Home / بەشی مێژووی كورد / ‎قۆناغەکانی ڕاگواستنی کورد لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە

‎قۆناغەکانی ڕاگواستنی کورد لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە

‎سروە عومەر مەلا شێخ
‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو
‎زانكۆی سۆران

‎ڕاگواستن :- لەبنەڕەتدا لەزاراوەی ڕۆمانی وەرگیراوە وەک جۆرە سزایەک بوو کە سزاکەش تاراوگە یاخود ئەوکەسەی حوکمی بەسەردا بدرایە ، مافی هاوڵاتیبوونی لێ دەسەندرایەوە. هەروەها هەندێ توێژەر بە ڕاگواستنی بێگانەکان پێناسەی دەکەن ، واتە پرۆسەی ڕاگواستنی کەسێکی بیانی لەوڵاتێکەوە دوای ئەوەی فەرمانی دەرکردنی لەوڵات دەردەچێت بەوەی کەسێکی نەویستراوە لەوڵاتدا. مەبەست لەڕاگواستن : کۆچپێکردنی دانیشتوانی کوردە بەدەست ڕژێمی بەعس لەناوەوەی عێراق یان لەدەرەوە. وە ڕاگواستن کردەیەکی بە کۆمەڵە ناکرێ تاکە کەس بێت بەڵکو کۆمەلە کەسێکن لەشوێنکەوە بۆ شوێنکی تر ڕاگوێزرابن. ئەمرۆ تەنیا بەمانای ڕاگواستنی هاوڵاتیان بۆ وڵاتی دیکە نایەت ، بەڵکو دەکرێ لەچوارچێوەی سنوری وڵاتێکیشدا بەفراوانی ئەنجام بدرێت. جێگۆڕکێی دانیشتووان هەمیشە بەتەنیا بەگواستنەوەو چۆڵکردنی ناوچە کوردنیشینەکان. کۆتایی نەدەهات بەڵکو شوێنەکانیان پڕ دەکرایەوه بەهێنانی عەرەب،بەتایبەت ئەو ناوچانە کوردنیشینانەی کە هاوسنوری عەرەب نیشینەکان بوون.
‎قۆناغی یەکەم ١٩٦٣- ١٩٧٤ ئەم قۆناغە لەگەڵ گرتنە دەسەڵاتی بەعس لە١٩٦٣ لەڕێی کوتادەیەکی سەربازیەوە دەست پێدەکات، لەو ماوە کەمی لەحوکمڕانی بوو کە شەش مانگ بوو سەلماندی کە سیاسەتێکی ترسناکی بۆ ڕاگواستنی کوردەکان داڕشتووە. لەمیانەی جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتەی ، لەقەزای دوبز ٢٢ گوندی کوردیان داگیرکرد عەرەبی لێ نیشتەجێکرد وەکو (قەرەدەرە، عەمشە ، مەرعی هتد…). لەدەشتی هەولێر دوای ئەوەی سوپای عێراق لەشەڕی دارەخورمای بناری قەرەچووغ لە ١٩٦٣ لەبەرامبەر پێشمەرگە تێکشکا حکومەت لەتۆلەی ئەوە گوندەکانی سوتاندن و تاڵانی کردن و جوتیارانی گوندەکەی خستە زیندانەوە . هەر لەو ساڵەدا زۆربەی خێزانە ناودارەکانی کوردی کەرکوک بەهۆی زەبرو زەنگەوە شارەکەیان جێهێشت ، دەرکردنی خێزان و کەسوکاری پێشمەرگە لە ڕیدار، لەیلان ، دوبز لەو ماوەیه چەندین گوند ئاوارە بوون بۆ ناوچەکانی تر. لەساڵی ١٩٧٣ حکومەت بەجارێک ١١٨ کرێکاری کوردی لەکۆمپانیای نەوتی کەرکوک دەکردن، و کرێکاری عەرەبی نەشارەزای هێنان لێ نیشتەجێکردن. هەر لەو ساڵە شۆرشی کورد دەستێکردووە کوردەکان بۆناوچە شاخاوییەکانی شنگار ڕاگوێزران.

‎قۆناغی دووەم ١٩٧٥. ١٩٩٠ مەترسیدارترین قۆناغ بوو، بەعس لەم قۆناغەدا بەلووتکەی دڕندایەتی گەیشت . سیاسەتی ڕاگواستنی کوردەکانیش گەیشتە لووتکە زۆرترین خاکی کوردستان چوڵکراو بەقەدەغەکراو لەقەڵەم درا، بێگومان ڕاپەڕینی١٩٩١ نەبووایە زۆرترین پانتایی کوردستانی دەگرتەوە. دوای نسکۆی ١٩٧٥ئەوەی صەدام حوسێن ڕاگەیاند ، مەبەستی ڕاگواستنی کوردەکانی هەیه بۆ سەر سنووری ئێران وتورکیا کەمەبەستی تەنها لەناوبردنی شۆرش نەبوو بەڵکو بێ ماڵ کردن،و ئاوارەکانی هەزاران کوردی ناوچەکان بوو. لەو ماوەیەدا چەندین شارو ناوچە وێران کران و کوردەکانی تێدا ڕاگواستران بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێیەکان بێ جیاوازی گوندو شارەکان و ناوچەکان ، ڕاگواستران بۆ سەر سنورەکان جیاوازی ئەم قۆناغه ئەوەبوو ،کە هەموو ڕاگوێزراوەکان لەناوچەکوردنیشنەکاندا لەچەند ئۆردوگایەکی پێشتر ئامادەکراو نیشتەجێ دەکران، هەروەها بە بڕێک پارە قەرەبوو دەکرانەوە کە بەپێی گوندو ناوچەکان جیاواز بوو. ڕژێم مەبەستی بوو کورد لەهەرخاڵێکدا عێراق بێت بۆیە دوای ماوەیەکی کەم لەهاتنە سەرحوکمی صەدام حووسێن ڕژێم شاڵاوێکی گەورەی کردە سەر کوردە فەیلییەکان لەشاڵاوەدا عەلی غەربی ، ئەلخەی لەناوەڕاست وپایتەخت دەرکران و ڕاگوێزان بۆ سەر سنوورەکانی ئێران. لەم قۆناغە ساڵی ١٩٨٨ ڕژێم گەورەترین تاوانی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجام دا، جگەلە شارۆچکەکان و ناحیەکان چەندین گوند تێکدران دانیشتووانی ئەم گوندانە بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەکان ڕاگوێزران. لەهیچ لە شاڵاوەکانی تر بەقەد ئەم ساڵە دەستدرێژی نەکراوەتە سەر ڕاگوێزراوان ، جگەلەوانەی شوێن بزرکران کەوتنە بەر شاڵاوەی گرتن و ئەشکەنجەدان و نەخۆشێک بەناویان بڵاوبوووە ،کە هەزاران کەس گیانیان بەخشی. جیاواز لەناوچەکانی تر ناوچەی بادینان هەموویان نەکەوتنە بەر دەستی سوپای عێراق، پەنایان بردە سنورەکانی ئێران و تورکیا کە ژمارەیەکی زۆریان مافی پەناهەندەییان پێ دراوە کوردەکان. بەپێی وتەی مێدل ئیست وۆچ لەمانگی ئاب ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی بادینان چوونەتە سنووری تورکیا، هەروەها بەپێی سەرچاوەیەکی ئێرانی ساڵی١٩٨٨ لەئەنجامی بەکارهێنانی گازە کیمیایەکان لەدژی هەڵەبجەودەوروبەری ژمارەیەکی زۆریان ئاوارەی سنووری ئێران بوون.

‎قۆناغی سێیەم١٩٩١. ٢٠٠٣ جیاواز لەقۆناغەکانی پێشووترە ، وەبەسەرەتای قۆناغی تری ڕاگواستن لەقەڵەمی بدەین. چونکە ژیانی کوردەکانی عێراق لەم ساڵەدا گەورەترین ڕووداو لە(نیوەی دووەمی سەدەی بیست) ڕوویدا. ئەویش ڕزگارکردنی بەشی هەرە زۆری خاکی کوردستان بوو، توانی پارێزگاری لەو زەوییە ئازادکراوانە بکات فەرمانڕەوایان تێدا بکات. لەمیانەی کۆڕەودا ١٩٩١ حکومەت بەتەنک و هیلکۆپتەر هێرشی کردە سەر کوردستان و دەستی لەهیچ نەپاراست ، لەئەنجامدا کۆڕەوێکی ملێونی دروست بوو کە هەزاران کورد ئاوارە بوون بۆ سەر سنوورەکانی تورکیاو ئێران. لەئاستی دەرەوە پشتگیری بۆ کۆڕەو دروست بوو لەناوەوەش هەموو تاکەکانی کۆمەڵگای کوردی ئەزموونیان کرد، لەم قۆناغەدا ڕاگواستنی کوردان لەکەمی کردەوە بەبەراورد بەقۆناغەکانی پێشوو لەبەر ئەوەی ڕژێم یان حکومەتی ناوەندی ناوچەی کەمی لەژێر دەستدا بوو ، هەروەها ئەو ناوچانەشی لەژێر دەستی دابوون ڕێژەی کوردی تێدا کەم بووە لەئەنجامی ڕاگواستن و بەعەرەبکردنەی لەوناوچانەدا پەیڕەو دەکرا. چیتر جیهان لەئاست دڕندایەتی بەعی بێدەنگ نەبوو سەرەڕای ئەمەش بەعس هەر بەردەوام بوو لەڕاگواستن و بەعەرەبکردن بەردەوام بوو، دوای کۆڕەو بەعس هەندێ ناوچەی داگیرکردنەوە زۆر لەو کوردانەی لەکاتی کۆڕەوەکەدا هەڵاتبوون نەهێشت بگەڕێنەوە کەرکوک ، سەرباری ئەوەی دانووسانی لەمایسی١٩٩١ کە لەنێوان کوردستان و حکومەتی ناوەند بوو ،باس لەڕێگەدان بە گەڕانەوەی هەموو ئەوانەی لەماڵ و حاڵی خۆیان کرابوو. هەر لەهەمان ساڵدا دەستیان کرد بەتێکدانی خانووی کوردەکان کە لەجەویجە وکەرکوک نیشتەجێ بوون بەمەبەستی کارکردن دەرکران . لەم قۆناغەش سەرباری کۆڕەو کوردەکان ڕاگواستراون ئاوارە بوون ، تێکدانی گوندەکان و نیشتەجێ کردن عەرەب لەشوێنیان بێ بەلێنی حکومەتی ناوەندی و حیساب نەکردن ،بۆ ڕێکەوتنی نێوانیان ئەمانە هەموویان بۆ لێدانی کوردەکان و ڕاگواستینان بووە. ڕژێمی بەعس لەژێر دەمامکی ئاشتی لەڕێگای سیاسەتی ڕاگواستن وعەرەبکردنەوە بەرامبەر کورد پیادەبکات ، تالەساڵی ١٩٧٣ دەستی کرد بەتۆپبارانکردن و شاڵاوی سەربازیەوە قینی ڕەگەز پەرستانەی خۆی بەرامبەر خەڵکی سیڤیلی هەڵڕشت زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە خەڵکەکەی ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی کۆردستان بوون. لەئەنجامدا سیاسەتی ڕژێمی بەعس بەرامبەر کورد بەرامبەر کورد و ناوچەکانی کوردستان سیاسەتێک بوو دوور لەبەها مرۆیی بووە، هەوڵی گۆڕینی مۆرکی ناوچە و شارەکانی کوردستان ناوەڕۆکی نەخشەو هەموو پلانەکانیان بووە.

‎سەرچاوەكان
‎ئاکامە کۆمەڵاتییەکانی سیاسەتی ڕاگواستنی کورد لەعێراق و سەردەمی بەعسدا
‎نووسینی ، مراد حەکیم محەمەد

‎بارودۆخی سیاسی کوردستان _ عێراق ١١ى مارتى ١٩٧٠_ ١١مارتى ١٩٧٤ .
‎نووسینی فەرەیدوون عبدولڕەحیم عەبدوڵڵا.

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …