1
1
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
Views: 1326
ئامادەکردنی :- هیمداد حسکۆ سبری
هۆزی شیروانیەکان یەکیکە لە و حەوت کە کۆنفیداسیۆنی بارزانیەکان پیکدەهینن، ئەم هۆزە لە ٩٨ گوند پیکهاتووە ، (٨٦) کاولە گوند . هۆزی شیروانیەکان لە باکوری پاریزگای هەولیر نیشتەجئن سنوری جوگرافیای ئەم هۆزە هاوسنورە لەگەل تورکیا و هەروها بە گشتی سنوری جوگرافیای دەڤەری شیروانیەکەکان بەم شیوەیە دابەش بووە
سەبارەت بە ناوی شیروانیەکان زۆەر لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە وا چەمکی ناوی شیروان لە ناوی (پاشا ئەنوشیروان ) ەوە هاتووە .
سەبارەت بە هۆزی شیروانیەکان بیروڕای جیاوازیش هەن کەوا چۆن و لە کوێ هاتوون بۆ ناوچەی شێروانی ، هەندیکیان هەندیکیان پیان وایە کە دەگەرئنەوە بۆ ناوچەی هەکاری لە کوردستانی تورکیا ،رایەکی دیکە هەیە کە دەلیت شیروانیەکان دەگەرینەوە سەر کابرایەک بە ناوی مەلا ئەحمەد کە لە ویلایەتی وان دیتە ناوچەی شیروان ،
مەلا ئەحمەد دوو کوری هەبونە لە شیروان نیشتەجئ بونە دەستەلەتیکئ زۆری لە ناوچەکە هەبووە . بەلام دواتر لە پلانیکدا هەموو ئەوانە کوژران یەک کوری مایەوە بە ناوی حەسەن بەگ کە تەمەنی ٢٠ سال بووە ، چویە ئامئدی لە ژیر سئبەری پاشای ئامیدی گەورە بووە ، دواتر گەرایەوە سەرۆکایەتی هۆزی شیروانیەکانی گرتۆەتە دەست .
هەندکیشیان دەلین هەر لە سەردەمی میرنشینەکان هاتووە کەوا لە نزیک گۆمی (وان) دوو برا هەبوون (شێرۆ) و (مەندۆ) بە دەسەڵات و ئازا و زیرەک بوون، بۆیە دەسەڵاتی عوسمانی ئەو کات گێچەڵیان پێ دەکات ،وهێزیان دەنێرێتە سەر ،لە دوای شەرێکی چەند رۆژە (مەندۆ) دەکوژرێت و (شێرۆ)ش دێتە ناوچەی دیاربەکر بۆ گوندی (باشقەلا)ناحیەی (سیوەرک).(ناحیەیەکە دەکەوێتە باکووری کوردستان لە (دیاربەکر).
دوای ماوەیەک شێرۆ بە هاوکاری خزم هۆزەکانی تری ناوچەکە هەڵدەکوتنە سەر لەشکری دەوڵەتی عوسمانی و لە ناوچەی (وان)یان دەردەکەن،ئەوەندە ئازایانە شەڕ دەکەن بۆیە ناویان لێ ناون (شێرێ وانێ)،دوای ساڵێك ئەم شەڕە دووبارە سوپای عوسمانی هێرشیان بۆ دێنێ ناچار دێنە ناوچەی (برادۆست) دواتر بۆ ناو خزمانی خۆیان لەو ناوچەی (سەروکانی). ئێستا گوندێکە لە ناحیەی شێروان مەزن.
بەشیر سەعید لە بارەی هۆزی شیروانیەکان (هۆزی شیروانیەکان یەکیکە لە هۆزە هەرە گەورەکانی دەڤەری بازان
، دەلیت لە سەردەمئ میرنشینەکان هۆزی شیروانیەکان میرنشینکی سەربەخۆیان دورست کردبوو بارگایەکەیشی گوندی کەکلەی بووە ، دواتر لە سالەکانی ١٨٢٣-١٨٢٦ مەحمەد پاشای کۆرە پەلەماری ئەم میرنشینەی داوەوە، لە سالی ١٨٢٦ ز پاش گرتنی قەلەی شیروان شەش قەلای تر لە دەڤەری شیروانیەتی بیرسیاڤ و گرکەبەن و کەلۆک و سەروکانی و کوارن شانەدەر و میرگەسۆر کال ولکرد. )
هەر لە دئیر زەمانەوە شیروانیەکان بە ئازایەتی و زیرەکی و میر خاسی ناسروان ، ئەم هۆزە رۆلیکئ کاریگەریان هەبوو لە بزاڤی رزگار خوازی کورد و شئین پەنجەیان لە هەموو بوارەکاندا دیارە ، دەتوانین بلیم هۆزی شیروانیەکان گەورەترین و بە هیزترین هۆزی بارزانەیەکانە لە روی خۆ راگری و قوربانیدان .
شیروانیەکان هۆزیکئ گەورە و ناوداری کوردن لە ویلایەتی وان ناوچەی شیروان مەزان نیشتە جیبوون .ئیستاس بەسەر زۆر لە گوندەکانی ناوچەی شیروان و میرگەسۆردا بلاوبونەتەوە .
لستی سەرچاوەکان