Home / بەشی مێژووی كورد / نامەیەکی نەبینراوی شێخ مەحمود بۆ هاوسەرەکەی

نامەیەکی نەبینراوی شێخ مەحمود بۆ هاوسەرەکەی

نامەیەکی نەبینراوی شێخ مەحمود بۆ هاوسەرەکەی

7812017_15970501_1431211520257184fjhny_483307137_n

لە ئەکاونتی تایبەتی یەکێک لە نەوەکانی شێخ مەحمودی حەفیدەوە،  نامەیەکی شێخ مەحمود بڵاوکراوەتەوە کە بۆ هاوسەرەکەی نوسیووە و مێژوی نامەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٦٥ ساڵ بەر لە ئێستا.

 مەحمود شێخ کاوە حەفید زادە کە دەکاتە نەوەی شێخ مەحمودی حەفید نامەیەکی دەستنووسی شێخ مەحمودی بڵاوکردووەتەوە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتی ۱۹٥٢/۱۲/۹ واتا نزیکەی ٦٥ ساڵ لەمەوبەر.

شێخ لە نامەکەدا بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی، سۆزداریی و بەڕێزەوە چەند ڕستەیەکی بۆ هاوسەرەکەی نوسیووە کە ئەمانەش دەرخەری بەشێکی ڕاستی پەیوەندی نێوان شێخ و هاوسەرەکەی دەردەخەن.

شێخ مەحمود لەنامەکەیدا نوسیویەتى “ئامۆزای بەڕێزم دایکی لەتیف لەدوای سڵاو هەواڵپرسین ئومێدەوارم بەموژدەی تەندروستیتان شادومانمان بکەن بۆ هەواڵپرسین پیاومان ناردە کەرکوک تاگەیشتنی پیاوەکە ئێوە ڕۆشتبوون”.

لەبەشیکى ترى نامەکەیدا هاتووە “تکایە بۆ ڕەواندنەوەی دڵتەنگی و نیگەرانیمان کە لەڕاستیدا تەواو شڵەژاوین، مژدەی تەندروستی خۆتانمان بۆ بنێرنەوە بەهۆی بروسکە یان تەلەفون تازووتر لەم بێ ئارامیە ڕزگارمان ببێت بەسۆز و بەزەیی خودا ئێمە بەماڵ و حاڵ و نزاو پاڕانەوە لەخودا درێخی ناکەین”.

شێخ مەحمود ئەوەشى وتووە “لەخزمەتی حەپسەخاندام سڵاو ڕێزو نزای خێری هەیە …. چونکە شێخ جەعفەر دواکەوتبوو کەهەواڵی تەندروستی دایکی لەتیفم بیست نەتوانرا وەکو پێویستە بینێرینە خزمەتتان”.

لە کۆتایى نامەکەدا شیخ مەحمود نوسیویەتى ڕێزمان هەیە، ئیتر لەپەنای خودادابن.

. ئامۆزات حەفیدزادە محمود ۱۹٥٢/۱۲/۹

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …