Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / تایبەت بە ماڵپەری مێژووی کورد قورئانە دەستنووسەکەی مەلا عەوڵای کۆڕێ

تایبەت بە ماڵپەری مێژووی کورد قورئانە دەستنووسەکەی مەلا عەوڵای کۆڕێ

تایبەت بە ماڵپەری مێژووی کورد
قورئانە دەستنووسەکەی مەلا عەوڵای کۆڕێ

received_2155071294757516

نووسینی: ئوسامه‌ حسیب

مێژووی نوسینی ئەو قورئانە بە تەواوی نازانرێ، بەڵام بەپێی زانیاری بنەماڵەکەیان بێت دەگەرێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە. کە لەلایەن باپیرە گەورەیان بەناوی (مەلا عبداللە ناسراو بە عەوڵا کوری مەلا غەفور کوری مەلا محمد کوری مەلا خەلیل پەنجە درێژ کوری مەلا عەلی پیرانی مەلازادە) نوسراوە.
مەلا عەوڵا وەک زۆربەی فەقێکانی سەردەمی خۆی لای باوکی خوێندوویەتی بەڵام بۆ زیاتر شارەزابوون لای مەلای تر خوێندوویەتی،ماوەیەک لە مزگەوتەکانی ماوەران و خانزادی میری سۆران لە کۆڕێ مەلا بووە، دواتر لە ساڵانی ۱۸٥۰ دەست دەکات بە نووسینی ئەو قورئانە بەدوو بەرگ،
لە بەرگی یەکەمدا ئاماژەی کردووە بە ناوی خۆی بەمشێوەیە (الملا عولا بن ملا غفور بن ملا محمد بن ملا خليل پەنجە درێژ بن ملا علی پیران ملا زادە)، هەروەها بەرواری نووسین و تەواو بوونی لەسەر نووسیبوو، بەڵام بەداخەوە لەسەردەمی مەلا سلێمان ناوێک کە لە ساڵانی ۱۹۳۰ مەلا بووە لە مزگەوتی خانزادی میری سۆران لە کۆڕێ بەرگی یەکەمی قورئانەکە بە ئەمانەت دەبەخشرێ بەو مزگەوتە بۆ ئەوەی فەقێکان لەسەری بخوێنن، بەڵام قورئانەکە ون دەبێت، تا ئێستا زۆریان هەوڵداوە بەرگی یەکەمی بدۆزنەوە بەڵام بێ سوود بووە، بەرگی دووەمیشی لەلایەن ئەندامێکی بنەماڵەکەیان بەناوی (ساڵح ملازادە) پارێزراوە، هەر ئەویش ئەو زانیاریانەی پێ ووتین.
مەلا عەولا جگە لەو قورئانە چەند کتێبێکی تری دەربارەی ئایین بەزمانی عەرەبی نووسیوە، مەلا عەوڵا زاوای حەیدەریەکان بووە، حەیدەریەکان مزگەوتێک لە تورکیا دەکەنەوە ئەو کتێبانەی کە مەلا عەوڵا نووسیوویەتی دەربارەی ئایین حەیدەریەکان دەیبەن بۆ مزگەوتەکەی تورکیا بۆ ئەوەی فەقێکان سوودی لێ ببینن، دواتر کتێبەکان دەکەونە دەست دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا له مۆزەخانەیەکی تورکیایە، گۆری مەلا عەوڵا لە کۆڕێیە لەتەنیشت گۆری براکەی کە ئەویش مەلا بووە، بەڵام نازانرێ بەتەواوی کامیان گۆڕی مەلا عەوڵایە، لەم دواییانەدا کەسێک بەناوی (مەلا مەجیدی حاجی سەبغەی ماوەران) کە لە حەیدەریەکانە بۆ خوێندنی ماستەر دەچێت بۆ تورکیا، لە مۆزەخانەی تورکیا دەستنووسەکانی تری مەلا عەوڵا دەدۆزێتەوە و چەند رسمێک بۆ بنەماڵەی ناوبراو دەنێرێت.
بنەماڵەی ناوبراو بنەماڵەیەکی ناسراو و خوێندەوارن تا ئێستا چەندین مەلایان تێدا هەڵکەوتووە بۆیەش نازناوی (ملازادە)یان بەسەردا براوە.
داوکاری/ هەرکەس زانیاری هەیە لەسەر بەرگی یەکەمی قورئانە دەستنووسەکە هەیە با نامە بۆ پەیجەکەمان بنێرێت.

received_1013183888863116received_1219751424831488received_442698259550001

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …