Home / بەشی مێژووی كورد / خۆپیشاندانەكانی ئێران لەروانگەی موفتی زادەوە ” رۆحت شاد محمد رەزا شا”

خۆپیشاندانەكانی ئێران لەروانگەی موفتی زادەوە ” رۆحت شاد محمد رەزا شا”

خۆپیشاندانەكانی ئێران لەروانگەی موفتی زادەوە
” رۆحت شاد محمد رەزا شا”

FB_IMG_1514739636344

ڕەزوان زەڵمی
.
كاك ئیبراهیم مەردۆخی وەك یەكێك لە هاوەڵە نزیكەكانی كاك ئەحمەدی موفتی زادە، ساڵی 2011 لەمەریوان لەماڵی بەرێزیان، بۆی باسكردم: كۆتایی حەفتاكان واتە دوای شۆرشی گەلانی ئێران ساڵی 1979، كاك ئەحمەد زۆر هەوڵی دەدا بەدیالۆگ لەگەڵ خومەینی رێك بكەوێت و كورد وەك یەكێك لەگەلە نەبەزو راپەریوەكان دژ بە سەڵتەنەتی محمد رەزا شای ئێران، حەقی خۆی لە حكومەتی نوێی ئێران وەربگرێت، مەردۆخی دەیگووت: خومەینی زۆر توند بوو زۆر ئینكار بوو، ئەوەی كاك ئەحمەد دەیویست ئەم رەدی دەكردەوە، تا وای لێهات كۆتا دانیشتنی لەگەڵ سەرانی ئێران كە خودی خومەینی و رەفسەنجانی و چەندین رابەری شیعی و سیاسی ئێرانی لە دانیشتنەكەدا بوون. كاك ئەحمەد زۆر تورە بوو هەستایە سەرپێ و بەدەنگی بەرز هاواری كرد بەسەر خومەینیداو بەفارسی پێی گووت: دەست و قەڵەمت بشكێت وا چ دەستوورێك ( قانون اساسی)ت بۆ ئێران نوسیوەتەوە كە ناحەقی بەرامبەر زۆرێك لەنەتەوەكانی ئێران و بەتایبەت گەلی مەزڵومی كورد تێدایە. و هەندێ سەرچاوەی دیكەش دەڵێن گوایا كاك ئەحمەد پێی گووتووە دڵنیابە رۆژێك ئەو گەلانە چۆن رەزا شایان لەناو برد تۆش و دارودەستەكەت لەناو دەبەن بەڵام درەنگ وزوو كەوتووە.

كاك ئەحمەدی موفتی زادە لەچەندین شوێنی دیكەدا لەگەڵ شەهید كاك ناسری سوبحانیدا رەخنەی توندیان لە سەرانی شیعەی ئێران گرتووە كە ئەو قانون ئەساسییەی كە لەبری دەستوورە نوسراوەتەوە بۆ گەلانی ئێران ناحەقی زۆری تێدایەو تەنها مافی یەك گەل و زمان و مەزهەبی پاراستووە وە هەروەها بەزۆرو بەتۆبزیش دەسەڵاتی خۆی بەسەر هاوڵاتیاندا سەپاندووە، ئەمەش وایكردووە رۆژێك بێت ئەم دەسەڵاتە هەرەس بهێنێت و هاوڵاتیان چی دی لە دەسەڵات نەترسن و بەدەنگی بەرز داوای مافە سیاسی و ئابووری و نەتەوەییەكانیان بكەن.
ئەمەیە وایكردووە هاوڵاتییەكی ئێرانی لەناچاریدا ئەمڕۆ بێتە سەرجادەو خیابانەكان و پر بەگەروو دروود بنێرێتەوە بۆ محمد رەزاشایەك كە بەدەستەكانی خۆیان لەناویان برد و بڵێن : رۆحت شاد محمد رەزا شا.

….

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …