Home / بەشی مێژووی كورد / کۆنگرەی ئاشتی پاریس

کۆنگرەی ئاشتی پاریس

كاژین جه‌بار

لەنێوان ساڵەكانی ١٩١٩ — ١٩٢٠ ئەم کۆنگرەیە دوای کۆتایی ھاتن بە جەنگی یەکەمی جیھانی لە پاریس پایتەختی فەرەنسا لە (٦ی شوباتی ١٩١٩ز) بەسترا ، ئامانجیش لە بەستنی ئەم کۆنگرەیە چەسپاندنی ئاشتی بوو لەجیهان هەروەها ئاوردانەوە بوو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتە تێکشکاوەکانی جەنگ لەو کۆنگرەیەشدا نوێنەری زۆربەی وڵاتانی جیھان و گەلانی بەش خوراو بەشداریان کرد و گەلی کوردیش بۆ ئەو کۆنگرەیە جەنراڵ شەریف پاشا بوە نوێنەری کە راپۆرتێکی پێشکەش بە کۆنگرە کرد ھەروەھا لە ٦ی شوباتی ١٩١٩ز چاوی بە سەرۆکی کۆنگرە کلیمانسۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا کەوت و لەسەر مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد بیرو رای ئاڵوگۆڕ کرد، بەڵام کۆنگرەکە بە ھیچ شێوازێک ئاوڕی لە مافی گەلی کورد نەدایەوە لە کاتێکدا مافی گەلانی وەک (ئەرمەن و عەرەب) لەبەر چاو گیرا، چونکە کورد لە جەنگەکەدا لە بەرەی دەوڵەتانی ناوەند بوو جگە لەوەش دەسەڵاتدارانی ئینگلیز و فەڕەنسا لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەناوچەکەدا دانیان بە مافە ڕەواکانی کورد دانەدەنا ، هۆکاری بەستنی ئەم کۆنگرەیش خۆی دەبینێتەوە لەچەند خاڵێکی سەرەکی گرنگترینیان یەکەم یەکلاکردنەوای چارەنووسی زەویە داگیرکراوەکان بوو کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی دابوو دواتر بەڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی جارەنووسی ئەو ناوچانە دیاری نەکرابوو دووەم دانانی نەخشەیەکی نوێ بوو بۆ ئەوروپا ،چونکە هەریەکە لەدەوڵەتە زلهێزەکان کە لەجەنگی جیهانی بەشداریان کرد ئەیان ویست پێگەی خۆیان لەناوچەکانی ڕۆژهەڵات بەتایبەت ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی بکەنەوە بۆیە ئەمە دانانی نەخشەیەکی نوێ بوو بۆ وڵاتە زلهێزەکان لە ڕۆژهەڵات خاڵی سێیەم پێدانی مافی کەمە نەتەوەکان ، شایەنی باسە هەرچەندە کورد بە نوێنارایەتی شریف پاشا بەشداری کرد و ویستی وەک یەکێک لە نەتەوە ژێر دەستەکانی عوسمانی داوای مافی ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆی بکات یەکێک لە هاندەرەکانیش بڵاو بوونەوەی چواردە بەندەکەی وێڵ سۆنی سەرۆکی ئەمریکا بوو کە باسی لە سەربەخۆی کەمە نەتەوەکان دەکرد بەڵام ئەمە بۆ کورد وەک نەتەوەکانی تر نەچووە سەر و ئەگەرچی جەنەڕاڵ شەریف پاشا چەندین یاداشتی پێشکەش بە کۆمەڵەی گەڵان کرد لەساڵی 1919 ز بەڵام بێ ئەنجام بوو چونکە هەریەکە لە دەسەڵاتدارانی ئینگلیز و فەڕەنسا ئامادە نەبوون لەپێناو دۆزی کورد ساژش بکەن و ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیان پێ بدەن

سەرچاوەكان:

١-کورد وکوردستان لە کۆمەڵە وتارێکی مێژوویدا
نوسینی د.ئەحمەد عوسمان ئەبوو بەکر
و.ئازاد عوبێد

چاپی یەکەم لا ٢٥_٢٧

٢ئەحمەد باوەر ،چەند لاپەرەیەک لە مێژووی هاوچەرخی کورد، یەکەم ، سلێمانی ،لا ٣١٣٤

٣_مێژووی ئێران وتورکیا
د.حەمید عەزیز
و. بەهادین جەلال
چاپی یەکەم هەولێر ،لا ٢١٠-٢١١

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …