Home / بەشی مێژووی كورد / مامه‌ ریشه‌ ……..ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان (به‌شی : یه‌که‌م)

مامه‌ ریشه‌ ……..ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان (به‌شی : یه‌که‌م)

16265315_946147538854586_250503596801947595_n

عه‌ بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود

ئه‌و ساڵه‌ی چنگی تراژیدیای پیلانی جه‌زائیر، به‌ جه‌سته‌ی خوێنی شه‌ هیدان دا شۆر بووه‌وه‌ ،ئه‌وساڵه‌ی هه‌ره‌س ،میللی چه‌کی پێشمه‌رگه‌ سه‌ریان نه‌وی کرد ،له‌ به‌رده‌م سه‌ربازو ئه‌فسه‌رانی سوپای تۆتالیتاری عێراق ,به‌ دیلی و بێ ده‌نگی بێ
په‌له‌پیتکه‌ ی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌ربازگه‌کانا که‌ڵه‌که‌ کران ، له‌ ناخ وچاوانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵک دا به‌ قه‌د لوتکه‌ ی چیاکان خه‌م وئازاری ئاش به‌تاڵ ده‌چوو به‌گژ ئه‌و میژووه‌دا که‌ چاره‌نوسی میلله‌تێکی ئاوا به‌ره‌و نادیارده‌برد..

له‌ رۆژانی دوای هه‌ره‌س ، جارێکی تر داستانی نوێ ی سه‌رده‌م ، له‌نێومه‌رگه‌ساته‌ تێک شكاوه‌کان دا ، له‌ سه‌رده‌ست و گیان و به‌ خوین و رۆحی مرۆڤه‌ زه‌حمه‌ت کێشه‌ کانی ئه‌م نیشتیمانه‌ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌، ئه‌و رۆژانه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌و پێ ده‌شت و گردۆڵکانه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌، سه‌نگه‌ر به‌ سه‌نگه‌ر هه‌موو نیشتیمانی ته‌ی کرد ، هه‌موو ره‌بایه‌ وسه‌ربازگه‌کانی له‌ سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره‌کانی کرد به‌دۆزه‌خ ، داستانی نوێ ی سه‌رده‌می تۆمار کرد، ته‌نانه‌ت هه‌موو سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره‌کانی سوپا به‌ره‌فیق و نه‌سیره‌وه‌ به‌
ئه‌من و ئیستیخبارات وموخابه‌راته‌وه‌ ،پیان ده‌وت [ ریشه‌ ، الرجل الحدیدی].

ده‌بێت بیسه‌لمێنم من کێم

ئێواره‌یه‌کی هاوێنی 1995 رووم کرده‌ گه‌ره‌کی سه‌رشه‌قام ، له‌ به‌رده‌م خانویه‌کی 100 مه‌تری کۆن دا پوره‌ هه‌یبه‌ت ئه‌حمه‌د خدری دایکی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ مامه‌ ریشه‌م بینی . له‌ به‌ر که‌م تینی چاوه‌کانی چاویلکه‌ی له‌ چاوا بوو ، به‌ مه‌لولی دانیشتبوو ، خه‌می زه‌مانه‌ پشتی چه‌ماندبۆوه‌ ،پرسیاری زۆرم رووبه‌رووی کرده‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نه‌کانی سه‌رده‌می زووی [تاڵه‌بان] و مامه‌ ریشه‌م بۆ باس بکات ، هه‌رچه‌ند دوانم ، به‌ڵام له‌ چه‌ند وشه‌یه‌یه‌ک زیاتری نه‌درکاند:

[ره‌یشه‌ به‌ منداڵی زۆر بزێو بوو،دانیشتنی نه‌ده‌زانی ،هه‌موو ته‌مه‌نی منداڵی ره‌نج وزه‌حمه‌ت و شوانی بوو ،هاورێکانی زۆر خۆش ده‌ویست، زۆر جار ئه‌گه‌ر کارێك یا گوێلکێک دیار نه‌بوایه‌ ، شه‌و بێ سڵ کردنه‌وه‌،هه‌موو گردۆڵکه‌کانی ده‌ورو به‌ری ئاوایی ته‌ی ده‌کرد ،تا نه‌یدۆزیبایه‌ته‌وه‌ سره‌وتی نه‌ده‌گرت ،ئه‌و کاته‌ی ویستی ببێ به‌ پێشمه‌رگه‌ ،رۆژێک پێی وتم:[ گه‌ر کوڕی خۆت تێدا نه‌چێت ،ئه‌بێت رۆژێ ڵه‌ رۆژان ئه‌م گردۆڵکه‌و شیو دۆڵانه‌ له‌ دوژمن بکه‌م به‌ دۆزه‌خ ]

پێم وت : [ کوڕه‌که‌م ئێمه‌ له‌ به‌رده‌م ژیانێکی یه‌کجار سه‌خت وپڕ له‌ کوێره‌وه‌ری داین ، هه‌موو ژیانمان هه‌ر نه‌هامه‌تی بووه‌ ، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت له‌ گه‌ڵ دژوارییه‌کانی ژیانی ئێمه‌دا ناگونجێت]، ئه‌وه‌ بوو رووی کرده‌ لای پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان ،باوکی و فه‌خره‌دینی برای چوون به‌ شوێنی دا ،چه‌ند هه‌وڵیان دا له‌ گه‌ڵی دا ، به‌قسه‌ی که‌سی نه‌کرد و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌،ماوه‌یه‌کی هیچ سۆراخێکی نه‌بوو،دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان گرتبوویان ،ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆریان دابوو ، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆلام وتی:[هه‌رچه‌نده‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌ من گه‌ێشتون .هه‌موو جه‌سته‌میان له‌ خوین دا سوور کردوم.به‌ڵام هه‌رده‌بێت بیسه‌لمێنم من کێم و ده‌بێت ببم به‌ پێشمه‌رگه‌..

هه‌ر ده‌بێت گورگه‌که‌ بیدۆزمه‌وه‌

نه‌جمه‌دین له‌ منداڵییه‌وه‌ گورج و گپۆڵ بوو ، حه‌زی له‌ یاری کردن بوو.له‌کاتی یاری کردن دا ،هه‌رگیز به‌هاوێکانی نه‌ده‌وت من له‌سه‌ر کێم ، هه‌ر ده‌یگوت کێ له‌ گه‌ڵ من دایه‌.،حه‌زی له‌یاری [شه‌ق ،هه‌لوکێن،هه‌ڵماتێن ،بازبازێن ،چاوشارکێ] ده‌کرد،گه‌ر هاوڕێکانی بد یایه‌ یاری ده‌که‌ن،حه‌زی نه‌ده‌کرد ،له‌ نزیکیانه‌وه‌ بوه‌ستێت و سه‌یریان بکات ، یاری یه‌که‌ی لێ تێک ده‌دان ،هه‌ندێ جاریش شه‌ڕی ده‌کرد ،ده‌بوایه‌ جارێکی تر یاری یه‌که‌ بکه‌نه‌وه‌وخۆی چۆنیه‌تی یاری یه‌که‌ی ده‌ست نیشان ده‌کرد،له‌ کاتی یاری یه‌که‌دا هه‌موو هه‌ست وهۆشی لای یاری یه‌که‌ بوو، گه‌ر بیزانیایه‌ یاری یه‌که‌ ده‌دۆڕێنێت ،یاری یه‌که‌ی تێک ده‌دا،چونکه‌ منداڵانی ئاوایی چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان لێ نه‌ده‌کرد ، زۆریان پێ خۆ ش بوو ،پیان ده‌وت :[نه‌جه‌ دۆراندی] ، له‌ زۆربه‌ی یارییه‌کاندا براوه‌ بوو ،هاورێکانی بریتی بوون له‌ [ ئه‌حمه‌د شه‌ریف ،حه‌سه‌ن که‌ریم.وه‌هاب ره‌شید،عومه‌ری خاڵی ، رۆسته‌م قادر ،ره‌حما نی حاجی قادر ،جه‌مال پورزای]

گه‌ر نه‌جمه‌دین له‌ گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکا شه‌ڕی ببوایه‌،زمانی ده‌گیراو یه‌ک وشه‌ی بۆ نه‌ده‌وترا،په‌لاماری ده‌داو ته‌ختی زه‌ویه‌که‌ی ده‌کرد.که‌س نه‌یده‌وێرا زۆرانبازی له‌ گه‌ڵدا بکات،مام شوکوری باوکی جوتیارێکی زه‌حمه‌ت کێش بوو ، مه‌رو ماڵاتی به‌خێو ده‌کرد ،حه‌زی له‌ کڵاو کڵاوێن بوو ، گه‌ر یارییه‌که‌ی بدۆرانایه‌ .نه‌چمه‌دین پێ ی ناخۆش بوو ،به‌ باوکی ده‌وت :[ده‌بێت شه‌وی داهاتوو یارییه‌که‌ ببه‌یته‌وه‌.

نه‌جمه‌دین له‌7 ساڵییه‌وه‌ شوان بووه‌،ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ گورگێک له‌ زه‌وی [دۆڕێ] په‌لاماری گۆلکێک ده‌دا و ده‌یخوات ،ئه‌ویش ئه‌و رووداوه‌ی زۆر پێناخۆش ده‌بێت ،ده‌ست ده‌کات به‌گریان .روو ده‌کاته‌وه‌ گونده‌که‌یان ومنداڵانی ئاوایی کۆده‌کاته‌وه‌ ،هه‌ر یه‌که‌یان به‌ چه‌قۆو داسێکه‌وه‌ ، به‌و شه‌وه‌ زه‌نگه‌ روو ده‌که‌نه‌ ئه‌و شیوو دۆڵ وگردۆڵکه‌و لاپاڵانه‌ی ده‌وروپشتی تاڵه‌بان ،دوای به‌ منداڵه‌کان ده‌ڵێت:[ئێوه‌ ماندوو بوون بگه‌رێنه‌وه‌ ،شه‌ویش دره‌نگه‌ ، من هه‌رده‌بێت ئه‌و گورگه‌ بدۆزمه‌وه‌و بیکوژم]

نه‌جمه‌دین ماوه‌یه‌ک له‌ گوندی قۆره‌ته‌ شوانی ماڵی مام هیدایه‌ت بوو ،رۆژێکیان باوکی ده‌چێت بۆ سه‌ردانی کوره‌که‌ی مام هیدایه‌ت ده‌ڵێت [زۆر سه‌یره‌ که‌س ناوێرێت قسه‌ له‌ گه‌ڵ کوره‌که‌تا بکات ،ئه‌و خۆی به‌ خاوه‌ن ماڵ ده‌زانێت]. نه‌جمه‌دین سه‌گێکی هه‌بوو وای راهێنابوو ،گه‌ر شه ڕی له‌ گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکا ببوایه‌ ، سه‌گه‌که‌ یه‌کسه‌ر په‌لاماری ئه‌و که‌سه‌ی ده‌دا ، زۆر شه‌و نه‌جمه‌دین له‌ گه‌ڵ ره‌حمان باوه‌ڵدا به‌ لۆکس و لایتی ده‌ستیه‌وه‌ ده‌چوون بۆده‌وروبه‌ری گوندی [قرخ و دارتوو و چنگی ]بۆ ڕاوه‌ سێسکه‌ ، که‌ به‌یانیان ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ ، هه‌موو ئه‌و سوێسکانه‌ی که‌ راوی کرد بوو،ده‌یبه‌خشی به‌ خه‌ڵکی ئاوایی که‌یان،خۆی گۆشتی نه‌ده‌خوارد. زۆر حه‌زی له‌ گۆرانی بوو گه‌ر یه‌ک سه‌عات گۆرانی بگوتایه‌ زمانی نه‌ده‌گیرا ، به‌ڵام له‌ کاتی قسه‌ کردنا که‌مێک لاڵ ده‌بوو، هه‌ندێ جاریش له‌ زه‌ماوه‌ندا هه‌ڵده‌په‌ری .

نه‌جمه‌دین شوکر ره‌ئوف ناسراو به‌ مامه‌ ریشه له‌1957 له‌گوندی تاڵه‌بان سه‌ر به‌ ناحیه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌دایک بووه‌،هه‌موو ته‌مه‌نی منداڵی شوانی وپاڵه‌یی بووه‌،له‌ سه‌ره‌تای حه‌فتاکان دا رووی کردوه‌ته‌ کوره‌ گه‌چه‌کانی قۆرته‌ی لای چه‌مچه‌ماڵ و جه‌به‌ل بۆری که‌رکوک کاری زه‌حمه‌ت و تاقه‌ت پروکێنی کردووه‌ ،له‌ 1973 له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ ناوی خۆیان بۆ فیدایی فه‌له‌ستین له‌ چه‌مچه‌ماڵ تۆمار کردوه‌و بووه‌ به‌ فیدائی فه‌له‌ستین . له‌شه‌رێک د ا له‌جۆلان [ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د هه‌ولێری ] ده‌بێت به‌ هاورێی و له‌ شه‌ره‌دا ئه‌سعه‌د شه‌هید ده‌کرێت، نه‌جمه‌دین له‌ به‌ر ئازایه‌تی خۆی بریندار ده‌کرێت ،دواتر خه‌ڵاتی ده‌که‌ن ،ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ تاڵه‌بان ، ده‌ست ده‌کات به‌کرێکاری له‌ که‌رکوک..

پیلانه‌که‌ی ئه‌ بوغرێب

له‌ ساڵی 1978 ئیستخباراتی سوپای عێراق به‌ پێ ی به‌رنامه‌و پلانێکی نه‌خشه‌ بۆ داێژراو [ کامیل ته‌یب دێوانه‌] یان له‌ زیندانی ئه‌بوغرێب به‌ردا ، به‌ هۆی تاوانێکه‌وه‌ 20 ساڵ حکوم درابوو ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی پێشمه‌رگایه‌تی یه‌وه‌ روو بکاته‌ شاخ و ببێ به‌ پێشمه‌رگه‌ ، له‌ هه‌لێکدا [سیروان تاڵه‌بانی ، سه‌رکه‌وت گه‌رمیانی،خالید گه‌رمیانی ] بکوژێت، کامیل ته‌یب ،تالبی حاجی جه‌مال هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت ، هه‌ردووکیان به‌ دوو چه‌که‌وه‌ .روو ده‌که‌نه‌ گوندی [ حه‌فتا چه‌شمه‌] بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێشمه‌رگه‌و شۆڕش به‌ده‌ست بهێنن ،هه‌وڵی کوشتنی موختاری گونده‌که‌ ده‌ده‌ن ، به‌ڵام به‌ رێکه‌وت موختار ه‌که‌ ئه‌و کاته‌ له‌ ماڵه‌وه‌ نابێت ، ئێواره‌که‌ی هه‌ردووکیان ده‌گه‌نه‌ گوندی تاڵه‌بان، تالبی حاجی جه‌مال روو ده‌کاته‌ ماڵی نه‌جمه‌دین ، کامیل یش ده‌بێته میوانی ناسیاوێکیان ، نه‌جمه‌دین ، شه‌یدای پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ ،وای زانی بوو ، ئه‌وان پێشمه‌رگه‌ن ،به‌یانییه‌که‌ی له‌ گه‌ڵیان دا ده‌که‌وێته‌ رێ ، هه‌رسێکیان روو ده‌که‌نه‌ گوندی بنه‌که‌ ، تالبی حاجی جه‌مال له‌ رێگا له‌ ده‌ست کامیل هه‌ڵدێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ، کامیل و نه‌جمه‌دین له‌ گوندی بنه‌که‌ ده‌گه‌ن به‌ حه‌مه‌جان و حه‌مه‌خان، هه‌رچواریان
پێکه‌وه‌ روو ده‌که‌نه‌ گوندی [کانی عوبێد] ، خالید گه‌رمیانی و سه‌رکه‌وت گه‌رمیانی و سامان گه‌رمیانی و مه‌حمود سه‌نگاوی و مام ساڵح ی گۆری ئه‌سپی له‌وێ ده‌بن ،نهێنی پلانه‌که‌ی کامیل ته‌یب یان له‌ ئه‌بوغرێب ه‌وه‌ پێگه‌یشت بوو ،پێشوازیان لێده‌که‌ن ، دواتر ده‌یانه‌وێت بۆ جه‌وله‌ بکه‌ونه‌ رێ،ده‌بوایه‌ مه‌سافه‌یان وه‌ربگرتایه‌ ، له‌و کاته‌دا که‌ مه‌سافه‌ وه‌ده‌گرن ، هه‌رچواریان ، چه‌ک ده‌که‌ن ،هه‌رچواریان ده‌به‌نه‌ خوار ئاواییه‌که‌ و ئه‌وه‌نده‌یان لێ ده‌ده‌ن له‌ په‌لو پۆیان ده‌خه‌ن . کامیل ته‌یب دان ده‌نێت به‌ ته‌واوی نهێنی پیلانه‌که‌دا، حه‌مه‌جان و حه‌مه‌خان یش نهێنێکه‌ ئاشکرا ده‌که‌ن ، نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت من ئاگام له‌ له‌و پلانه‌ نییه‌ و هاتوم ببم به‌ پێشمه‌رگه‌ ، زیاتر لێ ی ده‌که‌ونه‌ گومانه‌وه‌ ،ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌ده‌ن ، . هه‌موو جه‌سته‌ی خه‌ڵتانی خوێن ده‌که‌ن ، دواتر هه‌ر چواریان ده‌به‌نه‌ تیله‌ کۆ بۆ لای سیروان تاڵه‌بانی لێپرسراوی هه‌رێمی 5 ی قه‌ره‌داخ و گه‌رمیان .، له‌ دوای لێکۆڵینه‌وه‌ سیروان تاڵه‌بانی بڕیار ده‌دات نه‌جمه‌دین ئازاد بکه‌ن ، به‌ڵام به‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ری نه‌گرن ، با بگه‌رێته‌وه‌ بۆ گونده‌که‌ی خۆیان ، حه‌مه‌جان و حه‌مه‌ خان یش به‌ربده‌ن ، به‌و مه‌رجه‌ی جارێکی تر خیانه‌ت نه‌که‌ن ، کامیل ته‌یب دێوانه‌ش له‌ گه‌ڵ خۆیان دا ده‌به‌نه‌ [ ئه‌ستێڵ ] ی قه‌ره‌داغ و به‌سزای گه‌ل و شۆڕش یان گه‌یاند.

یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی بان جه‌باری و قه‌ره‌حه‌سه‌ن

نه‌جمه‌دین دڵ شکا بوو ، به‌ڵام بڕوای به‌وه‌ نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه‌ تاڵه‌بان و بچێته‌وه‌ ژێر سێبه‌ری دام رو ده‌زگاکانی رژێم ، بریاری دا به‌ ته‌نیا خۆی وه‌ک پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچه‌کانی [ چه‌مچه‌ماڵ ، بان جه‌باری ،هه‌مه‌وه‌ند ، زه‌نگه‌نه‌ ، قه‌ره‌حه‌سه‌ن ] بمێنێته‌وه‌ هه‌ر ئه‌کاته‌، ساڵی 1978 تفه‌نگێکی په‌ره‌شوتی په‌یدا کرد ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان هێشتا نه‌گه‌یشتبونه‌ هه‌موو شوێنێکی ناوچه‌که‌ ، که‌ ئه‌ویان بینی به‌ ته‌نیا هه‌ر خۆی له‌ ناوچه‌که‌ ، ده‌نگ بڵاو بووه‌وه‌ که‌وا [پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ ته‌نیا جه‌وله‌ ده‌کات، تفه‌نگێکی په‌ڕه‌شوتی کردۆته‌ شان و خه‌نجه‌رێکی سپی به‌ به‌ر پشتێنه‌که‌ی دا کردووه‌ ، شه‌وانه‌ جه‌وله‌ به‌ [تاڵه‌بان ، گۆران ، داره‌ توو ، نۆره‌ ، کوره‌ داوێ] دا ده‌کات. خه‌ڵکی گونده‌کان توشی تێرامان ببوون . سه‌ریان سوڕما .

نه‌جمه‌دین به‌ رۆژ له‌و هه‌رده‌و شیوو ته‌لان و باخ و شوێنه‌ چؤڵانه‌دا خۆی حه‌شار ده‌دا ، زۆر جار سه‌رما و برسێتی بریسکی لێ بڕیبوو ،به‌ڵام ئه‌و به‌ جۆرێک عاشقی هه‌ڵوێست و یاخی بوون و پێشمه‌رگایه‌تی ببوو ده‌ست به‌رداری نه‌ده‌بوو ، ده‌یویست وه‌ک کادره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکات دژی پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌بعیس بوو ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ رژێم هه‌وڵی ده‌دا به‌ ناوی [نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارییه‌وه‌] ، مه‌به‌سته‌ ژه‌هراوییه‌کانی بچه‌سپێنێت . نه‌جمه‌دین رووی ده‌کرده‌ گونده‌کان و کتێبی عه‌ره‌بی قوتقبخانه‌کانی کۆده‌کرده‌وه‌ و به‌ به‌رچاوی خه‌ڵکی گونده‌کان ده‌یسوتاند ، به‌ تفه‌نگه‌که‌ی له‌ دووره‌وه‌ مشتی له‌ ره‌باییه‌کان ده‌گرت و ته‌قه‌ی لێ ده‌کردن ، به‌مه‌ زیاتر بووه‌ مایه‌ی پرسیارو تێڕامان و سه‌رنجی خه‌ڵکی گونده‌کان . ئه‌و ترسی مه‌رگی خستبووه‌ دڵی موختاره‌کان ، [ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ رژێم مانگانه‌ 30 دیناری ده‌دا به‌ موختاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ و باس و جموجوڵی پێشمه‌رگاکان و رێخستنه‌ نهێنییه‌کانی شۆڕش بگه‌یه‌نن به‌ مونه‌زه‌مه‌، ئه‌وسا خه‌ڵکی گونده‌کان به‌ موختاره‌کانیان ده‌وت [سی خۆره‌کان]،له‌ وکاته‌دا جاشه‌کان به‌ ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی گوند به‌ گوند به‌ دوای نه‌جمه‌دین و پێشمه‌رگه‌ ی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانا ده‌گه‌ڕان .

پێشمه‌رگه‌کانی هه‌رێمی 5 ی قه‌ره‌داخ و گه‌رمیان هه‌واڵی سه‌رچڵی و نه‌به‌ردییه‌کانی نه‌جمه‌دین یان پێده‌گه‌یشت، که‌ له‌ ناو جه‌رگه‌ی سه‌ربازگه‌و ره‌بایه‌و تۆڕی جاسوس و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیمه‌کان و جاشه‌کانا به‌رپای ده‌کرد .

له‌ هاوینی 1979 داخالید گه‌رمیانی رووی کردبوه‌ هه‌ر گوندێ هه‌ رباسی یاخی بوو سه‌رکه‌شیه‌ پڕله‌ جه‌ربه‌زه‌ییه‌که‌ی نه‌جمه‌دین یان ده‌کرد ،لای خۆی به‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ری گرت . نازناوی [عادل ] ی پێ به‌خشی ، چه‌ند جه‌وله‌یه‌کیان پێ که‌وه‌ کرد ، له‌ گوندی[ کارێزه‌ی ] ده‌لۆ رووبه‌رووی جاشه‌ کانی قاله‌ فه‌ره‌ج بوونه‌وه‌ ، له‌و شه‌ره‌دا نه‌جمه‌دین لێهاتوانه‌ دێته‌ ده‌ست ، شوین ده‌ستی له‌ به‌رگری و روو به‌روو بونه‌وه‌که‌دا دیار ده‌بێت و ده‌بێته‌ مایه‌ی تێڕامانیان ، خالید گه‌رمیانی بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی زه‌بر وه‌شێن و هه‌ڵمه‌ت به‌رو به‌ ده‌ست وبرده‌ ، له‌و شه‌ره‌دا فیشه‌کێک به‌ر قۆڵی نه‌جمه‌دین ده‌که‌وێت و برینداری ده‌کات ،خالید گه‌رمیانی له‌ به‌ر ئازایه‌تی و لێهاتوویی کڵا شینکۆ فێکی پێشکه‌ش ده‌کات دوای ده‌بێت به‌ خۆشه‌ویستی شه‌هید خالید گه‌رمیانی و هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان و قه‌ره‌داخ و سه‌راپا خه‌ڵکی کوردستان

سه‌رچاوه‌ کتێبی پێشمه‌رگه‌ پۆڵاینه‌که‌

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …