Home / بەشی مێژووی كورد / کورتەیەك لەسەر مێژووی ئاڵا

کورتەیەك لەسەر مێژووی ئاڵا

کورتەیەك لەسەر مێژووی ئاڵا

17122014933602_allaykurdistan17122014b

وەک دەزانن مرۆڤ بۆنەوەرێکی کۆمەڵایەتییەوە، هەر لە مێژە تا ئێستا بە کۆمەڵ ژیانیان بردۆتە سەرو هەمیشە پێکەوە ژیاون. هەر گرۆپێک لە مرۆڤ هەمیشە قەلەمڕەوی تایبەت بە خۆیانیان دیارکردوەوە، جاروباریش بۆ پەرەپێدان بە جوغرافیا

و ژینگەی خۆیان و بەدەست هێنانی پێداویستیەکانی ژیان هێرشیان کردۆتە سەریەکترو جەنگ‌و شەڕەکانیش بەشێکی جیانەکراوەیە لە رەوتی مێژووی گەلان. هەربۆیە هەر قەبیلەوعەشێرەیەک بۆ پێشاندان و پێناسەی خۆی چ لەسەر شوێنی نیشتەجێ بوونی وچ لە کاتی شەڕەوپێکدادانەکان هێمایەکی لە خوی بە ناوی ئاڵا هەڵکردووە.
وەک لەبەڵگە مێژووییەکاندا هەیە تەمەنی سازکردن وهەڵکردنی ئاڵا دەگەڕێتەوە بۆ٤٠٠٠) ساڵ لەمەو پێش، بۆ یەکەمجار هەر لە میزۆپۆتامیا واتە کوردستانی ئەمرۆ، ئاڵا هەڵدراوە و هەروەها لە خاکی ئێرانیش ئەمپیراتۆرییەکان هەرکام خاوەنی هێمای تایبەت بە خۆ بوون. لە سەرەتا شارستانیەتی سۆمرییەکان‌و ئاسۆرییەکان ومیدیاکان، ئاڵایەک وەکوو نێشانەیەک لە دەسەلاتداریەتی هەڵداوەو دواتریش لە ئێران هەخامنشیەکان، ساسانیەکانیش بە هەمان شێوە.
میسرییەکانی کۆن‌‌و ئیمپراتۆریرکانی چین و ژاپۆنیش مێژووێکی دووریان هەیە لە هەڵکردنی ئاڵا.
بە پێی زانستی ئاڵاناسین Vexillology تەواویی رەنگ و نیشانەکانی ئاڵا چ لە ئێستا چ لەکۆن هەڵگری باری مانایی تایبەتن و زۆربەی هەرەزۆری ئاڵاکان چۆنکە هەڵقوڵاویی مێژووی هەر گەڵیکەو بۆتە پێناسەی ئەوان لە دونیا هەربۆیە وەکوو هێمایەکی نەتەوەیی چاوی لێکراوەو رێزی لێگیراوە. ئەوەندە جێگای بایەخە کە لە رابردوو لە کاتی شەڕەکان ئەرکی سەرشانی یەک لە پاڵوانە بوێرەکان هەڵگرتنی ئاڵاکە بووە، لە کۆتایی شەڕەکە بە نێشانەی سەرکەوتن لەسەر خاکی خۆیان لە کاتی بەرگریی یان لەسەرخاکی لایەنی بەرامبەر بە مانای سەرکەوتن و فتح دوای داگرتنی ئاڵای ئەو وڵاتە ئاڵای خۆیانیان دادەکوتا.
هەرلەمێژە ئاڵاکان لە باری رەنگ و نێشانەکانەوە لە گەڵ یەک جیاوازییان هەبووە و هەر هۆزودەسەڵاتێک رەنگ و نیشانەیەکی بۆ ناساندنی خۆی دەست نیشان کردووە. زۆرێک لە ئاڵاکان لە نیشانەکانی سرۆشت وەکوو، خۆرو مانگ وباڵدارو ئەستێرە ودارو گوڵ و…هتد) پێکهاتوون. هەر بە گوێرەی زانستی ئاڵا ناسین هەر رەنگ و نیشانەیەک لە نێو ئاڵا هەڵگری باری مانایی تایبەت و باس لە باوه‌ڕو رووداوەکان ومێژووی ئەو وڵاتە دەکات! ئاڵا هەروەکوو زۆر شتی دیکە رەوتێکی تەکاموولی بەخۆیەوە بینیوە . ئاڵاکانی سەردەمی کۆن لە پەڕی باڵندەکان یان لە پارچە ئاسنێک یا لە مۆی ئاژەڵەکان سازکراون. هەرکام لە رەنگەکانی ئاڵاکانی ئەمرۆکە مانای خۆیانیان هەیە بۆ نموونە 
رەنگی سوور (ئازایی، خوین ڕژان لە شەڕ، هێز و یەکسانی)
رەنگی سپی (ئارامی، ئاگربەست، ئاشتی)
رەنگی زەرد (ئاگر، وریایی، درەوشانەوە، رووناکی)
رەنگی رەش ( مەرگ، پرسە، نەمری)
رەنگی شین (ئاوەدانی، ئاو، ئازادی)
رەنگی سەوز(لاویەتی، وڵات، پاراستن و سەوزایی)

کۆنترین ئاڵای سەردەمی سۆمرییەکان لە جینسی «برۆنز» دروست کراوە که‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی لە دوورەوە لە بەر تیشکی هەتاودا بدرەوشێ. هەر بە پێی ئەم ئاڵا دوور لە راستیی نیە کە واتای ناوی «درفش» کە لە ئێرانی کۆن بە ئاڵا گوتراوە ریشەی و بنچینەی ئەم وشە کە «درەوش» و درەوشانەوە ڕا، هاتبێت کە وشەیەکە بە بنەڕەت کوردییە. هەروەها ئەگەر هێندێک لە وشەی «پرچم»یش بکۆڵینەوە تێدەگەین کە ئەویش زاراڤەیەک لە زمانی زاگروس نشینەکانە. کە لە «بەر» واتە پێش وبەر +چەم،، پێکهاتووە.
ئەوەی کە ئێستاکە پێ دەگوترێت ئاڵای نەتەوەیی لە جیهان ونزیک بە ١٩٥ وڵات ئاڵایە ناسراویان هەیە. کۆنترین ئاڵای نیشتمانی هی وڵاتی «دانیماڕکە» کە ساڵی١٢١٩دروست کراوە. بەسەرهاتی سازکردن وهەڵکردنی ئاڵای هەر وڵاتێک خاوەنی مێژووێکی دوورو درێژە کە لێرەو بە بۆنەی ٢٩سەرماوەز وەک ناوزەد کردنی ئەمرۆژە بە ناوی رۆژی ئاڵای کوردستان ئاوڕێکی کورت لە مێژووی ئاڵای کورد بەگشتی دەدەینەوە.
_ئاڵای ئیمپراتۆری مادەکان
ڵێکۆڵینە میژووییەکان دەرخەری ئەوەیە کە سەرجەم هۆزوخێڵەکانی کۆنی میزۆپوتامیا خاوەنی ئاڵا بوون، بە تایبەت دەوڵەتی ماد کە ٧٠٠ساڵ پێش زایین دامەزرابوو و لە کاتی شکست دانی ئاسورییەکان ئاڵای تایبەت بە خۆیایان هەڵکردوە کە دەگوترێت لە سێ هێڵی سوورو زەردو سەوز پێک‌هاتبوو هەرچەند تا ئێستا بەڵگەیەکی به‌هێز ئەمەیەی پشت راست نەکردوتەوە.
_ئاڵای دەوڵەتی ئەییوبیەکان
_ئاڵای دەوڵەتی زەند کە لەساڵی (1750-1794) دەسەڵاتی ئێرانیان بەدەستەوە هەبوو ئاڵای تایبەت بە خۆیانیان هەبووە.
_ئاڵای میرنشینەکانی کوردستان (شەدادی، مەروانی، بابان، ئەردەڵان، بێدلیس، سۆران، هەکاری، بادینان، لوری گەورە، لوری بچووک، حەسەنکێف، بۆتان….هتد)


_ئاڵای راپەرینی قۆچگیری ١٩٢١
_ئاڵای حکوومەتی کوردستانی خواروو١٩٢٢(شێخ مەحمودی حەفید) 

_ئاڵای راپەرینەکەی ئاگری١٩٢٩-١٩٣٠
_ئاڵای کۆماری کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ١٩٤٦

ئێستا تەنیا ئالایەک کە بە ناوی کوردستان واتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراقی فیدراڵ‌دا بە فەرمی ناسراوە بەسەرهاتێکی دوورودرێژی هەیە و بێجگە باری مانایی رەنگەکان کە باسمان کرد وەکوو ئاڵا لە پارچەکانی کوردستان تەمەنی زیاتر لە ٩٠ساڵی هەیە هەر لە ساڵی ١٩١٩ لە سەردەستی چەندین رێکخراوە وشۆرشی کوردیی هەڵکراوە، تادەگاتە (کۆمەڵەی ژێکاف١٩٤٢زایینی) لە شاری مەهاباد کە لە بۆنه‌ و یادەکان دا هەمان ئاڵایان هەڵکردوە . بەڵام بە هێندیک دەستکارییەوه‌ ئەم ئاڵایه‌ لە ساڵی١٩٤٦زایینی وەکوو ئاڵای کۆماری کوردستان بەرەسمی دەناسرێت ولەسەربانی سەرجەم دامودەزگاکانی ئەوکات هەڵدەکرێت. دوای رووخانی کۆماری کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٠ بەم لاوە ئەم ئاڵایە کە لە سێ هێڵی (سوورو سپی وسەوز+ خۆرەتاوێک لە ناوەڕاست) پێکهاتوە لایەن زۆربەی هەرزۆی رێکخراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئاڵای گەلی کورد ناسراوەو پەسەند کراوە.

سەرچاوەکان:
ماڵپەڕی کتێبخانەی کوردی ئەوین
سایتی ئاڵای کوردستان
اطلاعات عمومی

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …