Home / بەشی مێژووی كورد / مام جەلال لەبیره‌وه‌رییه‌كانیدا: خه‌ڵك كوشتن لای‌ مه‌لا مسته‌فا وه‌كو ئاوخواردنه‌وه‌ وابو

مام جەلال لەبیره‌وه‌رییه‌كانیدا: خه‌ڵك كوشتن لای‌ مه‌لا مسته‌فا وه‌كو ئاوخواردنه‌وه‌ وابو

“مه‌لا به‌ختیار‌و سالار عه‌زیز فڕیان بەسەر رەوشت‌و بیروباوەری ئارامەوە نەبو”

ئه‌مڕۆ بیره‌وه‌رییه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، ئه‌و له‌م بیره‌وه‌ریانه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ “خه‌ڵك كوشتن لای‌ مه‌لا مسته‌فا وه‌ك ئاوخواردنه‌وه‌ وابوه‌”، دەشڵێت “مه‌لا به‌ختیار‌و سالار عه‌زیز فڕیان بەسەر رەوشت‌و بیروباوەری ئارامەوە نەبو”.
ئاوێنه‌، سلێمانی‌: ئه‌مڕۆ بیره‌وه‌رییه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌، به‌ناوی‌ “مام جەلال – دیداری تەمەن- له‌لاوێتییه‌وه‌ بۆ كۆشكی‌ كۆماری‌” بڵاوده‌بێته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن سه‌لاح ره‌شیدی‌ یاریده‌ده‌ری‌ پێشوی تاڵه‌بانییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌. تاڵەبانی‌ له‌م بیره‌وه‌رییه‌دا ره‌خنه‌ ئاڕاسته‌ی‌ زۆربه‌ی‌ سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان‌و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ ده‌كات، ده‌رباره‌ی‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێت “خه‌ڵك كوشتن لای‌ مه‌لا مسته‌فا وه‌كو ئاوخواردنه‌وه‌ وابو”.
سه‌باره‌ت به‌مه‌لا به‌ختیار‌و ساڵار عه‌زیز ده‌ڵێت “مەغروربون بەو مەركەزانەی كە درابویانێ، هەیان بو خەویشی بەوەوە نەدەدیت، زۆر زو خۆیان لێگۆڕا، وایانزانی بو كە ئەو گەشەكردنە لەقارەمانی‌و لەزیرەكی‌و لەبلیمەتی ئەوانەوەیە، ئەو بیركردنەوەیە بەهەڵەیدابردن‌و كەوتنە دروستكردنی تەكەتولێك لەناو كۆمەڵەدا بەناوی تەكەتولی ئارامەوە. ئەوەی راست بێت، ئارامیان كردبو بەكراسەكەی عوسمان، ئەگینا لەڕاستیدا ئەوان هیچ فڕیان بەسەر رەوشت‌و بیروباوەری ئارامەوە نەبو”.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەناو ئەو برادەرانەی لەناو كۆمەڵە كاریاندەكرد، نەوشیروان، هوشیارترینیان بو، تاڵەبانی ده‌ڵێت “فەرەیدون عەبدولقادر، گەنجێكی هوشیارو عەقڵی باشبو، نوسینی باشبو، زۆر چالاكبو، وەك پیاوێكی فیداكار وابو، بەڵام دو كەموكوڕی دیاری هەبو، یەكێكیان هەڵپەهەڵپ‌و پەلە پەلكەربو، دوەمیشیان زۆر حەزی لەخۆنیشاندان‌و خۆدەرخستن‌و خۆئاشكراكردن بو”.

18194620_1847823198814221_2247910934287275363_n

زانیاری زیاتر لەژمارە (575)ی رۆژنامەی ئاوێنە بخوێنەرەوە كە ئەمڕۆ (سێشەممە) بڵاوكرایەوە

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …