Home / بەشی مێژووی كورد / سەرکردە لەنێوان کتێب و دەفتەردا…

سەرکردە لەنێوان کتێب و دەفتەردا…

سەرکردە لەنێوان کتێب و دەفتەردا…

 

محمد تۆفیق

ئافەرم سەرکردە، بەگشتی ئەوەی لەتۆ نزیک بوو نان بڕاو تێ هەڵدراو ، هەژارو سته ملێکرابوو، ڕۆژانە سوکایەتیان پێ دەکرا و سزا مادی دەروونی و ئیداری دەدران، وەلێ ئاسودە بوون، لەسەر ڕێگایەک بوون بۆچەسپاندنی دادوەری کۆمەڵایەتی دژی ستەمو پانخوازی.

 

شێوەنی خەڵکی لەدڵەوە بۆتۆ هەڵ دەقوڵێت نەلەترسدایە، نەبۆترسی نان بڕینەیەتی!

دەمێکە نان و قوتیان بڕاوە، وەلێ ویژدانیان زیندووە!

 

یەکەمجارە لە ڕۆژهەڵاتدا لەمردنی سەرکردەیەکدا خەڵکی نیگەران بێت،لەدڵەوە ماتەم بگێڕن ،نەوەکو بەبۆنەی نەمانی سەرکردەیەکیانەوەشایی گێڕبن،، وەک چۆن زۆر لە”سەرکردەکان” بەزیندوی ئیرەیان پـــێ دەبردی.

ئێستا لەپاش مردنت و پەرۆشی خەڵکی بۆ کۆچکردنت نیگەرانی کردوون…!

ڕەنگە ئەوبەناو” سەرکردان”ە ڕووی مردنیان نەبێت، ئەگینا دەمێکە دەمردن،بۆ مردن  جگە لەلایەنی خودایی لایەنی دوونیاشی،مردن ڕوویەکی تایبەتی پێویستە کەم نین ئەوانەی دەمێکە ڕووی مردنیان لەدەست داوە!

 

ئەوەی مایایە شانازیــە بۆتۆ وگەلی  کورد مێژوە پڕە لەسەروەریەکەتە ، ڕێگاو کتێبەکانتاتە ،بەڕوو سوری بۆ هەتا هەتایە، مێژوو مرۆفایەتی شانازیت  پێوە دەکات.

 

ستەم لەم پیاوە گەورەیە مەکەن،  بەتەنها موڵکی گۆڕان نەبوو، بەڵکو هیوای نەتەوەیەکی بەش مەینەت بوو ، سوپاس خودایە ماڵت ئاوابێت ، هەرئەوەندە دەرفەت پێ بەخشی.

 

ئەوەی زیاتر ڕووسوورتری کردوویت، ئەوانەی دژایەتی تۆیان دەکرد کێ بوون؟ جگە لە داگیرکارانی کوردستان، تاڵانچیەکانی سامانی ووڵات..!

ئەمانە دوو ڕووی یەک دراون، دژایەتیەکردنی ئەوان نەبوایە، هێندە خۆشەویست وگەورە نەدەبویت!

تۆ خاوەن مێژوویەکی پڕ لەشانازی  و دەیان کتێب لەمێژووی نەتەوەیەکی ستەم لێکراویت،  ئەوانیش خاوەن هەزاران دەفتەر دۆلاری خەڵکی دووجار ستەم لێکراو …!

 

ئەوان هەرچیان دەست بەسەراگرتوەبۆ سپی کردنەوەی ڕوی خۆیان هەرچیان هەیە،  لەدەفتەرە دۆلارو زەوی داگیرکراو،  بیبەخشن لەدادگای مێژوو قوتاریان نابێت، ناویان بەڕەشیەتی لەپەڕەکانی مێژوودا تۆمار دەکرێت!

 

ئێستا ئەرکی شوێن کەوتوانی ڕێبازەکەی چاندنی تۆوی گوڵی جوان  و گوڵ چنیە لەڕێگاکەدا،نەک شین  ماتەم گێڕان.

لەبەرهەمەکانی نەوشیروان مستەفا

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە کەناری دانوبەوە بۆ خای ناوزەنگ، دوخی سیاسی لە کوردستانی عێراق لە سالی ١٩٧٥ تاکو ١٩٧٩، (کوردستان ـ زەرگەتە: ١٩٩٧)

پەنجەکان یەکتری دەشکێنن، دوخی سیاسی لە کوردستانی عێراق لە سالی ١٩٧٩ تاکو ١٩٨٣، (کوردستان ـ زەرگەتە: ١٩٩٧)

خولانەوە لە بازنە دا، دوخی سیاسی لە کوردستانی عێراق لە سالی ١٩٨٤ تاکو ١٩٨٨، (کوردستان: ١٩٩٩)

کورد و عەجەم، (کوردستان ـ زەرگەتە: ١٩٩٢)

حکومەتی کوردستان: کورد لە گەمەی سوڤیەت دا، (کوردستان: ١٩٩٣)

میرایەتی بابان لە نێوان بەرداشی ڕوم و عەجەم دا، (کوردستان: ١٩٩٨)

کوردستانی عێراق: سەردەمی قەلەم و موراجەعات، ١٩٢٨ـ١٩٣١(کوردستان ـ زەرگەتە: ٢٠٠٠)

ژیان، بەتەمەنترین روژنامەی کوردی ١٩٢٦ـ ١٩٣٨ (کوردستان ـ زەرگەتە ٢٠٠٢)

ژیان، چەند لاپەرەیەک لە مێژووی روژنامەوانیی کوردی ١٩٣٨ـ ١٩٥٨ (کوردستان ـ زەرگەتە: ٢٠٠٤)

کارەساتی ھەکاری، (کوردستان ـ زەرگەتە: ١٩٨١)

کێشەی پارتی و یەکێتی، (کوردستان ـ زەرگەتە: ١٩٩٥)

ئێمە و ئەوان، (کوردستان ـ زەرگەتە: ٢٠٠٩)

بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین، (چوار بەرگ)

ئەدەب و تاریخی کوردی، (کوردستان ـ زەرگەتە: ٢٠١٢)

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …