مێژووی حزبێكی زیندوو،له ده‌می دامه‌زرێنه‌رانییه‌وه
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
وه‌كو زۆربه‌ی شته‌كانی تر، به‌داخه‌وه گه‌لی كورد به‌درێژایی مێژوو تابه‌مڕۆ ده‌گات زۆربه‌ی شته‌كانی ناروون و نادیارن و بگره به‌شێك له رووداوه هه‌ره گرنگه مێژووییه‌كان به‌ناڕوونی و به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه، بۆیه زۆرجار كاركردن له‌سه‌ر مێژووی كورد كارێكی قوڕسه و ئه‌سته‌مه لێكۆڵه‌ران و مێژوونووسان به ئاسانی بتوانن له‌سه‌ر كاتێكی دیاریكراو یان رووداوێكی گه‌وره‌و گرنگ بنووسن و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌م كاره قوڕستره بۆ ئه‌و حزب و رێكخراو و بزووتنه‌وه سیاسییانه‌ی له‌مێژووی خه‌باتی كورددا رۆڵ و كاریگه‌رییان هه‌بووه‌و به‌شێك بوونه له خه‌باتی كورد، به جۆرێك به‌شێك له‌م حزبانه به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندن و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریشیان دیار نییه.
جیاواز له زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كوردستان، كه مێژووی دامه‌زراندن و ورده‌كاری دامه‌زراندنیان روون و ئاشكرا نییه‌و كاراكته‌ره به‌شداره‌كانی نێو ئه‌م كاره ونن یان شێواون، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوای چوار ده‌یه له ته‌مه‌ن مێژووی دامه‌رزاندن و ده‌ستكردنه‌وه‌ی به خه‌باتی چه‌كداری له باشووری كوردستان مێژووه‌كه‌ی روون و ئاشكرا و دیاره، كه ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه:
یه‌كه‌م: به‌روارد به حزبه‌كانی تر، مێژووی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زۆر كۆن نییه‌و سه‌رده‌مێكی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ نه‌بووه.
دووه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م حزبه زۆربه‌یان له‌ژیاندا ماون و كه‌سانی رۆشنبیر و خوێنده‌وار و خاوه‌ن بڕوانامه‌ن.
سێیه‌م: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جیاواز له زۆربه‌ی حزبه كوردستانییه‌كانی تر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه بایه‌خی زۆری به راگه‌یاندنداو له‌وه‌ش گرنگتر به‌یاننامه‌و بڵاوكراوه جیاوازه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ورد ئه‌رشیف كراون.
چواره‌م: له ئاستی جیاواز و له‌سه‌رده‌می جیاوازدا، نووسه‌ران و رۆشنبیران و لێكۆڵه‌ران كاریان له‌سه‌ر مێژووی ئه‌م حزبه كردووه‌و ده‌یان كتێب و سه‌رچاوه له‌به‌رده‌ستن بۆ ئه‌م كاره.
كه‌واتا ئه‌م هۆكارانه فاكته‌رگه‌لی گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و كاراكته‌ره به‌شداره‌كانی ئه‌م رووداوه گرنگه ون نه‌بن و نه‌وه‌ی نوێ پێی ئاشنابێ، دوایین هه‌وڵی كاركردن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كتێبی «له توڵه‌یتوڵه‌وه بۆ ناوزه‌نگ- سه‌رگوزشته‌ی دامه‌زراندنی (ی.ن.ك)»ی خه‌ڵه‌ف غه‌فووره كه له دووتوێی «206» لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره بچووك ده‌زگای ئایدیا بۆ فكر و لێكۆڵینه‌وه به زنجیره‌ی 147 له‌ساڵی 2016 چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه.
ئه‌م كتێبه ئه‌گه‌رچی به قه‌باره بچووكه، به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكدا كتێبی پڕ زانیاری و گه‌وره‌یه‌و سه‌رباری پێشه‌كی كتێبه‌كه كه نووسه‌ر له‌ژێر ناوی (یه‌كێتی: مێژوو به شێوازه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی) نووسیویه‌تی گه‌شتێكی خێرای كردووه به سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و دواتر دیداری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له «د. فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد، عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی، عومه‌ر شێخموس)ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردووه، ئه‌گه‌رچی نووسه‌ر له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی ئه‌نجامنه‌دانی دیدار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له «جه‌لال تاڵه‌بانی، نه‌وشیروان مسته‌فا، د. كه‌مال فوئاد» كردووه‌و روونیكردۆته‌وه كه هه‌وڵی نه‌داوه دیدار له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌نجام بدا‌و نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماده نه‌بووه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات و به‌داخیشه‌وه د. كه‌مال فوئاد كۆچی دوایی كردووه‌و له‌كاتی ژیانیشیدا ته‌ندروستی رێگه‌ی نه‌داوه.
ئه‌م كتێبه مایه‌ی ده‌ستخۆشییه‌و پێویسته هه‌موو كوردێك و به تایبه‌تی یه‌كێتییه‌كان له خوێندنه‌وه‌ی بێ به‌ش نه‌بن، چونكه هه‌نگاوێكی زۆر جوانی تۆماركردنی مێژووێكی جوانه، به‌ڵام به بڕوای من نووسه‌ر ده‌بووایه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵدات ئه‌م كتێبه دیداری جه‌لال تاڵه‌بانی تێدابووایه، چونكه له قسه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێ كه بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی دروستكردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌لال تاڵه‌بانی بووه، بۆیه ناكرێ بابه‌تێكی ئاوا گرنگ به‌بێ قسه‌ی كاریزماكه تێپه‌ڕبێ.
له‌وانه‌یه نووسه‌ری ئه‌م كتێبه بیانووی باوه‌ڕپێكه‌ری هه‌بێ بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌م دیدارانه، به‌ڵام به بڕوای من ده‌كرا به‌شێك بۆ ئه‌م كتێبه زیادبكرێ و نووسه‌ر له‌رێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی- مه‌یدانی- رۆژنامه‌وانی و به‌سوود وه‌رگرتن له قسه‌و وتاره‌كانی رابردووی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له رۆژنامه‌و گۆڤار و كه‌ناڵه‌كان ورده‌كاری زیاتری دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی بخستایه‌ته‌ڕوو.
نووسه‌ر به ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره‌و زیادكردنی ئه‌م به‌شه ده‌یتوانی كتێبه‌كه‌ی بكاته كتێبێكی كاریگه‌رتر و گشتگیرتر، به جۆرێك كتێبه‌كه له پرسیار و وه‌ڵامی نێوان رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه ده‌بووه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی و زۆر راستی مێژوویی روونتر ده‌بوویه‌وه‌و كتێبه‌كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی و زانستی له توێژینه‌وه‌كانی داهاتوودا به‌كارده‌هات.
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه مرۆڤ تێده‌گات، كه سه‌رباری نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول و خراپی بارودۆخی كورد و ئاواره‌بوونی به‌شێكی زۆر له سیاسییه‌كان، وه‌لێ رۆحی شۆڕشگێڕی و به‌رده‌وامی دان به خه‌بات لای تاكی كورد وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌بووه، ته‌نها فاكته‌رێك كه گرنگ بووه دامه‌زراندنی حزبێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ر بووه له كوردستان، كه دواجار و به تێپه‌ڕبوونی كاتێكی كه‌م ئه‌م خه‌ونه‌ی كورد له‌رێگای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاته‌دی و دوای ساڵێك له دامه‌زراندنی ده‌ستكرایه‌وه به خه‌باتی چه‌كداری له كوردستان، كه ئه‌م ده‌ستكردنه‌وه‌و ناردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پێشمه‌رگه‌كان بۆ ناو كوردستان جێگای مشتومڕه‌و ده‌كرا نووسه‌ر وردتر كاری له‌سه‌ر بكردایه.
هه‌روه‌ك به ته‌واوبوونی ئه‌م كتێبه مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌نێوان كۆبوونه‌وه‌ی 4 كه‌سی یه‌كه‌م له شام (جه‌لال تاڵه‌بانی، فوئاد مه‌عسوم، عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی، عادل موراد) و كۆبوونه‌وه‌ی دواتری ئه‌وروپا به به‌شداری «جه‌لال تاڵه‌بانی، نه‌وشیروان مسته‌فا، د. كه‌مال فوئاد، عومه‌ر شێخموس) و ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له نێوان 22/5/1975 و 1/6/1975 بابه‌تێكی وردتری لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ركردنه و له كتێبێكی ئاوا گرنگ و مێژوویی‌دا ناكرێ به خێرایی به‌سه‌ری تێپه‌ڕبین و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتری له‌سه‌ر بكرێ و جیاوازی ئه‌م 9 رۆژه بخرێته‌روو.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێم خه‌ڵه‌ف غه‌فوور له‌م كتێبه‌یدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به مێژووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كتێبخانه‌ی كوردی كردووه‌و ده‌خوازم نه‌وه‌ستێ و وه‌ك گه‌نجێكی به‌توانای خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی به‌بڕشت به‌رده‌وام بێ له كاركردن له‌سه‌ر مێژووی حزبه كوردستانییه‌كان و ده‌رخستنی قۆناغه شاراوه‌كانی مێژووی ئه‌م حزبانه‌و ئه‌مجاره‌یان له‌رێگای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی زانستی و به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه كوردی و غه‌یره كوردییه‌كان كار بكات و ئه‌و بۆشاییانه پڕ بكاته‌وه و ده‌زگای ئایدیاش پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر بۆ ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌بكاو نووسه‌ران و لێكۆڵه‌ران رابسپێرێ به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مێژووی حزبه كوردستانییه‌كان.