Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی ڕاستەقینەی نەورۆز

مێژووی ڕاستەقینەی نەورۆز

مێژووی ڕاستەقینەی نەورۆز

FB_IMG_1490094524012

لەنێو نەتەوەی کورددا، دیاترین و گرنگترین بەسەرھات باوە کە دواجار زۆرینەی تاکەکانی کورد بۆی دەگەڕێنەوە، بەسەرھاتی ئاستیاگ یان (زوحاک، ئەژدیھاک) و کاوەی ئاسنگەرە، بەڵام بەداخەوە ئەوەندە راستییە مێژووییەکان لەبەرچاو نەگیراون. فیردەوسی کە شاعیرێکی فارسە و لە ‌سەرەتای ھەزارەی یەکەمدا ژیاوە، لە (شانامە)ـدا باسی ئەم چیرۆکەی کردووە و ئاستیاگ یا ھەمان زووحاک بە مرۆڤێکی دڕندە وێنا دەکات کە دوو ماری لەسەر شان بووە و بە ‌خواردنی مێشکی گەنجان، تووڕەیی مارەکانی دامرکاندووەتەوە.
ئەم رووداوە کە تا ئێستاش لەناو گەلانی ئاریاییدا دەگێڕدرێتەوە، ناکۆکیی زۆری تێدایە، لە ھەمبەر ئەم باسەشدا، ئەو روانگەیە ھەیە کە دەڵێن کورد بە ھەڵە لە کاوە و زوحاک گەیشتووە، چونکە لەڕاستیدا ئەوە زوحاک بووە کە کوردە، نەک کاوەی ئاسنگەر کە نەتەوەی کورد دڵی پێ خۆش کردووە.
بەڵام وەک ئەوەی کە ئێستا کەمێک روون بووەتەوە، دیارترین چیرۆک، ھەمان گێڕانەوەکەی (کاوە ‌و زوحاک)ـە کە زوحاک (دوایەمین پاشای دەوڵەتی میدیای گەورە) کە پاشایەکی دادپەروەر بووە، لەلایەن (کاوە)ـوە، کە دەڵێن خزمێکی خۆی بووە، لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا خیانەتی لێ دەکرێت و یەکەمین ئیمپراتۆریەتی کوردی دەڕووخێنرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا چەندین گێڕانەوەی جودامان ھەیە لەبارەی نەورۆزەوە کە مێژووی نەورۆز دەگێڕێتەوە بۆ پێش رووداوی کاوەی ئاسنگەر و دەوترێت کاوە رۆژی نەورۆزی بە ھەل زانیوە بۆ کوشتنی زوحاک.
لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک وەھای دادەنێن کە دروستکردنی چیرۆکێکی لەو شێوە ھەوڵێکی مێژوونووسێکی ئێرانیە بۆ شێواندنی سەردەمی فەرمانڕەوایی میدییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا فیردەوسی توانیوتی قەناعەت بە ‌بەشێکی گەورەی میللەتانی ئاریایی نەژاد بھێنێت و تا ئێستاش رووداوەکە لە کوردستانیشدا ھەر بەو شێوەیە دەگێڕدرێتەوە.
محەمەد ئیبن جریر تەبەری، نەورۆز بە سەرەتای دادگاییکردنی جەمشید دەزانێت و (ئەبوو رەیحانی بیروونی)ـیش رۆژی فڕینی جەمشید بە سەرەتای جێژنی نەورۆز دەزانێت.
ھەروەھا لە ئاسیای بچووک و یۆنانیش، لە سەرەتای بەھاردا چەندین جەژن و نەریتی تایبەت بەڕێوە چووە. لە ناوچەی لیدی و فێری ژی، لەسەر بنەمای ئەفسانە کۆنەکان، بۆ شکۆمەندیی سی بێل، ئیلاھەی زگپڕی و زاوزێی ناسراو بە دایکی خواکان و ئیلاھەی ئاتیس، لە کاتی گەیشتنی تیشکی خۆر بە کەلووی کاوڕ و جێگیربوونی بەھاری، جەژنیان بەڕێوە بردووە.
مێژوونووسانیش باسی بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆزیان لە سەردەمی پاشایەتیی ئاگۆست، لە تەواوی سەرزەوینەکانی فری ژین و یۆنان و لیدی و ئانادۆڵی کردووە، بەڵام بەگشتی ئەفسانە موڵکی ھەموو مرۆڤەکانە و فارس و عەرەب و فڵانە و فیسار نازانێت و مرۆڤایەتی خاوەنیەتی، بۆیە دەکرێت بڵێن نەورۆز ڕێوڕەسمێکی رۆژھەڵاتییانەیە کە چڕبوونەوەکەی کەوتووەتە کوردستان و ئێران.

About زريان احمد

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …