1
1
Views: 3
نووسین و ڕێکخستنی/ئوسامە حەسیب
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٢ی ئابی ١٩٢٤ بە بڕیارێکی (ئەنجومەنی دامەزراندن) دامەزرا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوێنەرایەتی هەموو لیواکانی عێراقی دەکرد، هەر ئەندامێک بەرامبەر بیست هەزار دەنگ لە پیاوان (واتا ئافرەت نەیدەتوانی دەنگ بدات)، چوار ساڵ لەو پۆستە دەمایەوە، ئەندام دەبوو لە دایک باوکەوە
عێراقی بن، تەمەنی لە سی ساڵ کەمتر نەبێت، هەر خولێکی هەڵبژاردن چوار وەرزی ئاسایی دەبوو دانیشتن ئەنجام بدرێت لە ساڵێکدا شەش مانگ، لەگەڵ بەندی چلی یاسای بنەڕەتی بۆ باگێشتکردنی ئەندامەکان بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی، بەمجۆرە لە ١٦ی تەموزی ١٩٢٥ لە یەکەم خول ئەنجومەنی نوێنەران دەست بەکاربوو و لە ١٤ی تەموزی ١٩٥٨ کە پاشایەتی گۆڕا بۆ کۆماری ١٦ خولی هەڵبژاردنی بەخۆیەوە بینی
خولەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
خولی یەکەم
تەموزی ١٩٢٥-کانونی دووەمی ١٩٢٨
١٤٥ کۆبوونەوە
٨٨ ئەندام(١٥ کورد)
هەولێر ٥ ئەندام
سلێمانی ٤ ئەندام
کەرکوک ٤ ئەندام (سێ کورد و یەک تورکمان)
موسڵ لە دوازدە ئەندام سێیان کورد بوون
خولی دووەم
مارتی ١٩٢٨-تەموزی ١٩٣٠
١٤٤ کۆبوونەوە
٨٨ ئەندام (١٤ کورد)
هەولێر ٥ ئەندام
سلێمانی ٤ ئەندام
کەرکوک ٤ ئەندام (٢ کورد و ٢تورکمان)
موسڵ لە دوازدە ئەندام سێیان کورد بوون
خولی سێیەم
تشرینی دووەمی ١٩٣٠-تشرینی دووەمی ١٩٣٢
١٣٥ کۆبوونەوە
٨٨ ئەندام (١٥ کورد)
هەولێر ٥ ئەندام (٤ کورد و ١ تورکمان)
سلێمانی ٤ ئەندام
کەرکوک ٤ ئەندام (٢ کورد و ٢ تورکمان)
موسڵ لە دوازدە ئەندام سێیان کوردبوون
هەیە هەروەها جەعفەر عەسکەری نوێنەری لیوای بەغدا و عەلی ڕەزا عەسکەری نوێنەری لیوای دیوانیە بوون لەو خولە
خولی چوارەم
مارتی ١٩٣٣-ئەیلولی ١٩٣٤
٤٨ کۆبوونەوە
٨٨ ئەندام (١٤ کورد)
هەولێر ٥ ئەندام ( ٤ کورد و ١ تورکمان)
سلێمانی ٤ ئەندام
کەرکوک ٤ ئەندام (٣ کورد و ١ تورکمان)
موسڵ لە دوازدە ئەندام سێیان کوردبوون
خولی پێنجەم
کانونی یەکەمی ١٩٣٤-مارتی ١٩٣٥
٢٠ کۆبوونەوە
٨٨ ئەندام (١٥ کورد)
هەولێر ٥ ئەندام (٤ کورد و ١ تورکمان)
سلێمانی ٤ ئەندام
کەرکوک ٥ ئەندام (٣ کورد و ١ عەرەب و ١ تورکمان)
موسڵ لە دوازدە ئەندام دوویان کوردبوون
هەروەها عەلی ڕەزا عەسکەری نوێنەری لیوای دیوانیە بوو لەو خولە
خولی شەشەم
ئابی ١٩٣٥-تشرینی یەکەمی ١٩٣٦
٧١ کۆبوونەوە
١٠٨ ئەندام (١٨ کورد)
هەولێر ٥ ئەندام (٤ کورد و ١ تورکمان)
سلێمانی ٥ ئەندام
کەرکوک٦ ئەندام (٥ کورد و ١ عەرەب)
موسڵ لە ١٥ ئەندام سێیان کوردبوون
هەروەها محەمەد عەلی مەحمود کە بە ئەسڵ خەڵکی کۆیە بوو نوێنەری لیوای دیالە بوو
خولی حەوتەم
شوباتی ١٩٣٧-ئابی ١٩٣٧
٣٣ کۆبوونەوە
١٠٨ ئەندام (٢٠ کورد)
هەولێر ٧ ئەندام
سلێمانی ٦ ئەندام
کەرکوک ٦ ئەندام (٣ کورد و ٢ تورکمان و ١ عەرەب)
موسڵ لە پازدە ئەندام سێیان کوردبوون
خولی هەشتەم
کانونی یەکەمی ١٩٣٧-شوباتی ١٩٣٩
٥١ کۆبوونەوە
١٠٨ ئەندام (١٩ کورد)
هەولێر ٧ ئەندام
سلێمانی ٦ ئەندام
کەرکوک ٦ ئەندام (٣ کورد و ٢ تورکمان و ١ عەرەب)
موسڵ لە پازدە ئەندام سێیان کوردبوون
خولی نۆ
حوزەیرانی ١٩٣٩-حوزەیرانی ١٩٤٣
٢٠٠ کۆبوونەوە(ئەمە یەکەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو توانی هەموو دانیشتنەکانی ئەنجام بدا لەدوای دامەزراندنییەوە)
١٠٨ ئەندام (٢٣ کورد)
هەولێر ٧ ئەندام
سلێمانی ٦
کەرکوک ٦ ئەندام (٥ کورد و ١ تورکمان)
موسڵ لە پازدە ئەندام سێیان کوردبوون
هەروەها هەریەک لە ئەحمەد موختار بابان و تەحسین عەسکەری لەو خولە نوێنەری لیوای حیللە بوون
خولی دە
تشرینی دووەمی ١٩٤٣-مایسی ١٩٤٦
١٢٠ کۆبوونەوە
١١٨ ئەندام (٢٦ کورد)
هەولێر ٧ ئەندام
سلێمانی ٦ ئەندام
کەرکوک ٦ ئەندام (٥ کورد و ١ تورکمان)
موسڵ لە پازدە ئەندام چاریان کورد بوون
هەروەها هەریەک لە سەڵاح بابان و تاریق عەسکەری نوێنەری کوت و عەبدوڵا سلێمان نوێنەری دیالە و تەحسین عەسکەری نوێنەری لیوای بەغدا بوون
خولی یازدە
مارتی ١٩٤٧-شوباتی ١٩٤٨
٥٦ کۆبوونەوە
١٣٧ ئەندام (٢٧ کورد)
هەولێر ٨ ئەندام
سلێمانی ٦ ئەندام
کەرکوک ٨ ئەندام (٦ کورد و ٢ تورکمان)
موسڵ لە نۆزدە ئەندام پێنجیان کورد بوون
هەروەها سەڵاح بابان نوێنەری لیوای دیالە و تاریق عەسکەری نوێنەری لیوای کوت بوون
خولی دوازدە
حوزەیرانی ١٩٤٨-حوزەیرانی ١٩٥٢
٢٣٥ کۆبوونەوە (ئەمە دووەم خولە کە گشت دانیشتنەکانی ئەنجام دا)
١٣٧ ئەندام ( ٢٣ کورد)
هەولێر ٧ ئەندام
سلێمانی ٥ ئەندام
کەرکوک ٨ ئەندام (٥ کورد و ٣ تورکمان)
موسڵ لە هەژدە ئەندام پێنجیان کورد بوون
هەروەها جەلال بابانیش نوێنەری لیوای دیالە بوو
خولی سێزدە
کانونی دووەمی ١٩٥٣-نیسانی ١٩٥٤
٧١ کۆبوونەوە
١٣٧ ئەندام (٢٤ کورد)
هەولێر ٨ ئەندام
سلێمانی ٦ ئەندام
کەرکوک ٨ ئەندام (٤ کورد و ٤ تورکمان)
موسڵ لە هەژدە ئەندام پێنجیان کورد بوون
هەروەها تاریق عەسکەری نوێ
نەری لیوای عیمارە بووە لەم خولە
خولی چاردە
تەموزی ١٩٥٤-ئابی ١٩٥٤
ماوەی ئەو خولە تەنها ٨ ڕۆژ بوو و هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەدرا
١٣٧ ئەندام (٢٤ کورد)
هەولێر ٨ ئەندام
سلێمانی ٦ ئەندام
کەرکوک ٨ ئەندام (٤ کورد و ٤ تورکمان)
موسڵ له هەژدە ئەندام چاریان کورد بوون
هەروەها تاریق عەسکەری نوێنەری لیوای عیمارە و ڕاغب عەبدوڵا نوێنەری لیوای دیالە بوون
خولی پازدە
ئەیلولی ١٩٥٤-مارتی١٩٥٨
١٣١ کۆبوونەوە (ئەوە سێیەم خول بوو کە گشت کۆبوونەکان ئەنجام بدرێ)
١٣٧ ئەندام (٢٥ کورد)
هەولێر ٨ ئەندام
سلێمانی ٦ ئەندام
کەرکوک ٩ ئەندام (٤ کورد و ٤ تورکمان و ١ کلدان)
موسڵ له هەژدە ئەندام شەشیان کورد بوون
هەروەها تاریق عەسکەری نوێنەری لیوای عیمارە بوو
خولی شازدە
مایسی ١٩٥٨-حوزەیرانی١٩٥٨
٦ کۆبوونەوە
١٤٨ ئەندام (٢٤ کورد)
هەولێر ٨ ئەندام
سلێمانی ٦ ئەندام
کەرکوک ٩ ئەندام (٤ کورد و ٤ تورکمان و ١ کلدان)
موسڵ لە نۆزدە ئەندام شەشیان کورد بوون
ئەندامە کوردەکان
١- ئەحمەد تۆفیق (ئەحمەد کوڕی تۆفیق بەگ کوڕی محەممەد ساڵح بەگ کوڕی سلێمان بەگ)
ساڵی ١٨٩٨ لە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٦٣ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
٢- ئەحمەدی حەمە ئاغای پشدەری
ساڵی ١٨٩٠ لە دێی بێشێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٨٥ لە قەڵادزێ کۆچی دوایی کردووە
٣- ئەحمەد عوسمان (ئەحمەد کوڕی عوسمان کوڕی مەلا ئەبوبەکری سێیەم) لە بنەماڵەی موفتی ناسراوی هەولێرە
ساڵی ١٨٧٩ لە موسڵ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی نۆ و دە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٤٦ کۆچی دوایی کردووە
٤- ئەحمەد ئاغای کەرکوکی (ئەحمەد ئاغا کوڕی حاجی عەبدوڵا ئاغا کوڕی محەممەد ئاغا(حەمە کەرکوکی) کوڕی یونس ئاغای کەرکوکی زادەیە)
ساڵی ١٨٨١ لە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەفت و هەشت بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٧١ کۆچی دوایی کردووە
٥- ئەحمەد محەمەد ساڵح (ئەحمەد کوڕی محەممەد ساڵح کوڕی عەزیز کوڕی محەممەد بەگ کوڕی قادر بەگە)
ساڵی ١٩٠٣ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێ، چار و چاردە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٧٣ له بەغدا کۆچی دوایی کردووە
٦- ئەحمەد محەمەد عەلی یەعقوبی
ساڵی ١٩٠٨ لە هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی پێنج و هەشت بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ٢٠٠٠ لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە
٧- ئەحمەد موختار بابان (لە بنەچەی خالید پاشای یەکەمی بابانە)
ساڵی ١٩٠١ لە حیللە لە دایک بووە
لە خولی نۆ نوێنەری لیوای حیللە و لە خولی دە نوێنەری لیوای سلێمانی بووە
لە ساڵی ١٩٧٦ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە
٨- ئەحمەد موختار جاف
ساڵی ١٨٩٦ لە هەڵەبجە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەکەم و سێیەم
لە ساڵی ١٩٣٣ دەکوژرێ
٩-ئەمین ڕەشید هەمەوەندی
ساڵی ١٨٩٨ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی نۆ، یازدە و دوازدە
لە ساڵی ١٩٦٦ کۆچی دوایی کردووە
١٠- ئەمین پاشای ڕەواندزی
ساڵی ١٨٦٥ لە ڕەواندز لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شەش بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٤١ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
١١- ئەنوەر بەگی جاف
ساڵی ١٩١٠ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٩١ کۆچی دوایی کردووە
١٢- سەید ئیبراهیمی حەفید (برای شێخ مەحمودی حەفید)
ساڵی ١٨٩٩ لە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێزدە تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٨٣ کۆچی دوایی کردووە
١٣- ئیبراهیم ڕەشید ئاغای پشدەری
ساڵی ١٩٠٥ لە دێی پیمالک لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە
١٤- ئیبراهیم یوسف (ئیبراهیم کوڕی یوسف کوڕی عوسمان کوڕی مەلا ئەبوبەکری سێیەم) لە بنەماڵەی موفتی ناسراوی هەولێرە
ساڵی ١٨٩٧ لە موسڵ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک، سێ، حەفت و نۆ
لە ساڵی ١٩٧١ کۆچی دوایی کردووە
١٥- ئیسماعیل بەگی ڕەواندزی (ئیسماعیل کوڕی سەعید بەگ کوڕی عەبدوڵا پاشا)
ساڵی ١٨٩٥ لە ڕەواندز لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک و دوو بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٣٣ کوژراوە
١٦- بابا عەلی شێخ مەحمود (کوڕی شێخ مەحمودی حەفید)
ساڵی ١٩١٢ لە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٩٦ لە بەریتانیا کۆچی دوایی کردووە
١٧- بابەکر حەسەن ئاغای قندۆل (لە ئاغاکانی میراودەلیە)
ساڵی ١٩٢٥ لە دێی قندۆل لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی چاردە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٥٩ کۆچی دوایی کردووە
١٨- بایز بابەکر پشدەری (لە ئاغاکانی میراودەلیە)
ساڵی ١٩١٥ لە ناوچەی دۆڵێ سەر بە شارباژێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٦٨ کۆچی دوایی کردووە
١٩- بەهائەدین نوری (بەهائەدین کوڕی شێخ نورەدین کوڕی ئیسماعیل کوڕی حەسەن بەگی شێروانە)
ساڵی ١٨٧٩ لە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە و دوازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٦٠ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆچی دوایی کردووە
٢٠- تاهیر نەقشبەندی (محەمەد تاهیر کوڕی جەمالەدین کوڕی محەممەد نەقشبەندیە)
ساڵی ١٩٢١ لە موسڵ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێزدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردووە
٢١- تاریق عەسکەری (محەمەد تاریق کوڕی جەعفەر پاشای عەسکەریە)
ساڵی ١٩١٤ لە حەلەب لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دە و یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای کوت و خولی سێزدە تا پازدە بە نوێنەرایەتی لیوای عیمارە
لە ساڵی ١٩٨٦ لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە
٢٢- تۆفیق وەھبی (لە بنەماڵەی میرانی بابان)
ساڵی ١٨٩١ له سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ و خولی یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٨٤ کۆچی دوایی کردووە
٢٣- تەحسین عەسکەری (تەحسین کوڕی مستەفا بەگ کوڕی عەبدولڕەحمانی مودەڕیس)
لە ساڵی ١٨٩٢ لە بەغدا لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی نۆ بە نوێنەرایەتی لیوای حیللە و خولی دە بە نوێنەرایەتی لیوای بەغدا
ساڵی ١٩٤٧ لە قاهیرە کۆچی دوایی کردووە
٢٤- جەلال بابان (جەلال کوڕی ڕۆستەم لامیع بەگ)
ساڵی ١٨٩٢ لە بەغدا لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی چار بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر و خولی دوازدە بە نوێنەرایەتی لیوای دیالە
لە ساڵی ١٩٧٠ لە بەیروت کۆچی دوایی کردووە
٢٥- شێخ جەلالی حەفید (شێخ جەلال کوڕی شێخ ئەحمەدی حەفید)
ساڵی ١٩٠٥ لە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شەش و حەوت بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٦٢ لە شنۆ کۆچی دوایی کردووە
٢٦- جەلال عەبدولحەمید جاف
ساڵی ١٩٢٣ لە هەڵەبجە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی چاردە و شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ٢٠٠١ لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە
٢٧- جەمال بابان (جەمال کوڕی ڕەشید کوڕی عەبدوڵا بەگ)
ساڵی ١٨٩٣ لە بەغدا لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوو، پێنج، هەشت، نۆ و ده بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر و خولی چار بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ و خولی یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٦٥ لە بەیروت کۆچی دوایی کردووە
٢٨- جەمال عومەر نەزمی ( لە بنەماڵەیەکی ناسراوی کفرین)
ساڵی ١٩١٤ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێزدە، چاردە و پازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٦٧ کۆچی دوایی کردووە
٢٩- جەمیل بابان (جەمیل کوڕی مەجید کوڕی عەبدولقادر پاشا)
ساڵی ١٨٨٤ لە کفری لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی چار، پێنج و هەشت بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٤٦ کۆچی دوایی کردووە
٣٠- جەمیل ئاغای حەوێزی
ساڵی ١٨٦٩ لە کۆیە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی نۆ و ده بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٤٦ کۆچی دوایی کردووە
٣١- جەمیل ئاغای گەردی ( جەمیل ئاغا کوڕی کاکل ئاغای گەردیە)
ساڵی ١٨٨٦ لە دێی بەحرکە لە هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەوت و هەشت بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٤٣ کۆچی دوایی کردووە
٣٢- حاجی شەمدین (حاجی ئاغا کوڕی محەممەد کوڕی حاجی کوڕی شەمدین ئاغای سلێڤانەییە
ساڵی ١٩٠٩ لە زاخۆ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دە تا پازدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٨٩ لە زاخۆ کۆچی دوایی کردووە
٣٥- حازم شەمدین ئاغا (حازم کوڕی یوسف پاشا کوڕی شەمدین ئاغایە)
ساڵی ١٨٩٥ لە زاخۆ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک، دوو، پێنج، شەش، حەفت و نۆ بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٥٤ لە موسڵ کۆچی دوایی کردووە
٣٦- سەید حوسێنی خانەقا (حوسێن کوڕی ئەحمەد کوڕی حوسێنی خانەقایە)
ساڵی ١٩١٤ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی چاردە و پازدە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٨٤ کۆچی دوایی کردووە
٣٧- حوسێنی مەلا (حوسێن کوڕی محەممەد ناسراو بە (حاجی مەلا) کوڕی بایز ئاغای دزەییە
ساڵی ١٨٧٠ لە دەشتی هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شەش و نۆ بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٥٧ کۆچی دوایی کردووە
٣٨- حەبیب عەبدولقادر تاڵەبانی (حەبیب کوڕی عەبدولقادر کوڕی شێخ وەهابی تاڵەبانیە)
ساڵی ١٩٢٠ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی چاردە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوک
٣٩- حەسەن جاف (حەسەن فەهمی کوڕی عەلی کوڕی مەحمود پاشای جاف)
ساڵی ١٩٠٥ لە هەڵەبجە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوازدە، سێزدە، پازدە و شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٧٣ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووه
٤٠- حەمدی سلێمان (حەمدی سلێمان فەوزی)(دایکی عەرەب بووە)
ئەندام بووە لە خولی نۆ بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٥٤ کۆچی دوایی کردووە
٤١- حەمە ئاغای عەبدولڕەحمان ئاغا
ساڵی ١٨٩٨ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەفت بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٦٢ کۆچی دوایی کردووە
٤٢- حەوێزی حەسەن ئاغا (لە بنەماڵەی ناسراوی غەفوری کۆیە)
ساڵی ١٨٩٦ لە کۆیە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شەش، پازدە و شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٧٧ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
٤٣- شێخ خالید نەقشبەندی ( شێخ محەمەد خالید کوڕی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندیە)
ساڵی ١٨٩٧ لە دێی بیارە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٩٧ کۆچی دوایی کردووە
٤٤- خدر ئەحمەد پاشا (خدر کوڕی ئەحمەد پاشا کوڕی حوسێن ئاغا کوڕی عەلی بەگ کوڕی حەسەن ئاغای دزەییە)
ساڵی ١٨٧٠ لە دێی سۆربەش لە دەشتی هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەفت، هەشت، دە، یازدە، دوازدە، سێزدە، پازدە و شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٨٦ لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە
٤٥- خدر خدیدە(خدر خدیدە حەمۆ شێخ) (ئێزدیە و سەرۆک هۆز بووە)
ساڵی ١٩٠٠ لە شەنگال لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێزدە تا شازدە
٤٦- دارا بەگی داودە (دارا کوڕی محەممەد بەگ کوڕی عەلی ئاغا)
ساڵی ١٨٩١ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شەش، نۆ، دە و یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٥٦ کۆچی دوایی کردووە
٤٧- داود بەگی جاف (داود کوڕی فەتاح بەگ کوڕی محەممەد پاشای جافە)
ساڵی ١٩٠٥ لە دێی میرەدێ سەر بە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شەش، نۆ تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٦٦ لە تاران کۆچی دوایی کردووە
٤٨- داود حەیدەری (داود کوڕی وەهبی کوڕی ئیبراهیم پاشای شێخی ئیسلام کوڕی عاسم حەیدەرییە)
ساڵی ١٨٨٦ لە هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەکەم تا چار بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٦٥ لە ئەستەنبوڵ کۆچی دوایی کردووە
٤٩- دیدار حازم شەمدین ئاغا
ساڵی ١٩٢٦ لە زاخۆ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکان کۆچی دوایی کردووە
٥٠- دێوالی سەعید دۆسکی
لە ساڵی ١٩٢٨ لە دێی گەرماڤا نزیک دهۆک لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە و دوازدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٨٢ لە دێی بەری بوهار نزیک دهۆک کوژراوە
٥١- ڕاغب عەبدوڵا (ڕاغب کوڕی عەبدوڵا کوڕی عوسمان پاشا زادەیە)(لە سەردارانی هۆزی باجەڵانە لە خانەقین)
ساڵی ١٩٠٠ لە خانەقین لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی چاردە تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای دیالە
لە ساڵی ١٩٦٧ لە خانەقین کۆچی دوایی کردووە
٥٢- شێخ رەئوف شێخ مەحمود (کوڕی شێخ مەحمودی حەفید)
ساڵی ١٩٠٨ لە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی هەشت تا دە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٧٨ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
٥٣- رەسوڵ حەسەن ئاغا پشدەری (لە ئاغاکانی میراودەلیە)
ساڵی ١٩٢٤ لە دێی کەلەکانی سەر بە ناحیەی بنگرد لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی پازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
٥٤- رەفیق حاجی ئەمین خادم سوجادە (لە بنەماڵەی سەجادی کەرکوکە)
ساڵی ١٨٨٦ لە کۆیە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٣٦ کۆچی دوایی کردووە
٥٥- زەید ئەحمەد عوسمان (زەید کوڕی ئەحمەد کوڕی عوسمان کوڕی مەلا ئەبوبەکری سێیەم) لە بنەماڵەی موفتی ناسراوی هەولێرە
ساڵی ١٩٢٤ لە هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٧٨ لە فەرەنسا کۆچی دوایی کردووە
٥٦- سامی عەبدولفەتاح بەگ
ساڵی ١٩٠٥ لە موسڵ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٨٧ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
٥٧- سلێمان فەتاح (سلێمان کوڕی میر لیوا فەتاح پاشایە)
ساڵی ١٨٩١ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێ، چار، شەش، دە و یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك و خولی پێنج بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٦٠ لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە
٥٨- سەبری عەلی ئاغا
ساڵی ١٨٩٤ لە بەغدا لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوو، چار، پێنج، حەفت و هەشت بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٥٧ کۆچی دوایی کردووە
٥٩- سەبیح نەشئەت (ئەحمەد سەبیح کوڕی نەشئەت کوڕی بەکر کوڕی مەحمودی هەولێرییە
ساڵی ١٨٨٢ لە سەماوە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٢٩ لە ئەستەنبوڵ کۆچی دوایی کردووە
٦٠- سەدیق مەزهەر (سەر بە هۆزی ئاکۆی ناوچەی پشدەرە)
ساڵی ١٨٨٢ له کەرکوک لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر (هەر لەم خولە دەبێتە جێگری دووەمی ئەنجومەن)
لە ساڵی ١٩٧٤ کۆچی دوایی کردووە
٦١- سەدیق میران (سەدیق میران کوڕی قادر بەگ کوڕی مستەفا بەگ کوڕی حەمەد بەگی سەرۆک هۆزی خۆشناوە)
ساڵی ١٩١٧ لە دێی قەرەسنج لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی نۆ تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٦١ لە شەقڵاوە دەکوژرێ
٦٢- سەعید حاجی حوسێن (لە بنەماڵەیەکی ناسراوی کفری بووە)
ساڵی ١٨٧٢ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک و دوو بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
٦٣- سەدیق حەققی کوڕی محەمەد
ساڵی ١٨٨٣ لە بەغدا لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی پێنج بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٥٩ لە بەریتانیا کۆچی دوایی کردووە
٦٤- سەعید ئاغای دۆسکی (سەعید ئاغا کوڕی ئیسماعیل ئاغا کوڕی دیوالی ئاغا سەرۆک هۆزی گۆڕدرا)
ساڵی ١٨٩٠ لە دێی گەرماڤا نزیک دهۆک لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەوت و یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٤٧ بەهۆی کێشە لەگەڵ هۆزەکانی دەوروبەر کوژراوە
٦٥- سەعید قەزاز (محەمەد سەعید کوڕی میرزا مەجید کوڕی حاجی ئەحمەد کوڕی حاجی حەسەنی قەزازە
ساڵی ١٩٠٣ لە گەڕەکی گۆیژەی سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی پازدە و شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٥٩ لەسێدارەدراوە
٦٦- سەڵاحەدین بابان (سەڵاحەدین کوڕی ڕۆستەم لامیع بەگ)
ساڵی ١٨٩١ لە سوێرە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێ بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر و خولی دە بە نوێنەرایەتی کوت و خولی یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای دیالە(خانەقین)
لە ساڵی ١٩٥٠ کۆچی دوایی کردووە
٦٧- سەلیم محەمەد پشدەری (لە ئاغاکانی میراودەلیە)
ساڵی ١٩١٥ لە دێی کولارە لە ناوچەی پشدەر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە
٦٨- سەیفوڵا خەندان (دکتۆر سەیفوڵا خەندان کوڕی عیزەت بەگ کوڕی حوسێن پاشایە)
ساڵی ١٨٩٧ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوو تا شەش و نۆ بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری ڤییەنا لەگەڵ خێزانەکەی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە
٦٩- دکتۆر شوکری محەمەد سەگبان (خەڵکی پاقرمادەنی سەر بە دیاربەکرە)
ساڵی ١٨٨١ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەفت بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٦٠ لە ئەستەنبوڵ کۆچی دوایی کردووە
٧٠- عیزەت عوسمان جاف
ساڵی ١٨٩٥ لە هەڵەبجە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی هەشت تا دە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٤٥ کۆچی دوایی کردووە
٧١- عزەدین مەلافەندی (عزەدین کوڕی مەلا ئەبوبەکر ئەفەندی (مەلا گچکە) کوڕی حاجی عومەر ئەفەندی کوڕی مەلا ئەبوبەکری سێیەم
ساڵی ١٩١٧ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر (خولی یازدە و سێزدە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەن بووە) (خولی چاردە و شازدە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن بووە)
لە ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردووە
٧٢- شێخ عوبەیدوڵا بریفکانی (شێخ عوبەیدوڵا کوڕی نور محەمەد کوڕی عەبدولقادری بریفکانیە)
ساڵی ١٨٨٥ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوو، شەش و نۆ بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٥٤ لە موسڵ کۆچی دوایی کردووە
٧٣- عومەر خدر پشدەری (لە ئاغاکانی میراودەلیە)
ساڵی ١٩٢٥ لە هێرۆ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێزدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٨٧ کۆچی دوایی کردووە
٧٤- عەبدولحەمید جاف (عەبدولحەمید کوڕی عەبدولمەجید بەگ کوڕی عوسمان پاشا)
ساڵی ١٨٨٩ لە هەڵەبجە
ئەندام بووە لە خولی حەوت، یازدە، دوازدە، سێزدە و پازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٨٨ کۆچی دوایی کردووە
٧٥- عەبدولقادر تاڵەبانی ( عەبدولقادر کوڕی شێخ وەهاب تاڵەبانیە)
ساڵی ١٨٧٦ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەفت بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٥٢ کۆچی دوایی کردووە
٧٦- شێخ عەبدولوەهاب تاڵەبانی (شێخ عەبدولوەهاب کوڕی شێخ مەجید کوڕی شێخ عەزیزی تاڵەبانیە)
ساڵی ١٨٨٦ لە دێی لەیلان لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی هەشت، دە و دوازدە
لە ساڵی ١٩٧٢ کۆچی دوایی کردووە
٧٧- عەبدوڵا دەمەلۆجی (عەبدوڵا کوڕی سەعید کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی عەبدوڵا ئەفەندی)
ساڵی ١٨٩٠ لە موسڵ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێ، یازدە و دوازدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
له ساڵی ١٩٧١ لە موسڵ کۆچی دوایی کردووە
٧٨- عەبدوڵا ئاغا شەرەفانی (عەبدوڵا ئاغا کوڕی ئیبراهیم ئاغا کوڕی عومەر ئاغا کوڕی محەمەد ئاغا کوڕی ئەحمەد ئاغا کوڕی عیسا ئاغای شەڕەفانیە)
ساڵی ١٨٧٧ لە دێی کمە سەر بە شارۆچکەی شێخان له دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوازدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٩٧ کۆچی دوایی کردووە (نزیکەی ١٢٠ ساڵ ژیاوە)
٧٩- عەبدوڵا موخلیس بەگ ( عەبدوڵا موخلیس بەگ کوڕی ئەسعەد بەگ کوڕی رەسوڵ پاشایە)
ساڵی ١٨٥٩ لە بەغدا لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٤١ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
٨٠- عەبدوڵا موفتی ( عەبدوڵا کوڕی مەلا عەبدولرەحمان کوڕی شێخ مەلا ئیسحاقی ئەفەندیە)(لە بنەماڵەیەکی ناسراوی هەولێرە)
ئەندام بووە لە خولی دوو و چار بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٥٠ کۆچی دوایی کردووە
٨١- عەتائوڵا ئاغا کوڕی حاجی ڕەشید ئاغا کوڕی وەیسی ئاغا (لە هۆزی مەموندی دەشتی هەولێرە)
ساڵی ١٨٨٢ لە هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی هەشت بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٦٣ کۆچی دوایی کردووە
٨٢- عەلی حاجی ئەحمەد ئاغای عوزێری
ساڵی ١٩١٠ لە قەڵای هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوازدە تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٩٨ لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە
٨٣- عەلی حەیدەر سلێمان (عەلی حەیدەر کوڕی سلێمان بەگ کوڕی عەلی بەگە) (لە نەوەی میرانی سۆرانە)
ساڵی ١٩٠٥ لە ڕەواندز لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوازدە تا چاردە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ١٩٩١ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
٨٤- عەلی ڕەزا عەسکەری (عەلی ڕەزا کوڕی مستەفا بەگی عەسکەری)(برای جەعفەر و تەحسین عەسکەریە)
ساڵی ١٨٨٠ لە ئەستەنبوڵ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێ و پێنج بە نوێنەرایەتی لیوای دیوانیە و خولی شەش بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٣٧ لە ماڵی خۆی لە بەغدا خۆی کوشتووە
٨٥- عەلی ڕەفیق سەجاد (لە بنەماڵەی ناوداری خادم سەجادی کەرکوکە)
ساڵی ١٩٠١ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوازدە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٧٩ کۆچی دوایی کردووە
٨٦- عەلی کەمال عەبدولرەحمان
ساڵی ١٩٠٠ لە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شەش، دوازدە تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٩٨ لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە
٨٧- غیاسەدین نەقشبەندی (شێخ غیاسەدین کوڕی شێخ بەهائەدینی نەقشبەندی کوڕی محەمەد تاهیر کوڕی مەلا سافی)
ساڵی ١٩٠٠ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێ، شەش، هەشت و دە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٤٤ لە ئامێدی کۆچی دوایی کردووە
٨٨- فائیق تاڵەبانی (فائیق کوڕی محەمەد رەئوف کوڕی عەلی تاڵەبانیە)
ساڵی ١٨٩٨ لە کەرکوک لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شەش و نۆ بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٥٦ کۆچی دوایی کردووە
٨٩- فارس ئاغای زێباری (فارس ئاغا کوڕی محەمەد ئاغا کوڕی مستەفا ئاغای زێباریە)
ساڵی ١٨٨١ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەفت و هەشت بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٤١ کۆچی دوایی کردووە
٩٠- فازڵ تاڵەبانی (فازڵ کوڕی فەیزوڵا تاڵەبانی)
ساڵی ١٩٢٢ لە دێی یەکنجەی سەر بەناحیەی داقوق لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە و سێزدە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٩٣ کۆچی دوایی کردووە
٩١- فەتاح ئاغای هەرکی (فەتاح ئاغا کوڕی سادق ئاغا کوڕی کوڕی عیسا ئاغای هەرکیە)
ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زیارەتی مەلا سەر بە هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە تا پازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٦٩ لە بەغدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە
٩٢- فەیسەڵ دەمەلۆجی (فەیسەڵ کوڕی محەمەد فاروق کوڕی سەعید دەمەلۆجی)
ساڵی ١٩٠٠ لە موسڵ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی پازدە و شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٥٧ کۆچی دوایی کردووە
٩٣- میرانی قادر بەگ (قادر بەگ کوڕی مستەفا بەگ کوڕی حەمەد بەگی سەرۆک هۆزی خۆشناوە)
ساڵی ١٨٦٥ له دایک بووه
ئەندام بووە لە خولی چار تا حەفت بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٣٩ بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە
٩٤- کاکە حەمەی خانەقا ( کاکە حەمە کوڕی ئەحمەد کوڕی حوسێنی خانەقایە)
ساڵی ١٩١٩ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
٩٥- ماجد مستەفا (ماجد کوڕی مستەفا کوڕی مەحمود کوڕی عوسمانە)(لە بنەماڵەی موراد لەلەی ناسراوی سلێمانیە)(ئەو بنە ماڵەیە دەگەڕێنەوە بۆ شێخەکانی دێی دەگاشێخان سەر بە بیارە)
ساڵی ١٨٩٦ لە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دە، سێزدە و چاردە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٧٤ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
٩٦- محەمەد ئەمین زەکی
ساڵی ١٨٨٠ لە سلێمانی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک، دوو، شەش، هەشت، نۆ و ده بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٤٨ کۆچی دوایی کردووە
٩٧- شێخ محەمەد ئاغای باڵەک ( محەمەد ئاغا کوڕی سلێمان ئاغا کوڕی مەحمود ئاغایە)
ساڵی ١٨٧٥ لە دێی وەڵاش لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی هەشت بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٥١ کۆچی دوایی کردووە
٩٨- محەمەد بەرقی (لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندی کەرکوکە)
ساڵی ١٨٨٧ لە کەرکوک لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەفت بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
٩٩- محەمەد بەگی جاف (محەمەد بەگ کوڕی فەتاح بەگ کوڕی حەمە پاشای جافە)
ساڵی ١٩٠٤ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوو بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٣٤ بە نەخۆشی ریخۆڵە کۆچی دوایی کردووە
١٠٠- محەمەد حەبیب تاڵەبانی (شێخ محەمەد حەبیب کوڕی شێخ عەلی کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی ئەحمەدی تاڵەبانیە)
ساڵی ١٨٨٧ لە کەرکوک لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک، سێ و پێنج بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٥٩ کۆچی دوایی کردووە ١٠١- محەمەد زیاد (کاکە زیادی کۆیە)(محەمەد زیاد کوڕی حەمە ئاغا کوڕی مەحمود ئاغا کوڕی حەمە ئاغا کوڕی کەریم ئاغا کوڕی غەفور ئاغایە) (لە بنەماڵەی ناوداری غەفوری شاری کۆیەیە)
ساڵی ١٩١٤ لە کۆیە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە و دوازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٩١ لە کۆڕەوەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کردووە
١٠٢- محەمەد ساڵح عەلی بەگ
ساڵی ١٨٩٩ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک تا دە بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٤٧ کۆچی دوایی کردووە
١٠٣- محەمەد سدیق تەها (شێخ محەمەد سدیق کوڕی سەید تەهای نەهریە)
ساڵی ١٩١٩ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٦٧ کۆچی دوایی کردووە
١٠٤- سەید محەمەد سەید عەبدوڵا نەقیب
ساڵی ١٩١٨ لە هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دە و یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٩٢ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
١٠٥- محەمەد عەلی ئاغای جوندیانی
ساڵی ١٨٦٥ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەفت بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٤٥ کۆچی دوایی کردووە
لە ساڵی ١٩٥٣ لە ڕەواندز کۆچی دوایی کردووە
١٠٦- محەمەد عەلی غیاسەدین (محەمەد عەلی کوڕی غیاسەدین کوڕی شێخ بەهائەدینی نەقشبەندی کوڕی محەمەد تاهیر کوڕی مەلا سافی)
ساڵی ١٩٢٣ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
١٠٧- محەمەد عەلی مەحمود
ساڵی ١٨٩٢ لە کۆیە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی شەش بە نوێنەرایەتی لیوای دیالە و خولی حەفت و هەشت بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر لە خولی هەشت بووەتە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن
لە ساڵی ١٩٦٥ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
١٠٨- شێخ محەمەد نوری بریفکانی (شێخ محەمەد نوری کوڕی شێخ عەبدولجەباری کوڕی عەبدولقادری بریفکانیە)
ساڵی ١٨٧٠ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک، چار و دە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٤٤ لە دهۆک کۆچی دوایی کردووە
١٠٩- محەمەد ساڵح نوعمان (محەمەد ساڵح کوڕی حاجی نوعمان ئەلوەنداویە)
ساڵی ١٨٩٥ لە کفری لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی پێنج، نۆ، دە، یازدە و دوازدە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٧٦ کۆچی دوایی کردووە
١١٠- مەحمود ئاغای زێباری (سەرۆک عەشیرەتی زێباری ئاکرێ بووە)
ساڵی ١٨٨٠ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە، سێزدە تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٧٥ کۆچی دوایی کردووە
١١١- مەحمود بابان (مەحمود کوڕی جەمیل پاشا کوڕی مەجید پاشا کوڕی عەبدولقادر پاشا کوڕی سلێمان پاشا کوڕی ئیبراھیم پاشای بابانە)
ساڵی ١٩٢٠ لە کفری لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێزدە تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
لە ساڵی ١٩٩٧ لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە
١١٢- مەحمود بەگ برادۆستی (مەحمود کوڕی خەلیفە عەبدولسەمەدە)
ساڵی ١٩١٢ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی پازدە و شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٦٦ بە نەخۆشی لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
١١٣- مەحمود فەهمی هەمەوەندی
ئەندام بووە لە خولی شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای كەركوك
١١٤- موسڵیح نەقشبەندی (موسڵیح کوڕی شێخ بەهائەدینی نەقشبەندی کوڕی محەمەد تاهیر کوڕی مەلا سافی)
ساڵی ١٩٠٢ لە ئامێدی لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
له ساڵی ١٩٩٦ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
١١٥- مەسعود محەمەد (مەسعود کوڕی مەلا محەمەد ئەفەندی کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵا کوڕی مەلا ئەسعەدی جەلیزادەیە)
ساڵی ١٩١٩ لە کۆیە لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێزدە و چاردە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ٢٠٠٢ کۆچی دوایی کردووە
١١٦- مەعروف پیرداود ئاغای دزەیی (مەعروف کوڕی حاجی پیرداود ئاغا کوڕی عومەر ئاغای دزەییە)
ساڵی ١٨٨٩ لە گوندی مێرخودان لە دەشتی هەولێر لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێ و چاردە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٨٥ لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە
١١٧- مەعروف چیاوک (مەعروف کوڕی عەلی ئەسغەر ئەفەندی کوڕی حاجی مەولود ئەفەندیە)
ساڵی ١٨٨٥ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی دوو بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
لە ساڵی ١٩٥٨ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە
١١٨- میرزا تۆفیق قەزاز (میرزا تۆفیق کوڕی حاجی ئەحمەد کوڕی حاجی حەسەنی قەزازە)
ساڵی ١٨٩٨ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی حەفت بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٥٥ کۆچی دوایی کردووە
١١٩- میرزا فەرەج (میرزا فەرەج کوڕی حاجی ڕەشید زادە)
ساڵی ١٨٨١ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک و هەشت بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی
لە ساڵی ١٩٥٣ کۆچی دوایی کردووە
١٢٠- نور محەمەد بریفکانی (نور محەمەد کوڕی شێخ محەمەد نوری کوڕی شێخ عەبدولجەباری کوڕی عەبدولقادری بریفکانیە)
ساڵی ١٩١٦ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی سێزدە تا شازدە بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ
لە ساڵی ١٩٨٢ کۆچی دوایی کردووە
١٢١ـهیبەتوڵا موفتی (هەیبەتوڵا کوڕی محەمەد سەعید کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی مەلا یەحیای مزوری ئامێدیە)
ساڵی ١٨٨٠ لە ئاکرێ لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یەک، دوو، چار، پێنج، هەشت، نۆ و ده بە نوێنەرایەتی لیوای موسڵ ( لە خولی نۆ بووەتە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن)
لە ساڵی ١٩٥٥ کۆچی دوایی کردووە
١٢٢- یەحیا عەبدوڵا ( یەحیا کوڕی عەبدوڵا موخلیس بەگ کوڕی ئەسعەد بەگ کوڕی رەسوڵ پاشایە)
ساڵی ١٨٨٩ لە کەرکوک لە دایک بووە
ئەندام بووە لە خولی یازدە بە نوێنەرایەتی لیوای هەولێر
سەرچاوەکان/
١-ئەندامە کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕۆژگاری پاشایەتی، ئەحمەد حەمەدئەمین ئۆمەر
٢- لە زاری بەڵگەنامەکان، خالید جاف
٣- دیداری د.عادل سدیق عەلی لەگەڵ (وەشان محەممەد بێباک جاف حاميدبەگى جاف)، لە ٢٢ی ١٢ی ٢٠٢٢.
لە سایتی زانیاری نامەی هەڵەبجە
٤-نواب كركوك في برلمان العهد الملكي ،د. ابراهیم علاف
٥- چەند سایتێکی وەکو (کورد پێدیا، وێکی پێدیا, ..هتد)
٦- پرسیارکردن لە چەند کەسێک