Home / بەشی مێژووی كورد / شێخەڵڵای هەولێر و ڕاستکردنەوەیەك

شێخەڵڵای هەولێر و ڕاستکردنەوەیەك

شێخەڵڵای هەولێر و ڕاستکردنەوەیەك

received_696607527211014

نوسینی:چۆلی فایەق

ناوی باژێرێکی شەعبیی هەولێرە، کەوتووەتە نێو چەقی شارەوە. ڕەگوڕیشەی ناوەکەی بۆ مەزارێک دەگەڕێتەوە کە دەرگەکەی ڕووەو کۆڵانی حەریقی خانەقا و “باغی شار”ی جاران، هەڵکەوتووە. وشەکە لە (عەبدوڵڵا)ەوە سواوەتەوە، خۆی شێخ عەبدوڵڵا بووە، کوردانی زۆر نێوچەی کوردستان، کاتێ پێشناوێک دەکەوێتە تەک ناوی “عەبدوڵڵا”ەوە، ئەوا هەر چوار پیتی (ع، ه، ب، د) قووت دەدەن و لەسەر زار گۆی ناکەن. میناک: [شێخ عەبدوڵڵا دەکەن بە شێخەوڵڵا. کاک عەبدوڵڵا دەکەن بە کاکەوڵڵا.] بەڵام لەم ناوەدا دیارە قەدیمیانی هەولێرێ پیتی “واو”یشیان فت کردووە و لەجیاتی “شێخەوڵڵا” بە “شێخەڵا” گۆیان کردووە و دواجاریش هەر بە ئەم شێوە سواوەییەوە لە زەینی ڕەشۆک چەقیوە و باژێرەکەی پێ ناودێر کراوە. ئەمە بنجوبناوانی ناوەکەیە، هیچ پێوەستی بە ناوی خودا و هیچ پێوەندییەکی بە کوفر و بێڕێزییەوە نییە، وەکوو ئەوەی کەسانێک بانگەشەی ئەوە دەکەن گوتنی ئەم ناوە شیرکە و دەڵێن: “وشەی شێخەڵڵا کوفرە، چونکە الله شێخ نییە و ناشبێت بە ئەڵڵا بگوترێت شێخ” هەی لە بێخەبەران کەشکەک سەڵاوات! هەر مابوو بەم بەرەواژ تێگەیشتنەوەیانەوە ترادسیۆنی و توڕاسی شار بسڕنەوە و بشێوێنن.

شێخ  (عبدالله قطب المدار القادري) سۆفیەكی زاهید و زانایەكی دینی بەرچاو بووە، یەکێک لەو کەسە بەراییانە بووە کە “تەریقەتی قادری” لەم شارەدا بڵاوكردووەتەوە. هەر لە شاری هەولێر لەدایك بووە، بەڵام مێژووی لەدایكبوونی لە هیچ سەرچاوەیەكی میژوویی باوەڕپێکراودا نەنوسراوەتەوە، چشتێکی ئەوتۆشمان لەبارەی ماڵومنداڵ و خانەوادەکەی بەردەست نییە. هەرچی ڕێکەوتی کۆچی دواییەتی، ئەمیان دیارە، وەلێ بە ڕاجودایی لێکۆڵەڕانەوە. (زبێر بیلال ئیسماعیل)ی مێژوونووس لە کتێبە نرخدارەکەی (شیخی چۆلی) دەڵێت: “شێخ عبداللە كە بە شێخەڵڵا ناووبانگی دەركردووە، زانایەكی صۆفی بووە، لە لای خەلكی هەولێر بە شێخەڵڵای قوتبوئەلمەدار ناسراوە. ساڵی 999 كـۆ/1590-1591ز كۆچی دوایی كردووە. مەرقەدەكەی مەزارگەیەكی بەناوبانگە لە هەولێر، لە تەنیشتیشی مزگەوتێك هەیە بە ناوی” بەڵام بەهەشتی (د. عەبدوڵڵا حەداد)ی هەولێری، لە کتێبی (گەشتێک لە قەڵای هەولێرەوە بۆ سۆربۆنی فەرەنسا) لەسەر ڕێکەوتی مردنی شێخەڵڵاوە، بۆچوونێکی دیکەی هەیە و لای وایە ساڵی ۱٨۳۱ز وەفاتی کردووە.

هەڵبەتە ناوی ئەم باژێرە لە چەندان تێکستی شیعری و لە پێداژۆی ئەدەبیاتی گێرانەوە و فۆلکلۆردا ناوی هێنراوە.

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …