Home / بەشی مێژووی كورد / گوندێكی هەولێر بەشوێنەواری سەرەتایی كشتوكاڵی میسوپۆتامیا دەستنیشانكرا

گوندێكی هەولێر بەشوێنەواری سەرەتایی كشتوكاڵی میسوپۆتامیا دەستنیشانكرا

sharpress.net

شارپرێس:
دوو پرۆفیسۆری بواری شوینەواری ئیسپانی، گوندی گرد لە‌شكری نزیك كەسنەزانی هەولێریان بەشوێنەوارێكی گرنگی سەردەمی یەكەمین كۆمەڵگەی كشتوكاڵی مرۆڤایەتی ناساند.

دوو پرۆفیسۆرەكە لەسیمینارێكدا، كە لەشاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا بەرێوەچوو، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لێكۆڵینەوەیان لەسەركرد، گوندی گرد لەشكر لەنزیكی كەسنەزان‌و بنەسڵاوەی هەولێر بەشوێنەوارێكی كۆنی سەردەمی كۆمەڵگە كشتوكاڵییە سەرەتاییەكان ناسێنرا.

هەردوو پرۆفیسۆر بەناوەكانی ئانا گۆمەز باخ‌و میكوێڵ مۆڵست، كە ئەو لێكۆڵینەوەیەیان كردووە، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان ڕاگەیاند، كە ئەو ناوچەیەی میسۆپۆتایای سەروو یەكەمین كۆمەڵگەی كشتوكاڵی لەوێ سەری هەڵداوە.

هەرێمی كوردستان یەكێكە لەسەرنجڕاكێشترین ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شوێنەواری سەرسووڕهێنەری تێدایە لە ١٩٩١ەوە تا سێ ساڵ بەر لەئێستا تۆژینەوەی ئەوتۆی تێدا نەكراوە، تا شوێنە مێژوویی‌و جوگرافییەكانی دەستنیشان بكات، بەڵام ئێستا چەند تیمێكی ئەمریكی‌و بەریتانی كاری تێدا دەكەن.

هــ . ح

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …