Home / بەشی مێژووی كورد / شەڕی ڕووس و تیرەکانی جاف

شەڕی ڕووس و تیرەکانی جاف

86742750_641448036681584_9069025115693383680_n

لە سەرەتای ساڵی (۱۳۳٤)کۆچی ۱۹۱۳ز بۆ ساڵی (۱۳٤۹ )ک ۱۹۲۸ز لە نیو عەشیرەتی جاف دا واباوە بە سەردەمی دەسەڵاتی عەشایەری دەژمێریت. لە مانگی محەڕەمی ساڵی (۱۳۳٤)ک ۱۹۱۳ز سوپاو لەشکری ڕووسیای تەرازی بە فەرماندەیی (مامانۆف) گەیشتە کوردستانی ڕۆژهەڵات و باکوری کرمانشان .شەڕێکی یەکجار سەخت و خوێناوی لە نێوان سوپای ڕووسیا و هێزەکانی جاف ڕوویدا ، دیارە فەرماندەیی ئەو شەڕە لەلایەن (سەردار ڕەشید ) ئەنجام دراوە و توانیویانە هێزی ڕووسیای تەرازی ناچاری کشانەوە بکەن لە شەوی پێنج شەممە لە هەژدەی مانگی محەڕەمی ساڵی ۱۳۳٤ ک ۱۹۱۳ ز دا ،سواری جافی جوانڕۆ کە بریتی بوون لەم تیرانە :چەکدارو سواری تیرەکانی (کەمانگەر)<کەوانگەر > و (وەڵەدبەگی )و (ڕۆستەم بەگی ) و (قوبادی)<باوەجانی> ، لەو شەڕەدا لە دەڤەری فەقێ سلێمانیدا هێزی قوزافی ڕووسیایان پەرێشان کردووە و ئەوی لەشکرەکەیان هەیبووە لە لایەن سوارەی جافەوو تاڵان کراوە و ڕووسیا ناچار کردووە بکشێتەوە … هەموو هێزەکانی ڕووسیا هەوڵیان داوە بۆ جیاکردنەوەی (سەردار ڕەشید ) لە تیرەکانی جاف .بۆ ئەم مەبەستە (جەنەڕاڵ پاراتۆف ) سەرانی جاف دەعوەت و بانگەشت کرد بۆ شاری (سنە) لە گوندی (دادانە) بە ئامادەبووی تیرەی کەمانگەر و وەڵد بەگی و قوبادی(باوەجانی ) و ڕۆستەم بەگی . کۆمەڵەیەک دروست بکەن بەناوی ئەنجومەنی (اتحاد عشایر) دوور لە سەردار ڕەشید . بەڵام بێ ئاگابون لەوەی ئەم تیرانەی جاف لەگەڵ (سەردار ڕەشید )دا جیهادیان ڕاگەیاندوە دژی دەسەڵاتی عیلمانی وە دژی داگیرکاری ڕووسیابون نەک سەرکردایەتی سەردار ڕەشید . بەڵام دیارە ڕووسەکان پێیان بەوە نەبردووە کە ئەو سووربونە لە شەڕ زۆرتر بە شەڕێکی ئایینیان زانیوە و فتوای مەلا و شێخ خانەقاکان هانیانی داوە تا خۆشەویسی سەردار ڕەشید .لەلایەکی ترەوە لێپرسراوانی عوسمانی ئەوانیش هەر لەو ڕووەو لە کاردابوون و شەڕکەرانی جاف سەری ڕمی تەواوی ئەو شەڕانە بوون دژی بە سوپای ڕووسیا تەرازی. لە ۱۰ ڕەمەزانی ۱۳۳٤ کوچی ۱۹۱۳ز . سەردار ڕەشید و حاجی عارف بەگ بە ۱۵۰ سەربازی عوسمانیەوە ڕۆشتن بۆ شاری سنە وە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزی ڕووسدا وە کەم تەرخەمیان نەکردوە لە شەڕدا لەگەڵ ڕووسەکان (دەستیان نە پاراستو) دیسانەوە بەهاوکاری سوارانی جاف وە سەردار ڕەشید لە کوردستان بوبە حوکمڕان ؟. یەکگرتوی تیرەکانی جاف هەلێکی زێڕین بو بۆ جافەکان ئەم یەکگرتویە پێگەو پایەکی گەورەیان هەبو لە ناو حکومەتی کوردستان ڕۆژهەڵات. سەرچاوە :: ویلایت و طوایف کرماشان ،هۆز و تیرەکانی جاف

نوسینی :جوتیار کەمانگەر

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …