وەرگێرانی موحمەد وەسمان بەشی پێنجەم د. تەھا باقر تایبەتمەندێکی دیکەی ئایینی بابلی ، ترس بوو لە خواوەندان ، بۆ ڕەواندنەوەی ئەم ترسە پەرسگەیان دروست دەکرد و ڕێو شوێنی ئایینیان پەیڕەو دەکرد و کوشتیان گۆری دەکرد (قوربانیان دەدا) ، و پەیکەریان بۆ دروست دەکردن و چەندان جۆرە پەرستنی دیکە. رەزامەندی خواوەند …
Read More »ئایینی بابلی و ئاشووری 4
وەرگێرانی موحمەد وەسمان بەشی چوارەم د. تەھا باقر ٥- خواوەندانى بابلى وسۆمەری ھەر ھەبوو(أزلی) نەبوون -تایبەتمەندیێکی دیکەی ئاینی بابلى وسۆمەریش، ئەوەیە ھەتا خواوەندانیش ئەفرێنراون و دروست کراون، واتە سیفەتی ھەر ھەبوو (أزلی) یان نییە ، سەرەتای دیار نەبێت ، ھەرچەندە نەمرن ، بەڵام (ھەر ھەبووەکی- أزلی) نین ، لە چیرۆکی …
Read More »ئایینی بابلی و ئاشووری 3
وەرگێرانی موحمەد وەسمان بەشی سێیەم د. تەھا باقر ٣- فرەخوداوەندیی لە ئایینی بابلیدا -ئایینی سۆمەری و بابل و ئەکەدی و ئاشووری ، ئایینی فرەخواوەندین( Polytheism )) (تعدد الالھة ) خواوەندانی بابل بە ھەزارانن ، فەرھەنگێکی (قاموس) گەورەیان لێ پێکدێت. لیستیان بە ناوی خواوەندانیان نووسیوە . کاھینەکانیان کۆڕی خواوەندانیان ڕێکخستوە و …
Read More »ئایینی بابلی و ئاشووری 2
وەرگێرانی موحمەد وەسمان بەشی دووەم د. تەھا باقر ٢- بەردەوامیی مێژوویی: ئەوەی ئایینی بابلی جیادەکاتەوە، بەردەوامیی مێژووییەتی،دو ای پێگەشتنی لە رووی بنج وبنچینەکانی گۆڕانکاریی بەسەردا نەھات،لە ماوەی چاخە مێژووییە دوورو درێژەکانی بەسەر عیراقدا ھات،تا لەناوچوونی بابلییەکان( لە نزیکەی سەدەی شەشەمی پ.ز) .خوداوەندەکانی بابلییەکان پەرستوویانە لە چاخە مێژووییە دواییەکان،ھەمان خوداوەندەکانن ،کەوا …
Read More »ئایینی بابلی و ئاشووری 1
بەشی يەكەم د. تەھا باقر وەرگێرانی موحمەد وەسمان پێشەکی ئایین لە پێشەوەی کۆڵەگەکانی شارستانیەتی ھەر نەتەوەیەک دایە، جا شارستانیەتەکەی پێشکەوتووبێت، یان دواکەوتووبێت ، توخمێکی گشتییە، کە ھەموو جۆرە شارستانییەکان ھاوبەشی دەکات، بەبێ گوێدانە پلە و پایەیان لە پلیکانەی پێشکەوتندا . سەرچاوەیبەھاکانی مرۆیە و ئیلھام و ئاراستەیە بۆ ھونەر و ئەدەب …
Read More »نووسینەوەی مێژوو بەپێی حەز و ئارەزوو!
چەند تێبینییەک لەسەر کتێبی مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد: ئەم کتێبە کە نووسەرەکەی سۆران حەمەڕەشە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاو بووەتەوە. ناوەڕۆکی پەرتووکەکە هەر هەمان ناوەڕۆکی کتێبی “کورد کێیە”یە، کە پێشتر لە لایەن نووسەرەوە بڵاو بووەتەوە و هەردووکیان هەڵگری یەک پەیامن و یەک شێوازیان پەیڕەوی کردووە بەڵام نووسەر لەم کتێبەدا بابەت …
Read More »کۆمەڵگەی کوردی لە روانگەی شەرەفخانی مێژوونووسەوە
د. ئیسماعیل مەحموودی پوختەی توێژێنەوە: شەرەفخانی بەدلیسی لە کۆتایی ساڵانی سەدەی شانزە بەنووسینی شەرەفنامە، مێژوونووسیی کوردی دەسپێکرد. شەرەفنامە هەڵگری مێژووی بەسەرهاتی بنەماڵە دەسەڵاتەدارەکوردییەکانی سەردەمی خەلافەتی عەباسی تا کۆتایی ساڵی(٧-١٥٩٦) واتە تا سەرەتای سەفەوییەکانە. شەرەفنامە لە ئەساسدا درێژەی هەمان نەرێتی میژوونووسییسونەتی واتە مێژوونووسیی سیاسی و عەسکەری و بنەماڵییە. بەڵام پێشەکییەکەی شەرەفنامە سەبارەت بە مرۆڤی کورد وکۆمەڵگەی کوردی دەتوانێت تا ڕادەیەک ئەم بەرهەمە مێژووییە لەبەرهەمە مێژووییەکانی هاوچەرخ و پێش خۆی جیا بکاتەوە و وەکدابڕانێک لەو نەرێتە مێژوونووسییە پێناسەبکرێت. ئەم وتارە دەیەوێت پاش ئاماژەدان بە ڕوانگەی شەرەفخانسەبارەت بە مێژوو و هەروەها ڕەوشتی میژوونوووسیشەرەفخان، تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی کوردی و مرۆڤی کوردلە ڕوانگەی ئەم مێژوونووسەوە ڕوون و شی بکاتەوە. ئەم وتارە پێیوایە لە ڕوانگەی شەرەفخانی بەدلیسیەوە، ئاییینیبوون، غیابی عەقڵانییەت، پەرتەوازەیی، غیابی ئەندیشەییەکگرتن، ویستی یەکتر کوژی، بیرنەکردنەوە لە داهاتوو، گرنگیدانی بە نازناوی ئازایەتی و ڕێگەپێنەدان بۆ دامەزرانیدەسەڵاتی کوردی ، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی کورد وکۆمەڵگەی کوردیین کە لەم وتارەدا بە شێوازی شیکاری گوتاردەخرێنە بەر باس و توێژێنەوە. وشەسەرەکییەکان: مێژوونووسیی کوردی، شەرەفخان، شەرەفنامە، کۆمەڵگەیکوردی، شیکاری گوتار. پێشەکی: هەزارەی دووەم– لە ساڵژمێری ئیسلامیدا– سەرەتای دەرکەوتنیمێژوونووسی کوردستان و مێژووی دەسەڵاتە کوردییەکانە. «شەرەفنامە“یان میژووی موفەسسەڵی(تێروتەسەلی) کوردوستان» یەکەمین مێژووی کوردستانە کە لە ساڵی(١٥٩٦/١٠٠٥ ) و لە سەر دەستی شەرەفخانیبدلیسی(١٦٠٣-١٥٤٣ ) نووسراوە. هەزار ساڵ ئامادە نەبوون و غیاب لە ڕەوتی مێژوونووسی، شتیکنییە کە بکرێ چاوی لێ داخرێت و بە ئاسانی بە سەریدا تێپەڕێتو دواهات و دەرنجامەکانی ڕوون نەکرێتەوە و خوێندنەوەیان بۆنەکرێت، درێژە کێشانی گوتاری بە گاڵتەجاڕ کردن و پەراوێزخستنی کورد، تێکەڵ کردنی ڕابردووی بە وەهم و ئەفسانە، پەرەپێدانی هەڵوێستی بێدەنگی بەرامبەر بە مێژووی کورد، کێشەیساغ کردنەوە و پەردە هەڵدانەوە لە سەر ڕابردوو و قەیرانیناسنامەی ئەمرۆی ئینسانی کورد و کۆمەڵگەی کوردی، لە ڕیزیبەرچاوترین دەرنجامەکانی ئەم غیابەیە کە شەرەفنامەویستووییەتی بەشێکی ئەم غیابە پڕبکاتەوە. مێژووی شەرەفنامە بەرهەمی سەردەمی دەسەڵاتیسەفەوییەکانە(۱۷۲۲–١٥٠١) و شەرەفخانیش پەروەردەیکۆشکی شاهی ئەم خانەدانە و بە تایبەت شاە تاماسبیسەفەوییە (۱۵۷۶ -۱۵۲۴). بۆیە دەکرێت بڵێین گوتاری سەفەوییەتا ڕادەیەکی بەرچاو کاریگەری لە سەر پەروەردەو و ڕوانینیشەرەفخان بۆ مێژوو و مێژوونووسی هەبووە و هەر لەم ئاراستەیەدەکرێت بە زمانی شەرەفنامە کە فارسییە ئاماژە بدەێن کە جیالەوە فارسی لەو سەردەمە زمانی باوی نووسێن بووە دەکرێتبڵێین گوتاری زاڵی سەفەوییە و پەروەردەی سەفەوییە ڕۆڵیهەبووە لە سەر نووسینی ئەم میژووە بە زمانی فارسی. سەردەمی سەفەوییە لە مێژووی ئێراندا بە سەردەمی بایەخدان بەمێژوونووسی و مێژوو سازی و گرینگدان بە مێژوونووس –جیا لەپرسی ئاستی مێژوونووسی لەم سەردەمەدا– ناسراوە بۆ نموونەلەم سەردەمە واتە لە ماوەی نزێکی (٣٣٠) ساڵ دەسەڵاتیسەفەوییە، نزیکی چل مێژووی گشتی و خانەدانی نووسراوە(ئارام، ١٣٨٦ :١١-٢ )و گرنگتر ئەوەی هەر لەم سەردەمە شایەتینووسێنی و بەرهەمهێنانی(٣٢) کتێبی مێژوویی لە شێوازیمێژوونووسی ناوچەیی و لۆکاڵیین (سواقب: ١٣٩٢: ٦-٢٤ ) ڕاستە شەرەفخان لە سەرەتای دەسەڵاتی سەفەوییە و شاهتاماسب(1576-1524)واتە دووەمین پاشای سەفەوییە ژیاوەبەس نووسێنی ئەو ڕادەیە لە کتێبی مێژوویی لەو سەردەمەپیشاندەری بایەخی میژوو و مێژوونووسی و مێژوونووس وهەروەها پیشاندەری ئەوەیە پاشاکانی خانەدانی سەفەوییەگرنگییەکی تایبەتیان بە مێژوو و مێژوونووسی داوە. سەبارەت بە نێوەرۆکی کتێبە مێیژووییەکانی ئەو سەردەمەڕاوبۆچوونی جیاواز هەیە بۆ نموونە «ئادەمییەت» مێژووناس ومیژوونووسی هاوچەرخی ئێرانی لەمبارەوە دەڵێیت:«کۆی ئەوکتیبە مێژووییانەی وا لە سەرەدمی فەترەت تا سەردەمیدەسەڵاتی قاجار نووسراوە لە ئەساسدا ئاوینەی گەمژەیی وجەهالەتی ئەدەب زانان و مێژوونووسانە……کەمترین عەیبەی ئەمشێوازە لە مێژوونووسی ئیغراق، زیادەبێژی لە رادەبەدەر، ئاڵۆزنووسی و فرەکاوێژی و فەزڵفرۆشی بێعەقڵانەیە(آدمیت،١٣٤٦:-٢٨٤) ڕۆژهەڵاتناسێکیش بەرهەمەکانیئەم سەردەمە وەک «ڕووداونامەی عەسکەری» و «ئالۆز وماندووکەر» پێناسە دەکات و پێیوایە سەرجەمی ئەو کتێبەمێژوییانەی سەردەمی سەفەوییە «خەسار و گەندەڵ»ن ( براوان، ٤٥ : ١٠٢ ) هەر لەم ئاراستەیە «تەبابایی» توێژەری ناسراویئێرانی، پێوایە سەردەمی سەفەوییە کە هاوکات بووە لە گەڵسەرهەڵدانی فەرهەنگی مۆدێرنیتەی ڕۆژئاوایی، سەردەمیداڕمانی مێژوویی و ئاوابوونی ئەندیشەیە لە ئێران. بۆیە لەدەسەڵاتی سەفوییە « مێژوونووسی وەک زۆربەی دەرکەوتنەکانیڕۆحی ئێرانی نوقمی گەمژەیی و بێ ئاوەزی و چەوتی بوون»( طباطبایی،١٣٨٢:٢٨٥ ) زۆربەی توێژەران لە سەر ئەو بڕوایەن سەردەمی سەفەوییە لەبواری ژمارەی سەرچاوە مێژووییەکان یەکێک لە دەوڵەمەندترینسەردەمەکانی مێژوو نووسی ئێرانە[ ئەگەرچی] بابەتی چییەتیمێژوو و پێناسەی میژوو بۆ ئەوان گرنگ نەبوو و هەموو شتێک لەبازنەی باسی سیاسی و عەسکەری دەخولایەوە (آرام، ١٣٨٦ : ٩-٢٢٨) لەم سەردەمە سێ شێوازی مێژوونووسی گشتی، مێژوونووسیخانەدانی و ناوچەیی باو بووە، لە مێژنووسی گشتی، مێژوونووسبە باسکردن لە سەرەتای مێژووەوە دەسپێدەکات تا ڕووداوەکانیڕۆژگاری خۆی (آژند،١٣٨٠ : ٨) و لە شێوازی خانەدانی تەنیاباس لە خانەدانی دەسەڵاتدار واتە خانەدانی سەفەوییە دەکرێت ولە مێژوونووسی ناوچەیی مێژوونووس ئەولەویەت بە ڕابردووی زێدو ناوچەی خوێ ئەدات و ڕەنگە کەمترین سەردەمێک بێت ئەوندەگرنگی بە مێژووی ناوچەیی درابێت، لەم شیوازە، خوشەویستیزێد، شانازیکردن بە نیشتمان، پەرچەکردار لە ئاست ناوەند، حەزی تاکەکەسی و ویستی دەسەڵاتدارانی ناوچەیی بۆ مانەوەینێو و نیشانیان و هەرەوها دەرس وەرگرتن لە ڕابردوو لە هۆکارەسەرکییەکانی نووسێنی مێژووی ناوچەیین(وسواقب، ١٣٩٢: ٢٦) و «رۆزنتال»ش پێیوایە لە درێژایی مێژووی ئیسلام ئەم چەشنەمیژوونووسینە باو بوو لە بەر ئەوەی بەردەوام نووسەران پێوەندیانلە گەڵ زێد و ناوچەکەیان هەبوو و لەم ڕێگەوە هەست و سۆزیخۆیان لە ئاست زێد و ناوچەیان دەربڕیوە(روزنتال، ١٣٦٦ : ١٧٢) بە گشتی میژوونووسی سەردەمی سەفەوییە لە ئەساسدا تەنیاڕووداونووسیو درێژەی هەمان سونەتی مێژوونووسی ئێسلامی– ئێرانییە کە گرنگی بە ڕەوایەت و نووسێنەوەی ڕووداو لە سەربنەمای ڕووداوی سیاسی و عەسکەریی و بنەماڵەیی دەدرێت و بەواتاییەک مێژووی ئەم سەردەمە مێژووی سیاسی و عەسکەرییە وجێگەیەک بۆ مێژووی فەرهەنگی و کۆمەڵاییەتی نییە و هەروەهابوونناسی مێژوونووسانی سەفەوییە درێژەی هەمان بوونناسیتەقدیرخوازانە(چارەنووس خوازانه) و موعودگەرانە وبلیمەتخوازانەیە و گرنگتر ئەوەی فەلسەفەی مێژوو لە سەر بنەمای فەلسەفەی ئیلاهیاتی و مەشیەتگەرانەیە( ویستی خودایی) (آرام، ١٣٨٦ : ١٦) …
Read More »غیابی کورد لە رەوتی مێژوونووسی و مێژوودا
ئیسماعیل مەحموودی بە سەرهەڵدان و دەرکەوتنی وەچەگەلی مێژوونووس بە تایبەت مێژوونووسی گشتیی و دواتریش مێژوونووسی ناوچەیی، بە واتایەکی تر سەرهەڵدانی مێژوونووسی ئیسلامی – ئێرانی و نووسینی بەشێکی زۆر ئاسەواری مێژوویی ،بەشی ئێمەی کورد وەک ئامادە نەبوون لەو بوارەدا زۆر زەق و بەرچاوە. هەزار ساڵ ئامادە نەبوون و دووربوون لە مێژوونووسیدا …
Read More »دەزگای هەواڵگری ساواک(1957-1979ز)
گەرمیان حەسەن دامەزراندنی دەزگای هەواڵگری ساواک:محەممەد ڕەزاشا لە ساڵی 1941 جێگەی باوکی گرتەوە کە دامەزرێنەری بنەماڵەی شای پەهلەوی ئێران بوو، دەسەڵاتی گرتە ئەستۆ. حوکمڕانیەکەی زیاتر لە 30ساڵ بەردەوام بوو، ئەم ساڵانە بە دەسەڵاتێکی پاشایەتی تاکڕەوی و پاوانخوازانە تایبەتمەند بوو.شا بەدرێژایی ساڵانی حوکمڕانی بە تایبەت لە دەیەی چلەکان تووشی کێشەیەکی بنەڕەتی …
Read More »پەیوەندی کورد بە شۆڕشی زەنجەوە
گەرمیان حەسەن شۆڕشی زەنج لە ناوەڕاستی سەدەی سێیەمی کۆچی و سەدەی نۆی زاینی(255-270کۆچی)دەرکەوت و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی نزیک بوو لە ئابووری و کۆمەڵایەتی نەک سیاسی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە دژوارەی کە تێیدا دەژیان لەو سەردەمە. شۆڕش وردە وردە دەستی کرد بە بڵاوبوونەوە، تا درێژبوویەوە و فراوانبوون تا ئەو ناوچەیەی گرتەوە کە …
Read More »