تێڕوانینێكی تر بۆ مێژوو، گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای حه‌قیقه‌ته‌كانی ڕابردوودا شۆڕش و فه‌رمانڕه‌وای شێخی نه‌مر له‌به‌رده‌م پرسیاره‌كانی ئه‌مرۆدا. ئه‌مڕۆ له‌ساده‌ترین مانادا گه‌ڕانه به‌نێو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دراون بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی كورد، لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری بۆ مێژوو به‌ناوی حوكمدارێتی مه‌لیك مه‌حموده‌وه تۆمار كرد، شۆڕشی شێخی نه‌مرو ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌وێ ڕۆژێ به پێوه‌ره‌كانی ئه‌و ڕۆژگاره و به‌تێڕوانین و بۆچونه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌بێته زنجیره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی تایبه‌ت.
ئه‌م بابه‌ته به‌رنامه‌یه‌كی دیكۆمێنتاری ته‌له‌فزیۆنی خاكه، له‌حه‌وت ههڵقهدا پێشكه‌ش كراوه، كه تێیدا كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رووناكبیر و مامۆستای زانكۆ و خه‌ڵكی شاره‌زا له‌باره‌ی ئه‌زموونی شۆڕش و حوكمڕانی و ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ری سه‌رده‌می شێخ ده‌دوێن، كه جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بده‌ین شێخ مه‌حمود ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار له‌خه‌باتی شاخدا رۆژنامه‌ی ده‌رچوواندا، ئه‌و رۆژگاره له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه و له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا ئه‌م سه‌ركرده‌یه بیری لای رۆشنبیریی و رۆژنامه‌گه‌ریی بووه له‌ئه‌شكه‌وتێكی تاریكه‌وه به‌ده‌رچواندنی رۆژنامه‌یه‌ك بیری خه‌ڵكی كوردی رۆشنكردوهتهوه. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌باره‌ی ره‌نج و تێكۆشانی سه‌ركرده‌ی شۆڕشێكهوهیه كه له‌نێوان به‌رداشی دوو ئیمبراتۆرییهتدا بووبهخۆڵ، وه‌ك هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد شۆڕشی شێخ مه‌حمودیش توێنرایه‌وه و هۆكاره‌كانیش ده‌ره‌كی و ناوه‌كین، له‌ناوخۆدا كورد هه‌میشه نارێك و ناته‌با و پهڕهوازهبووه، نه‌یاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان بوون كه هه‌میشه به‌به‌ڵێنی درۆ كوردیان له‌خشته بردووه، ئه‌م به‌رنامه‌یه قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌زموونی شۆڕش و حوكمڕانی شێخ مه‌حمود كه پایته‌ختی شۆڕش و حكومه‌ته‌كه‌ی سلێمانی بووه. ئه‌م به‌رنامه تێروته‌سه‌له كه له‌حه‌وت هه‌ڵقه پێكدێ، میدیاكار و هونه‌رمه‌ند زاهیر سدیق بۆ ته‌له‌فزیۆنی خاك ئاماده‌ی كردووه، و ئه‌مڕۆ ئێمه‌ش لهبهرگرنی بابه‌ته‌كه جارێكی تر له‌شێوه‌ی نووسینی رۆژنامه دوای داڕشتنه‌وه و پێداچوونه‌وه وه‌كو خۆی ته‌واوی به‌رنامه‌كه له‌كوردستانی نوێ‌دا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماده‌كردنی: زاهیر سدیق
شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر
شێخ مه‌حمود كوڕی شێخ سه‌عید كوڕی شێخ محه‌مه‌ده بچكۆل كوڕی حاجی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ كوڕی شێخ مارفی نۆدێیه، دایكی ئامینه‌ی بابه ڕه‌سوڵی نه‌وه‌ی پڵاوخۆره له‌ساڵی (1886) زاینی له‌سلیمانی له‌دایك بووه، شێخ ڕه‌ووفی شێخ مه‌حمود ده‌ڵێ: ئه‌و كاته‌ی برایم پاشای بابان هاته سلێمانی و ئه‌و شاره‌ی كرده پایته‌خت، شێخ مارف له‌و كه‌سانه بوو كه له‌گه‌ڵ برایم پاشای بابان هاته سلێمانی و له‌ساڵی (1785) بووه موده‌ریسی مزگه‌وتی گه‌وره، ئیدی بنه‌ماڵه‌ی شێخان وه‌ك بنه‌ماڵه‌یه‌كی ڕۆشنبیر و ئاین په‌روه‌ر پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌ناو شاری سلێمانی دا دروست كرد، حاجی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ كه كوڕی شێخ مارفی نودێیه له‌پاڵ پله‌ی ئاینی دا خاوه‌ن پله‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و هه‌تا ئێستاكه‌ش وه‌ك ڕه‌مزێكی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی ده‌ناسرێت.
له‌گه‌ڵ باوكی‌دا سه‌فه‌ری
ئه‌سته‌نبوڵی كردووه
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: شێخ مه‌حمود سه‌ره‌تا له‌دایك بوونهكهكهی و مێژووه‌كه‌ی تا ئێستا ساغ نه‌بۆته‌وه، مێژووه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه، هه‌ندێك ساڵی (1880)یان داناوه و هه‌ندێكی تر (1886)یان داناوه، به‌هه‌رحاڵ له‌و ده‌وروبه‌رانه‌دا شێخ مه‌حمود له‌دایك بووه، سه‌ره‌تاش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خۆی له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیندارو خوێنده‌واربووه لای خواجه ئه‌فه‌ندی سه‌ره‌تای خوێندنی دینی ده‌ست پێكردووه، مامۆستای تایبه‌تی هه‌بووه، و سه‌ره‌تاكانی. زانستی دینی و زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی و توركیش هه‌ر له‌لای ئه‌و مامۆستایه فێربووه، دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لهبنهماڵیهكی ناسراوبووه زیاتر مه‌جالی خوێندن و به‌شداری كۆڕی گه‌وره پیاوانی زه‌مانی خۆیدا هه‌بووه، ساڵی (1901) له‌گه‌ڵ باوكی‌دا سه‌فه‌ری ئه‌سته‌نبوڵی كردووه، دیاره باوكی چه‌ند سه‌فه‌رێكی كردووه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ كردووه، له‌وسه‌فه‌ره‌دا پیره‌مێرد و زێوه‌ری شاعیریشی تیابووه كه چوونه‌ته ئه‌سته‌نبوڵ دیاره ئه‌وه كاریگه‌ری زۆری تێكردووه، چونكه له‌وێ ئه‌و وه‌خته ئه‌سته‌نبول پێشكه‌وتوترین ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه، گه‌وره وبه‌رین بووه له‌ویدا چاوی كراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی ئیداری وحوكمی ئه‌و زه‌مانه وسهڵتانی عوسمانی كه ئه‌و وه‌خته سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م بووه، سوڵتانی عوسمانیان دیوه له‌وێ ڕێزێكی تایبه‌تیان لێ گیراوه، دیاره كاریگه‌ری زۆری كردۆته سه‌ر هۆش وبیركردنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود.
شێخ مه‌حمود: شه‌رتبێ ئاڵایه‌ك بۆ كورد هه‌ڵكه‌م
ته‌ها بابان: شێخ مه‌حمود بێگومان باوباپیرانی هه‌موو خوێنده‌وار و ئه‌هلی زانست بوون، زانستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بێگومان زیاتر زانستی شه‌ریعه‌ت بووه، له‌به‌ر ئه‌وه شتێكی زۆر ئاسایی بوو شێخ مه‌حمود بچێته به‌ر خوێندن ئه‌و كاته حوجره هه‌بوو، به‌ڵام حوجره‌یه‌كی پێشكه‌وتوو هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای قورئان وزانستی دینی خوێنده‌واریش هه‌بووه، هه‌تا هه‌ندێك زمانی دیكه‌ی غه‌یری كورد‌و عه‌ره‌بیش فێری قوتابییه‌كان كراوه، ئه‌ویش پێیان ئه‌وت مه‌دره‌سه‌ی خواجه ئه‌فه‌ندی، قوتابخانه‌ی خواجه ئه‌فه‌نی باوكی مێژوونوسی به‌ناوبانگ خواجه ئه‌فه‌ندی بووه. شێخ له‌وێ ئه‌و خوێنده‌واری و ئه‌و جۆره علومانه په‌یدا ئه‌كات، به‌س چی وا ده‌كات شێخ مه‌حمود بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و قه‌ومی بچێته مێشكیه‌وه و له‌ئه‌نجامدا وا ده‌كات كورد شوێنێكی هه‌بێ وه‌ك میلله‌تانی تر وه‌كو ئه‌ڵێن له‌ژێر ڕۆژدا، له‌ژێر ئاسماندا شێخ مه‌حمود، ئه‌وه‌م بیرچوو له‌ساڵی (1881) له‌دایك بووه، له‌ساڵی (1898) كاتێك مێرمنداڵ بووه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا سه‌فه‌ری ئه‌سته‌نبوڵ یان كردووه، ئه‌و چوونه‌ی شێخ بۆ ئه‌سته‌نبووڵ ده‌ورێكی زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له بیروباوه‌ڕو دواڕۆژی شێخ مه‌حمود، بێگومان هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌شدا پیره‌مێردی شاعیریان له‌گه‌ڵ بووه، ئه‌و كاته گه‌نج بووه وه‌كو متهرجم، كابرایه‌كی ڕۆشنبیرو خوێنده‌واره، بێگومان ئه‌و پیاوه گه‌ورانه هه‌میشه ئه‌وانه له‌ده‌ورو پشتیان بووه، جا كه ئه‌چیته ئه‌سته‌نبوڵ چاوی به‌و شاره گه‌وره‌و خۆشه ئه‌كه‌وێ به باوكی ئه‌ڵێ: باوكه ئه‌وه بۆ ئه‌م شاره ئه‌ونده گه‌وره‌و خۆشه كه‌چی شاره‌كه‌ی ئێمه‌ش هه‌مووی خانووی قوڕو ڕووخاو ئه‌و جۆره شتانه‌یه؟. شێخ سه‌عیدی باوكیشی خوالێیخۆش بێت شاعیرێكی گه‌وره‌بووه، خوێنده‌واری سه‌رده‌می خۆی بووه، وه‌ڵامێكی زۆر فه‌لسه‌فییانه‌ی ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ: ڕۆڵه ئه‌مانه بۆخۆیان ئیش ئه‌كه‌ن، و ئێمه‌ش بۆ ئه‌مان ئیش ئه‌كه‌ین، وه‌ڵامێكی زۆر جوانه. جا ئه‌مه شیخ مه‌حمود له‌دواییدا خۆی گێڕاوێتێهوه، هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌دا به‌ڕێكه‌وت به‌شوێنێكدا ئه‌ڕۆن سه‌یر ئه‌كات هه‌مووی ئاڵایه، ئیتر نازانم كۆنگره ئه‌بێ، كۆبوونه‌وه ئه‌بێ چی ئه‌بێ، هی به‌ینی ده‌وڵه‌تان له‌ئه‌سته‌نبوڵ، سه‌یر ده‌كات هه‌مووی ئاڵایه پێی ئه‌ڵێ باوكه ئه‌م ئاڵایانه چییه؟ ئه‌ڵێ: ڕۆڵه ئه‌مه هه‌ر میلله‌ته ئاڵایه‌كی هه‌یه، لێره‌شدا ئه‌ڵێ: ئه‌ی ئاڵاكه‌ی ئێمه؟ باوكی ئه‌ڵێ: وه‌ڵا ڕۆڵه ئێمه ئاڵامان نییه، ئێمه هیچ نین. هه‌ر له‌ویدا به باوكی ئه‌ڵێ: شه‌رتبێ ئاڵایه‌ك بۆ كورد هه‌ڵكه‌م. هه‌ر واش بوو له‌داهاتوودا ئاواته‌كه‌ی هاته‌دی، گه‌رچی سه‌ری نه‌گرت به‌س ئه‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی برده سه‌ر. له‌وێ ئه‌فسه‌ر و ڕووناكبیری زۆری لێ بوو له‌ئه‌سته‌نبول، كه خه‌ڵكی سلێمانی و غه‌یری خه‌ڵكی سلێمانیش بوون، شیخ سه‌عید پیاوێكی مه‌شهوری زه‌مانی خۆی بووه، شیخ مه‌حمودیش كوڕی ئه‌وه، سه‌یریان كردووه جۆره به‌هره ولێهاتووهییهكیان تێدا به‌دی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه هاتوون ده‌وره‌یان لیداو قسه‌یان بۆ كردووه ده‌رباره‌ی كورد، ده‌رباره‌ی چۆن ئه‌م وڵاتانه هه‌مووی سه‌ربه‌ستن و ئێمه ژێر ده‌سته‌ین و ئه‌بێ ئێمه‌ش داوای مافی خۆمان بكه‌ین. ئه‌مه كاری زۆری له‌شێخ مه‌حمود كردووه، بهدلیلی چی؟ كه دێته‌وه بۆ سلێمانی جهمعیهتێك دائه‌نێ، وه‌ك ئه‌و جهمعیهتهی كه كورده‌كان هه‌یان بووه له‌ئه‌سته‌نبول. هه‌موو سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان و پیاوانی ڕۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه و كاسبكاری ناو بازاڕ‌و ئه‌و بابه‌تانه، ئه‌مه بارودۆخی شێخ مه‌حمود بووه پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌م جیهانی به‌رپا بێت، كه‌وابوو ئێمه‌ش كهسایهتییهكمان هه‌بووه، له شه‌خسی شیخ مه‌حمودا ئاماده‌یی هه‌بووه له‌و زه‌مه‌نه هه‌ستیارانه‌دا بتوانێ شتێ بۆ كورد بكات.
سدیق سالح ئه‌حمه‌د: شیخ مه‌حمود چونكه له‌بنه‌ماڵه‌ی شێخان بووه، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و شێخ مارفی نۆدێ دوو پیاوی زۆر گه‌وره‌ی سلێمانی بوون، باوكیشی پیاوێكی زۆر گه‌وره وناسراوی شاره‌كه بووه، ئه‌مانه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ری هه‌بووه، له‌دروستكردنی ناوبانگ بۆ شێخ، جا له‌دوای كوژرانی باوكی له‌موسڵ ئیتر شێخ مه‌حمود دیارترین شه‌خسیه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان بووه.
یه‌كێك له‌و ڕووداوانه‌ی كه تا ئێستاش چه‌ند لایه‌نێكی به‌ڕوونی دیارنییه و به‌ئاكامی خراپ وخوێناوی كۆتایی هات رووداوه گه‌وره‌كه‌ی شاری موسڵ بووه، ئه‌و ڕووداوه‌ی كه پلان و نه‌خشه‌یه‌كی ووردبووه، به له‌ناوچوون و كوژرانی شێخ سه‌عیدی باوكی شێخ مهحمودو هاوكات كوژرانی زیاتر له‌سی تا چل كه‌سی دیكه كۆتایی هات، ده‌كرێ بڵێن كاریگه‌رترین ڕووداو بوو له‌سه‌ر ژیان و دوا ڕۆژه‌كانی شێخی نه‌مر.
شێخ مه‌حمود دوای مانگێك دێته‌وه بۆ سلێمانی
سدیق سالح ئه‌حمه‌د: شێخ سه‌عید به‌حوكمی ئه‌وه‌ی پیاوێكی گه‌وره‌بووه، دیاره سوڵتانی عوسمانی (سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م) پشتیوانی زۆری كردووه ڕه‌نگه له‌و ڕوه‌وه هه‌ندێ دهسكهوتیشی ههبوبێ، دیاره له‌و كاته‌دا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی گه‌وره هه‌بووه، له‌وانه‌یه جۆرێك لهناحهزی هه‌بووبێ، واته خه‌ڵك پێی ناخۆش بووه پیاوێكی گه‌وره له‌شاره‌كه‌دا ناسراوبووهو سوڵتان پشتیوانی ئه‌كات، بێجگه له‌وه لهسلێمانیشدا كاتی خۆی لقێكی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحادی ته‌رقی هه‌بووه، ئه‌مانه به‌حوكمی جۆری بیركردنه‌وه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی حزبێك بوون، حزبێك له‌سه‌ر ئه‌ساسی فیكری تازه‌ی ئه‌وروپا په‌روه‌رده بوون، له‌وانه‌یه چاویان به بنه‌ماڵه‌ی شێخاندا هه‌ڵنه‌هاتبێ، من قه‌ناعه‌تم وایه ئه‌مانه ده‌وری زۆریان هه‌بووه له دوور خستنه‌وه‌ی شێخ سه‌عید دا به‌تایبه‌تی له‌دوای ڕاگه‌یاندنی مه‌شروتیه‌تی ده‌وڵه‌وتی عوسمانی له‌ساڵی (1908) دا، دیاره له‌ژێره‌وه جۆرێك له پیلانیان ساز كردووه، ئیتر شێخ سه‌عید و به‌شی زۆری بنهماڵكهیان دوور ئه‌خرێنه‌وه بۆ موسڵ له‌وێشدا تووشی ئه‌و ڕووداوه ئه‌بن، ئه‌و ڕووداوه كه لێی وورد ده‌بیته‌وه وه‌ك ئاگری شقارتهیهكه، به‌ڵام خۆی زۆر مه‌به‌ستی گه‌وره‌تری له‌پشته‌وه بووه، ڕوداوه‌كه وه‌هابووه، كوڕێكی خه‌ڵكی كفری كه ناوی (به‌ها) بووه، به‌هادین ئه‌فه‌ندیان لهگهڵابووه به‌حساب كرده‌وه‌یه‌كی ناشرینی له‌ناو بازاردا نواندووه و بووه‌ته هۆی وروژاندنی خه‌ڵكی ناو شاری موسڵ و زۆرێك له‌سه‌رباز و پۆلیس په‌لاماریان داون و سه‌رئه‌نجام بووه‌ته هۆی كوژرانی شێخ سه‌عید و شێخ ئه‌حمه‌دی كوڕی شێخ مه‌حمودیش برینداربووه، پێم وابێ ئه‌وكاته شێخ مه‌حمود ته‌مه‌نی بیست ساڵێك بووه، ئه‌وه له ڕۆژی (5) كانوونی دووه‌می ساڵی (1909) دا ڕویداوه، شێخ مه‌حمود دوای برینداربوون ده‌یشارنه‌وه له‌پاش مانگێك ئینجا ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوكی ده‌كه‌نه‌وه و له‌وێشه‌وه دێته‌وه بۆ سلێمانی.
بازرگانه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر باج ناكۆكیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید دا
د.عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئاوایی: ئه‌و كاته‌ی كه جه‌نگی روسی و عوسمانی ڕوویدا، ساڵی (1877-1878) سوڵتان عه‌بدولحه‌مید بانگێشتی جیهادی كرد، كاتێ بانگێشتی جیهادی كرد یه‌ك له‌وانه كاك ئه‌حمه‌دی شێخ بوو، وه‌ڵامی دایه‌وه و به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ی كرد، ئیتر له‌وێ، له‌ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا ناوبانگێكی گه‌وره‌یان ده‌ركرد، ئه‌وه وای لێ‌كرد ته‌نانه‌ت له‌ساڵی (1906)وه یاخود پێش كودێتای ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ناردی به‌شوێن شێخ سه‌عید دا بۆ ئه‌وه‌ی زیاره‌تی بكات، ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود و شێخ ئه‌حمه‌د زیاره‌تیان كرد ئه‌و كاته پیره‌مێردی شاعیری گه‌وره‌ی كوردیشیان له‌گه‌ڵدا بوو، له‌وێ رێزی زۆریان گرتن، به‌تایبه‌تی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید، ده‌ستوری دابوونێ كه هه‌موو شتێك ده‌بێ به‌قسه‌ی شێخ سه‌عیدی بێ، ئیتر له‌و كاته‌دا سوڵتان عه‌بدولحه‌مید كودێتای به‌سه‌ردا كرا و ئیتحاد و ته‌ره‌قییه‌كان هاتنه سه‌ر حوكم، ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی كه هاته سه‌ر حوكم كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی بوون له ساڵی (1889) دامه‌زرابوون، چوار كه‌س دایانمه‌زراند، له‌و چواره دوانیان كورد بوون، واته كورد ده‌ورێكی باڵای تێدا هه‌بوو و دروشمی باشیان به‌رزكردبۆوه دروشمی یه‌كسانی، دروشمی مافی نه‌ته‌وه‌كان، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌وانه كه كودێتایان كرد، سیاسه‌تیان گۆڕا، لقێكی جهمعیهیی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی له‌سلیمانی كرایه‌وه لقێكیش له‌موسڵ كرایه‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵیان ڕێككه‌وتن، بازرگانه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر باج ناكۆكیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید دا، هه‌ستان فێڵكیان كرد له‌گه‌ڵ ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی موسڵ ڕێكه‌وتن بانگێشتی شێخ سه‌عیدیان كرد، به ئیعتباری ئه‌وه‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید له‌ئه‌سته‌نبول ده‌ست به‌سه‌ره و دڵی به‌پیاوی ئاینی ده‌كرێته‌وه، ئینجا له‌به‌ر هه‌ندێ له‌وانه ساڵی (1908) چوون بۆ ئه‌سته‌نبول، تا بچن بۆ زیاره‌تی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید، جا ئه‌وان له‌موسڵ گیریان خوارد و جه‌ژنی به‌سه‌ردا هات، ئینجا له‌وێ ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كه ڕوویدا، ئه‌و ڕووداوه ئه‌وه‌بوو شێخ سه‌عیدی باوكی و شێخ ئه‌حمه‌دی برایان به‌ناحه‌ق شه‌هید كرد، جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ورێكی زۆریی هه‌بوو له‌شه‌هید كردنی ئه‌وان به‌ناحه‌ق (تۆفیق ئاغاسی) بوو، ئامر مه‌خفه‌ری موسڵ بوو، ئه‌م پیاوه ده‌رگای له‌سه‌ر شێخ سه‌عید داخستووه، شێخ سه‌عیدیان له‌وێ شه‌هید كرد به‌ناحه‌قی و شێخ مه‌حمودیش به‌و ته‌مه‌نه‌وه، كه گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتوو بوو، ته‌مه‌نی له‌ده‌وری (25)بۆ(28) ساڵێك ده‌بوو، له‌وێ له‌ماڵی خدر هه‌مه‌وه‌ندی خزمیان بوو، ئاخر شێخ سه‌عید كچێكی لهههمهوهندییهكان هێناوه و خزمایهتییهكیان هه‌بووه، جا شێخ مه‌حمود له‌وێ خۆی حه‌شاردابوو، ئینجا دوایی شێخ مه‌حمودیان له‌وێ هێنایه ده‌رێ، كه هێنایانه ده‌رێ، نه‌ك به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیكوژن، به‌ڵكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوشارێكی جه‌ماوه‌ری گه‌لێك زۆر هه‌بوو له‌سلێمانی و له‌هه‌ولێر و له‌كوردستان به‌گشتی، بۆ داواكردنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود، جا ئه‌وه وای كرد شێخ مه‌حمود ناوبانگ ده‌ركات، زیاتر وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی لێهات، خه‌ڵكی له‌كوردستان به تایبه‌تی سلێمانی و هه‌ولێر ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان له‌حكومه‌تی عوسمان كرد،. عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌ند گوتیان: ئێمه تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه، هێرش ده‌كه‌ینه سهرموسڵ، ئه‌وه‌بوو به زووترین كات شێخ مه‌حمودیان ئیزن دا، له‌گه‌ڵ مولازم سانی نوری سه‌عید، ئینجا هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و نوری سه‌عیده‌ی كه شێخ مه‌حمودی هێنایه‌وه، ئه‌و نوری سه‌عیده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی كه ده‌ورێكی زۆر زۆر باڵای هه‌بووه، ئیتر شێخ مه‌حمودیان هێنایه‌وه كه‌ركوك به هه‌ولێریاندا هێناوه، خه‌ڵكێكی زۆر پێشوازییان لێ‌كرد.
شێخ مه‌حمود ئه‌چێته ناوچه‌ی هه‌ورامان
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: من ئه‌و بهڵگهیهم لانییه، به‌ڵام له‌لای مامۆستا عه‌بدولره‌قیب دیومه، ئه‌وه ئه‌ڵقه‌یه‌كی نادیاره له‌ژیانی شێخی گه‌وره، ساڵی (1910) شێخ ئه‌چێته ناوچه‌ی هه‌ورامان وه‌كو زۆربه‌ی گێڕانه‌وه‌كان و زانیارییه‌كانی ئه‌و زه‌مانه ئه‌و (به‌هادین) ناوه كه بوو به‌هۆكاری كوشتنی باوكی و شێخ ئه‌حمه‌دی برای، ئه‌كوژێته‌وه، دۆستێكی خۆی ڕائه‌سپێرێ كه ئه‌و به‌هادین ناوه ئه‌كوژێت، ئیتر شێخ مه‌حمودیش ماوه‌یه‌ك یاخی ئه‌بێ و ئه‌چێته ناوچه‌ی هه‌ورامان، له‌و كاته‌دا نیازی دروستكردنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی هه‌بووه، ئیتر جوڵانه‌وه‌یه‌ك دروست ئه‌كات و زۆرێك لهجافهكان، له‌سه‌ركرده جافه‌كان پشتگیری ئه‌كه‌ن، په‌لاماری مه‌خفه‌ری پۆلیس ئه‌ده‌ن له‌ناوچه‌ی پێنجوێندا، ئه‌وه یه‌كێكه له ئه‌ڵقه نادیاره‌كانی ژیانی شێخ، هه‌تا له‌و زه‌مانه‌شدا وه‌كو لهبهڵگهنامهكهی لای مامۆستا عه‌بدولره‌قیب دا دیومه دوانزه فه‌رمانبه‌ری سلێمانی كه یه‌كێك له‌وانه حسێن نازم به‌گی خوالێخۆشبوو بووه، ئه‌وانه له‌وه‌زیفه ده‌رئه‌كرێن، وه‌ك له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌شدا هاتووه زیاتر گومان بۆ ئه‌وه ئه‌چێ ئه‌مانه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ركراون لایه‌نگری شێخ مهحمودبوون، ئه‌و كاته شێخ له‌ده‌روه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عوسمانی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه زیاتر ڕێی تێئه‌چێ شێخ له‌و كاته‌وه بیری له‌و جوڵانه‌وه‌یه كردبێته‌وه.
ئیتحاد‌و ته‌ره‌قییه‌كان زوڵمێكی زۆریان له شێخ مه‌حمود كرد
د.عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئاوایی: ئه‌گه‌ر بێت‌و لێی بپێچینه‌وه ئه‌و قۆناغه شاراوه نییه، چونكه شێخ مه‌حمود له حاڵه‌تی بیركردنه‌وه‌دا بوو، شۆكێكی گه‌وره ڕوویدا، به‌ڵام ئه‌و شۆكه كاریگه‌ریی له‌شێخ مه‌حمود نه‌كردبوو، تا بێده‌نگ بێت، له‌ژێره‌وه كاری ده‌كرد، من پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆرم دا توانیم به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌ده‌ست بێنم، ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه بۆ یه‌كه‌مین جاره بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه له‌كوردستان، ئه‌وه دیارییه‌كه پێشكه‌شی ته‌له‌فزیۆنی كوردساتی خۆشه‌ویستی ئه‌كه‌ین. له‌ساڵی (1910) به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كمان هه‌یه ژماره‌كه‌ی (1370)یه (indea office recards) له سجلی وه‌زاره‌تی هیندوستاندایه له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ده‌ڵێ: له‌كۆتایی مانگی (5) ساڵی (1910) یه‌ك له‌سه‌ركرده كورده‌كان په‌یوه‌ندی به قونسوڵی به‌ریتانیا له‌كرماشان كردووه، داوای لێكردووین ئێمه وه‌ك قونسوڵی به‌ریتانی داوا له‌حكومه‌تی به‌ریتانی بكه‌ین كه ئیمكان هه‌یه یارمه‌تی وچاودێری ئه‌م كه‌سایه‌تییه بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناوی كه‌سایه‌تییه‌كه لێره‌دا دیارنییه ئه‌و كه‌سه پێده‌چێ كوردی ئیران بووبێت، مێجه‌ر نۆئێل په‌یوه‌ندی زۆر زۆر خۆش بووه له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود و فارسیشی زانیوه، له‌و باوه‌ڕه‌دام یه‌ك له‌وانه مێجه‌ر نۆئیل بێت ئه‌و شته‌ی كردبێت، به‌ڵام لێره‌دا ده‌ڵێت: ئایه ئێمه ده‌توانین حكومه‌تی به‌ریتانی یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه بده‌ین؟ ئاگادار و چاودێری بكه‌ین؟ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت قونسوڵی به‌ریتانی له‌كرماشان په‌ویوه‌ندی بهقهنسوڵیهی به‌ریتانی له‌به‌غداوه كردووه، ده‌ڵێ ئه‌م كابرایه كێیه؟ ده‌ڵێ ناوی شێخ مه‌حموده و وه‌ك ده‌ڵێن سه‌رۆكی ساداته له‌سلێمانی، زانیاری زیاترمان پێ به‌ده‌ن ئه‌و كابرایه چییه؟ ئینجا له‌وێ قهنسوڵیهیی به‌ریتانی له‌به‌غدا وه‌ڵامی قونسوڵیه‌ی كرماشان ده‌داته‌وه ئه‌وه شێخ مه‌حموده ئه‌و كه‌سه‌یه كه باوكی له‌شاری موسڵ كوژرا له‌مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی (1909) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: باوه‌رمان هه‌یه شێخ مه‌حمود ده‌ورێكی زۆر باڵای هه‌یه له‌هاندانی عه‌شره‌تی هه‌مه‌وه‌ندی لهعوسمانییهكان، چونكه عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌ند عهشیرهتیكی زۆر زۆر ئازان، عهشیرهتێكن نه‌هامه‌تیان بینووه نه‌فی كراون، یه‌كه‌مین عه‌شیره‌تن كه نه‌فی كرابن، ئه‌وانیش خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود هه‌بووه، چونكه دایكی شێخ مه‌حمود یه‌ك له‌خێزانه‌كانی شێخ سه‌عید لهههمهوهندییهكان بووه، كه‌واته لێره‌دا ئه‌و ماوه‌یه، ماوه‌یه‌كی شاراوا نییه، له‌لای خه‌ڵك شاراوه‌یه، به‌ڵام به‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ئێمه زۆر شتمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، شتی تریشی تێدایه هه‌روه‌كو محه‌مه‌د ڕه‌سول هاوار له‌كتێبه‌كه‌ی خۆی زۆری باس ده‌كات، ده‌ڵێ: من زۆر گه‌ڕاوم له‌ناو به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌به‌ریتانیا تا ئێستا زرربهی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاشكرا نه‌كراوون، من وای بۆ ده‌چم وه‌ڵامیان دابێته‌وه و پێیان گوتبێ ئارام بگره ئێستا له‌و حاڵه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئێمه هاوكار نییه، چونكه ئه‌وان هێشتا ئیحتیكاكیان به‌كوردستانه‌وه نه‌كردبوو هێشتا ئینگلیزه‌كان نه‌هاتبوونه سه‌ر خاكی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئیحتیكاك به‌كوردستانه‌وه بكه‌ن، ئینجا ئه‌و ماوه‌یه ماوه‌یه‌كی شاراوه نییه به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه هه‌تا ساڵی (1914) ساڵی (1914) شێخ مه‌حمود له‌شه‌ڕی شوعێبه دهركهوتوهتهوه، كه له‌شه‌ڕی شوعێبه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه به‌رگریی له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی نه‌كردووه، چونكه شێخ مه‌حمود دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه، به‌تایبه‌تی ئیتحادوتهرهقییهكان چونكه كاتێ هاتنه سه‌ر حوكم زوڵمێكی زۆریان له شێخ مه‌حمود كرد، باوكیان شه‌هید كرد براكه‌یان شه‌هید كرد، ده‌رده‌سه‌ری زۆریان به‌سه‌رهێنا، شێخ ده‌یویست تۆڵه بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به پاڵنه‌ری دینی چووه شوعێبه، چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاین له‌كوردستان زاڵبووه، ئینگلیزیش هێشتا ئه‌و ئیحتیكاكه ڕاسته‌وخۆیه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان نه‌بووه به‌ئیعتباری ئه‌وه‌ی كافربوون، شێخ مه‌حمود سه‌ركرده‌ی سوپاییهكی گه‌وڕه‌ی ده‌كرد، یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداری كردبوو، باپیری خێزانی برایهكمه كه له‌وێنده‌رێ گیرا و حه‌وت ساڵ له‌هیندوستان دیل بوو، به‌ڵام شێخ مه‌حمود به‌دیلی نه‌گیرا ده‌ورێكی باڵاشیان بینی، ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌وێنده‌رێش زوڵمی له‌شێخ مه‌حمود كرد، ته‌عه‌دای له‌سوپای كورد كرد، خۆراك و زه‌خیره‌ی نه‌دانێ، چه‌كی نه‌دانێ، به‌چه‌ك وزهخیرهی خۆیانه‌وه چوونه شه‌ڕه‌وه، زۆربه‌یان له‌برسا مردن، ئینجا ده‌بینین له‌هه‌مان كاتدا شێخ مه‌حمود دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وجاره به‌شداری به‌ره‌ی پێنجوێن ده‌كات، به‌ره‌ی پێنجوێن یه‌ك له‌و به‌رانه‌یه هه‌تا شێخ مه‌حمودی لێبووه، تا سوپای كوردی لێ‌بوو لێنه‌گه‌ڕان سوپای روسی بێته پێش، ده‌بینین عوسمانییه‌كان دیسان ناحه‌قی ده‌رحه‌ق به‌شێخ مه‌حمود ده‌كه‌ن و حه‌قی خۆی ناده‌نێ، زه‌خیره‌یان پێ نه‌ئه‌دا، گرنگیان پێنه‌ئه‌دان، ئیتر شێخ له‌وێنده‌رێ له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ ئهكشێتهوهو به‌مه‌ش ئه‌و به‌ره‌یه تووشی شڵه‌ژانێكی گه‌وره ده‌بێت.
هه‌ر ده‌رباره‌ی شێخ مه‌حمود زۆر له‌نووسه‌ران ومێژوونوسانی بێگانه وخۆماڵی نووسراویان نوسیوه‌و بلاویان كردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین هێشتا هه‌ر زۆر شتی ترماوه، كه بنوسرێ یان بڵاوبكرێته‌وه ده‌كرێ ئه‌وانه‌ی كه نوسراون وه‌ك چاوی سه‌رده‌مێكی مێژوویی گرنگ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن.
دوا به‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی هه‌لومه‌رجی سیاسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان به‌گشتی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات، كوردستان و گه‌لی كورد له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا توانی بۆ یه‌كه‌م جار له‌به‌شێكی ئازاد كراوی خۆیدا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای دامه‌زراندنی یه‌كه‌م حكومه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ مه‌حمودی نه‌مر به‌ئاكام بگه‌یه‌نێ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مر كه له‌سێ ده‌وری جیاجیادایه پێویستی به‌چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی گرنگ هه‌یه .
شێخ مه‌حمود له‌و كاته‌دا دوو نامه ده‌نێرێ بۆ ئینگلیزه‌كان
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: دیاره شێخ مه‌حمود پیاوێكی ئاگاداری زه‌مانی خۆی بووه، زانیوێتی سوپای عوسمانی له‌به‌رده‌م ئینگلیزدا خۆی بۆ ڕاناگیرێ، چونكه ئیتر سوپایه‌كه داته‌پیوه، واته بنه‌ماكانی مانه‌وه‌ی تیانه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ر دوو ویلایه‌ته‌كه‌ی به‌سره و به‌غدا ئه‌كه‌ونه ژێر ده‌ستییه‌وه، ئینجا ناوچه‌كانی ویلایه‌تی موسڵیش ورده‌ورده له‌كفری به‌ره‌و سه‌ر ئه‌كه‌ونه ژێر ده‌ستییه‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌وه سوپای ئینگلیز داخڵی كه‌ركوك ده‌بێ، شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ گه‌وره پیاوانی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات، جۆرێك له‌حوكمڕانی ناوخۆیی دروست ده‌كات، چونكه سوپای عوسمانی و ئیداره‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی سلێمانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نامێنێ، شێخ مه‌حمود له‌و كاته‌دا دوو نامه ده‌نێرێ بۆ ئینگلیزه‌كان، یه‌كێكیان بهموحسین ئاغای كفریدا ئه‌ینێرێ بۆ سه‌ركرده‌ی سوپای ئینگلیز له‌كفری و یه‌كێكیشیان به عه‌بدوڵڵا سافی یه‌عقوبیدا ئه‌ینێرێ بۆ كه‌ركوك، بۆ ئینگلیزه‌كان. به‌ڵام ئه‌و نامه‌یه‌ی كه به‌عه‌بدوڵڵا سافی دا ده‌ینێرێ دوای ئه‌وه‌ی ئینگلیزه‌كان كه‌ركوك چۆڵ ده‌كه‌ن، عه‌بدوڵڵا سافی ته‌سلیمی توركه‌كانی ده‌كات، توركه‌كانیش شێخ مه‌حمود ده‌گرن و خه‌ریكه بڕیاری خنكاندنی شێخ بده‌ن، به‌ڵام له‌و كاته‌دا عه‌لی ئیحسان پاشا كه سه‌ركرده‌یه‌كه له‌مێژووی سوپای عوسمانی‌دا زۆر جێده‌ستی دیاره و پیاوێكی دووربین و عاقڵ بووه، ئه‌یه‌وێت سوود له‌هه‌یبه‌ت وگه‌وره‌یی شێخ مهحمودببینێ، ناهێڵێ ئه‌وكاره جێبه‌جێ بكرێت.
سروه ئه‌سعه‌د: لێره‌دا بێگومان ده‌زانین ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه ئینسیاح بوو، به‌ریتانییه‌كان نه‌یانتوانی تاسه‌ر له‌كه‌ركوك بمێننه‌وه‌و پاشه‌كشێیان كرد، ته‌قریبه‌ن له 24ی ئایاردا پاشه‌كشێیان كرد، ئه‌و پاشهكشێیهش ئه‌نجامێكی زۆر خراپی هه‌بوو، یه‌ك له‌وانه عوسمانییه‌كان كه زانیان شێخ په‌یوه‌ندی بهئینگلیزهكانهوه كردووه، حوكمی ئیعدامیان بۆ ده‌ركرد، زۆرێك لهعهشیرهتهكان بابڵێین عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌ند په‌یوه‌ندییان كردبوو به به‌ڕیتانییه‌كان دوایی كه عوسمانییه‌كان گه‌ڕانه‌وه، تۆڵه‌یان لێ كردنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه خراپه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام دیسان كه ئینگلیزه‌كان توانیان ئه‌و ناوچه‌یه بگرنه‌وه له 25ی تشرینی یه‌كه‌م، واته پێشی شه‌ڕ ته‌واو بێت به‌چه‌ند ڕۆژێك توانییان كه‌ركوك داگیر بكه‌نه‌وه، ئه‌و كات شێخ دیسانه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێ شێخ كه حوكمی ئیعدامیشی بۆ ده‌رچوو، حوكمه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆ ئه‌مه‌ش هۆكار هه‌یه، یه‌ك له‌وانه عوسمانییه‌كان موقیفیان لاوازبوو، ئه‌و رۆژگاره، له‌به‌ر یاخیبوونی عه‌شیره‌ته‌كان، واته ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ها جوڵه‌یه‌كی خراپ له‌ناو كورده‌كان په‌یدا بكات، به‌زیانی عوسمانییه‌كان بشكێته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه ویستیان سوود لهنفوسی شێخ وه‌ربگرن و دیسان به‌لای خۆیان ڕایبكێشنهوه، هاتنی عه‌لی ئیحسان پاشا له‌و ناوچه‌یه كه به‌نه‌رم و میانڕه‌ویی ناسرابوو، سیاسه‌تێكی نه‌رمی هه‌بوو كاریگه‌ری هه‌بوو، هه‌ر ئه‌ویش شێخی له سزای ئیعدام ده‌ربازكرد و لێخۆشبوونی بۆ ده‌ركرد. ئیتر كه ئه‌وانیش پاشه‌كشێیان كرد له‌و ناوچانه‌دا ته‌قریبه‌ن ناوچه‌ی سلێمانیان دابووه ده‌ست شێخه‌وه كه مه‌سئولییه‌تی وه‌ربگرێت.
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: ئیتر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی شێخ له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی، ئه‌و وه‌خته ویڵسن وه‌كیلی حاكمی سیاسی ئینگلیز ده‌بێ له‌عێراق، نوئێل كه ئه‌و وه‌خته ئه‌فسه‌رێكی سیاسی بووه، دێته داریكه‌لی سه‌ره‌تا خه‌ڵكێكی زۆر له‌سلێمانیه‌وه به‌ره‌و پیری ده‌چن، نوئێل له‌رۆژی شانزه‌ی تشرینی دووه‌می 1918 ئه‌گاته سلێمانی، وه‌ك ئه‌حمه‌د خواجه له‌كتێبی چیم دی دا باسی ده‌كات رۆژی دوای هاتنی نوئیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له‌سه‌رای سلێمانی ده‌كرێ، دیاره پێشتر زۆربه‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و گه‌وره پیاوانی كورد و به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی سۆران له‌سلێمانی كۆ ده‌بنه‌وه، زۆرێك له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی كوردستانی ئێرانیش دێنه سلێمانی، ئه‌و رۆژه، رۆژی 17ی مانگ رۆژی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردستانه، نوئێل لهبهردهرگی سه‌را دا به‌فارسی ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و له وێڵسنهوه سه‌رپشك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود وه‌كو حاكمی ناوچه‌ی نێوان رووباری سیروان و زێی گه‌وره رابگه‌یه‌نێ.
كورده‌كانی به‌غدا ده‌ورێكی باشیان هه‌بووه
حه‌مه نوری تۆفیق: له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای به‌ریتانیایه، كه له‌شاری به‌سراوه هاتن و شاره‌كانی باشووریان گرت، تا گه‌یشتنه به‌غدا و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و موسڵ ڕۆیشتن، راپێچی هێزه‌كانی عوسمانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان كرد، دیاره ئه‌وه‌ش شه‌ڕ و شۆڕی زۆر و كوشتاری زۆری لێكهوتهوه، كه چوونه موسڵ ته‌نها بوئرهیهك كه مابێته‌وه، بڵێن ئاشوب و شۆڕش كه مابووه‌وه له‌و سنووره‌ی كه پێی ده‌ڵێن عیراق له‌سلێمانیدا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه سلێمانیش ئه‌و بزوتنه‌وه كوردایه‌تییه‌ی تێدا بوو كه داوای حه‌قی خۆیان ده‌كرد، دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی زۆر له‌میلله‌تان داوای حه‌قی خۆیان ده‌كرد، یه‌ك له‌وانه‌ش میلله‌تی كورد بوو، چ له‌كوردستانی عیراقدا چ له‌كوردستانی توركیادا، ئه‌و كاته حوكمڕانی عیراق به‌ده‌ست حاكمی گشتییه‌وه بوو، كه پێیان ده‌گوت مسته‌ر وێڵسن، له‌به‌غدا داده‌نیشت، سیاسه‌تی عیراق و سیاسه‌تی ناوچه‌كه هه‌موو ئه‌و به‌رێوه‌ی ئه‌برد، به‌ڵام به‌هاوكاری چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سیاسی و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازی، دیاره كورده‌كانی خۆمان لهوهختهدا له‌به‌غدا ده‌ورێكی باشیان هه‌بووه، یاداشتێكیان پێشكه‌ش به وێڵسن كردووه، تێیدا داوای حه‌قی كوردیان كردووه، ئه‌و سه‌ردان و یاداشت ناردنانه پێش هاتنی سوپای ئینگلیز بووه، واته ئه‌وان وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه من زۆر ده‌گه‌ڕێم بۆ ناوه‌كان، له‌سه‌رچاوه‌كاندا ناوی كه‌س ناهێنێ هه‌ر ئه‌ڵێت چه‌ند كوردێكی به‌غدا، ئه‌وانه ده‌ستپێشخه‌ری چاكیان كردووه‌و وهیستویان مه‌سه‌له‌كه له‌ڕێی ئاشتییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ، هه‌مووشیان ته‌ئكیدیان كردوه‌ته‌وه وه‌ك وێڵسن له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا باسی ده‌كات، من بیرهوهرییهكانیشم نه‌بینییوه، به‌ڵام لایه‌نێك له بیره‌وه‌رییه‌كانی مێجه‌ر نوئێلم بینیوه، ئه‌ویش ئاماژه به‌ده‌وری كورده‌كانی به‌غدا ئه‌كات، واته ده‌وره‌كه وابووه ویستویان گه‌شه به شته‌كه بده‌ن، لهسهردانێكیشدا بۆ لای وێلسن حاكمی سیاسی ئه‌و وه‌خته‌ی عیراق بووه، ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه كه‌س ناتوانێ ئه‌و باره چه‌وته‌ی ئێستا له‌سلێمانی و له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه راست بكاته‌وه، ته‌نها شێخ مه‌حمودی حه‌فید نه‌بێت، واته ئه‌گه‌ر ئه‌وان چ نیگهرانییهكیشیان له‌شێخ مه‌حمود هه‌بوو بێ كه ئه‌مان چوونه‌ته لایان كاریگه‌ریان هه‌بووه، بۆیه وێڵسن له‌ڕێگای خۆیه‌وه موفاته‌حه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌كات و ئه‌و پسانهیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ له‌و هه‌ورازه كوڕه‌ی كه له‌به‌رده‌مماندا بوو سه‌ركه‌وتین
پاش ئه‌وه‌ی لهپێشوازییهكی گه‌رمدا له‌رۆژی شانزه‌ی تشرینی دووه‌می 1918دا مێجه‌ر نوئێل و سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره یاوه‌ره‌كانی گه‌یشتنه سلێمانی به‌دیداری شێخ مه‌حمود ئاشنا بوون له‌ناو جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاردا له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ته كورده‌كان و پیاوانی ئاینی و ئه‌شراف و بازرگان و خه‌ڵكانی روناكبیر و جه‌ماوه‌ری سلێمانی مێجه‌ر نوئێل به‌زمانی فارسی گوتی ( به‌ناوی حاكمی گشتی له‌عیراق میسته‌ر وێڵسن و به‌ناوی حكومه‌تی به‌ریتانیاوه پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ئیتر ئێوه له‌م رۆوه ئازاد و سه‌ربه‌ستن و لهئهسارهت رزگارتان بوو، شێخ مه‌حمودیش سه‌رداری كوردستانه و من ئه‌م مژده‌یه‌تان له‌سه‌ر فه‌رمانی میسته‌ر وێڵسن پێڕائهگهیهنم) هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌م مژده‌یه‌دا ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ستیان كرد به‌چه‌پڵه لێدان و ئهڵڵاهوئهكبهرو بژی حوكمداری كوردستان ده‌نگی دایه‌وه، هه‌ر له‌وكاته‌شدا هاوارێك له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌وه به‌رزبووه‌وه و گوتی (رۆژه ڕهشهكانتان فه‌رامۆش مه‌كه‌ن، ئه‌و رۆژانه‌ی كه كه‌ستان نازانن باوك و كوڕه‌كانتان به‌چ شێوه‌یه‌ك كوژران و بوون به‌خۆراكی جڕ و جانه‌وه‌ر و كێوییه‌كانی عوسمانیه‌كان، ئه‌مڕۆ پیرۆزبایی ئازادیتان لێ ئه‌كه‌م، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانیش نیازیان خراپ بوو، ئه‌وا خۆتان ئه‌زانن چی‌یان لێئهكهین.) ده‌ڵێن ئه‌م هاواره ئه‌حمه‌د ده‌نگ گه‌وره بووه. له‌دوای قسه‌كانی مێجه‌ر نوئێل و هاواره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ده‌نگ گه‌وره و له‌ناو چه‌پڵه‌ی ئاماده‌بوان و فرمێسكی شادی ئه‌واندا، شێخ مه‌حمود چووه سه‌ر هه‌مان سه‌كۆ و به‌دوو چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه گوتی (براینه ئه‌مڕۆ له‌و ههورازهكوڕهی كه له‌به‌رده‌مماندا بوو سه‌ركه‌وتین، ئێستا ئیتر له‌ئێوه یه‌كێتی و به‌نده‌ش گیان به‌ختكردن.) یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومدارێتی كوردستان تهشكیلكرا و هه‌ر دوابه‌دوای ده‌ستنیشان كردنی حوكمداری كوردستان و له‌سه‌ر شێوازی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی عوسمانییه‌كان شێخ مه‌حمود بۆ حوكمڕانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌م كابینه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند: (سه‌ید عومه‌ر بۆ موتهسڕیفی لیوا، حاجی سه‌ید حه‌سه‌ن بۆ سه‌رۆكی شه‌رع دادگا، شێخ قادری حه‌فید بۆ سوپا سالار، ئه‌حمه‌د به‌گی ساحیب قڕان، حه‌مدی شاعیر بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی. تاهیری حه‌مه‌ی ئه‌مینی فه‌رخه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیس، شێخ ڕه‌ووف كرا به‌قازی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، سه‌ید عه‌لی كرابه مفه‌وه‌زی پۆلیسی سلێمانی، چه‌ند كه‌سێكیش كرا بهقائیم مه‌قام وبه‌رێوبه‌ری ناحیه و مفه‌وه‌زی پۆلیس له‌قه‌زا و ناحیه‌كاندا.)
مێجه‌ر سۆن دێت و دۆخه‌كه تێكئه‌چێ
حه‌مه‌نوری تۆفیق: تا نوئێل لێره‌بووه بارودۆخی شێخ باشبووه، ئه‌و نیگه‌رانییه نه‌بووه، به‌ڵام كه نوئێل ئه‌ڕوات ومێجهر سۆن دێت و دۆخه‌كه تێكئه‌چێ، سۆن كابرایه‌كه كه پێشتر بهغولام حوسێن له‌و ناوچه‌یه‌دا ناسرابوو، كوردی و فارسی و توركی هه‌تا هه‌ندێك ده‌ڵێن عه‌ره‌بیشی زانیوه، كابرایه‌كی زۆر وریا بووه، پێشتر له‌ئێران بووه، دوایی هاتووه‌ته هه‌ڵه‌بجه له‌ماڵی جافه‌كاندا بووه، له‌ماڵی تایه‌ربه‌گی جاف بووه، وه‌ك ده‌ڵێن كاتی یاریی كردن له‌جیاتی (نه) (نۆ)ی به‌كارهێناوه و ئاشكرابووه، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وانه چۆنه، به‌ڵام مێجه‌رسۆن كه هاتووه و ویستویه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خۆی وه‌كو خۆی ویستویه‌تی جێبه‌جێی بكات.
سروه ئه‌سعه‌د: هاتنی مێجه‌ر سۆن هاوسه‌نگی دۆخه‌كه‌ی تێكدا، لێره‌دا زۆر شتمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، یه‌كه‌م شت كه‌سایه‌تی مێجه‌ر سۆن، له‌به‌رچی هه‌ڵبژێردرا بێته سلێمانی؟ له‌به‌رچی له‌پاش هاتنی مێجه‌رسۆن به‌دوو مانگ دۆخه‌كه له ناوچه‌ی سلێمانی ته‌قییه‌وه؟ كار گه‌یشته هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێك و ده‌ركردنی به‌ریتانییه‌كان له سلێمانی. ئیدی ئه‌وه‌یان سیاسه‌ته توندڕه‌وه‌كه‌ی مێجه‌ر سۆنه كه به‌پاڵ پشتی حاكمی مه‌ده‌نی به‌ریتانیا له‌به‌غدا یان مه‌سه‌له‌كه ناوچه‌ی كورد و سیاسه‌تی به‌ریتانییه‌كانه ده‌توانین بڵێن گۆڕابوو له‌و ماوه‌یه‌دا سیاسه‌ته‌كه‌یان توندتر بوو، گۆڕانه‌كه گشتی نه‌بوو، ده‌توانین بڵێین، ئه‌وان له‌ناوچه‌كانی تری عیراق له‌باشوور و له‌ناوه‌ڕاست حوكمی راسته‌وخۆ به‌كار ده‌هێنرا، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی كوردی بۆ نموونه له‌رێگای شێخ مه‌حموده‌وه حوكمیان ده‌كرد، لێره‌دا ده‌یانویست ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی خۆیان لهناچهكهدا هه‌بێ، ئه‌وه‌شیان ئاسایی بوو، به‌ره به‌ره ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌ژێر ده‌ستی شێخ ده‌رده‌هێنا كه پێشتر پێیان دابوو، ورده ورده لێیان ده‌سه‌نده‌وه، ویستیان ته‌نها بیكه‌ن بهڕهمزێك، واته ته‌نها واجیههیهك بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، بۆی هه‌بوو لاشی بده‌ن و ئه‌و په‌یمانانه‌ی كهدابوویان جێبه‌جێی نه‌كه‌ن، واته هه‌موو له‌یه‌ك بدرێ و عیراق له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی خۆیان بێت، ئه‌وه‌ش بێگومان نه شێخ پێی ڕازی بوو، نه ناوچه‌ی كوردیش كه هه‌ستیان پێكردبوو، وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه مامه‌ڵه‌ی مێجه‌رسۆن له‌سلێمانی توندڕه‌و بووه، سیاسه‌تی داگیركه‌ری به‌كار ده‌هێنا ئه‌وه‌ش قبوڵ نه‌ده‌كرا له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه ئه‌وه‌بوو دۆخه‌كه ته‌قییه‌وه.
مه‌حمودخانی دزڵی به‌خۆی و هێزێكه‌وه دێت بۆ سلێمانی
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: سه‌رده‌می ته‌مه‌نی یه‌كه‌م حوكمداری شێخ كهمو زۆر شه‌ش مانگه، ئیتر له‌دوای شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیانه‌وه كه لهههژدهی حوزه‌یرانی 1918 ڕوویدا ئه‌و حكومه‌ته به‌ته‌واوی ڕووخاو نه‌ما، دیاره له‌و زه‌مانه‌دا وه‌ك وێڵسن خۆی به‌ڵێنی دابوو ده‌سه‌ڵاتی شێخ له‌ناوچه‌ی رووباری سیروان و زێی گه‌وره‌دا بێت. ئینگلیزه‌كان درۆیان له‌گه‌ڵ شێخدا كرد، گوشارێكی زۆریان كرده سه‌ر شێخ، شێخ پیاوێكی تهموحبوو، له‌و كاته‌وه كه ئینگلیزه‌كان هاتونه‌ته ئه‌م وڵاته‌وه بیری له‌وه ده‌كرده‌وه ده‌وڵه‌تێكی كوردی دروست بكات، ته‌نانه‌ت به كوردستانی ئه‌مڕۆی عیراقیش نه ئهگیرسایهوه، له‌زۆربه‌ی سه‌رچاوه مێژوویه‌كانی وه‌كو كتێبه‌كه‌ی ئه‌دمۆنس و وێڵسن و كتێبه‌كه‌ی بێڵیش باسی ئه‌كات، شێخ چاوی بڕیبووه ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ناوچه‌ی بادینان و به‌شێكی زۆری كوردستانی ئێران هه‌تا سنه و ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ش، شێخ بیری له‌وه ده‌كرده‌وه ده‌وڵه‌تێكی كوردی گه‌وره دروست بكات، له‌چیاكانی حه‌مرینه‌وه هه‌تا ناوچه‌ی شه‌مزینان، ئه‌مه خۆی له‌گه‌ڵ ئۆزده‌میردا باسی كردووه، شێخ تموحێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بووه، به‌ڵام ئینگلیزه‌كان وه‌ختێ هه‌ستیان كردوه ئه‌م پیاوه چاوی بڕیوه‌ته زۆر ناوچه‌ی كوردستان و ته‌ماحێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه به‌قازانجی كورد، پیاوێكی هێمن و ناسكی وه‌كو نوئێل كه به‌راستی دۆستی كورد بووه وه‌ك زۆرێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی باسیان كردووه و وه‌كو به‌شێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیز كه كه‌وتوه‌ته ده‌ستی ئێمه له‌گه‌ڵ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا بووه‌و هه‌وڵی زۆری داوه و هانی ئه‌م ئیداره كوردییه‌ی داوه، خۆی له‌راپۆرتێكی ساڵی 1921دا كه له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیزدا هاتووه، كه له‌كتێبه‌كه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاواردا هه‌یه، باسی ئه‌وه ده‌كات كه شێخ مه‌حمود هیچ سه‌رپێچی نه‌ئه‌كرد و به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێمه بۆمان دانابوو ئه‌جوڵایه‌وه. ئه‌و ئیداره‌یه‌ی شێخ جۆرێك بوو له‌خودموختاری، له‌به‌ر ئه‌وه ئیشی باش و خراپیش ئه‌كرد، به‌راستی ئێمه غه‌درمان لێ‌كرد، ئێمه خۆمان سیاسه‌تمان به‌رانبه‌ر به‌شێخ گۆڕی، ئه‌وه یه‌كه‌م ئه‌زموونی شێخ بوو، لهئیشهكانیدا هه‌ڵه‌شی كردووه و راستیشی كردووه. ئه‌و زۆر واقیعبینانه شێخی هه‌ڵسه‌نگاندووه، به‌ڵام ئینگلیز ته‌ماشای ئه‌وه ئه‌كات كه شێخ ته‌ماحی زۆره، دێن یه‌كێكی وه‌كو مێجه‌رسۆنی بۆ ئه‌هێنن، هه‌ر چه‌ند تا ئێستاش زۆری به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیز له‌به‌رده‌ستدا نین، من له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مێجه‌رسۆن ساغ نه‌بوومه‌ته‌وه هه‌ندێ راپۆرت هه‌یه مێجه‌رسۆن به‌شێوه‌یه‌كی چاك به‌قازانجی كورد نووسیوێتی. ئینجا مێجه‌رسۆن به‌حوكمی ئه‌وه‌ی پیاوێكی توند وتیژبووه، پێشتر له‌سلێمانیدا ژیاوه له‌وانه‌یه نه‌زره‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ندێ له‌بنه‌ماڵه‌كانی سلێمانی خراپ بووبێ ، ڕێی تێده‌چێ یه‌كێك له‌وانه بنه‌ماڵه‌ی شێخان بووبێ، له‌وانه‌یه ژیانی پێشووتری سۆن له‌سلێمانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووبێ، سۆن پێش ئه‌وه‌ی بێته سلێمانی به‌شێكی زۆری خه‌ڵك له‌شێخ هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه، له‌وانه‌ش به‌گه‌كانی جاف و زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانی هه‌مه‌وه‌ند، مێجه‌رسۆن كه ده‌ینێرن بۆ سلێمانی وه‌ك ئهدمۆنزو وێڵسن باسی ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شێخه، ئیتر كه دێته سلێمانی شێخ ئه‌مینی سندۆڵانی كه قائممهقامی رانییهبووه، به‌فیتی ئینگلیزه‌كان له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه سۆن شێخ ناچار ده‌كه‌ن لای ببات، كابرایه‌كی وه‌كو كاپتن باركه‌ر ئه‌خه‌نه شوێنی. لێره‌دا جۆرێك لهپیلانگێڕی لێ ده‌كه‌ن، جگه له‌وه شێخ كه ویستویه‌تی جۆرێك له‌ئیداره له‌كۆیه دابنێ دیسان موزایهقهكراوه، ئیتر ده‌ستوپێی شێخ ده‌به‌ستن، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌به‌ر ده‌نێرێ بۆ مه‌حمود خانی دزڵی، مه‌حمود خانی دزڵیش به‌خۆی و هێزێكه‌وه دێت بۆ سلێمانی ئه‌مه له‌ساڵی 1919دا بووه رۆژی 20ی مایسی 1919 مه‌حمود خان ده‌گاته سه‌ر كه‌لی گۆیژه.
مێجه‌رسۆن خێرا مۆڵه‌تێك وه‌رئه‌گرێ
ته‌ها بابان: له‌وێوه هاتن شه‌ڕێكیان بوو له‌م ئه‌زمڕه له‌گه‌ڵ هێزی لیڤیهكهدا، یه‌كسه‌ر هه‌موو چوونه پاڵ مه‌حمود خانی دزڵی وتیان كورد كورد ناكوژێ، ئینجا سه‌یر ئه‌وه‌بووه ئه‌م هێزه له‌هه‌ر شوێنێكدا له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا شه‌ڕیان ئه‌بوو، یه‌كسه‌ر ئه‌چوونه پاڵ شێخ مه‌حمود، له‌به‌ر ئه‌وه ئینگلیز ئه‌و هێزه‌ی حهلوفهسڵ كرد، ئه‌و كاته هۆشیاری نیشتمانپه‌روه‌ری چه‌ند زۆر بووه، شێخ مه‌حمود دووسه‌د دیلی لهئینگلیزهكان گرت، چواریان ئه‌فسه‌ر بوون، عه‌زێتی هیچیانی نه‌دا، كه سلێمانی گیرایه‌وه دوای شه‌ڕی ده‌ربه‌ند سه‌یریان كرد هه‌موویان ته‌ندروستییان زۆر باشه‌و كێشه‌یان نییه، تهسهوربكه ئه‌ڵێن شێخ مه‌حمود موراعاتی ئینگلیزه‌كانی نه‌كردووه. بۆچی ده‌ستی له‌و دیلانه نه‌دا؟ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی وانه‌كات كه خه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌مێنێ له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا، چونكه ده‌یزانی ئینگلیز حه‌ق ئه‌دات و ئه‌وه‌ی ئینگلیز حه‌قی نه‌داتێ محاڵه شتێك به‌شتێك بكات و به‌ده‌ردی كورد ئه‌چێ، سه‌یری زیره‌كی شێخ مه‌حمود بكه، مێجه‌ر سۆن ئه‌زانێ مه‌حمود خانی دزڵی هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌زمڕ و به‌ره‌و سلێمانی دێت، ئه‌شزانێ ئه‌مانه له‌ژێر سێبه‌ری شێخ مه‌حمود دان، كاغه‌زێك ئه‌نووسێ بۆ شێخ مه‌حمود و ئه‌ڵێت بهمهحمود خانی دزڵی بڵێ له‌ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی بمێنێته‌وه‌و نه‌یه‌ته ناوه‌وه و خۆی چه‌ند كه‌سانێك بێت و چه‌كه‌كانیش لهمهخفهری شوڕته دانێ، چونكه من ده‌زانم تۆ ناردووته به‌شوێنیاندا. شێخ وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ وانییه مه‌حمود خانی دزڵی هاتووه بۆ زیاره‌تی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و هیچ عاده‌تیش نییه كه‌سێك بۆ زیاره‌تی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ بێت ئێمه بچین چه‌كی لێ بسێنین. ئیتر مێجه‌رسۆن خێرا مۆڵه‌تێك وه‌رئه‌گرێ به‌حیساب ژنه‌كه‌ی لهئینگلتهراوه هاتووه و لهبهغدایه ده‌چێت بیبینێ. ئیتر مه‌سئولیات ئه‌داته ده‌ست مسته‌ر دانلێس، پێش ئه‌وه‌ی سلێمانی بگیرێ به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م بۆی ده‌رده‌چێ، ئه‌گینا مێجه‌رسۆن به‌ئاسانی ده‌ربازی نه‌ده‌بوو، زۆر داخی كردبووه دڵی خه‌ڵكییه‌وه تهسوهربكه هه‌میشه كه له‌ناوبازاڕدا ڕۆیشتووه زهڵامێك لهپێشێوه بووه ئه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌سایه ده‌یاندایه به‌ردار.
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: ئیتر هه‌ر له‌و كاته‌شدا سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئینگلیزه‌كان، له‌كه‌ركوكه‌وه وه‌كو جۆره سوكایه‌تی پێكردنێك به‌خوێ و هێزێكه‌وه هاتووه، به‌حیساب سلێمانی بگرێ، به‌ڵام لهقهرهههنجیر به‌رنگاری هێزه‌كانی شێخ ئه‌بنه‌وه و لهتاسولجهش شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره ئه‌بێ ئه‌و شه‌ڕ شێخ قادری حه‌فید قیاده‌ی ئه‌كات، ئه‌شكێن و چوار زرێپۆش و زیاتر له‌ده ترومبێلی پڕ چه‌كیان لێ به‌جێ ده‌مێنێ و كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی ئینگلیزیش ئه‌كوژرێن.
ته‌ها بابان: فه‌رمان ئه‌ده‌ن بهقوهتێكی ئینگلیزی و پێی ئه‌ڵێن ڕه‌تڵی مانجسته‌ر كه به‌ناوی سهركردهكهیهوهیه، شێخ مه‌حمود سه‌ركوت بكات، هێزه‌كانی ئێمه‌ش له تاسولوجه كه‌مینێكیان بۆ داده‌نێن، ئینگلیزه‌كان ئه‌كه‌ونه ناو كهمینهكهوه، ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ ئه‌كوژن، كۆمه‌ڵێك ده‌بابه و چه‌ك و ئۆتۆمبێلیان لێده‌گرن ئه‌وه‌ی كه ده‌رده‌چێ به په‌له پروزێ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌وه كه‌ركوك. ئینجا ئینگلیزه‌كان وه‌ك له‌كتێبه‌كانیاندا باسیان كردووه، بۆ نموونه لۆن برێك باسی كردووه ئه‌دمۆنز و ویڵسن باسیان كردووه، ئاخر ئه‌فسه‌ره ئینگلیزه‌كان هه‌موو كتێبیان نووسیوه وه‌كو چۆن ره‌فیق حیلمی ره‌حمه‌تی خۆمان یاداشته‌كانی نووسیوه، جا لهبیرهوهرییهكاندا هاتووه‌و ئه‌ڵێ ئه‌م كابرایه زۆر سه‌ركێش و بێعه‌قڵ بووه مه‌به‌ستی ئه‌و مانجستهرهیه، كه به‌و هێزه‌وه وایزانیوه شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا سه‌یرانه، ئه‌ڵێ ئێمه پێمان وتووه بابه تۆ تا چه‌مچه‌ماڵ بچۆ، ئه‌و لووتی پێوه ناوه وه‌ڵا من ئه‌چم سلێمانیش ئه‌گرم تا به‌و ده‌رده‌چووبوو، ئه‌وه یه‌كه‌م شكانی ئینگلیز بوو، شكانێكی تری هێزی ئینگلیز دیسانه‌وه كه‌وتنه كهمینێكهوه له بانی مه‌قان له‌وێش ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ گوژراوه و ئێمه‌ش هه‌ندێك شه‌هیدمان هه‌بووه. ئینجا سه‌یره‌كه چییه من چه‌ند خه‌فه‌ت ئه‌خۆم كه ئه‌ڵێن زه‌مانی شێخ مه‌حمود زه‌مانێكی عه‌شایه‌ری بووه، بڕوات بێ هه‌ندێك ته‌نزیماتی هه‌بووه ئێستاش لای ئێمه ئه‌وه نییه.
دیله‌كانی ئینگلیز لهدهبۆكهی سلێمانی به‌ندكرابوون
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: ئیتر ئینگلیزه‌كان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هێزێكی گه‌وره بێنن، هێزێك به‌سه‌ركرده‌ی سرایزهر، دیاره ئه‌وه به‌شێكی زۆری هێزه‌كانیان بووه، ئه‌وانه كفری و موسڵ تا كه‌ركوك ئه‌هێنن كۆی ده‌كه‌نه‌وه و دوایی ئه‌یهێننه ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌یه به‌رپا ئه‌بێ كه شه‌ڕی دهبهندی بازیانه، یه‌كێك له‌هه‌ڵه‌كانی كورد له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌ڕێكی جه‌بهه‌یی ئه‌كات و ئینگلیزه‌كانیش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌وڵه‌تن و فرۆكه‌و زرێپۆش و ئۆتۆمبێل یان هه‌بووه‌و دیاره ناپاكیش له‌وه‌دا ده‌وری هه‌بووه وه هه‌ر له‌و رۆژه‌دا رۆژی 17ی حوزه‌یرانی 1918دا شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان ڕووده‌دا، وه‌كو ئه‌دمۆنس ئه‌ڵێ چلوهه‌شت پێشمه‌رگه‌ی كورد له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید ده‌بن و خه‌ڵكێكی زۆر بریندار ئه‌بێ و خه‌ڵكێكی زۆریش به‌دیل ئه‌گیرێ و به‌شێكی زۆری ئه‌و ئه‌فسه‌ره كوردانه‌ی كه له‌گه‌ڵ شێخدا ئه‌بن و شێخ خۆشی ئه‌و رۆژه بریندار ئه‌بێ، وه‌ك ئه‌دمۆنزیش ئه‌ڵێ ئه‌و رۆژه كه شێخ له‌و شه‌ڕه‌دا بریندار ئه‌بێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئینگلیز له‌و شه‌ڕه‌دا زوو خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه سلێمانی، چونكه ئه‌ڵێن شێخ بڕیاری داوه وه‌ختێ له‌و شه‌ڕه‌دا بشكێت هه‌موو ئه‌فسه‌ره‌كانی ئینگلیز لهدهبۆكهی سلێمانی دیلن، ئه‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ته‌نگانه و شكست به‌كاربهێنێ، دیاره له‌و كاته‌دا زۆربهرێزوحورمهتهوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه، ئه‌وه یه‌كێكه لهشانازییهكانی شێخ . ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه ئه‌و دیلانه ئازاد ئه‌كات و رۆژی دوایی كه ئه‌دمۆنز دێته سلێمانی یه‌كێك لهئهفسهرهكانی ده‌نێرێت بۆ ده‌ربه‌ندی بازیان بۆ ناسینه‌وه‌ی شێخ، یه‌كێك له‌و دیلانه كه برینداره‌و جلوبه‌رگی پۆشتهوپهرداغ بووه ئه‌یناسنه‌وه و ئه‌ڵێن ئه‌وه شێخی گه‌وره‌یه، واته شێخ به‌برینداری رۆژێك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و رۆژی دوایی كه ئه‌زانن ئه‌وه شێخی گه‌وره‌یه ئیتر له‌گه‌ڵ دیله‌كانی دیكه‌دا ئه‌برێ بۆ به‌غدا و له‌به‌غدا له‌مانگی ته‌موزدا دادگایی ئه‌كرێ.
نوها بابان: له‌دواییدا له‌بیست و پێنجی حه‌وتی 1919 ئه‌درێ به‌دادگا. من مێژووی ژیانی شێخ مه‌حمود ئه‌خوێنمه‌وه زۆرم سه‌یر لێدێ پیاوێك له‌و سه‌رده‌مه دواكهوتوهدا، چۆن ئه‌م ئهفكارانهی بۆ هاتووه! یه‌كه‌م شت تانه له‌شه‌رعیه‌تی دادگا ئه‌دات، ئه‌ڵێ ئه‌م دادگایه دادگایه‌كی شه‌رعی نییه، چونكه ئێمه دوژمنین، چۆن ئه‌بێ دوژمن دوژمن دادگایی بكات؟ ئه‌ڵی ئه‌بێ مهحكهمهیهكی موحایت بێت، من بدرێم به‌دادگا یه‌كی تر ئینگلیزی تێدا نه‌بێ، ئه‌بێ دادگایه‌كی وڵاتێكی تر بێ، ئه‌و كاته داوای ئه‌وه‌ی كردووه! هه‌ستی به‌و نه‌قسه گه‌وره‌یه كردووه. دووه‌م شت، پێی ئه‌ڵێن پارێزه‌ر بگره، ئه‌ڵێ ئینجا من پارێزه‌رم بۆ چییه!؟ مرۆڤ له‌سه‌ر حه‌ق بێت پارێزه‌ری بۆچییه؟ حه‌قه‌كه‌ی من و میلله‌ته‌كه‌م زۆر ڕوونه، یه‌عنی چیتان پێ‌بڵێم! چ شتێك هه‌یه ئێوه نه‌یزانن ؟! چ شتێك هه‌یه ده‌رباره‌ی میلله‌ته‌كه‌ی من و حه‌ق و حقوقی ئێمه شاراوه بێ تا پارێزه‌ر بێت بۆ ئێوه‌ی ڕوون بكاته‌وه! ئه‌وه من به‌سه‌راحه‌ت پێتان ده‌ڵێم ئێمه میلله‌تێكین به‌هه‌موو شهریعهیهكی ده‌ولی حه‌قی رزگاری و سه‌ربه‌خۆییمان هه‌یه و حه‌قمان هه‌یه كیانێكمان هه‌بێ و ئێوه ناهێڵن ئێمه‌ش به‌رگریی ئه‌كه‌ین و ئه‌مانه‌وێت بیسێنین و ئێوه ئه‌مان كوژن و ئهمانهێنن دادگاییمان ئه‌كه‌ن به‌ناحه‌قی. ئیتر پارێزه‌ریش بێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌ڵێت چی دیكه ئه‌ڵێت! له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ڵێت پارێزهریشم ناوێت، جا وه‌ك پێشتر باسم كرد به‌منداڵی شێخ مه‌حمود وتی شه‌رت بێت ئاڵایه‌ك بۆ كورد هه‌ڵبكه‌م، ئه‌وه‌م له‌بیر چوو بیڵێم كه ئیتر خۆیان حوكم ئه‌گرنه ده‌ست یه‌كسه‌ر ئاڵایه‌ك هه‌ڵ ئه‌كه‌ن. ئاڵاكه بریتی بووه له‌مانگێكی هیلالی سوور له‌سه‌ر ته‌ختی زه‌رد. ئینجا یه‌كێ لهتۆمهتهكانی كه خستویانه‌ته پاڵ شێخ ئه‌ڵێن: تۆ چوویت ئاڵای به‌ریتانیت داگرتووه و ئاڵای كوردت هه‌ڵكردووه. بڵێ چی باشه؟ ئه‌ڵێ: به‌ڵێ كردوومه چونكه ئاڵای ئێوه ئاڵای داگیركه‌ر و زوڵم بووه و ئه‌مه ئاڵای حه‌ق و وڵاتی خۆمانه، سه‌یری ئه‌و وه‌ڵامه بكه، ئینجا هه‌تا جارێكیش توڕه ئه‌بێ هیچی پێنابێ مشكێكهی دائه‌گرێت و ئه‌یگرێته سه‌رۆكی دادگا، به‌راستی شه‌خسیه‌تێكی زۆر زۆر ده‌گمه‌ن بووه، به‌راستی مایه‌ی فه‌خره بۆ میلله‌تی ئێمه كه سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌و پێش پیاوێكی وای تێدا هه‌ڵكه‌وتووه.
له‌به‌رگی قورئانه‌كه‌دا داواكارییه‌كانی كورد نوسرابوو
ته‌ها بابان :بێینه‌وه سه‌ر دادگاییه‌كه، كاتێ حوكمی ئیعدامی به‌سه‌ر شێخدا ئه‌ده‌ن زۆرئاسایی وه‌ریئه‌گرێ، ئینجا شتێك هه‌یه، به‌داخه‌وه ئه‌مه له‌هیچ كتێبكدا باس نه‌كراوه، ئه‌وه من ئێستا باسی ئه‌كه‌م، كاتێ شێخ مه‌حمود ئه‌به‌نه‌وه بۆ حه‌پسخانه دوای ئه‌وه‌ی كه حوكمی ئیعدامهكه ئه‌درێ ( ئهرنۆڵ ویڵسن ) ئه‌چێ بۆلای حاكمی به‌ریتانیا به‌شێخ مه‌حمود ئه‌ڵێ: یا شێخ ئه‌وانه‌ی كه ئیعدام ئه‌كرێن عاده‌ته‌ن ئه‌گه‌ر تهڵهبێكی مه‌عقولیان هه‌بێ به‌ر لهمردنهكهیان بۆی جێ به‌جێ بكه‌ن یان بنێرن كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆ بێنن یاخود ژه‌مێك خواردنی چاكی بۆ ده‌ڕازێننه‌وه، ئاخر هه‌یه كه حوكمی ئیعدامی ئه‌ده‌ن، عاده‌ته‌ن یان دهسهئهكهن به پاڕنهوهو لاڵانه‌وه‌و وه‌ڵای من بێگوناحم، و له‌و بابه‌تانه ئه‌م شێخه عه‌جایه‌به ئازایه بڵێ چی؟ ویڵسن ئه‌ڵێ: ده‌ستی كرد به باخه‌ڵیا قورئانێكی ده‌رهێنا له‌به‌رگی قورئانه‌كه‌دا داواكارییه‌كانی كورد نوسرابوو پیشانی دام گوتی بهحكومهتهكهت بڵێ شێخ مه‌حمود له‌سه‌ره مه‌رگیشدا له‌م حقوقانهی كه بۆ كورد داوای ئه‌كا هیچی تری نییه. به‌قسه ئه‌ڵێن له‌وه‌وه ویڵسن هه‌وڵی داوه كه هه‌ر چۆنێك بێت نابێ شێخ مه‌حمود ئیعدام بكرێت، به‌ئیعتباری ئه‌وه‌ی تاوانێكی گه‌وره‌یه جا خۆی من موزهكهراتهكانی ویڵسنم خوێندۆته‌وه ئه‌و مقابهلهیه باس ناكات، ئه‌وه سه‌رچاوی خۆمان باسی ئه‌كات، ئینجا ویڵسن ئه‌ڵێ: حوكمه‌كه ئه‌چێ بۆ به‌ریتانیا، حكومه‌تی به‌ریتانی هه‌ڵیئه‌وه‌شێنێته‌وه ئه‌یكا به‌زیندانی بۆ ماوه‌ی ده ساڵ بۆ جزیره‌ی هه‌نگام له هیندوستان دوریئهخهنهوه، ویڵسن ئه‌ڵێ من ئینسانیه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م حوكم كه‌م كردنهوهیهدام، چونكه هه‌ڵوێستی شێخ مه‌حمود هه‌ڵوێستێكی سیاسییه، نه‌ك چه‌ته‌و ڕێگر بێت، به‌ڵام له ڕووی سیاسییه‌وه من ئه‌مه‌م زۆر پێناخۆشه، چونكه تا سه‌ری ئه‌م كابرایه زیندوو بێت ئینگلیز ئیسراحه‌ت ناكات، له‌م وڵاته‌دا، ئه‌زانێ خه‌ڵكه‌كه به هیوای ئه‌وه‌وه شه‌ڕ ئه‌كات. ئه‌ڵێ هه‌تا ئه‌و بمێنێ ئه‌م ڕه‌گه‌ی ئێره‌ش هی كوردستانی به‌رگرییه و نامرێ .
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د : بێگومان ئه‌وه زانراوه شێخ له‌دوای حوكمدانی دوور خراوه‌ته‌وه، چونكه له‌و كاته‌دا زۆر جار بۆ نموونه شۆڕشی بیست ئه‌بێ له‌باشووری عێراقدا زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی عه‌ره‌ب كه ئه‌گیرێن هه‌ر دیسان ئینگلیزه‌كان دووریان ئه‌خه‌نه‌وه بۆ هیندوستان، چونكه ئه‌وان له‌وێ به‌ندیخانه‌یان هه‌بووه ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌شێك له‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه كوردانه‌ی له‌سوپای عوسمانی‌دا به‌ند كرا بوون، ڕه‌وانه‌ی هیندوستان كراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنێكی دوور بووه، بێگومان ئه‌م دوورگه‌یه‌ش كه شێخی بۆ دوورخراوه‌ته‌وه، دوورگه‌یه‌كه له‌ناو ده‌ریادایه، واته ئه‌وه كه‌سه‌ی كه دیل ئه‌كرێت ودوور ئه‌خرێته‌وه بۆ ئه‌وێ هیچ بوارێكی ڕاكردن و هه‌ڵهاتنی نه‌بێ، به‌داخه‌وه به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم یه‌كێك له‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی زه‌مانی شێخ، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه لای شێخ خۆی بووه، كه‌وتوه‌ته لای بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌داخه‌وه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه هه‌مووی فه‌وتاون و تاك وته‌را هه‌ندێكی لێره‌و له‌وێ له‌به‌رده‌ستن، به‌داخیشه‌وه به‌حوكمی نه‌خوێنده‌وار بوونی میلله‌تی ئێمه نووسینه‌وه‌ی یاداشت نه‌ریتێك نه‌بووه له‌ناو كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا، زۆری ئه‌و بیره‌وه‌رییانه فه‌وتاون، بۆ نموونه یه‌كێك له‌و شتنانه‌ی كه جه‌نابت ده‌فه‌رمووی زۆر ڕاسته بیرم لێكرده‌وه، ئێمه تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كمان نییه له‌سه‌ر ماوه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی شێخ ژیانی چۆن بووه؟ له‌به‌ندیخانه‌دا چۆن ژیاوه؟ له‌ئه‌ندامان چۆن بووه؟ بۆ نموونه هه‌ندێك زانیاری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌تره‌یه‌ی كه له‌كوه‌یت بووه، به‌ڵام ئه‌وه كه‌مه، زۆر كه‌سی خوێنده‌واریش نزیك بوون له‌شێخ، به‌ڵام كه‌س بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه ئه‌و بیره‌وه‌ریانه ڕێكبخاته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر كاتی خۆی بنوسرایه‌ته‌وه كاتی خۆی وه‌ربگیرایه ئێستا ئێمه زه‌خیره‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌به‌ر ده‌ستا ئه‌بوو.
رووداوه‌كانی ساڵی (1918-1931) كه زیاتر به قۆناغه‌كانی شۆرشی شێخ مه‌حمودی نه‌مر ناسراوه وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و فه‌رمانره‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كرێت به پێوه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی گرنگ ساز بكرێت، شێخی نه‌مر بۆ خه‌ونی سه‌ربه‌خۆی گه‌لی كورد چه‌ندین هه‌وڵ وته‌قه‌لای گه‌وره‌ی دا چه‌ندین كۆسپ وته‌گه‌ره‌ی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی گه‌وره‌ی بینی بوو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌و خه‌ونه له‌بارببرێت، به‌ڵام له ئاكامی ئه‌و ئه‌زموونه‌دا ده‌كرێ وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی ڕزگاری خوازی گهاهكهمان به‌روونی ببینین .
شێخ ئه‌زموونێكی قوڵی له‌گه‌ڵ توركدا هه‌بووه
د. حوسێن عه‌زیز : گومانی تێدانییه له‌سه‌رده‌می شێخی نه‌مردا ناكۆكی ودوو بهرهكییهك هه‌بووه له‌نێوان تیره‌و هۆزه‌كانی كورد دا، هه‌روه‌ها له‌نێوان هه‌ندێ خوێنده‌وارو رووناكبیره‌كانی كورد، ئه‌وه‌ش له‌سه‌رچی بووه؟ له‌سه‌ر دیدو بۆچونی جیاواز بووه، شێخ خۆی دیدو بۆ چونێكی تایبه‌تی هه‌بووه، یه‌عنی وه‌كو ئه‌ڵێن شێخ ده‌ستی بهئاگرهكه سووتابوو، ئه‌زموونێكی قوڵی له‌گه‌ڵ توركدا هه‌بووه، هیچ باوه‌رێكی بهتووركهكان نه‌بووه، به‌ڵام زۆریش له ده‌ست وه‌شاندنی توركه‌كان ترساوه، له‌به‌ر ئه‌وه ناچاربووه كه ئینگلیز دێته كوردستانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی نه‌بێ و جێگیر نه‌بێ له‌كوردستاندا وبگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه په‌لاماری كوردستان بده‌ن و كوشتارێكی زۆر بكه‌ن، ئه‌زموونیشی هه‌بووه وه‌كو ئه‌بینین ئینگلیزه‌كان جاری یه‌كه‌م كه‌ركوكیان داگیر كرد پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه شێخ نامه‌ی به نوسین بۆ كه‌ركوك پاشان كه‌ركوكیان چۆڵ كرد و توركه‌كان داگیریان كرده‌وه و نامه‌كه‌ی شێخیان ده‌ست كه‌وت ویستیان بیخنكێنن، به‌ڵام ئازادیان كرد له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌زمونێكی تایبه‌تی هه‌بووه له‌گه‌ڵ تووركهكاندا نه‌یئه‌زانی چۆن ئیداردهیان بكات، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵی كوردهواری به‌تایبه‌ت له‌ناو شاری سلێمانیدا بوو بوون به سێدهستهوه ده‌سته‌ی یه‌كه‌میان پێیان ئه‌وترا توركخوازهكان، كه من خۆم پێیان ئه‌ڵێم توركخوازهكان خه‌ڵكی ئه‌ڵێن توركخوالی یان جل خواره‌كان، ئه‌مانه كێ بوون؟ ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك بوون سه‌ر به ئوزده‌میر پاشا كه له‌ره‌واندوز دائه‌نیشت و دژایه‌تی ئینگلیزیان ئه‌كرد. زۆربه‌ی زۆریان له ناو تیر‌و هۆزه‌كانی كوردا بوون هه‌ندێ له خوێندهوارهكانیشیان له‌گه‌ڵادا بوو، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان له‌پیاوه ئاینیه‌كان بوون، موسڵمانه ساویلكه‌كان، زیاتر ئه‌مه چی و كێ پاڵی پێوه نان سه‌ر به‌و دهستهیهبن، كرده‌وه‌و كاری خراپ له كوردستان، بێ په‌یمانی ئینگلیزه‌كان كه شتی ناشرینیان ئه‌كرد، ئه‌مانه به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆریان ئه‌كرد و دڵی شێخ مه‌حمودیان كرمێ كرد لهئینگلیزهكان، كه ئه‌مانه خزمه‌تی كورد ناكه‌ن وكوردستان رزگار ناكه‌ن و دژی ئاینی ئیسلامن، ده‌سته‌ی دووه‌میان ئینگلیزخوازهكان بوون ئه‌مانه‌ش زیاتر كۆمه‌ڵێك بوون باوه‌ڕیان به‌تورك نه‌بوو به‌ڵكو زیاتر سه‌ر بهمێجهرسۆن بوون و دژایه‌تی ئۆزده‌میر پاشا و توركخوازهكانیان ده‌كرد ئه‌مانیش باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو ئه‌توانن ڕۆژێك له‌ڕۆژان یارمه‌تی كورد بده‌ن ده‌وڵه‌تێكی بۆ دابمه‌زرێنن ده‌سته‌ی سێهه‌میان كۆمه‌ڵێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر بوون ناویان ئازدیخوازهكان یاخود سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌كان بوو، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێكی كه‌مبوون، به‌ڵام نیشتیمان په‌روه‌ر بوون له‌به‌ر ئه‌وه هیچ پشتگیرییه‌كیان نه‌بوو، ده‌سته‌ڵاتێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، به‌شێكی زۆریان له‌مامۆستای خوێندگه‌كان له‌گه‌ڵ خوێندكاران له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ئه‌فسه‌ره لاوه‌كان پێكهاتبوون، ئامانجیان ئه‌وه‌بوو ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ له‌باشووری كوردستان دابمه‌زرێنن بێگومان ئه‌م سێ ده‌سته‌یه، ئه‌م سێ گروپه له‌ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا له‌ململانێیه‌كی توندوتیژابوون دژی یه‌كتری بوون .
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: دوای شێخ له‌كوردستاندا جوڵانه‌وه‌یه‌ك دروست ئه‌بێ بۆ نموونه ئیبراهیم خانی ده‌لۆ كفری ئه‌گرێت و حاكمی سیاسی ئینگلیز ئه‌كوژێ، هه‌ندێ لهئهفسهرهكانی ئینگلیز ئه‌كوژرێن بۆ نمووونه حاكمی سیاسی ئینگلیز له‌موسڵ ئه‌كوژرێ و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی تر دیسان له‌ناوچه‌ی بادینان ئه‌كوژرێن، كه‌ریم به‌گی فه‌تاح به‌گی هه‌مه‌وه‌ندیش حاكمی سیاسی ئینگلیز له‌چه‌مچه‌ماڵ كابتن مۆندو مهكانتی یاریده‌ده‌ری ئه‌كوژێت. ناوچه‌ی پشده‌ریش، ته‌قریبه‌ن ئه‌بێ به‌دووبه‌شه‌وه، به‌شێكیان له‌ژێر ده‌ستی هه‌باسی مه‌حمود ئاغا ئه‌بێت دژایه‌تی ئینگلیز ئه‌كه‌ن، له‌سه‌ر ناكۆكی شه‌خسی له‌گه‌ڵ بابه‌كر ئاغادا، ده‌وری هه‌بێ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئینگلیزه‌كان خۆشیان له‌ساڵی (1920)وه وه‌كو(های) له كتێبی (سنه فی كردستان) باسی ئه‌كات ناچار ئه‌بن له‌به‌ر گوشاری هێزی عه‌شایه‌ر ره‌واندوز چۆڵكه‌ن، كه ره‌واندوز چۆڵ ئه‌كرێ، ئیتر ره‌واندوز ئه‌كرێ به بنكه‌ی نه‌یاره‌كانی ئینگلیز. دیاره نووری باویل ئاغا و زۆر لهئاغاكانی سورچی و ئه‌وانه له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌بن، ئه‌حمه‌د ته‌قی وه‌كو له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا باسی ئه‌كات ئه‌چێته ره‌واندوز ئه‌ویش نوێنه‌رایه‌تی پشده‌ر ئه‌كات لهجوڵانهوهی ره‌واندوز دا چه‌ند سه‌فه‌رێك ئه‌كرێ بۆ توركیا سه‌ربازو ئه‌فسه‌ری تورك بۆ ئه‌وی ئه‌هێنرێت، دیاره هه‌مووی مه‌فره‌زه‌ی بچوك بچوك بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد میلله‌تێكی په‌ڕه‌وازه بووه به‌خۆیدا ڕانابینێ و ئیتر ئه‌و چه‌ند سهربازوئهفسهره كه‌مه‌ی تورك جۆرێك له‌مه‌ترسی له ناوچه‌كه‌دا دروست ئه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌وه كه ئۆزده‌میر له‌مانگی حوزه‌یرانی (1922)دا ئه‌گاته ڕه‌واندوز، ئۆزده‌میر به‌حوكمی شاره‌زای خۆی له‌واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد ئه‌توانێ كه‌سپی خه‌ڵك بكات. پشدهرییهكانی ئه‌و به‌شه‌ی پشده‌ر كه نه‌یاری ئینگلیزن هه‌باسی مه‌حمود ئاغا و ئه‌مانه ئه‌هێنێته لای خۆیان. كه‌ریم به‌گی فه‌تاح به‌گی هه‌مه‌وه‌ندیش كه به‌خۆی و هێزێكه‌وه ئه‌چێته ڕه‌واندوز ئه‌و ئینگلیزانه ئه‌كوژێ، سه‌ید محه‌مه‌دی جه‌باریش هه‌ر دیسان له‌و كاتانه‌دا ئه‌چێته ڕه‌واندوز، لهڕهواندوز جوڵانه‌وه‌یه‌ك دروست ئه‌بێ له‌و كاته‌دا له‌مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌جوڵانه‌وه‌ی ڕه‌واندوز به‌ناوبانگه، ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه دواتره هێزه‌كه‌ی ئه‌گاته ڕاده‌یه‌ك له مانگی ئابی (1922) ئه‌توانن ده‌ربه‌ندی ڕانییه بگرن و دواتر كۆیه‌ش ئه‌گرن، ته‌نانه‌ت مه‌فره‌زه‌یان ئه‌په‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی سورداش لای قه‌مچوغه، له‌و كاته‌دا ئینگلیزه‌كان هیچ به‌دیلێكیان بۆ شێخ‌یش نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ئیتر بیر له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌و كاته‌دا كه‌سیان له‌شێخ پێ باشتر نه‌بووه، ته‌نانه‌ت گۆڵدن سمیس وه‌كو ئه‌دمۆنس باسی ئه‌كات كه وه‌ختێ حاكمی ئینگلیز بووه له‌سلێمانی مه‌ندووبی سامی له‌به‌غدا ڕائه‌سپێرێ ئه‌ڵێ شێخ مه‌حمود بێننه‌وه، ئه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ئه‌كات له‌به‌ر ئه‌وه هێنانه‌وه‌ی شێخ ته‌نیا بۆ ده‌ركردنی توركه‌كان بووه، وه‌كو شتێكی ته‌كتیكی بۆ ده‌ركردنی تورك، به‌ڵام چه‌ندی ئه‌وان مه‌به‌ستیان بووه و شێخ‌یش مه‌به‌ستی خۆی هه‌بووه به‌ڕاستی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی یه‌كێك بووه له‌خه‌ونه‌كانی شێخ، شێخ‌یش دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوشاری جوڵانه‌وه‌ی ڕه‌واندز و له‌به‌ر ئه‌و كێشانه كه له‌كوردستاندا هه‌بووه، دیاره حه‌ره‌كه‌یه‌ك هه‌بووه، به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه زۆربه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانمان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه نازانین شێخ كه هاتۆته‌وه بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ مه‌ندوبی سامیدا دانیشتووه له‌سه‌ر چی ڕێكه‌وتوون؟ به‌قسه‌ی ئه‌دمۆنس شێخ وه‌ها ڕاسپێراوه كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ته‌نها هه‌ر له‌ناو چوارچێوه‌ی سلێمانیدا بمێنێته‌وه و شێخ‌یش پێی ڕازیبووه، ئیتر شێخ هاندراوه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌هه‌ستی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی كورد وه‌ربگرێ و هان بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی توركه‌كان له ڕه‌واندوز ده‌ربكرێن، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش كوردی هه‌ر سێ لیواكه، لیوای كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێر چ داوایه‌كیان هه‌بێ، دیاره ئه‌وانه داوای شێخیشن و ئه‌وان پشتیوانیان لێ ئه‌كه‌ن ئینگلیزه‌كان بۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن. هێنانه‌وه‌ی شێخ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه بوو، به‌ڵام شێخ لهگفتوگۆیهكیدا له‌گه‌ڵ ئۆزده‌میر وه‌كو له‌به‌رگی شه‌شه‌می یاداشتدا هاتووه ئه‌ڵێ ئینگلیزه‌كان منیان هێناوه‌ته‌وه تا توركه‌كان ڕه‌واندوز چۆڵ بكه‌ن یا من پێیان چۆڵ بكه‌م هه‌موو ناوچه كوردنشینه‌كانی كوردستانی عێراقیش بخه‌نه ژێر ده‌ستی منه‌وه، واته به لیوای سلێمانی و كه‌ركوك وهه‌ولێرو ناوچه كوردنشینه‌كانی لیوای موسڵیشه‌وه، هه‌تا له‌ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی گشتیه‌تی زه‌مانی شێخدا له دووه‌م حكومه‌تیدا له‌ڕۆژنامه‌ی بانگی كوردستاندا هاتووه ئه‌ڵێ: ئه‌م ته‌شكیلاته‌ی ئێستا كردومانه بۆ دووه‌م حكومه‌تداری كوردستان، ته‌شكیلاتێكی كاتییه، چونكه مه‌ندووبی سامی به‌ڵێنی داوه هه‌موو ناوچه كوردنشینه‌كانی ویلایه‌تی موسڵ هه‌مووی بخرێته ژێر ده‌ستی شێخ و بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌م حكومدارییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ترمان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، ناتوانین شتێ بڵێین، به‌ڵام شێخ كه دێته كفری و له‌وێستگه‌ی شهمهندوفێری كنگرباندا پێشوازییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی لێ ئه‌كرێ، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی پێشتریش ناحهزو ناكۆكی بوون هه‌موویان دێنه پێشوازی و هه‌ڵی ده‌گرن، لێره‌شه‌وه له سلێمانیش وه‌فدێكی سلێمانی ئه‌چێته ئه‌وێ ئیتر شێخ وه‌كو ڕه‌مزێكی نه‌ته‌وه‌ی لێدێت، شێخ سه‌یر ده‌كات لایه‌نگرێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، وه‌كو ئهدمۆنسیش باسی ئه‌كات ئه‌ڵێ كه شێخ ئه‌و وه‌زعه ئه‌بینێ هه‌وای سهرمهستكهری كوردستان هه‌ڵئه‌مژێ و ئه‌و سنوورانه‌ی ئێمه بۆمان دانابوو هه‌مووی له‌به‌رچاوی شێخدا ئه‌سڕێته‌وه و بیر له‌دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌كاته‌وه، واته وه‌كو ئه‌دمۆنس باسی ئه‌كات به‌درێژایی ئه‌و ناوچانه‌ی كه شێخ لهكفریدا پێیدا هاتبوو بۆ سلێمانی به‌زۆربه‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان مه‌زبه‌ته‌یه‌كی پێ ئیمزا كردوون كه هه‌موو لایه‌نگری دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردین، پێم وابێ دوایش ئه‌و مه‌زبه‌ته‌یه ته‌سلیم به‌ئینگلیزه‌كان كراوه.
ئه‌و كاته‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه له‌نێوان ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كان گفتوگۆ و مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرا هه‌ر ئه‌وكاته سنووری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشه وململانێی زۆری له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و گۆنگره و هاوپه‌یمانی له‌نێوان ده‌وڵه‌ته زل هێزه‌كان سازكرا، یه‌كێك له‌و گۆنگرانهی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كوردستانی باشوور وده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه هه‌بوو گۆنگره‌ی قاهیره بوو .
د.عهبدوڵڵاعهلی ئاوایی: گۆنگره‌ی قاهیره له‌ساڵی (1921) به‌سترا له(30/3/1921) وه‌زیری موسته‌عمه‌رات چهڕچڵ ئه‌و كاتی وه‌زیری موستهعمارات بووه، هه‌موو مه‌ندوبه‌كانی سامی و كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌ریتانیا جێنشینی بوو له‌وێ به‌شداریان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی باسی كێشه و گیروگرفتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن، ئینجا یه‌ك له‌و گیروگرفتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌سه‌له‌ی كورد بوو، لێره‌وه مه‌سه‌له‌ی كوردی زۆر زۆر به‌گوڕ و تینه‌وه هاته ناوه‌وه، له‌سه‌ره‌تادا مه‌ندووبه‌كان هه‌ندێكیان ده‌یانویست ئه‌و قهزێیه فه‌رامۆش بكه‌ن، به‌ڵام چهڕچڵ پێشنیارێكی كرد، وتی من وا به‌باش ده‌زانم هیچی دیكه عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌تی عوسمانی یاخود عه‌ره‌ب و تورك نه‌گه‌نه به یه‌كتری، ده‌وڵه‌تێكی عازل دانێین لهنهعبێنی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه‌دا و ئه‌وه‌ش فیكره‌یه‌كی زۆر زۆر باش بوو، چونكه له‌جوگرافیای سیاسی جیپۆلۆتیك ئێمه ئه‌وه‌مان هه‌یه (الدوله العازله) واته لێناگه‌رێ دوو ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌شه‌ڕ بێن هه‌ر وه‌كو له‌یادتان بیت له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی عیراقی و ئیرانی له‌ساڵی (1980) یه‌كسه‌ر موعه‌مه‌ر قه‌زافی بڕیارێكی دا وتی ئێستا پێویسته ده‌وڵه‌تێكی كورد بێته‌كایه‌وه له‌به‌ر چی؟ ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه عه‌ره‌ب و فارس تووشی یه‌كتری نه‌بن، كه‌واته بیرۆكه‌ی ونستۆن چهڕچڵ زۆر زۆر له‌جێی خۆی بوو، له‌و كۆنگره‌یه وینستۆن چهڕچڵ دیسان وتی من نامه‌وێت ئه‌وه‌نده باسی عه‌ره‌ب بكرێت له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر كه كورده، كوردیش مافی ڕه‌وای خۆیان هه‌یه، ئینجا ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌وڵه‌تی توركیا و مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك كه له‌ساڵی (1919) لهئهنازۆڵ كوردی ههڵخهڵتان و توركه یۆنانییه‌كانی ئهزمیریان ده‌ركرد، له‌ساڵی 1920 مه‌جلیسی وه‌ته‌نی كهبیریان له‌ئه‌نقه‌ره دامه‌زراند و نه‌جمی توركیا تاده‌هات به‌هێزده‌بوو، كه نه‌جمی توركیا به‌هێز بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریتانیاش لێره شتێك بكات .
شێخ مه‌حمودیان هێنایه كوه‌یت و گوتیان ئاوی هیندوستان ناسازه
زاهیر سدیق: هۆی جێ به‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی چهڕچڵ چی بوو؟ بۆ سه‌ری نه‌گرت له‌كاتێكدا چهڕچڵ كاربه‌ده‌ستێكی گه‌وره‌ی ئینگلیز بووه؟
د.عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئاوایی: سه‌ری گرت، به‌ڵام به نه‌زه‌ری سه‌ری گرت، كاتی خۆی سێ كه‌سیان پێشنیار كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌ن بهكاربهدهست له‌كوردستان و ده‌وڵه‌تێكی بۆ دوروست بكه‌ن، یاخود به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتێك له‌كوردستان دروست بكه‌ن، یه‌ك له‌وانه سه‌ید ته‌های نه‌هری بوو، (سه‌ید ته‌های شه‌مزینی) پێده‌ڵێن كه له‌نه‌وه‌ی شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هرییه، یه‌كی دیكه حه‌مدی بابان بوو، ئاخیریان شێخ مه‌حمود بوو. ئینجا لێره‌دا دێین شیدهكهینهوه، سه‌ید ته‌های نه‌هری وه‌ها خۆی نیشاندا له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان په‌یوه‌ندی زۆر زۆرخۆشبوو وا خۆی ده‌رئه‌خست كه كورده‌كانی عێراق له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودان، به‌ڵام ئینگلیزه‌كان پاش ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت وانییه و كوردی عێراق به‌ڕاستی سه‌ید ته‌های نههریان خۆش نه‌ده‌ویست، له‌به‌ر هه‌ندێ سه‌ید ته‌های نه‌هری لادرا، مایه‌وه حه‌مدی بابان، حه‌مدی بابان كابرایه‌كی كوردبوو له‌یه‌كه‌مین وه‌زاره‌تی نه‌قیبی بوو كه دانرا، چونكه ئێمه دوو وهزارهمان هه‌یه له عێراقدا حكومه‌تێكی نهقیبییه كه وه‌زاره‌ی نه‌قیبی پێش ئه‌وه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ بێت، دوایی له‌ساڵی (1921) مه‌لیك فه‌یسه‌ڵیان هینا و كردیانه مه‌لیك له‌عێراق، یه‌كه‌م وه‌زیربوو، چۆن ئێمه ئێستا له‌كوردستان وه‌زیری هه‌رێمان هه‌یه ئه‌وكاتیش وه‌زیربوو له‌وه‌زاره‌ت و ئه‌وه‌یش له‌كوردستان ناوبانگی زۆر نه‌بوو، مهتڵبی جه‌ماوه‌ری ئه‌وه بوو شێخ مه‌حمود بگه‌ڕێته‌وه، ئینجا ئه‌وه‌بوو ویستیان شێخ مه‌حمود بگه‌ڕێته‌وه، چۆن شێخ مه‌حمود بگه‌ڕێننه‌وه كه شێخ مه‌حمودیان گه‌ڕانده‌وه، هێنایان لهكوهیتیان دانا به چه‌ند قۆناغێك شێخ مه‌حمودیان گه‌ڕانده‌وه، سه‌ره‌تا هێنایانه كوه‌یت وتیان ئاوی هیندوستان ناسازه سێ ساڵ بوو شێخ مه‌حمود له‌وێ بوو ئاوی هیندوستان ناساز نه‌بوو ئێستا چۆن ئاوی ناساز بووه؟ بۆ ئه‌وه‌ی موفاجهنهبێ هێنایان له كوه‌یتیان دانا و پاش فه‌تره‌یه‌ك له‌كوه‌یته‌وه هێنایانه به‌غدا له‌گه‌ڵ مه‌ندووبی سامی كۆبوونه‌وه‌ی كرد له‌وێ داوایان لێ‌كرد وتیان ئێمه ڕوانه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام مه‌رجمان هه‌یه مه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌ست له‌گه‌ڵ توركه‌كان تێكه‌ڵاو نه‌كه‌ی و هه‌وڵبده دهریانپهڕێنی، چونكه ئه‌و كات ئۆزده‌میر و یاخود مه‌فره‌زه‌ی توركی گه‌یشتبووه ڕه‌واندوز و زۆرێك له‌عه‌شیره‌ته كورده‌كان چووبوونه پاڵیان، كه‌ریمی فه‌تاح به‌گی هه‌مه‌وه‌ند ده‌ورێكی زۆر زۆر باڵای هه‌بوو له‌و ناوچه‌یه‌دا، زۆرینه‌ی كورده‌كان له‌هه‌موو شوێنه‌كاندا بۆچوونیان به‌رامبه‌ر ئینگلیز زۆر زۆر خراپ بوو، ئینجا باشترین كه‌س كێ بوو بیهێننه‌وه؟ شێخ مه‌حمود بوو، شێخ له‌به‌غدا مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی بینی و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد، له‌وێ له‌قه‌بی حوكمداریهیان پێی دا، بڕوانه له‌قه‌بی حوكمداریهیان پێیدا له‌قه‌بی حوكمداری سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو، حوكمداری لهقهبێكه وه‌كو سه‌رۆكی ویلایه‌ت، به‌جۆرێك حوكمی زاتییه، لامه‌ركه‌زییه‌كه شێخ مه‌حمود هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی پێدان وتی باشه چیتان بوێ واده‌كه‌م .
زاهیر سدیق: هه‌ست ناكرێ شێخ مه‌حمود په‌له‌ی كردبیت له هاتنه‌وه‌ی له هیندوستان و وازهێنان له ئینگلیز وپه‌یوه‌ندیكردن به توركه‌كانه‌وه؟.
د. عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئاوایی: له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه منیش زۆر جار بیر له‌وشته ده‌كه‌مه‌وه، شێخ مه‌حمود كه هاته‌وه بۆ سلێمانی مانگێكی پێنه‌چوو لهئینگلیز هه‌ڵگه‌ڕاوه و ئیعلانی خۆی كرد كه مه‌لیكی كوردستانه له‌قه‌بی مه‌لیكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی نه به‌ریتانیا پێی به‌خشی و نهمهلیك فه‌یسه‌ڵیش پێی به‌خشی، ئینجا لێره‌وه ململانێ له‌نێوان شێخ مه‌حمود و ئینگلیزه‌كاندا ده‌ستیپێكرد، لێره‌وه هۆكاری ئه‌م ململانێیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه چوار ده‌وره‌ی شێخ، ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوارده‌وره‌ی شێخ بوون.
دوای هێنانه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود له هیندوستان كه زیاتر وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌كتیكی بۆ كپ كردن و خامۆشكردنی جوڵانهوكهی ڕه‌واندوز و ڕه‌وینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا بوو، جارێكی دیكه شێخ مه‌حمود كه‌وته نێوان به‌رداشی ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌یانویست كوردستان به‌گشتی پاوان بكه‌ن و دواجار په‌یوه‌ندییه‌كانی شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ ئۆزده‌میردا ئاكامێكی خراپی لێكهوتهوه .
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: ئینگلیزه‌كان له‌پێنجی ئه‌یلولی 1922دا ئیداره‌ی سلێمانی ته‌سلیم به كۆمه‌ڵێك گه‌وره پیاوی سلێمانی ئه‌كه‌ن، ئه‌و وه‌خته شێخ قادری حه‌فید، برای شێخ مه‌حمود كه چه‌ند ڕۆژێك ئه‌بێ له دوور خرانه‌وه‌ی به‌غدا هاتوه‌ته‌وه سلێمانی، ئه‌نجوومه‌نێ له سلێمانی دورست ئه‌بێت به‌ناوی ئینگلیزه‌كانه‌وه، ناوی ئه‌نێن ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی لیوای سلێمانی، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دوایی ئه‌بێت به ئه‌نجومه‌نێكی نه‌ته‌وه‌یی ناوی خۆی ئه‌نێ ئه‌نجومه‌نی میللی كوردستان یانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌تا پێش ئه‌ویش له سلێمانی جهمعیهتێ دروست ئه‌بێ به‌ناوی جه‌معیه‌تی كوردستانه‌وه ئه‌وه به‌ئاگاداری ئینگلیزه‌كان بووه كه مسته‌فا پاشای یامولكی سه‌رۆكی ئه‌و جهمعیهتهبووه، دیاره هه‌ڵبژاردنیشی بۆ ئه‌كرێ و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا مسته‌فا پاشای یامولكی بووه به‌سه‌رۆك و زۆرێك له‌گه‌وره پیاوانی ئه‌و زه‌مانه‌ی سلێمانی ئه‌ندامی ئه‌و جهمعیهتهبوون، ئه‌و جه‌معیه‌ته ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ئه‌درێتێ كه ڕۆژنامه‌یه‌كیش ده‌ربكات له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن كه پێشتر ئینگلیزه‌كان خۆیان ده‌ریان كردبوو ئه‌وه‌ستێت و ڕۆژنامه‌ی بانگی كوردستان ده‌ست بهدهرچوواندن ئه‌كات، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه مسته‌فا پاشا خۆی خاوه‌ن ئیمتیازی بووه ره‌فیق حیلمی و عه‌لی كه‌مال باپیركاریان تێداكردووه، ئیتر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئه‌بێ به‌زمان حاڵی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه ده‌وری زۆری هه‌بووه له‌ڕاگرتنی دۆخی ناوچه‌ی سلێمانیدا، هه‌تا شێخ مه‌حمود دێته‌وه سلێمانی، دیاره لهكفرییهوه دێته‌وه له 30ی ئه‌یلولی 1922 ئه‌گاته‌وه سلێمانی، ئیتر ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌گاته‌وه سلێمانی ده ڕۆژێك هیچ نابێ، به‌ڵام له‌ڕۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می1922 دا كابینه‌ی دووه‌م حكومه‌تی خۆی ڕائه‌گه‌یه‌نێ، بێگومان ئیداره‌ی ئه‌م جاره‌ی جیاوازه له‌ئیداره‌ی جاری یه‌كه‌می، چونكه ئیداره‌ی جاری یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌شكیلاتی ئیداره‌ی زه‌مانی عوسمانییه‌كان بووه، شێخ ئه‌زموونێكی حوكمی هه‌بوو له‌حكومه‌ته‌كه‌ی جاری یه‌كه‌میدا كه هه‌رناوی حكومه‌تی كوردستان بووه، ئه‌م جاره تهشكیلاتهكهی كۆمه‌ڵێ ڕیئاسه بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی شێخ مه‌به‌ستی بوو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا بگرێت، شێخ هه‌ستی كردبوو ئینگلیزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كتیكی هێناویانه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئیتر له‌و كاته‌شدا جوڵانه‌وه‌ی ڕه‌واندوز ڕوده‌دات و ناوچه‌ی ڕه‌واندوز وڕانییه و به‌شێكی پشده‌ر له‌ژێر ده‌ستیدا، شێخ هه‌ست ئه‌كات تورك به‌دیلێكه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه تێی كه‌وتووه، چونكه ئینگلیز ڕاست ناكات له‌گه‌ڵیدا، جا به‌وهۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌ك دروست ئه‌بێ، ئوزده‌میر نوێنه‌ری خۆی ئه‌نێرێت بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ شێخ مه‌به‌ستی چییه، ئیتر كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌شی له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا ئه‌پچڕێ، دیاره ده‌ورو پشتی شێخ‌یش كاریگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ی خۆشی له‌وه‌دا ده‌وری هه‌بووه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركه‌كان دروست ئه‌كاته‌وه، كار به‌وه ده‌گات وه‌فدێ ئه‌نێرن كه وه‌فده‌كه بریتی بووه له دوو ئه‌فسه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌وان ره‌مزی به‌گ و فه‌وزی به‌گ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ته‌قیدا، ئه‌و كاته سمكۆی شكاكیش له‌سلێمانی بووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی بكرێت. دیاره شێخ مه‌حمود پێشتر مه‌زبه‌ته‌یه‌كی ئاماده كردووه ئه‌مه به داواكردنی ئۆزده‌میر نزیكه‌ی بیست وحه‌وت سه‌رخێڵ و گه‌وره پیاوی كورد ئیمزایان كردووه شێخیان سه‌رپشك كردووه به‌نوێنه‌ری خۆیان، نوێنه‌ری كوردستانی باشوور، به‌م جۆره ڕێك ئه‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌فدێك بنێرن بۆ توركیا قسه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وكاته بكات، توركیا ئه‌وه وه‌خته له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كه‌مالییه‌كاندا بوو، ئه‌و وه‌فده به‌حساب بچێته ئه‌نقه‌ره، ئه‌چن قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی توركیادا بكه‌ن، ئیتر په‌یوه‌ندی نێوان شێخ و ئینگلیزه‌كان پسا، تاڕاده‌یه توركه‌كانیش ده‌وریان هه‌بوو له‌گۆڕینی بیروڕای شێخدا، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وروپشتی شێخیشدا بوون، ئیتر ورده ورده به‌ینی شێخ وئینگلیز تێكچوو، هه‌تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئینگلیز نوێنه‌ره‌ی خۆیان كه (چاپمان) بوو له سلێمانی له‌مانگی شوباتدا كێشایانهوه بۆ كه‌ركوك، ئه‌و كاته ئۆزده‌میر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شێخدا زۆر به‌تین بوو، ئۆزده‌میر چه‌ند جارێك نوێنه‌ری خۆی نارده لای شێخ مه‌حمود، دواهه‌مین وه‌فدی ئۆزده‌میر پێكهاتوی لهئهحمهد ته‌قی و فه‌وزی به‌گ و ره‌مزی به‌گ هاتنه لای شێخ، شێخ مه‌زبه‌ته‌یه‌كی به بیست وشه‌ش سه‌رۆكخێڵ و گه‌وره پیاوی كورد ئیمزا كرد، ئه‌مانه شێخیان كرده نوێنه‌ری خۆیان له‌كوردستانی باشووردا و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شێخ وه‌فدێكی خۆی بنێرێت بۆ ئه‌نقه‌ره تا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی توركا قسه له‌سه‌ر دواڕۆژی كوردستان بكات، به‌ڵام ئه‌و وه‌فده كه پێكهاتبوو لهرهفیق حلمی وئه‌حمه‌د ته‌قی وه فه‌تاح به‌گ نه‌گه‌یشته ئه‌نقه‌ره، ئه‌وه بوو ئینگلیزه‌كان شێخیان ناچار كرد ڕۆژی3ی مارتی 1923 سلێمانیان بۆردومان كرد، شێخ‌یش ناچاربوو ڕۆژی دوایی واته چواری مانگدا به‌یانییه‌كه‌ی زوو به‌خۆی و هێزه‌كانییه‌وه شاری چۆڵ كرد‌و ڕووی كرده ناوچه‌ی سورداش، ئیتر به‌و جۆره كۆتایی به‌دووه‌م حكومڕانی شێخ هات .
حكومه‌ت به‌زه‌بری ئاگرو ئاسن به‌ره‌نگاری ئه‌و خۆپیشاندانه بووه‌وه
سدیق سالح ئه‌حمه‌د :هه‌وڵیان دا ئیداره‌یه‌ك دروست بكه‌ن ڕۆژی (23) مانگ دكتۆر موحسین سه‌عدون سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌ندووبی سامی به‌ریتانیاش له‌عێراق هاته سلێمانی له‌ڕۆژی (2) حوزه‌یراندا، هه‌وڵیاندا ئیداره‌یه‌ك له‌سلێمانی دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئیداره‌كه‌یان بۆ دروست نه‌كرا، ئه‌وه پێشنیاره‌ی ئه‌دمۆنس بوو له‌ڕۆژی (3) حوزه‌یران دا كردی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جلیسێكی ئیداره له لیوای سلێمانی پێك بهێنرێت ئه‌و مه‌جلیسه دامه‌زا، به‌ڵام وه‌ختێ ئه‌و مه‌جلیسه بیستیان هێزه‌كانی ئینگلیز نیازیانه دوای سێ ڕۆژی تر سلێمانی چۆڵ بكه‌ن هه‌موویان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، چونكه حكومه‌تی به‌ریتانیا بڕیاردابوو هێزه‌كانی خۆی له‌م ناوچانه‌دا كه‌م بكاته‌وه و مه‌رجی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ییه‌ی سلێمانیشه ئه‌وه‌بوو كه هێزه‌كانی به‌ریتانیا هه‌ر له‌سلێمانیدا بمێننه‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی كرد ئینگلیزه‌كان ناچار بوون له ڕۆژی 17ی حوزهیرای1923 دا، كه له‌مێژووی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه بهڕۆیشتنه عمومیهكه به‌ناوبانگه، ئینگلیزه‌كان خۆیان ونزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌سی سلێمانیش له‌گه‌ڵیاندا گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی كه‌ركوك، كه ئه‌وان ڕۆیشتن هێزه‌كانی شێخ‌یش هاتنه‌وه ناو شار، شێخ مه‌حمودیش له‌مانگی ته‌مموزدا هاته‌وه ناو شار‌و سێیه‌م كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێكهێنا. ئه‌و حكومه‌ته‌ش به ڕاستی له‌بارودۆخێكدا ته‌شكیل بوو كه ده‌سه‌ڵاتی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا بوو، وه‌كو بۆم ساغ بۆته‌وه ته‌نیا له‌ناو شاری سلێمانی و قه‌زای شارباژێڕ به‌بێ ناوچه‌ی ماوه‌ت له‌گه‌ڵ پێنجوێندا له‌گه‌ڵ قه‌راغ و سه‌نگاو بازیاندا، ئه‌و ناوچانه‌ی تر هه‌موو ئینگلیزه‌كان لێیان قه‌ده‌غه‌كردبوو، به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ڕانیه و چه‌مچه‌ماڵ و دێهاتی ساداتی سه‌رگه‌ڵو له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی ماوه‌ت ئه‌مانه هه‌مووی له‌شێخ سه‌نرابووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م سێیه‌م حكومه‌ته‌ی شێخ له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و ناله‌باردا دروستبوو، چونكه گوشاری زۆری له‌سه‌ربوو هه‌تا دواجار ئینگلیزه‌كان به‌یارمه‌تی هێزی ئاسمانی خۆیان و سوپای لیڤییهكان له‌گه‌ڵ سوپای عیراقدا كه بۆ یه‌كه‌مجاربوو به‌شدار بێت له‌ڕۆژی 19ی تمووزری1924دا سلێمانیان داگیركرد، ئیتر كۆتایی به سێیه‌مین حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود هات، شێخی گه‌وره‌ش دوای رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی هێزه‌كانی كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كه‌لی گۆیژه‌و ناوچه‌ی شارباژێر بوون، زۆر جار مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌هاتنه ناوشار، ئیتر وایلێهات گوشاری هێزه‌كانی ئینگلیز‌و حكومه‌تی عێراقی زۆربوو، هێزه‌كانی شێخ وورده وورده به‌ره‌و كه‌می ئه‌چوون له‌ناوچه سنورییه‌كانی نێوان عێراق وئێراندا گیرسانه‌وه، شێخ خۆشی به ته‌بدیل له‌ناوچه‌ی پیراندا ئه‌مایه‌وه، دواجار شێخ ئه‌وه‌نده كه‌م هێزو بێده‌سه‌ڵات بوو به‌ناچاری له‌مانگی ته‌مموزی 1927دا ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئینگلیزدا مۆر كرد و به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه ئیتر شێخ له دێی پیران كه له‌دیوی كوردستانی ئێراندابوو مایه‌وه، و بۆی نه‌بوو به‌بێ پرسی حكومه‌تی عێراق وكاربه‌ده‌ستانی ئینگلیز خۆی وماڵ ومناڵ وكه‌س وكارهكهی بێنه‌وه ئێره، به‌وشێوه‌یه مایه‌وه هه‌تا شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را ده‌ستی پێكرد، دیاره خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكه منه‌وه‌رو خوێندهوارهكهی ئه‌و وه‌خته ته‌جروبه‌یه‌كی پێشوتریان له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا نه‌بوو ئومێدیان به‌وه هه‌بوو ئه‌گه‌ر هاتوو جوڵانه‌وه‌كه‌ی شێخ‌یش نه‌مێنێت ئینگلیز داوا ڕه‌واكانی میلله‌تی كورد جێ به‌جێ بكات، به‌ڵام ڕۆژگار ده‌ریخست ئینگلیزهیچ مه‌به‌ستێكی له‌وه نه‌بووه ئیتر له‌كۆتایی ساڵی 1927 ته‌وه داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی سلێمانی دا بۆ جێ به‌جێ كردنی مافه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی كه لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی (عسبه الامم) بڕیاری لێدابوو جێ به‌جێیان بكات، له‌و ڕوه‌وه كۆمه‌ڵێك مهزبهتهو نامهوشتی له‌و بابه‌ته نێرا بۆ مه‌ندووبی سامی و عسبه الامم بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و داواكاریانه هه‌تا كار به‌وه گه‌یشت له سلێمانی هه‌یئه‌یه‌كی وه‌ته‌نی دهروستبوو هه‌ندێك له‌گه‌وره پیاوه‌كانی سلێمانی بۆ ڕێكخستنی ئه‌و ناره‌زایه‌تی و ڕێبه‌رایه‌تی كردنه پێك هات، ئه‌و نارهزایهتیانهش له‌شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی دا گه‌یشته چڵه پۆپه كه ئیتر به‌تایبه‌تی خه‌ڵكانی تێگه‌یشتوی ئه‌م شاره وه‌ختێك هه‌ستیان كرد ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی ساڵی (1930) حكومه‌تی عێراق و به‌ریتانیا هیچ ناوێكی میلله‌تی كورد‌و هیچ داوایه‌كی میلله‌تی كوردی تێدا جێ به‌جێ نه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌وه شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را ڕووی دا، ئه‌وه بوو حكومه‌ت به‌زه‌بری ئاگرو ئاسن به‌ره‌نگاری ئه‌و خۆپیشاندانه ئاشتیخوازانه‌یه بووه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆری تێدا كوژرا، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه سێ ئه‌فسه‌ری ناوداری كورد كه (كاملی حه‌سه‌نه ئه‌فه‌ندی و مه‌حمود جه‌وده‌ت وحه‌مید جه‌وده‌تی) له‌ڕیزه‌كانی سوپای عێراق هه‌ڵهاتن و چونه پاڵ شێخ له پیران، ئه‌م ڕوداوانه وای كرد شێخ جارێكی تر بجوڵێته‌وه و به‌خۆی و هێزه‌كانییه‌وه ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی ساڵی (1927) له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا شكاند‌و هاته‌وه دیوی كوردستانی عێراق وناوچه‌ی خورماڵی گرت، هاته به‌ری قه‌راغ و چوو ناوچه‌ی گه‌رمیان و هه‌تا نیازی په‌لاماردانی كه‌ركوكیشی هه‌بوو، چووه گوندی ئاوباریك و لهئاوباریك ئه‌وه‌بوو شه‌ڕێكی زۆر قورس ڕوویدا و حكومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی به‌ریتانیاو به‌تایه‌تی هێزی ئاسمانی به‌ریتانیا ده‌وری سه‌ره‌كییان له‌و شه‌ڕانه‌دا بینی و هێزه‌كانی دوژمن به‌ڕاستی خه‌ساره‌تێكی زۆریاندا، له‌رۆژی 5ی نیسانی1931 شه‌ڕێكی گه‌وره به‌رپابوو، له‌وێ به‌رگرییه‌كی گه‌وره‌و بێ وێنه كرا، هێزه‌كانی شێخ له‌به‌ر زۆری ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه‌ی كه هاتبووه سه‌ریان و ته‌نانه‌ت هێزی عهشایهریشی تێدابوو، ناچاربوون بكشێنه‌وه، شێخ كشایه‌وه بۆ ناوچه‌ی پێنجوین.
شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی یان كاره‌ساتی ڕه‌شی شه‌شی ئه‌یلول ئه‌كرێت بڵێین یه‌كه‌مین ڕه‌تكردنه‌وه وداواكاری جه‌ماوه‌ری بوو كه له‌شێوه‌ی خۆپیشاندانێكی گه‌وره ومێژوویدا هاته‌كایه‌وه، و هاوكات شه‌هید بوونی ده‌سته‌یه‌ك لهجوامێرانی ئه‌م شاره بوو به بڵێسه‌ی ئاگرێكی گه‌وره له‌ناخی شێخ مه‌حمودی نه‌مردا هه‌ر ئه‌و كاره‌ساته وای كرد شێخ بێ ڕاوه‌ستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ سنووری سلێمانی و چه‌ند داستانێكی گه‌وره تۆماربكات كه شه‌ڕی ئاوباریك یه‌كێكه لهمێژووترین داستانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌وباره‌یه‌وه خوالێخۆشبوو عوسمانی حه‌مه نایهر له چاوپێكه‌وتنێكی پێشووتردا وه‌ك به‌شداربوویه‌كی ئه‌و شه‌ڕه پێی ڕاگه‌یاندین.
كوڕی وای تیا‌بوو قه‌سه‌م به‌خوا گوله‌ی به‌گوله نه‌ئه‌زانی
عوسمانی حه‌مه‌نادر: كه ئێمه له خورماڵ موده‌تێ ماینه‌وه دوای ئه‌وه ڕومان كرده قه‌راخ، له‌قه‌راخ له‌ماڵی كوێخا نه‌جیمی سه‌وسێنان لهتهكییهو له‌و دێهاتانه میقدارێك ماینه‌وه، كوێخا نه‌جیمی سه‌وسێنان پیاوێكی هه‌ڵكه‌وتوو بوو، هه‌ر چه‌ندێ قه‌ره‌باڵخ ئه‌بوو له‌نان وخواردن قسوری نه‌ئه‌كرد. ئینجا دوای ئه‌وه هه‌ڵساین به‌ره‌و سه‌نگاو ڕۆیشتین و وه‌ختێ گه‌یشتینه ئه‌ولای سه‌گرمه‌و كانی جنه‌و ئه‌و ده‌وروبه‌ره، بهسهنگاودا شۆڕبوینهوه و ڕۆیشتین، دوای چه‌ند ڕۆژێك بوو گه‌یشتینه خانی برایم خانچی، ئه‌و شه‌وه له‌وێ ماینه‌وه، شه‌وێ مانگ گیرا هاتینه ده‌ره‌وه شێخ خوا عافویكا وتی: به‌خوا بهسوورگیراوه ئهڵاهوم محافیز بهسوورگیراوه. ئه‌و شه‌وه له‌خانی برایم خانچییهوه چوینه درۆزنه، درۆزنه‌ش دێیه‌كه له‌كن خانی برایم خانچیهوه شه‌وی شه‌ممه له‌وێ بووین شه‌وی یه‌ك شه‌ممه گه‌یشتینه ئاوباریك، ئه‌وشه‌وه‌ی گه‌یشینه ئاوباریك دنیا تاریك بووبوو، هه‌ر كه چووین دووان وسیان له‌ماڵێكدا ماینه‌وه، بۆ به‌یانی شێخ خوا عافوی بكات له بنكه ورگهكهدابوو، دێی ئاوباریك ئێستا گه‌لێك چوون سه‌یریان كردووه بنكه ورگ ئه‌وه‌یه ئاوا شاخه‌و له‌بنه‌وه یهتهوهو ئاوه ئه‌ڕوات، شێخ لهنكه ورگه كه‌دا بوو، كه سینیه نانمان بۆ برد وهختێكمان زانی دوو ته‌یاره په‌یدا بوو، خه‌ڵكی ئه‌ترسا له ته‌یاره خه‌ڵكه‌كه سینیهكانیان فرێداو گه‌ڕانه‌وه، وه‌ختێ زه‌لامه‌كان گه‌ڕانه‌وه تهیارهیهكیان ڕۆشت ده‌ی تری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه‌وه، دوانزه ده‌ستی كرد به بۆردومانی دێی ئاوباریك هه‌موو گولهكانیشی به‌قه‌د كه‌له شه‌كرێك ئه‌بوو، ئه‌مه هه‌ر له‌ده‌وری نیوه‌رۆ و تا میقداری دوو سێ سه‌عاتێك، له‌و دوو وسێ سه‌عاته‌دا میقدارێك ته‌یاره وه‌قفه‌ی لێ‌كرد، له‌هاتووچۆ، چونكه دوانزه‌ی كه ئه‌هات ئینجا ئه‌م ئه‌گه‌ڕایه‌وه هه‌ر بۆردومانی ئه‌كرد به ئه‌مری ئه‌وخوایه ئاوباریك چونكه خۆیان دوژمندارن مزگه‌وته‌كه هر مه‌ته‌رێزی هه‌بوو قهڵاكهش هه‌ر مه‌ته‌رێزی هه‌بوو، قه‌ڵاكه‌و مزگه‌وته‌كه خوارو ژوور بوون ئیتر له‌وێ جه‌ماعه‌تێك له‌ناو مهتهرێزهكانهوه ته‌قه‌یان ئه‌كرد، جه‌ماعه‌تی عه‌سكه‌رییه هجومیان ئه‌كرد ته‌قریبه‌ن سرێهیهك به‌ئه‌قڵ له‌و سرێیهدا ده دوانزهیهك ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌رئه‌چوو باقی ئه‌كوژرا و ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌هاته جێگا، زۆر زۆریان لێ كوژرا، جا له‌وبه‌ینه‌دا كانی قاره هه‌یه له‌لای ئاوباریكهوهیه، سه‌یده‌ی شێخ خه‌لیل خۆی وسوارهكانی له‌كانی قاره بوون، فه‌قه‌ت چونكی سوارهبوون و وڵاخیان پێ‌بوو نه‌یان وێرا خۆیان ده‌رخه‌ن، سه‌یده‌ی شێخ خه‌لیل مه‌شهوربوو ئیتر به‌و شێوه‌یه مانهوانێ، جا له‌و به‌ینه‌دا كه ته‌یاره‌كان بۆردوومانیان ئه‌كرد كه هاتینه ده‌ره‌وه سه‌یرمان كرد هه‌ر چوار ده‌وری ئاوباریك عه‌سكه‌رییه مۆڵیان دابووین. له‌و شه‌ڕه‌دا كوڕی وای تیا‌بوو قه‌سه‌م به‌خوا گوله‌ی به‌گوله نه‌ئه‌زانی ئه‌مه ئه‌وره‌حمان كۆڵی كانی به‌ردینه‌یی، حه‌سه‌نی ماوه‌تی، جه‌لالی ماوه‌تی هه‌موویان ناویانم لهفكرماوه، شێخ خۆی لهبنكهورگه كدا بوو، خۆلاسه ئیتر له‌وێدا بوو به‌شه‌ڕ، شه‌ڕه‌كه زۆر قورس بوو، كه‌سێكمان له‌گه‌ڵ بوو فارسی ره‌حیمه كورده پیاوی شێخ مه‌حمود بوو كوڕێكی لێهاتوبوو لام وایه خزمیشمان بوو .
زاهیر سدیق:ئێوه چه‌كی چیتان پێ بوو چ جۆره چه‌كێكتان پێ‌بوو .
عوسمانی حه‌مه‌نادر: یه‌كێ یایلی پێ‌بوو، یه‌كێ قهسهلی پێ‌بوو، یه‌كێ جامبێزاری پێ‌بوو، یه‌كێ كوڵی ئاواری پێ‌بوو، هه‌ریه‌كه ونهوعێ بوو. ئیتر له‌و وهخهتیا فارسی ڕه‌حیمه كورده چوو له قه‌ڵاكه دوو سندوق فیشه‌كی تیا‌بوو هه‌ر وه‌كو بارگه له‌گه‌ڵمان بوو چوو سندوقێكیانی شكاند ته‌وزیعی كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا ئیتر به‌و شێوه‌یه مایه‌وه ڕێ نه‌درا عهسكهرێك نزیك بێته‌وه، شێخ خه‌لیلی قه‌ڵبه‌زه خوا عافوی بكات سه‌ر له‌شكر بوو مه‌شهور بوو بارگه‌ی هه‌بوو ئه‌وه‌ی بارگه‌ی هه‌بووایه سه‌ر له‌شكر بوو .
شێخ خه‌لیلی قه‌ڵبه‌زه ده‌وروپشتی شێخ مه‌حمودی چۆڵ نه‌ئه‌كرد
زاهیر سدیق: سه‌عاته‌كه‌ت بیرنییه ؟
عوسمانی حه‌مه‌نادر: به‌یانی بوو، مه‌علوم شانزه وحهڤدهی مایس بوو، وادێته خه‌یاڵم سه‌ر له‌به‌یانی بوو هه‌تا دوانزه ونیو، شێخ خه‌لیلی قه‌ڵبه‌زه ده‌وروپشتی شێخ مه‌حمودی چۆڵ نه‌ئه‌كرد، له‌به‌ر شێخ ئیراده‌ی خوا ئه‌ی ته‌قه‌ی ته‌یاره ئه‌ی گوله‌ی عه‌سكه‌رییه به‌ری كه‌وت شه‌هید بوو كه شه‌هید بوو، ئێمه سێ وچوار مه‌سیحیمان لابوو یه‌كێكیان ناوی جوبرائیل بوو شێخ له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ناوی نابوو جه‌لال ئه‌وی تیا‌بوو یوسفی تیا‌بوو تۆمای تیا‌بوو جوبرائیل كه ته‌ماشای كرد شێخ خه‌لیلی قه‌ڵبه‌زه پێكراوه چووه سه‌ری كه ته‌ماشای كرد ڕۆحی تیانه‌مابوو تفه‌نگه‌كه‌ی هه‌ڵگرتوو، زۆر ئه‌مین وئه‌مان بوو، جوبرائیل وه‌ختی بانگی شێوان سه‌عات دوانزه ونیو ته‌یاره‌كان ئیشاره‌تێكی سوریان بۆ عه‌سكه‌رییه‌كان فڕێ‌دا و گه‌ڕانه‌وه، چونكه ئیتر به‌دی نه‌ئه‌كرا دوانزه‌و نیوی شه‌و هه‌ركه‌سه وله ئاستی خۆیه‌وه سه‌یدی عه‌لا محه‌مه‌د سه‌ڵاوات، ده‌ستمان كرد به‌سه‌ڵاوات دان و هێرشكردن بۆ ده‌ره‌وه عه‌سكه‌رییه ئه‌وه‌ی مابوو هه‌ر له‌خۆیانه‌وه ئه‌شكان و هه‌ر به‌هاژه وهوژه شكان، ئیتر كۆیان كردینهوانێ ئه‌مه بهسههلی قسه‌كه ئه‌كه‌م، كه وه‌ختێ جوبرائیل تفه‌نگه‌كه‌ی هێنا بۆ شێخ مه‌حمود به‌توركی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كرد وتی شێخ حه‌زره‌ت له‌ری شێخ خه‌لیل خۆی شه‌هید كراوه ئه‌مه تفهنگهكهیهتی .
هاوسه‌نگی هێز زۆر جار ده‌بێته فاكته‌رێكی كاریگه‌ر بۆ ڕاگرتن و ڕاوه‌ستان وململانێی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێ گروهی سه‌ركه‌وتن ببه‌نه‌وه هێزی شۆڕشگێڕی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شێخ مه‌حمود له‌ڕووی كاری شۆڕشگێڕانی كوردانه‌وه خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی به هێز بوو، به‌ڵام له ڕووی چه‌ك و پێداویستی توانستی سه‌ربازییه‌وه پێوانه ده‌كرا له‌گه‌ڵ سوپای زل هێزی ئه‌وسای به‌ریتانیا بۆیه ئه‌م لایه‌نه بووه فاكته‌ری گه‌وره بۆسه‌ركه‌وتنی سوپای ئینگلیز و توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌وده‌مه‌ی به‌ریتانیا بۆ جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی سیاسیان پشتیوانییه‌كی به‌هێز بوو به‌تایبه‌ت بۆردومانی فڕۆكه‌كان له‌وكاته‌دا هێزوتوانایهكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی سوپای ئینگلیز ده‌سته‌به‌ر كرد .
سلێمانی بوو به‌مه‌یدانی تاقی كردنه‌وه بۆ فڕۆكه‌كانی ئینگلیز
سدیق سالح ئه‌حمه‌د :فرۆكه‌كانی ئینگلیز ده‌وری زۆر سه‌ره‌كییان بینیوه ئه‌گه‌رنا له‌و كاته‌دا هه‌م كاربه‌ده‌ستانی ئینگلیز له‌عێراق ناچاربوون به‌ڕاسپێری حكومه‌تی به‌ریتانیا هێزه‌كانیان له‌ناوچه‌ی سلێمانی و هه‌ر له‌كوردستان خۆشی‌دا كه‌م بكه‌نه‌وه و حكومه‌تی تازه دامه‌زراوی عێراق ئه‌و سوپا به‌هێزو كارگه‌ری نه‌بووه كه بتوانێ به‌ره‌نگاری هێزێك و جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی وه‌كو هێزه‌كه‌ی شێخی گه‌وره ببێته‌وه، له‌و كاته‌دا هێزی ئاسمانی به‌ریتانیا ده‌ورێكی زۆر گه‌وری بینیوه و له‌و ڕووه‌وه به‌ڕێز د.كه‌مال مه‌زهه‌ر وتارێكی زۆر گرنگ و به بایه‌خی هه‌یه به‌ناوی گاڵته‌و گه‌پی شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئینگلیزدا له‌و لێكۆڵینه‌وه زۆر گرنگه به به‌ڵگه كه به‌ڵگه‌كانیش بریتین له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیز سه‌لماندویه‌تی فڕۆكه‌كانی ئینگلیز ده‌وری سه‌ره‌كییان له‌ڕووخانی جولانه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودا هه‌بووه، چونكه ئه‌گه‌ر فرۆكه‌كانی ئینگلیز نه‌بوونایه شێخ ئه‌یتوانی هه‌رهیچ نه‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆی به‌دی نه‌هێنێ، به‌شێكی زۆری ئامانجه‌كانی به‌دی بێنێ، چونكه ئه‌و بۆردوومانانه‌ی ئینگلیز ده‌وری زۆر كاریگه‌ریان هه‌بووه، فڕۆكه‌كانی ئینگلیز چه‌ندین جار سلێمانیان بۆردوومان كردووه هه‌ر له‌وانه‌ی كه زانراوه 3ی مارت ی1923 سلێمانی بۆردوومان كراوه بۆنموونه ڕۆژی 16ی ئاب ی1923 كه وه‌كو ئه‌دمۆنس باسی ئه‌كات بۆیه‌كه‌مین جار له‌مێژوودا بۆمبای دووسه‌دو بیست پاوه‌نی به‌كارهاتووه كه ئه‌وه زیانی زۆر گه‌وره‌ی له‌شار داوه بۆ نموونه له‌رۆژی له‌دایك بوونه‌ی مه‌سیحدا ڕۆژی 25/12/1923 ماڵی شێخ و ناو سلێمانی بۆردوومان كراوه بۆردومانێكی تر كه ئیتر حكومه‌ته‌كه‌ی شێخی ته‌واو كرد بۆردومانی ڕۆژی (25/ مایس/1924) هه‌ر به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیز سلێمانی ئه‌و وه‌خته بیست هه‌زار كه‌س بووه له‌و بیست هه‌زاره نۆزده هه‌زارو وسێ سه‌د كه‌سی سلێمانیان چۆڵكردووه هه‌موو ڕاینكردووه بۆ دێهاته‌كانی ده‌ورو پشتی شاره‌كه و دێهاته دوور و نزیكه‌كان ئه‌وانه وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌كان باسی ئه‌كه‌ن له‌ماوه‌ی چوار مانگدا ئینجا گهیشتونهتهوه ناو شاری سلێمانی ئینجا ئه‌و فڕۆكانه چه‌ندین جار به‌بێ بۆردوومان كردنی ناوچه‌كانی سلێمانی سوڕاونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها زۆر جار به‌یانامه‌یان فڕێداوه‌ته خواره‌وه بێجگه له‌وه هه‌ر وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیز خۆشیان باسی ئه‌كه‌ن بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌نگی فڕۆكه له‌سه‌ر شاری سلێمانی تاقی كراوه‌ته‌وه هه‌روه‌كو كه‌مال مه‌زهه‌ر باسی ئه‌كات سلێمانی بووبوو به‌مه‌یدانی تاقی كردنه‌وه بۆ فڕۆكه‌كانی ئینگلیز و بۆ به‌كارهێنانی بۆمبای تازه و ده‌نگی فڕۆكه. به‌حه‌قه‌ت واشه، چونكه فڕۆكه له‌هه‌موو شوێنێكدا زۆر حازر به‌ده‌ست وخێرایه له‌هه‌موو شوێنێكدا به‌سه‌ر هێزه‌كانی شێخه‌وه بوون سه‌رباری ئه‌وه فڕۆكه‌كانی ئینگلیز ئه‌مه‌نده نامه‌ردانه له‌گه‌ڵ شێخ و جووڵانه‌وه‌كه‌ی و خه‌ڵكی كوردستان جوڵاونه‌ته‌وه، بۆ نموونه جارێك له‌جاران له‌ساڵی (1926) دا فڕۆكه‌یه‌كی ئینگلیز ئه‌كه‌وێته خواره‌وه فڕۆكه‌وانێك و یه‌كێك له میكانیكییه‌كان دانی و هه‌رس ئه‌كه‌ونه ده‌ست شێخ، شێخ به‌وپه‌ڕی حوورمهتهوه كه خۆیان له‌به‌ڵگه‌نامه‌كان و له‌و نامانه‌ی كه ناردویانه‌ته‌وه بۆ كه‌س و كاریان له‌به‌ریتانیا باسی ده‌كه‌ن كه شێخ زۆر مه‌ردانه و زۆر دڵسۆزانه له‌گه‌ڵیاندا جوڵاوه‌ته‌وه زۆرئینسانییانه ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا كردوون، هه‌تا دوای ئه‌وانه كه نه‌خۆش ئه‌كه‌ون شێخ خۆی په‌یوه‌ندی به‌كاربه‌ده‌ستانی ئینگلیزه‌وه ئه‌كات داوا ئه‌كات دكتۆر بێنن بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بكات، نه‌كا نه‌خۆشی قورسیان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سلیمیان بكات، وه‌ختێك ئه‌و دكتۆره كه‌ناوی دكتۆر شه‌وایه كه ئه‌یان بینێت سه‌یر ئه‌كات شێخ ئه‌وه‌نده پیاوێكی نه‌جیب وئینساندۆسته هه‌ڵوێستێكی ئاوا مه‌ردانه‌ی هه‌یه، ئه‌و دیلانه‌ی نه‌خۆشن نه‌خۆشیه‌كی وا قورسیان نییه هه‌تا به‌شێخ و كاربه‌ده‌ستانی ئینگلیز ئه‌ڵێ ئه‌مانه نه‌خۆشییه‌كه‌یان قورس نییه و واز ئه‌هێنێ، به‌ڵام شێخ هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌وانه به‌ره‌ڵا ئه‌كات سه‌رباری ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان زۆر دڕندانه بێویژدانانه كوردستانیان بۆردوومان كردووه، شێخ ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی له‌گه‌ڵدا نواندوون .
ته‌ها بابان :ئه‌و غه‌دره‌ی ئێمه له‌و پیاوه‌مان كرد له‌هیچ سه‌ركرده‌یه‌كمان نه‌كردووه، كورد سه‌ركرده‌ی خۆی زۆر خۆشده‌وێ كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئێمه زووڵمێكی گه‌وره‌مان لێ‌كرد لهنهشارهزاییهوه ئه‌مان وت ئه‌گه‌ر شێخ مه‌حمود نه‌بووایه ئینگلیز كوردی ئه‌كرد بهشت، له‌داخی شێخ مه‌حمود نه‌یكردووه له‌كاتێكدا ئه‌مه ڕاست نییه، ئه‌ڵێن گوایا خه‌ڵك ده‌ستی ئینگلیزی ماچ ئه‌كرد ئه‌م ئه‌چوو فه‌قیانه‌كه‌ی ئه‌دا به‌سه‌ر ده‌ستیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی گڵاو نه‌بێ، ئه‌مه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، شێخ مه‌حمود هیچ نه‌ماوه نه‌یكات له ته‌نازولات هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كورد ببێت بهشت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی ئینگلیز ونه‌وت ئه‌بووایه كورد ئه‌بوو بهشت.
دوا به دوای شه‌ڕی ئاوباریك شێخ مه‌حمود نه‌خشه‌ی شه‌ڕو په‌لاماردانی به‌رامبه‌ر ئینگلیزه‌كان گۆڕی و خۆی و هێزه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه سنووریه‌كان و دواجار ئه‌و هێزه‌ی شێخ له پلانێكی نه‌خشه بۆ كێشراوی ده‌وڵتانی ئێران و عێراقدا تهنهنگی پێههڵچنراو شێخ مه‌حمود ناچار بوو ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا بكات و ڕازی بێت به وازهێنان له‌خه‌باتی چه‌كداری وحكومه‌تی عێراقیش بۆماوه‌یه‌ك دووری ده‌خاته‌وه بۆناوچه‌كانی باشووری عێراق و پاشان له‌شاری به‌غدا نیشته‌جێ ده‌بێ .
بۆ خوارووی عێراق نه‌فی كرا
سدیق سالح ئه‌حمه‌د :شێخ كشایه‌وه بۆ ناوچه‌ی پێنجوین، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی بڕیاری دابوو جووڵانه‌وه‌كه‌ی شێخ له‌ناوببات له (23/نیسانی /1931)دا شاری پێنجوێنیش گیرا و له‌بنده‌ستی شێخ ده‌ركرا، چونكه شێخ ئه‌یویست ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بده‌نێ تا خۆی و هێزه‌كه‌ی تێدابێ، دواجار حكومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی ئێران‌دا ڕێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان پێكه‌وه له ڕۆژێكدا په‌لاماری شێخ بده‌ن و جوڵانه‌وه‌كه‌ی له‌ناو به‌رن، شێخی كه به‌وه‌ی زانی ناچار بوو ته‌سلیم بێته‌وه له‌ڕۆژی (13/مایس/1931) ته‌سلیم به‌حكومه‌تی عێراق بووه‌وه و بۆ خوارووی عێراق نه‌فی كرا، سه‌ره‌تا بردیان بۆ سه‌ماوه ئینجا بۆ ناسریه دوای بۆعانه وئینجا بۆ رومادی دواجاریش له‌ساڵی (1933) له به‌غدا گیرسایه‌وه، به‌ده‌ست به‌سه‌ری مایه‌وه تا ساڵی 1941.
هه‌ر سه‌باره‌ت به خه‌باتی دبلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندی كردن به وڵاتانی ده‌ره‌وه وپه‌یدا كردنی پشتیوانانی گه‌لی كورد شێخی نه‌مر ئه‌وه‌نده‌ی له توانایدا بووبێ هه‌وڵی دروستبوونی پردی په‌یوه‌ندی گه‌وره‌ی داوه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش چه‌ندین جار گفتوگۆ ودانووستانی بۆ دروستكردنی هێڵه‌كانی به‌یه‌ك گه‌یشتن وتێگه‌یشتن ئه‌نجام داوه .
شێخ په‌نای بۆ رۆسیش برد
د.عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئاوایی: ئه‌گه‌ر سه‌رنجی مێژووی شێخ مه‌حمود بده‌ین، دیبلۆماسییه‌تێكی زۆر زۆر ئاشكرای تێدایه بۆ نموونه له‌هه‌مان كات كه ئینگلیز عێراقیان داگیركرد، یه‌كه‌م جار كه هاتن بۆ كه‌ركوك یه‌كسه‌ر نامه‌ی بۆنارد، به‌ڵام ئه‌و نامه‌یه گیرا و بووه هۆی ئه‌وه‌ی دوایش شێخ مه‌حمود بگرن و توركه‌كان فه‌رمانی ئیعدامیان بۆ ده‌ركرد، دوایی ئازادیان كرد، جاری دووه‌م دیسان ئینگلیز هاتن دیسان نامه‌ی بۆ ناردن مێجهرنۆئێل هاته سلێمانی، جاری سێیه‌م شێخ مه‌حمود له‌كۆنگره‌ی سوڵح له‌پاریس كه له‌ساڵی 1919 به‌سترا شه‌ریف پاشا نوێنه‌رایه‌تی كوردی ده‌كرد، شێخ مه‌حمود سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستانی بووه نه‌ك عیراقی بووه، بۆ نموونه شێخ مه‌حمود ئیمزای له‌كوردستانی ئێرانیش كۆكرده‌وه جگه له‌كوردستانی عیراق هه‌مووی به‌ره‌و كوێ نارد؟ به‌ره‌و پاریس ناردی، به‌ڵام له‌حه‌له‌ب سوڵتانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ستی بهسهرنامهكاندا گرت و هه‌ڵگرانی نامه‌كانی ته‌سلیم به‌عیراق كرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئیمزایانهشیان فۆتۆ كۆپی كرد و هی ئێرانییه‌كانیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێرانی كرد، جا كه ته‌سلیمی ئێرانیان كرده‌وه له‌وێدا، ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌و كوردانه‌ی سزادا كه ده‌ستیان له‌و كاره‌دا هه‌بوو، له‌ساڵی 1932 شێخ مه‌حمود په‌یوه‌ندی بهسۆڤیهتهوه ده‌كات له‌كتێبه‌كه‌ی به‌رێز مام جه‌لال (كوردستان والحركه القومیه) باسی ده‌كات و له‌كتێبه‌كه‌ی محه‌مه‌د ره‌سوڵ هاواریش باس كراوه، هه‌ردووكیان لهخوالێخۆش بوو عه‌زیز شهمزینیان وه‌رگرتووه، له‌وێدا ده‌ڵێت: شێخ مه‌حمود له‌نامه‌یه‌كدا كه بۆ قونسوڵی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ناردویه‌تی لهتهبرێز- ئازربایجان، له‌بیستی یه‌كی 1923، شێخ له‌نامه‌كه‌یدا زۆر مه‌تحی شۆڕشی روسیا، شۆڕشی 1918 ده‌كات، دوای ئه‌وه گه‌لی روسی به‌گه‌لێك داده‌نێ كه یارمه‌تی ده‌ری گه‌لانه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی دنیا سه‌ركه‌ون و بگه‌نه مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، له‌هه‌مان كاتدا شێخ مه‌حمود داوای یارمه‌تی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌كات، لێره‌دا سه‌یر بكه‌ین شێخ مه‌حمود داواكاری زۆر مه‌عقولی هه‌بووه، تموحاتی گه‌وره بووه، داوای تۆپی كردووه، داوای ته‌یاره‌ی كردووه، داوای هاوكاری كردووه، ئه‌گه‌ر شێخ مه‌حمود رۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و دیبلۆماسیه‌تی ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بوایه ئه‌و كارانه‌ی نه‌ده‌كرد، دوای ئه‌وه له‌هه‌مان كاتدا كه ئینگلیزه‌كان هاتن دووباره و سێ باره سلێمانییان بۆردومان كرده‌وه ئه‌و جاره نامه‌ی بۆ قونسوڵهكانی بێگانه لهتهبرێز و ئه‌مریكا نارد، بۆ خودی به‌ریتانیای نارد، بۆ ئیتاڵیان و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی و فه‌ڕه‌نسای نارد، داوی یارمه‌تی له‌هه‌موویان كرد، كه دۆخی ئێمه زۆر زۆر ناخۆشه به‌ریتانیا غه‌درمان لێ ده‌كات ئینجا له‌وه‌ی زیاتر دیبلۆماسی چیت ده‌وێ له‌شێخ مه‌حمود!؟ لێره‌دا ده‌مێنێته‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین بارودۆخی شێخ مه‌حمود له‌و زه‌مه‌نه‌دا ساڵی 1920دا وشكایهتی یه‌ك له‌نێوان شێخ و ئینگلیزدا دروستبوو، من له‌و بروایه‌دا نیم له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا له‌ناحیه‌ی دیبلۆماسیه‌تدا وشكایهتی به‌كار هێنابێ، له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه یه‌كه‌م بارودۆخی ساڵی 1920 له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا جیاوازییه‌كی گه‌لێك زۆری هه‌یه، بیروباوه‌ری ئاینی زۆر زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردبوو، بۆ نموونه له‌ساڵی 1970 له‌یه‌كێ له‌شاره‌كانی كوردستان په‌یمانگای مامۆستایان كرایه‌وه كه تێكه‌ڵاو بوو كچ و كوڕ، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناڕه‌زاییان ده‌ربری و گوتیان نابێ ئه‌م شته لێره بكرێـه‌وه. ئینجا له‌ساڵی 1920 داوای چی له‌شێخ مه‌حمود ده‌كه‌یت؟ دووه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌وری شێخ مه‌حمودیان دابوو ده‌وریان هه‌بوو، شێخ مه‌حمود گوشارێكی گه‌لێك زۆری له‌سه‌ر بوو له‌لایه‌ن خزم و كهسوكارهكانییهوه، له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه ئه‌وانه‌ی ئه‌نساری توركه‌كان بوون، گوشاریان له‌شێخ ده‌كرد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا نه‌به‌ستێ، سێیه‌م ئینگلیز حه‌زیان له‌شێخ مه‌حمود نه‌بوو له‌سه‌ره‌تاوه له‌وه‌ته‌ری حه‌ساسی شێخ مه‌حمود درا، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی مێجه‌ر نوئێل په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر زۆر خۆشی هه‌بوو له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود، به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر مێجه‌ر نوئێل بمابایه كورد ده‌گه‌یشته حه‌قی خۆی و سه‌ربه‌خۆی خۆشی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام بهفوجائی، یه‌كسه‌ر مێجهرسۆنیان هێنا، سۆن كابرایه‌كی خراپ بوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود زۆر زۆر خراپ بوو. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێشوازییه‌كه‌ی كه هاته سلێمانی له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود ته‌وقه‌ی نه‌كرد، ڕووی خۆی له‌و لاكرد، شێخ مه‌حمود مه‌جلیسه‌كه‌ی به‌جێهێشت و دوایی گه‌ڕایه‌وه، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی گرژی ڕویدا و مه‌حمود خانی دزڵی هات سلێمانی بگرێت، كه‌واته هۆی وشكایهتییهكهی نێوان شێخ و ئینگلیز به‌قه‌ناعه‌تی خۆم ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئینگلیزه‌كان.
شێخ مه‌حمود هه‌ر زوو دروشمی دژی ئینپریالیزم به‌رزكرده‌وه
پرۆفیسۆر لازاریف سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی و په‌یوه‌ندی و خه‌باتی دیبلۆماسی شێخی نه‌مر له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و كاته‌ی كورد و روسیای قه‌یسه‌ری و پاشتریش یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران به‌پشت به‌ستن به‌هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌رشیفی به‌م جۆره ئه‌دوێ :شێخ مه‌حمود یه‌كێكه له‌كه‌سایه‌تییه گه‌وره و ناوداره‌كانی كوردی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌وسا زووتر خۆی ناساند كاتێ كه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا دژی عوسمانییه‌كان خه‌باتی ئه‌كرد، شێخ مه‌حمود له‌مێژووی كوردا جێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه، عوسمانییه‌كان له‌كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا ده‌رپه‌ڕێنران ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو ئینگلیز هاتن، به‌ڵام شێخ مه‌حمود له‌خه‌بات و تێكۆشاندا هه‌ر زوو دروشمی دژی ئینپریالیزم به‌رزكرده‌وه، ئه‌و بێگومان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره، ئیتر وازی له‌شه‌ڕی عه‌ره‌ب و عوسمانی و ئێران هێنا و ڕاسته‌وخۆ كه‌وته دژایه‌تی كردنی ئینگلیزه‌كان. گرنگی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له‌وه‌دایه كه له‌یه‌ك كاتدا نیوه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی پیاوێكی ئاینی بوو، نیوه‌كه‌ی تریشی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی بوو، بێگومان ئه‌و زۆری به‌لاوه گرنگ بوو بزانێ دۆست وپشتیوانانی كورد كێن، به‌تایبه‌تی ئه‌و گرنگی زۆری به‌شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری شۆسیالیستی روسیا ئه‌دا، له‌دوای له‌ناوبردنی قه‌یسه‌ری له‌روسیا. ئێمه لهدراساتی كوردی له مۆسكۆ، له ئه‌نستیوتی خۆرهه‌ڵاتناسی به‌ڵگه‌مان لایه كه شێخ مه‌حمود په‌یوه‌ندی كردووه به ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه، مه‌به‌ستی بووه په‌یوه‌ندییه‌كی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه دروست بكات. له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا شێخ حه‌زی به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لینین و شۆڕشی نوێی سۆڤیه‌ت كردوه و هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و شۆڕشه‌ی كه له‌روسیا سه‌ری هه‌ڵدا، پێی وابوو كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ دروست بكات له‌گه‌ڵ روسیای سۆڤیه‌تی، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا له‌بواره‌كانی سیاسی و سه‌ربازیشدا هاوكاری بكات. له‌وێ كه بهڵگهنامهكهم دۆزییه‌وه به‌زمانی روسی نووسرابوو، باس له‌وه ده‌كات كه كاروكرده‌وه‌كانی شێخ مه‌حمودیشی تێدا ڕوون كراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها داوای هاوكاری كردبوو كه دیاره روسیای سۆڤیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌یده‌توانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری بكات به‌حوكمی ئه‌وه‌ی شێخ له‌ناوچه‌یه‌كی دووری روسیا ئه‌ژیا له‌كۆتایی ساڵانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌و وه‌خته‌ی ئینگلیزه‌كان مه‌به‌ستیان بوو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌عیراقدا كه هه‌یان بوو ته‌سلیمی حكومه‌تی عیراقی بكه‌ن، ئه‌و كاته شێخ مه‌حمود زۆرباش لهمناوهراتی وڵاتانی ئیمپریالیزم تێگه‌یشتبوو كه زانی ئه‌وه جۆرێكه له‌هاوكاری نێوان ناسیۆنالیسته عه‌ره‌به‌كان و كۆشكی پاشایه‌تی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان بۆیه به‌رده‌وام بوو له‌خه‌بات له‌دژی ئه‌م جۆره پیلانگێڕییانه. ئه‌و وه‌خته عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته‌كان و سوپای عیراق به‌هاوكاری هێزه‌كانی به‌ریتانیا كه پشتیوانی سه‌ربازییان له‌هێزی به‌ریتانیا وه‌رگرتبوو توانیییان ئه‌و جوڵانه‌وه و شۆڕشه‌ی شێخ مه‌حمود سه‌ركوت بكه‌ن، هه‌ڵوێستی ئه‌و ده‌مه‌ی روسیا دیار نه‌بوو ئه‌توانین بڵێن هه‌ر نه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كۆنتاكتێكی راسته‌وخۆ بوونی نه‌بوو له‌نێوان روسه‌كان و جوڵانه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود دا.
زاهیر سدیق: شێخ له‌ساڵی 1919ه‌وه چه‌ندین جار به‌نامه په‌یوه‌ندی به كاربه‌ده‌ستانی روسه‌وه كردووه كه‌چی هیچ وه‌ڵامێكی ئیجابی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
لازاریف: من ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ئاسه‌وارو پاشماوه‌یه‌كی نییه ئه‌و شته وجوودی نییه. تاكو من به‌ڵگه‌م به‌ده‌سته‌وه هه‌بێ و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، روس هیچ كه‌ناڵێكی هاوكارییان نه‌بوو له‌گه‌ڵ عیراق و كورده‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی روس له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆمۆنیست بوون و باوه‌ڕیان به‌ئاین هه‌ر نه‌بوو، سه‌ركرده‌كانی كوردیش زیاتر پیاوی ئاینی بوون، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ركرده‌كانی روسیا هه‌ر هیچ نه‌یانده‌توانی بارودۆخه‌كه له عیراق و كوردستان هه‌ڵبسه‌نگێنن تێگه‌یشتنێكی وایان ده‌رباره‌ی باردۆخی ئه‌وسای كوردستان هه‌ر نه‌بوو.
زاهیر سدیق:شێخ مه‌حمود به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی میلله‌تانی تر له‌وسه‌رده‌مه‌دا وه‌ك سه‌رۆكی رزگاری جوڵانه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
لازاریف: ئه‌و وه‌خته كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌سه‌ركرده هه‌بوون، له‌دوای شێخ سه‌عیدی پیران و سمكۆی شكاك و سه‌ید ڕه‌زای دێرسیم، كه لهزازا شۆڕشی كردووه، هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌كانی تر شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان و مسته‌فای برای هه‌بوون، بێگومان شێخ مه‌حمود له‌ناو ئه‌واندا یه‌كێك بوو له‌گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌كانی جوڵانه‌وه‌ی كورد كه شۆڕشی به‌رپا كردووه، بێگومان شێخ مه‌حمود سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره بوو كه تا ئێستاش واهه‌ست ئه‌كه‌م خه‌ڵك به‌تێكڕا یادی ئه‌كه‌نه‌وه‌و بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه كه توانیوێتی له‌نێو جه‌ماوه‌ری ئه‌مڕۆشدا جێگایه‌كی شایسته بۆ خۆی بكاته‌وه.
زاهیر سدیق: شێخ مه‌حمود چه‌ند به‌ڕاستی هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه و توانیوێتی له‌نێوان عوسمانی و ئینگلیزه‌كاندا ههڵبسوڕی و ئامانجه‌كانی به‌دی بهێنێ؟
لازاریف: سه‌ره‌تا شێخ مه‌حمود خۆی دوژمنی ئینگلیزه‌كان بوو، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا ئه‌كرد و په‌یوه‌ندی وای له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان نه‌بوو، شێخ مه‌حمود له‌ناوچه‌كه‌ی خۆی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی كورد بوو، عوسمانییه‌كانیش سه‌ركرده‌ی خۆیان هه‌بوو مه‌به‌ستیان بوو بینێرن بۆ كوردستان، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه كه شێخ مه‌حمود په‌یوه‌ندی هه‌بووبێ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی توركیادا به‌تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
شێخ مه‌حمود نه‌ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان په‌یوه‌ندی به‌هێز دروست بكات
زاهیر سدیق: ئایه ئه‌و قسه‌یه راسته شێخ مه‌حمود بووه‌به هۆی به‌دی نه‌هاتنی ئامانجه‌كانی كورد له‌و قۆناغه‌دا به‌وه‌ی كه گوایه نه‌یزانیوه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا بكات؟
لازاریف: نه‌خێر ئه‌وه راست نییه ئه‌و هیچكات رۆڵی خراپی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانی لاوازتربوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا شێخ مه‌حمود نه‌ده‌كرا له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان په‌یوه‌ندی چاك یان به‌هێز دروست بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌م دواییه‌دا له‌ئه‌رشیفدا بهڵگهنامهیهكم دۆزیوه‌ته‌وه شایه‌تی ئه‌وه ئه‌دات كێڕسڵ كه یه‌كێكه لهسیاسهتمهدارهكانی ئینگلیز له‌ناوچه‌كه‌دا ڕای زۆر خراپ بووه به‌رانبه‌ر كێشه‌ی كورد مه‌به‌ستیان نه‌بوو هیچ شتێك بۆ كورد بكه‌ن، ئینگلیزه‌كان مه‌به‌ستیان نه‌بووه ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد دروست بكه‌ن، هاوكاری كوردیشیان نه‌كردووه بۆ دروست بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ئینگلیزه‌كان زیاتر پشتیان به‌ستووه به بنه‌ماڵه‌ی هاشمی له عیراقدا، له‌به‌ر ئه‌وه دوژمنایه‌تی كوردیان ئه‌كرد و كورده‌كانیش دوژمنایه‌تی ئه‌وانیان ئه‌كرد. بۆیه وادابنێین كه شێخ مه‌حمود نه‌یویستووه دۆستایه‌تی ئینگلیزه‌كان بكات یان سه‌رنجیان به‌لای كێشه‌ی كوردا رابكێشێ ئه‌وه شتێكی راست نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینگلیزه‌كان خۆیان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و مهسهلهییان نه‌ویستووه.
زاهیر سدیق: نه‌ك شێخ مه‌حمود چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری كوردیش بۆ نموونه عه‌بدولره‌زاق به‌درخان هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ ڕوسیادا تا ببێت به‌پشتیوانی كورد و هیچیان بۆ نه‌كراو و روسیاش پشت گیری نه‌كردن بۆچی؟
لازاریف: عه‌بدولره‌زاق به‌درخان لهقونسوڵی پتروسبۆرگ بوو، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕاكێشان و پشتیوانی روسیابوو، به‌ڵام روسیای قه‌یسه‌ری له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كوردا نه‌بووه، ته‌نها له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م نه‌بێ كه هێزه‌كانی روسیا هێرشیان كرده سه‌رناوچه‌كانی توركیا و له‌ساڵی 1915دا هێرشی كرده سه‌رناوچه‌كانی كوردستانی ئێران حكومه‌تی روسیا هه‌ستی به‌وه كردبوو ده‌كرێ له‌مودوا پشتیوانی كورده‌كان بۆ سوپای روسیا ده‌سته‌به‌ر بكات، من یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنییانه‌م دۆزیوه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌یه باس له‌وه ئه‌كات رێككوتن نامه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌ركرده عه‌شایه‌ره‌كانی كوردستانی ئێران و سه‌ركرده‌كانی روس له‌و ناوچه‌یه‌دا مۆركراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاكاری یه‌كتری بكه‌ن، كورده‌كان پشتیوانی سه‌ربازی سوپای روسیا بكه‌ن، له‌وێدا ژه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازییه‌كانی سوپای روسیا له‌و ناوچه‌یه په‌یماننامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وه‌خته‌ی كورده‌كان مۆر كردووه ده‌رباره‌ی پشتیوانی و هاوكاری نێوانیان ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه روسه‌كان پشتگیریان له‌كورده‌كان كردووه، به‌ڵكو بۆ روسیا له‌وه وه‌خته‌دا شتێكی گونجاو بوو، له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا بووه ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه عه‌شایه‌رییه‌كانی كوردا مۆر بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕیككهوتننامانه هیچ ڕێككه‌وتنێكی تری لێنه‌كه‌وته‌وه. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی روسیا له‌ساڵی 1917دا خۆی تووشی هه‌ره‌س هێنان و ڕووخان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ جۆره هاوكارییه‌كی نه‌كرد به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی كێشه‌كه‌دا روسیا خۆی له‌ناوچوو.
رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود دا
قۆناغه‌كانی ژیان و شۆڕش و فه‌رمانڕه‌وایی شێخ مه‌حمود ده‌كرێ هه‌ر له‌ڕوانگه‌ی كێشه و ململانێ سیاسه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه سه‌یر بكرێت، یه‌كێك له‌و دیاره‌ده گرنگ و شارستانییانه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بووه كه‌ناڵی گه‌وره‌ی تۆماركردنی ڕوداو و به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌و رۆژگاره و گه‌شه‌سه‌ندنی و په‌ره‌پێدانی بڵاوكراوه و ده‌رچواندنی رۆژنامه‌بوو، شێخی نه‌مر له‌ئاست هه‌ستكردن به‌م لایه‌نه گرنگ و زیندووه‌ی ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی چه‌ندین لاپه‌ره‌ی ئاڵتونی بۆ رۆژانی ئه‌مڕۆ و ئاینده‌مان جێهێشتووه.
مێجه‌رسۆن له‌سلێمانی چه‌ند كه‌سێكی فێری چاپ كردووه
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: دیاره له‌كوردستانی باكوور یا له‌ده‌ورانی حوكمی عوسمانی‌دا له‌شاره كوردنشینه‌كاندا ته‌نها له‌شاری كه‌ركوك چاپخانه هه‌بووه، رۆژنامهوگۆڤاری تێدا ده‌رچووه، له‌سلێمانی چاپخانه نه‌بووه، لهههلێریش نه‌بووه، به‌ڵام یه‌كه‌مین چاپخانه ساڵی 1920 مێجه‌رسۆن هێنایه شاری سلێمانی، به‌پێویستی ده‌زانم باسی به‌ڵگه‌نامه‌سازی و مێژووی چاپخانه له‌ناوچه‌ی سلێمانیدا بكه‌م، باسی ئه‌وه‌ی پێشتر له‌كوردستاندا هیچ كارمه‌ندێك نه‌بووه شاره‌زای كاری چاپ بووبێ ، مێجه‌رسۆن له‌سلێمانی چه‌ند كه‌سێكی فێری چاپ كردووه، له‌وانه خوالێخۆش بوو ئه‌حمه‌د خواجه بووه، به‌رێز د.كه‌مال مه‌زهه‌ر گێڕاوێتێوه، شێخ مه‌جیدی شێخ عارفه، شێخ محه‌مه‌د ته‌یبی برای، خوالێخۆش بوو محه‌مه‌د ئه‌دیب .. ئه‌مانه له‌و یه‌كه‌مین كه‌سانه بوون كه فێری چاپ بوون و ده‌وریان هه‌بووه له‌چاپكردنی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتندا هه‌تا له‌رۆژنامه‌ی پێشكهوتنیشدا به‌ته‌نها ناوی شێخ مه‌جید وه‌كو مهمورێكی چاپخانه هاتووه له‌ساڵی 1921دا، دواتر له‌دووه‌م حوكمداری شێخدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ریان هه‌بووه لهچاپخانهدا بریتیبوون له شێخ مه‌جیدی شێخ عارف، وه‌كو به‌رێوبه‌ری مه‌تبه‌عه، محه‌مه‌د ئه‌دیب عه‌زیز وه‌كو سهرمورهتیب، محه‌مه‌د تۆفیق ئه‌فه‌ندی وه‌كو موره‌تیب، شێخ محه‌مه‌د ته‌یب وه‌ك ماكینهچی چاپخانه، ئه‌وانه ناویان هه‌یه لهچاپخانهدا. دواتر له‌سێیه‌م ده‌ورانی حوكمی شێخدا كارمه‌ندانی چاپخانه كه‌سیان ناویان نییه، ئێمه له‌وه‌دا ته‌نها ئه‌و زانیارییه‌ی خوالێخۆش بوو ئه‌حمه‌د خواجهمان هه‌یه كه كاتی خۆی بۆ د. كه‌مال مه‌زهه‌ری گێڕاوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه د.كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌و ناوه‌ی به‌هه‌ڵه وه‌رگرتووه، به‌ناوی محه‌مه‌د زوهدییهوه، كه ئێمه پار رۆژنامه‌ی بانگی حه‌ق و ئیستقلامان چاپكردهوه توشی كێشه بووین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو، من ئێستا به‌ته‌واوی بۆم ساغبووه‌ته‌وه كه كارمه‌ندانی چاپخانه له‌زه‌مانی مێجه‌رسۆن و له‌زه‌مانی حوكمداری شێخدا كه له‌چاپخانه ئیشیان كردووه قه‌ناعه‌تی ته‌واوم هه‌یه له ڕووه گشتییه‌كه‌ی 17ی حوزه‌یرانی 1923دا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئینگلیزدا چوون بۆ كه‌ركوك، ئه‌وانه كه‌سیان لێره نه‌ماونه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د خواجه وه‌كو له‌كتێبی چیم دی له‌به‌رگی دوودا باسی ئه‌كات چوارجار ناوی محه‌مه‌د زیهنی هێناوه، ئه‌وه له‌كاتێكیدا بووه كه زه‌ین و هۆشی ڕوون بووه، من قه‌ناعه‌تم وایه ئه‌و قسه‌یه زۆر راسته، دواتر ئه‌و ناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆرێك له‌یه‌كچوون له به‌ینی زهنی و زوهدیدا هه‌یه تێكه‌ڵ بووه، زاتێكیش هه‌بووه له‌سلێمانی ناوی حه‌مه زوهدی بووه، له‌دووه‌م ده‌ورانی حوكمی شێخدا مامۆستا بووه له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی مه‌حمودییه. ساڵی 1924یش وه‌كو بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ منیان گێڕایه‌وه خاتوو ئه‌نجومی عه‌بدوڵڵا زوهدی ئه‌ویش له‌زمانی خانمی پورییه‌وه ئه‌یگێڕایه‌وه كه له‌ساڵی 1924دا محه‌مه‌د زوهدی مامۆستا بووه له‌شه‌قڵاوه له‌وانه‌یه پێشتریش له‌وێ مامۆستا بووبێ، ئه‌و زاته به‌پێی پاشماوه‌ی ئه‌وراقی تۆفیق فیكره‌ت له‌ئابی 1926 مامۆستا بووه له‌شه‌قڵاوه، ئه‌وان خۆشیان هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باپیریان له‌كاری چاپخانه‌دا ئیشی كردبێ، ئه‌و هه‌ڵه‌یه له‌و وتاره‌ی به‌رێز د. كه‌مال مه‌زهه‌ره‌وه په‌یدابوو، ئه‌مساڵ كه خه‌ریكی چاپكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ژیان بووین له‌رۆژنامه‌ی ژیاندا له‌ژماره دووسهدسی وسێدا كه له‌مایسی 1930دا ده‌رچووه، ناوی كارمه‌ندانی چاپخانه له لیستێكی تهبهروعدا هاتووه، دوای عه‌لی عیرفان وه‌ك مودیری چاپخانه ناوی محه‌مه‌د زیهنی هاتووه وه‌ك مورهتیبێك لهچاپخانهكهدا، هه‌روه‌ها ناوی محه‌مه‌د زیهنی هاتووه وه‌ك یه‌كێك له‌و كه‌سه خۆبه‌خشانه كه ئاماده‌بووه وانه بڵێته‌وه له قوتابخانه‌ی زانستی سه‌ر به جه‌معیه‌تی زانستی كوردان. ئه‌مساڵ وێنه‌یه‌كی محه‌مه‌د زیهنیشم لای خوشكی به‌رێزم سزاخانی كه‌ریم زانستی ده‌ستكه‌وت، ئه‌و وێنه‌یه هه‌موو شتێكی بۆ یه‌ك لایی كردمه‌وه، چونكه له‌پشتی وێنه‌كه خوالێخۆش بوو كه‌ریم زانستی نووسیوێتی محه‌مه‌د زیهینی ساڵی 1930 به ته‌واوی له‌ره‌گه‌زی خۆی لاینه‌داوه به‌ته‌واوی جیابووه‌وه و چووه بۆ توركیا، من قه‌ناعه‌تم به‌وه هه‌یه كه ده‌ڵێ له‌ڕه‌گه‌زی ئه‌سڵی خۆی لاینه‌داوه ئه‌بێ ئه‌م پیاوه تورك بووبێ، چونكه ئه‌گه‌ر كورد بێت دیاره ئه‌و قسه‌یه ناڵێت و هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د خواجه‌ش له چیم دی دا ئیشاره‌تی به‌وه كردوه ئه‌ڵێ ساڵی 1924 كه ئینگلیزه‌كان داگیریان كردووه‌ته‌وه بهحسیاب ئه‌و چاپكهرهوهیهی رۆژنامه‌ی ئیستقلال كه محه‌مه‌د زیهنییه چووه‌ته‌وه بۆ توركیا، ئه‌م دوو زانیارییه قه‌ناعه‌تی ته‌واویان لاپه‌یدا كردم له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم دا بۆ خوالێخۆش بوو محه‌مه‌د زوهدی، كه ئه‌ویش له‌خوێندن و مه‌عاریفی كوردستاندا خزمه‌تی خۆی هه‌بووه ئه‌و چاپكه‌ره محه‌مه‌د زیهنی بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه له‌و ناوه زیاتر هیچ زانیارییه‌كی ته‌واومان له‌به‌رده‌ستدا نییه، ئاشان ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌كوردستاندا دێته پێشه‌وه له‌شاری سلێمانی له‌رۆژی بیستویه‌كی ته‌موزی 1922دا ئاشكرا و به ڕه‌زامه‌ندی كاربه‌ده‌ستانی ئینگلیز جهمعیهتێك دروست ئه‌بێ به‌ناوی جه‌معیه‌تی كوردستان كه مسته‌فا پاشای یاموڵكی سه‌رۆكی بووه، له‌وانه كۆمه‌ڵێك له‌گه‌وره پیاوه‌كان وتوێژه جیاجیاكانی شاری سلێمانی ئه‌ندامی بوون له‌وانه ره‌فیق حلمی، ئه‌حمه‌د به‌گی تۆفیق به‌گ، ساڵح قه‌فتان، فایه‌ق به‌گی مارف به‌گ، ئاغا فه‌تحوڵڵا، عیزه‌ت به‌گی وه‌سمان پاشا، ئه‌دهه‌م ئه‌فه‌ندی و ئه‌حمه‌د به‌هه‌جه‌ت، كه ئه‌مانه هه‌ردووكیان یوسباشی بوون له‌سوپای عوسمانی، شێخ محه‌مه‌دی گوڵانی و شێخ عه‌لی سه‌ركار و عه‌لی باپیر ئاغا و عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی له‌گه‌ڵ شوكری عه‌له‌كه ئه‌مانه ئه‌ندام بوون. ئه‌و جه‌معیه‌ته هه‌ر به‌ڕه‌زامه‌ندی ئینگلیزه‌كان مۆڵه‌تی رۆژنامهشیان وه‌رگرت، به‌ناوی بانگی كوردستان ئه‌و رۆژنامه‌یه مسته‌فا پاشای یاموڵكی خاوه‌نی ئیمتیاز و سهرموحهریرو مودیرو مه‌سئولی بووه، عه‌لی كه‌مال باپیر و شێخ نوری شێخ ساڵح موحه‌ریری به‌شی فارسی و كوردی رۆژنامه‌كه بوون، ره‌فیق حیلمیش موحه‌ریری توركی رۆژنامه‌كه بووه، ئه‌م رۆژنامه‌یه سێ خولی بینیوه، له‌خولی یه‌كه‌میدا ئۆرگانی ئه‌و جهمعیهتهبووه، سیانزه ژماره‌ی لێده‌رچووه، ژماره‌ی یه‌كی له‌دووی ئابی 1922دا دوا به‌دوای رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن ده‌رچووه، ژماره سیانزهشی له سێ تشرینی 1922دا ده‌رچووه، ئه‌م رۆژنامه‌یه وه‌ك لهناونیشانهكهشیدا دیاره رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی بووه، ئه‌كرێ بڵێین له‌سه‌ره‌تادا زمانحاڵی ئه‌و جه‌معیه‌ته بووه، دواتر كه شێخی نه‌مر هاتوه‌ته‌وه سلێمانی له‌مانگی ئه‌یلولدا حكومه‌ته‌كه‌ی دامه‌زراندووه كهموزۆر بووه بهئۆرگانی ئه‌و حكومه‌ته ته‌قریبه‌ن له‌ژماره (ده) وه له‌پانزه‌ی تشرینی 1922دا ده‌رچووه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مسته‌فا پاشای یاموڵكی له‌و كابینه‌یه‌ی حكومدارێتی شێخدا سه‌رۆكی مه‌عاریف بووه، ره‌فیق حیلمیش هاوكار و راوێژكارێكی موسته‌فا پاشای یاموڵكی بووه له‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌عاریفدا، هاوكات كات ره‌فیق حیلمی بووه به به‌رێوبه‌ری ئاماده‌یی مه‌حمودییه له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ریان نه‌په‌رژاوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌كه و دوو كه‌سایه‌تی دیاریش بوون له‌رۆژنامه‌كه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه ئیمتیازی رۆژنامه‌یه‌كی تازه به‌هه‌مان شێوه زمانحاڵی دووه‌م حكومه‌تی شێخ مه‌حمود بووه و مودیری و مه‌سئولی و سهرموحریرییهكهی ئه‌درێته خوا لێخۆش‌بوو شێخ نوری شێخ ساڵح و عه‌لی كه‌مالیش وه‌كو موحه‌ریر له‌گه‌ڵیان ئه‌مێنێته‌وه، رۆژنامه‌كه‌ش ناوی رۆژی كوردستان بووه. له‌رۆژنامه‌ی بانگی كوردستاندا كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر به‌شدارییان كردووه له‌وانه كه پێویسته ناویان بهێنین مسته‌فا سائیب، ره‌فیق حیلمی، عه‌لی باپیر ئاغا، زێوه‌ر، شێخ نوری شێخ ساڵح، ئه‌حمه‌د موختارجاف، حه‌مدی، ئه‌حمه‌دی عه‌زیز ئاغا، شێخ قادری عه‌تار، بێخود، ره‌ووف سائیب و ئه‌حمه‌د فه‌وزی و فایه‌ق زێوه‌ر. دواتریش له‌رۆژنامه‌ی رۆژی كوردستان كه ئه‌بێ به‌زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه وه‌كو لهناونیشانهكهیدا ده‌رده‌كه‌وێ رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی ئه‌ده‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، هه‌ردووكیان بانگی كوردستان و رۆژی كوردستان هه‌فتانه بووه، به‌چوار لاپه‌ڕه‌ی فولسكاب ده‌رچووه، رۆژی كوردستان یه‌كه‌م ژماره‌ی هه‌ر دوابه‌دوای وه‌ستانی بانگی حه‌ق دوای دوانزه ده‌رچووه، رۆژی كوردستان وه‌كو لهژمارهكانیشیدا دیاره دواژماره‌ی كه ژماره پانزه‌ی له‌سه‌ره، له‌سێی مارتی 1923دا ده‌رچووه، به‌ڵام خۆی شانزه ژماره‌ی لێ ده‌رچووه، ئه‌گه‌رچی دوا ژماره‌شی ژماره پانزه‌ی له‌سه‌ره، چونكه دووژمارهیان كه له‌دوو مێژووی جیاوازدا ده‌رچوون، له بیست ونۆی تشرینی دووه‌م و له‌گه‌ڵ شه‌شی كانونی یه‌كه‌مدا ئه‌و دوو ژماره‌یه هه‌ر ژماره سێیان لێ دراوه له‌به‌ر ئه‌وه تێكڕا ئه‌م رۆژنامه‌یه شانزه ژماره‌ی لێ ده‌رچووه. له‌نووسه‌ره دیاره‌كانیش كه تێیدا به‌شداربوون، خوالێخۆش بوو عارف سائیب، شێخ نوره شێخ ساڵح، عومه‌ر فه‌وزی، عه‌لی كه‌مال باپیر، عه‌بدولقادر حیشمه‌ت زێوه‌ر، شێخ نوری شێخ بابا عه‌لی، سه‌عید زه‌كی فه‌تاح، حه‌مه ئاغای حوسێن ئاغا، عه‌زیز قه‌زاز كه ئه‌مه ئه‌فسه‌ربووه، ئه‌حمه‌د موختار جاف و ئه‌حمه‌د خواجه و عیزه‌ت نه‌جیب وحوسێن نازم. ئه‌مانه له نووسه‌ره دیاره‌كانی رۆژی كوردستان بوون.
بانگی حه‌ق له جاسه‌نه‌وه
لهناوجوڵانهوهی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ژیانی شاخ و ناو ئه‌شكه‌وت و سه‌نگه‌ری به‌رگریدا شێخی نه‌مر توانی داهێنانێكی نوێ بكات، كه نه‌ریتێكی شۆڕشگێڕانه‌و پڕ له سه‌روه‌ری، ئه‌ویش ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی بانگی حه‌ق بوو، له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه، بانگی حه‌ق ده‌كرێ به یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ناو سه‌نگه‌ر و ناوجوڵانهوهی سیاسی و چه‌كداری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌ژمار بكرێ.
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: دوای ئه‌وه‌ی شێخ له‌چواری مارتی 1923دا سلێمانی جێ ده‌هێڵێت و ئه‌چێته ناوچه‌ی سورداش دیاره چاپخانه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌بات و له‌وێ رۆژنامه‌ی بانگی حه‌ق ده‌رئه‌كات، بانگی حه‌ق قه‌رارگای عمومی ئۆردووی كوردستان ده‌ریكردوه.
زاهیر سدیق: به‌بڕوای تۆ شێخ بۆ له‌وكاته‌دا بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه له‌ڕۆیشتنی خۆیدا چاپخانه‌كه‌ش به‌رێ؟
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ ڕای بێویژدانانه به‌رانبه‌ر به جوڵانه‌وه‌كه‌ی و خودی شێخ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به‌راستی سیمایه‌كی شارستانییانه‌ی شێخه مه‌سه‌له‌ی چاپی ئه‌و رۆژنامانهبووه كه شێخ بایه‌خی زۆری بهدهركردنیان داوه، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش رۆژنامه‌ی بانگی حه‌ق وه‌كو به‌رێز د.كه‌مال فوئاد له‌وتارێكیدا باسی كردووه یه‌كه‌مین ئۆرگانی جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی كوردی بووه، له‌مێژووی نوێی كوردا، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌رده‌می شاخ بووه، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش هه‌ر به‌قه‌واره‌ی فولسكاب ده‌رچووه، دوو لاپهڕهبووه و سێ ژماره‌ی لێ ده‌رچووه، خۆی لهحهقهتدا دوو ژماره و پاشكۆیه‌كه، پاشكۆكهش وه‌كو ژماره حیسابی بۆكراوه، ژماره‌ی یه‌كێ له بیست‌و هه‌شتی مارتی 1923دا ده‌رچووه، ژماره سێشی له مانگی نیسان هه‌ر له‌ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه چاپكراوه و دیسان هه‌مان ناونیشانی رۆژی كوردستانی هه‌بووه، رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، به‌فه‌رمیش بووه، ئه‌م رۆژنامه‌یه به‌تایبه‌تی به بڕیار و ڕێنوێنیه‌كانی شێخی گه‌وره پڕكراوه‌ته‌وه، خوالێخۆش بوو ئه‌حمه‌د خواجه ئه‌یگێڕێته‌وه شێخ زۆر خۆشحاڵ بووه بۆ نموونه رۆژنامه‌ی ئومێدی ئیستقلال له سێیه‌م حكومه‌تی كوردستاندا ده‌رچووه، شێخ بڕیاری داوه چاپخانه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بكرێ كه له‌ئه‌ڵمانیاوه بیهێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی ئه‌و حوكمدارییهی كورت بووه فریای ئه‌وه نه‌كه‌وتووه، ئه‌گینا شێخ زۆر گرنگی داوه به‌رۆژنامه، جا هه‌ر له‌سه‌رده‌می دووه‌م حوكمداریشدا پیتاككراوه و ده‌فته‌ری تایبه‌تی كراوه كه عه‌زیز قه‌زاز ڕایگرتووه هه‌ر به سه‌رپه‌رشتی شێخ قادری حه‌فید كه ئه‌و وه‌خته سوپا سالار بووه، له‌گه‌وره پیاوان و فرۆشیارانی سلێمانی پیتاك كراوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره، تاوه‌كو چاپخانه‌یه‌ك بكڕن، شێخ خۆی زۆر بایه‌خی به‌وه داوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌لومه‌رجه‌كه ناسك بووه و له‌بار نه‌بووه، شێخ فریایی ئه‌و به‌رنامه و خواستانه‌ی خۆی كه هه‌یبووه نه‌كه‌وتووه، ئه‌و رۆژنامانه‌ش كه‌م و زۆر عه‌داله‌تی جوڵانه‌وه‌كه‌ی شێخی پیشان داوه، پێویسته بیریشمان نه‌چێ له سێیه‌م حوكمداری شێخدا رۆژنامه‌ی ئومێدی ئیستقلال ده‌رده‌كات، كه ههفتهنامهیهكی سیاسی ئه‌ده‌بی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌م رۆژنامه‌یه لهدهورانێكی زۆر سه‌خت و دژوارا ده‌رچووه، بیست و پێنج ژماره‌ی ڵی ده‌رچووه، له‌ژماره‌ی یه‌ك تا سێ ئه‌حمه‌د خواجه سهرموحریر و مودیری مه‌سئولی بووه ژماره چوار هه‌تا سیانزه ره‌فیق حیلمی، ژماره چوارده هه‌تا شانزه حوسێن نازم، به‌ڵام له‌ژماره حه‌ڤده هه‌تا بیتوپێنج نازانم كێ سه‌رپه‌رشتی كردووه.
زاهیرسدیق: بانگی حه‌قیش مه‌علوم نییه كێ سه‌رپه‌رشتی كردووه ئه‌وكاته‌ی لهجاسهنه ده‌رچووه؟
سدیق ساڵح ئه‌حمه‌د: ئه‌ویش مه‌علوم نییه، به‌داخه‌وه، چونكه ناوی كه‌سی له‌سه‌ر نییه، له‌و زاتانه‌ی ئه‌وساش كه‌س باسی نه‌كردووه.
وتارنووسین له‌بانگی كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكردووه
ده‌كرێت له‌ناو رۆژنامه‌كانی ئه‌و رۆژگاره‌دا چه‌ندین شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی گرنگ بۆ بزافی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی بكرێت و تێیدا سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی وتار و په‌خشان و لێكدانه‌وه‌ی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ڕونی ببینرێ.
د.حه‌مه دلێر: دیاره بیرۆكه‌ی وتار نووسین له‌واقیعه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ به‌و پێیه‌ش له‌و رۆژگاره‌دا كه هه‌لومه‌رجی سیاسی و بارودۆخی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی كوردستان و عیراق دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه‌شوهه‌وایه‌كی سیاسی له‌خۆگرتووه، ململانێیه‌كی زۆر له‌نێوان توركه‌كان و ئینگلیزدا و هه‌وڵه‌كانی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌بووه، ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاری گه‌وره بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سته باڵای وتاری سیاسی و وتاری نیشتمانی له‌ناو ئه‌و رۆژنامانه‌ی سه‌رده‌می شێخدا ڕه‌نگبداته‌وه دواتریش وتاری كۆمه‌ڵایه‌تی، واته ئه‌گه‌ر به‌پله‌ی یه‌كه‌م بڵێن وتاره نیشتمانییه‌كان و دواتر وتاره سیاسییه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا وتاری كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه كه هه‌موو خواستی رووناكبیرو وتارنووسانی كورد كه سهرقافڵهكهیان مسته‌فا پاشای یاموڵكییه، وتارنووسینی ئه‌و قۆناغه له‌بانگی كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، كه گرنگیدان بووه به جۆشدانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌و ناوچه‌یه، بۆیه ئه‌مانه بوون به مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بیرورای ئازاد هه‌بووه و ئه‌و جۆره نه‌بوونی سانسۆره یه‌كه‌م جاره له‌كوردستاندا رۆژنامه بتوانێ له‌مه‌سه‌له سیاسییه‌كان بدوێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره كه ئه‌و جۆره وتارانه‌ی دهستهباڵاكردووه، دواتر لاكردنه‌وه له‌دیارده دزێوه‌كانی كۆمه‌ڵگا، وه‌كو دووبه‌ره‌كی ناوخۆ و په‌رته‌وازه‌یی كۆمه‌ڵگای كوردی و بایه‌خ نه‌دان به‌خوێندن، به‌ڵام هه‌موو وتاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له‌خزمه‌تی مه‌سه‌له سیاسییه‌كه‌دا بووه، كه‌واته ئه‌و جیاوازییه ئه‌بینین به‌تایبه‌تی له‌رۆژی كوردستان و ئومێدی ئیستقبلال و بانگی حه‌قدا به‌چڕی وتار ده‌بینین، وتاری به‌رنگاربوونه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی دژه كورد‌و خواستی سه‌ربه‌خۆی كوردستان چڕبووه‌ته‌وه. ئه‌و رۆرژنامانه به‌پێی قۆناغه‌كانی خۆیان و به‌پێی ئه‌و رۆژگاره كه ده‌رچوون زۆر ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ناحه‌زاندا كردووه به‌تایبه‌ت له‌كاتی گرژبوونی كێشه‌كاندا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری، وه‌كو له‌بانگی حه‌قدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌زمانێكی ره‌ق له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا دواون، ته‌نانه‌ت به‌ره‌ی ئینگلیز و كورد و موسڵمانیان وه‌كو دووبه‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك داناوه، ناونانی رۆژنامه‌كه‌ش بانگی حه‌ق به‌شێكه له‌و رۆژنامه‌یه و له‌وێ دا زۆر رووی دزێوی فرۆكه‌كانی ئینگلیزیان خستوه‌ته ڕوو كه چۆن شاری سلێمانییان بۆمباران كردووه و زه‌ره‌ری زۆریان لهخهڵكداوه، ئه‌مانه له‌گه‌ڵ پێوانه‌ی ئه‌و عه‌داله‌ته‌ی كه ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن له‌و رۆژه‌دا له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی تاوانباركردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئینگلیزه كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، به‌ڵام دواتر له‌ئومێدی ئیستقلالدا ئه‌توانین بڵێن زمانه‌كه‌ی هێمنتر بوو، زۆرتر رایه‌ڵێكی دیبلۆماسی تێدایه هه‌ندێك لهڕوداوهكانیش كه بۆمباران كردنی سلێمانییه باس ناكرێ، ئه‌مه ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هێڵێك مابێته‌وه بۆ گفتوگۆ و بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاینده‌یه‌كی تر، تا ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌سلێمانیدا بییه‌وێت هه‌موو هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا نه‌بچڕێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كرداره ناڕه‌وایانه‌ش كه ئینگلیز به‌رانبه‌ر كورد‌و شاری سلێمانی كردوویه‌تی، كه په‌یمانی دابوو ماف به‌خه‌ڵك بدات و ئه‌م ناوچییه سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌ربگرێت، دوایی پاشگه‌زبووه‌وه و لكاندییهوه به‌عیراقه‌وه ئه‌مانه جۆرێك لهپاشگهزبوونهوهی تێدابوو، رۆژنامه‌كان به‌تایبه‌تی ئومێدی ئیستقلال هه‌وڵیان داوه ئه‌وه نیشان بده‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رمتر، وه‌ك ئه‌ڵێن له‌زمانی گفتوگۆدا تاڵێك له‌په‌یوه‌ندی بهێڵیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هیوایه‌ی كه هه‌مووشی نه‌بێ به‌شێكی جێبه‌جێ بكه‌یت، رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئه‌و كاته دیاره په‌یڕه‌وی ئه‌وه‌یان كردووه.
مسته‌فا ساڵح كه‌ریم: هه‌ر درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و بواره رۆشنبیرییه كه له‌سه‌رده‌می شێخدابووه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه بۆ دوای ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كاریان كردووه هه‌ر ئه‌وانه بوون هاتونه‌ته‌وه بواری رۆژنامه‌نووسی، بۆ نموونه ساڵح زه‌كی به‌گی ساحیبقران، كه وه‌زیری به‌رگریی بووه له‌حكومه‌تی شێخ مه‌حمودا، دوای تێكچوونی حكومه‌ت دوای چه‌ند ساڵێك له ساڵی 1925دا له به‌غدا گۆڤاری دیاری كوردستانی ده‌ركردووه، هه‌روه‌ها مامۆستا حوسێن نازم دوای ئه‌وه‌ی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بووه و چووه بۆ توركیا‌و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه لێره له‌چاپخانه‌ی شاره‌وانی سلێمانی رۆژنامه‌ی ده‌رده‌كرد له‌پێشا ژیانه‌وه بوو كه بوو به‌ژیان سه‌رپه‌رشتی كردنی رۆژنامه‌كه و چاپخانهكهشیان دا بهحوسێن نازم، واته حوسێن نازم سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ژیان بوو تاكو پێنجی پێنجی 1932 كۆچی دوایی كرد‌و دوای ئه‌ویش پیره‌مێردی نه‌مر چووه شوێنی. له‌مه‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌وبواره‌دا ئیشیان كردووه به‌رده‌وام بوون له‌وه به‌دوا مانه‌وه بۆ نموونه شێخ نوری شێخ ساڵح كه یه‌كێ لهرۆژنامهنووسهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، ئه‌حمه‌د خواجه كه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ئیشی كردووه و چه‌ند به‌رگێكی چیم دی تێدا نووسیوه، ره‌فیق حیلمی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه كه یه‌كێك له روناكبیرانی سه‌رده‌می خۆی، نزیكترین كه‌س بوو له‌شێخ مه‌حموده‌وه، چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و یاداشتی نووسییه‌وه. له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و روناكبیرانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می حوكمی شێخ مه‌حمود بوون و كاریان كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌تا ناكۆكی و خیلافێكیشیان هه‌بووبێ، به‌ڵام ئه‌وساش و پاشتریش ده‌وریان بینیوه، بۆ نموونه جه‌میل سائیب ئه‌گه‌رچی چیرۆكی له‌خه‌ومای نووسیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چیرۆكه‌كه ڕه‌خنه‌ی تێدا بووه له‌حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود، به‌ڵام ره‌خنه‌كه‌ی روخێنه‌ر نه‌بووه، ڕه‌خنه‌یه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه دووباره نه‌بێته‌وه، بێگومان جه‌میل سائیب له‌وه‌دواش هه‌ر له‌هه‌مان بواردا كاری كرد، كاتێ پیره‌مێرد مرد ئه‌و بوو به‌سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ژین هه‌روه‌ها پیاوێكی مه‌زنی دیكه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌حمه‌د به‌گی ساحیبقڕانه كه نازناوی شاعیرییهكهی حه‌مدییه. حه‌مدی به‌رێوبه‌ری گشتی ئه‌ملاك و ئه‌رازی بوو له‌زه‌مانی شێخ مه‌حمود دا، له‌شیعره‌كانیدا پشتگیری شێخ مه‌حمودی كردووه، ئه‌و شیعره جوانه‌ی بۆ گیرانی شێخ مه‌حمود نووسیوێتی، ئه‌مما له‌كاتی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود دا ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی شێخ گرتووه، به‌ڵام كاتێ شێخ ده‌گیرێ ئه‌و شیعره‌شی بۆ نووسیوه، من شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حمود بۆی گێڕامه‌وه وتی: من منداڵ بووم كه شار بۆردومان كرا ئه‌حمه‌د به‌گ هات به‌سواری ئه‌سپه‌كه‌ی یه‌كه یه‌كه منداڵانی شێخ و خێزان و هه‌موو خانه‌واده‌ی شێخی تا ئه‌ودیوی گوێژه برد، ئینجا ئاخر كه‌س گه‌ڕایه‌وه خێزانه‌كه‌ی خۆی ده‌ربازكردووه.
دیدوبۆچوونی رووناكبیران له‌باره‌ی شۆڕشه‌كانی شێخه‌وه
باری سه‌رنجی زۆر له مێژوو نووسان و رووناكبیران به شێوه‌ی جیاجیا گوزارشتیان لێكراوه، هه‌ریه‌ك به تێڕوانین و گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه ده‌ڕواننه خه‌بات و تێكۆشانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر، بۆیه بۆ خسته‌نه ڕووی ئه‌و دیدو بۆچوونانه ده‌رگای كفتوگۆ و رای سهربهستانهمان بۆ كۆمه‌ڵێك روناكبیر و مێژووناس خسته سه‌ر پشت .
د.حوسێن عه‌زیز: بۆ سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك یان شۆڕشێكی چه‌كداری یان پارتێكی رامیاری دوو هۆی سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كێكیان هۆی ناوه‌كییه، دووه‌میان هۆی ده‌ره‌كی، له‌هۆكاره ناوه‌كییه‌كان ئێمه ده‌بێ بڵێن هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی یان هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر لاوازبوو، لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی وای كردووه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك له‌ده‌وری شێخ مه‌حمود و شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود كۆنه‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی له‌ریزی گه‌لی كوردا ڕوویداوه، وه‌كو خه‌سڵه‌تێكی نه‌گه‌تیف هه‌ر له‌سه‌ره‌تای میدییهكانهوه ئه‌و ناكۆكییهمان تێدایه تاكو ئه‌مڕۆش، ئه‌مه خاڵێكی زۆر گرنگه، جگه له‌وه ئه‌و په‌یمانانه‌ی ئینگلیز داوێتی هیچی جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مه وای كردووه هه‌موو جارێك ئاشتی ببێت و شه‌ڕ ببێته‌وه و ئاشتی ببێته‌وه و شهڕببێتهوه، بۆیه ئه‌ڵێن زنجیره شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمود، یه‌ك شۆڕش نه‌بووه. خاڵێكی تر شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمود له‌ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سكی سلێمانی دا بووه، ته‌مه‌نی كورت و پچڕ پچڕ بووه، له‌به‌ر ئه‌وه ناوچه‌ی زۆری كوردستانی نه‌گرتوه‌ته‌وه تاكو بڵێن درێژخایه‌ن بێت و زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌شداری تێدا بكات و بهسهروگیان یارمه‌تی بده‌ن، شۆڕشه‌كه بته‌نێته‌وه و ئینگلیزه‌كان بگه‌نه قه‌ناعه‌تێك كه هه‌موو گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود دایه و تا داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن. خاڵێكی تر ناوچه‌ی جوگرافیایه، وه‌كو وتم ئه‌م شۆڕشه له‌ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا بووه، هه‌موو شۆڕشێكی شێخ مه‌حمود لهشهڕێك یان له‌دوان زیاتر نه‌بووه، له‌دوای ئه‌وه كۆتایی هاتووه، یان به ئاشتی گه‌یشتووه، یاخود په‌یمانێكیان داوه كه شێخ دابنیشێ وه‌كو له‌ساڵه‌كانی بیست و حه‌وتدا له گوندی پیران دانیشت، یاخود بۆ نموونه بڵێین دوا شۆڕشی شێخ مه‌حمود له‌ساڵی سی بۆ سی و یه‌ك ده‌ستپێده‌كات له‌ئه‌نجامی راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رادا ڕویدا كه شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی ئاوباریكی تێداكرا، ئه‌مه دوای ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و شۆڕشانه ناوچه‌یه‌كی جوگرافیای گه‌وره‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆری لهدهورنهبووه. خاڵی دیكه‌ش زۆره یه‌كێ له‌وانه نه‌خوێنده‌واریی باو بووه له‌ناو كورده‌واریدا، هه‌ژاری و نه‌زانی و وه‌كو وتمان دواكه‌وتویی كوردهواری له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له‌ڕووی ئاینی و له‌ڕووی رامیاری و ئابووری و .. ئه‌مانه هه‌مووی كۆمه‌ڵێك فاكته‌رن كاریان كردوه‌ته سه‌ر شۆڕشه‌كان و به‌و هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و شێخ‌یش له‌وه نائومێدبووه، به‌تایبه‌تی ئه‌بینین هه‌ر ئه‌و كاتانه‌ی كه مێجه‌ر نوئێل هاتوه‌ته سلێمانی دوایی ویلسۆن هاتووه، دوایی سۆن هاتووه، هه‌ندێك كه‌س هه‌بوون له‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندیان بهئینگلیزهكانهوه كردووه كه ئه‌مانه نایانه‌وێت شێخ مه‌حمود سه‌ركرده‌ی حكومه‌تی كوردی و شۆڕشی كوردستان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه شێخ كاتێ به‌وانه‌ی زانیوه نا‌ئومێد بووه. ئینجا كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری سه‌ركی دیكه‌ش هه‌یه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌كو خاڵی لاوه‌كی شێخ سوپایه‌كی یه‌گرتوو و خاوه‌ن دیسپلینی نه‌بووه، له‌شكرێكی مودرێنی نه‌بووه، بتوانێ به‌رانبه‌ر له‌شكری ئینگلیز بوه‌ستێ و شه‌ڕ بكات، جگه له‌وه‌ش چه‌ك وتهقهمهنییهكی باشیان نه‌بووه، به‌تفه‌نگی ماوزه‌ڕ و به‌خه‌نجه‌ر و به‌مشتانه شه‌ڕیان كردووه، بێگومان له‌گه‌ڵ تۆپ و ته‌یاره و بۆردومان دا هیچت پێناكرێ، به‌راورد ناكرێ. ئینجا ناشتوانێ داكۆكی له‌شاره‌كه بكات، بۆ نموونه ئه‌و شاری رزگاركردووه له‌ده‌ستی ئینگلیز، ئه‌وان هاتوون به فرۆكه بۆردومانیان كردووه. خاڵی دووه‌ممان وتمان فاكته‌ری ده‌ره‌كییه، شێخ مه‌حمود له‌ڕووی ده‌ره‌كییه‌وه نا‌ئومێد بوو، په‌نای بۆ توركه‌كان برد ئه‌وه بوو ده‌ستیان ئه‌بڕی و په‌یمانی درۆیان پێئه‌دا و ئه‌یانگوت تۆ ئینگلیزهكانمان بۆ ده‌ربكه ئێمه ئهتكهین به‌فه‌رمان ڕه‌وای سلێمانی، واته به پارێزگاری سلێمانی، باسی مافی كوردیان نه ئه‌كرد، چه‌ند جارێكیش وه‌كو وتم ئه‌زموونی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ توركه‌كان، له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كانیشدا شێخ مه‌حمود ئه‌و شێخه نه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوێكی خواپه‌رست بووه و شێخێكی گه‌وره بووه ده‌ستی نه‌خستوه‌ته ناو ده‌ستی ئینگلیزه‌وه و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كردوون بۆ ئه‌وه‌ی گڵاو نه‌بێ، به‌پێچه‌وانه‌وه شێخ مه‌حمود خۆی ناردویه‌تی به‌دوای ئینگلیزدا و نامه‌ی بۆ ناردوون بێنه سلێمانی تا له زوڵمی توركه‌كان رزگاریان بكه‌ن، به‌ڵام ئینگلیز له‌به‌رنامه‌یاندا نه‌بووه رۆژێ له‌رۆژان ده‌وڵه‌تێكی كوردی بۆ شێخ مهحمودو بۆ گه‌لی باشووری كوردستان دروست بكه‌ن، كاتێ كه شێخ مه‌حمود تێیانگهیشتووه ناچاربوو په‌لاماریان بدات و داوای مافی كورد بكات، ته‌نانه‌ت له‌دوا داواكاریشدا كه له‌دوای شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را دا ئه‌وه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ئاوباریك بكات بروسكه‌یه‌ك بۆ ئه‌وان و بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نێرێ، تێیدا ئه‌ڵێ له‌خانه‌قینه‌وه تا زاخۆ چۆڵ بكه‌ن ئه‌وه خاكی كوردستانه و ئێمه ئه‌بێ ده‌وڵه‌تێكی كوردی تێدا دابمه‌زرێنین، واته بیری ئازادی و بیری سه‌ربه‌خۆیی لای شێخی نه‌مر هه‌رگیز له‌یاد نه‌چووه، به‌ڵام له‌نائومێدیدا نه‌یزانیوه په‌نا بۆ كێ به‌رێ، ته‌نانه‌ت په‌نای بۆ به‌لشه‌فییه‌كان و لینین بردووه و نامه‌ی بۆ ناردوون، وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه، په‌نای بۆ شه‌ریف پاشا بردووه كه‌وا نامه‌ی بۆ ناردووه به‌چه‌ند براده‌رێكی خۆیدا ئه‌وانه گه‌یشتوونه‌ته سوریا خۆیان و نامه‌كانیان گیراون و گڕێندراونهتهوه و نه‌یانهێشتووه بڕون، واته شێخ مه‌حمود هه‌موو هه‌وڵێكی دیبلۆماسی داوه.
شێخ مه‌حمود به‌خۆڕایی داوای سه‌ربه‌خۆیی نه‌كردووه
زاهیر سدیق: هه‌موو هه‌وڵێكی داوه له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان و روسه‌كان و ئینگلیزه‌كان قسه‌ی كردووه، به‌ڵام له‌هه‌موویاندا نا‌ئومێد بووه.
د.حوسێن عه‌زیز: به‌ڵێ وایه له هه‌موویان نا‌ئومێد بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵام نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س به‌ده‌مییه‌وه نه‌هاتووه و كه‌س یارمه‌تی نه‌داوه، ئینجا شتێكی زۆر گرنگ هه‌یه، شێخ زۆرباش بۆی چووه، به‌ڵام وه‌كو وتم له‌ناو ئه‌و سێ گروپه‌دا گیری خواردووه، ئه‌گینا شێخ مه‌حمود ئه‌و چوارده خاڵه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاكانی ویلسن به‌ناوبانگه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كورد ئه‌كات هه‌میشه پێی بووه به ئینگلیزه‌كانی وتوه ئه‌وه‌تا باسی دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی كوردستانی و ئه‌رمه‌نستان ئه‌كات، ئێمه داوا ئه‌كه‌ین ئه‌و به‌ندانه‌مان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌خۆڕایی داوای سه‌ربه‌خۆیی نه‌كردووه، به‌ڵام كاتێ كه تێگه‌یشتووه نابێ ناچاربووه خه‌باتی چه‌كداری بكات، ئه‌گه‌ر بێمه سه‌ر باوه‌ڕی خۆم، من ڕام وایه شێخ مه‌حمود سه‌ره‌تا باشی بۆ چووه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی سیڤه‌ر گۆڕا بهلۆزان و دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی قاهیره گیراو بڕیاردرا كه‌وا ده‌وڵه‌تێك بۆ عه‌ره‌به‌كان دروست بكه‌ن و باشووری كوردستانیشی پێوه بلكێنن نه ئه‌بوایه شێخ مه‌حمود له‌وه به‌دوا شه‌ڕی بكردایه، چونكه شه‌ڕه‌كه به‌رانبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ئیمپریالیزمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهان بوو، كه ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو شوێنێك گه‌وره و مه‌زن بووه.
شه‌ڕی شوعێبه به‌ڕێبه‌رایه‌تی شێخ مه‌حمود كراوه
كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كه له‌نێوان ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه زلهێزه‌دا به‌رپابوو، ئێمه‌ی كورد وه‌كو عه‌ره‌به‌كانی حیجاز وه‌كو جوله‌كه‌كان وه‌كو گه‌لانی ئازادی خوازی بولگاریا، رۆمانیا، پۆڵه‌ندا، هۆڵه‌نده له‌و قۆناغه مێژوویه‌دا، ئه‌بوایه بچووینایه‌ته پاڵ ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان، چونكه شه‌ڕه‌كه وایه ناڵێم روسیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی چاكن و كوردیان مه‌به‌سته، نا بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه، بابه‌ته‌كه ململانێیه‌كی سیاسییه، ئێمه له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كاتێ ده‌بینین له‌سه‌ره‌تای جه‌نگدا خه‌لیل پاشا ژه‌نه‌ڕاڵی جه‌نگه فه‌رمانده‌ی سوپای پێنجی عوسمانی له‌كه‌ركوكه‌وه بروسكه بۆ شێخ مه‌حمود ئه‌كات، لهبروسكهكهدا ده‌ڵێت جه‌نابی شێخ به‌مزوانه ده‌گه‌مه سلێمانی بۆ كارێكی گرنگ، كه شێخ مه‌حمود ده‌بینێ داوای لێده‌كات رابه‌رایه‌تی هۆزه كوردییه‌كان بكات بۆ شه‌ڕی شوعێبه دژی ئینگلیز، شێخ مه‌حمود لێره‌وه وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی دیار له‌مێژوودا بۆ ئه‌و قۆناغه سیمبولێكی گه‌وره بووه، سه‌ركرده و رزگاری خوازبووه بۆ ئه‌و قۆناغه مێژووییه له‌كوردستانی باشوور، ئه‌بینین به‌خۆی و هه‌زار چه‌كداره‌وه له هۆزه‌كانی هه‌مه‌وه‌ند و هه‌ورامان و به‌شێكی جاف و به‌شێكی پشده‌ر و به‌شێكی زه‌نگه‌نه، جه‌باری، به‌لباس، به هه‌زار سه‌ربازه‌وه له‌سلێمانییه‌وه به‌ره‌و شوعێبه به‌ڕێده‌كه‌ون، یه‌عنی شه‌ڕی شوعێبه به‌ڕێبه‌رایه‌تی شێخ مه‌حمود كراوه، به‌ئاماژه‌ی عوسمانییه‌كان بووه، چونكه سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م بانگه‌وازی غه‌زا ئه‌كات دژی كێ؟ دژی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و روسیای مه‌سیحی و كافر، ئه‌م خاڵه بۆ ئێمه گرنگه، ئایه كاتێك بانگه‌وازی غه‌زا ئه‌كرێت دژی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و روسیای مه‌سیحی وكافر بۆ كورد بیر له‌وه ناكاته‌وه ئه‌ی باشه ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه دۆستایه‌تی نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا ئه‌كات ئه‌ی ئه‌وانه مه‌سیحی و كافر نین؟ باشه بۆچی بۆ سوڵتانی عوسمانییه‌كان ڕه‌وایه دۆستایه‌تی دوو ده‌وڵه‌تی مه‌سیحی بكات و بۆ كورد ڕه‌وا نه‌بێ دۆستایه‌تی بكات؟ ئینگلیز سیاسه‌تێكی باڵای هه‌بووه، ئینگلیز سیاسه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌یه، ئه‌مان ڕاپۆرتیان ناردووه بۆ كوێ، كورد ڕاپۆرتیان ناردووه چووه بۆ به‌غدا، له‌به‌غداوه چووه بۆ له‌نده‌ن، ئه‌مجا له‌نده‌ن تاوتوێی بابه‌ته‌كانیان كردووه، ئینجا ئه‌و كێشانه له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا له هیندوستان چاره‌سه‌ركراوه، له‌به‌ریتانیا نه‌بووه، فه‌رعێكی وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌رات له هیندوستان هه‌بوو له به‌ریتانیا نه‌بوو، باشه لێره‌دا مێجه‌رسۆن ده‌ڵێ شێخ مه‌حمود زۆر شتی بۆ كردووین، ئینگلیز سه‌یری شێخ مه‌حمود ده‌كات، ئایه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا دۆستایه‌تی قبوڵكردووه، ئه‌م خاڵه گرنگه، ئایه شێخ مه‌حمود ئه‌و كه‌سایه‌تییه كه ئینگلیز متمانه‌ی پێ بكات؟ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بۆی بكات؟ ئینگلیز زۆر شت له‌یه‌ك ئه‌داته‌وه، ئینگلیز پێش ئه‌وه‌ی بێنه كوردستانه‌كه‌ی ئێمه‌وه له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا ئه‌م ناوچه‌یه‌ی هه‌موو تاوتوێ كردووه، مێجه‌رسۆن كه به میرزا غوڵام حوسێنی شیرازی ناسراوه، ئه‌وه‌نده له‌ناو كورده‌كاندا ماوه‌ته‌وه كوردییه‌كی ئه‌وه‌نده باشی زانیوه كورده‌كان خۆیان ئاوا كوردی‌یان نه‌زانیوه، ئینگلیز شاره‌زای ناوچه‌كه‌ی ئێمه بووه، واته ئه‌وه‌نده شاره‌زای بنه‌مای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئێمه بووه بۆ خۆمان ئه‌وه‌نده شاره‌زا نه‌بووین، بۆیه ده‌بینین مێجه‌ر نوئێل وا ده‌ڵێت راسته ئه‌و شێخ مه‌حمودی له‌نزیكه‌وه ناسیوه‌و بینیوێتی و به‌راستی كه‌سێكی به‌توانا و لێهاتووه، گوێڕایه‌ڵی ئینگلیزه‌كانه، له‌پێناوی مه‌سڵه‌حه‌تی كوردا شێخ مه‌حمود ئاماده‌یه هه‌موو سازشێ بۆ ئینگلیزه‌كان بكات. به‌ڵام ئینگلیز بیر ده‌كاته‌وه ئایه شێخ مه‌حمود كه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی عوسمانییه‌كان له‌گۆڕه‌پانه‌كه نه‌ماون، پاش ئه‌وه‌ی كه‌وا عوسمانییه‌كان شكاون و تاكه هێز له‌ناوچه‌كه‌دا ئینگلیزه، شێخ مه‌حمودیش ناچاره په‌نا بۆ ئینگلیزه‌كان به‌رێت. به‌ڵام ئایه به‌ر له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و یان له‌سه‌ره‌تاكانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ئایه شێخ مه‌حمود و هه‌تا هۆزه كوردییه‌كانی تریش توانییان ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی فه‌ڕه‌نسا یان ئینگلیز قبوڵ بكه‌ن.
شێخ دوای روداوه‌كان كه‌وتووه نه‌ك پێش ڕوداوه‌كان
كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: شێخ زۆر زۆر گه‌وره بووه، با مرۆڤ به‌ویژدانه‌وه قسه بكات، به‌ڵام گه‌وره بووه چۆن؟ كێشه‌كه ئه‌وه بووه دوای روداوه‌كان كه‌وتووه نه‌ك پێش ڕوداوه‌كان، نموونه‌ت بۆ دێنمه‌وه، ئه‌توانین هه‌ڵه‌كانی شێخ بكه‌ین به‌سێ خاڵ، ناوخۆ حساب بكه‌ین چونكه ئه‌ویش خۆی له‌خۆیدا خاڵێكی گرنگه، ناوچه‌یی ئینجا ده‌ره‌كی، بۆ نموونه له‌كوردستان ده‌یان هۆزی گه‌وره‌مان هه‌بووه بۆ نموونه له‌سلێمانیدا هۆزی جاف هه‌بووه، بهڵباس هه‌بووه، له‌ناوچه‌ی كه‌ركوكدا جه‌باری هه‌بووه، زه‌نگه‌نه هه‌بووه، شێخ بزێنی هه‌بووه، له‌ناوچه‌ی كفری و كه‌لاردا ده‌لۆ هه‌بووه، گێژههبووه گل هه‌بووه، له‌ناوچه‌ی هه‌ولێردا خۆشناوه‌تی هه‌بووه له‌ناوچه‌ی بادیناندا برادۆست هه‌بووه، شێخ مه‌حمود نه‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به‌و خه‌ڵكه بكات، بۆی نه‌كرا له‌و قۆناغه‌دان كه وه‌ك خۆی بۆی نه‌كرا، دهوروپشتهكهشی بۆیان نه‌كرد، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌رژه‌وه‌ندی عه‌شایه‌ری هه‌بووه، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی ئاینی نه‌بووه، هه‌موو هۆزێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كاری ده‌كرد، به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌شێخ مه‌حمود دا ببینیبایهتهوه ئه‌چووه پاڵی، نهیبینیبایه نه‌ده‌چووه پاڵی، ئینجا له‌ناو كوردا رۆحیه‌تی زه‌عامه‌ت هه‌بووه هه‌ر سه‌رۆك هۆزێك خۆی به‌گه‌وره زانیوه، ئه‌بوایه كورده‌كان هه‌موو له‌ده‌وری شێخ مه‌حمود كۆببونایه‌ته‌وه، هه‌موو سه‌رۆك هۆزه‌كان، چونكه هه‌م وه‌كو بنه‌ماڵه و هه‌م وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌ك ناوێك بوو، شێخ له‌و ماوه‌كه‌مه‌دا توانیوێتی به‌شێك لهجاف رازی بكات، به‌ڵام عادیله‌خان له هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌هاته ژێر سێبه‌ری شێخه‌وه، توانی به‌شێك له هه‌مه‌وه‌ند و به‌شێك له هه‌ورامان رازی بكات، به‌شێك له هۆزی بهڵباس و زه‌نگه‌نه‌و جه‌باری و ده‌لۆ و گێژ رزای بكات. له‌مه‌سه‌له‌ی ناوچهیهتیدا بۆ نموونه سه‌رنج ئه‌ده‌ین تۆفیق فیكره‌ت ئه‌نێرێ بۆ ئێران، وه‌كو خاڵێكی دیبلۆماسی باشه، به‌ڵام ئایه ئێران له‌و قۆناغه مێژوویه‌دا ئه‌و قورساییه‌ی هه‌یه كه بۆ شێخ مه‌حمود ببێته پشتێك؟ بۆ نموونه شێخ مه‌حمود هه‌وڵێكی گه‌وره‌ی تر ئه‌دا له‌و قۆناغه مێژوویه‌دا هه‌وڵ ئه‌دا په‌یوه‌ندی بهعوسمانییهكانیشهوه نهبچڕێ، باشه عوسمانییه‌كان له‌و قۆناغه مێژوویه‌دا تازه به‌شی ئه‌وه‌یان پێماوه كه دۆستایه‌تی شێخ بكه‌ن؟ ئایه له‌گه‌ڵ شێخدا راست ده‌كه‌ن، شێخ دووجار نامه‌ی ناردووه بۆ ئینگلیزه‌كان لهكوركوك هه‌ردوو جاره‌كه نامه‌كه له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه ئه‌گیرێت و شێخی له‌سه‌ر موحاسه‌به ئه‌كرێ، نامه‌یه‌ك ئه‌نێری بۆ لینین له‌ورمێ، سه‌رنج ئه‌ده‌ین له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه نامه‌كه ئه‌گیرێ. سه‌یر ده‌كه‌یت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ شێخ بوون، كه‌سی سادق نه‌بوون، واته به‌ئه‌مانه‌ته‌وه نه‌یانگه‌یاندووه‌ته شوێنی خۆی، ئیتر ئایه بۆ ئه‌و باردۆخه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆ نموونه شێخ مه‌حمود له‌یه‌كه‌م حوكمداری خۆیدا له1918بۆ 1919 كاتێ كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس ئه‌كرێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕه‌شید كابان و تۆفیق فیكره‌ت وه‌كو دوو نوێنه‌ری خۆی كه فه‌ره‌نسی زانن ده‌یانێرێ بۆ كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس بۆ پشتیوانی كردن له شه‌ریف پاشا و بۆكۆككردنی كێشه‌ی كوردی، به‌ڵام ده‌بینین نوێنه‌ره‌كانی ناگه‌نه شوێنی خۆی، واته هه‌وڵی باشی داوه، به‌ڵام ته‌نها شێخ مه‌حمود نا دهوروپشتهكهشی له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون كه به‌راستی و به‌دڵسۆزی كاره‌كانی بۆ بكه‌ن. له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌لایه‌كه‌وه حكومه‌تی به‌ریتانیاو عیراق فه‌یسه‌ڵی كوڕی حوسێن، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دان به شێخ مه‌حمود دا ده‌نێن، كه‌چی شێخ دوانزهڕۆژ دوای ئه‌وه نامه ده‌نێرێ بۆ روسیای شیوعیی كه له‌و قۆناغه مێژوویه‌دا دوژمنی به‌ریتانیابووه. تهماشهكه شێخ هه‌وڵیداوه مه‌سیج له‌نێوان دوو زلهێزی جیادا بكات، به‌راستی بۆ كه‌سایه‌تی شێخ ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا سه‌روه‌رییه ئه‌و بتوانێ ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام ئه‌و نامه‌یه ئه‌گیرێ و ئیتر ئاشكرا ده‌بێ و ئینگلیز رق له‌شێخ مه‌حمود هه‌ڵده‌گرێ و دوایی له ئه‌خیردا حكومه‌تی دووه‌می شێخ مه‌حمود له‌ناو ده‌به‌ن. هه‌وڵه‌كانی شێخ مه‌حمود گه‌وره و چڕبووه، به‌ڵام كاتێ هه‌وڵه‌كانی شی ئه‌كه‌ینه‌وه و وردی ئه‌كه‌ینه‌وه له‌ئاستی روداوه‌كاندا نه‌بووه، له‌ئاست قورسایی ده‌وڵه‌ته‌كاندا نه‌بووه، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خاوه‌ن بڕیار بوون نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست سوود له‌شێخ مه‌حمود وه‌ربگرن، له‌و قۆناغه‌دا له‌وانه‌یه له‌شێخ مه‌حمود باشتریان شكبردبێت. جا كاتێ شێخ مه‌حمود ئه‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به ئینگلیزه‌كانه‌وه بكات، بنه‌ماڵه‌یه‌كی عه‌ره‌بی هه‌یه كه بۆ ئه‌وان له‌شێخ مه‌حمود باشتره، شێخ مه‌حمود هه‌وڵی باشی داوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان پاش ڕوداوه‌كانه، نه‌ك پێش ڕوداوه‌كان. ئایه بۆچی شێخ مه‌حمود سێ جار حوكمداری پێدرا؟ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌زموونێ بۆ ئه‌مڕۆ، شێخ دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ئه‌یكه‌نه حكومه‌ت، ئینگلیزه‌كان ئه‌زانن شێخ له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كاندا په‌یوه‌ندی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌یانه‌وێت له‌م ناوچه‌یه‌دا داینێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی شۆڕشگێڕی كوردی بهحكومهتێكی كوردی دامركێننه‌وه، حكومه‌ته‌كه ده‌سكه‌لای ئینگلیزه‌كانه، واته شێخ مه‌حمود به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌و بابه‌ته، ئیتر شێخ كه به‌مه ده‌زانی بێتاقه‌ت ئه‌بێ، ئه‌وه‌بوو له‌مانگی حوزه‌یرانی 1919دا لهئینگلیزهكان ئه‌دات و سوپا و ئه‌فسه‌ری ئینگلیز له سلێمانی ده‌رئه‌كات و ئینێرێت بۆ كه‌ركوك، ئیتر دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه ئینگلیز سوپایه‌كی به‌هێز ئه‌به‌ن و شێخ مه‌حمود به‌دیل ئه‌گرن، له‌گرتنی شێخ به‌دیلی سه‌رنج ئه‌ده‌ین ئینگلیزه‌كان ئه‌یانه‌وێت شێخ مه‌حمود به‌كاربهێننه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ئه‌گه‌ر شێخ به‌رژه‌وه‌ندی ئینگلیز رابگرێت ئه‌یكه‌ن به‌شتێك له‌ناوچه‌كه‌دا.
ده‌بووایه هۆزهكوردییهكانی به‌رگرییان له‌شێخ مه‌حمود بكردایه
زاهیرسدیق: پێت وانییه شتێكی تاكتیكییه؟
كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: ته‌كتیكیه، به‌ڵام تۆ ده‌بێ مێژوو بخوێنیته‌وه ئێمه ده‌بێ له‌ئه‌زموونی دوێنێدا بگه‌ینه ئه‌وه‌ی كه ئینگلیز ته‌كتیك له‌گه‌ڵ تۆدا به‌كار ده‌هێنێ، به‌ڵام تۆش ده‌بێ بزانی چۆن له‌گه‌ڵی هه‌ڵده‌كه‌یت و ئه‌و ته‌كتیكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆت به‌كار بهێنی. ده‌بوایه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه هۆزهكوردییهكانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رگرییه‌كی باشیان له شێخ مه‌حمود بكردایه كه نه‌یانكرد. شێخ مه‌حمود ئه‌گیرێت و ئه‌نێردرێت بۆ به‌غدا و له‌دادگایه‌كی ئینگلیزی‌دا سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ، سزاكه‌ی له دادگای سه‌ربازی به‌ریتانیا له‌به‌غدادا بۆ حوكمی ئیعدامه، به‌ڵام دوایی به‌حوكمی پیری و ته‌مه‌نه‌كه‌ی و یان هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن با ئه‌م كه‌سایه‌تییه له‌ناو نه‌ده‌ین دوایی ئیشمان پێی ده‌بێ، ئیتر حكومه‌كه‌ی ئه‌گۆڕن و بڕیاره تاساڵی 1929 دوربخرێته‌وه بۆ هیندوستان، به‌ڵام له‌ساڵی 1922دا ئینگلیزه‌كان شێخ مه‌حمود ئه‌هێننه‌وه، ئه‌م پرسیاره زۆر گرنگه بۆچی ئینگلیز شێخ مه‌حمودی هێنایه‌وه بۆ سلێمانی ؟ له‌ڕێی كوێشهوه؟ له‌ڕێی كوه‌یته‌وه چهڕچڵ له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا قسه‌یه‌كی زۆر جوانی هه‌یه ئه‌ڵێ شێخ مه‌حمودمان له‌ڕێی كوه‌یته‌وه هێنایه‌وه به‌غدا وله‌وێشه‌وه بۆ سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێین ئه‌ها بنه‌ماڵه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له‌كوه‌یت هه‌یه له‌بیاباندا ئه‌ژین هیچ دهرامهتێكیان نییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه ڕائه‌گرن ئێمه‌ش به‌رگرییان لێده‌كه‌ین و ئه‌یانكه‌ین به‌ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌وه‌ی تێبگات ئێمه چ قورساییهكمان هه‌یه، گه‌لێكی بێدرامهت ئه‌كه‌ین به‌قورسایی، ئاخر ئه‌و كات نه‌وت بوونی نه‌بووه. كه شێخ دێته‌وه به‌غدا فه‌یسه‌ڵی كوڕی حوسێن ئه‌یبینێ، مه‌ندووبی سامی به‌ریتانیا له‌به‌غدا ئه‌یبینێت هه‌ر دووجارهكه داوای لێده‌كه‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان، دیاره ئیشیان بهشێخه، ئێ ڕوونه ئیشیان پێیه‌تی ئه‌گینا به‌پێی حوكمه‌كه‌ی بوایه ده‌بوایه شێخ مه‌حمود پاش حه‌وت ساڵی تر بگه‌ڕابایه‌ته‌وه كوردستان، بۆچی ئه‌مه ئه‌كه‌ن، ئه‌م ناوچه‌یه له ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆدا سه‌ربه فه‌ڕه‌نسایه ئه‌یانه‌وێت هه‌م ئه‌و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌ی له‌كوردستان دروستبووه كپ بكه‌نه‌وه، دۆخه‌كه بۆخۆیان هێمن بێته‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بهفهرنسییهكان بڵێن ئه‌وه كورده‌كان ئێمه‌یان ئه‌وێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی زلهێزو وه‌ك پارێزه‌ریان، تۆیان ناوێت. شێخ مه‌حمود ئه‌هێننه‌وه‌و ئه‌یكه‌ن بهحوكمداری كوردستانی باشوور. كه‌واته هێنانه‌وه‌ی شێخ ئامانجێكی تێدایه باشه ئایه شێخ مه‌حمود وه‌ك یه‌كه‌م مه‌لیكی كوردستانی باشوور له‌لایه‌ن هۆزهكوردییهكانهوه ئه‌و پشتگیرییه به‌هێزه‌ی لێده‌كرێت؟ نه‌خێر. حوكمداری دروست ئه‌كات، به‌ڵام ده‌بینین پاش ساڵێك دیسان ئینگلیزه‌كان لێی ئه‌ده‌نه‌وه. چه‌ندین هه‌وڵی دیبلۆماسی ئه‌دات تا سنووره‌كه‌ی به‌رفراوان بكات و بۆی ناكه‌ن، حكومه‌ته‌كه‌ی ناگاته هه‌ڵه‌بجه، ناگاته قه‌ڵادزێ، ناگاته ئه‌ولای كۆیه. ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا قورسه حكومه‌تێكی ناوچه‌یی له‌و شوێنه‌دا له‌قازانجی ئینگلیزدا نییه، فه‌یسه‌ڵی كوڕی حوسێنی له‌به‌غدا هه‌یه كه سێ له‌سه‌ر چواری عیراقی له‌بنده‌ستدایه چی له‌شێخ بكات له‌ناوچه‌یه‌كی داخراودا؟ ئێمه له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا نه‌مانتوانی ڕوداوه‌كان بخوێنینه‌وه نه‌مانتوانی دۆسته‌كانی خۆمان دیاری بكه‌ین، نه‌مانتوانی باز به‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌مای ئاینی و هۆزایه‌تیدا بده‌ین، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئایندهی خۆماندا، هه‌موو ده‌وڵه‌تان كردیان، هه‌موو گه‌لان كردیان، بۆ ئێمه نه‌مانكرد. تۆ ده‌بێ له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆتدا بازبهسهرههندێك شت دا بده‌یت، قورس نه‌بوو له‌ڕووی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆزایه‌تییه‌وه ئه‌كرا ئه‌و بازه بده‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد نه‌مانكرد. ئێمه بۆ ئه‌مڕۆمان ده‌بێ به‌شێوه‌یكی تازه ئه‌و روداوانه بخوێنینه‌وه، وا له‌رابردوو تێبگه‌ین كه ئێمه بزانین چیمان هه‌بووه، ئه‌گه‌ر رابردووی ئێمه هه‌مووی سه‌روه‌ری بووبێ ئه‌مڕۆ ئێمه خاوه‌نی كیانی سیاسی خۆمان ئه‌بووین، ده‌ستمان له‌ده‌وڵه‌تان پاننهدهكردهوه، ئێمه ئه‌بێ سلبیاته‌كانی دوێنێ بخوێنینه‌وه، كامه هه‌ڵه‌كانی دوێنهمانه؟ ئه‌مڕۆ له‌دوێنی تێئه‌گه‌ین ئایندهی بوونی كورد له‌یه‌كێتی بوونی كوردایه، له یه‌كگرتنه‌وه‌ی گوتاری كورد دایه، له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌موو هۆز و تیره و توێژه‌كانی كوردهواریدایه، له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌موو پارته سیاسییه‌كاندایه، ئه‌مانه نه‌بێت ئایندهی كوردستان باش نابێت.
جلخواره‌كان هێزێكی گه‌وره بوون له‌سلێمانیدا
سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی: دیاره ئێمه كه ڕه‌خنه له‌خۆمان ده‌گرین، من باسه‌كه‌م زیاتر بۆ ئه‌و به‌شه‌یه كه ڕه‌خنه‌یه، ئێمه ئه‌گه‌ر بچینه‌وه سه‌ر سیاسه‌تی ئینگلیز شتی تێدایه، سیاسه‌تی ئینگلیز دوای چهڕچڵ، دوای بۆچوونه‌كانی یه‌كه‌م گۆڕا گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌م خیلاف و دووبه‌ره‌كییه جێبه‌جێ نابێ كورد له‌نێوخۆیاندا ناتوانن رێك بن، مه‌سڵه‌حه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌موویان بخه‌ینه‌وه به‌ر ده‌ستی عیراق و ده‌وڵه‌تی عیراقیش له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م سیاسه‌ته تازه‌یه‌ی به‌ریتانیا دروست بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئینكار ناكرێت، ئه‌وه ئێمه نین كه نه‌مانهێشت ئه‌و ئامانج و ئاواتانه بێنه‌دی به‌شێكی سیاسه‌تی ئینگلیز گۆڕا، به‌ڵام ئه‌وه به‌شێكه كه مێژوونووسه‌كان بۆیان هه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و به‌ڵگه‌كانیش مه‌وجودن. ئینگلیز تاكه‌ی پێی وابوو یارمه‌تی كورد بدات و تاكه‌ی پێی وانه‌بوو ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌جێی خۆیه‌تی ساز بێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردییه سنووری تاكوێ بوو به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه له‌نێو ئۆرگانه جیاجیاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیادا ده‌نوسرا، و لهكهیشهوه بۆچوونه‌كانی خۆی گۆڕی و ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی په‌یدا كرد كه ده‌وڵه‌تێكی گه‌روه له عیراق دا بنیاد بنێ، با ئه‌مه بهێڵینه‌وه بۆ مێژووژنووسان، ئێمه بچینه‌وه سه‌ر ئه‌و به‌شه كه خۆمان وه‌ك كوردهواری چاوپێخشاندنهوهیهك به‌رابردووی خۆماندا ده‌كه‌ین، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه به‌راوردێكی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود بكه‌ین، مێژوو له‌دوا رۆژدا چی ده‌نوسێ، هه‌ر ئێستا چی نووسیوه؟ مێژوو بۆ شێخ مه‌حمود ده‌نووسێ پیاوێكی شۆڕشگێڕی ئازای خاوه‌نی عیزه‌ت و مه‌ناعه‌تی نه‌فس و نیشتمان په‌روه‌ر و ئازادیخوازی وڵاته‌كه‌ی خۆی بوو. مێژوو بۆ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ ده‌نووسێ پیاوێكی زیره‌كی سیاسی له‌بنه‌وه بڕی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عیراق بوو. شێخ هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو له دیبلۆماسیدا له فڵان جێگا یان له فیسار جێگادا هه‌ڵه‌یه‌كی كرد، ده‌بێ بزانین ئه‌م هه‌ڵانه لهنهزانینهوهبوو، یان بڕێكیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك بۆچوون و مێشكی تایبه‌تی هه‌ر كه‌س، ئایه مێژوو ده‌ریده‌خات ئه‌وه‌ی كه بیستراوه و خه‌ڵكی نووسیویانه ئه‌وه‌یه شێخ مه‌حمود پیاوێكی عاقڵ بووه، واته بیركردنه‌وه‌ی باش بووه، سیاسه‌تی زانیوه، به‌ڵام تۆ بۆ ئه‌وه سیاسه‌تیش بزانی هه‌ر بهتنێ له‌ساتی ئێستادا ناژیت، تۆ ئیمتیدای رابردوودای خۆتی، تۆ ئیمتیدادی فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی كۆنی خۆتی، تۆ ئیمتیدادی بنه‌ماڵه‌ی خۆتی، له‌بیرمان بێ كه بنه‌ماڵه‌ی شێخ هه‌تا مه‌رحومی شێخ سه‌عیدی باوكی و پێشووتریش بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی زۆر ده‌سه‌ڵاتدارو جێگای باوه‌ڕو متمانه‌ی خه‌ڵك بووه له‌ناو كوردستاندا، به‌ڵام گرنگتر له‌وه من مه‌به‌ستمه بیڵێم جێگای رێز و ده‌رباری خه‌لیفه‌كانی عوسمانلی بوون، خوله‌فای عوسمانلی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخدا په‌یوه‌ندی تایبه‌تیان هه‌بووه، پشتیوانیان لێ كردوون، یارمه‌تیان داون. له‌هه‌مان كاتدا یارمه‌تیان لێ خواستوون، پشتیوانیشیان لێ خواستوون، هه‌تا مه‌شهوره جفرهیهكی تایبه‌تی نامه‌نووسین هه‌بووه خه‌لیفه‌ی عوسمانی داوێتی به‌شێخ سه‌عید كه ئه‌گه‌ر كارێكی هه‌بوو پێویستی یه‌كی هه‌بوو په‌یوه‌ندی گرت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س نه‌زانێ به‌م ڕێگایه و به‌م خه‌ته نامه‌ی بۆ بنووسێ. ئێمه نابێ له‌چاو ئێستادا سه‌یری مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئاینییه موحتهرهمهی وڵات زۆر ئاساییه له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی ئیسلامی بێت، ئه‌وه‌نده‌ش كه شێخ مه‌حمود لای داوه له‌م رێبازه وئامادهبووه به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا بكات، زۆر ئازایه‌تی و هونه‌ری كردووه، له‌رێبازی كۆنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی لایداوه، به‌ڵام قه‌ت نه‌یتوانیوه خۆی به‌ته‌واوی رزگار بكات له‌بنه‌ما فیكرییه ئیسلامییه سه‌روه خهلافهتییهكهی. هه‌میشه كاریگه‌ری هه‌بووه له مێشكی‌دا، لایه‌كی فیكری بۆ ئه‌وێ چووه ئه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی بیه‌وێت، یان به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی زانیبێتی و ئیراده‌ی ئه‌مه‌ی كردبێ، ئه‌مه پێكهاته‌یه‌كی فیكری ئینسانه، تۆ له‌كام بنه‌ماڵه‌دا گه‌وره‌بووی له‌كوێ خوێندووته رۆشنبیریت چییه، بیروباوه‌ڕه‌كانت كه له‌سه‌رو مێشكی تۆ كاریگه‌ری هه‌یه كامه‌ن؟ بێگومان ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێخ هه‌بووه، ئێمه ناتوانین ئینكاری ئه‌وه بكه‌ین. بارودۆخی ناوشاری سلێمانیش كاریگه‌ری هه‌بووه، سلێمانی ئێستا دوای هه‌شتا ساڵ به‌جۆرێك نزیكه له‌و كاته، ئه‌مه له‌كاتێكدا خه‌ڵكی خوێنده‌وار و رووناكبیر و زانای تێدابووه، بارودۆخی دنیایان زۆر باش زانیوه، جا له‌مسته‌فا پاشای یاموڵكییهوه پێیدا وه‌ره‌خواره‌وه بۆ هه‌موویان، تا كه‌سێكی وه‌كو ره‌فیق حیلمی، كه سكرتێری شێخ بووه، ئه‌وانه سیاسه‌تی جیهانیان زۆر باش زانیوه، ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌كان، وه‌كو ئه‌مین زه‌كی به‌گ و تۆفیق وه‌هبیی به‌گ و وه‌كو هه‌موو ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌ڵام خه‌ڵكی سلێمانی هه‌ر ئه‌و منه‌وه‌رانه، هه‌ر ئه‌و خوێنده‌وارانه نه‌بوون ، خه‌ڵكی سلێمانی جه‌ماعه‌تێكی ئه‌هلی مزگه‌وت و ته‌كییه و شێخ و مه‌لا و خه‌ڵكی قه‌دیمی تێدابووه، كه ئه‌وانیش به‌پێی بیروباورهی خۆیانیش لایه‌نگری خه‌لافه‌تی ئیسلامی بوون، دژی دۆستایه‌تی بوون له‌گه‌ڵ بێگانه و مه‌سیحی، هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و مێژووه پێگوتنهوهی ناوێ، منه‌وه‌ره‌كان له‌ناو سلێمانیدا كه‌وتنه ژێر باری هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن و تهنانهتتیرۆركردنهوه، ئه‌وه‌ی كه لهئیسلاحی كوردیدا پێیده‌گوترێ جلخوار، جلخواره‌كان به‌یارمه‌تی ئه‌م جه‌ماعه‌ته مه‌لاو شێخ و خه‌ڵكی قه‌دیمی هێزێكی گه‌وره بوون له‌سلێمانیدا، كه‌م نه‌بوون، ئه‌م هێزه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر شێخ هه‌بوو، جا ئه‌م كاریگه‌رییه كاریگه‌ری قه‌ناعه‌ت پێهێنان بوو، به‌ڵام به‌شێكیشی خۆ پیاوی سیاسی قه‌ناعه‌تیش نه‌كات، هێزێكی كۆمه‌ڵگا هه‌یه تۆ ناچاری له‌به‌رچاوی بگری، باخۆت قه‌ناعه‌تت پێنه‌بێ. دیاره شێخ له‌ده‌سته‌ی ئه‌وانه نه‌بووه، شێخ خۆی له‌و باره‌یه‌وه پیاوێكی رۆشنبیر‌و لێزان بووه، به‌ڵام ناتوانێ له‌به‌ر چاوی نه‌گرێت، شێخ ویستی ئه‌م هاوسه‌نگییه ڕاگرێت، ههوسهنگییهك له‌داخل له‌ناو سلێمانی، به‌ینی توركخواكان و كۆنه په‌رسته‌كان و خه‌لافه‌ت خوازه‌كان له‌لایه‌ك و به‌ینی خوێنده‌واره‌كان و منه‌وه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌لایه‌ك. ئه‌و ده‌بوو ههوسهنگییهك لهداخلدا راگرێت و هاوسهنگییهكیش له ده‌ره‌وه ڕاگرێت، نێوانی هێزی ئینگلیز و ئه‌و هێزه‌ی تورك كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئۆزده‌میر تا ڕه‌واندز هاتبوو، شێخ سه‌رئه‌نجام ئه‌م هاوسه‌نگییه‌ی بۆ ڕانه‌گیرا، ئه‌م هاوسه‌نگییه قابیلی را‌گرتن نه‌بوو هه‌ر بۆماوه‌یه‌كی كورت تۆ ده‌توانی ڕایگری، ئه‌م هاوسه‌نگی له‌جیهانی واقیعدا له‌حاڵی گۆڕاندابوو، ئه‌م هاوسه‌نگییه خۆی مه‌حكوم بوو به له‌به‌ینچوون، ئینگلیز له‌تورك به‌هێزتر بوو، له‌گه‌ڵ هاتنی حكومه‌تی عیراقیش توركخوازهكان ئه‌و ده‌وره‌یان نه‌ده‌ما، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردوو هاوسه‌نگییه‌كه غیره قابیلی ده‌وام بوو، به‌لای منه‌وه ئه‌گه‌ر ههڵهببینینهوه، هه‌ڵه له‌وه‌دا ده‌بینینه‌وه شێخ پێویستی به‌وه نه‌بوو ئه‌م هاوسه‌نگییه ڕاگرێت، ده‌بوو یه‌ك لایه‌نه‌ی بكاته‌وه ته‌نانه‌ت مه‌رحوم سه‌ید ته‌ها ئه‌فه‌ندی دێته ڕه‌واندوز خه‌ریكه توركه‌كان ده‌ربكات له‌وێ، شێخ لێره‌وه به‌یان ده‌رده‌كات و ده‌ڵێ ئیجازه‌ی نییه و ئه‌وه به‌بێ فه‌رمانی منه، بۆ توركه‌كان ده‌رده‌كات و من نه‌موتووه، شێخ ده‌بو خۆشحاڵ بێت ئه‌گه‌ر توركه‌كان لهڕهواندوز ده‌ركرێ ئه‌وه‌ش بكات به‌دیاری ده‌ستی خۆی و بیباته لای ئینگلیزه‌كان و بڵێت ئه‌وه سه‌ید ته‌ها به‌قسه‌ی منی كردووه، ئه‌وه ئێمه‌ین واده‌كه‌ین، به‌ڵام خۆی زۆر موقهیهت بوو ئه‌م هاوسه‌نگییه ڕاگرێت. ئه‌م هاوسه‌نگییه له‌جیهانی واقیعدا غه‌یره قابیلی را‌گرتن بوو، بۆیه شێخ‌یش و غه‌یری شیخ هه‌ر كه‌سێكی دیكه بیویستبایه ئه‌م هاوسه‌نگییه راگرێت له واقیعی عیراقدا هه‌ر ده‌یدۆڕاند، سه‌ركردایه‌تی كورد‌و شێخی نه‌مر به‌وه دۆڕاندی، كه وه‌دووی راگرتنی تهوازوونێك كه‌وت بوون له‌جیهانی واقیعدا نه‌بوو، نموودێك، نیشانه‌یه‌ك، ره‌مزێكی بچكۆلانه‌ی لای ئێمه هه‌بوو، ئۆزده‌میر خۆی هیچ نه‌بوو به‌خۆی و چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكی توركه‌وه لهڕهواندوز، له‌خۆڕا بووبوو بهڕهمزێكی گه‌وره له‌به‌رچاوی ئێمه، تورك خۆی له‌حاڵی گۆڕان و گۆڕانكاری و تێكچووندابوو، ته‌نانه‌ت ئۆزده‌میر له‌ناو توركییهی تازه‌شدا كه‌سی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، خۆی سه‌ری هه‌ڵدابوو ئیدیعای حكومه‌تی ده‌كرد به‌یادی ده‌سه‌ڵاتی كۆنی عوسمانلی له‌به‌ر ئه‌وه حه‌قیقه‌ته‌ن هێزێك له‌پشت ئه‌م هاوسه‌نگییه‌وه نه‌بوو، ئه‌مه هه‌ڵه بوو، تهوازوونێك نه‌بوو، یه‌ك لایه‌نه بوو، ئینگلیز ده‌هات و عیراقی ده‌گرت و حاكمی وڵاته‌كه بوو هه‌ر بۆچوونێكی دیكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵه بوو، ئێمه كه‌وتینه دوای سیاسه‌تێك كه قاچی له‌سه‌ر ئه‌رز نه‌بوو، چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاری كرابوو هه‌ر له‌سایكس بیكۆ. هێزه گه‌وره‌كان مه‌علوم بوو كێن، ئه‌وانه‌ی بڕیارده‌رن ده‌وڵه‌ت دێنن و ده‌وڵه‌ت لاده‌به‌ن و سنوور ده‌گۆڕن مه‌علوم بوو كێن تورك جێگایه‌كی نه‌بوو له‌م یاری شه‌تره‌نجه جیهانییه گه‌وره‌یه‌دا، چوون خۆی یه‌كێك بوو له مۆره‌كانی شه‌تره‌نج، كه ده‌یانهێناو ده‌یانبرد له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان بۆ هێزه‌كانی كاریگه‌ر لهسهحنهی جیهانی خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه بوو، هێزه‌كانی كاریگه‌ر لهسهحنهی جیهانیدا كێن؟ زۆر واقیع بین نه‌بووین نه‌مانتوانی خوێندنه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ بكه‌ین، بۆ به‌راوردی ناكه‌یت له‌گه‌ڵ ئێستا، ئێستا له‌ساڵی 2002 له‌به‌رده‌م حاڵه‌تێكی وه‌هاداین، ئه‌گه‌ر ئێستاش نه‌توانین سیاسه‌تی خۆمان له‌مباره‌یه‌وه دامه‌زرێنین و نه‌یخه‌ینه سه‌ر رێبازێكی راستوڕه‌وان هه‌مان هه‌ڵه ده‌كه‌ین كه له‌زه‌مانی شیخ مه‌حمود دا كردمان..