Home / بەشی مێژووی كورد / تاڵەبانی، بەھۆی چاوداگردنییەوە لەکیژێکی ڕووسی کۆنگرەی لاوان فەرامۆش دەکات

تاڵەبانی، بەھۆی چاوداگردنییەوە لەکیژێکی ڕووسی کۆنگرەی لاوان فەرامۆش دەکات

jalal-talabani

تاڵەبانی، بەھۆی چاوداگردنییەوە لەکیژێکی ڕووسی کۆنگرەی لاوان فەرامۆش دەکات

جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەردەمی لاوێتیدا حەز لەکیژێکی رووسی دەکات و بەو ھۆیەشەوە کۆنگرەی لاوان فەرامۆش دەکات، کە ووتارو سەرۆکی کۆنگرەکەی پێسپێردرابوو.
تاڵەبانی وەکو سروشتی گەنجی و لەسەردەمی موراھیقیدا بەدەر نەبووە لەداوی ئەوینداری، لەو پێناوەیشدا قوربانی بۆ داوەو تەنانەت بەرپرسیارێتی خاک و نەتەوەش نەیتوانیوە رێگری بکات بۆ جێژوانێکی لەگەڵ کیژێکی موھەندیسەی ڕووسی..
نەجیب خەفاف، گەنجێکی عێراقییەو ھاورێیەکی نزیکی جەلال تاڵەبانی دەبێ لەمۆسکۆ، دەیگێڕێتەوە کە ئەو سەردەمە ھەوڵیانداوە لەرووسیادا کۆنگرەیەکی لاوان سازبدەن، تاوەکو بتوانن موعانات و دەربەدەری گەلانی عێراق بەتایبەتی میللەتی کورد بخەنەڕوو لەبەرامبەر زوڵم و زۆری سیستەمە سیاسییە تۆتالیتارییە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، بۆئەم مەبەستەش دەچنە لای نازم حیکمەت، لەوێ پێشنیاری بەستنی کۆنگرەیەکی لاوانی بۆ باس دەکەن، پێیشی دەڵێن مەبەست لەم کۆنگرەیە ئەوەیە: کەلاوانی زۆرێک لەووڵاتان کۆکەینەوەو دەردە دڵی خۆمان و زۆرێک لەگەلانی عێراقیان بۆ باس دەکەین.

حیکمەت پێشنیارەکەیان قەبوڵ دەکات و پێیان دەڵێ: من میوانداری ھەموویان دەکەم و تەواوی خەرجی تێچوونەکەیشی دەخەمە سەر لاوانی (شۆرەوی) یەکێتی شۆڤییەت.

نازم حیکمەت، لەوەیش ئاگادارییان دەکاتەوە کەئازادن و چییان ویست دەتوانن بیڵێن، تەواوی قسەکانیشیان بۆ تەرجەمە دەکرێ.
بڕیار لەسەر دیاری کردنی رۆژی کۆنگرە دەدرێ، ڕۆژبە ڕۆژ ئامادەکاری بۆ دەکەن، سەرەڕای ئەوەی تاڵەبانی ووتاری کۆنگرەی پێسێردراوە کە بیخوێنێتەوە، لەھەمانکاتیشدا سەرۆکی کۆنگرەکەیشە.
نەجیب خەفاف، دەڵێ: رۆژی گۆنگرەکە ھات و ھەموو کۆبووینەوە، لاوانی زۆرێک لەووڵاتان ئامادەگی کۆنگرە بوون، کە ژمارەیان لە پێنچسەد کەسێک زیاتر بوو، بەڵام تەماشا دەکەین جەلال تاڵەبانی سەرۆکی کۆنگرە دیار نییە!!
دەڵێ: ئێمە ھەر لەچاوەروانی مام جەلالی سەرۆکمان بووین، بەڵام ئەو تەشریفی نەبوو، نزیکەی چارەکی کاتژمێرێک چاوەڕوان بووین بەڵام یاری نەبوو، کاتی چاوەروانی توولی کێشا بەڵام ھەر نەبوو، ھەرچەندە تەلەفۆنی بۆ دەکەین، بەڵام تاڵەبانی وەڵام ناداتەوە، بۆیە ئەندامانی ئامادەکار تووشی دۆخێکی نەخوازراو دەبن و دەشڵەژێن.
لەم سەروبەندەدا، نازم حیکمەت دەچێتە سەر مەنەێەی ووتاردانەکەو  ڕوودەکاتە ئامادەبوان و پێیان دەڵێ: ئامادەبوان، من کراومە وەکیلی کوردەکان و قسەتان بۆ دەکەم، نازم باسێکی زۆری کورد دەکات و ئامادەبوانیش لەگەڵ ھەر قسەیەکیدا چەپڵەی بۆ لێدەدەن، یەکێک لەقسەکانی ئەوەیە کەدەڵێت:” من کەبە کوردستانی ئازاددا نەچمەوە تورکیا، لام وایە تورکیا دەوڵەت نییە و بۆنی ئازادی نەکردووە…”.
گۆنگرە بەسەرکەوتووی کۆتای دێت و میوانانی گۆنکرە دەگەڕێنەوە، ئامادەکارانیش دەچنەوە بۆ شوێنی حەوانەوەی خۆیان، بەڵام درەنگانێکی شەو تاڵەبانی دەگەرێتەوە لایان، پرسیاری لێدەکەن، ئەوە لەکوێ بوویت؟ لەوەڵامدا دەڵێ ئیشم ھەبوو، ھاورێکانی پێی دەڵێن، ئیشی لەوە گرنگتر چییە پێمان بڵێ؟ تاڵەبانی زۆر پێداگری دەکات و دەڵێ: ئیشی خۆم ھەبوو کۆتایی پێبھێنن.
نەجیب خەفاف، دەڵێ: بڕیارماندا شوێنی ئەو ئیشە گرنگە بکەوین و بزانین ئاخۆ ئەوە چ کارێکە وای لەتاڵەبانی کردە ئامادەگی کۆنگرەکە نەبووبێ، لەکاتێکدا ئەو سەرۆکی ئەو گۆنگرەیە بووە، دەڵێ: پاش گەڕان پرسیارێکی زۆر بۆماندەرکەوت کە، جەلال تاڵەبانی لە ئاسانسۆردا کیژێکی ئەندازیارێکی بینیوەو دەبنە دۆستی یەک و لادەداتە ماڵی ئەوان، بۆئەو مەبەستە نەکراوە ئامادەی کۆنگرەکە بێت.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …