مەولانا خالیدى نەقشبەندى

ناوى تەواوى (خالید کوڕى ئەحمەد کوڕى حیسینە ، لە تیرەى میکایلى جافە )
*نازناوى ئاینى ( زیائەدینە ) و لە شیعرەکانیدا نازناوى (نورى ) بۆ خۆى داناوە  .
*ساڵى1779 لە سلێمانى لە ناوچەى قەرەداخ لە دایکبووە،لە تەمەنى منداڵیدا هەر لە قەرەداخ دەستى بە خوێندن کردووە و پاشان چووەتە سلێمانى و ناوچە کانى ترى کوردستان.
*دیارترین مامۆستاکانى بریتیبوون لە :
سەید عبدالکریمى بەرزنجە ، مەلا عبداللەى خەرپانى ، سەید عبدالرحیمى بەرزنجى ، مەلا ساڵحى تەڕەمارەیى ، مەلا ئیبراهیمى بیارەیى ، مەلا جەلالى خورماڵى ، مەلا سیبغەاللەى زیارەى ، مەلا محمد ئیبن ئادەمى باڵەکى ، شێخ قەسیمى سنەیى کە هەر لەلاى ئەویش (ئیجازەى مەلایەتى ) وەرگرتووە .
*ساڵى 1805دەچێت بۆ حەج و لە رێگادا دەچێتە وڵاتى شام و فەلەستین و لەوآ بە دیدارى زانایانى ناودارى زانستى (فەرمودە ) وەک ( محمد کزبرى و مستەفا کوردى ) دەگات .
لە رێگەى مەدینە قەسیدە بەناوبانگەکەى بەناوى ( حەوتەوانە ) وە بەزمانى فارسى لە ستایشى پێغەمبەرى خودا دادەنێت ، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانى .
*ساڵى  1807 لە شارى سلێمانى دەروێشێکى هندى بەناوى (میرزا رەحیم ڕلله بەگ ) هانى مەولانا خالید دەدات ، بچێتەلاى (شاه عبدالله ى دەهلەوى ) لە هندستان و رێبازى تەریقەت لە سەر دەستى ئەو وەربگرێت .
ئەمە لە کاتێکدا لە ناو شارى سلێمانى و لە ناومزگەوتى گەورەدا ( شێخ مارفى نۆدێى ) هەبووە و رابەرایەتى رێبازى قادرى کردووە، نەبیستراوە مەولانا خالید رێبازى تەریقەتى لە شێخەکەى لاى خۆیان وەرگرتبێت ، بەڵکو ریبازى قادرى لە شێخە هندیەکەى وەردەگرتَت وماوەى ساڵێک لاى دەمێنێتەوە .
*ساڵى 1811لە شارى (سنە ) وە دەگەڕێتەوە شارى (سلێمانى) و پێشوازییەکى گەرمى لێ دەکرێت ،ژمارەیەکى زۆرى خەڵک بەگەڕانەوەى مەولانا دەچنە سەر رێبازەکەى .
بە جۆرێک ساڵانى (1811-1820) بە پڕبەرهەمترین ساڵانى ئەم رێبازە دادەنرێت لە کوردستان ، سەربارى ئەوەى بەردەوام رووبەڕوى دژایەتى قادریەکان و ناوبەناو میرانى بابان بۆتەوە .
ۆ*ساڵى 1813 دواى ئەوەى مەولانا لەلایەن ناحەزانیەوە بێزار دەکرێت ، بەرەو شارى (بەغداد) کۆچ دەکات و لە مەدرەسەى (ئەحسائیە) کە دواتر بە تەکیەى خالیدیە ناوبانگ دەردەکات ، نیشتەجآ دەبێت و دەست دەکات بەبڵاوکردنەوەى رێبازەکەى و خەڵکێکى زۆر لە زانایان و پیاوماقوڵان و هاوڵاتیانى شارى (بەغداد) دواى دەکەون و دەبن بە موریدى   .
*ساڵى 1816لەسەردەمى فەرمانڕەوایى ( مەحمود پاشاى کوڕى عەبدولڕەحمان پاشاى بابان ) دا مەولانا خالید لە سەرداواى ئەو دەگەڕێتەوە بۆ شارى سلێمانى و (مەحمودپاشاى بابان) یش خزمەتى زۆرى دەکات و مزگەوتێکى لە خوار مزگەوتى گەورەى سلێمانیەوە بۆ دروست دەکات ،کە بە (خانەقاى مەولانا خالیدى نەقشبەندى)  ناوبانگ دەردەکات .
*بوونى هەردوو رێبازى (قادرى – نەقشبەندى ) لە شاردا و هەردوو رابەرى ئاینى خاوەن کاریزماى وەک ( شێخ مارفى نۆدێی _ مەولانا خالیدى میکایلى ) هەردوو بنکەى (مزگەوتى گەورە – مزگەوتى خانەقا ) لە شاردا ململانێى توند دروست دەکات و جیاوازى بیروڕاى ئاینى سەرهەڵدەدات و کاردەگاتە نوسین لە دژى یەکتر و مونازەرەى یەکتر وەک هاتنى (شێخ یەحیاى مزوورى ) بۆ سلێمانى و دانیشتنى تایبەت لەگەڵ مەولانادا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیدا لە سەرداواى شێخ مارف .
*ساڵى 1820 مەلانا خالید شارى سلێمانى بەجێدێڵێت و بەرەو شارى (بەغداد ) کۆچ دەکاتەوە ، گەڕیدەى ئینگلیزى ( کلۆدیوس جێمس ریچ ) لە گەشتنامەکەیدا بۆ شارى سلێمانى ، یادداشتەکانى رۆژى 25101820 بەم جۆرە تۆماردەکات :
(( ئەم بەیانیە شێخ خالیدى بەناوبانگ هەڵهات ، لە گەڵ ئەوەش کە هەڵهاتنەکەى لە پڕ و بەنهێنى بوو ، توانى هەرچوار ژنەکەى لەگەڵ خۆى ببات ،بەڵام هێشتا نەزانراوە بەرەو کوآ رۆیشتووە؟ ))
*مەولانا خالید لە شارى بەغداد دەچێتەوە تەکیەى خالیدیە و دەست دەکاتەوە بە کارى رێنمایى و بانگەوازى خۆى و هاوینان دەگەڕێتەوە بۆ هەوارگەکەى خۆى لە هەورامان ، بە جۆرێک ناوبانگى مەولانا بڵاو دەبێتەوە موسوڵمانان لە وڵاتى ( ئێران و تورکیا و هندستان و ئەفغانستان و شام) دێنەدیدەنى و دەبنە موریدى و رێبازەکەى لەوڵاتانى خۆیان بڵاو دەکەنە ، تا دواجار لە وڵاتى شامەوە نامەى بۆ دێت و بانگێشتى یەکجارەکى دەکەن بۆ مانەوەى هەمیشەیى لە شام .
*ساڵى 1822 مەولانا خالید دەگاتە وڵاتى شام ، لەوآ هەموو بیر و هزرى خۆى بۆ بڵاوکردنەوەى رێبازى نەخشى بەکاردەهێنێت ، بەجۆریک شوێنکەوتەى زۆر دەبێت هەندێک لێکۆڵەر ژمارەى موریدەکانى  لەو دەمەدا بە بیست هەزار کەس مەزەندە دەکەن .
*لە کۆتایى رۆژەکانى تەمەنیدا چوەتە سەردانى (بەیتول مەقدیس و مەسجیدول ئەقسا ) دواى گەڕانەوەى بۆ شام لە ساڵى 1827بەهۆى نەخۆشى تاعونەوە کۆچى دوایى کردووە و لە شارى دیمەشق لە (حەیول ئەکراد ) ئەسپەردەى خاک کراوە .
*دانراوەکانى : لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکاندا نزیکەى بیست کتێب کەزۆربەیان بە زمانى عەرەبین دراونەتە پاڵ مەولانا خالید  ، بەڵام ئەوەى لەناوکوردا بڵاوە دوو دانەیە :
1- دیوانى شیعرەکانى بە سآ زمانى کوردى و فارسى و عەرەبى ساڵى 1844 لە ئەستەمبوڵ چاپکراوە و چاپى دووەمى ساڵى 1965 ،   ساڵى 2009 لە دیدارى جیهانى مەولانا خالید لە سلێمانى چاپکراوەتەوە .
2- عەقیدەى کوردى (ئاقیەى کوردى ) ساڵى1826
ئامادەکردنى : رێبوار عەلى چەلەبى
**********************************mewlana-Xalid_l
(الشیخ معروف النودهى ) تڕلیف : محمد الخال ێ 38 1962 ، (ژیانەوەى زانایانى کورد)  لا(29) نوسینى شەپۆل
بڕوانە دیوانى (مەولانا خالید نەقشبەندى ) لا (279) ساڵى 2009دەزگاى چاپ و پەخشى حەمدى
(یادى مەردان) مەلا عەبدولکەریمى مودەڕیس ب1 لا(9) ساڵى 2011ئاراس
مەلا تاهیرى مەلا عبداللەى بەحرکەیى (مێژوى زانایانى کورد) لا( 321)
(الشیخ معروف النودهى ) تڕلیف : محمد الخال ێ (39)

هەمان سەرچاوەى پێشوو     (الشیخ معروف النودهى ) تڕلیف : محمد الخال ێ 38 1962 ێ 39
هەڵکەوت حەکیم ( ریبازى سۆفى گەرى نەقشبەندى- خالیدى ) لا(40) 2009چاپخانەى ئاراس
هەمان سەرچاوەى پێشوو لا (41)
(الشیخ معروف النودهى ) تڕلیف : محمد الخال ێ41 ، هەروەها
مەلا عەبدولکەریمى مودەریس ( یادى مەردان ) ب1لا(30) ساڵى 2011چاپخانەى ئاراس
بڕوانە ( ریبازى سۆفى گەرى نەقشبەندى- خالیدى ) لا(51) و( یادى مەردان ) ب1لا(35)
گەشتەکەى ریچ بۆ سلێمانى –رۆژى 25ى تشرینى یەکەم
(ریبازى سۆفى گەرى نەقشبەندى- خالیدى ) لا(43)
(ژیانەوەى زانایانى کورد) لا(39)
(الشیخ معروف النودهى ) تڕلیف : محمد الخال ێ( 43-44)
(ببیلیۆگرافیاى دووسەد ساڵى کتێبى کوردى ) مستەفا نەریمان لا(113-114 )
(زمان و ئەدەبى کوردى) وەزارەتى پەروەردە ساڵى 2013  لا( 154)
رێبوار عەلی چەلەبی

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …