Home / بەشی مێژووی كورد / یاڵان پێ .. قەڵاى شێخ محمودو محموخانى دزڵى و ڕێکەوتنى پەڵگا..

یاڵان پێ .. قەڵاى شێخ محمودو محموخانى دزڵى و ڕێکەوتنى پەڵگا..

یاڵان پێ .. قەڵاى شێخ محمودو محموخانى دزڵى و ڕێکەوتنى پەڵگا..

 

نووسینى : حسن محمود حمە کریم
خەڵکى یاڵان پێ میللەتێکى سەربەرزو ئازان، چوار ساڵ لەگەڵ حکومەتى عێراق شەڕیان کردوە، لە ساڵى 1961 ەوە نەیانهێشتوە بۆ ماوەى چوار ساڵ پارتى بێتە دێیەکەیان.
کە بەریتانیا هاتە عێراق نیازى بە کورد خراپ بوو، شێخ محمودى حەفید پەیوەندێ بە سەرەک خیڵە عەرەب و کوردەکانەوە کرد بۆ دەرکردنى بەریتانیا لە عێراق، لەگەڵ محموخانى دزڵى سەرەک خیڵێکى هەورامان ڕێکەوت و چەکى دایە، هەواڵ هات بۆ (لیز) ئەفسەرى سیاسى بەریتانى لە هەڵەبجە، کە محموخانى دزڵى هێزى کۆکردوەتەوە، لیز ویستى پەیوەندى بە محمودخانەوە بکات و لە مەبەستى بگات، بەڵام ئەو بە 300 چەکدارەوە لە پێنجوێنەوە بەرەو سلێمانى دەڕۆیشت، میجەرسۆن لە 18|نیسان 1919 دا هەواڵى هاتنى محموخانى دزڵى بە شیخ محموددا، پێى وت ئەو کارە خراپ دەکەوێتەوە، شێخ وتى بۆ زیارەتى کاک ئەحمەدى شێخ دێت، سۆن وتى دەتوانێ خۆى و دە کەس بێ چەک بێنە سلێمانى، بەڵام محموخانى دزڵى لە شەوى 20|21 مایس 1919 بە پێشوازى گەرمەوە خۆى کرد بە شارى سلێمانیدا، شار بە ئاسانى گیرا، هەموو ئەفسەرە سیاسى و سەربازی و خەزینەى چەکى شار گیرا، شێخ محمود خۆى وەک حاکمى بەرزى سلێمانى ڕاگەیاند، دەستى بەسەر کاروانیک چەک و پارەشدا گرت کە لە کفریەوە دەهات بۆ سلێمانى، ئاڵاى بەریتانیا داگیراو ئاڵاى تایبەت بە حکومەتەکەى شێخ بەرزکرایەوە، محموخانى دزڵى گەڕایەوە شارەزور، ساڵى 1919 بەریتانیا لە کەرکوکەوە هێرشى بۆ سلێمانى هێناو لە شەڕى دەربەندى بازیان شەڕى قورس ڕویداو شێخ بریندار بوو گیراو دورخرایەوە بۆ هیندستان، کە مەلیک فەیسەڵى یەکەم بووە پاشاى عیراق لە 23|ئاب 1921، عێراق دامەزرا، بەڵام لە کوردستان کیشە هەبوو، تورک یارمەتى هۆزە کوردەکانى ڕانیە و خۆشناوەتى دژى ئینگلیز دا، محموخانى دزڵى هیزى کۆکردەوەو پەلامارى دەشتى ڕەواندوزی دا، لە کانونى دووەم 1922 محموخان پەیوەندى کرد بە تورکەوەو هەڵەبجەى گرت، بەریتانیا لە دەربەندیخانەوە هێزى هێناو هەڵەبجەى گرت و محموخان هەڵهات بۆ یاڵان پێی، بەریتانیا چوە خورماڵ و بەرەو یاڵان پێ هێرشى کرد، ئەفسەرێکى بەریتانى بەناوى (کابتن فیتزکیبۆن) کوژرا، بەریتانیا نەیتوانى هێرشى کوردانى یاڵانپێ بوەستێنێ، لە ئازارى 1922 یاڵان پێ و بانیشارو بانیبنۆک و ئەشکەوڵى شنروێى بە فڕۆکە بۆردومانکردو محموخان گرت و دورخرایەوە بۆ هیندستان، شێخ مەحمود لە ئینگلیز هەڵهات، لە یاڵان پێ و بانى شارو بانى بنۆک و حەشارگەى وشکە ناو بوو، شێخ ماوەیەک لە دیوەخانى حاجى حمە زەمان لە یاڵان پێ ماوەتەوە، حەمە زەمان پێنج برا بوون حوکمى ئەم ناوچەیان کردوە، بارام باپیرە گەورەیانە، ڕێکەوتنى پەڵگا لە شۆڕشى شێخ محموددا بەناوبانگە، (پەڵگا) شوێنە هەوارو کانیاوێکى خۆش و دڵگیرە، پەڵگا ناوى کچێکى ئەفسانەیى یاڵان پێ یەو چیرۆکێکى هەیە، ئەدمۆنز دەڵێ لە 23|4|1922 سەردانى یاڵانپێم کرد، بەو مەبەستەى محمود خانى دزڵى سەرۆکى بنەماڵەى بارام بەگى هەورامان لە پەڵگا ببینم، کە تازە لە دورخراوەیى لە هیندستان گەڕابویەوە، بەهاتنەوەى دیسان ناوچەکە شڵەژا، ئەدمۆنز پێى وتبوو ئیتر وا لە بەکوشت دانى خەڵک بهێنە، ئەو پەیمانى دابوو، بەڵام بە گەڕانەوەى بۆ دزڵى دەستى دایەوە چەک و خەڵک کۆکردنەوە، لە مانگى ئایار 1922 (فەرەج بەگ) سەرۆکى دێى بانبیبنۆک بەهێزەکەیەوە هێرشى هێنایە سەر بنکەکانى بەریتانیا، بەریتانیا لە کۆتایى حوزەیرانى 1922 بەفەرماندەیى (جەنەراڵ نایتنکیل) بانى بنۆکى گرت و دێیەکەى سوتاند، لە هەموو لا شەڕ گەرم بوو، لە نەبونى شێخدا ناوخۆى سلێمانى شێوا بوو، دۆخەکە لەدەست دەرچوو بوو، ئاژاوەو دزى و جەردەیى و پەلامارو تاڵانى ئینگلیزەکانى ترساندبوو، بەریتانیا بۆى دەرکەوت کورد وازناهێنێ، بیرى کردەوە شتێک لە مافیان بداتێ و گشتپرسیەک لەنێو کورداندا بکات و ماوەیەک سەرگەرمیان بکات، بپرسن ئایا عیراقیان دەوێ یان سەربەخۆیى، مەلیک فەیسەڵ داوایکرد بەریتانیا کورد هاننەدا بۆ جیابونەوە، لە 15 ئەیلول 1922 شەش تەیارەى پڕ لە سەرکردەى ئینگلیز لە سلێمانى دابەزین، پیاوە گەورەکانى بەرزنجی و خزمانى شێخیان بانگکرد بۆ فڕۆکەخانەو ئیدارەیەکیان بۆ سلێمانى دروستکرد، بیریانکردەوە: شێخ محمود بێننەوە وەک دیاریەک بۆ هۆزەکەى، لێبوردن دەربکەن بۆ گیراوو چەکدارەکان، دۆخەکە هێوربکەنەوە، شیخ محمودو شیخ محمد غەریبى زاوایان ئازاد کرد، باخرەکە لە میناى بۆمباى لە 13کانونى دوووەم 1922 دەرچوو، لە20 ئەیلول 1922 شێخ گەیشتەوە سلێمانى .. لەوکاتەدا سمکۆى شکاک لە ئێران ڕاونراو چووە تورکیا، تورکیا ڕاویان ناو هەموو تۆپ و ئەسڵەحەیان گرتن و هەڵهات بۆ عێراق و لە بەحرکەى نزیک هەولێر نیشتەجێ بوو، سمکۆ پەیوەندى کرد بە هەندێ لە سەرانى کورد، لە سێپتێمبەرى 1922 بە تەلەگراف قسەى لەگەڵ شێخ محمود کرد، سمکۆ ویستى ئینگلیز یارمەتى بدات و حکومەتى سەربەخۆ لە کوردستانى ئێران دروست بکات، سمکۆ نامەى بۆ مەندوبى بەریتانى لە بغداد و سیر بیکس کۆکس نارد، ئەویش لە نوفمبرى 1922 نامەکەى بۆ وەزیرى مستەعمرات بۆ لەندەن نارد، وینستن چرچڵ دەڵآ: نامەیەکى دۆستانەم لە سمکۆ پێ گەیشت، داوا دەکات لە بەحرکە وە بچێتە هەولێر، مەندوبى سامى ئەو نامەیەى سمکۆى نارد بۆ سەفیرى بەریتانى لە ئێران، تاران نامەى نارد بۆ ئینگلیز داواى کرد ڕێز لە سمکۆ نەگرن، چونکە ئیران داواى دەکاتەوە، ئەدمۆنز ڕاوێژکارى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بوو، بەڵام لە ژێرەوە کاروبارى عێراقى دەبرد بەڕێوە، ئەدمۆنز باس دەکات کە سمکۆ لە 4|10|1922 هاتە کوردستانى عێراق، ئەدمۆنز لە 6|10|1922 چووە هەولێرو بەحرکەو سمکۆى بینى، ئەدمۆنز گاڵتە بە چونى سمکۆ دەکات بۆ سلێمانى بۆ لاى شێخ محمودو دەڵێ نەوتى کرد بە ئاگردا، سمکۆ لەگەڵ سەى تەهاى شەمزینى هات بۆ سلێمانى .. شێخ لە کانونى دوەمى 1923 و 1924 چەمچەماڵ و هەڵەبجەى گرت، باج و خەراجى لەسەر دانان، ئێران نامەى بۆ بەریتانیا نارد کە دەتوانم یارمەتیت بدەم دژى شێخ محمود، هەواڵ هات بۆ بەریتانیا کە ڕۆژى 23|کانونى یەکەم 1924 شێخ محمودیان لە مەریوان بینیوە، شێخ (خانە سور)ى کردبووە بنکەى زستانە، بەریتانیا دەبینێ هەمەوەندى و ڕۆخزایى و سەردەشتى خۆیان چەکدار دەکەن، خەلیفە یونس لە شارەزورەوە چووەتە بانى بنۆک، دیاربوو ڕێکەوتنێک لەگەڵ شیخ و ئەوانە هەبوو، بەریتانیا چەکى بەهیزى هێنا، شێخیش لە ناوچەى بانە هەندێ تۆپ و چەکى دەستکەوت، بەریتانیا 20 هەزار ڕوپیەى دانا بۆ هەرکەس شێخ بکوژێ، مانگى ئایارى 1925 شێخ بەیارمەتى جافەکان هەڵەبجەى گرت، بەریتانیا ناچار بوو تەیارە بانگ بکات، هەڕەشەى کرد ئەگەر شێخ وازنەهێنێ سلێمانى بۆردومان دەکەن، بە توندى سلێمانى قەسفکرا، شێخ لە 30 ئایارى 1925 هەڵهات بۆ شارباژیڕ، هێزیکى شیخ ڕێگەى نێوان سلێمانى و هەڵەبجەیان بە ڕەبایە توندکرد، بەریتانیاش خۆیان بەرەو شارباژیڕ کشان و شارى چوارتایان گرت، بەریتانیا لە شکستدا بوو، نامەى بۆ شێخ نوسى کە لە (دیى وڵەژیر) بوو، داواى دانیشتن و ڕێکەوتنى کرد. ساڵى 1926 خەڵکى یاڵان پێ فڕۆکەیەکى بەریتانى دەخەنە خوارەوەو فڕۆکەوانەکەى دەگرن، ئەدمۆنز دەڵێ داواکرا لەهێزى ئاسمانى بەریتانیا لە موسڵ کە بنکەکانى شێخ محمود لە یاڵانپێ و بانیشارو بانى بنۆک و ئەشکەوڵ لە شنروێ قەسف بکرێ، لە یاڵانپێ دوو کەس و لە بانیشار دووکەس کوژران، ئێستەش شوێنى ساروخەکانى بەریتانیا لە شوێنى پەڵگەى یاڵانپێ دیارە، ئەدمۆنز کە دێتە یاڵانپێ جگەرەى پایب دەکێشێ و بەشى پیاوانى یاڵانپێ دەدات، جارێکى تر نوێنەرى ئینگلیز لە 14|10| 1926 ناچار دەبن بێنەوە گوندى یاڵان پێ و لە پەڵگا وتووێژى ئاشتى لەگەڵ شێخ محمود مۆر بکەن، ڕەنگە هەڵبژاردنى ئەم جێیە پەیوەندى بە نزیکى لە محموخانى دزڵی دۆستى نزیکى شێخ محمود هەبێ، ساڵى 1946 ئێران دەرمانخواردى کردو مرد، محموخانى کانى سانان و محموخانى دزڵى بە داواى شێخ محمود بەشدارى شۆڕشی 1926ـ 1941یان کردوە، ساڵى 1927 ئێران هێرشى کردە سەر هەورامان و محموخانى دزڵآ هەڵهات بۆ یاڵانپێ بۆ لاى شێخ محمود، ئەفسەرێکى ئینگلیز باسى شەڕێک دەکات هەورامیەکان شکاون و چونەتە یاڵان پێ، بەردێک لە یاڵان پێ هەیە گوایە موبارەکەو شێخ لەسەرى دانیشتوە، بۆ فەقەرات یەکاویەکەو دکتۆرى ناگاتێ، گەنجانى یالانپێ هەموو نەورۆزێک سەرکەوتنێکیان هەیە بۆ شاخ، گوایە یادى پشتگیرى باوو باپیرانیانە لە شێخ محمودو سەرکەوتنى دێیەکەیە بەسەر ئینگلیزدا، ئەدمۆنز دەڵێ ئەم شوێنە کەوتبووە سەر ئەو جادەیەى لە زاگرۆسەوە دێت بۆ پاوەو نەوسودو دەگەڕێتەوە بۆ دزڵى قەڵاجێ و ئەگاتە مەریوان .. لە 5|9|1930 ڕاپەڕینى بەردەرکى سەراى سلێمانى دژى ئینگلیز ڕویدا، لە ساڵى 1931 ئێران هێرشى کردە سەر هەورامان و جوانڕۆ 200 کەسیان گرت 10 ساڵ سجن بوون ساڵى 1941بەردران، ساڵى 1931 سۆفى بەگى وەڵدبەگى جوانڕۆو حمە ڕەشید بەگ و ئەحمەد بەگى هەورامى دژى ئیران شۆڕشیان کرد، لە 16|5|1941شێخ محمود لە دەستبەسەرى باشوور گەڕانەوە کوردستان.

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …