Home / مێژووی ئیسلام / عوسمانی كوڕی فۆدی موجاهیدە ئازاكەی ئەفریقا

عوسمانی كوڕی فۆدی موجاهیدە ئازاكەی ئەفریقا

عوسمانی كوڕی فۆدی موجاهیدە ئازاكەی ئەفریقا

FB_IMG_1489404666157

وەرگێڕانی :زانا قەرەداغی

عوسمانی كوری دان فۆدیو یان عوسمان كوڕی فۆدی ناوی ئەو موجاهیدە تێكۆشەرەیەكە لە كیشوەری ئەفریقا دژ بە بیدعەو هۆزەو وەسەنییەكان تێكۆشا.

وەدامەزرێنەری خیلافە سۆكۆتۆ یە كە بەهێزترین مەملەكەتی ئیسلامی بووە,لە كات و سەردەمی خۆیدا,ئەفریقا یەكەم شوێنە لەدوایی مەكە ئاینی ئیسلامی پێگەشت بێت ,بەهۆی كۆچی هاوەلانی بۆ حەبەشە,لەساڵی پێنجەمی نبوەتدا.

بەناوبانگرین هۆزە موسڵمانەكانی كیشوەری ئەفریقا:

1-هۆزی ئەلماندیننج :بڵاوبونەتەوە لەمالی و سەنیگال و جامبیا و كینیاو سیرالیۆن و ساحل عاج.

2-هۆزەكانی ئەلولۆف و ئەلتوكلۆر لە سەنیگال و مالی.

3-هۆزەكانی هاوسا لە نەیجەر و باكوری نەیجیریاوبەنین و تۆجۆ.

4-هۆزی كانوری لەباكوری رۆژهەڵاتی نەیجیریا و كامیرۆن .

لەناو ئەم هۆزانەدا بەناوبانگترینیان هۆزی فولانییە كە لەهەموو هۆزەكانی تر زیاتر پابەندە بەئاینی ئیسلامەوە, هۆزی فولانی لەسەردەمی مورابتین موسڵمان بوون,لەسەدەی 5كۆچی .

پاڵەوان و موجاهید عوسمان دان فۆدیۆ سەربەم هۆزەیە.

عوسمان دان فۆدیۆ لە دایك بووی ساڵی(1168كۆچی -1754زاینی )لەشارۆچكەی “تفل:لەنزیك هەرێمی جۆبیر لەباكوری نەیجیریا ی ئێستا,ناوی موحەمەدە نازناوی عوسمان كەدەگەرێتەوە بۆهۆزەكەی مانای فۆدی واتا فەقێ‌,باوكی عوسمان لە گوندەكەی خۆیان سەرقاڵی وتنەوەی وانەی قورئان و فەرمودە بوو.

ئەم تێكۆشەرەبەناوبانگە لە گوندەكەی خۆیان زمانی عەرەبی فێردەبێت,پاشان قورئان وزانستی فەرمودەدەخوێنێت, بەهۆی شارەزایی لەئاینی ئیسلام زۆر دژایەتی عادات و تەقالیدە نەفامییەكان دەكات و دژی هەمو بیدعەو خورافیاتێك دەوەستێتەوە.

دوای ئەوەی لەگەڵ باوكی فەریزەی حەج بەجێدێنێت, ئەوەندەی تر تامەزرۆی ئاینەكەی دەبێت ,لەوكاتەشدا شۆرشی موحەمەدی كوڕی عەبدولوەهاب لەوپەڕی بەهێزیدا بوو,هەروەها مامۆستاكەی شێخ جبریل.ڕۆلێكی گەورەی بینی لەپەروەردەكردنی لە ڕوی زانست وسیاسەتەوە,وەیەكەم كەس بووكە پەیمانی پێدا لەسەر جیهاد كردن.

سەرەتا كۆمەڵەیەكی دروستكرد لەشارۆچكەی “تفل”كە كاری بانگەواز بوو ,ناونا :كۆمەڵ:

دەستی كرد بەكاری بانگەواز لەسەر مەنهەجی سەلەفی صاڵەح ,زۆرێك لە خەڵكی هۆزەكانی

وەكو ,ئەلهاوسا , تەواریق, ئەلكانوری , زنوج.جگەلە هۆزەكەی خۆیشی كە هۆزی فولانی .هاتن بەدەم بانگەوازەكەیەوە.

سەرەڕایی ڕاستكردنەوەی بیروباوەڕی ئیسلامی پاكردنەوەی بیر خەڵك لە بیدعەو شیرك و خورافیات خەریكی كاری بانگەوازیش بوو لەناو هۆزە وەسەنییەكان كەلە باكوروباشوری نەیجریا بوون.

ڕۆژلەدوایی ڕۆژ بانگەوازەكەی لە گەشەسەندا دابوو,بەجۆریك بوو بەهۆی نیگەرانی پاشای هەرێمی

جۆبیر-كەلەهۆزە وەسەنییەكان بوو,دەستیان كرد بەهەرەشە لە بانگەوازەكەی ,عوسمان كوری فۆدی ڕاوێژی بەهاوەڵەكانی كرد ,ئەوان پێیان وت كە ئیعلانی جیهادبكات,ئەویش ساڵی (1218كۆچی -1804زاینی )ئیعلانی جیهادی كرد و زۆرێك لە موسڵمانانی باكوری نەیجیریا ولەگەڵ زۆرێك لەئیمارەتەكانی  ئەلهاوسا لەخۆرئاوای نەیجیریا ,هاتن بەدەمیەوە ,سەركەوت بەسەر كۆمەڵە وەسەنییەكاندا, باكوری خۆرئاوای نەیجیریا كەوتە ژێرفەرمانڕەوایی ,شاری سوكوتۆلەوپەڕی باكوری خۆرئاوای نەیجیریایی كردە مەڵبەندی بانگەوازەكەی لە ساڵی (1223كۆچی -1809زاینی )

ئەم موجاهیدە كۆڵنەدەرە توانی ناوچەی دەسەڵاتی فەرمانڕەوایەتیەكەی فراون بكات ,بەتایبەت لە خۆرئاواو باشوری خۆرئاوا ,هۆزی گەورەی “ئەلیورومبا”كە نیشتەجێی هەردووڵاتی نەیجەرو نەیجیریا یە ,ئەم هۆزە گەورە هاتنە ناو بازنەی بانگخوازییەكەی .

 

عوسمان كوڕێ‌ فۆدی سێ‌ كەس بونەپاڵپشتی بانگەوازەكەی یەكەم شێخ ئادەم : خەڵكی كامیرۆن بوو پیاوێكی زاناو بانگخواز بوو,خەڵكی هان ئەدا بۆ پشتگیری عوسمان كوری فۆدی,كاتێك عوسمانی كوڕی فۆدی باس و خواسی ئەم زانا خواناسەی بیست لەساڵی (1226كۆچی -1811زاینی )ناردی بە دوایدا لە نزیكەوە یەكتریان بینی و بیروباوەڕی عوسمانی كوری فۆدی بەدڵ بوو, شێخی موجاهید داوای لە شێخ ئادەم كردئاڵای جیهادی لێوەربگرێت , شێخ ئادەم ڕازی بوو,بەهۆی جیهادو تێكۆشانی شێخ ئادەمەوە تەواوی وڵاتی كامیرۆن هاتنەناو ئاینی ئیسلام .

كەسی دووەم .حەمادۆباری :كە ئەم پیاوە سەربازێكی دلسۆزو بەوەفا و ئازابوو , لە موجاهیدە سەرەتاییەكان بوو,كەبەشداری شەری ئەمیرەكانی هەرێمی “جوبیر “كرد,دواتۆ شێخ عوسمان فۆدی داوالێكرد, كە وڵاتی ئەلماسنیا ڕزگار بكات “كەدەكەوێتەوڵاتی مالی ئێستاوە”

حەمادۆباری موجاهید توانی ئەلماسنیا ڕزگار بكات شێخ عوسمان فۆدی نازناوی شێخ بە حەمادۆباری بەخشی ولەپایی دلسۆزی و ئازایەتیەكەی كردییە ئەمیری ئەلماسنیا, شێخ حەمادۆ وڵاتی لەسەر مەنهەجی خولەفایی راشیدین بەڕێوە برد,وڵاتەكەی دابەشكرد بەسەرچەند ویلایەتێك, بۆهەرویلایەتێك والیی و قازی یەكی دانا ,وەمەجلیسی حوكمی دروستكرد, دەستەی ڕاوێژكاری دروستكرد لەسەرمەنهەجی كیتاب و سونە كاریان دەكرد,لەسایەی داد پەروەری شێخ حەمادۆ وڵات بوژایەوە و پێشكەوت و زۆر فراوان بوو هەتا گەیشتە بۆركینافاسۆو سیرالیۆن و كینیاو بیساو.

كەسێ‌ سیێەم .حاجی عومەر:لەهۆزی فولانی پیاوێكی زۆر دینداربوو, حەزی بەكاری بانگخوازی و جیهادكردن بوو,لەدایك بووی ساڵی (1212كۆچی -1797زاینی )بوو. زۆری حەز دەكرد بە خزمەت شێخ عوسمان كوری فۆدی بگات , بەمەستی دیداری گەیشت ,لەودیدارەدا شێخ عوسمان زۆر بە دینداری وئازایەتی حاجی عومەر سەرسام بوو, داوالێكرد بچێتە لای شێخ حەمادۆو لای ئەو خزمەت بكات, ئەویش بەقسەی كرد, لەوی بوو بە یەكێك لەسەكردە ئازاو ناودارەكان كەسوپاكەی چل هەزار سەرباز بوو,بەگژ هۆزەوەسەنییەكان وفەرەنسییەكاندا چوویەوە , توانی بەرپەرچی توندترین هێرشی خاچپەرستەكان بداتەوە.

شێخ عوسمان كوڕی فۆدی زاناو موجاهیدو خواناس لەساڵی (1233كۆچی -1818زاینی )كۆچی دوایی كرد. هەزار درود لە ڕۆحی ئەم كەڵە پیاوە مەزنەكە توانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە كیشورەی ئەفەریقا بڵاوبكاتەوە و دەولەتێك بەهێز لەسەر بیروباوەری سەلەفی ساڵەح دابمەزرێنێ‌.

سەرچاوە:سایتی قصەالاسلام

About زريان احمد

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …