كوده‌تاكه‌ی 8ی شوباتی 1963ی به‌عس خیانه‌تێكی گه‌وره بوو
عه‌بدولكه‌ریم شێخانی
54 ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تا خوێناوییه‌كه‌ی به‌عسی فاشیدا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌و رۆژه هه‌ینی بوو و به‌عسییه‌كان سوودیان له‌وه بیینی كه سه‌ربازگه‌كان هه‌موویان چۆڵ بوون ده‌وری سه‌عات 9 بوو ئیستگه‌ی رادیۆی به‌غدا وه‌ستاو دوای ئه‌وه له پڕ گوتی: (یاابنا‌ء الكرخ و الاعضمیة).چونكه ئه‌و دوو ناوچه‌یه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌په‌رسته ده‌مارگیره‌كان ده‌ژمێرران، بۆیه رووی ده‌می له ئه‌وان كرد تا پشتگیریی كوده‌تاكه بكه‌ن. ئه‌و عیراقه‌ی كه به‌ریتانیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی‌و له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانبه‌ره ئیمپریالیزمخوازه‌كانی وه‌ك (ئه‌ڕنۆڵد وێلسۆن)و (چه‌كمه‌ن) فه‌رمانبه‌ره‌كانی ژێر ده‌ستیان به سووژن‌و به‌ن پێكه‌وه‌ی دووری. عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه‌ی له‌گه‌ڵ دڕدۆنگ‌و پێكه‌وه هه‌ڵنه‌كردووی ناحه‌زی 1400 ساڵه‌ی پێكه‌وه ناكۆك‌و دوای كۆتاییهێنان به حوكمداریی شێخ مه‌حموودی نه‌مر, كوردیشیان ترنجانده نێو ئه‌وپێكهاته له‌یه‌ك نه‌چووه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و دووانه یه‌كیان نه‌ده‌گرته‌وه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك سه‌رده‌می عوسمانی عه‌ره‌به سوننه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان باڵاده‌ست بوون و له‌زۆر قۆناغدا ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان كرابێ به نه‌فه‌سێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه حوكمی عیراقیان كردووه‌و به پله‌ی یه‌كه‌م كورد زیان لێ كه‌وتووی ده‌ستی ئه‌و حوكمه بووه , به‌ڵام كوردیش به راپه‌ڕین‌و شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی نه‌یهێشتووه ئه‌و ره‌گه‌زپه‌ستانه نانێكی ره‌حه‌تی بخۆن. به‌عسییه‌كان كه نوێنه‌ری ئه‌و بیر‌و بۆچوونه ره‌گه‌زپه‌رستانه بوون, هه‌ر زوو هێزێكی وه‌كو ئێس ئێس و گۆستابۆی نازییه‌كانیان پێك هێنا به ناوی (حرس قومی)و كه‌وتنه گرتن‌و كوشتنی نه‌یاره‌كانیان, به تایبه‌تیش شیوعییه‌كان‌و ئه‌وه‌ی بۆیان كرا به‌رانبه‌ر به شیوعییه‌كان كردیان. به‌یانی ژماره 13یان بۆ قڕانی بێ لێ پرسینه‌وه‌ی شیوعییه‌كانی ده‌ركرد. به‌ندیخانه‌كانیان پڕ كرد له دیموكرتخوازه‌كان. ئه‌فسه‌ره ده‌سگیركراوه‌كانیان به گه‌رمای هاوین به فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری بارهه‌ڵگر بۆ سه‌ماوه نارد. گه‌لێكیان له تینوان‌و له گه‌رمان خنكان. ئه‌و عیراقه ناشیرینه سه‌یر دروست كراوه زۆر رۆژی ره‌شی به خۆیه‌وه دیوه, به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م رۆژی ره‌شی وه‌ك ئه‌و رۆژانه‌ی به‌خۆیه‌وه دیبێ. له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی كورد كه‌وتنه گفتوگۆ, به‌ڵام دوای مانگێك, واته له 8ی شوبات, به‌عسییه‌كان له سوریا كوده‌تایان به‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا كرد‌و هاتنه سه‌ر حوكم. ئیدی به‌عسی عیراق پشتیان به‌هێز بوو, بۆیه هه‌ر به‌ڵێنێكی به كوردیان دابوو لێی په‌شیمان بوونه‌وه‌و له هه‌لێك ده‌گه‌ڕان شه‌ڕ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌و شۆڕشی كورد له‌نێوبه‌رن. یۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌ڕیان به هێزی پێشمه‌رگه ده‌فرۆشت تا ناچاریان بكه‌ن وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌و ئه‌و وه‌ڵام دانه‌وه‌شیان به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عیراق له قه‌ڵه‌م ده‌دا. تا له رۆژی 9ی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه به رق‌و كینه‌یه‌كی زۆره‌وه له‌پڕ هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان‌و ته‌ڕو وشكیان پێكه‌وه سووتاند. ساڵح مه‌هدی عه‌مماشی وه‌زیری به‌رگریی لێدوانێكی دا‌و گوتی: سوپای عیراق خه‌ریكی گه‌شتێكی نیشتمانییه له باكووری عیراق. به جاشه كورده‌كانه‌وه نه‌وه‌ستان كه ناویان نان فرسان صلاح ا‌لدین , هه‌ڵسان جاشی عه‌ره‌بیشیان دروستكرد به ناوی فرسان الولیدو وه‌كو دڕنده به‌ریان دانه خه‌ڵكی هه‌ژارو بێ دیفاعی كوردستان بۆ تاڵان كردنی سامان‌و ماڵی خه‌ڵك. به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك هه‌موو كاتێ زه‌بری كوشنده‌ی به‌و جاشانه‌و سوپای عیراق گه‌یاند. رۆژی 9ی حوزه‌یران زه‌عیم سدیقی خوێن‌ڕێژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له سلێمانی راگه‌یاندو ئه‌وه‌ی پیاو بوو له سلێمانی گیراو له حامیه‌ی سلێمانی كه ئێستا پاركی ئازادییه, به‌ندكران. جگه له‌وه چه‌ند تێكۆشه‌رێكیان گولله‌باران كرد. له كۆیه‌ش ته‌ها شه‌كرچیی خوێن‌ڕێژ چه‌ندان كه‌سی له دینگه‌كانی سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی شار به‌ست‌و گولله‌بارانی كردن. ئه‌و سه‌یرانه نیشتمانییه‌ی ساڵح مه‌هدی عه‌مماش زیاتر سلێمانی‌و كۆیه‌ی گرته‌وه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دووشاره هه‌میشه وه‌كو چقڵ چه‌قیونه‌ته چاوی دوژمنانی كوردستان. له شاره‌كانی دیكه‌ی عیراقیش حه‌ره‌س قه‌ومی له بێ ره‌وشتی نواندن ده‌ستێكی زۆر باڵایان هه‌بوو و رووی هه‌موو فاشییه‌كانی جیهانیان سپی كرده‌وه‌و ته‌نانه‌ت هیتله‌ریشیان شه‌رمه‌زار كرد . له ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر شه‌ره‌ف‌و نامووسی خه‌ڵك وێنه‌یان نه‌بوو. تاوانه‌كانیان به جۆرێك بوو, ته‌نانه‌ت یه‌كێكی وه‌ك (عبدالسلام عارف)ی سه‌رۆك كۆمار كه خۆیان دایان نابوو, لێیان بێزار بوو و له 18ی تشرینی دووه‌می ئه‌و ساڵه كوده‌تای به سه‌رداكردن‌و رووخاندنی. له‌و ماوه‌یه‌دا كتێبێكیان به ناوی (الكتاب الاسود) له‌سه‌ر ده‌ركردن‌و هه‌ندێك له تاوانه‌كانی به‌عسییه‌كان به‌رانبه‌ر به رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق له‌و كتێبه‌دا تۆمار كرابوون. بۆیه 8ی شوبات وه‌ك رۆژێكی شووم‌و به‌دبه‌ختی هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه‌و، به‌عسیش وه‌ك دڕنده‌ترین حزبی هاوشێوه‌ی فاشییه‌كانی ئیتاڵیا‌و نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت‌و هه‌رسێكیان سێكوچكه‌ی بێ ئه‌خلاقین.