جینۆسایدی باكووری كوردستان
تەها سلێمان (یەکەم)
په‌یڤێك
توركیا، به‌درێژایی مێژووی حكومڕانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌و دوور له‌هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان، بێڕه‌چاوكردنی یاسا‌و ڕیساو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، روبه‌ڕوو كوردستان‌و گه‌لی كورد بۆته‌وه له‌و به‌شه‌ی كه داگیریكردووه. به هه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كی خێرای لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو، به‌ڕه‌وانی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه گه‌لی كورد، له‌و به‌شه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی «باكوور» به‌چ شێوازێك روبه‌ڕوی سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن بۆته‌وه، تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی چ جۆره سیاسه‌تێك به‌رامبه‌ری به‌كارهاتووه، چۆن كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی جینۆسایدكردن‌و كراوه‌ته ئامانجی له‌ناوبردن‌و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌و كلتوور‌و سوتماككردنی خاك.
له‌م باس‌و پشكنینه‌دا، به گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی گرنگ‌و پێویست، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێك له‌لایه‌نه شاراوه‌و په‌ڕاوه‌كانی دۆسێی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد‌و كوردستان بخه‌ینه‌ڕوو. پێش ئێمه‌ش كاری لێكۆڵینه‌وه‌و نووسین‌و دیكۆمێنتاری به‌رچاو كراوه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌م كاره‌ی ئێمه بخاته خانه‌ی ناپێویسته‌وه، چونكه لانیكه‌م لێكۆڵینه‌وه‌و نووسین‌و..تاد به‌شێوه‌زاری سۆرانی له‌ئاستی پێویستدا نییه، ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م كاره كه‌له‌به‌رێك له‌م بواره‌دا پڕبكاته‌وه.
باكووری كوردستان
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایانی مێژوو، له‌ناو ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌لانه‌ی له‌خوارووی خۆرئاوای ئاسیادا ده‌ژین، كورد یه‌كێكه له‌كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه. زۆریشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كورد له‌پێش عه‌ره‌ب‌و توركه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌شێك بێت له رووداوه‌كان‌و جه‌نگه‌كان، ململانێ سیاسی‌و كلتوورییه‌كانی ئیمپریاتۆرو ده‌سه‌ڵات‌و فه‌رمانڕه‌واكانی ناوچه‌كه.
باكووری كوردستان، كه به‌پێی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك «ئێران، سوریا، عیراق، توركیا»، كراوه‌ته به‌شێك له‌ده‌وڵه‌تی توركیا، مێژووییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی له شارستانییه‌ت هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه لێكۆڵه‌رو گه‌ڕیده بیانییه‌كان كه هاتوونه‌ته ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان، سه‌رنجه‌كانیان نه‌شاردۆته‌وه‌و خستویانه‌ته‌ڕوو.
له‌ساڵی 1919 مێجه‌ر نوئێل كاتێك هاتۆته باكووری كوردستان‌و گه‌شت‌و پشكنینی كردووه، به‌درێكی شایسته‌و پڕمانا ده‌نوسێ: «كورد خاوه‌نی چێژ‌و شارستانیه‌تێكی دێرینی ره‌سه‌نه». ره‌نگه ئه‌م بۆچوونه بۆ توركێكی ره‌گه‌زپه‌رست یان عه‌ره‌ب‌و فارسێكی ره‌گه‌زپه‌رست بووبێته مایه‌ی هه‌ڵچوون‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌ها، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌راستیی بۆچوونه‌كه‌ی مێجه‌ر ناگۆڕێت، به‌ڵكو ده‌بێته ئارگیۆمێنتێكی گرنگ‌و رووی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی پاكتاوی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر كورد‌و كوردستان ده‌سه‌لمێنێت.
یان ده‌بێت لێره‌داو له‌به‌رامبه‌ر بۆچوونی توركه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كاندا، نموونه‌ی بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی تورك كه ئه‌ویش «ئیسماعیل بێشكچی»یه بێنینه‌وه، كاتێك ده‌ڵێت: «هه‌وڵی ته‌واوو توند بۆ خنكاندنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌به‌رده‌وامی ده‌درێت».
له‌درێژه‌ی بۆچوونه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: «هه‌روه‌ها بۆ كردنیان به‌كۆیله‌و پاشان سڕینه‌وه‌ی نازناوو كه‌لتوورو شارستانێتی‌و زمانیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو و سه‌رزه‌مین».
بێشكچی هه‌ر له‌باره‌ی كورد‌و كوردبوونه‌وه له باكووری كوردستان، ده‌ڵێت: «له توركیا نه‌ته‌وه‌ی كورد ته‌نیا نكۆڵی له‌بوونی خۆی‌و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات، ده‌توانێت به‌ئازادییه لاوه‌كییه‌كان شادبێت‌و سوود له‌پره‌نسیپی مامه‌ڵه‌ی یه‌كسان وه‌ربگرێت».
له‌سۆنگه‌ی ئه‌م شیكاریی‌و بۆچوونه‌ی «بێشكچی»یه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه كورد له باكووری كوردستان، هه‌میشه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی كوشتن‌و قڕكردن‌و سڕینه‌وه‌ی زمان‌و كه‌لتوورو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه كراوه‌ته ئامانجی باڵا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌و زهنییه‌ت‌و سیاسه‌ته‌شدا، كورد له‌به‌رگریی سه‌ختدا بووه‌و قوربانیی داوه‌و نه‌یویستووه ته‌سلیم بێت.
به‌واتایه‌كی تر، سه‌ربه‌رستیی نه‌ته‌وه‌یی‌و رزگاریی نیشتمانی له داگیركاریی له پێش ئازادیی لاوه‌كییه‌وه داناوه، بۆیه‌ش سیاسه‌تی قڕكردن‌و جینۆسایدكردنی پڕۆژه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا بووه، هه‌روه‌ك ئه‌مه بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانی «عیراق‌و سوریا‌و ئێران»یش راسته.
واتا فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌و حكومڕانیی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان، به‌پله‌ی یه‌كه‌م سڕینه‌وه‌ی شوناسی كوردبوونه، جا ئامرازی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیاسه‌ته چۆن‌و به‌چ شێوازێك؟ ره‌نگه باشترین‌و گونجاوترینیان بۆ ئه‌وان، سیاسه‌تی قڕكردن «جینۆساید» بووبێت، هه‌روه‌ك ده‌بینین له‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌و داگیریانكردوه، ئه‌م سیاسه‌ته له‌جارێك زیاتر جێبه‌جێ كراوه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر جینۆسایدی باكووری كوردستانه، سه‌رنج بده له‌به‌ندی «69»ی یه‌كه‌م ده‌ستووری توركیادا 1924، چ جۆره فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌تێكی شۆڤێنی‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه ره‌نگڕێژكراوه، «هه‌موو توركه‌كان یه‌كسانن له‌به‌رده‌م یاسادا». ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه له یه‌كه‌م ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ئه‌وان توركه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتێك نییه لای ئه‌وان ناوی كورد‌و كوردستان‌و ناسنامه‌ی كوردستانی بێت‌و دانی پێدا بنێن، چونكه به‌ڕه‌وانی ئه‌وان ته‌نیا باسی تورك ده‌كه‌ن، باسنه‌كردنی نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی تریش له‌نێویاندا كورد، مانای ئه‌وه‌یه كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه شتێك به‌ناوی كورد بوون دان پێدا نانێن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وی كورد‌و نه‌ته‌وه‌و كه‌مینه‌كانی تریش به‌م فه‌لسه‌فه‌و دنیابینینه بتوركێنن.
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگی
جینۆسایكردنی باكوور
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگی پشكنه‌ری گشتیی توركیا، كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ له ئه‌رشیڤی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیادا پارێزراوه، باس له‌ستراتیژی سڕینه‌وه‌ی كورد‌و نه‌هێشتنی تایبه‌تمه‌ندی كورد له‌باكووری كوردستان ده‌كات. راپۆرته‌كه له‌ساڵانی چله‌كاندا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی توركیا كراوه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی داڕشتنی سیاسه‌تی هه‌رێمه‌كانی «به‌تلیس، دیاربه‌كر، وان، هه‌كاری، موش، ماردین، ئورفه، سیرت»ه. كه بریتیه له پڕۆژه‌یه‌كی داگیركارییانه‌ی درێژخایان به ئامانجی له‌ناوبردنی كورد.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی مارف گوڵ، ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كه «راپۆرت»، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه كه هیچ ته‌مومژێك هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكو ده‌رخه‌ری زهنیه‌تی راسته‌قینه‌ی تورك‌و ده‌وڵه‌تی توركیایه:
یه‌كه‌م: نیشته‌جێكردنی كۆچه‌ره توركه‌كان، له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر ساڵه‌ی «3 بۆ5» دیهاتی توركنشینی «100» ماڵی دروست بكرێت، چونكه مه‌سه‌له‌ی توركاندن‌و تواندنه‌وه‌ی گه‌لێكی دواكه‌وتووی نه‌خوێنده‌وار له‌بۆته‌ی گه‌لێكی رووناكبیرو پێشكه‌وتوودا ئاسانتر ده‌كات.
دووه‌م: دوورخستنه‌وه‌ی منداڵی كورد له‌دایك‌و باوكیان‌و كۆكردنه‌وه‌یان له‌فێرگه‌ی شه‌وانه‌ی تایبه‌تداو مامۆستای لێوه‌شاوه‌و كارامه‌یان بۆ دابنرێ، بۆئه‌وه‌ی به‌گیانی توركیزم‌و توركپه‌روه‌ریی په‌روه‌رده‌ی ته‌واوبكرێن‌و زمانی توركی بكرێته تاكه زمانی ئاخاوتن‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تییان بۆ دابنرێت.
سێیه‌م: جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وازیان له‌كوردایه‌تی هێناوه، هه‌روه‌ها گه‌ڕانی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌ت به‌دیهاته‌كانداو هاندانی فه‌رمانبه‌رو سه‌ربازه‌كان كه ژنی كورد بخوازن، ده‌وڵه‌تیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، بۆئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كاندا جێگربن.
چواره‌م: زمانی كوردی قه‌ده‌غه بكرێت‌و ئه‌وه‌ی كاری بكه‌وێته فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
كاتێك سه‌رنج له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و چوارخاڵه‌ی له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه ده‌ده‌یت، سیاسه‌تێكی فاشیانه‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی باڵا ده‌بینیت، كه هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی ساڵی 1948ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی جینۆسایده‌وه.
روونیشه ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌و خاڵه پێشنیازكراوه‌كانی دووتوێی‌و كار له‌سه‌ركردنی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌م ده‌ستووری توركیا ساڵی 1924، به‌ندی 88 كه ده‌ڵی: «هه‌موو دانیشتووانی توركیا به‌بێ ره‌چاوكردنی ره‌چه‌ڵه‌كی ئاینی‌و ره‌گه‌ز، توركن». لێكدانه‌وه‌یه‌كی كورت‌و ئاسان بۆ ئه‌م به‌نده، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌له‌مێنی، له‌ده‌ره‌وه‌ی توركبوون، هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی تر له‌توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و قبووڵ نه‌كراوه‌و ناكرێ، كوردیش كه دوای تورك دووه‌مین نه‌ته‌وه بووه، گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وتووه تا گه‌یشتن به‌جینۆسایدكردنی، كه ئه‌مه‌ش ترۆپكی تاوانه‌كانه یان ده‌توانین بڵێین دایكی تاوانه‌كانه.
نموونه‌ی تری به‌رجه‌سته‌كراویشمان له‌به‌رده‌سته، بۆ نموونه وه‌زیری دادی توركیا له‌ساڵی 1930 به‌ڕوونی‌و بێ پێچ‌و په‌نا ده‌ڵێت: «كورد ته‌نیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێت به‌خزمه‌تكارو به كۆیله». ئه‌م قسه‌یه‌ی وه‌زیری دادی توركیا، كرۆكی فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌تی كه‌مالیستانه‌یه كه دواجار شۆڕبۆته‌وه بۆ ناو تێكڕای جومگه‌و سێكته‌ره‌كانی حوكمڕانی له توركیا‌و له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه.
بڕیاری ژماره «88»
سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن له‌یاساكانی رژێمی توركیادا ده‌سته‌به‌رو جێگیركراوه، له 31- 5- 1926 ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌ی نیشتمانی توركیا، یاسای ژماره «88»ی ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه هێرش‌و په‌لاماردانی سه‌رناوچه كوردییه‌كان كاری ره‌وان، واته رێگه‌پێدراون‌و هیچ لێپرسینه‌وه‌و به‌دواچوونێكی به‌دوادا نایه‌ت، یان روونتر به‌ڵكو هێرش‌و په‌لاماری ناوچه كوردییه‌كان، ده‌ستخۆشی‌و رێزلێنانی به‌دوادا دێت وه‌ك واش بووه. هه‌روه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌كان راستێنه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه له‌ساڵی 1925و 1926 رژێمی توركیا، به كۆمه‌ڵ خه‌ڵكی راگواستووه‌و به‌كۆمه‌ڵیش خه‌ڵكی له نه‌ته‌وه‌ی كورد كوشتووه‌و جینۆسایدكردووه، هه‌ر له‌و ساڵه‌داو به‌زستانێكی سه‌خت له‌كاتی راگواستنی كورددا، خه‌ڵكێكی زۆر له برسان‌و له سه‌رمان‌و له ئازارێكی زۆردا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات گونده‌گانیان سووتێنراون‌و وێرانكراون، پرۆسه‌ی توركاندن‌و نیشته‌جێكردنی تورك له‌كوردستان‌و شوێنی كورد، به‌به‌رده‌وامی له‌ئارادابووه.
زۆر به‌كورتی بڕیاری ژماره «88»ی ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌ی نیشتمانی توركیا، به‌چه‌ندین ده‌یه پێش بڕیاره‌كه‌ی رژێمی به‌عس كه له‌لایه‌ن «عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید» به‌رپرس‌و نێرده‌ی «سه‌دام حسێن»ی له‌سێداره‌دراو، كه چه‌ندێك ماوه‌ی نێوانیان زۆره، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا یه‌ك مانا‌و یه‌ك ناوه‌ڕۆكیان هه‌یه، ئه‌ویش ره‌وایه‌تیدانه به‌كوشتن‌و له‌ناوبردن‌و راگواستنی كورد له‌سه‌ر خاك‌و زێد‌و نیشتمانی خۆی‌و كۆتاییه‌كه‌ی به شاڵاوی جێنۆساید كۆتایی دێت.
ژماره‌كان
به‌ڵگه‌نامه‌كان پێمان ده‌ڵێن، دوای دامركاندنه‌وه‌ی شوڕشی ئاگریی كه له 1927 – 1931خایاند، له‌لایه‌ن رژێمی توركیاوه به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو، هاوكات زۆر دڕندانه، كوردستان كه‌وته به‌رده‌م شاڵاوی جینۆسایدكردن‌و تاوانكاری، بۆنموونه، « ته‌واوی دانیشتوانی «220» گوند له‌ناوبران، كه هه‌موو مه‌زه‌نده‌كان وای بۆده‌چن «100» هه‌زار كه‌س بووبن، له‌شاڵاوێكی تردا‌و له‌هه‌مان ئه‌و ساڵانه‌دا نزیكه‌ی «100» نووسه‌رو رووناكبیری كوردیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌و به‌ده‌ست‌وپێ به‌ستراوی له‌ده‌ریاچه‌ی وان‌دا خنكاند‌و كۆمه‌ڵكوژ كرد، ئه‌مه رێك ئه‌و نموونه‌ی كوشتن‌و له‌ناوبردنی زیاتر له «60» هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری جوله‌كه‌یه‌مان بیرده‌خاته‌وه له‌شاری «ئاوشوێتس» كه ته‌نیا له‌به‌ر برینداربوونی سه‌ربازێكی نازی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌شاڵاوێكی تردا‌و له‌ناوچه‌ی «تاندریك»، «400» گوندیان وێران كرد‌و له‌گه‌ڵ خاك یه‌كسانیان كرد، له پارێزگای وان «82» گوندیان سووتان‌و وێرانكردو له‌كۆی دانیشتوانی ئه‌و «82» گونده «590» كه‌سیان كۆمه‌ڵكوژكرد.
سه‌رچاوه‌كانی به‌رده‌ست له‌رێگای به‌ڵگه‌نامه‌و زانیاری دانپیانراو، كه له‌كتێبێكدا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه باسی ئه‌م قۆناغه‌ی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی جینۆسایدی كورد له‌باكووری كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه كه ته‌نها ئاماری 1925 تا 1928ی وه‌رگرتووه‌و وه‌ك به‌شێك له‌قوربانی‌و زیانه‌كانی تاوان‌و سیاسه‌تی جینۆساید بڵاوی كردۆته‌وه، كه ژماره‌ی رووخاندن‌و وێرانكردنی ناوچه كوردنشینه‌كان‌و جینۆسایدكردنیان چه‌ندن.
ئه‌مه‌ی به‌رده‌ست خشته‌ی ژماره‌و زانیارییه‌كانه.
بڕوانە خشته‌ی ژماره «1»
به‌وردبوونه‌وه له‌م خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه، بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه رژێمه‌كانی توركیا، چۆن و به‌چ میكانیزمێك سیاسه‌تی جینۆسایدی گه‌لی كوردیان جێبه‌جێكردووه، ته‌نها له «12» ناوچه‌ی كوردنشین «8243» ماڵی گوندنشینی كورد سوتێنراون‌و خاپوركراون‌و له‌كۆی ئه‌و ماڵه سووتاو و وێرانكراوانه، «13788» كه‌س جینۆسایدكراون، ئه‌گه‌ر هیچ ژماره‌یه‌كی تریش وه‌رنه‌گرین، ته‌نها ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه به‌سن بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ین كورد له‌لایه‌ن رژێمی توركیاوه چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك جینۆساید كراوه.
كۆمه‌ڵكوژیی دۆڵی زیلان
ده‌وڵه‌تی توركیا به‌درێژایی مێژوو، به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتێك سیاسه‌تی جینۆسایدی گه‌لی كوردی له‌باكووری كوردستان جێبه‌جێكردووه. دۆڵی زیلان یه‌كێكه له‌و وێستگانه‌ی تر، كه ده‌رخه‌ری راستێنه‌ی تاوانه‌كانێتی. بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌م لایه‌نه زۆربه‌ی لێكۆڵه‌رو توێژه‌ران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بڕیارێكی ده‌وڵه‌تی توركیا له 1-1-1930، كه بڕیاری راگواستنی ناوچه‌و گونده‌كانی سه‌ربه ده‌رسێمی ده‌كرد.
به پشت به‌ستن به هه‌مان بڕیاری ئاماژه‌پێكراو، ته‌واوی موڵك‌و ماڵ‌و كه‌ل‌وپه‌ل‌و پێداویستییه‌كانی دانیشتووانه كورده‌كان، ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌و ده‌وڵه‌ت‌و به‌رپرسه‌كانی بۆ خۆیان بردووه. له‌مانگی مایسی 1930دا ده‌وڵه‌تی ئێران رێگه‌ی به سوپای توركیا دا كه مه‌ودایه‌كی زۆر به‌ناو خاكی ئه‌ودا بڕوات‌و پشته‌وه له‌شۆڕشگێڕانی كورد بگرێت‌و هێرشیان بكاته سه‌ر، له‌م هێرش‌و په‌لامارانه‌ی سوپای ده‌وڵه‌تی توركیادا، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و چه‌كدار كرابوونه ئامانج‌و هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
لێكۆڵه‌رو راپۆرته‌كانیش، به پشت به‌سه‌رچاوه فه‌رمی‌و نافه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌م هێرش‌و په‌لاماره‌دا زیاتر له «3000» سێ هه‌زار هاووڵاتی كورد كوژراون، ته‌نها له‌دۆڵی زیلاندا «1550» كه‌س كۆمه‌ڵكوژكراون، له‌ناوچه‌ی ئه‌رجیش «200» گوند وێران‌و خاپوور كراون.
ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین، جگه له ده‌وڵه‌تی ئێران، عیراق‌و سوریاش هاوكاریی سوپای توركیایان كردووه له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌دا، له‌چوارچێوه‌ی ئاسانكاریی‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت له‌سه‌ر خاكی خۆیان بۆ سوپای توركیا. كه‌واته جگه له‌ده‌وڵه‌ت‌و سوپای توركیا، ئێران‌و عیراق‌و سوریاش به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرن له‌و تاوانه، چونكه هاریكاریی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون له‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی توركیا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام‌و سیستماتیك به‌رده‌وامیی ده‌بێت، تا ده‌گاته تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیم كه له‌خواره‌وه به‌وردی باسی ده‌كه‌ین، له‌دوای ده‌رسیمیش دیسان به‌رده‌وامی ده‌بێت، كه له‌دوای به‌شی جینۆسایدی ده‌رسیم ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین.
جینۆسایدی ده‌رسیم
ده‌رسیم یه‌كێكه له‌شاره گه‌وره‌كانی باكووری كوردستان، له‌و به‌شه‌ی كه‌وتۆته چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا. له ساڵی 1936 هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا، به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نه‌راڵ «ئالب دۆغان» پاش بۆردوومانكردن به‌فڕۆكه، دواتر به‌تانك و زریپۆش‌و سوپایه‌كی گه‌وره په‌لاماری شاری ده‌رسیمیان دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورده‌كان ده‌ستی په‌یامی ئاشتیخوازانه‌یان بۆ سوپای توركیا درێژكرد، به‌ڵام سوپای كۆماری توركیا ئه‌مه‌ی قبوڵ نه‌كردو له‌ساڵی 1937 یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵكوژیی له دژی كورده‌كان ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن، مسته‌فا كه‌مال نه‌ته‌وه‌ی توركی له‌سه‌رووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زو ره‌چه‌ڵه‌كێك داده‌ناو به‌رده‌وامیش ئه‌وه‌ی وتوه‌و دووپاتی كردوه‌ته‌وه: «خوێنێكی پاك‌و خاوێن له‌ده‌ماری توركاندایه»، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روون‌و ئاشكرایه بۆ له‌ناودان‌و كۆمه‌ڵكوژكردنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زو ره‌چه‌ڵه‌كێكی تری جیا له‌تورك. وه‌ك له سه‌رچاوه‌كانیشدا ده‌یخوێنینه‌وه‌و «مونزور»یش ئاماژه‌ی بۆ كردووه، دوای 10ساڵ له‌م قسانه‌ی «مسته‌فا كه‌مال»، «هیتله‌ر» هه‌مان سیاسه‌ت‌و بۆچوونی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی «مسته‌فا كه‌مال» وتبووی، «هیتله‌ر»یش له‌باره‌ی ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه هه‌مان شتی ده‌وت. ئه‌وه‌ی مسته‌فا كه‌مال‌و ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر كورد له باكووری كوردستان له «جینۆساید‌كردن، سڕینه‌وه‌ی كه‌لتوورو شوناس، سووتاندنی خاك، به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت‌و سامان» له‌ساڵه‌كانی 1937، 1938، 1939و پێش ئه‌و ساڵانه‌ش به‌دیاریكراوی‌و وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆكرد ئه‌نجامیدا. هیتله‌رو ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیای نازی له 1933 تا 1945 له‌دژی جوله‌كه ئه‌نجامیاندا، كه به گه‌وره‌ترین تاوانی جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی دنیا داده‌نرێت، وه‌ك جوله‌كه خۆیان ده‌ڵێن «تاوانی شوا» واتا تاوانی گه‌وره. خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نموونه‌ی نزیكتریش بێنینه‌وه‌و به‌راوردی بكه‌ین به بۆچوونه‌كانی «مسته‌فا كه‌مال»و ده‌وڵه‌تی توركیا‌و كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم، ئه‌وه «مشیل عه‌فله‌ق» وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری به‌عس‌و ماوه‌ی حكومڕانیان له عیراق‌و كاراكته‌ره‌كانی به‌تایبه‌ت «سه‌دام»و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی «بارزانییه‌كان، كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت، كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال، جینۆسایدی قه‌ڵادزی، جینۆسایدی سه‌ید سادق» و ده‌یان تاوانی تر، به‌سن بۆئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕۆكی فه‌لسه‌فه‌و په‌یامی ره‌گه‌زپه‌رستیی «مسته‌فا كه‌مال»و ده‌وڵه‌تی توركیا‌و هاوشێوه‌كانیان تێبگه‌ین.
بۆچی ده‌رسیم؟
رژێمی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كانی باكووری كوردستانی خسته ژێر ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ژموونی خۆیه‌وه‌و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پرۆسه‌ی سه‌ركوتكاریی فراوانی جێبه‌جێ كرد. یه‌كێك له‌و شوێنه ستراتیژییانه‌ی بوو به‌ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا، شاری ده‌رسیم بوو. چونكه ئه‌م شاره شارێكی گرنگ‌و هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی جوگرافی گرنگی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش یه‌كێك بووه له مه‌ڵبه‌نده‌كانی شۆڕش‌و راپه‌ڕین‌و به‌ره‌نگاری‌و وه‌ستانه‌وه به‌دژی سته‌م‌و تاوانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان به‌م شێوه‌یه باسی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی‌و جیپۆلۆتیكی ده‌رسیم ده‌كه‌ن: «ده‌رسیمی رۆژئاوا-ده‌رسیمی رۆژهه‌ڵات». ده‌رسیمی رۆژئاوا، له مه‌ڵه‌به‌ندی «شاری هۆزات‌و شاره‌كانی چیمشكه‌زه‌ك، په‌رته‌ك، ئۆفاچك، كه‌ماه» پێكدێت. ده‌رسیمی رۆژهه‌ڵات، له‌شاره‌كانی «مه‌زگه‌رت، كیفی، چارسنجاق، نه‌زمیه، ناوچه‌ی پلومه‌ر» پێكدێت. زۆربه‌ی دانیشتووانی ده‌رسیم‌و شاره‌كانی سه‌ربه یه‌كه ئیدارییه‌كه‌ی، له‌زازاو كرمانج پێكدێن‌و له‌ڕووی ئاینییه‌وه سه‌ربه عه‌له‌وییه‌كانن، واتا مه‌زهه‌بی شیعه، له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن.
به‌پێی سه‌رژمێریی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركیا ساڵی 1927، ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌رسیم نزیكه‌ی «270» هه‌زاركه‌س بووه، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م ژماره‌یه تایبه‌ت بووه به شاره‌كانی «هۆزات، په‌رته‌ك، چارسنجاق، مه‌زگه‌رت، نه‌زمیه، ئۆڤاجك، چیمشكه‌زه‌ك»، چونكه به‌دیاریكراوی نه‌توانراوه سه‌رژمێری شاری ده‌رسیم بكرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌رده‌وام وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی بوون. بۆنموونه یه‌كێك له‌سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌وه‌بوو به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی تیمی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بۆ سه‌رژمێرییه‌وه هه‌وڵی ده‌دا، ژماره‌ی تورك پێش ژماره‌ی كورده‌كان بخات، ئه‌مه‌ش ده‌بووه جێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كورد‌و كۆتاییه‌كه‌شی به به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌شكایه‌وه.
كه‌واته ده‌رسیم به‌رده‌وام یه‌كێك بووه له ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی قڕكردن‌و جینۆسایدكردنی ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌مه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی كرداری‌و زۆر دڕندانه له‌ساڵی 1936و 1937و 1938 ئه‌نجامدا، كه له‌خواره‌وه به‌وردی باسی لێوه‌ده‌كه‌ین. پێش ئه‌و مێژووانه‌ش، به‌رده‌وام ده‌رسیم كرابووه ئامانج‌و هێزی په‌لامارده‌ری توركیا تاوانی جۆراوجۆری له‌دژی دانیشتوانه‌كه‌ی په‌یڕه‌وكردووه.
چیرۆك‌و ژانی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم
چیرۆكی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم، چیرۆك گه‌لێكی سه‌خت‌و پڕ ئێشن، تا هه‌نوكه‌ش خوێن‌و ئازار له‌م چیرۆكانه ده‌چۆڕی، كاتێك مرۆڤ ئه‌م چیرۆكانه له‌كتێبـی «ئه‌مه له‌ده‌رسیم روویدا- له‌ده‌می قوربانییه‌كانه‌وه» ده‌خوێنێته‌وه، وشك ده‌بێ‌و ناتوانێ بڕوا به‌وه بكات، ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه بوون، له‌توخم‌و ره‌گه‌زی مرۆڤ بن، یان بڕوا به‌وه دێنێت كه ئه‌وانه‌ی به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا كه‌مال‌و ده‌وڵه‌تی توركیا تاوانه‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه، یه‌ك تۆزقاڵ هه‌ستی مرۆڤایه‌تیان تێدا نه‌بووه‌و به‌تاڵ بوون له‌مرۆڤ بوون. بیهێنه پێشچاوی خۆت» ژن، منداڵ، پیر، خه‌ڵكی بێ‌تاوان» به نیزه‌ی تفه‌تگ سكی هه‌ڵبدڕدرێت، دوای كوشتنی ئافره‌ت ده‌ستدرێژیی سێكسی بكرێته‌سه‌ر، وه‌ك دڕنده‌و سه‌گی هه‌وشار هه‌ڵبكوترێته سه‌ر موڵك‌و ماڵی خه‌ڵك، بۆ یاریكردن به كه‌رامه‌تی مرۆڤ، سه‌رو سمیڵی پیاوه‌كان‌و پرچی ئافره‌ته‌كان بتاشرێ‌و ئه‌مانه‌و ده‌یان ره‌فتاری تر له‌دووتوێی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، كه تائێستا له‌یاده‌وه‌ریی به‌شێك له‌كه‌سوكاری قوربانییه‌كاندا وه‌ك تارمایی دێن‌و ده‌چن.
بۆ راستی‌و دروستی‌و سه‌لماندنی ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه، چه‌رده‌یه‌ك له‌قسه‌ی شاهید حاڵه‌كان لێره‌دا وه‌ك خۆیان داده‌نێینه‌وه، كه له‌دووتوێی كتێبه‌كه‌دا تۆماركراون:
*جبراییل حه‌می دولدی، ده‌ڵێت: «باوكم ده‌یگوت دوو به‌دوو به‌یه‌كه‌وه‌یان به‌ستینه‌وه، ده‌ستم له‌گه‌ڵ ده‌ستی براكه‌مه‌وه به‌سترابوو.. مه‌ستۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی توركی ده‌زانی، له‌دوای گشته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كان بوو، كه‌وتینه‌ڕی، گه‌یشتینه سه‌ر كانییه‌ك، ئه‌و سه‌ربازه‌ی بۆمان ده‌گریا، نه‌یهێشت له‌كانییه‌كه ئاو بخۆینه‌وه، ئێمه سه‌رمان له‌مه سوڕما، بۆمان ده‌گری‌و ناهێڵی ئاو بخۆینه‌وه!، تومه‌ز سه‌ربازه‌كه به مستۆ ده‌ڵێت: ده‌زانی له‌به‌رچی نه‌مهێشت ئاو بخۆنه‌وه؟ حه‌زره‌تی حسێن له كه‌ربه‌لا به تینوێتی شه‌هیدكرا، ئاویش بخۆنه‌وه هه‌ر ده‌تانكوژن. ده‌با وه‌ك حه‌زره‌تی حسێن شه‌هید بن كه نه‌یانهێشت ئاو بخواته‌وه.. ئه‌وجا زانیمان سه‌ربازه‌كه عه‌له‌وییه».
یه‌ته‌ره، ژنێكی ده‌رسیمییه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات‌و ده‌ڵێت:» ژنێك هه‌بوو ناوی «كه‌و» بوو، ئه‌و ده‌یگێڕایه‌وه: «ده‌مه‌و عه‌سرانێك، هه‌ندێكیان هاتنه ماڵی ئێمه «مه‌به‌سی جه‌ندرمه‌كانه»، من نانم ده‌كرد، هه‌ندێك جه‌واڵیان له‌بن دیواره‌كه دانا، خوێنی لێده‌چۆڕا.. بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ن‌و پێی بزانن، چووین ده‌می جه‌واڵه‌كانمان كرده‌وه، پڕی بوو له‌سه‌ری بڕدراوه!! سه‌ری قۆپۆو ژنه‌كه‌ی‌و كچه‌كانی له‌ناو جه‌واڵێكدا بوون، كچه‌كان كه‌زی‌و قژه درێژه‌كانیان ئاڵۆسكابوو.. خوێناوی ببوون.. كه ئه‌وه‌مان بینی، خۆمان پێڕانه‌گیراو ده‌ستمان به‌شیوه‌ن كرد.. سه‌ری قۆپۆو ژنه‌كه‌یان بڕیبوو، هاتبوون له‌ماڵی ئێمه خزمه‌تیان بكه‌ین‌و نان بخۆن!! ئێمه له‌و شیوه‌ن‌و زارییه‌دا بووین، سه‌ربازه‌كان هاتن، ده‌ستیان به‌قسه‌ی ناشرین كرد.. سه‌ری جه‌واڵه‌كانیان گرێدایه‌وه».
شایه‌تحاڵێكی تر باسی دیمه‌نێكی ترسناك ده‌كات‌و ده‌ڵێت: «چاوم لێ‌بوو چۆن ناریكه‌و منداڵه‌كانیان كوشت.. به‌نێزه -حه‌ربه- كوشتن‌یان.. كه ئه‌وه‌م بینی ترسام‌و به‌رخه‌كانم كۆكرده‌وه‌و گه‌ڕامه‌وه».. هه‌روه‌ها شایه‌تحاڵێكی تر باسی دیمه‌نێكی تر ده‌كات‌و ده‌ڵێت: «له‌ولایانه‌وه لاشه‌ی چه‌ند كه‌سێكی تر كه‌وتبوون، به‌سۆنگه سكیان هه‌ڵتڵیشابوو.. ئافره‌ته‌كان به‌ده‌شته‌وه بوو، لاقه‌ی كچی عازه‌بیان كردبوو، به‌و خوێنه‌وه دیاربوو كه له‌ناو گه‌ڵیدا رژابووه سه‌ر خۆڵه‌كه»..! شایه‌تحاڵێكی تر باسی ترسناكترین دیمه‌نی سووتاندن ده‌كات‌و ده‌ڵێت: یه‌كێك ناوی یته كاكا بوو، ئاگرێكیان هه‌ڵایساندو به‌چوار ده‌سته فڕێیان دایه ناو ئاگره‌كه‌وه وه‌ك گاڵته‌پێكردن، له‌ناو ئاگره‌كه گڕی گرت، له‌حه‌ژمه‌تا هه‌واڵی ده‌رچوونی ده‌دا.. به‌ده‌م سووتانه‌وه ده‌گه‌وزایه‌وه، به‌ملاوبه‌ولادا ده‌هات. بووه تۆپه‌ڵێك ئاگری بڵێسه‌دارو تا كوڵ‌و كۆی دامركاو بووه چنگێك خوڵه‌مێش».
نه‌وه‌ی یه‌كێك له‌خێزانی قوربانییه‌كانی تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیم، له زمانی دایكییه‌وه باسی ده‌كات‌و ده‌یگێڕێته‌وه، به‌شێوه‌یه»: چۆن سه‌یلێك دێت‌و هه‌رچی بكه‌وێته به‌رده‌می دایده‌ماڵێ‌و ده‌یبات، ئه‌وانیش ئاوا.. كه‌س نه‌یده‌پرسی تۆ چیتكردوه، یان گوناهت چییه؟ پیاوه ناوداره‌كانیان كۆكرده‌وه‌و بردنیان.. تۆفانه‌كه بردنی.. گوناهی هه‌بووبێت یان نه‌بووبێت گرنگ نه‌بوو.. ئه‌وه‌ی تووش بوو فه‌وتا، كوژرا.. بڕیاروابوو».
زه‌ینه‌ڵ، له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ته‌مه‌نی «13» ساڵان بووه‌و زۆر به‌باشی رووداوه‌كه‌ی بیره‌و ده‌ڵێت: «سه‌ربازه‌كان له رێگه‌ی موختاره‌كانه‌وه، خه‌به‌ریان بۆ ناردین: ده‌بێت گه‌وره‌و بچووكی حه‌یده‌رییه‌كان خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌دێكه‌دا بمێنێته‌وه ده‌یكوژین.. ئینجا، خۆیان هاتن‌و هه‌موومانیان كۆكرده‌وه، له «گۆمی مشی» دارتوو هه‌بوو، هه‌موومانیان له‌وێدا كۆكرده‌وه، خه‌ڵكێكی زۆریان هێنابوو، دانیشتوانی «كورته سووره، گۆمی مشی، پورتك، وه‌لی كاسۆ»، هه‌موو له‌وێدا كۆیان كردینه‌وه نزیكه‌ی «600 بۆ 700» كه‌سێك ده‌بووین. تا ئه‌وكاته‌ش هیچ سۆراخی ئه‌و پیاوانه نه‌ده‌زانرا كه بۆ ئازووقه‌دان بردبوونیانن -پێش كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌مان كۆمه‌ڵێكی تریان به‌ناوی ئازووقه پێدان براون كه مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌یه- ده‌مه‌و ئێواره ئێمه‌یان برده گوندی «ولی پاخی»، له‌رێگه‌كه سه‌ره‌و ژوورێك هه‌یه، له‌وێدا به‌دزییه‌وه هه‌ڵگژامه سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌و رامكرد.. سه‌ربازه‌كان بینیمیان ده‌ستیان به‌ته‌قه كرد، به‌ڵام من خۆم رزگاركرد.. بۆ به‌یانی ئه‌و هه‌موو مرۆڤانه له دۆڵێكدا گووله‌باران كرابوون، تومه‌ز پیاوه‌كانیش كه بۆ ئازووقه هێنابوویان هه‌ر له‌وێدا كۆمه‌ڵكوژكرابوون.. ئه‌و شوێنه كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا، دۆڵی «زوو خوری» پێده‌ڵێن.
ئاماره‌كانی جینۆسایدی ده‌رسیم
ژێده‌رو ئامار‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا، له‌ساڵی 1937 «10» هه‌زارو «737»و له‌ساڵی 1938 «6» هه‌زارو «868» كه‌س به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژیی هێزه‌كانی توركیاوه له‌دژی كوردان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كۆمه‌ڵكوژكراون. ئه‌م خشتانه‌ی خواره‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاریی دروست‌و روون، له‌باره‌ی جینۆسایدی ده‌رسیم له‌باكووری كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.
بڕوانە خشته‌ی ژماره «2»
له‌ساڵی 1938 ئه‌و پیاوانه‌ی له‌ده‌رسیم كۆمه‌ڵكوژكراون
بڕوانە خشته‌ی ژماره «3»
له‌ساڵی 1937 ئه‌و ژنانه‌ی له‌ده‌رسیم كۆمه‌ڵكوژ كراون
بڕوانە خشته‌ی ژماره «4»
له‌ساڵی 1938 ئه‌و ژنانه‌ی له‌ده‌رسیم كۆمه‌ڵكوژكراون
بڕوانە خشته‌ی ژماره «5»
ئه‌مه جگه له‌چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژیی تر كه دژبه گه‌لی كورد له‌سه‌ر خاك‌و زێدی خۆی، به‌درێژایی مێژووی حكومڕانیی له توركیا جێبه‌جێ كراوه‌و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه له شێوازی جیاجیا به‌رده‌وامییان هه‌یه. ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها یه‌كێكه له نموونه سه‌لمێنراوه‌كان‌و به‌س.
|
Check Also
ڕاپه‌ڕینی دەرسیم
ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …