Home / بەشی مێژووی كورد / باسێکی مێژوویی لەسەر لیدیەکان

باسێکی مێژوویی لەسەر لیدیەکان

باسێکی مێژوویی لەسەر لیدیەکان

received_1983041148636698

بێگومان لە سەدەکانی پێش زایین، کورد خاوەنی چەندین ئیمپراتۆری یەک لە دوای یەک بووە وەک (میدەکان، هوریەکان، مانیەکان و هیتیەکان) هتد.
بەڵام هەندێکیان ناوبانگیان دەرنەکردووە، لەبەر بچوکی ئیمپراتۆرەکە یاخود کەمی ماوەی دەسەڵات، لەوانە(لوفیەکان، لیدیەکان، سراسیەکان و کاریەکان)
لیدیەکان نیشتەجێی باکوری رۆژئاوای تورکیای ئەمرۆ بوون. دراوسێی کاریەکان و لوڤیەکان بوون.
وڵاتەکەیان پێی گوتراوە لیدیا(Lydia) و لە هەزارەی یەکەمی پێش زایین سەرچاوە یۆنانیەکان ئاماژەیان پێکردوون و مێژووی تێکستەکانیان ‌دەگەرێتەوە بۆ (۷۰۰ پ.ز). لیدیا سەرەتا ناوچەیەکی سەر بە دەسەڵاتی هیتیەکان بوو. بەڵام لە دوای نەمانی هیتیەکان وڵاتی لیدیا لە ناوچەیەکی بچوکەوە بوو بە دەوڵەتێکی بەهێز و لە سەدەی حەوتەمی پێش زایین لیدەکان دەوڵەتێکی بەهێزیان دروستکرد و لە سەدەی شەشەمی پێش زاییندا بوونە ئیمراتۆریەتێک لە رۆژئاوای تورکیای ئەمرۆدا و هاوسنوری میدیا بوون. بەرەو کۆتایی سەدەکانی پێش زایین دەسەڵای لیدەکان رووی لە بێهێزی کرد و ناوچەکەیان هەتاوەکو سەدەکانی زایین بە هەمان ناو مابووەوە.
زمانی لیدی، زمانێکی تری لقی زمانی ئەناتۆڵە و دەچێتە ناو گرووپی زمانە هیندۆ ئەوروپیەکان.
لە نوسیندا ئەلف و بێیەکیان بە کارهێناوە کە لە ئەلف و بێی یۆنانی نزیک بووە. تێکستی درێژی لیدی دەگمەنە و زۆربەی ئەو تێکستانەی لەبەر دەست دان پارچە پارچە و کورتن هەندێکیان لەسەر پارە و هەندێکیان لەسەر بەرد هەڵکەندراون.
یەکەم دراو لە جیهان ئەوان دروستیان کرد.
-ئەوە وێنەی دراوی لیدیەکانە.

سەرچاوە:کورد کێیە(سۆران حەمەرەش).

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …