Home / هاوپۆلنه‌كراو / ده‌رباره‌ی ئێمه‌

ده‌رباره‌ی ئێمه‌

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
1- ئێمە وه‌كو كۆمەلێك له‌ رۆله‌ی ئه‌م نیشتیمانه‌  دەمانەوێت خزمەت بكەین لە بواری مێژوویی كورد ، چونكە خۆمان بەقەرزاری مێژووی میللەتەكەمان دەزانین ، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌  یەكەم مالپەری تایبەت بە مێژووی كورد له‌ دایك بوو .
2-  بۆیە بریارماندا بە دامەزراندنی مالپەرێكی گەورەی مێژوویی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق لە بەرواری 21/3/2016 رۆژی دووشەممە، بۆ خزمەتكردنی تایبەتی مێژووی نەتەوەی كورد و لە پال ئەمانەش ناساندنی میژووی جیهان و میژووی ئیسلامی  .
3- پێناسەی مالپەری میژووی كورد :-
بریتی یە لە مالپەرێكی ئەلیكترۆنی مێژوویی سەربەخۆیە ، وە تێدەكۆشێ لە پێناو دەرخستنی رووە ڕاستەقینەكانی رووداوە مێژووییەكان بۆ خوێنەرانی ئازیزی مالپەرەكەمان ، بەتایبەت لە خزمەتی مێژووی نەتەوەی كورد و نیشتمانی خۆشەویستمان دادەبین .
مالپەری مێژووی كورد : هەڵدەستێ‌ بە بلاوكردنەوەی هەموو ئەو بابەتانەی كە پەیوەندیان بە مێژووی كورد و میژووی موسڵمانان و مێژووی و جیهان و ئاینەكان و وێنە و ڤیدیۆی مێژوویی و پەرتووكخانە و ناوداران و نهێنیەكانی مێژوو و هەروەها و فەلسەفەی مێژوو … هتر .
4- تێبینی ماڵپەری مێژووی كورد تەنها بەرپرسیاریەتی خۆی لەو بابەتانە دەردەبرێ‌ كە لە ژێر ناوی مالپەرەكەمان بلاو دەبێتەوە وە بە پێچەوانەشەوە نووسەران خۆیان بەرپرسیارن لە ناوەرۆكی بابەتەكانیان .
5- ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم مالپەرە :
1- كردنەوەی ناوەندێكی گەورەی مێژوویی كورد بەمەبەستی ئاشنابوونی مێژووی نەتەوەكەمان بە گەلانی جیهان.
2- ئەم مالپەرە دوور لە بنەما ئایدەلۆژی پیرۆزیە داتاشراوەكان هەوڵدەدەین كە دەست بۆ هەموو نێهنیەكانی تایبەت بە مێژووی كورد ببەین , راست كردنەوە و خستنەرووی رووداوە مێژووییەكان وەك خۆی .
3- هەستمان كرد بەوەی تاوەكو ئێستا هیچ پێگەیەكی گەورەو ماڵپەرێكی تایبەت بە مێژووی كورد نی یە بۆیە ئێمە بریارماندا لەو لایەنە دەست پێشخەری بكەین بە كردنەوەی مالپەرێكی گەورەی مێژووی كورد ، كە بە پێویستی دەزانین هاولاتیانی خۆشەویست ئاگاداری گشت رووداوە مێژوویەكان بكەینەوە .
4- كۆكردنەوەی ئەرشیڤێكی گەورەی مێژوو لە هەموو بوارەكان هاوكات لەگەل بۆچونەكان یارو دژەكان بۆ ئەوەی زۆربەی خەڵكی بە ئاسانی بتوانن زانیاری وەربگرن و سوود لە بابەتەكانمان ببینن .
5- سود وەرگرتنی توێژەرانی مێژوو لە مامۆستاو قوتابیان تا بە ئاسانی بتوانن دەست بۆ بابەتەكان بە دەست بخەن بە ئاسانی .
هیوادارین بە دامەزراندنی ئەم ماڵپەرە گەورەیە بتوانین خزمەتێكمان بە ئێوەی خۆشەویست و دۆزی مرۆڤایەتی كردبێت .