Home / بەشی مێژووی كورد / بنەماڵەی کوردانی ‘قەیمەری’

بنەماڵەی کوردانی ‘قەیمەری’

یوسف نوری

قەیمەریەکان’ لە خانەدانانی کوردن ، لە ناوچەکانی “جەزیرە”وە تا دەشتەکانی “موسڵ” نیشتەجێ بوون،
زۆربەی مێژوونووسان بنەچەیان دەگەرێنەوە بۆ کوردانی “هەکاری”،
ناوەکەشیان لە قەڵای “قەیمەر”ەوە هاتووە.

لە سەردەمی ‘ئەییوبیەکان’دا باسی ‘قەیمەریەکان’ کراوە.
دادوەر و مێژوونووسی کورد (ئیبن خەلکان) لە کتێبی _وفيات الأعيان_ باسی لێوەکردوون و زۆرێك لە شازادەکانی ناساندووە، لەوانە:
ئەمیری گەورە (أبو الفوارس بن موسك القيمري الكُردي) کە لە ساڵی 1260ز لە شاری “دیمەشق” چاوی بە سوڵتان(الناصر يوسف) خاوەنی حه له ب دواین فه‌رمانداری ئەیوبیەکان کەوتووە و بەیعەتی پێداوە،
(أبو الفوارس) ئەمیرێکی ڕێزدار و بە ئیرادە بووە لە سەردەمی پاشای دادپەروەر (الصالح أيوب) و سوڵتات(الناصر يوسف) سوپاسالاری دەوڵەت بووە.

پیرانی بنەماڵەی ‘قەیمەریەکان’ لە حەرەمی “قودس” بە لیستێك ناویان نوسراوە… کە لە سەردەمی خۆیدا لە جەنگدا شەهیدبوون.

‘قەیمەریەکان’ لە ئێستەدا ژمارەیەکیان لە شاری “خەلیل” لە ناوچەی “دۆران”ی وڵاتی “فەلەستین” دەژین،
ژمارەیەکیشیان لە شاری “عەممان”ی پایتەختی وڵاتی “ئەردەن” نیشتەجێن.

‘قەیمەرییەکان’ لە سەردەمی دەسەڵاتیاندا زۆر گرنگیان بە ئاوەدانکردنەوەی وڵات داوە… هەر بۆیە لە شاری “دیمەشق” چەندین بینا و قوتابخانە و بیمارستانیان دروستکرد، لەوانە:

– قوتابخانەی “قەیمەری گەورە”:
دەکەوێتە گەڕەکی “قەیمەریە” لە ڕۆژهەڵاتی مزگەوتی “ئومەوی”، لە ساڵی 1276ز لە سەردەمی ‘مەملوکیەکان’ لە لایەن میر(ناسرەدین قەیمەری کوردی)ەوە دروستکراوە.
نازناوی مزگەوتی پشیلەکانی لێنراوە چونکە لە سەردەمی خۆیدا پەناگەیەك بووە بۆ ئەو ئاژەڵە.

346127513_946779426647065_3934440951999344189_n

– بیمارستان “قەیمەری”:
دەکەوێتە شاری “دیمەشق” لە تەنیشت مزگەوتی شێخ(محي الدین)ی ناوچەی “صالحیة” لە بناری چیای “قاسیون”.
ئەم نەخۆشخانەیە لە لایەن میر(سەیفەدین کوڕی ئەبی الفوارس موشك قەیمەری) بنیاتنراوە، کە یەکێك بووە لە میرە بەناوبانگەکانی دەوڵەتی ‘ئەییوبی’.

 346103446_290206756667605_8805529343043962498_n

نەخۆشخانەکە زانکۆیەك بووە بۆ خوێندنی زانستە پزیشکییەکان، لەگەڵ کاری چارەسەرکردنی سەرەتایی و خۆراکدان بە نەخۆش و لێ قەوماوان.

– گه ڕەکی “قەیمەری”:
گەڕەکی “قەیمەری” لە شاری “دیمەشق”، بە باڵەخانە کۆنەکەی و خانووە تەنیشتەکانی تایبەتمەندە، زۆربەی خانووەکانی گەڕەکەکە لە خشت و قوڕ دروستکراون و بە شێوازی دوو نهۆمی بە ستوونی دار لەیەك پشتگیر کراون.

346119450_1496722507401806_8353472135137520628_n

سەرچاوەکان :
– وفياة الأعيان
(ئیبن خەلەکان).
– القلائد الجوهرية في اخبار الصالحية
(ابن طولون الصالحي).
– الموسوعة الدمشقية.
– الدارس في تاريخ المدارس
(عبد القادر بن محمد النعيمي الدمشقي).
– البداية و النهاية
(ابن کثیر).
– الكامل في التاريخ
(ابن ئەسیری جزری کوردی).

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …