Home / بەشی مێژووی كورد / گەلی مننا بەشی یەکەم

گەلی مننا بەشی یەکەم

گەلی مننا بەشی یەکەم

ran-zadok

نووسینی: ڕان زادۆک*

لە ئینگلیزییەوە: نەبەز هێمن

تێبینیی وەرگێڕ: تەواوی بۆچوون و ناوەڕۆکی ئەم دەقە گوزارە لە ڕوانینی نووسەر خۆی دەکات، ئەگەر لە هەندێک شوێن ناکۆکی یان جیاوازییەک دەبینرێت لەبەرەوەیە کە ئێستاشی لەگەڵدا بێت دیاریکردن و دەستنیشانکردنی جوگرافیای مێژووی وڵاتی “ماننا”، لەبەر هۆکاری جۆراوجۆر، لە ئاڵۆزکاوی و گیروگرفتی تایبەت بە خۆی ڕزگاری نەبووە. یەک لەو گرفتانە، نەبوونی کۆڵێنکاریی (حفاری) زانستی و کارکردن لە سەر گرد و شوێنەوارە “ماننا”ییەکان، کە ئەمیش خۆی بۆ سیاستە ڕەگەزپەرەستانەکەی سیستمی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەگەڕێتەوە. (بە زمانی ئاشووری نوێ”ماننایۆ”)  بە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی گۆلی “ورمێ” دەوترێ کە دەبێتە دەور و بەری شاری “سەقز”ی ئێستە. “ماننا” (بە زمانی ئاشووری- نوێ،”ماننایۆ”، لە کتێب گەلی تەورات و ئینجیل بە ناوی میننی، لە “ڤولگاتا” مێننی، سی، ئێف.پۆستگەیت،١٩٨٧-٩٠،ڵاپەرەی ٣٤٠ ئا)دا هاتووە. ناوەکە ئاماژە بۆ بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی گۆلی “ورمێ” و شاری “سەقز”ی ئێستا دەکات. بە گشتی ئێمە دەزانین، کە “ماننا”کان، بە درێژایی نیوەی یەکەمی هەزارەی حەوتەمی پێش زایین، دەسەڵاتییان بە سەر ناوچەکانی دەوروبەری خۆیاندا هەبووە. سەردەمانێک کە  وڵاتی “ماننا”، لەوپەڕی پەرەسەندنی سنوورەکانی خۆیدا بوو، سنووری جوگرافییەکەی گەیشتۆتە “زاموا”. لەوانەیە کەسێک لە نێوان”ماننا”ی پێشنیارکراو  و “ماننا”ی مەزن جیاوازی دانێت. ناوچەکانی دەور و بەری “زیکرتۆ” و “ئاندیا” باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی”ماننا”ی پێشنیارکراو بوون و ئەمانیش خۆیان بەشێک لە “ماننا”ی مەزنیان پێکدێنا، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەمانە سەربەخۆ بوون( بڕواننە “ڤێرا چەمەزە،١٩٩٤، ڵاپەڕەکانی ١١٥ بەم لاوە، ئێف.، هەروەها سی ئێف. فۆخۆس، ١٩٩٤، ڵاپەڕەکانی ٧ بەولاوە ئێف ئێف). دراوسێکانی “ماننا”ی مەزن لە باکوور و باکووری ڕۆژئاواوە  بریتی بوون لە “ئۆڕارتی” و “سەکایی”یەکان( لە نیوەی یەکەمی سەدەی حەوتەمی پێش زایین، بڕواننە “ئێڤانتچیک”، ١٩٩٣، پاسیم). لە باشووری “ئاڵابریا”دەوڵەتێکی (حائل) لە نێوان پارێزگای ئاشووری”پارسوئا” و “ماننا” سەری هەڵدا کە بۆ ماوەیێکی کاتی لە ژێڕ دەسەڵاتی “ماننا”دا بوو. لە باشووری ڕۆژئاواییش سنوورەکە دەگەیشتە “کارەلا” و پارێزگای ئاشووری”زاموا”. لە ڕاستیدا ئەوە جێی شک و گومانە ئاخۆ “تائورلا” و “دالایا”ش  سەر بە “ماننا” بوون(سی ئێف.دیاکۆنۆف، ١٩٥، ڵاپەڕەی ٧٢ ئێف.)  جار نا جارێ، هەردوو ئیمپەڕاتۆری ئۆڕارتۆ و ئاشوور دەستیان بە سەرناوچە جیاجیاکانی “ماننا”ی مەزن دادەگرت و دەستیان لە کار وباری سیاسی ئەو وڵاتە وەردەدا. یەکەم هێرش و تاڵانەکانی ئاشوور بۆ سەر “ماننا” لە نێوان ساڵەکانی ٨٤٣ و ٨٢٧ی پێش زایین ڕوویداوە. لە ساڵی  ٨١٧ ی.کا،  پێش زایین(دواترینیان)، “پەدیرا” پێتەختی “ئالابریا” کە وەک ڕۆژهەڵات ترین  شوێنی  ئیمپەڕاتۆڕی ئاشووری   باسکراوە (گرایسۆن،١٩٩٦ ڵاپەڕەی١٨٤: شەمشی- ئەدادی پێنجەم، ئا، . ، ١٠٣. ١، ئای.٧).  بە دوای ئەمە دا حاکمی ئۆڕارتۆیی “ئیشپۆینی”(سی.٨١٠-٨٣٠ پێش زایین)، “مێنۆئا” ( کا. ٨١٠- ٧٨٥ی پێش زایین) و “ئارگیشتی” یەکەم (کا. ٧٨٥-٧٦٥) هەندێک هێرشیان دژ بە “ماننا” و ناوچەکانی دەور و پشت تاکوو دوورایی “پارسوئا” بەڕێوە برد. ئەوان بە درێژایی قۆناغێک لە لاوازی ئاشوورییەکان ئەو هێرشانەیان بەڕێوە برد تەنیا ئەو کاتە کۆتایی بەم هێرشانە هات کە “تیگلەت پیلسەر”ی سێهەم پارێزگای ئاشووری “پارسۆئا”ی لە ساڵی ٧٤٤ی پێش زایین دامەزراند. حاکمی ماننایی “ئیرانزۆ” بوو بە دۆست و هاوپەیمانی ئاشوور. هاوکات سارگۆن هێرشەکانی دژ بە ئۆڕارتۆ و هاوپەیمانەکانی  لە “ماننا”ی مەزن بەڕێوە برد. لە سەردەمی “سەنخەریب” و “ئەسەرحەدون”، “ماننا” وەک پاشایەتییەکی سەربەخۆ مایەوە و نەخرایە سەر ئیمپەڕاتۆری ئاشوورییەکان. “ئاشووربانیپاڵ” سەر لە نوێ دەستی بە سەر ناوچەکانی “زاموا” دا گرتەوە کە لە لایەن”ماننا”ییەکانەوە داگیرکرابوو. “ماننا”ی پێشنیارکراو ئەو شوێنانەی دەگرتەوە:  ١. “ئیزیرتۆ” (زیرتە) پێتەختی هەمیشەیی “ماننا”  کە شوێنێکی نەناسراوە( بڕواننە لێڤین، ١٩٧٦ هەتا ١٩٨٠، ڵاپەڕەی ٢٢٦ بی). دیاریکردن و ناسینەوەی لە ڕووی وشەی “زەئتر”، شوێنی خوای “هاڵدی” لە سەدەی هەشتەمی بەر لە زایین بە پێی بەردنووسە ئارامییەکەی بۆکان( لە هەرێمی “ماننا” ، سی ئێف. لۆمەیر، ١٩٩٨، ڵاپەڕەکانی ١٦ ئێف، بەولاوە، ژمارە پێنج) ، بەس گومانە و ناکرێ زۆر پشتی پێ ببەسترێ( بڕواننە “ئیفئەل،١٩٩٩، ڵاپەڕەکانی ١١٩ ئێف.)   سەلڤینی(١٩٨٢، ڵاپەڕەکانی ٣٨٦ ئێف.) ئاماژە بەوە دەکات کە ناوچەی ئەسڵی  ئایینی “هاڵدی”( بە زمانی ئاشووری نوێ”هاڵدیا”، هاوسەری باگبارتۆ، بڕواننە “شمیت”، ١٩٨٠، ڵاپەڕەی ١٩١) موساسیر بوو کە زۆر لە ناوچەی بۆکان دوور نییە، و دەور و بەرەکەی ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاشووری ڕاستەقینەی دەگرتە خۆ. ڕەنگە نووسراوە دۆزراوەکەی بۆکان تاکە شتی دۆزراوە نەبێت: بە سرنجدان بە بوونی نووسراوەی ئارامی لە وڵاتی “ماننا” ڕەنگە بتوانین ئاوا بڵێین کە “ئەسەرحەدون” بەو نووسراوە ئارامییە گەرەکی بووبێ پەیامێک بگەیەنێتە دەست پاشایەتی وڵاتی “ماننا”(سی ئێف. ستار، ١٩٩٠، ڵاپەڕەی ٥٨، ئار.،  دێڕی ١٠). ٢.”زیبییا” (ئیزیبیا، “فۆخۆس” ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٤٢٩)  کە تەک “زێوە”ی ئەوڕۆیی دەناسڕێتەوە(بڕواننە “گۆدار”، ١٩٥٠، ڵاپەڕەی ٥). ئەو شتەی بە ناوی فەرهەنگی ماتریاڵی “ماننا” ناسراوە لە بنەڕەتدا پشت دەبەستێ بە دۆزراوەکانی “زێوە” و “حەسەنلوو”( بڕواننە قەشقایی، ١٩٧٧، ڵاپەڕەکانی ٤٤ئێف ئێف بەولاوە، بەو تێبینی یە کە شوێنەکەی تر لە “ماننا” هەڵکەوتووە  یان ئەوەی کە زۆر  لە”ماننا” نزیکە). شارەکەی تری ناوەندی “ماننا” ٣. “ئارمیتا”(فۆخۆس،١٩٩٤، ڵاپەڕەکانی ٤٢٤، ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٤٢٤، “بۆرگێر”، ١٩٩٦،ڵاپەڕەی٣٤). ٤. “سەنها” و ٥. “ئولوشیا” (لوشیا، “لەنفرانچی” و “پارپۆلا”، ١٩٩٠، ژمارە ٢١٧، ٥ئێف،”میلارد”،١٩٩٤، ڵاپەڕەکانی،٣٤، ئێف، بەولاوە.) ڕەنگە لەباشووری ڕۆژئاوای “ماننا”  نزیک سنووری زاموا هەڵکەوتبێت. ٧.”ئارسیانیش” ( لە نێوان”ئازاکایانا” و “هارسی” ؟) ، ٩. “ئێریستیانا”، ١٠. “بیروئا”( بڕواننە “زادۆک”، ٢٠٠٢، ڵاپەڕەی ٨٩.٨.٨، ٤)، و ١١.”گوسینێ” دەبێ لە باشووری ڕۆژئاوایی “ماننا” نزیک سنووری ئوستانی ئاشووری بە شوێنی بگەڕێین. ئەوانە دواتر ئاماژەیان پێکراوە. ٦. “ئەترانا” یان تێرانا”( سی ئێف. پارپۆلا، ١٩٧٠، ڵاپەڕەکانی ٥٥ بەولاوە ئێف.) ، کە ڕەنگە لە بەشی باشووری  “ماننا”ی مەزن هەڵکەوتبن ڕێک وەک ئەو شوێنانەی خوارەوە (٦-١٦ کە تۆمار کراون لە “پی یێپکۆرن، ١٩٣٣، پریسیم بی، سێهەم، ڵاپەڕەکانی ٤٥، سی ئێف. بۆرگێر، ١٩٩٦، ڵاپەڕەکانی ٣٤ ئێف.) لە زەمەنی ئاشوور بانیپاڵەوە: ١٢. “پوسوتو”، کە سەر بە “ماننا” بووە لە ناوەڕاستی سەدەی حەوتەمی پێش زایین،  تەک ئەو شوێنەی خوارەوە دێت. ١٣. “ئاشدیاش”  کە دواتر لەگەڵ ئەو شوێنانەی خوارەوە دێت .١٤. ئوریکامون، ١٥. “ئوپیش” ( یان “ئەرپیش)، ١٦. “سیهووا”، و ١٧. “نازینیری”. شاری پاشایەتی، ١٨. “شیمێری”(-) “هەدیری”  کە بە دڵنیایی یەوە لە وڵاتی “ماننا” هەڵکەوتووە(بڕواننە “دیاکۆنۆف” و “قەشقایی”، ١٩٧٩، ڵاپەڕەکانی ٢٥، و ٨١). ١٩. “ئووی هیکا” کە ناوە بە ناوە سەر  بە وڵاتی “پوسوتو” بووە. ئەو شوێنانەی خوارەوە دەشێ لە باکووری ڕۆژئاوایی “ماننا” نزیک سنوورەکانی وڵاتی “ئۆڕارتۆ” دەستنیشان بکەین یان بە دوایاندا  بگەڕێین( بڕواننە “فۆخۆس”، ١٩٩٤، ئێس ، ڤ، ڤ.): ١. “سوککیا”. ٢. “بەلا”. ٣.  “ئەبی تیکنا”. ٤. پاپپا، لە تەنیشت یەکن تەک ٥. “لالوکنو”، هەر دووکیان سنوورەکەیان دەگاتە “کاکمێ”. ٦.”ماللاو” ناوی چیایێک بوو لە نێوان “ماننا” و “ئۆڕارتۆ”  تەک  قەڵای ٧. “ئوشکایا” (تۆرۆ- دانژێن، ١٩١٢، ڵاپەڕەکانی ١٦٧، ١٧٢، ئۆڕارت. ئەشکایای، “دیاکۆنۆف”و “قەشقایی”، ١٩٧٩، ڵاپەڕەکانی ١٣ بەولاوە ئێف.) نیزیک دەروازەی  “زارەندا”، ٩. “دەربانێ(دیاکۆنۆف و قەشقایی، ١٩٧٩، ڵاپەڕەکانی ٢٥ بەولاوە). ١٠. “سوبی” کە لە لایەن ئۆڕارتییەکانەوە ناوی “ماننایۆ” (“ماننا”) ی لە سەرنرا(تۆرۆ- دانژێن،١٩١٢ڵاپەڕەکانی ١٦٩ تا ١٧٢).  ناوچەکانی خوارەوە کە بە ژمارەوە دوای ئەو چەند دێڕە دێن(٦، ٤-١) و سایتە شوێنەوارییەکان (٩-٧، ٥) بە ئەگەری زۆرەوە لە باشووری زرێچەی “ورمێ” هەڵکەوتوون، هەر چەندە ناکرێت بە تەواوی لەوناوانەش دڵنیا بین کە لە بەردنووسەکانی ئۆڕارتۆیی دا تۆمارکراون و هاتوون و ( ژمارەکانی ناو کەوانەکان  دەگەڕێنەوە بۆ دیاکۆنۆف و قەشقایی، ١٩٧٩، ٧-٣ و ٩-٨ ، لە ژێڕەوە ئاماژە بۆ هەر ئەو سەرچاوەیە دەکەن)، سەر بە بەشی ڕۆژئاوایی “ماننا”ن. ناوە بە ناوە ڕەنگە ئەوانە لەو هەرێمە هەڵکەوتبن کە سەر بە حکومەتی “”کیلزانو (یان گیلزانو) یە: ١. “ئالاتێ” ، ناوچەیێکی شاخاوی(٥)، ٢. “ئارتامو”- {…..} (١٢)، ٣. “ئورییا” (٩٥)، ٤.”تێر{ت} و؟ بی” (٨٧)، ٥. “ئوبارو گیلدو” (٩٢، ئەو ناوە جێگەی شک و گومانە کە سەر بە حکومتی”گیلزانو” بێت. ٦. ک{ و} لل{ و}-{….}- “روپیڕا” (١١٦)،   ٧. “ئێرکیۆنێ” (٣٢)، ٨. “مێناپشو”( نی، ٥٦) و ٩. “دوکامە” (٢٧). “میسی”، کە ڕۆژهەڵات ترین نوختەی “ماننا” بوو (بڕواننە “فۆخۆس”، ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٤٥١)، ناتوانێ شوێنی “مەشتا”ی ئۆڕارتۆیی بێت.  دواتر بە ڕاڕایی و  شک و گومانەوە  تەک “تاش تەپە”ی ئەوڕۆ بەراورد کراوە(دیاکۆنۆف و قەشقایی، ١٩٧٩، ڵاپەڕەی ٥٧، دیاکۆنۆف، ١٩٨٥، ڵاپەڕەی ٦٩، سی ئێف. هێرزفێڵد، ١٩٣٨، ڵاپەڕەکانی١٦ بەولاوە، ئێف: نزیک تاش تەپە) یان حەسەنلوو(سەلڤینی، ١٩٨٢، ڵاپەڕەکانی ٣٩٠ بەولاوە، ئێف. ، ١٩٨٣، ڵاپەڕەکانی ٢٢٥ ئێف. ، داواکردنی “مەشتا/ حەسەنلوو کە بەشێک بوو لە ئۆڕارت. “پارسوئا”، ئای. ئێ.، پارسوئا، نەک “ماننا”). تاش تەپە و حەسەنلوو هەردوکیان  لە بەشی ڕۆژئاوای “ماننا” هەڵکەوتوون، ئەگە نەکەوتبنە ڕۆژئاوای سنوورەکانی “ماننا”. قەڵای “پەسوێ” بۆی هەیە لە بواری هۆمۆنۆمی واتە هاوناوبوون  تا ڕادەییک لەگەڵ وشەی “پارسوئا” بگونجێت. لەشکری سارگۆن لە پارسوئا(پارسوئاش) وەڕێکەت بەرەو  ئەم قەڵایانە ١. زیردەکایای میسی لە ٧١٤ی پێش زایین. ئەو لەوێ دیاری و باجی =شیردەکایا حاکمەکانی “گیزیل بوندا”ی وەرگرت. دواتر باسکراوە کە هەڵکەوتووە لە شاخە دوورەدەستەکان لە شوێنێکی دوورە پەرێز، جیا لەو ڕێگەیەی وەک کۆسپێک بوو نێوان “ماننا” و “میدیا”(تۆرۆ- دانژێن)، ١٩١٢، ڵاپەڕەکانی ٥٢ ، ٦٥). “گیزیل بوندا” وەک دەوڵەتێکی دراوسێی “ماننا” بە سارگۆن ئەسپێردرا و خرایە سەر پارێزگای زورزوکا/ { کا} “فۆخۆس”، ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٧٤). =پارسوئا”ی ئاشووری. لە “زیردەکایا”، سارگۆن بە نێوان “ماننا” و ” بیت- کەسپی” ( ڕەنگە دراوسێی باشوری ڕۆژهەڵاتی “ماننا”) و “میدیا” ( لە مانای وردتری ئەم وشە جوگرافییە)  تێپەڕی بۆ ٢. “پانزیش”( بڕواننە “فۆخۆس”، ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٤٥٤). قەڵاکەی تری میسی لە نزیک” ئاندیا” و “زیکرتۆ” بوو، ئەو شوێنەی کە ئەو بڕێکی زۆری دەخڵ و دان و  شەراب بۆ سەربازەکانی وەدەست هێنا. *پڕۆفیسۆر ران زادۆک، مامۆستای زانکۆی تێل ئاڤیڤ لە ئیسرائیل، ئەندامی ئەنستیتۆی شوێنەوارناسی و مێژووی دێرینی ئێران، مێزۆپۆتامیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینە و بە دەیان کتێب، وتار و توێژینەوە، سەبارەت بە مێژووی خالدییەکان، ئۆرارتۆ، ماننا، بابلی کۆن، میسر، پاشایەتییەکانی هەرێمی مێزۆپۆتامیا و هتد چاپ و بڵاوکردۆتەوە. –

About زريان احمد

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …