ته‌وه‌ به‌لَام نه‌بوو به‌ ده‌ولَه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي نه‌يتواني بگه‌رِێته‌وه‌ ده‌شت، چونكه‌ ده‌ولَه‌ت به‌رهه‌مي ئابووري ده‌شته‌ نه‌ك چيا.
ئه‌و دوو چينه‌ي كۆمه‌لَگابوو به‌ قاعيده‌ي رسكاني نه‌ته‌وه‌ي كورد، له‌ ئايه‌ته‌كه‌و قسه‌ي ئينجليس دا هاتووه‌، نه‌ته‌وه‌ به‌رهه‌مي چيني چه‌وساوه‌ و زه‌بووني كۆمه‌لَگايه‌.
دووه‌م ته‌سميه‌ي كورد: كرمانج-ه‌
كرمانج له‌ رووي لێكدانه‌وه‌يه‌كي ئه‌يتمولوژي په‌يڤي كرمانج كه‌ گوايه‌ اشتقاقي/ كورد ماد/ه‌، ئه‌مه‌ ئه‌ گه‌ر راستيش بێ ، هيچ ماناي مه‌عنه‌وي په‌يڤه‌كه‌ و پێگه‌ي چينايه‌تي كه‌م ناكاته‌وه‌، كه‌ هه‌ر واش نييه‌ .كرمانج: مينۆرسكي و د جمال رشيد توفيق وه‌هبي و چه‌نداني تر كرمانج واته‌ – كورد ماد -، به‌و لێكدانه‌وه‌ ئه‌تيمۆلۆجيه‌ ، هه‌ولێكي به‌ په‌له‌ بوو ، به‌ هه‌له‌يه‌كي مێژووي ، كرمانج ناوێكي ئابووريه‌ بۆ چينێكي ديار كراو له‌ كۆمه‌لگا ، كرمانج كه‌ له‌ كۆمه‌لگاي فيۆدالي ، كشتوكالي به‌شێكي كه‌م له‌و داهاته‌ي به‌رده‌كه‌وێ له‌و زه‌ويه‌ي ده‌يكاته‌ كشتوكال واته‌ ده‌ يه‌كي به‌رده‌كه‌وێ ، كرمانج يه‌كسانه‌ به‌ – مسكينۆي بابلي – ، كه‌ له‌ ياساي هه‌شته‌مي حامۆرابي دا هاتووه‌ ، نه‌ ئازاده‌ و نه‌ كۆيله‌يه‌ چينێكي چه‌وساوه‌يه‌ ته‌نيا خاوه‌ن روحي خۆيه‌تي ، له‌ گه‌ل زه‌وي ناكرێ و نافرۆشێ به‌ بێ ره‌زامه‌ندي خۆي ، كرمانج سه‌پاني هه‌ولێره‌ ، له‌ قورئاني پيرۆز ناوي به‌ مساكين هاتووه‌ ، هه‌ژارترين توێژي كۆمه‌لگا ( انما الصدقات للفقراْ و المساكين….. التوبە60 ) ئه‌مه‌ له‌ رووي چينايه‌تي بوو .
( علم الالفاظ ) كرمانج = كرێ مه‌ند — كرێمه‌ند ، به‌ كرێ گيراو ، كارمه‌ند ، هونه‌رمه‌ند… درِنده‌ – د ێو درند =- د ێو دڕند = د ێودرنج ، برندي = برنجي ، رەند = ره‌نج ، له‌ زماني فارسيش حاله‌ته‌ هه‌يه‌ ، گه‌ر ديارده‌ نه‌بێ — باغند = باغنج ( په‌مبه‌ي زه‌رده‌ي ) ئه‌سپه‌ند =ئه‌سپه‌نج ، سپه‌نج ، بالند = بالنج ، كرمانج = كرێماند = وون بوني ده‌ن گي( آ ) = كرماند ، هه‌روه‌ك نمونه‌كاني سه‌ره‌وه‌ ، ند = ج = كرمانج.
ئه‌مه‌ گريماني يه‌كه‌م ، گريماني دووه‌م (كارمه‌ند ) ه‌ ، ده‌نگي (ئا ) نزم بووه‌ ، يا نه‌ماوه‌ بووته‌ ، كرماند ، ند = ج ، كرمانج . چيني كرمانج نزمترين داهاتي هه‌يه‌ له‌م كۆمه‌لَگايه‌، كرمانج له‌ رووي داهات و ماهيه‌ته‌وه‌ ‌، ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌لَگاي كۆيلايه‌تي كه‌ به‌شێكي بچووكي داهاتي ئه‌و زه‌ويه‌ي به‌ري ده‌كه‌وێ كه‌ خۆي ده‌يكاته‌ كشتوكالَ، كه‌ هه‌موو ئه‌ركه‌كاني به‌رهه‌م هێناني له‌سه‌ريه‌تي، چينێكي ئازاده‌، به‌شێكيش نيه‌ له‌ زه‌وييه‌كه‌، وه‌ك كۆيله‌ي جوتيار له‌ گه‌لَ زه‌ويه‌كه‌ كرين فرۆشتني بۆ ناكرێ ، چۆن ئازاده‌ ، كرمانج به‌ ماناي سه‌پان له‌ باشووري كوردستان، كه‌ ده‌يه‌كي به‌رهه‌مي ئه‌و زه‌ويه‌ي كه‌ ده‌يكاته‌ كشتوكالَ به‌ري ده‌كه‌وێ، سه‌ پان يان كرمانج له‌ كوردستاني كاري شواني و گاواني و پاسه‌وانيشي پێ ده‌كرێ، به‌ پێي رێكه‌وتني زياتر حه‌وت سالَانه‌ بووه‌.
به‌و مه‌رجه‌ي ژني بۆ بهێني يان مالَي بۆ دابنێ، يان ژماره‌يه‌ك ئاژه‌لَي پێده‌ درێ.
كرمانج زياتر له‌ باكووري كوردستان كه‌ بۆ چه‌ندين سه‌ده‌ له‌ ژێر ده‌سه‌لَاتي رۆمادا بووه‌، ، به‌ پێي ياساي رۆما كارگێرِيه‌تي ئه‌و شارانه‌ به‌رِێوه‌ ده‌چووه‌، ئه‌وانه‌ي ده‌ره‌وه‌ي شاره‌كان ياساي رۆما نه‌يده‌گرتنه‌وه‌ به‌ (به‌ربه‌ري) له‌ قه‌لَه‌م ده‌دران، ئه‌وانه‌ي داتنه‌ ناو شاره‌كان كاريان بۆ خاوه‌ن زه‌وييه‌كان ده‌كرد، به‌ كرمانج ناويان ده‌برد، كه‌واته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ي شارن وه‌ك له‌ مهاباد به‌ خه‌لَكي لادێي ده‌گوترێ كرمانج- ئه‌رێ خۆ ئه‌ز كرمانجێ بابێ ته‌ نيمه‌ –
ئه‌وچينه‌ بۆ شاره‌كاني جه‌زيره‌، ماردين، ئامه‌د، ميافارقين ، كه‌ ئه‌و شارانه‌ له‌سه‌رده‌مي (تيگراني ئه‌رمه‌ني و ده‌سه‌لَاتي رۆمانيايه‌كان گه‌شه‌يان كرد، شاري ميافارقين – تيگراني ئه‌رمه‌ني – بونيادي نا – شاره‌ كه‌ چينه‌كاني كۆمه‌لَگا ديارده‌كا.
هه‌ر له‌ باره‌ي ئه‌و پێكهاته‌ تازه‌ي كۆمه‌لَگا و چۆنيه‌تي ره‌وشي كۆمه‌لَايه‌تي كه‌ نه‌ريت و داب و رسومي تازه‌ له‌ ماوه‌ي رووداوه‌كان كۆمه‌لگايه‌ك پێكهات له‌ ژێر ته‌سميه‌- ناوێكي گشتي تازه‌ بۆ خاك و چاند و زمان، هه‌ر له ‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ زاناي سۆڤيه‌تي ڤلجيڤسكي ، رۆلَي هۆزه‌ سه‌ره‌كيه‌كاني ئێران وه‌ك ئازادوختي ، پيراز دۆختي يان ئه‌وهۆزانه‌ي كه‌ هيردۆت باسيان ده‌كات كه‌ رۆلَێكيان گيرا له‌ زه‌ماني ئه‌سكه‌نده‌ري مه‌كدۆني، ئه‌ويش له‌سه‌رقه‌ولي مێژوونووس ئاريانوس ، سه‌ره‌تايه‌ك بوون له‌ ده‌ركه‌وتني (بوادري) نه‌ته‌وه‌ي كورد. له‌سه‌رخاكي مه‌مله‌كه‌ته‌كاني (ئه‌ديابين، هه‌ولێر) و (كوردوێني، ئامه‌د، دياربه‌كر) و (ئوسرويني- جه‌زيره‌ بۆتان،بۆختان)* و (سۆزۆڤيني- ئۆرفا) كه‌ هه‌موويان ده‌كه‌ونه‌ ژێركاري گه‌ري نفوزي سياسي و چاند و ياساي يۆناني و رۆماني، جارجاريش ئێراني.

به‌ڵام هه‌ولێر له‌ ژێر كاریگه‌ری كه‌لتووری ئێرانی و رۆژهه‌ڵاتی مایه‌وه‌، كه‌ له‌ سه‌ده‌ی دووه‌می به‌ر له‌ زاین بلۆتارخیۆس- باس له‌ مه‌مله‌كه‌تی كوردوێنی ده‌كات گوزارشه‌ له‌ بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد .
هه‌ر ئه‌و كاريگه‌ريه‌، تا ئه‌مرِۆ به‌سه‌ر كورده‌ و دياره‌، كوردستان هه‌رێمێكي نفوزي رۆماني بووه‌ – شێوه‌زاريان- باديني- كرمانجي ژورووه‌، به‌لَام هه‌رێمه‌كاني ژێر نفوزي ئه‌شكاني و ساساني (ئێراني)- سۆرانيه‌، چونكه‌ زماني كوردي له‌ كۆمه‌لَه‌ي زمانه‌ ئێرانيه‌كانه‌، كاري كردۆته‌ سه‌رزماني كوردي ، سۆراني له‌ فارسي نزيك خستۆته‌وه‌ ، به‌لَام هه‌رێمه‌كاني كوردستاني باكور كه‌ كه‌وتبوونه‌ ژێر نفوزي سياسي و عه‌سكه‌ري و چاندو ياساي رۆماني هيچ كاريگه‌ري نه‌كرده‌ سه‌ر زماني كوردي، چونكه‌ زماني كوردي جياوازي زۆري هه‌بوو له‌ گه‌لَ زماني رۆماني و ئه‌رمه‌ني و زمانه‌كاني ئاسياي بچووك نازانين له‌ شێوه‌زاري باديني يان سۆراني كاميان ماكي زماني كوردين، ده‌شكرێ له‌ بنچينه‌وه‌ ماده‌كاني ئه‌ترۆپاتين شێوه‌زاري جيابێ له‌ گه‌لَ مادي رۆژهه‌لَات و بچووك، يان شێوه‌زاري كرمانجي پێشكه‌وتووي زماني خوري، ميتاني، نائيري، ئۆرارتي هالدي بێ، كاريگه‌رييه‌كاني ئه‌و زمانه‌ (بۆمي ) خۆجێيه‌يان له‌سه‌ر مابێ به‌ ته‌واوي شێوه‌زاري ماد نه‌يتواني بێ فۆنه‌تيكي بگۆرِێ.
هه‌رچۆني بێ ئه‌وه‌ي من ده‌لَێم ته‌نيا وروژاندني پرسياره‌كه‌ بۆگه‌رِان به‌دواي حه‌قيقه‌تي زماني كوردي ، ئايا ماكي زماني كوردي، بادينيه‌ يان سۆراني؟
يا شێوه‌زاري باديني ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ هۆه‌زكاني مادي ئه‌ترۆپاتين شێوه‌زاريان جياواز بوو له‌ گه‌لَ مادي بچووك (ئه‌كباتانه‌)، و (پارتاكنا ) كه‌ ئه‌و ناوچه‌يه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌رێمي پارس- ئه‌نشان- و-عيلام – كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌لَاتي مادي بچووك هه‌مه‌دان، ئه‌م دوانه‌ راسته‌وخۆ له‌ گه‌لَ زمانه‌كاني فارس و هه‌رێمي پارتاكنا درێژبوونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌ناره‌كاني ده‌رياي كاسپي (خه‌زه‌ر) له‌و رۆژگاره‌، تاب و تاليش كێلك و مازنده‌رانيه‌كان زمانيان پاشماوه‌ي زماني هيندوئوروپايي بوو نه‌ك هيندوئێراني، كه‌ له‌ زماني مادي رۆژهه‌لَات ده‌ چوو (ئه‌كباتانه‌) هه‌مه‌دان له‌ گه‌لَ زماني فارس زۆر جياوازي هه‌يه‌ كه‌ له‌ گه‌لَ زماني ماد و پارت و ئاو ێستا له‌ يه‌ك ده‌ چن. له‌باره‌ي سه‌رهه‌لَداني زنجيره‌ زمانه‌وانيه‌وه‌، زۆربه‌ي زماني فارس ده‌گه‌رِێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش كاريگه‌ري ده‌سه‌لَاتي سياسي كه‌ له‌ده‌ست فارسه‌كان بووه‌ ، به‌لَام زماني ماد، به‌ته‌واوي نه‌ چووته‌ ژێرباري زماني فارس ، ريشه‌ي زماني خۆي پاراستووه‌، ماد له‌ ر ێگه‌ي (ئه‌پارتاكنا) له‌ گه‌لَ پارس (پرسيد) له‌ناو عيلاميه‌كان نيشته‌جێ بووه‌، كاريگه‌ري عيلامي به‌ سه‌ر مادي رۆژهه‌لات و هه‌ر وه‌ها دياره‌ نير و مێ له‌ راناوه‌كان نيه‌ ، راستيه‌كي تري مێژووي په‌يوه‌ندي مادي بچووك رۆژهه‌لَات و خواروو، ناكۆكي سروشتيان له‌ گه‌لَ مادي ئه‌ترۆپاتين هه‌يه‌.
رووباري زێي گه‌وره‌ و به‌رزايه‌كاني حه‌وزي سۆران و هه‌لَگورد و تا سنووري ئێراني- له‌م په‌رێكي سروشتين له‌ نێوان سۆران و بادينان، ده‌وروبه‌ري ئورميه‌ و تا ده‌شتي چالدێران و ماكو. سنووري نێوان سۆراني و بادينيه‌ له‌ رووي شێوه‌زاري. ئه‌و هه‌رێمه‌ي رۆژئاواي ئه‌م سنووره‌، مادي ئه‌ترۆپاتينه‌ كه‌ مه‌ركه‌زه‌كه‌ي ئازربايجانه‌، ئورميه‌.

بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ زماني كوردي ئه‌مرِۆ به‌ ته‌كامول گه‌يشتووه‌ له‌ چوارچێوه‌ي هيندي- ئێراني ، له‌ فه‌زا و ژينگه‌يه‌كي خێله‌كي به‌كاريگه‌ري هۆشي ئايني سوباريه‌كان* له‌وێوه‌ قۆناغه‌ مێژوويه‌كاني ده‌برِێ، له‌ماوه‌ي خوري ، ميتانين نائيري و ئۆرارتي ، دواي له‌ عه‌قلَي كورد جێگيركران له‌ رێگه‌ي ميتوَلۆژي خوريه‌كان و سۆمه‌ريه‌كان و بابليان و ئاشوريان و ئاراميان و جوله‌كه‌ و عه‌ره‌ب به‌ تێكه‌لَاوبونيان.
له‌ گه‌لَ ئه‌و كۆچه‌ره‌ ئاريايانه‌ي كه‌ له‌ كوردستان نيشته‌جێ بوون به‌ تێپه‌ربووني رۆژگار هاو په‌يماني هۆزه‌كان پێك هات، يه‌كێتي نێوان ئه‌و هۆزانه‌ بووه‌ مايه‌ي به‌هێزكردني رۆشنبيري و ئابووري و ئاوێته‌بووني ماكي ئه‌و هۆزانه‌ له‌ گه‌لَ دانيشتووه‌ خۆجێيه‌كان له‌ ئاكامدا په‌يوه‌نديه‌كاني خوێن گۆرِدران بۆ په‌يوه‌نديه‌كاني ئابووري و چاند و ئينتيماي هه‌رێمايه‌تي، له‌ ژێر ئه‌و كاريگه‌ريانه‌دا پێكهاته‌يه‌كي مێژوويي و شارستاني تازه‌ سه‌ري هه‌لَدا، وێنه‌يه‌كي تري به‌ كۆمه‌لَگادا له‌ باكووري ميزۆپۆتاميا (بين النهرين ، نهرايم) و به‌رزايه‌كاني چياكاني زاگرۆس، كه‌ به‌ كۆمه‌لَگاي كورد ناسرا. له‌سه‌ر ئه‌و بنچينه‌يه‌ يه‌كێتي ئابووري، زمان و هه‌رێم و شارستانيه‌تي هاوبه‌ش پێك هات، كه‌واته‌ نه‌ته‌وه‌ي كورد به‌رهه‌مي رووداوه‌ گۆرِانكاريه‌ ئه‌ثنۆلۆژي و ئه‌نترِۆپۆلۆژي و زمان و ئه‌ثنۆگرافياي پێشكه‌وتووه‌ له‌ چوار چێوه‌ي ياساي په‌يدابووني كۆمه‌لَگاكان و نه‌ته‌وه‌كان له‌ مێژوودا.
—————————————————————————————————————– ظهور الكورد في التاريخ/ج3/ص277/ دكتور جمال رشيد
مینۆرسكی- أصل الكرد- ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ كۆنگره‌ی بیسته‌می رۆژهه‌ڵاتناسان پێشكه‌ش كرا كه‌ له‌ بروكسل به‌سترا له‌ ساڵی 1938

– ميديا-ئي-م- دياكۆنۆڤ/ و/برهان قانع، لاپه‌رِه‌ 136-140
ناوچه‌ي مادي ئاترۆپاتين، تا كۆتايي سه‌ده‌ي حه‌وته‌م، به‌شێك بووه‌، له‌ ده‌ولَه‌تي ئۆرارتۆ و ماننا، ناوچه‌ي مادي بچووك- هه‌مه‌دان- لاي خوارووي ئه‌م ناوچه‌يه‌ به‌شێك بوو له‌ قه‌لَه‌مره‌وي ئاشوري ، تاسالَي 617 پ ز. ناوچه‌ي پارتاكنا، كه‌ ئه‌سه‌فه‌هان- ئه‌سپدان-ي كۆن و ده‌رياي خه‌زه‌ر سه‌رووي ولَاتي عيلام بوو، ماد له‌ رێگه‌ي ئه‌پارتاكنا له‌ ناو چه‌ي فارس و عيلام نيشته‌جێ ببوو، دامێنه‌كاني خوارووي چياي ئه‌لبورز، بايه‌خێكي جوگرافي و ئابووري زۆر گه‌وره‌ي له‌ مێژووي په‌يدابوون ده‌سه‌لَاتي مادهه‌بوو، مادي بچووك و رۆژهه‌لَات و خواروو، ناكۆكي سروشتيان له‌گه‌لَ مادي ئه‌ترۆپاتين دا هه‌بووه‌ (كه‌ ئه‌ترۆ پاتين مه‌ركه‌زي كوردستان) بووه‌، پێگه‌يشتني تيره‌ و هۆزه‌كاني ماد جياوازه‌ ، له‌ رووي شێوازاريش هه‌ر جياوازه‌ بوون .
بۆ دياركردني ناوي ئه‌و هۆزانه‌ي ئه‌ندامي فيدراسيۆني مادبوون هيرۆت ده‌يانكات به‌ شه‌ش به‌شه‌وه‌:
1- بوسي 2- پارتاكني 3- ئاستروخاني 4- ئاريزانتي 5- بودي 6- ماغۆي.
زماني ماد زماني فه‌رمي تێكرِاي ئه‌و هۆزانه‌ بوو (ميديا : دياكۆنوف ) ، ئه‌ترۆپات- ناوێكي زه‌رده‌شتيه‌، (102 برويشتاسپ Atraepata راي واش هه‌يه‌ – ئه‌ترۆپاتين – ناوێكي توبۆگرافي نيه‌، به‌لَكو ناوي كه‌سێكه‌ كه‌ كاهينێكه‌ له‌ ماد فه‌رمانرِه‌واي كردووه‌، به‌ ماناي ئاگره‌وان- (ئاروباني- پاسه‌واني ئاگر ژني كاهيني په‌رستگاي موساسير- خێزاني هالدي.
ئۆرزانا -ئاگري بلَند به‌رز- كه‌ له‌ وشه‌ي زماني هالدي ئيشتيقاق كردوه‌ zainue -عال- به‌رز ده‌كرێ ئه‌ترۆپاتين وشه‌كه‌ خلدي يا ئۆرارتي بێ بۆ په‌رستگاي ئاگري- ئازه‌ربايجان شوێني ئاگر.

– كوردو مێژوو، دكتۆر عه‌لي ته‌ته‌ر
زاگرۆسي كۆن كه‌ ناويان له‌ لێده‌ره‌كاني- سۆمه‌ري، بابلي، ئه‌كه‌دي، ئاشوري هاتوو بۆ چووني به‌ هێز ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ مرۆڤي خۆجێي كوردستانن ره‌گه‌زيكي سه‌ر به‌خۆيه‌ ، له‌ كۆمه‌لَه‌ي مه‌زني ئاسيا كه‌له‌سه‌رانسه‌ري رۆژئاواي ئاسيا به‌لاوبوون، خاوه‌ن زمان و شارستانه‌يه‌تي تايبه‌تي خۆيان بوون. يه‌كه‌م ره‌گه‌زن كه‌ له‌ كوردستان ژياون بۆ ماوه‌يه‌كي درێژ كوردستان له‌ ژێر ده‌سه‌لَاتي وان دابوو، يه‌كه‌م به‌ردي بناغه‌ي ره‌گه‌زي كورد پێك ده‌هێنن (ل21-22)

5- گيرنۆت ڤێلهێم-و- ئارام جه‌لال هه‌مه‌وه‌ندي
– كوردو مێژوو- دكتۆر عه‌لي ته‌ته‌ر ل30
– ميراث باستاني ايران- ريچارد- ن- فراي، و. فارسي: سعود رجب تيا ل123
– فريدريك ئينجلس: اصل العائلة والملكيه‌ الخاصة والدولة /ت/ الياس شاهين
– قورئاني پيرۆز- وه‌رگێرِاني هه‌ ژار موكرياني .
له‌ نيوه‌ي يه‌كه‌مي هه‌زاره‌ي يه‌كه‌مي پێش زاين، خالَێكي وه‌رچه‌رخان و دابرِانێكي مێژوويي بوو، له‌ ژياني ئاد ه‌ميزاد، ئه‌ويش گواستنه‌وه ي‌ ده‌سته‌لَاته‌ بۆ جاري يه‌كه‌م له‌ جيهان له‌ د ۆلَ و ده‌شته‌ به‌ پيته‌كان بۆ بانه‌كان و به‌رزاي چياكان له‌ ده‌شته‌كاني ئاشوور بۆ بانه‌كاني ئێران و به‌رزايه‌كاني چياكاني زاگرۆس بۆ ميديا.
له‌و رۆژگاره‌دا سێ هێزي سه‌ره‌كي له‌ رۆژهه‌لَاتي هه‌رێمي رۆ ژهه‌لَاتي خواروو، الشرق الادني- ركابه‌ري يه‌كتريان ده‌كرد ئه‌وانيش: ئاشووري، ئۆرارتي، ميدي، له‌ ئه‌نجامي كێش ململانێي تێكۆشانێكي دوورودرێژ ميديه‌كان توانيان به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانيان سه‌ركه‌ون و يه‌كه‌م ئيمپراتۆريه‌ت له‌ جيهاني دامه‌زرێنن.
10- ول دابريل ديورانت ، قصة الحضارة ج3 ص173
– به‌درێژايي هه‌زاره‌ي دووه‌م ماده‌كان وه‌ك گرۆيه‌كي ئه‌تنيكي له‌ ناو چوون له‌و ده‌ورانه‌ به‌ – ماد و ماننا و ئۆرارتي ده‌گوترا : گوتي.
ئه‌و مادانه‌ له‌ به‌رزايه‌كاني زاگرۆس ره‌شمالَ نشين بوون، له‌ كۆتايي نيوه‌ي يه‌كه‌مي هه‌زاره‌ي يه‌كه‌مي به‌ر له‌ زاين توانيان ئاشوور نابووت بكه‌ن.
تا ريخ جيهاني لاروس كتاب يه‌كم و/ بۆ فارسي : امير جلال الدين اعلم
– ديوسي = دياكو- يه‌كه‌م پادشاي ميديه‌كان بوو پايته‌خته‌كه‌ي شاري – ئيلسباتانا- به‌ سيغه‌ي يۆناني (ئه‌كباتانه‌ ) به‌ يه‌ك گه‌يشتني رێگان- ملتقي الطرق – داده‌مه‌زرێنێ. ئه‌و هێزه‌ي له‌ عه‌داله‌تي خۆي وه‌رگرت : هيرۆدۆت كتاب الثالث
– تۆفيق وه‌هبي: الكرمانج- مجله‌ پرشنگ العدد 4/1972
– تا سه‌د ه‌ي شانزه‌ي زايني، په‌يڤي كرمانج له‌ هيچ لێد ه‌رێكي مێژووي تۆمار نه‌كراو ه‌، به‌لَام دكتۆر جمال نه‌به‌ز، پێي وايه‌ په‌يڤي كرمانج زۆر كۆنتره‌ له‌ په‌يڤي كورد.
– تيگرانوس tigranus. (140-55 پ.ز)
يه‌كه‌م پادشاي ئه‌رمينا، تيگراني مه‌زن. هاوپه‌يماني ميهردادي شه‌شه‌مي ئه‌شكاني، پادشاي مه‌مله‌كه‌تي (به‌نتيس – له‌ئاسياي بچوك ) د ه‌ستيان كرد به‌ له‌شكركێشي بۆ ناو ئاسياي بچووك، بۆ سه‌ر مه‌ماليكه‌كاني رۆماني له‌ رۆژهه‌لَات ئاسياي بچووك و سوريا و گرتني به‌تليمۆسيه‌ي ميسر، له‌ئاسيا.
شاري ميافارقيني- بونيادنا ناوي نا – تيگرانۆكيرتا- كردي به‌ پايته‌ختي خۆي. به‌لَام له‌ دواي له‌گه‌لَ ميهردات، كه‌وتنه‌ نێو جه‌نگێكي قورس له‌گه‌لَ رۆمانيه‌كان له‌ سالَي 69 پ.ز لۆكۆلۆس- فه‌رمانده‌ي سو پاي رۆماني گه‌يشته‌ ئاسياو هه‌ندێ مه‌ماليكي رۆماني گرتنه‌وه‌ و تيگراتي له‌ ميافارقين وه‌ده‌رنا.
دواي فه‌رمانده‌يه‌كي تري رۆماني- پۆمپي – پۆمپيوس. شوێني د ه‌گرێ ، ئاسياي بچووك و سوريا له‌ ده‌ست ئه‌شكاني و ئه‌رمه‌ني ده‌رهێنا، تيگران به‌ شكاوي گه‌رِايه‌وه‌ ئه‌رمينيا، نا چاركرا له‌ وێش باج و خه‌راج بداته‌ رۆمانيه‌كان.
– الاكراد في بلاد سوبارتو- دكتور جمال رشيد- ص126
– فلجيفسكي- الاكراد، تاريخ اثنوغرافي للشعب الكردي/ موسكو 1961
هيرۆدۆت- كتاب الثالث – ص93
– ڤلا ڤيوس ئاريانوس- له‌ كۆتايي سه‌ده‌ي يه‌كه‌مي زايني له‌ تيكۆميديا پايته‌ختي مه‌مله‌كه‌تي بثينيا، له‌ دايك بوو له‌ ئاسياي بچووك، دواي چووه‌ رۆما بوو به‌ هاولَاتي ر ۆماني له‌سه‌ر برِياري ئيمپرياتۆر – هيدريا – ، نووسينه‌كاني- فه‌لسه‌في و مێژوويين ، گرينگتريان- شالَاوه‌كاني ئه‌سكه‌نده‌ري مه‌كدۆني، باس له‌ ته‌واوي شه‌رِه‌كاني نێوان يۆنان و ئێران و رۆمان د ه‌كات.
* هيرۆد ۆت باس له‌ هه‌رێمێك د ه‌كات به‌ناوي (باختويخ) Pakhtuikh- كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو قه‌له‌مره‌وي ساترابي سێزده‌هه‌مي ئيمپرياتۆريه‌تي پێرسيا- دواي ده‌كه‌وێته‌ ساترابي ئه‌رمينيا- به‌لاي (نولدكه‌ وكيپرت) مه‌به‌ستي هيرۆدۆت هه‌رێمي (بوهتاني- جه‌زيره‌ي) ئێستايه‌ كه‌ ئێستاش هه‌ندێ خه‌لَك به‌ ( پاختۆ) ناوي ده‌به‌ن. دانيشتواني له‌ كورداني مه‌سيحي بوونه‌، ئه‌وانه‌ به‌ زماني سريان قسه‌يان ده‌كرد، له‌ (سه‌ده‌كاني په‌يدابووني مه‌سيحي) مه‌سعودي، الدمشقي و ماركۆ پۆلۆ — هه‌مان بۆ چوونيان هه‌يه‌، ئه‌و ته‌سميه‌ به‌ زۆر سيغه‌ گوتراوه‌، بۆتان- بوهتان. بۆختان- ياختويخ- له‌لاي شرف الدين به‌ (بختيه‌) هاتووه‌.
– بلۆتارخيۆس )Ploutararkhos 50 – 125ز) مێژوونووس و فه‌يله‌سوفي رۆماني كتێبه‌كه‌ي (السيرة المقارنة ) باسي ژيان و به‌سه‌رهاتي كه‌سايه‌تيه‌كاني يۆنان و رۆمان ده‌كات، له‌ ئاسياي بچووك و رۆما.
باهيدرا : يوسف الملطي (ابن العبدي الملطي) و (ابو الفرج غريغوريوس) بختيه‌، يا قوتي حموي، معجم بلدان= البختية، له‌ هه‌والَه‌كاني قه‌لَاي ئاتيل له‌ هه‌رێمي زوزان كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ قه‌لَاكاني كورد ه‌ به‌ختيه‌كان.
(له‌ چاخي ئيسلامي – بلاد بوهتان- جزيرة ابن العمر، شه‌ره‌فخاني به‌دليسي ره‌چه‌له‌كي كورد ده‌باته‌ سه‌ر دوو برا- بوخت و بيجان. كه‌ له‌ جه‌زيره‌ بۆتان ژياون.
هيرۆدۆت- كتاب الثالث – ص93 / مينورسكي الاكراد احفاد الميدين
ماركوبول البندقي ورحلته في القرن الثالث العشر.
– ميديا- دياكوتوف ل140
– ظهور الكرد في التاريخ/ دكتور جمال رشيد، ج3 ص677-678
* به‌ پێي سياغه‌ي ئه‌كه‌دي بۆ ته‌سميه‌ي سۆبارتۆ، سۆبارۆ، سۆبارتۆم، شوبارۆ، پاشگري سۆمه‌وي tum-tu- بۆ ناوه‌ جوگرافيه‌كان و تۆبۆگرافيه‌كان به‌كاردێ، بلاد سوبارتۆ- سوبيره‌- مێژووه‌كه‌ي ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ده‌وراني (لوكال- ئاني- مونرو) فه‌رمان ره‌واي شاري (ئاداب) له‌ چارێگي يه‌كه‌مي هه‌زاره‌ي سێيه‌مي به‌ر له‌زاين له‌گه‌لَ ته‌سميه‌ي سوبير ئه‌مانه‌ش تۆماركراون- ئيلام، ماراهشي، كوتيوم، سوير، ئامۆرۆ، سۆتيۆم.
كۆنترين سيغه‌ي ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ده‌وراني نارام سين. شوبارتيم، كه‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ د ه‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ باكوري، ولَاتي نێوان دوو رووبار- نهرايم-
– الاكراد في بلاد سوبارتۆ، دكتۆر جمال رشيد
– حامۆرابي له‌ سالَي سێيه‌مي فه‌رمانرِه‌وايي دا (1762 پ ز ) هێرشي كرده‌ سه‌ر سۆبارتۆ و گوتيوم، ئه‌و كات سوبارتۆ، زۆربه‌ي خاكي كوردستاني گه‌وره‌ي ده‌گرته‌وه‌ سوبارتۆ- كۆنترين ناوي كوردستانه‌ (گۆ ڤاري سوبارتۆ -ژمار ه‌ 1).
مه‌فهومي (چه‌مكي ) سوبارتۆ له‌لاي بابليه‌كان ته‌سميه‌كي جوگرافيه‌ به‌ واتا‌ي باكوري خاكي به‌رز ( ايلياتم ) (فينكلستاي

سه‌ر چاوه‌كان :
1 – ظهور الكرد في التاريخ/ دكتور جمال رشيد، ج3
2 – ماركوبول البندقي ورحلته في القرن الثالث العشر.
3 – ميديا-ئي-م- دياكۆنۆڤ/ و/برهان قانع
4 – تۆفيق وه‌هبي: الكرمانج- مجلة‌ پرشنگ العدد 4/1972
5 – مينورسكي الاكراد احفاد الميدين
6 – ول دابريل ديورانت ، قصةالحضارة ج3
7 – الاكراد في بلاد سوبارتو- دكتور جمال رشيد- ص126
8 – تاريخ جيهاني لاروس كتاب يه‌كم و/ بۆ فارسي امير جلال الدين اعلم
9 – قورئاني پير ۆز- وه‌رگێرِاني هه‌ ژار موكرياني
10 – كوردو مێژوو، دكتۆر عه‌لي ته‌ته‌ر
11 – – ميراث باستاني ايران- ريجارد-ن-فراي، و. فارسي: سعود رجب تيا ل123
12 – – فريدريك ئينجلس: اصل العائله‌ والملكيه‌ الخاصه‌ والدوله‌ /ت/ الياس شاهين
13 – ارنست هرزفلد : تاريخ باستاني ايران برپايه‌ باستانشناسي – ت : علي اصغر حكمت – گهران .
14 – ارتور كريستن سن : ايران در زمان ساسانيان – رشيد ياسمي
15 – اوژن پيتار: نژادها و تاريخ پاريس 1924 ر- ص 385
يوسف بردۆستي پيرمام حوزه‌يراني 2018

About دیدار عثمان

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …