وه‌رگیراوه له سایتی د ئاسۆس
http://doktorasossqader.blogspot.com/2010/06/blog-post_6689.html
گێڕنۆت ڤلهلم
وه‌رگێڕانی له ئه‌ڵمانیه‌وه
د. ئاسۆس محه‌مه‌د مه‌لا قادر
به‌شی یه‌که‌م
کوورته‌یه‌کی مێژوویی
پێش گووته‌ی وه‌رگێڕ
ڕه‌نگه جێگه‌ی گوومان نه‌بێت گه‌ر بوترێت زمانی ئوڕاڕتی به شێوه‌یه‌کی ئارخه‌یانی کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر توێژینه‌وه‌ی مێژووی زمانی کوردی هه‌یه، ئه‌وه‌ی گوومانیش لا ده‌بات بریتیه له مانه‌وه‌ی به شێکی گه‌وره‌ی سامانی زمانی ئوڕاڕتی له ناو شێوه زاره جیاجاکانی زمانی کوردی‌دا، لێ به‌راوردکردنی زمانه‌وانی به ته‌واوی پێودانگه زانستیه کانیه‌وه له نێوان هه‌ریه‌ک له ئوڕاڕتی و کوردی‌دا جۆرێک له کورتهێنانی زانستی تێده‌که‌وێت، چونکه له ڕووی ڕێزبه‌ندیی مێژووییه‌وه زمانی کوردی به به‌راورد له‌گه‌ڵ زمانی ئوڕاڕتیدا تاڕاده‌یه‌کی ته‌واو له کاتێکی دره‌نگتردا تۆمارکراوه( به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی تائێستا له‌به‌رده‌ستدان)، به‌م پێودانگه‌ش بێت به‌ندیوار کردنی زمانی کوردی به زمانی ئوڕاڕتی یا دوورتر بڕۆین به زمانی خوری له لایه‌ک و زمانی سومه‌ری له لایه‌کی تره‌وه کورت ده‌هێنێت، چوونکه زمان بریتی نیه له په‌ێڕه‌وێکی داخراوی چه‌ق به‌ستوو، به‌ڵکو بریتیه له په‌ێڕه‌وێکی کراوه، که له ڕه‌وڕه‌وی مێژوودا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه بگره ته‌نانه‌ت گه‌لێک جاران وا ڕێکده‌که‌وێت، که هه‌مان وشه له سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی دیکه واتاکه‌ی ده‌گۆڕێت. لێره‌دا مه‌به‌ست له به‌راوردکرن جۆره به‌راوردکردنێکه که له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا هه‌ڕه‌مێن به‌ده‌ست بهێنێت و له بواره‌کانی توێژینه‌وه‌ی زانکۆیی‌دا پشتی پێ ببه‌سترێت، ئه‌م کرده‌یه‌ش پێویستی به له به‌رچاوگرتنی هه‌ر یه‌ک له پێواژوه مێژویی و بنه‌ما زانستیه زمانه‌وانیه‌کان هه‌یه، گه‌رچی باس لێوه‌کردنی گرنگی هه‌ریه‌ک له زمانی سومه‌ری و خوری له چوارچێوه‌ی ئه‌م کوورته پێشه کیه‌دا له ڕێڕه‌وی ئه‌م بابه‌ته‌ی پێوه‌ند به‌زمانی ئوڕاڕتی به چه‌شنێک له چه‌شنه کان لامان ده‌دات، چونکه سه‌ره‌تا ده‌بێت زمانه‌که خۆی به ته‌واوی پێکهاته ڕێزمانی و فه‌رهه‌نگییه‌کانه‌وه بتوێژرێته‌وه ئینجا دواجار له گه ڵ زمانه‌کانی تردا به راورد بکرێت، له‌م باره‌شدا ڕاده‌ی له یه‌کچوون و له یه‌ک نه‌چوونی دووزمانه‌که یان چه ند زمانه‌که له بنچینه‌یه‌کی تۆکمه‌وه سه‌رچاوه ده گرێت، لێ هه‌ریه‌ک له دووزمانه نێوبراوه‌که‌ی سه‌ره‌وه شانبه‌شانی زمانی ئوڕاڕتی له ناو زمانه به مێخی نووسراوه‌کانی ڕوژهه‌ڵاتی کۆندا کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر پێکهاته‌ی فه‌رهه‌نگۆکی و ڕێزمانی زمانی کوردی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌وه له بیر نه‌کرێت که بوونی فه‌رهه‌نگۆکی زمانێک له نێو زمانێکی تردا به ندیوارییه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان ئه‌و دوو زمانه ڕه‌نگ ناداته‌وه، به‌ڵکوو بوونی فه‌رهه‌نگۆک و پێڕۆی کارکردنی هه‌ردوو زمانه‌که و پێشاندانی وێکسازی ڕێزمانی و چۆنیه‌تی داڕشتنی ناو و فرمانه‌کان ئه‌م له یه‌کچوونه ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، به‌م پێودانگه دۆزینه‌وه‌ی به‌ندیوارییه‌تی نێوان سومه‌ری و کوردی نه‌ک ته‌نها توێژینه‌وه‌یه‌کی وردی ڕێزمانی گه‌ره‌که، به‌ڵکوو له زۆربه‌ی باره‌کاندا به‌راوردکردنی وشه سومه‌رییه‌کان له گه‌ڵ وشه کوردییه‌کاندا پێویستان به ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌نگسازی ورد هه‌یه، گه‌ر له زمانی سومه‌ریدا چۆنیه‌تی گۆکردنی وشه‌کان هێژ جێگای گوومانبن ئایا مانه‌وه‌ی ئه‌و وشانه له نێو زمانی کوردی‌دا ده‌کرێ چاره‌سه‌رێک بۆئه‌م پرسه بدۆزێته‌وه؟ له‌ڕووی فه‌رهه‌نگۆکییه‌وه ده‌کرێ بوترێ ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی وشه‌ی سومه‌ری به شێوه‌زاری ئێمێ- سالیشه‌وه له نێو شێوه‌زاره جیاجیاکانی کوردی‌دا به دیده‌کرێن به چه‌شنێک ژماره‌ی ئه‌و فرمان و ناوانه‌ی له به‌رده‌ستمدان نزیکه‌ی چوارسه‌د دانه‌ن که له‌توێژینه‌وه‌کانی داهاتوودا سوودیان لێ وه‌رده گرم و هه‌روه‌ها به به رده‌وامیش وشه ی نوێ ده‌دۆزمه‌وه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندبێت به هه‌ریه‌ک له زمانی خوری و ئوڕاڕتی و کاریگه‌ریان له سه‌ر زمانی کوردی به شێوه یه‌کی ڕوونترله زمانی سومه ری به دیده کرێت، هه‌رچه‌نده له‌کاتی توێژینه‌وه ی زمانی خوریدا چه ندین شیوه‌زاری جیاواز له ناو زمانه‌که‌دا به دیده‌کرێن، لێ ئه‌مه له چۆنیه‌تی شیکردنه‌وه‌ی زمانه‌که ناگۆڕێت و ده‌کرێت بوترێت جیاوازییه‌کان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر له چوارچێوه‌ی گۆڕانی هه‌ریه‌ک له پیته‌کانی و، ڤ، ب، پ قه‌تیس ده‌بن هه‌روه‌ک هه‌مان دیارده له ناو شێوه‌زاره‌کانی زمانی کوردی‌دا به‌دیده‌کرێت، له‌م ڕوویه‌وه ڕه‌نگه له دۆزینه‌وه‌ی نه‌ک ته‌نها فه‌رهه‌نگۆکی خوری و ئورارتی له ناو زمانی کوردی په ره‌سه‌ندنێکی باش به‌دیبکه‌م که بریتیه له توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌رده ستم و له وانه‌یه چه‌نده‌ها ساڵ بخایه‌نێت، به‌ڵکوو له ڕووی پێکهاته‌ی ڕێزمانیشه‌وه هه‌مان په‌ره‌سه ندن به دیده‌کرێت؛ ده‌کرێت بوترێت ئه‌م به‌ندیوارییه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕوون و ئاشکرا له زمانی ئوڕاڕتیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، لێ ناکرێ به ڵگه‌کان لێره‌دا بخه‌مه‌ڕوو.
توێژینه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له خوری و ئوڕاڕتی و به‌راوردکردنیان له‌گه‌ڵ زمانی کوردی‌دا نه‌ک قۆناغه‌مێژوییه‌کانی زمانی کوردی ڕوونده‌کاته‌وه، به‌ڵکوو چه‌ندین فرمان هه‌یه له کوردی‌دا وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌کانیان به‌ناوازه له‌قه‌ڵه‌مدراوه، لێ ئه‌و ڕه‌گه ناوازانه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئاسایی و به‌هه‌مان چه‌شنه‌گه‌ردانکردنی زمانی کوردی له ناو خوری وئورارتیدا ده‌رده‌که‌ون؛ گه‌رچی پێشتر هه‌ریه‌ک له دیاکۆنۆف و ستارۆستن ته‌قه‌لای ئه‌وه‌یاندا که زمانی خوری و ئوڕڕاڕتی به زمانه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌فقاسیاوه گرێبده‌ن، لێ تۆژه‌ری ئه‌م دوو زمانه زۆر به‌ئاسانی که‌موو کورتی کاره‌که‌یان به‌دیده‌ده‌کات، ئه‌وه‌ی له نرخیێ زانستیانه‌ی توێژینه‌وه‌ی ناوبراو که‌مده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه له به‌شی هه‌ره‌زۆری په‌رتووکه‌که‌دا ته‌نها وشه‌کان له ڕووی شێوه‌وه به‌راوردکراون به‌بێ ئه‌وه‌ی واتای وشه خوری و ئوارارتیه‌کان هه‌مان ئه‌و واتایاییه‌ن هه‌بێت که وشه قه‌فقاسییه‌کان هه‌یانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئه‌نجامی دۆزینه‌وه‌ی ده‌قه چه‌ند زمانیه‌کان ئه‌وه‌یان د‌ه‌رخست که لێکدانه‌وه‌ی واتای گه‌لێک له‌و وشانه‌ی که دیاکونۆف له په‌رتووکه‌که‌یدا پێشنیاریکردوون چه‌وتن:
I.M. Diakonoff, Hurritisch und Urartäisch, München (Kizinger) 1971.
I.M. Diakonoff/ S.A.. Starostin, Hurro-Urartian as an Eastern Caucasian Languages (Kitzinger) .1996
ڕه‌نگه جێگه‌ی خۆیبێت ئاماژه به بایه‌خی توێزینه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له زمانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆن به زمانه سامی ( ئه که دی: بابلی- ئاشووری)، ئیلامی، و هیندۆ ئه‌ورپیه کانیشه‌وه (حیتی) بدرێت گه‌ر له ڕاده‌به‌ده‌ر بایه‌خی خۆیان هه‌بێت بۆ واڵاکردنی په‌نهانیه‌کانی مێژووی کۆنی کورد یان وردتر بڵێین مێژووی کۆنی وڵاتی کورده‌واری، هه‌روه‌ک ناکرێت هه‌ریه‌ک له سه‌رچاوه یۆنانی و ئارامییه‌کانیش له بیربکرێن، که له مه‌ڕ به‌رده‌وامییه‌تی مێژووی له سه‌رده‌مه‌کانی دواترد جێگه‌ی بایه‌خی تایبه‌تین؛ گه‌رچی واباوه که ناوی کورد له سه‌رده‌مانێکی دره‌نگتردا ده‌رکه‌وتبێت، لێ ئه‌م گریمانه له ده‌راوی ڕاستییه‌کی ڕه‌هاوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه و ته‌یکردنی ته‌واوی ده‌قه به مێخی نووسراوه‌کان و شیکردنه‌وه‌ی ده‌قه‌کانی داهاتوو، به چاوپۆشین له‌و ڕه وشه سیاسیه‌ی ده‌وری گه‌لی کوردی داوه، ئیسته‌ره‌م (حتما) بوون و مێژوویی گه‌لی کورد له کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی تر ده‌خاته ڕوو، نه ک وه‌ک کۆچه‌ر بۆ ناوچه‌ی کورده‌واری سه‌یری بکرێت هه‌روه‌ک له نووسینی چه‌ند ڕۆژهه‌ڵاتناسێکدا به‌بێ به‌ڵگه ئه‌م جۆره گریمانانه هه‌ڕه مێندراون! یان وردتر بڵێین ئه‌م جۆره بیردۆزانه به‌ڕاده‌یه‌ک کۆن بوون که ته‌نها له بواری نووسینی مێژووی توێژنه‌وه‌ی کوردناسیدا ڕه‌نگه جێگه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتنبن.
ئه‌م بابه‌ته له بنچینه‌دا هێژ به زمانی ئه‌ڵمانی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو ته‌نها بریتیه له ڕه‌شنووسی په‌رتوکێک به‌م ناوه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه که ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی وه‌رمگێڕاوه‌و چه‌ند بڕگه‌یه‌کیش له به‌شی ڕێزمان ته‌واو بوون، لێ به‌شێوه‌یه‌کی پچڕ پچڕ، بۆیه زۆر سووپاسی پڕۆفیسۆر دکتۆر گێڕنۆت ڤلهلمی نووسه‌ری بابه‌ته‌که ده‌که‌م که ڕه‌شنووسه‌که‌ی پێدام بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ریبگێڕم.
نووسه‌ری بابه‌ته یه‌کێکه له زانا ناوداره‌کانی ئه‌م بواره و له به‌راوردکردنی خوری و ئورارتی و کوردیش‌دا به ته‌واوی پشتیوانیم لێده‌کات به مه‌رجێک له چوارچێوه‌ی زانستی ده‌رنه چم و په له‌ش نه‌که‌م.
ته‌واوی په‌راوێزه کان وه‌رگێڕی بابه‌ته‌که نووسیونی.
نووسه‌ر سه‌رچاوه‌کانی ڕاسته‌وخۆ له دوای هه‌ریه ک له بابه‌ته‌کان نووسیوه.
مێژووی ساڵه‌کانی بهرلهزاین که له‌م بابه‌ته‌دا به‌کارهێنراون بریتین له کڕۆنۆلۆژی ناوه‌ڕاست.
له گۆکردنی ناوی نووسه‌ر و تۆژه‌ره‌کاندا ته‌قه‌لای ئه‌وه‌م داوه که به‌شێوه‌ی ئاخێوه‌رانی زمانه‌که گۆیانبکه‌م، لێ ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت ئه‌م جۆره ته‌قه‌لایانه سه‌د ده‌ر سه‌د دروستییه‌کی ڕه‌ها‌ی گۆکردن به‌رجه‌سته‌ناکه‌ن، چوونکه هه‌ندێک ده‌نگ تایبه‌تن به‌زمانێک و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و ده‌نگانه له زمانێکی تردا هێمایان نیه بۆ نموونه: ده‌نگێک له ئه‌ڵمانیدا هه‌یه له نێوان خ و ش دایه ته‌نانه‌ت نه‌ک هه‌ر له کاتی نووسینی به پیتی زمانێکی تر گۆکردنی ئه‌سته‌مه، به‌ڵکوو له‌کاتی قسه‌کردنیشدا گۆکردنی بۆ زۆرێک له ئاخێوه‌رانی گه‌لانی تر سه‌خته.
ڕه‌گی فرمانه خوری و ئوڕاڕتیه‌کان له کاتی وه‌رگێڕانیان بۆ کوردی بۆ که‌سی سێیه‌می تاک گه‌ردانکراون، که له به‌راوردکردنه‌کانی داهاتوودا راسته‌وخۆ ڕه‌گه‌کان له گه‌ڵ ڕه‌گه‌کانی زمانی کوردی‌دا به‌راورد ده‌کرێن، لێ لێره‌دا ئه‌م جۆره به‌راورده ئه سته م ده‌رده‌که‌وت.
ئاسۆس
05.03.2007
ڤوویتس بۆگ
Würzburg
یه‌که‌م :بڵاوبوونه‌وه‌ی زمانی ئووڕاڕتی
زمانی ئووڕاڕتی له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆیه‌می به‌ر له‌زاینه‌وه تاوه‌کوو کۆتایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می به‌ر له زاین له ناوچه‌ی فه‌رمانڕانی پادشاکانی ئووڕاڕتوو نووسراوه‌ته‌وه، که له باکووره‌وه له سه‌رچاوه‌کانی فووڕات تێپه‌ڕیوه، له ڕۆژهه‌ڵاتدا وڵاتی ئه‌رمینیایی ئێستا و ته‌واوی یان به‌شێکی گه‌وره‌ی ئازه‌ربێجانی گرتۆته‌وه، له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌شێکی ئازه‌ربێجانی ئێرانی و هه‌روه‌ها پێده‌چێت ئه‌وپه‌ڕی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراقیشی کۆنتڕۆڵکردبێت له ڕۆژئاواشدا به‌ره و فووڕات گه‌یشتۆته ناوچه‌ی مه‌لاتیه.
به هۆی ئه‌م ڕووبه‌ره فراوانه‌وه له بواری جووگرافیایی زمانه‌که‌یدا ئه‌وه‌ی به‌ندیواربێت به کاتی نووسینه‌کانی ئووڕاڕتیه‌وه تاڕاده‌ک نادیاره، هه‌روه‌ها لێره‌دا تا چه‌ند زمانی ئووڕاڕتی وه‌ک زمانی دایک، زمانی دووه‌م یان زمانی نووسین باوبووه به ناڕوونی ده‌مێنێته وه.
زۆر پێده‌چێت، که په‌ژیراندنی (قبول) زمانی ئووڕاڕتی وه‌ک زمانی کارگێڕی و فه‌رمانڕانی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی وه‌ک زمانی میللی زێتر سه‌رخستبێت.
پێش ئه‌وه‌ی پادشاکانی ئووڕاڕتی داگیرکارییه‌کانیان ده‌ستپێبکه‌ن نه‌ده‌زاندرا نیشتیمانی ئووڕاڕتیه‌کان کوێبووه. له سه‌ربنه‌مای به ندیوارییه‌تی له گه‌ڵ زمانی خووڕیدا ده‌کرێ (یه‌کسه‌ر) ئه‌وه گریمانبکرێ، که ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ره‌و باکووری ڕۆژهه‌ڵات هاوسنووری ناوچه‌ی زمانی خووریبوونه له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌کانی سه‌رسه‌رچاوه‌کانی زێی گه وره‌وناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری گۆمی وان بووه.
به‌هه‌رحاڵ کشانی زمانی خووڕی به‌ره‌و باکووری ڕۆژهه‌ڵات یه‌ک له باره‌خۆیه‌وه نه‌زاندراوه.
مه‌ڵبه‌ندی به‌کارهێنانی زمانی ئووڕاڕتی وه‌ک زمانی نووسینی شاهانه بریتیه له ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری گۆمی وان و تووشپای پایته‌خت له سه رو ده‌ورووبه‌ری قه‌ڵای شاری وانی ئێستادا ناتوانرێ به دڵنیاییه‌وه بوترێ، که‌ی زمانی ئووڕاڕتی له نێوچووه.
دوا نووسینه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه کۆتایی سه ده‌ی حه‌وته‌می بهرلهزاین، ده‌شێ هێژ به‌کارهێنانی زمانه‌که بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌رده‌می داگیرکاری کیمیرییه‌کان له کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می به‌ر له‌زایندا.
زمانی ئووڕاڕتی وه‌ک زمانی ئاخاوتن له ڕووخانی پادشانشینه‌که له سه‌روبه‌ری کۆتایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می به‌ر له‌زاین زێتر نه‌ژیاوه.
دووه‌م: نازناوی زمانه‌که
نازناوی زمانه‌که “ئووڕاڕتی” له ناوی وڵاتی ئووڕاڕتووه‌وه داتاشراوه، که ئاشوورییه‌کان به‌کاریانهێناوه، خوودی ئووڕاڕتیه‌کان ته‌نها کاتێک به‌کاریانهێناوه که به ئاشووری نووسیوویانه، نه‌زاندراوه ئووڕاڕتیه‌کان چیان به زمانه‌که‌یان وتووه؛ ڕه‌نگبێ له ناوی وڵاتی Bia یان نازناوی نشینه‌کانیه وه Bia=i=ne=lə “(خه ڵکی وڵاتی) بیا” داتاشرابێت.
ئێی.ئێچ.سێیس (A.H.Sayce) که له ساڵی 1877 – ه‌وه له چه‌ندین بڵاوکراوه‌دا ده‌رباره‌ی زمانی ئووڕاڕتی دواوه زمانه‌که‌ی به ناوی کۆنترین جێواری وان “به زمانی وانی” نێوناوه.
پێ.ێنسن.(P.Jensen) له ساڵی 1891دا داتاشینێکی له ناوی وڵاتی ئووڕاڕتوو (ئووڕاڕتی Urarṭisch یان ئۆڕتیOrṭäisch ) وه‌ک نازناوی زمانه که پێشنیارکرد، وه‌لێ له مه‌یاندا پشتیوانی که‌می دۆزییه‌وه (یه‌کێکی ترJ.Sandalgian) .
تسێ.ئێف.لێمان-هاوپت (C.F.Lehmann-Haupt) له سه‌ره‌تادا به خۆگرێدان به ئا.دێ. مۆدتمان نووسینی مێخی ئه-رمینی (A.D.Mordtmann:armenische Keilinschriften.) له باره‌ی ئه‌رمه‌نی کۆنه‌وه دوا (به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک بدات له گه‌ڵ زمانی ئه‌رمه‌نیدا)، به‌ڵام دواتر چه‌مکی “خه‌لدی” داهێنا، هۆکاری ئه‌م بۆچوونه‌شی ئه‌وه بوو، که لای هه‌ریه‌ک له کسێنۆفۆن(Xenephon) و، ستڕابۆ(Strabo) و ستیفانووسی بێزه‌نتی(Stephanus ) به چاوه‌ڕاوی سۆفۆکلێس (Sophokles ) پۆنتیه‌کان ιοΙαδΧαλ په‌یڕه‌وکارانی په‌رستنی خووداوه‌ند خه‌لدیان به‌دانیشتوانی ئووڕاڕتوو ناوبردوه.
ئه‌م چه‌مکه له میانه‌ی په‌رتووکی تێکڕای نووسینه‌کانی خه‌لدیدا“Corpus der chaldischen Inschriften” به شێوه‌یه‌کی فراوان ته‌شه‌نه‌یکرد.
له ساڵی 1908- دا ئێم.شتڕێک (M.Streck) گازنده‌یه‌کی له دژی ئه‌م چه‌مکه‌دا به‌رزکرده‌وه، به‌ڵام کاریگه‌ری نه بوو.
یۆت.فریدریش(J.Friedrich) له گووتاره به‌راییه‌کانیدا (به سه‌رنجدانێکی ڕه‌خنه‌ییه‌وه) نازناوی “خه لدی” به‌کارهێنا، به‌ڵام له پڕ نازناوی ئووڕاڕتی له بریدا دانا‌و هه‌ر ئه‌ویشیانی په‌ژیراند (قبل).
ته‌نها ئێف.ڤێ.کووینیگ(F.W.König) له فه‌رهه‌نگه‌که‌یدا فه‌رهه‌نگی نووسینه‌کانی خه‌لدی“Handbuch der chaldischen Inschriften“ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر لێمان-هاوپت، بیگوومان به‌بنه‌مای نوێوه، به‌ڵام که‌م باوه‌ڕ پێکراو.
J.Jensen:ZA 6(1991)65 f.Anm. 2. – A.Mordtmann:ZDMG 26 (1872) 465
- – CF.Lehmann-Haupt:ZE 24(1892) 128 f.,131.;Armenien einst und j-
tzt II/2, – Berlin/Leipzig 1931,703-719. – M.Streck:ZDMG 62(1908) 763
- – J.Friedrich: Causaica 8(1931)114;ZA 40(1931)285;ZDMG 90(1936)
60-85. – A.Goetze:“Kleinasien“,in : Kulturgeschichte des Alten Orients,
München 1933,175 Anm. 5. – idem: JAOSS 55(1935)297-299.- F.W.K-
Önig:HchI(1955)iii.
سێیه‌م: به‌ندیوارییه‌تی زمانه‌که
له قۆناغی سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌ی زمانی ئووڕاڕتیدا مه‌زه‌ند‌ه گه‌لێک له‌مه‌ڕ به‌ندیوارییه‌تیدا له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی تردا خرانه‌ڕوو؛ که ئه‌مڕۆ ده‌کرێ هێژ ته‌نها جێگه‌ی سه‌رنجی مێژوویی زانستیبن.
له ساڵی 1850 دا پێ. ئاش. لووزاتۆ (Ph.Luzzatto) له ته‌قه‌لاکه‌یدا بۆ شیکردنه‌وه‌ی زمانه‌که په‌نای برده به‌ر سامانی زمانه هیندۆ- ئه‌وروپیه‌کان (سانسکریتی و میدی).
له ساڵی 1871دا ئێف. لونۆغمۆ(F.Lenorment) به‌ندیوارییه‌تیه‌کی له گه‌ڵ زمانی گوورجیدا گریمانکرد، ساڵێک دواتر دێ. ها . مۆدتمان نووسینه‌کانی به ئه‌رمه‌نی زووینه‌وه به‌ندیوارکرد، و له ساڵی 1876- دا ئێل.دوو. غۆبێغ L.de Robert)) ته‌قه‌لای به ده‌سته‌وادانی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یکرد، که په‌یوه‌ندی به زمانی ئاشوورییه‌وه هه‌بێت.
هه‌روه‌ها تۆژه‌رانی دواتری وه‌ک ماڕ (N.J.Marr) 1921 و ئێی. ئێیچ. سێیس 1925 په‌ژیرانی به‌ندیوارییه‌کیان له‌گه‌ڵ زمانی گوورجیدا به په‌سه‌ند زانی.
ئێف. بۆک.( (F.Borck زمانی ئووڕاڕتی له گه‌ڵ خووڕی و ئیلامیدا به یه‌که‌وه دانا‌و ویستی لێره‌دا لقێکی تایبه تی “کۆمه‌ڵه‌ی زمانه قه‌وقازییه‌کان” بخاته ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی تێ. ها. کلوگه ( Th.Kluge) زووتر به‌ندیوارییه‌تییه‌کی له گه‌ڵ زمانه قه‌وقازییه‌کاندا خستبووه‌ڕوو.
Ph.Luzzatto: Études sur les inscriptions assyriens Persepolis,Hamadan,Van
et khrsabad,Podava 1850,158-182. – F.Lenorment: Lettres assyriologique,p
aris,1871,113 ff. –D.H.Mordtmann:ZDMG 26(1872)465-696;ZDMG(1877)
406- 438. – L.de Robert:Etude philologique les inscriptions cuneiforms de
la Armenei ,Paris 1876. – N.J.Marr
له پێناو وه‌سفکردنی گووتاره‌کانی قووتابخانه‌ی ماڕ بڕوانه:
Mešcannov,“Die neuen Ergibnisse der chaldischen F-
Orschngen „Af O6(1930-31)201-216. –St.Petrsburg 1921. – F.Borck:Die M-
Itannisprache (MVAG 14/ 1-2)Berlin 1909. – Th.Kluge:Studien zur verglei-
Chenden Sprachwissenschaft der kaucasischen Sprachen I: Die Sprache der
Urartäischen Inschriften und ihre Stellung im kaukasischen Sprachkreise(M
VaeG 12 / 5), Berlin 1907.
له‌م دواییانه‌دا دیاکۆنۆف (I.M.Diakonoff )، دواجار له کارێکی هاوبه‌شدا له گه‌ڵ قه‌فقاسیناس ئێس.ئێی. ستاڕۆستیندا( S.A.Starostin)دا، کنه‌ی سه‌لماندنی به‌ندیوارییه‌کانی نێوان خووڕی- ئووڕاڕتی و کۆمه ڵه‌ی زمانه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌فقاسیاییکرد.
لێره‌دا له‌ڕووی شێوازه‌وه‌وه پێشکه‌وتنێک ڕه‌چاوده‌کرێت، وه‌لێ به هۆی ئه‌م ماوه زۆره‌ی نێوانیانه‌وه که‌مووکوورتی ده‌که‌وێته دووباره ڕۆنانه‌وه‌ی هاوبه‌شیه گریمانکراوه‌کانه‌وه، چونکه‌زمانه‌کانی باکووری قه‌فقاسیا ته‌نها به‌م دواییانه به‌ڵگه دارکراون، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی تایبه‌تی زمانه نیوێکان نیه، به‌ڵکوو گوونجاوتر وایه خووڕی- ئووڕاڕتی له گه‌ڵ شێوه کۆنتره‌کانی چه‌ندین زمانی تردا به‌راورد بکرێن.
له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له‌ڕووی شێوه و مه‌زه‌نده‌ی واتای که‌ره سته زمانه‌وانیه ئاماژه پێدراوه‌کانی خووڕی- ئووڕاڕتی، ژماره‌یه‌کی زۆریان به به‌رگوومان ده‌مێننه‌وه، که له مه‌ولا ته‌نها وه‌ک ئه‌گه‌رێک ده‌توانرێت حسابیان بۆ بکرێت.
I.M.D´iakonov:“ Hurrito- urartskij i vostočno- kavkazski“ ,Drevnij Vostok 3
(1978) 25-38, 260. – I.M.Diakonoff:Hurrisch und urartäisch, München1971
(MSS Beiheft 6 NF).- Diakonoff / S.A. Starostin: Hurro- Urartian as an Ea-
Stern Caucasian language(MSS Beiheft 12 NF), München 1986.
هه‌ریه‌ک له ئێی.ئێیچ.سێیس.، پێ.یێنسن. و تسێ.ئێف. لێمان- هاوپت یه‌که‌م گریمانی به‌ندیوارییه‌تی زمانی ئووڕاڕتیان به زمانی خووڕی (ئه‌وسا ” میتانی” پێده وترا) ده‌ربڕی.
یۆت. فریدریش له سه ره تادا به گوومانه‌وه سه‌ودای له گه‌ڵ پرسه‌که‌دا کرد، وه‌لێ دواجار به بۆچوونه‌که‌یدا چوویه‌وه و ئه‌و بڕگه ده‌نگیانه‌ی کۆکرده‌وه، که تا ئه‌و کاته دۆزرابوونه‌وه و خۆیشی هاوبه‌شی زیاتریکرد، به‌ڵام به‌ندیوارییه‌که‌ی تا سه‌رئێسقان وه‌ک شتێکی ڕێژه‌ی هه‌ڵسه نگاند.
A.H.Sayce: ZA 5 (1980) 266, 270. – A.H.Sayce:“The Kingdom of Van(Urarṭu)”
, in: Cambridge Ancient History Bd. 3, Kap.8. – P.Jensen:ZA 6(1891)66 f.
– C.F.Lehmann-Haupt:ZE 24(1892)130;SPAW 1900,632 f.- J.Friedrich:Ein-
Führung ins Urartäische(MVAeG37/3), Leipzig 1933,29.34.44.51.- “Zum
Subaräischen und und Urartäischen”in:Fs. Anton Deimel(AnOr 12), Rom
1935, 127 f. Mit Anm. 6,135 mit Anm.2.- Kleine Beiträge zur Hurritischen
Grammatik(MVAeG 42/2)), Leipzig 1939 (59-62:“Churritisch und Urartäi-
Sch“). – “Urartäisch“, in:Altkleinasiatische Sprachen(HdO 1.Abt.,1./2. A-
Bschnitt,Lfg.2), Leiden/Kölin 1969,46-48.
کاره‌کانی ئی.ئێم. دیاکۆنۆف ده‌رباره‌ی به‌راوردی زمانه‌وانی خووڕی- ئووڕاڕتی پێشکه‌وتنێکی گرنگیان لێکه‌وته‌وه، چونکه نه‌ک ته‌نها له ڕووی فه‌رهه‌نگۆک و گرامێمی تایبه‌تیه‌وه قه‌تیسبوونه، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌کی گشتی له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه پێڕۆی هه‌ردوو زمانه‌که‌یان هه‌ریه‌ک له گه‌ڵ ئه‌وه‌یتردا به‌راوردکردووه.
هه‌روه‌ها له مه‌دا دیاکۆنۆف به گويره‌ی ڕێسا ته‌قه‌لای چه‌سپاندنی جیاوازییه ڕێساییه‌کانیدا، که بێگوومان له هه‌موو باره‌کاندا سه‌لمێندراونین.
گرافیکی خووڕی ḫ و ئووڕاڕتی q له ( Diakonoff,HuU,50) دا هاوبه‌رامبه‌ری وشه‌ی خووڕی ḫawri/a*( له ڕاستیدا بریتیه له ḫawurnni) ~ وشه‌ی qəw´rā ی ئووڕاڕتی (گرافیکی qiuri”خاک، ناوچه”) دانراوه، ئه مه‌ش ورده ورده به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت، چونکه وشه خووڕییه‌که به مانای “خاک،خۆڵ” نایه‌ت، به‌ڵکوو بریتیه له ئاسمان.(بڕوانه:E.Neu,Das Hurritische ,1988, 26 f.). گرافیکی خووڕی š~ ئووڕاڕتی s. له HuU,46 f.)) دا وشه‌ی خووڕی šala”کچ” و ئووراڕتی –sila-وه‌ک هاوبه‌رامبه‌ر ده‌خرێنه ڕوو، که له سه‌رچاوه کۆنه‌کان وه‌رگیراون، که‌چی وشه ی دووه‌میان به‌واتای “هاوسه‌ر” دێت.
بڕوانه:M.Salvini, ZA 88[1998] 98 f.) .(
I.M.Diakonoff/D`jakonov:Jazyki Drevenei Perdnej Azii,Moskva 1967,113-165.
وه رگێڕانه پاکنووسکراوه ئه ڵمانیه که :Hurrisch und Urartäisch, München 1971(MSS B-
Eiheft 6NF). – چاپه ڕووسیه پاکنووسکراوه که:M.L.Chachikjan:Churitskij i Urartskij J-
azyki( churityi urarty2), jerevan 1985.- I.M.Diakonoff/D´jakonov:“Hurrito-Ura-
rtskij i vostchno-kavakazskie jazyki“Drevenj Vostok3(1978) 25-38,260. – I.M
Diakonoff / S.A.Starostin:Hurro-Urartian as an Eastern Caucasian Language
(MSS Beiheft 12 NF), München1986.
ئێم. سالڤینی له ساڵی 1970 – ه‌وه به تایبه‌تی له بواری وێکسازی فه‌رهه‌نگیدا گووتارگه‌لێکی زێتری خستۆته به‌رده ست، که توانی تیایاندا چه‌ندین وشه‌ی هاوبه‌رامبه‌ری نوێی زاندراویان بخاته‌سه‌ر.
له بواری ڕێزمانیشدا گێ.ڤلهلم ((G.Wilhelm زنجیره‌یه‌ک هاوڕێکی نوێی دۆزییه‌وه.
گێ .شتاینه(G.Steiner) تاوناتاو به‌شێوه‌یه‌کی فراوانتر له ڕووی پرسی ئاڕاسته‌کراوی هێماناسییه‌وه چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکاری زمانه‌وانی پێشکه‌شکرد.
M.Salvini:einige neue urartäisch- hurritische Wortgleichungen, Or39(1970)409-411.
Confronti lessicali fra Hurrico e ur-“Hourrite et Urarteen“RHA 36(1976),157-172.- “
In,:Floriligium Anatolicum, Melanges offerts a Emmanuel Larouche, Paris ,arteo”
1979,305- 14. – “Conference”,ASSR- EPHE 97(1988-1989)175-178. – “ Betrachtu-
Ng zum hurritisch- urartäisch Verbum” ZA 81,120- 132.-„Nouvi Confronti fra Hurrico e urarteo“in,SMEA
29 (1992) 217- 225.- G.Wilhelm.“Zur urartäischen Nominalflexion“ ZA 66(1976)105-119..- „Der
Komitativ des Urartäischen“, SMEA 22(1980) 133-136.- „Gedanken zur Frühgeschichte der Hu
Rriter und zum hurritisch- urartäisch Sprachvergleich“, in: V.Hass(Hg.), Hurriter und Hurritisch(
Xenia22), Konsanz 1988,43 -67. – „Suffixaufnahme in Hurrian and Urartean”, in:F.Plank(ed.), doubled case, Agreement by Suffixaufnahme, Newyork / Oxford 1995, 113-135. – Ch.Girbal, “ Notizen zum Urartäischen, SMEA 46(2004) 25-28. – “ G . Steiner: “Intrasitivis- pasivische un-
d aktivische Verbalauffassung”, ZDMG 126(1976) 229- 280. – “ The intransitive-passival Conception of the in Languages of the Ancient Near East“, in:F.Plank(Hg.), Ergativity towards a Theory of Grammatical Relations, London 1979, 185-216.- “ Hurrian and Urartian as Caucasi-
an Languages”, Annual of Armenian Linguistics 13(1992) 1- 50.- “ Die Bezeichnung des Relativumus im Hurritischen und Urartäischen”, in: C.Paris (ed.), Caucasologie et mythologie
Comparee, Actes du colloque international du CNRS, IV colloque de Caucasologie(Sevres,27- 29 juin 1989), Paris 1992,441-453.
ئه‌وه‌ی به‌ندیواربێت به پرسی له یه‌کتری جیابوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له زمانی ئووڕاڕتی و خووڕی به زۆری کۆتایی هه‌زاره ی سێیه‌می به‌ر له‌زاین ناده‌برێت.
نووسینه خووڕییه‌کانی تیش-ئه ته‌ل (دوا چاره‌کی هه‌زاره‌ی سێیه‌م) ئاماژه به‌و دیاردانه ده‌ده‌ن، که‌وا دیاره چیتر له خووڕی هه‌زاره‌ی دووه‌مدا به‌کارنایه‌ن، به‌ڵکوو له ناو زمانی ئووڕاڕتیدا به‌رده‌وام ده‌بن.
I.M.Diakonoff:Hurrisch und Urartäisch, passim.- V.Hass/ G.Wilhelm,Hurritisch und Luwische Rit-
en aus Kizzuwatna (AOAT- S3) Kevelaer/ Neukirchen-Vluyn 1974, 129f.Anm. 2 –G.Wilhelm,“Die
Inschrift des Tišatal von Urkeš“ in:G.Buccellati / M.Kelly-Buccellati(Hg.),Urkeš and the Hurrins.
Studies in Honor of Lioyd Costen (BibMes26), Malibu 1998,117-143,hier: 133f.,135f.
تائێستا ته‌نها توانراوه واتای که‌متر له سێ سه‌د وشه‌ی ئووڕاڕتی به پله‌ی بێگوومانی جیاوازه‌وه پشت ڕاست بکرێته‌وه.
نزیکه‌ی له 20%-ی که متر له سه‌د ڕه‌گی شێوه‌فرمانی به‌کارهێندراو هاوبه‌رامبه‌ره‌کانیان له خووڕیدا زاندراوه.
بێگوومان ئه‌م ژماره‌یه‌ش پله‌ی به‌ندیوارییه‌تی نێوان هه‌ردوو زمانه‌که ڕه‌نگ ناداته‌وه، چونکه زۆرینه‌ی نووسینه ئووڕاڕتیه‌کان له په‌یامی جه‌نگ و نووسینی ڕۆنانسازی پێکدێن ئه‌و جۆرانه‌ی هه‌رگیز له زمانی خووڕیدا بوونیان نیه یان به بڕێکی که‌م هه ن له کاتێکدا نووسینه خووڕییه‌کان به زۆری له ده‌قه ئاینییه‌کان ( سوێند، نزا، به‌ربینی ئه‌فسانه‌و نامه) و ژماره‌یه‌کی فراوانی نامه دپلۆماسییه‌کان پێکدێن.
به چاوپۆشین له جیاوازییه بنچینه‌ییه فۆنۆلۆژییه‌کانی نێوان خووڕی و ئووڕاڕتی (باری به‌رپیواربوونی “غیاب” جووت نه‌بزوێنی له زمانی ئووڕاڕتی؛ به‌رپیواربوونی زرنگانه‌وه”Sonoritätsopposition ” له زمانی خووڕیدا) هه‌روه‌ک پرسی درێژکردنه‌وه‌ی بزوێن و جیاوازی /o/و /u/ له زمانی ئووڕاڕتیدا، ئه‌وا ڕه‌گه‌کان جگه له (nun-) به ته‌واوی به یه‌که‌وه ده‌گوونجێن، جگه له‌مه جیاوازییه‌کان به‌گوێره‌ی ڕێسا چه‌سپێندراون.
هه‌روه‌ها ئه‌مه تاڕاده‌یه‌کی زۆر ناوه کانیش ده‌گرێته‌وه (بڕوانه.( ištinə, šalə, šurə
جیاوازییه ده‌نگییه چاوه‌ڕاوکراوه‌کان(angebliche Isoglossen) به وێکسازانێکی که‌متره‌وه به چه‌وتی یان به به‌رگوومانیه‌وه سه‌لمێندراون.
ٲ- ڕه گی فرمان: ag- ” ڕێبه‌ریده‌کات” (له خووڕیدا واته” په‌ژیراندن”، “هه‌ڵکێشان”، ” گه‌شه‌کردن”)، al- (له خووڕیدا (alu-“قسه‌کردن”، am- “ده‌سسوتێنێت” (تێپه‌ڕ)، ar- “ده‌یدات”، ašḫ- “گوریده‌کات[1] “، durb- “بوونه دووژمن”، (له خووڕیدا ته‌نها له ناوه‌کانی torbi,torubi” دوژمن” دا هه‌یه)، ḫa-“ده‌یبات، ده‌یگرێت”، ḫaš- “گوێده‌گرێت”: له خووڕیدا بریتیه له- ḫaŽ، ḫut=i(y)- ،”ده‌په‌رستێت”: له خووڕیدا: ḫud- “به‌رزیده‌کاته‌وه “،kul-” ده‌هێڵێت، بوارده‌دات”: له‌خووڕیدko?l-
، man”ده‌بێت”: له خووڕیداmann-،naḫ-“داده‌نیشێت”،nun-“دێت”: له خووڕیداun- ، piṣ-“دڵشاد ده‌بێت”له شێوه‌ی فرماندا بریتیه له piṣadialə و له شێوه‌ی ناودا بریتیه له əpiṣuš”شادی”): له خووڕیدا pic-(به‌هێمایSV نووسراوه)،
šat-“ده‌یبات”: له خووڕیداšatt-، tan-“ده‌یکات”،ti-“قسه‌ده‌کات”: له خووڕیداtieni,tia,tieni”وشه”، urb-“ده‌کوژێت، سه‌رده‌بڕێت”، ušt-“(شاڵاو ده‌بات)”: له خووڕیدا ušt=a=nni” جه‌نگاوه‌ر، پاڵه‌وان”.
ب- ناو: ate- “باوک”: له خووریدا atta=i، ” babaniناوچه‌ی شاخاوی، بان، کوێستان”: له خووریدا p/fabni , p/faba “شاخ”، edi-: له خووریدا edi “که‌س، جه‌سته”، euri “سه‌روه‌ر”: له خووریدا evri، evriši “ده‌سته‌ڵات”: له خووریدا evrišša، ḫara “ڕێگا، شه‌قام”: له خووریدا ḫuradi ,ḫar “جه‌نگاوه‌ر”: له خووریدا ḫuradi “جۆره جه‌نگاوه‌رێکه”، išni “که‌ناری به‌رامبه‌ر یه‌کتری، قه‌راخی ده‌ریاچه”: له خووریدا e/šave “که‌ناری به‌رامبه‌ر یه‌کتری”،ištini “ناوه‌وه”: له خووریدا ištani، kuri((?/ukri/”پێ”: له خووریدا ugri، pili “جۆگا”: له خووریدا pilli/a، p/bura ” کۆیله”: له خووریدا pura=me، qarqarani “چه‌ک”: له خووریدا kargarni “به‌شێکی کنجی جه‌نگ[2]“، šali “ساڵ”: له خووریدا,šavala šavla، šeḫira “زیندوو”: له خووریدا še/uḫurni “ژیان” (ڕه‌نگبێ هاوته‌ریبی سرشتی که‌ونارای ناوی šeḫrni بێت)،šuḫi “نوێ”، له خووریدا šuḫ/ġe، šuri “چه‌ک”: له خووریدا šauri، šu “ده‌ست”: له خووریدا šu/o=ni، tarmanili(Pl.) “سه‌رچاوه‌کان”، “نافووره‌کان”،: له خووریدا tarmani (tarm- “خواردنه‌وه”)، taršuani “مرۆڤ”: له خووریدا tarzu(w)ani ، uzutišnu*((هه روه ها tišni?) به‌شێکه له له‌ش: له خووریدا tišni، tiša “دڵ”، uli “ئه‌وه‌یتر”: له خووریدا oli.
ێویست ناکا وێکسازی له هه‌موو بارێک‌دا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌ندیوارییه‌تی هه‌ردوو زمانه‌که؛ ته‌واو له‌جێی خۆیه‌تی له هه‌ندێک باردا به تایبه‌تیش له بواری وشه‌کانی زاراوه‌ی سه‌ربازیدا، که له خووری نیوه‌ی هه‌زاره‌ی دووه‌مه‌وه هاتوونه‌ته ناو ئورارتی، ڕوونبکرێنه‌وه.
له گه‌لێک باریتردا واده‌رده که‌وێت ئورارتی ئه‌و فه‌رهه‌نگۆکانه به‌کاربهێنێت، که له خووریدا نه‌بن.
له ئورارتیدا هه‌میشه šid=išt- بۆ ” ڕۆنان، دروستکردن” به‌کار ده‌هێنرێت، له کاتیکدا خووری بۆ ئه‌و مه به سته ڕه گی pa- به‌کار ده‌هێنێت، که له ئورارتیدا نه گه‌واهێندراوه.
خواستنێکی چاوه‌ڕاوکراو له ئه‌که‌دییه‌وه به‌رگوومانه: داتاشینێکی پێشنیارکراو له “kubšu”- ی ئه‌که‌دییه‌وه بۆ “kubuši” “کووم[3]-ی ئورارتی گرفتی تێدایه، چونکه وشه ئه‌که‌دییه‌که به‌شێکی کنجی سه‌ربازی نیه، به‌ڵکوو دیاردی به سه‌رکڵاوێکی خووری خوداوه‌ند، پاد‌شا و ده‌مڕاسته مه‌زنه‌کان ده‌دات.
چواره‌م: فره زمانیه‌تی
کۆنترین نووسینی پادشاکانی ئوورارتی به زمانی ئه‌که‌دی نووسراون و له ڕاستیشدا تاڕاده‌یه‌ک ده‌چنه‌وه سه‌ر شێوه‌ی نووسینی شاهانه‌ی ئاشووری، که بایه‌خ به شێوه‌زاری بابلی ده‌ده‌ن، وه‌لێ هه‌روه‌ها به زۆری شێوه‌ی شێوه‌زاره‌کانی ئاشووریش به‌کارده‌هێنن.
به‌هه‌رحاڵ، له دوای وه‌چه‌ی پاد‌شا ئیشپوینی زمانی ئوورارتی به‌شێوه‌یه‌کی فراوان جێگه‌ی ئه‌که‌دی گرته‌وه.
له سه‌رده‌می هه‌ریه‌ک له ئیشپوینی و رووسای دووه‌مدا دووزمانه‌کی “نووسینی ئوورارتی- ئاشووری” باون.
پۆپه‌ی به‌کارهینانی زمانی ئوورارتی وه‌ک زمانی نووسینی یادگاری بریتیه له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می به‌ر له‌زاین (نووسینه‌کانی مینوا، ساڵنامه‌کانی ئه‌رگیشتی یه‌که‌م و ساردووری دووه‌م)، له هه‌مان کاتدا پۆپه‌ی هێزی ئوورارتیشی به خۆیه‌وه بینی.
سه‌رده‌می دووه‌می گه‌شانه‌و‌ه‌ی نووسینی زمانی ئوورارتی بریتی‌بوو له فه‌رمانڕانی رووسای دووه‌م؛ نووسینی ڕۆنانسازی دوور‌و درێژ هه‌روه‌ک چه‌ند خشته قووڕێکێش (به تایبه‌تی نامه) لێره‌دا به‌رچاو ده‌که‌ون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، هێژ نه‌شیاوه به‌کار هێنانی چه‌ند زمانێک له ئوورارتوودا بسه‌لمیندرێت، هه‌رچه‌نده چاوه ڕوانیان لێده‌کرێت.
بێگوومان چه‌نده‌ها ناوی که‌س و شوێن له زمانی تره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، لێ کتوومت په‌سن ناکرێن.
پرسیارێکی کراوه‌یه، ئایا زمانی ئه‌رمه‌نی له‌کاتی شانشینی ئوورارتیدا پێشتر له چوارچێوه‌ی ناوچه‌یه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی دواتریدا قسه‌ی پێکراوه؟.
نووسینه ئه‌که‌دییه‌کانی ئوورارتوو: چوونیه‌کی نووسینه‌کانی ساردووری یه‌که‌م له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی “قه‌ڵای ساردوور”:UKN
1-3 = HchI 1a-c؛ سێ قامی[4] باشتری تر له به‌ری ڕۆژهه‌ڵات: „E. Bilgic yeni Urartu kral kitabesi“, Türk Arke- loji Dergisi 9/1 (1959) 3-6: G.Wilhelm, „Urartu als Region der Keilschrift-Kultur“, in: V:Hass (ed.),
), Konstanz 1986, 95- 116. Das Reich Urartu (Xenia 17
فه‌رمانێکی گوری له سه‌ر ته‌وه‌نی[5] وان: M.Salvini: „Eine vegessene Felsinschrift mit einem assyrische
Opfertext“, in: Societies and Languages of the Ancient Near East. Studies in Honour of I.M. Dia- 1982, 327-332. konoff, Warminster
ئه‌لپێکی[6] نووسراوی ئیشپوینی: M. Salvini, „A Dedicatory Inscription of the Urartian King Išpuini“, Assur 1 (1978) 171-174. به‌ردێکی نووسراوی مینوا له که‌ڤنلی (پێشتر شوشانته‌س): A.M. Dinçol / E.Kavakli, Van bölgesinde bulunmuş
yeni Urartu yazitlari / نووسینه نوێیه ئورارتیه کانی ده‌وروبه‌ری وان (Anadolu Araştirmalari / JKF, EK yayin/
Beiheft 1), Istanbul 1978, 64-69, Taf. xii f.; بڕوانه M.Salvini, „Una“ „bilingue“ assiro-urartea“, in:
- Carruba (ed.), Studia Mediterranea Piero Meriggi dicata, vol. I/2,Pavia1979, 575-593.
دوو زمانه‌کیه‌کان: Kelišin: UKN 19= HchI 9;بڕوانه: W.C.Bendict, „The urartian-Assyrian Inscription of Kelišin“, JAOS 81 (1961) 359-385, Fig. I-II; M.Salvini, “La stele di Kelisin”, in: P.E. Pecorella/
M.Salvini (ed.): Tra lo Zagros e l,Urmia. Recerche storiche ed archeologische nellAzerbaigan
iraniano, Roma (1984) 63-64.- Topzawä: UKN 264= HchI 122; s. M.Salvini, “La bilingue urart- eo-assira di Rusa I”, in: op:cit., 79-95.- Mergeh Karvan: M.Salvini, 1.c
پێنجه‌م: کوورته‌ی مێژووی ئوورارتوو
کاتێک ئه‌مڕۆ له باره‌ی ئوورارتوو ده‌دوێین ( که به زۆری ئاسانکراوی Urarṭu-وه)، ئه‌وا دیاردی به‌و شانشینه ده‌ده‌ین، که له سه‌ده‌ی نۆیه‌مه‌وه تاوه‌کوو سه‌ده‌ی حه‌وته‌می به‌ر له زاین له لایه‌ن ئه‌و پادشایانه‌وه فه‌رمانڕانی کراوه، که هه‌میشه له لایه‌ن ئاشووریه‌کانه‌وه به (šarru)Urarṭajju ( “(پادشای) ی ئوورارتیان” یان “ئورارتیه کان” ئاماژه‌یان پێدراوه؛ به‌ڵام به زۆری خۆیان به “پادشای خه ڵکی بیا” ((LUGÁL Biainawe و “پادشای خه‌ڵکی شورا/ی(؟)” (LUGÁL Šurawe) ناوبردووه.
کۆنترین ئاماژه‌پێدانی ناوه‌که به‌شێوه‌ی “KUR Ú-ru-aṭ-ri” له نووسینێکی پادشای سه‌رده‌می ئاشووری ناوه‌ڕاست شه‌لمه‌نسه‌ری یه‌که‌مـ ( 1263-1234 ب.ز.) دا ده‌دۆزرێته‌وه ( RIM A.O.77. 1, 27, 40).
ئاشوور بێل کالا ( 1073-1056ب.ز.) هه‌مان شێوه ناوی به‌کارهیناوه، که به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌کانی ئه‌ویش وه‌ک شه‌لمه‌نسه‌ر شاڵاوی بردۆته سه‌ر ئه‌م وڵاته (RIM A. 0. 89.5, 11). هه‌رچه‌نده دیاریکردنی کت و متی ناوچه‌که شیاو نیه، وه‌لێ له هه ردوو بڕگه ده‌قه‌کانه‌وه ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه، که به‌ندیواره به ناوچه‌یه‌کی شاخاوی فراوانه‌وه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان، ئه‌وا ناوچه‌کانی ڕۆژئاوا، باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی گۆمی وانی ڕۆژهه ڵاتی ئه‌نادۆڵیان مه‌به‌سته.
بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن شه‌لمه‌نسه‌ری سێیه‌مـ (858-854 ب.ز.) وه “نسبه” Ú-ra-ar-ta-ajju ده‌خرێته سه‌ر شێوه‌ی ئوورارتوو(Schwarzer Obelisk= RIM A.0.102. 14: 144).
شه‌لمه‌نسه‌ری سێیه‌م ئاماژه به سێدوورێ ((mSe-e-du-re ده‌دات، که مه به‌ستی ساردورێی( (Sardure یه‌که‌مه، که یه‌که‌م پادشای لای ئێمه ناسراوی نه‌و‌ه‌چڕکه‌که‌یه، ئه‌و نه‌وه چڕکه‌ی پادشانشینی ئوورارتی دامه‌زراند و تاوه‌کوو له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانیشی فه‌رمانڕانیکرد.
سارگۆنی دووه‌م (721-725ب.ز) بۆ نووسینی ناوی وڵاته‌که لۆگۆگرامیkurURI به‌کارهێناوه، که له بنه‌چه‌کدا ئاماژه‌ی به وڵاتی ئه‌که‌د ده‌دات له باکووری بابلدا.
هۆ کاری ئه‌مه‌ش نه‌زاندراوه؛ ڕه‌نگه له سه‌ر ئه‌کرۆفۆنی ((Akrophonie ڕۆنرابێت.
رووسای یه‌که‌م، که له سه‌ر ته‌ختی ئوورارتیدا هاوسه‌رده‌می سارگۆنه له گۆهارتۆ ئاشوورییه‌که ی تۆپزاوایدا هه‌مان لۆگۆگرامی به‌کارهێناوه، له کاتێکدا له گۆهارتۆ ئورارتیه‌که‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بیاینیله (kurBiainili) هه‌یه.
واتا‌و بنه‌چه‌کی زمانه‌وانی ناوی ئووروئاتری/ ئوورارتوو نه‌زاندراوه؛ پێده‌چێت ناوه‌که زمانی ئوورارتی نه‌بێت، چونکه پاد‌شا ئوورارتیه‌کان جگه له باری ناوبراو نووسینی لۆگۆگرافی به‌کارناهێنن.
ناوێکی دیکه بۆ ناوزه‌ندکردنی ئه‌و ناوچه به‌رفراوانانه‌ی، که له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆیه‌مه‌وه سه‌ر به پادشانشینی ئوورارتین، بریتیه له نائیری/ نایری(Nairi).
ناوه‌که به‌زۆری له نووسینه‌کانی پادشای ئاشووری توکولتی-نینورتای یه‌که‌مـ (1233-1297 ب. ز.) دا گه‌واهی پێدراوه، له‌م نووسینانه‌دا نائیری له سه‌ره‌تادا وه‌ک “وڵاتێکی نه‌ناسراو” (KUR la-i-du-ú RIM A.0. 78. 1 IV 10 ) ئاماژه‌ی پێده‌درێت، که سنووری وڵاتی ئالزێ/ئه‌لزه (Alze) ده‌دات و پێده‌چێت بکه‌وێته ناوچه‌ی سه‌رچاوه سه‌ره‌کیه‌کانی دیجله و سه‌رچاوه‌کانی مورات سو و باشووری هه‌ردوو سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌که‌ی فوراته‌وه.
وڵاته‌که له چه‌نده‌ها ده‌ڤه‌ر پێک هاتووه و به‌گوێره‌ی نووسینه ئاشوورییه‌کان “40 پاد‌شا” فه‌رمانڕانیان تێیدا کردووه ( (RIM A.0.78.4: 5; ~.5: 38, ~. 6: 18, ~, 18: 24, etc..
دوای چۆک پێدادانیان توکولتی-نینورتا تاوناتاو نازناوی ” پادشای هه‌موو وڵاتی نائیری “( šar kullat mātāt Ne/a- (`)iri ~.5: 8f.; ~. 24: 18) له خۆیێ ناوه.
هه‌روه‌ها تیگلات پیلزه‌ری یه‌که‌م (1114-1076 ب.ز.) له باره‌ی 23 یاخوود 60 پادشای نائیری ده‌دوێت (RIM A.0.87.1 IV 83; 96).
هه‌روه‌ها شه‌لمه‌نسه‌ری سێیه‌م گۆمی وانی به “ده‌ریایی نائیری” ناوبردووه.
ساردوورێی یه‌که‌م گه‌ڕایه‌وه سه‌ر به‌کارهێنانی نازناوی “پادشای نائیری”، ئه‌و نازناوه‌ی به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هیچ ڕۆڵێک له نازناوی فه رمانڕانی ئوورارتیدا ناگێڕیت.
سه‌ره‌تاکانی شانشینی ئوورارتی ده‌که‌ونه نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆیه‌می به‌ر له زاین.
شه‌لمه‌نسه‌ری سێیه‌م له شاڵاوی سێیه‌میدا(856) ڕووبه‌ڕوویی ئه‌راموی پادشای ئوورارتیه‌کان بوویه‌وه، هه‌روه‌ک جێواره‌که‌یشی به شاری ئه‌رزه‌شکوون ناوده‌برێت، وه‌لێ به دڵنیاییه‌وه جێگه‌که‌ی دیارنیه[7].
شه‌لمه‌نسه‌ری سێیه‌م له بیست و حه‌وته‌مین ساڵی فه‌رمانڕانیدا(832)، که به سه‌رپه‌رشتی سه‌رله‌شکر ده‌یان-ئاشوور کردیه سه‌ر وڵاتی ئورارتو ئاماژه‌ی به پادشایه‌کی ئورارتی داوه به ناوی سێدورێ، که ده‌کرێت به ساردورێی یه‌که‌می یه‌که‌مین فه‌رمانڕانی ئورارتوو دابنرێت، که نووسینه‌کانی خۆیی بۆ جێهێشتووین[8].
ساردورێ لوتیپری ناوێک وه‌ک باوکی ناوده‌بات، که نه گه‌واهێندراوه.
ڕه‌نگبێت ساردورێ رۆنه‌ری قه‌ڵای سه‌ر ڕه‌وه‌زی وان بێت، که له‌سه‌ر ئه‌م قه‌ڵایه‌دا قایمگه‌یه‌ک له پارچه به‌رده قسڵی زه‌به‌لاح دروستکراوه و نووسینێکی ئاشووری له سه‌ره، که له شه‌ش لا پێک هاتووه.
پایته‌ختی پادسانشینه‌که لێره بووه و ناوه ئورارتیه‌که‌شی توشپا بووه، ئه‌و ناوه‌ی هێژ له ناوی شاری که‌ونارای
Θωδπία (ناوی وڵات: ήΘωδπίτιςهه‌روه‌ها به راورد ده‌کرێت له‌گه‌ڵ Θωδπίτις Λίμην “گۆمی وان”) و له ناوی وڵات”؟ ئه‌رمه‌نیدا Տոսպ (تۆسپ) ماوه‌ته‌وه.
به هاتنه سه‌ر ته‌ختی ئیشپوینی کوڕ و جێ نشینی ساردورێی یه‌که‌م فراوانخوازییه‌کی به‌هێزی ئورارتی به ئاڕاسته‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵات تاوه‌کوو ئاراکس-ته ل و به‌ره و باشووری ڕۆژهه‌ڵات تاوه‌کوو گۆمی ورمێ ده‌سـت پێده‌کات.
ڕه‌نگه ئیشپوینی بۆ ئێریایی[9]نه وه‌چڕکه[10]که‌ی ناوی مینه‌وای کوڕی و ته‌نانه‌ت له کۆتاییدا ناوی نه‌وه‌که ی ئینشپوای له نووسینی شاهانه‌یدا تۆمارکردبێت.
ئیشپوینی و مینه‌وا له باشووری گۆمی ورمێ‌دا شاری مێشتا کاول ده‌که ن، که سالڤینی (1995) به کاوله گردی حه‌سانلو، مه ڵبه ندی چاندی مانیه کانی داناوه.
له سه‌رده‌می فه‌رمانڕانی ئیشپوینیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له نووسینی شاهانه‌دا خووداوه‌ندی سه‌ره‌کی ئورارتی خه‌لدی باسی لێوه‌کراوه، که مه‌ڵبه‌ندی په‌رستنی سه‌ره‌کی له موساسیردا هه‌بووه و بریتی بووه له شارێکی بچووک که‌وتۆته باکووری ر‌ه‌واندز له زنجیره‌کانی زاگرۆس‌دا، که ئورارتیه‌کان به ناوه خوورییه‌که ئه‌ردینی (به خووری arde “شار”) دیاردییان پێی داوه[11].
نه زاندراوه، ئایا ده‌شێ له هژمه‌کاری[12] خه‌لدییه‌وه بنه‌چه‌کێکی نه‌وه‌چڕکی ئورارتی له ناوچه ی موساسیر هه‌ڵبهێنجدرێت، یان ئه‌وه‌تا له به‌ر هۆکاری نادیار “کولتی” ئه‌م خوداوه‌نده کراوه‌ته “کولتی” سه ره‌کی وڵات.
سه‌ده‌ی هه‌شته‌می به‌ر له‌زاین بریتیه له‌سه رده‌می گه‌وره‌ترین فراوانخوازی ئورارتی و له سایه‌ی هه ریه‌ک له مینوا، ئارگیشتی یه‌که‌م و ساردورێی دووه‌مدا ئورارتو ده‌سته ڵاتی خۆی به هه‌موو لایه‌کدا فراوانکرد.
مینوا له ڕۆژئاوادا گه‌یشته فوڕات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه توانی پادشای میلیتێیا (مه‌لاتییه‌ی ئێستا) ناچاری خاوه[13] دان بکات.
ساردورێی دووه‌م سوودی له لاوازی هاوسه‌رده‌می ئاشوورییه‌کان وه‌رگرت و کاری کرده سه‌ر جیهانی ده‌وڵه ته‌کانی باکووری سووریایی سه رده‌می خاتی دره‌نگ وه‌خت.
له باشووردا چه‌ند به‌سته ده‌وڵه‌تێک له ژێر سه‌رده‌سته‌یی ئورارتیدا له نێوان ئورارتو و ئاشووردا سه‌ریان هه‌ڵدا، له باکووردا وڵاتی که‌ڕه‌سووی سه‌رکووتکرد و له ڕۆژهه‌ڵاتیشدا ده‌سته‌ڵاتی له سه‌ر ئه‌ودیوو که‌وکاز و ئازه‌ربێجانی ئێران‌دا فراوانتر کرد و به هۆی دروستکردنی چه‌ند قه‌ڵایه‌کیشه‌وه وه پاراستنیانی ده‌سته‌به‌رکرد.
به‌هه‌رحاڵ، یه‌کگرتنی ئاشورییه‌کان له ژێر سایه‌ی تیگلات پیلیسێر[14]ی سێیه‌مدا (745-727 ب.ز.) له به‌ریه ک هه ڵوه‌شانی خێرایی ئورارتیه‌کانی له باشووردا به دوای خۆیدا هێنا.
ساردورێ له ساڵی ( 743 ب.ز) له جه‌نگه‌که‌ی نزیک کیشتان و خه‌لپیدا پێکێندراا، هه‌روه‌ک داوای یارمه‌تی له ستوخوار و هاوپه‌یمانه‌کانی کرد له دژی ئاشووریه‌کاندا به هانایه‌وه بێن.
چاوه‌ڕاوی تیگلات پیلێسه‌ر ئه‌وه‌یه، که گوایا توشپای پایته‌ختی ئورارتی ئابڵوقه‌داوه، به‌ڵام زۆر جێگه‌ی باوه‌ڕ نیه.
ئه‌م بوویه‌رانه بۆ پێگه ی نێوده‌وڵه‌تی ئورارتو نه‌کۆته[15]بوون، وه‌لێ بۆ بارودۆخی ناوخۆی ئورارتوو ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر نه‌بوون.
سه‌رده‌می فه‌رمانڕانی روسای یه‌که‌م، که ڕێکه‌وته له گه‌ڵ ئاسته‌نگه کاتیه ناوخۆییه‌کانی ئاشوور له سه‌ره‌تادا دووباره به سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ربازی ده‌ناسرێته‌وه، لێ دواتر به جووتێک نه‌کۆته کۆتایی هات: سووپایه‌کی ئورارتی له جه‌نگی کیمیرییه‌کاندا تارومارکرا، که دواتر ته‌واوی ئه‌نادۆڵیان داپۆشی، هه‌روه‌ها سه‌رگۆنی[16] دووه‌می ئاشووری خزایه ناو ده‌ڤه‌ره‌کانی باشووری ئورارتو و له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شیدا نزرگه ی موساسیری خاپوورکرد.
له ده‌سپێکی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می به‌رله زایندا ئورارتو له‌ژێر سایه‌ی ئارگیشتی دووه‌م و رووسای دووه‌مدا جارێکی تر قۆناخی سه قامگیری و ئاسووده‌یی پته‌وی به‌خۆیه‌وه‌بینی. له سه‌ره‌تادا ئارگیشتی ڕامیاری ڕۆژهه‌ڵاتی پێشینه‌کانی درێژه پێدا و له دژی سه‌رگۆنی دووه‌مدا پشتیوانی موتالوی کوموخی کرد، لێ بێگوومان ئه‌نجامی نه‌بوو. له وپه‌ڕی باکووری ڕۆژئاوای پادشانشینه‌که‌یدا له شوێنی ئه‌مڕۆی ئالتن ته‌په له نزیک ئه‌رزینکاندا شارێکی دروستکرد. ڕه‌نگبێ له سه‌رده‌می فه‌رمانڕانیه‌که‌یدا ده‌سته‌ڵاتی ئورارتوی به سه‌ر ئازه‌ربایجاندا فراوانتر کردبێت. روسای دووه‌م چالاکییه‌کانی خۆی له سه‌ر فراوانکردنی پادشانشینه‌که به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات چڕکرده‌وه؛ چه‌ند شارێکی نوێی دروستکرد: سێیان له سه‌ر گۆمی وان ( روسا خینیلی/ه ] تۆپراک قه‌ڵای ئێستا[ ، خه‌لدی=ی پاتاری زیوقونی=ی [“شاری خه‌لدی وڵاتی زیوقونی”، ئادل سیڤازی ئێستا[ و روسا خینیلی ئێیدوریکای”، واته ” روساخینیلی به‌رده‌م شاخی ئێیدوری”[ ئه‌یانیسی ئێستا[)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه تییشیبا=ی پاتاری (” شاری تێیشیبا” که‌رمیر بلوری ئێستا) له ئه‌رمینیای ئه‌مڕۆ له نزیک یه‌ریڤاندا روسا=ی پاتاری تور (TUR)[17] (“شاری بچووکی روسا”، به‌سته‌می ئێستا) له ئازه‌ربایجانی ئێرانی‌دا. وادیاره روسا په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له گه‌ڵ ئاشووردا په‌یدا‌کردبێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئورارتو له ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتدا وازی له ناوچه کێشمه‌داره‌کان هێنا. له سه‌رچاوه ئاشوورییه‌کانه‌وه زاندراوه[18] دوو جێنشینی روسا، روسای سێیه‌م ( مه‌گه‌ر روسای دووه‌م نه‌بێت) و ساردورێی سێیه‌م باڵوێزخانه‌یان ناردۆته دیوانی ئاشووربانیپال[19](669-627 ب.ز) و واده‌رده‌که وێت هاوڕێیانه په‌ژیرێندرابن. هێژ هه‌ل و مه‌رج و کاتی رووخانی ئورارتو دیارنین. ڕه‌گبێ سکیتیه‌کان یان میدییه‌کان پادشانشینه‌که‌یان له ناوبردبێت. به هه‌ر حاڵ ڕه‌نگبێ زمانی ئورارتی ته‌نها زمانی به‌شێکی پادشانشینه‌که بووبێت هه‌روه‌ک زمانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تیش بوو، خێرا دوا به دوای له ناوچوونی پادشانشینه‌که دیار نه‌ما؛ بێگومان ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی کوردی و ئه‌رمه‌نی، که دواتر زمانی سه‌ره‌کی ناوچه‌ی ئورارتو پێک ده‌هینن، هیچ زانیارییه‌کی جێگه‌ی متمانه‌مان له‌به‌رده ستدا نیه.
پادشاکانی ئورارتی:
ساردورێی یه‌که‌م ده‌وری 832
ئیشپوینی
مینوا ده‌وری 800
ئارگیشتی یه‌که‌م
ساردورێی دووه‌م ده‌وری 755-735
روسای یه‌که‌م ده‌وری 735- 714
ئارگیشتی دووه‌م
رووسای دووه‌م ده‌وری 673/ 72
له‌سه‌رده‌مه‌کانی دواتردا هێژ ئه‌مانه وه‌ک پاد‌شا گه‌واهییان پێدراوه: ئێریمێنا، کوڕی روسا، ساردورێ، کوڕی ساردورێ و ساردورێ کوڕی روسا. له سه‌رچاوه ئاشوورییه‌کاندا روسایه‌ک له ده‌وری 665/54 و ساردورێیه‌ک له ده‌وری 643 ئاماژه‌یان پێدراوه. له‌م ده‌مه‌ی ئێستادا ناتوانرێ زنجیره و په‌یوه‌ندی ڕه‌چه‌ڵه‌کاییه‌تی به ئارخه‌یانیه‌وه دیاریبکرێن (cf. Salvini 1979: 128, 1995:xx).
پووخته‌ی سه‌رچاوه‌کان:
B.B. Biotrovskij: Vanskoe carstvo (Urartu), Moskva 1959 (italien. Übersetzung: II regno di Van Urartu, Roma 1969).- Th.Beran: „Urartu“, in: H. Schmökel, Kulturgeschichte des Alten Orient, Stuttgart 1961, 606-657.- R.Labat, „Der Aufstieg Urartus“, in: Fischer Weltgeschichte 4, Frankfurt am Main 1967, 44-51[Vgl. auch im die Zusammenhang der assyrischen Geschichite dargestellte Geschichte Urartus in den folgenden Abschnitten: S. 52, 60 f., 63f., 80, 90, 102.]; – B.B. Piotrovskij: The Ancient Civilization of Urartu (translated by J.B. Hogarth), London 1969.- idem, Urartu / Orartou (Archaeologie Mundi), Genf. 1970.- N.V.Arutjunjan,Biainili (Urartu).Voennopolitčeskaja istorija i voprosy toponimik, Erevan 1970.- Ch. Burney / D.Marshall Lang: „From the rise of Urartu to the Birth of Armenia“, (Kapitel 5) in: Peoples of the Hills. Ancient Ararat and Caucasus, London 1971, 127-182.- A.Goetze, „Das Reich von Urartu“, in: Kulturgeschichte Kleinasiens,(Hb.d.Altertumswiss. 3/2), München 19743, 187-200.- R.D. Barnett, „Urartu“, in: CAH 3/1, Cambridge 1982, 314 ff.- I.M. Diakonoff: The Prehistory of the Armenian People, New York 1984.- P.E. Zimansky: Ecology and Empire: the Structure of the Urartian .State, Chicago 1985.- V. Haas (ed.): Das Reich Urartu. Ein altorientalischer Staat im 1. Jahrhrtausend v. Chr. (Xenia 17), Konstanz 1986.- R.-B. Wartke, Urartu. Das Reich am Ararat (Kulturgeschichte der Alten Welt 59), Mainz 1993.- A.Çiligiroğlu, Urartu tarihi, Bornova 1994.- P.E. Zimansky, „The Kingdom of Urartu in Eastern Anatolia“, in: J. Sasson (ed.), Civilization of the Ancient Near East II, New York 1995, 1135-1146.- M. Salvini, Geschichte und Kultur der Urartäer, Darmstadt 1995.
تۆپۆگرافیا، په‌رتووکی وانه‌وتنه‌وه:
- Kleiss / H. Hauptmann:Topographische Karte von Urartu. Verzeichnis der Fundorte und Bibliographie(AMI Erg. 3) Berlin 1979.- I.M. Diakonoff / S.M. Kashkai: Geographical Names according to Urartian Texts (RGTC 9), Wiesbaden 1981.- N.B. Arutjunjan, Toponimika Urartu (Churrrity i Urarty 1), Erevan 1985.- Tübingen Atls des Vorderen Orients B IV 12: Östliches Kleinasien. Das Urartäerreich (9. bis 7. Jahrhundert v. Chr.), Wiesbaden 1992.
تۆپۆگرافیا، توێژینه‌وه‌ی که‌سی
R.M. Boehmer: „Zur Lage von Parsua im 9. Jahrhundert v.Christus“, BJV5 (1965).187-198.- L.D. Levi-
ne: Contributions to the Historical Geography of the Zagros in the Neo-assyrien Periode, Diss. Univer-sity of Pensylvania 1969.- W. Kleiss: „ Zur Ausbreitung Urartus nach dem Osten“, IstMit 19/20 (1969/7 0), 125-136.- R.M. Boehmer: „Zur Lage von Muṣaṣir“ Bagh Mit 6 (1973) 31-40.- L.D.Levine, Geographical Studies in the Neo-assyrian Zagros, Royal Ontario Museum and the British Institute of Persian Studies, Tornto and London 1974.- L.D. Levine: Sargons Eighth Campaign, in: L.D. Levine and T. Cuyler Young: Mountains and Lowlands. Essays in the Archaeology of grater Mesopotamia, (B-
ibMes 7), Malibu 1977.- M. Salvini: Die Ausdehnung Urartus nach Osten, The Second International S-
yamposium on Armenian Art, Erevan 1978, vol. I, 162-171.- W.Kleiss: „Zur Ausdehnung von Hubushkia nach Osten“, in: K. Emre e.a. (ed.), Anatolia and the Ancient Near East. Studies in Honor of Tahsin Özgüç, Ankara 1989, 258-262 (Taf. 47-48).- P.E. Zimansky: „ Urartian Geography and Sarg-ons Campiagn“, JNES 49 (1990) 1-21.- W. Kleiss, „Zur Ausbreitung Urartus nach Norden“, AMI 25 (1992) 91-94.- M. Salvini, „ Some Historic- Geographical Problems Concerning Assyria and Urartu“, in: M. Leverani (ed.), Neo-Assyrian Geography (Quaderni di Geografia Storica 5), Roma 1995, 43-53.- P. E. Zimansky, „The Urartian Frontier as an Geographical Problem“, in: M. Leverani, op.cit., 171-180.- I. Medvedskaya, „The localization of Hubuškia“, in: S. Parpola / R.M. Whiting (eds.), Assyria 1995, proc-eeedings of the 10th Anniversary Symposium of the Neo-Assyrian Text Corpus Project Helsinki, Helsi-nki 1997, 197-206.
مێژوو و لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌سی:
- Salvini:Nairi e Ur(u)atri.Contributo alla storia della formatione der regno di Urartu, Roma 1967.- W. Mayer: „ Sargons Feldzug gegen Urartu – 714 v. Ch. : Eine militär-historische Würdigung“, MDOG 112 (1980) 13-33. – M. Wäfler: „Zum assyrisch-urartäischen Westkonflikt“, APA 11/112 (1980/81) 79-97.- C. Zaccagnini: „An Urartian Royal Inscription in Report of Sargons Eight Campaign“, in: F.M. Fales (ed
.), Assyrian Royal Inscription: New Horizents, Roma 1981, 259-292.- M. Salvini, „ Bemerkungen über die Thronfolge in Urartu“, in: H.Klengel (ed.), Gesellschaft und Kultur im Alten vorderasien, Berlin 1982 , 229-227.- M. Salvini: „Forschungen im Azerbaijan. Ein Betrag zur Geschichte Urartus“, in: H. Hirsch / H. Hunger (eds.), Vorträge gehalten auf der 28. Recontre Assyriologique Internationale in Wien, 6-10. juli 1981 (AfO Beih. 19), Horn 1982, 384- 396.- A. Çilingiroğlu, „Mass deportation in the Urartian King-dom“, Anadolu Araştirmalarie 9 (1983) 319- 323.- K. Deller: „Ausgewählte neuassyrische Briefe betref-fend Urartu zur Zeit Sargons II.“, in: P.E. Pecorella / M. Salvini (ed.): Tra lo Zagros e l´Urmia. Ricerche storiche ed archeologische nell´Azerbaigan iraniano, Roma 1984, 97-122.- st. Kroll, „Urartus Untergang in andere Sicht“, in: IstMit 34 (1984) 151- 170.- M. Salvini: „Tuschpa, die Hauptstadt von U-rartu „, in: V. Haas (ed.), Das Reich Urartu (Xenia 17), Konstanz 1986, 31-44.- K. Kessler: „Zu den Be-zeichnungen zwischen Urartu und Mesopotamien“, in: V. Haas (ed.), op.cit., 59-86. – S. Parpola: The Correspondence of Sargon II, Part I, Letters from Assyrian and and the West (SAA I), Helsinki 1987.- M. Salvini, „La formation de l´état urartéen“, Hethitica 8 (1987) 393- 411.- idem, „Le pantéon de l´Urar-tu et le fondement de l´etat“, SEL 6 (1989) 79- 89. – Ch. Berney, „Planning for War and Peace in the Kingdom of Urartu“, in: St. Mazzoni (ed.), Nouve fondazioni nel Vicino Oriente antico: realità e ideolog-ia, Pisa 1994, 299-307.
شه‌شه‌م: مێژووی توێژینه‌وه
یه‌که‌م: دۆزینه‌وه‌ی نووسینه‌کان
ئورارتیناسی له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆندا یه‌کێکه له به‌شه تایبه‌تیه هه‌ره‌کۆنه‌کان. دوای ئه‌وه‌ی زانای فه‌ڕه‌نسی ژۆسیف سۆن ماغتا (Joseph Saint-Martin) له ساڵی 1823 دا ئاماژه‌ی به ڕاپۆرته‌که‌ی مێژوونووسی ئه‌رمه‌نی مووسای خۆرێنی له باره‌ی شوێنه‌واری پێش ئه‌رمینیا دا و له باره‌ی چاوه‌ڕوانیه‌کانیه‌وه دواو به پێویستیزانی خوودی نووسینه‌کان و پاشماوه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م چانده بدۆزرێنه‌وه؛ له‌ساڵی 1827 دا فریدریش ئێدوارد شولتز (Friedrich Edward Schulz) به فه‌رمانی کۆمه‌ڵه‌ی ئاسیایی پاریس ده‌وروبه‌ری گۆمی وانی به‌سه‌رکرده‌وه و کۆنترین نووسینی ئورارتی له ناویشیاندا نووسینه‌که‌ی ئارگیشتی یه‌که‌می به‌رده‌م خۆرخۆرگرۆته‌ی به‌ری باشووری ته‌وه‌نی وانی گۆهارتۆکرد. هه‌روه‌ها شولتز میللی سه‌ر ڕێڕه‌وی کیله‌شینی به هه‌ردوو نووسینه ئورارتی و ئاشوورییه‌که‌یه‌وه دۆزییه‌وه، که وه‌ک یه‌کێک له دووزمانه‌کیه دانسقه‌کان هه‌تا ئه‌مڕۆش له ناو نووسینه‌کانی ئورارتیدا پێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه. له ساڵی 1829دا شولتز به فه‌رمانی به‌رپرسـی کوردی جۆله مێرگی ناوچه ی هه کاری ئه‌مڕۆ له نزیک باشکالێ ( به کوردی ئێلبه‌ک) له کوردستاندا کوژرا، وه‌لێ بیره‌وه‌رییه‌که‌یان گه‌یانده پاریس. شولتز له ساڵی 1829دا پێش ئه‌وه گوتارێکی درێژی له گه ڵ گۆهارتۆی نووسینه‌مێخییه‌کاندا بۆ چاپکردن ناردبووه پاریس، لێ له ساڵی 1840دا به چاپ گه‌یه‌ندرا.
- Saint-Martain:„Notice sur le voyage littéraire de M. Schulz en Orient, et sur les découvertes qui´l a faites réscemment dans des ruines de la ville de Sémirammis en Arménie“,JA 1828, 161-188.- F.E. Schulz: „Mémoire sur le lac de Van et ses envoirons“, JA 1840, 257-323 (und Tafeln I-VIII).- M. Salvin-i: „Le iscrizioni di Sarduri II a Kararataş“, OrNS 62 (1993) 71- 79 (Inschrift Schulz 41= UKN 168= HchI 190).
له ساڵی 1838دا هنری ڕوڵنسن نووسینی ته‌وه‌نی سه‌ر تاشته‌په‌ی دۆزییه‌وه و (بڕوانه دواتر) سه‌ردانی کێله شینیشی کرد، بیگوومان بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت بگاته ده‌رئه نجامیکی فراوانتر له‌وه‌ی شوولتز یان بتوانیت گۆهارتۆیه‌کی له به‌ر بگرێته‌وه.
H.C. Rawlinson: „Notes on a journey from Tabriz, through persian Kurdistan, to the ruins of Takhti Sol-eiman,…“, JRGS 10 (1841) 1- 158.
له ساڵی 1839دا میوول باخ و مۆلتکه، که دوو ئه فسه ری پڕوسی (ڕاستییه که ی پڕۆیسی Preußen) بوون و له سووپای تورک‌دا کاریانده‌کرد نووسینی تا ئه مڕۆ هه ڵکه وتوو له ئه وپه ڕی ڕۆژئاوایی نزیک ئۆزغلویان له که ناری ڕۆژهه ڵاتی فوڕات، له رۆژهه ڵاتی مه لاتیه دۆزییه وه، که له نووسینه که دا به (مێلیطێیا ی کۆن) ئاماژه‌ی پێدراوه.
UKN 158 = HchI 104; „Mitteilungen der von dem königl. Preuss. Ingenieur Hauptmann Hrn. Von Mülbach am oberen Euphrat gemachten Endeckung einer Keil-Inscription“, in: Monatsberichte über die Verhandlungen der Geselschaft für Erdkunde zu Berlin 1 (1840) 70-75 (mit 2 Tafeln); s. M. Van Lo-on: „The Euphrates mentioned by by Sardure II of Urartu“, Anatolian Studies presented to Hans Gustv Güterbaock on the Occasion of his 65th Birthday, Istanbul 1974, 187-194.
له ساڵی 1850دا ئۆستن هنری لێیه‌ردی هه‌ڵکۆڵه‌ری کالخ و نه‌ینه‌وا گۆهارتۆ /له به‌رگرتنه‌وه‌ی نووسـینه ئورارتیه‌کانی، له ناویشیاندا گۆهارتۆییه‌کی نووسینی مینه‌وای هه‌ڵکه‌وتوو له‌وپه‌ڕی ڕۆژئاوای نزیک پالوو له سه ر مورات سو ( له نیوه‌ی ڕێگه‌ی نێوان خارپه‌ت و سه‌ڤلیگ) دا، ڕوونووسکرد.
UKN 39 = HchI 25; A. H. Layard: Inscriptions in the Cuneiform Character, London 1851, p1. 74.
له‌سه‌رده‌مه‌کانی دواتردا هه‌میشه له‌میانه‌ی گه‌ڕیده‌کانه‌وه چه‌ند نووسراوێک ناسێندراون، که تاڕاده‌یه‌ک به چه‌شنێکی سفن (orginal) هێندراونه‌ته مۆزه‌خانه کانی ئه‌وروپاوه.
لێره‌دا ده‌کرێت شانبه‌شانی ئه‌وانی تریش باس له مانه‌ش‌بکرێت:
Hormuzd Rasam (Abklatsche verschiedner Inschriften sus Van und Umgebung), A. Blau (1858 Abklat-sch der Felsinschrift von Taštepe [UKN 29 = HchI 17), Pastor Farber (Sprengte die Felsinschriften Mi-nuas am Taštepe und bei Thsolakert [UKN 30 HchI 21] ab, Berlin gelangten), die anschließend in das Britische Museum bzw. Das Vorderasiatische Museum Berlin gelangten), J. Kästner (Felsinschrift Arg-ištis I. Bei Ganlidza [UKN 133 = HchI 88], Deyrolle (1870 Abklatsch der Stele aus dem Kloster Yedi Ki-lise im Waraq-Gebirge [UKN 102 = HchI 64], J. Wünsch (1882 Abklatsch der Felsinschrift von Ašotak-ert, UKN 25 = HchI 8); u.a.m.
له ساڵی 1839دا ئێم. ڤێ. نیکۆلسکی (М.В. Николскиж) له‌ودیو کۆکازیا/ قه‌فقاسیادا سه‌رپه‌رشتی نێرده‌یه‌کی ڕووسیکرد، که له میانه‌یدا به‌چاپ گه‌یاندنی چه‌ندین ده‌قی نوێی له هه‌رێمی ئه‌رمینیایی ئێستادا لێکه‌وته‌وه.
M.V. Nikokol´skij: Klinoobraznye nadpisi Zakavkaz´ja ( Materialy po Archeologii Kavkaza 5), Moskau 1896. Für eine Konkordanz s. HchI S. 33f.
ژماره‌یه‌کی زۆر‌و زه‌به‌ندی نووسینه ئورارتییه‌کان له‌و نووسینانه پێکدێن، که سه‌ره‌تا به‌ته‌نها له‌لایه‌ن کیمیاگه‌ر و ئێلیـکترۆنیکناس ڤالدمار بێلک و دواجار به کارێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مێژوونووسی مێژووی کۆن کارل. ئێف. لێمان(-هاوپت) له ساڵی 1888 ه وه به تایبه‌تیش له ماوه‌ی نێرده‌ی هاوبه‌شی 1898/99 دا، دۆزرانه وه و گه‌واهـێندران. هه‌روه‌ها ئه‌و کنه‌و پشکنینانه‌ی له تۆپراک کالێ (به ئورارتی روسا خینیله/ی) له ڕۆژهه‌ڵاتی وان‌دا ئه‌نجامدران، چه‌ندین خشته قوڕینی به ئورارتی له سه رنووسراو و له بارێک‌دا ده‌قێکی نووسینی هیرۆگلیفی ئورارتی هه‌روه‌ک که‌ل و په‌لی زیوینی له سه‌رنووسراویشییان خسته به‌رده‌ست.
ڕاپۆرته‌کانی بێلک و لێمان هاوپت له 1891- 1900 ساڵانه له “کۆمه‌ڵگه‌ی دانووستانی مرۆڤناسی له به‌رلیندا بڵاوده‌کرانه وه”.-
- Belck:„Die Rusas-Stele von Topzawä(Sidikan), ZE 31 (1899) 99-132.- idem: Beiträge zur alten Geographie und Geschichte Vorderasias, Leipzig 1901.- idem: Die Kelischin-Stele und ihre chaldisch-assyrischen Keilschriften (Anatole. Zeitschrift für Orientforschung, Heft 1), Freienwalde a.O. Und Leip-zig 1904.- C.F. Lehmann: „Berichte über die Ergibnisse der von Dr. W. Belck und Dr. C.F. Lehmann 1898/ 99 ausgfürten Forschungsreise in Armenien“, Sitzungsberichte der königl. Preuss. Akkad. d. Wiss. 1900/ XXIX, 619- 633.- C. F. Lehmann- Haupt: Materialen zur älteren Geschichte Armeniens und Mesopotamiens, Berlin 1907. – idem, Armenien einst und jetzt I, Berlin 1910; II/I, Berlin/ Leipzig 1952; II/ 2, Berlin/ Leipzig 1932
له‌ماوه‌ی داگیرکردنی وان له ساڵی 1918 له لایه ن ڕووسیاوه، ئی. ئا. ئۆڕبێلی له چوارچێوه‌ی نێرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵگه‌ی شوێنه‌وارناسی ڕووسیدا ( ) چه‌ند کنه‌و پشکنینێکی له خه‌ره‌ندی وان‌دا ئه‌نجامدا و له میانه‌یاندا سووچی نێوبراو به خه‌زنه‌ی که‌پیسی له‌گه‌ڵ ساڵنامه‌کانی ساردووری دووه‌مدا (UKN 155 = HchI 103) له به ری باکووردا دۆزییه‌وه. له هه‌مان کاتدا چه‌ندین نووسین له به‌شه داگیرکراوه‌کانی تورکیا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه له هه‌رێمی ئه‌رمینیایی ئێستاوه هێندرانه مۆزه‌خانه‌کانی مۆسکۆ و ته‌فلیس.
- Marr / I. A. Orbeli: Archeoligičeskaja Ekspedizija 1916 goda v Van, St. Petersburg 1922.- M.v. Tser-etheli: Die neuenḫaldischen Inschriften König Sardurs von Urarṭu (um 750 v. Chr.). Ein Beitrag zur En-tzifferung desḪaldischen (SHAW, phil.- hist. Kl. 1927/ 28, 5. Abhdl,), Heidelberg 1928.
هه‌ڵکۆڵینی دوو ساڵه‌ی ده‌ورووبه‌ری یه‌ریڤان له‌ئه رمینیادا چه‌ندین نووسینی خسته به‌رده‌ست: له ساڵی 1939 ه‌وه نێرده‌یه‌کی ئه‌کادیمیایی سۆڤییه‌تی زانسته‌کان و ئێرمیتاژ به‌سه‌رپه‌رشتی بی. بی. پییۆترۆڤسکی له که‌رمیر بلورردا ( به ئورارتی تێیشیبایی پاطاری، دروستکراوێکی روسای دووه‌م)؛ چه‌ند نووسێنێکی به‌رد و چه‌ندین کورته یاداشتنامه‌ی خاوه ندارییه‌تی له سه‌ر ئامرازی کانزاو ئامانی قوڕینی قه‌باره دار هه‌روه‌ک چه‌ند خشته قۆڕێک و چه‌نده‌ها (بووله) له ناو دۆزراوه‌کاندا بوون.
له ساڵی 1974 له ئارین به‌رد (به ئورارتی ئێرێبوونی) دا، که پێشتر نووسسینێکی ئارگیشتی یه‌که‌می لێدۆزرابوویه‌وه (UKN 139 = HchI 96 )، چه‌ند کنه‌و پشکنینێک به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندران. دۆزراوه‌کان بریتین له چه‌ند نووسینێک، له‌ناویشیاندا نووسینی دروستکردنی شاره‌که (UKN II 388 )
Karmir Blur (Teišebai paṭari): UKN 112-118c = HchI 40 A-C, UKN 144- 152 = HchI 99a-101c, UKN 173- 263 = HchI 112, 112a-d, 112A-E, UKN (II) 277a = HchI 123A, UKN 283-285 =HchI 130A, 128A , 130C, UKN (II) 318= HchI Inc. 30, UKN (II) 330- 333 = HchI Inc. 31-34, UKN 345-364 = HchI Inc. 36a-n, UKN 368-370 = HchI Inc. 37-39, UKN II 415, 427-442, 448-450, 455-457, 459- 464, 467-501. – B. B. Piotrovskij: Karmir Blur I-III, Erevan 1950, 1952, 1955.- K.L. Oganesjan (Hovhannisjan): Karmir-blur IV, Jerevan 1955. N.V. Arutiunjan: „Novaja klinopisnaja tabletka iz raskopok Karmir-blura „, in: Festsc-hrift Johannes Friedrich, Heidelberg 1959, 35-51.- idem , Noveye Urartskie nadpisi Karmir-blura, Erev-an 1966.- M. Salvini: „Neue urartäische Inschriften aus Karmir-blur“, OrNS 36 (1967) 437-449.- I.M. D´jakonov: Urartskie pis´ma i dokumenty, Moskva/ Leningrad 1963.
Arin berd (Erbuni): UKN 138 = HchI 91A, UKN 139 = HchI 96, UKN 164= HchI 111c, UKN II 387-401, 419-422, 458, 502a-x.- K.L. Oganesjan (Hovhanisjan): Arin-berd I. Architektura Erbuni, Jerevan 1961.-
- Salvini:„Nuove iscrizioni urartee degli scavi di Arin-berd, nell´ Armenia sovietica“,SMEA 9 (1969) 7-24. N.V. Arutjunjan / K.L. Oganesjan: „Novey urartskie nadpisi iz Erebuni“, VDI 1970/ 3, 107-112; s. auch: M.Salvini: „Neues urartöisches Inschriftenmaterial aus sowjetischen Veröffentlichung“, ZA 61 (1971) 242- 254.
Aliler: O. Belli, „An Early Iron Age und Urartian Fortrss in the Van Region: Aliler“, SMEA 46 (2004) 5-14 (Fig. 10, 11: Säulenbasis mit Resten einer Inschrift Minuas).
Anzaf: O. Belli – A. Dinçol- B. Dinçol, „ Bronze Door Rings with cuneiform Inscriptions of Sarduri II fro-m the Upper Anzaf Fortress“, Annatolica 31 (2005) 218- 226.
[1] گۆریکرن:واته (التقریب)،قووربانیدان.
[2] کنج (عتاد): واته که‌ل و په‌لی سه‌ربازی.
* به‌راوردی بکه له گه‌ڵ ( ته‌شنی) له زمانی کوردی‌دا به‌واتای قوڕگ، ئه‌وک، گه‌روو (هه‌ژار، هه‌مبانه بۆرینه، ل 164) وه‌رگێڕ.
[3] کووم: به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌م وشه‌یه‌م له‌به‌رامبه‌ری “خووده” داناوه.
[4] قام: واته دوو شتی کتوومت وه‌ک یه‌ک”مطابق”.
[5] ته‌وه‌ن: جۆره‌به‌ردێکی گه‌وره‌یه، که به‌زۆری ته‌نها به‌شێوه‌یه‌کی ستوونی ڕووی به‌ده‌ره‌وه‌یه.
[6] ئه‌لپ: واته “سطل”.
[7] نووسه‌ر ناوی شاره‌که‌ی له گۆهارتوو ئه‌ڵمانیه‌که‌دا به‌م شێوه‌یه (Arzaškun) نووسیووه، به‌ڵام گرێیسن له پیت گۆڕینه‌که‌یدا به‌م شێوه‌یه نووسیوویه‌تی:
a-na URUar-sa-áš-ku URU MAN-ti-sú sá mar-ra-me KUR ú-ra-ar-ta-a-a aq-tí-rib mar-ra-mu URU ú-ra-ar-ta-a-a TA pa-an na-mur-rat GIŠ.TUKUL.MEŠ-ia KAL.MEŠ-te (RIM A.0.102.2: 48).
وه‌رگێڕانی وشه‌یی: له شاری ئه‌رزه شکوی شاهانه‌ی ئه‌راموی ئورارتی نزیکبوومه‌وه ترسا له(تیشکی) چه‌که به‌هێزه‌کانم.
ڕه‌نگه خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌که به ئه‌رزه‌شکو شیاوتربێت، چونکه له نووسینه مێخییه‌که‌دا به‌م شێوه‌یه‌نووسراوه=
= Ar-za-áš-ku ( II,48).
[8] له‌ڕاستیدا وه‌رگێڕانی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به ده‌ستکارییه‌وه، چونکه گه‌ر وه‌ک خۆی وه‌رمبگێرایه ئه‌وا بڕگه‌یه‌کی نامۆ به‌زمانی کوردی لێده‌رده‌چوو. ڕووداوی ناوبراو له ده‌قه ئاشوورییه‌که‌دا به‌م شێوه‌یه تۆمارکراوه:
ina 27 BAL.MEŠ-ia GIŠ.GIGIR.MEŠ ÉRIN.ḪI.A-ia ad-ki mDI.KUD-aš-šur LÚ tur-ta-a-nu GAL ÉRIN.ḪI.A DAGAL ina pa-na-at ÉRIN.ḪI.A-ia a-na KUR ú-ra-ar-tí ú-ma-e-er… mSe-e-du-ri KUR ú-ra-ar-ta-a-a iš-me-ma a-na gi-piš um-ma-ni-šú ma-a,–di (RIM A.0.102. 14, 141-145).
وه رگێڕانی وشه یی: له بیست و حه وته مین ساڵی فه‌رمانڕانیمدا پایتۆن، سه ربازه‌کانم کۆکرده وه. ده‌یان ئاشوور سه‌رله شکری مه‌زنی سووپای فراوان له پێشه‌نگی سه‌ربازه‌کانمدا به‌ره‌و وڵاتی ئورارتو پێشه‌نگی کرد…..سێدوری ئورارتی (ئه‌وه‌ی) بیست و پشتی به سووپا زه‌به‌لاحه‌که‌ی به‌ست….
[9] ئێریایی: واته سه لامه‌تی.
[10] نه‌وه‌چڕک: واته (سلالة).
به گوێره‌ی هه‌ندێک چاوه‌ڕاوی نوێ گوایا ده‌بێت موساسیر بکه‌وێته نزیک گۆمی ورمێ، لێ ئه‌و زانیاریانه ته‌نها له که‌رسته شوێنه‌وارییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و به‌ڵگه‌ی نووسراو پشت ڕاستیان نا کاته‌وه، بۆیه ناکرێ هه‌روا به ئاسانی بپه‌ژیرێندرێن.
[12] هژمه‌کاری: واته زۆر به‌دڵ ڕێزلێنان و نۆکه‌ری کردنی که‌سێک یان شتێک، که خۆشه‌ویشته.
[13] خاوه: واته سه‌رانه‌ی به‌زۆر “جزیة”.
[14] تیگلات پیلێسێر: بریتیه‌له‌و شێوه‌یه‌ی له ته‌وڕاتدا باسکراوه، به‌ئه‌که‌دی توکولتی-ئه‌پیل- ئیشه‌ڕه ( Tukultī-apil-ešarra)
[15] نه‌کۆته:واته(بلاء، کارثة).
[16] سه‌رگۆن به‌ئه‌که‌دی شه‌ڕوکین (Šarru-kīn).
[17] تور لۆگۆگرامێکی سۆمه‌رییه واته بچووک.
[18] له نووسینه‌کانی ئاشوور بانیپالدا به‌م شێوه‌یه نووسراوه:
m15-BÀD LUGAL kurUr-ar-ṭi ša LUGAL.MEŠ AD.MEŠ-šu a-na AD.MEŠ-ia iš-ta-nap-pa-ru-ni ŠEŠ-ú-tú e–nin-na m15-BÀD da-na-a-nu ip-še-tú ša DINGIR.MEŠ GAL.MEŠ i-ši-mu-in-ni iš-me-e-ma ki-ma ša DUMU a-na AD-šu iš-ta-nap-pa-ra EN-u-tú ú šù-ú ki-i pi-i an-nim-ma iš-ta-nap-pa-ra um-ma lu-u šul-mu a-na LUGAL EN-ia pal-ḫi-iš kan-šiš ta-mar-ta-šu ka-bit-tú ú-še-ba-la a-di maḫ-ri-ia ( R, v, ASSUR-BANI-PAL, Col. X, 40-50).
R= C. H. Rawlinson, The Cuneiform Inscriptions of Western Asia.
وه‌رگێڕانی وشه‌یی: ئیشتار-دووری پادشای وڵاتی ئوڕاڕتوو، که پادشاکان باوکانی برایه‌تیان بۆ باکانم نارد، ئێستا وا ئیشتار-دووری، کاره به‌هێزه کان ئه‌وانه‌ی خوداوه‌نده گه‌وره‌کان بۆیان چه‌سپاندم، هه‌روه‌ک کوڕێک بۆ باوکی گوێی گرت، سه‌روه‌رییه تی نارد و هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌م وته‌یه به‌م شێوه‌یه‌یه ی خواره‌وه‌ی نارد: هیوای ته‌ندروستی
به‌ترس و مل که‌چییه‌وه بۆ پادشای سه‌روه‌رم، وای لێ هات دیارییه‌گران(به‌هاکه)-ه‌که‌ی بهێنێته به‌رده‌مم.
پیتگۆرینه‌که خۆم کردوومه‌و پیتگۆڕینه‌که‌ی شترێکم به‌کارنه‌هێناوه، چونکه ئه‌و لوگۆگرامه سۆمه‌رییه‌کانی یه‌کسه‌ر به‌ئه‌که‌دی خوێندۆته‌وه، به‌ڵام له‌ڕووی ورده‌کاری زانستیه‌وه واباشتره لۆگۆگرامه‌کان وه‌ک خۆیان به سۆمه‌ری بخوێندرێنه‌وه .
) . Aššur-bāni-apli ئاشووربانیپال: به‌ئه‌که‌دی (
ده‌روازه‌یه‌ک له باره‌ی زمانی ئووڕاڕتی…
نووسه‌ری بابه‌ت : و. ئاسۆس محه‌مه‌د مه‌لا قادر
ئاسۆس محه مه‌د مه‌لا قادر, هاوڵاتى ژماره ( ٤٦٣ ) چوارشةممة ٨/ ١٠ / 2008