مێژووی عه‌شیره‌تی میراوده‌لی
عه‌شیره‌تی میراوده‌لی به‌ناوی باپیره‌گه‌وره‌یان ( میراوده‌ل – < میر عبدال_میر ئه‌ودال_میر ئه‌بدال> ) ناویان ده‌ركردووه كه به تێپه‌ڕ بوونی كات كورتكرا‌وه‌ته‌وه و داتاشراوه بۆ ناوی (میراوده‌ل) ی ، كه له دوو به‌ش پێك دێت ؛ یه‌كه‌میان <میر> ئه‌وه له كۆندا به‌مانای فه‌رمانره‌واو سه‌رداری ناوچه به‌كار هاتووه له‌ناو كورد دا ، دووه‌میان ( اوده‌ل ) كه داتاشراوی ناوی كه‌سه‌كه‌یه ، (میر ئاوده‌لیش كوری میر بوداخ كوری فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه‌یه ) ، وه به پێی ئه‌و شه‌جه‌ره‌ی كه به‌ڕێز( جه‌مال بابان ) دایناوه بۆ كور و نه‌وه‌كانی ( فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه ) ، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ( فه‌قێ ئه‌حمه‌د ) چوار كوری هه‌بوو ئه‌وانیش:-
1:- میر سلێمان < بابه سلێمان > كه ده‌كاته باپیره‌ی بابانیه‌كان .
2:- میر بوداخ كه‌ده‌كاته باپیره‌ی ( میراوده‌لی ، گه‌ردی ، شه‌مزینانیه‌كان) كه سێ كورێ هه‌بوو ( میر ئاوده‌ل < باپیره‌ی میراوده‌لیه‌كان > ، میر شه‌مزالدین < باپیره‌ی شه‌مزینانیه‌كان > ، میر زین ا‌لدین < باپیره‌ی گه‌ردیه‌كان > )
3:- میر سیف ا‌لدین كه شه‌ش عه‌شیره‌تی لێ به پاش كه‌وتووه ئه‌وانیش ( فه‌یضولله به‌گی ، بو‌داقی ، ئه‌یوبی ، …. )
4:- میرعزالدین .
وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا میراوده‌لیه‌كان ، به (پشده‌ریه‌كان) ناسراون و ناویان ده‌كردووه له‌كۆن و ئێستا دا .
سه‌رده‌می (میر ئاوده‌ل) دكتۆر كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی پێكردوه كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م بوو كه له كتـێبی ( عه‌شیره‌تی میراوده‌لی ) باسكراوه .
عه‌شیره‌تی میراوده‌لی له‌رووی دابه‌ش بوون و فراوان بوونی له‌ئێستادا به‌سه‌ر دوازده (دوانزه) تایفه دابه‌شبووه كه هه‌موویان به ناوی باپیره‌گه‌وره‌یان (میر ئاوده‌ل) ناویان ده‌ركردووه و ناسراون ، نۆ له‌و تایفه‌یانه ده‌چنه‌وه سه‌ر (حه‌مه‌د آغای گه‌وره) كه له هه‌ر دوو كتێبی (چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی میراوده‌لی) ، ( عه‌شیره‌تی میراوده‌لی ) جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌و باسی لێیه‌وه كراوه ، وه‌سێیه‌كه‌ی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خزم و كه‌سه‌كانی (حه‌مه‌دآغای گه‌وره) .
له كتێبی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی میراوده‌لی پشده‌ر كه‌سایه‌تی (حه‌مه‌دآغای گه‌وره ) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی (میر ئاوده‌ل) كه ئاماژه به‌وه ده‌كات (حه‌مه‌دآغا كوڕی خدرآغا كوڕی میر ئاوده‌ل) ه كه ده‌ڵێت میراوده‌ل سێ كوڕی هه‌بوو به ناوه‌كانی ( رۆسته‌م آغا و خدر آغا و محمودآغا)
وه له كتێبی عه‌شیره‌تی میراوده‌لی كه‌سایه‌تی (حه‌مه‌دآغای گه‌وره )ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كوری (میر ئاوده‌ل) ؛ به‌ڵام له هه‌ردوو كتێبدا ئه‌وه‌یان پشت ڕاست كردۆته‌وه كه نۆ له دوازده تایه‌فه‌كان عه‌شیره‌ته‌كه‌مان ده‌چێته‌وه سه‌ر (حه‌مه‌دآغای گه‌وره ) ….كه ئه‌و تایه‌فانه ده‌چنه‌وه سه‌ر (حه‌مه‌د آغای گه‌وره) :-
تایفه‌ی(علی آغا ، عه‌باس آغا ، ره‌سول آغا ، بابه‌كرآغا ، به‌گزاده ، ئه‌حمه‌د آغا و إبراهیم آغا ،محمود آغا ، خدر آغا ) كه ئه‌و تایفانه به پێی دایك جیا كراونه‌وه ، به‌ڵام هه‌رچی تایفه‌ی (ئه‌حمه‌د آغا و إبراهیم آغا) ئه‌وه هه‌ردووكیان له‌یه‌ك دایك بوون به‌ڵام لێك جیابوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر داهاتوه ، وه‌یان تایفه‌ی ( محمودآغا و خدر آغا )ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و دوو برایه‌ی پێشووی ،له یه‌ك دایك بوون …
به‌ڵام هه‌رچی تایفه‌ی رۆسته‌مآغا و هۆمه‌رآغا و ووسووآغا یه ئه‌وانه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر (میر ئاوده‌ل) واته مام و برا و ئامۆزای (حه‌مه‌دآغا) بوون …
رۆسته‌مآغا مامی حه‌مه‌د آغا بووه كه نوسه‌ری هه‌ردوو كتێبی(چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی میراوده‌لی پشده‌ر ، عه‌شیره‌تی میراوده‌لی) باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مامی بووه ، وه (تایفه‌ی هۆمه‌رآغا) ؛ هۆمه‌رآغا برای (حه‌مه‌د آغای گه‌وره) بووه ، وه تایفه‌ی (ووسووآغا) ؛ووسووآغا خزم و ئامۆزای حه‌مه‌دآغا بووه كه به چه‌ند پشتێك ده‌چێته‌وه سه‌ر (میرئاوده‌ل) …
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا به‌شێكی تر له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و شاره‌زوور ناویان به (میراوه‌لی) ده‌ركدووه كه وا پێده‌چێت ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كه‌مان بچنه‌وه سه‌ر یه‌ك ره‌چه‌ڵه‌ك و ببنه‌وه خزم جارێكی تر له بنچینه‌دا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنوری عه‌شیره‌ته‌كه‌مان له‌كۆندا كه‌وتبووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بابان وه بابانیه‌كانیش له‌گه‌ڵ پێشینانی عه‌شیره‌ته‌كه‌مان خۆیان به‌ئامۆزای یه‌كتر زانیوه و هه‌ردووكیان ( میراوه‌لی – بابانی ) ده‌چنه‌وه سه‌ر (فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شنمانه) بۆیه ئه‌گه‌ر گۆچیان كردبێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ش زۆر ئاسای بووه ، وه ناو ناوبانگی خۆشیان پاراستوه …
وه له ڕوویه‌كی تریشه‌وه ( میر بوداخ) كوڕی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمان و باوكی (میر ئاوده‌ل) پێنج ساڵ فه‌رمان ره‌وایه‌تی و میرایه‌تی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ماوه‌ت و ده‌ورو به‌ریدا كردوه دواتریش بڵاو بوونه‌وه به‌ناوچه‌كه‌دا …
وه له‌ڕووی سنور و زه‌وی عه‌شیره‌ته‌كه‌مان عه‌شیره‌ته‌كه‌مان دابه‌ش بووه به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان(كوردستانی ئێران) و باشوری كوردستان (كوردستانی عێراق) ؛ له كوردستانی ئێران ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت و ده‌ورو به‌ری ، وه له كوردستانی عێراق نواچه‌كانی مه‌رگه و شارباژێر و پشده‌ر كه بڵاو بوونه‌وه‌یان له ناوچه‌ی پشده‌ر-قه‌ڵادزێ ده‌ستی پێ كردووه ، گه‌شه و فراوان بوونیان به‌خۆیان بینیوه …
له‌رووی فه‌رمان ره‌وایه‌وه كه‌وتونه‌ته سنوری فه‌رمان ره‌وای میر نشینی بابانی ، هه‌تا رووخانی میرنشینه‌كه له سالی 1851 ، دواتر قه‌واره‌یكی سه‌ر به‌خۆیان وه‌رگرتوه و له ساڵانی 1880 توركه عوسمانیه‌كانیان ده‌ركردووه وه له‌ساڵی 1916 ڕێگریان له ده‌وڵه‌تی رووس كردووه كه‌ویستویه‌تی بێنه ناو سنوری پشده‌ر له‌ڕێگه‌ی شاری سه‌رده‌شت زیانكی زۆر یان له هێزی رووسه‌كان داوه‌و وایان ڵیكردووه كه پاشه‌كشێ بكات له‌شاری سه‌رده‌شت ، وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری شێخی نه‌مر و شۆرشكه‌یان كردوه وه‌توانیویان ئینگلیزه‌كان له ناوچه‌ی پشده‌ر – بیتوێن وه‌ده‌ر بنێن كه زه‌ردوو زیانێكی زۆریان به سوپاسی ئینگلیز گه‌یاندووه له قوله و ده‌ربه‌ندی رانیه ، له‌ساڵی 1927 له‌دژی شای ئێران راپه‌ڕین كه‌ده‌یویست ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی میراوده‌لیانی كوردستانی ئێران دا بگرێت ده‌ریان بكات له سه‌ر زه‌وی و زاری خۆیان به‌ڵام ملیان بۆنه‌داو به ڕێكه‌وتن كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرد كه‌ده‌بێت میراوده‌لیه‌كان له كوردستان ئێران بمێنه‌وه و وه شای ئێران بۆی نیه ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی و زاره‌كانیان دا بگرێت ، وه‌ده‌ستێكی به‌ڵایان هه‌بووه له هه‌ڵگریساندنی شۆرشی ئه‌یلول هه‌ر زوو ناوچه‌كه‌یان پاك كردۆته‌وه له ده‌ست ده‌سه‌ڵات دارانی حكوومه‌تی عێراقی …. ئێستا كه‌ش میراوده‌لیه‌كان له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی عێراق-ئێران بڵاو بوونه‌وه وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و دوره وڵاتی و تاراوگه بوونیان هه‌یه ، سه‌دان كه‌سی به‌تواناو خاوه‌ن دكتۆرا و به‌ئه‌زموونیان تێدا هه‌ڵكه‌وت وه له بواره‌كانی ژیان.
…………………………
ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه له كتێبه‌كانی:-
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی میراوده‌ل
پشده‌ر
عه‌شیره‌تی میراوده‌لی
وه‌رگیراوه