Home / بەشی مێژووی كورد / ئايا لەلاى سۆمەريەکان و کوردى کۆن ڕۆژوو هەبوە و چۆن بووە؟!

ئايا لەلاى سۆمەريەکان و کوردى کۆن ڕۆژوو هەبوە و چۆن بووە؟!

11705222_467129856782561_8891387298908394329_n 

ئايا لەلاى سۆمەريەکان و کوردى کۆن ڕۆژوو هەبوە و چۆن بووە؟!
ڕۆژو گرتن يانى چى ؟ ئەى ڕۆژوو شکاندن يانى چى؟، ئەى سام يانى چى و ئەى سيام لەچييوە هاتوە ؟! ….
کوردى کۆن لە سۆمەرى / کەيانجێ يەکان و هەروەها ( خۆرى / هوريەکان ) و هەنێ واى بۆ ئەچەن ميدەکانيش وەك پاشا و پياوانى ئاينى و هەروەها خەڵکى بە گشتى سەردەمانى هەزاران ساڵ لەمەوبەر کاتێ ڕۆژ گيرواوە ترساون و وازيان لەهەموو کار و چالاکيەکى ژيان هێناوە و دەستيان کردوە بە پاڕانەوە و هيوا خواستن بۆ ڕزگاربوون لە کارى شەيتانى و بەربوونى ڕۆژ، واتە ( دەستەواژەى )بەڕۆژووبوون و ڕۆژوو گرتن هەمان ماناى کۆنى هەيە و هەر بەردەوام ماوە و درێژەى هەيە !
لەو کاتەدا هەموو چالاکيەکى ژيان وەستاوە و پاتشاو خەڵکى هيچان نە خواردوە و تەنانەت واباسەکرێ گەر گيانداريش نانى خواردبێ لێيانداوە و کوشتويانە ؟! تا بەربوونى رٶژ و پاشتريش ڕۆژوەکەيان شکاندوە و کردوويانە بە خۆشى و هەڵاو نان خواردن و شيرينى خواردن و …..ساڵانە ياديان کردۆتەوە لەڕێى پياوانى ئاينى و ئەستێرەناسەکانەوە
سام واتاى ترس و تاريکى ، کە ئەڵێين ئەو ژوورە تاريکە يان ئەو کۆڵانە سامى هەيە واتە تاريك و ترسناکە ، کاتێ مانگ گيرابێ( بەپێى تێگەيشتنى ئەوکاتە )(تا ٣٠-٤٠ساڵ لەمەوبەريش)!! پاتشا و کەسانى ئاينى و خەڵکى بەگشتى دەستيان کردوە بە بەڕۆژوو بوون و هيچيان نە خواردوە و نە خواردۆتەوە و چالاکى ئاينيان ئەنجام داوە ( تا سى / چل ساڵ لەمەوبەر خەڵکى تەنەکەيان ئەکوتى کەبۆيە مانگ بەربێ لەشەيتان و تاريکى) و بە سام ( ترس و تاريکى ) ناويان هێناوە و هەر لەمەشەوە سيامى عەرەبى ئيسلامى سەرچاوەى گرتوە و لە خواوەندەکانيان پاڕاونەتەوە تا کاتى بەربوونى مانگ و پاشتريش دەستيان کردوە بە خواردن و خواردنەوە و ئاهەنگيانگێڕان واتە :
بەڕۆژووبون و ڕۆژووشکاندن و سام (سيام )هەمووى کلتورى کۆنە و سەرچاوەکەى کوردى کۆنى سۆمەرى و هۆڕى و ميدەکانە و بۆنەيەکى ( دياريدەيەکى ) کۆنى هەزاران ساڵى لەمەوبەر بوە و لە ئاينەکانى دوايى پەيڕيوە کراوە و درێژەى کێشاوە بە شێوازى جياواز جياواز .

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …