Home / بەشی مێژووی كورد / پەیمانی سیڤەر و لۆزان

پەیمانی سیڤەر و لۆزان

مەنیجە جبار احمد   بەشی مێژوو

ئێمەی گەلی کورد زۆر لە مێژە مێژووەکەمان پرە لە بەسەرهاتی تالی و ناخۆشی ،گەلی کورد لە خەونی خۆش خالیە، ئەگەر چاوێک بە مێژووی گەلەکەمان دا بخشێنینەوە ئەوا دەزانین کە توشی چەندان بەسەرهاتی ناخۆش هاتووین بەهۆی ئەم هەموو زولمە و ستەمەی رووبارومان بۆتەوە ئەمەش بەهۆی ئەم کێشە ناوەخۆیانەوەیە،تاک و ئێستاش. خەونەکانی گەلی کورد خامۆش کراون بەڵام لەگەل ئەوەشدا چەندان کەسی بەتوانا و لێهاتومان هەیە، ئەوەی بە فریاد رەسی کورد دادەنرێت پەیمانی سیڤەر بوو، بەڵام دواتر لۆزان جینۆسایدی کرد.

پەیماننامەی سیڤەر

ئەم پەیماننامەیە لە ڕێکەوتی ١ ئابی ١٩٢٠ی زایینی لە نێوان عوسمانی و دەولەتە هاوپەیمانەکانی سەرکەوتووی جەنگی جیهانی یەکەم بە نوێنەرایەتی چەنادان دەوڵەتی تر مۆرکرا، لەکاتی بەستنی ئەم پەیماننامەیە کوردستان بە دوو پارچەیی مابوەووە، بەشێکی لە ژێر دەستی (دەوڵەتی  عوسمانی)و بەشێکی لە ژێر دەستی (دەوڵەتی سەفەوی) ئەم پەیماننامەیە لە ١٣ بەش و ٤٣٣ بەند پێکهاتبوو، هەرچەندە بەشێک لە بەندەکانی بەشێوەی ناراستەوخۆ ئامژە بۆ کەرد دەکات ، ئەم پەیماننامەیە یەکەم پەیمانی نێودەوڵەتیە کە بەم شێوەیە باسی کورد بکات

بەندەکانی ئەم پەیماننامەیە:-

لە بەندی (٦٢)ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت کۆمسیۆنی ئەستەنبول بە فەرمی ٣ نوێنەر هەلبژێرێت کە ئەوانیش نوێنەری فەرەنسی و ئیتاڵی و بەریتانی، لەدوای واژۆکردنی ئەم پەیماننامەیە تا ماوەی شەش مانگ مۆلەتە بۆ ئەم کۆمسیۆنە دەبێت نەخشەیەک بۆ هەرێمی ئەم مەڵبەندانە پێشکەش بکات کە زۆربەی دانیشتوانی کوردە.

لە بەندی (٦٣) ملکەچ دەبێت بۆ بریارەکانی بەندی ٦٢ کە کۆمسیۆن دەری دەکات دەبێت حکومەت لە ماوەی ٣ مانگ بریارەکان جێبەجێ بکات.

لە بەندی (٦٤) ساڵێک پاش واژۆکردنی ئەم پەیماننامەیە ئەگەر کوردەکانی ئەو ناوچانە جیا نەبنەوە دەبێ بە ئەنجومەنی کۆمەلەی نەتەوەکان رابگەیەنن کە دانیان بەوە ناوە کورد دەتوانێ سەربەخۆ بژی.

ئەوەی تێبینی دەکرێ لەم پەیماننامەیە زیاتر جەخت لەسەر مافی کوردستانی باکوور دەکاتەوە .

پەیمانی لۆزان

ئەم رێکەوتنامەیە گەلە کۆمەکیەک بوو لە کورد کرا ، ئەم پەیماننامەیە لە کیشوەری ئەوروپا لە وڵاتی سویسرا لە شاری لۆزان بەسترا .

هۆکارە گرنگەکانی بەستنی ئەم پەیماننامەیە:-

١:-پێداچوونەوە بە بڕگە و ماددەکانی پەیماننامەی سیڤەر.

٢:-پێداچوونەوە بە سنوری دەوڵەتی عوسمانی کە لە جەنگی یەکەمی جیهانی شکستی خواردبوو.

٣:-چارەسەرکردنی کێشەی ویلایەتی موسڵ لە نێوان دەولەتی تورکیای نوێ و عێراق و بەریتانیا .

ئەم پەیماننامەیە چەندان بڕگەی لە خۆ گرتبوو لە برگەکانی (٣٧-٤٥) باسی مافی نەتەوە کەمینەکان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانی دەکرد، کە تورکیا وا بریار بوو مافی ئازادی و ئاین و زمان و رۆژنامەگەری چالاکی سیاسی بد بە گەڵانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، ئەم پەیماننامەیە بە بێ کورد بوو ویلایەتی موسڵ خرایە سەر عێراق. لە پەیمانی لۆزان کێشە لەسەر ئەوەبوو کە ویلایەتی موسڵ بخرێتە سەر تورکیا یان ویلایەتی نوێی عێراق سەر بە ئینتیدابی بەریتانیا.

بەریتانیا هیچ کاتێک مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی نەبووە، بەڵکو پایمانەکە بۆ دانانی نەخشە و پلانێکی سیاسی بوو، کە پێویست بوو تورکا دانی پێدابنێ تورکیا لە بەرامبەری رازی بوو بە مەرجێک لەو سنوورە وازی لێبهێنێ ئەمەش بێگومان قازانجی بۆ تورکیا تێدا بوو چونکە فەرەنسا بەشێوەیەکی فەرمی دەست بەرداری سوریا بوو وە کێشەی یۆنان و تورکیاش چارەسەرکرا، ئەوەی زەرەرمەند بوو تەنها کورد و ئەرمەن بوون کە نەیانتوانی کیانێکی سیاسی سەربەخۆ بۆ خۆیان دابمەزرێنن .

تورکیا هەر بە ویلایەتی موسڵەوە خەریک بوو، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بە چەندان کەسایەتی کوردەوە کرد بە تایبەت شێخ مەحمود بەم شێوەیە توانی خۆی لە کورد نزیک بکاتەوە سوپای نارد بۆ کوردەکان بۆ ئوەی روبەرووی بەریتانیا ببنەوە وا خەیالیان دەکرد سەربکەون بەسەر بەریتانیا . لایەنی ئاینیش گرینگ بوو کە کورد و تورکی موسوڵمان دژی بەریتانیا بوەستن، بەڵام ئەوەی کوردی نیگەران کردبوو دروستکردنی دەولەتێکی مەسیحی بوو بۆ ئەرمەنیەکان لە هاوسنووری کورد.

لۆزان بوو بە بکوژی سیڤەر ، ئەم پەیماننامەیە بۆ کێ قازانجی هەبوو ؟دوو کۆنگرە ئەنجام درا لە یەکەم کۆنگرە نەگەیشتنە رێکەوتن بەڵام لە کۆنگرەی دووەم بەشێکی زۆری کوردستان خرایە سەر تورکیا ، هاوپەیماننان تورکیایان دڵنیا کردەوە کە دەوڵەت بۆ کورد و ئەرمەن دروست ناکەن لەسەر خاکی تورکیا.

لە ئەنجامدا گەلی کورد بە پێی پەیمانی لۆزان نابێتە خاوەن وڵاتی خۆی، هەرچەندە کوردەکان چەندان شۆرشیان بەرپاکرد لە دژی ئەم پەیماننامەیە بەڵام شکستیان خوارد لە بەدەستهێنانی هیچ ئامانجێک.

ئەم هەموو دەستکەوتانەی حکومەتی تورکیا بە دەستی هێنا لەسەر خاک و رەنجی کوردانی باکووری کوردستان بوو کە توانی هەموو سنووری دەوڵەتەکەی لە دەوڵەتانی تر بپارێزێت وە بناغەی حکومەتێکی بەهێز دابمەزرێنێت .

کوردیش نەیتوانی سوود لە ناکۆکی نێوان لایەنەکانی پەیماننامەکە وەربگرێ و لە قازانجی خۆی بەکاری بهێنێت، چونکە کەسێکی بە توانایان نەبوو کە پڵانێکی بەهێزیان بۆ دابنێت . لۆزان بە بکوژی سیڤەر دادنرێت چونکە ناوەرۆکەکەی هەلوەشاندەوە .

لیستی سەرچاوەکان

١:- بەستنی مێژوویی و کاریگەری قۆناغی نێوان پەیماننامەکانی سیڤەر و لۆزان لەسەر جولانەوەی نەتەوایەتیی کورد بۆ پرسی سەربەخۆ بوون،سەرباز مەجید خۆشناو،چاپی یەکەم،٢٠١٨، هەولێر.

٢:-کورد و باکووری کوردستان لە سەرەتای مێژووەوە هاتا شەری دووەمی جیهانی،ڕەسوڵ هاوار،چاپی دووەم،٢٠٠٠،سڵێمانی.

٣:-ناسیۆنالیزمی کوردی،هیوا عەزیز،٢٠٠٣.

٤:-مێژووی هاوچەرخی تورکیا،یاسین سەردەشتی،چاپی دووەم،٢٠١١،سلێمانی.

‏٥:-https://lvinpress.com/34143/

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …