Home / بەشی مێژووی كورد /  عادیلە خانم (١٨٥٩-١٩٢٤)

 عادیلە خانم (١٨٥٩-١٩٢٤)

داناز عەبدولڕەحمان
عادیلە خانم (دانیشتوو لە ناوەڕاستدا) لە ھەڵەبجە (کۆبونەوەی لەگەڵ ماژۆر سوان (مێجەرسۆن) ساڵی ١٩١٩)

خاتوو عادیلە خانم (١٨٥٩-١٩٢٤) ئافرەتی دەسەڵاتدار و کارگێری ھۆزی جاف و ھاوسەری عوسمان پاشای جاف و کچی عەبدولقادر بەگی ساحێبقڕان و دایکی ئەحمەد موختار جاف و تاھیر بەگی جاف دوو شاعیری ناودار بووە. ئینگلیزیەکان پێیان وتووە شاژنی بێ‌تاجی شارەزوور.بنەماڵەکەی لە دوای تێکچوونی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان لە ساڵی ١٨٥١دا لە سلێمانییەوە چۆتە وڵاتی ئەردەڵان و عادیلە خانم لە ساڵی ١٨٥٩دا لە شاری سنەی پایتەختی ئەردەڵان لە دایکبووە. بنچینەی خوێندنی قورئانی لە سەردەستی مامۆستای تایبەتی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٨٩٥دا لە ھەڵەبجە شووی بە وەسمان پاشای جاف کردووە. لە دوای مەحموود پاشای جاف، سەرۆکایەتی ھۆزی جاف دەکەوێتە ئەستۆی عوسمان پاشا و عادیلە خانم دەبێتە یارمەتیدەرێکی کارای ھاوسەرەکەی. کە عوسمان پاشا پیر دەبێت و ھەر وەھا لە دوای مردنیشی لە ١٩٠٥دا، عادیلە خانم ھەموو کاروباری ھۆزی جاف بەڕێوە دەبات و ناوبانگی لە ھەموو ناوچەی شارەزوور و ھەورامان و شوێنەکانی دیکەی باشووری کوردستان بڵاو دەبێتەوە و ڕێزێکی زۆری لە ناو خێڵەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش دەبێ و فەرمانی جێبەجێ دەکرێ. ئەو بەندیخانەی تایبەتی دروست کردبوو بۆ بەند کردنی ئەو تاوانبارانەی کە فەرمانی بەسەردا دەدان.فره‌تی كارگێری خێڵی گه‌وره‌ و گرانی جاف، خاتووعادیلە خانم ساڵی ١٨٥٩ لە شاری سنە ی پایته‌ختی ئه‌رده‌ڵان لە رۆژھەڵتی کوردستان له دایكبووه و له ناو گه‌وره و سه‌رداره‌كانی ئه‌رده‌ڵان چاوی كراوه‌ته‌وه، ژنێکی دەسەڵاتدارو کارگێڕی ھۆزی جاف‌و ھاوسەری عوسمان پاشای جاف‌و کچی عەبدولقادر بەگی ساحێبقڕان‌و دایکی ئەحمەد موختار جاف‌و تاھیر بەگی جاف دوو شاعیری ناودار بووە،
قوتابخانه‌ و بازاڕێك و چه‌ند باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی له هه‌ڵه‌بجه بنیات ناو له گوندێكی بچووكه‌وه كردیه شارێكی ئاوه‌دانی به هات و بات و گه‌لێك باخ و سه‌یرانگای جوان و دڵگیری لێ دروست كرد. به كورتی عادیله خانم ژیانێكی شارستانی له‌و شاره خنجیلایه‌دا پێكه‌وه‌نا وه‌ك ئافره‌تێكی به ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وا له‌و ناوچه‌یه و له‌ ناو هۆزه‌كه‌ی خۆیدا ژیا تاكو له ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا له ١٧ی مانگی تەمموز له‌و شاره‌ی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی١٩٢٤دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی “عه‌بابه‌یلێ”ی نزیك هه‌ڵه‌بجه به گۆڕی تاھیر بەگی کوڕیەوە نێژرا، پاشان ئەحمەد موختار بەگی کوڕیشی لە پاش شەھیدبوونی نزیک بەوان بەخاک سپێردرا و سڵاو له یادی كۆچی دوایی ئه‌م شێره‌‌ ژنه‌ی كورد.
کاتێک ئینگلیزه‌کان سلێمانییان له‌ ساڵی ١٩١٩داگیرکردووه‌، هه‌ر دوو کوڕه‌که‌ی خانمی وسمان پاشا (ئه‌حمه‌د موختار جاف و عیزه‌ت به‌گ) به‌ پیر ئینگلیزه‌کانه‌وه‌ چوون و له‌ پاداشتی ئه‌مه‌دا ئینگلیزه‌کان خۆیان سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه‌، چوونه‌ته‌ خزمه‌ت خانمی وسمان پاشا و سوپاسیان کردووه‌.
محەمەد ئەمین زەکی بەگ ئاماژەی بەھەڵکەوتوویی‌و ھۆشیاری خانم‌و کاریگەریی لەسەر مێردەکەی و عێلەکەی‌و تێکڕا ناوچەکەدا کردووە، ھەروەھا بەبایەخەوە ئاماژەی بەتوانای خانم لە بواری شارستانی‌و بیناسازیی‌و کاروباری فەرمی‌و کۆمەڵایەتی‌و خێڵەکی دا داوە.
ئەدمۆندز باسی لەوە کردووە کە گشت دەسەڵاتی وەسمان پاشا، لە پاش مردنی، کەوتووەتە دەستی خانمی ژنی کە لەڕاستیدا شاژنی تاج پێنەدراوی شارەزوور بووە. ئینگلیزەکانیش لەلایەن خۆیانەوە نازناوی بەرزی ھیندیی “خان بەھادوور”یان پێبەخشیووە.
مینۆرسکی ئاماژەی بەدیتنی خانم لە ھەڵەبجە (لە ساڵی ١٩١٤دا) کردووەو بەفەرمانڕەوای ڕاستەقینەی ھەڵەبجەی، لە پێش‌و پاش مردنی مێردەکەی داناوە، ھەروەھا ستایشی سەخاوەت‌و میوانداریی ئەو ژنە کوردەی کردووە.
مێجەر سۆن کە بەشێوەی بازرگانێکی فارسی‌و بەناوی “غولام حوسێن شیرازی”یەوە ساڵی ١٩٠٩ سەردانی ھەڵەبجەی کردووەو پتر لە شەش مانگ لە ماڵی خودی وەسمان پاشا دا، نزیك لە عادیلە خان‌و تاھیر بەگی کوڕی دا، ماوەتەوە، بیرەوەریی‌و باسێکی گرنگی لەوبارەیەوە لە کتێبە ناودارەکەی (گەشتنامە) دا تۆمارکردووە.
عادیلە خانم زۆر ‌حەزی بە ئاوەدانی و پێشخستنی زانست و خوێندەواری کردووە. قوتابخانە و بازاڕێک و چەند باڵەخانەی گەورەی لە ھەڵەبجە بنیات نا و لە گوندێکی بچووکەوە کردیە شارێکی ئاوەدان و گەلێک باخ و سەیرانگای جوان و دڵگیری لێ دروست کرد.
عادیلە خانم لە بەھاری ١٩٢٤دا لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا لە شارەی ھەڵەبجە مرد و لە گۆڕستانی عەبابەیلێی نزیک ھەڵەبجە بە خاک سپێردرا.
لە زاری مێژوونووسانەوە
محەمەد ئەمین زەکی بەگ ئاماژەی بە ھەڵکەوتوویی و ھۆشیاری خانم و کاریگەریی لەسەر مێردەکەی و عێلەکەی و تێکڕا ناوچەکەدا کردووە، ھەروەھا بەبایەخەوە ئاماژەی بەتوانای خانم لە بواری شارستانی و بیناسازی و کاروباری فەرمی و کۆمەڵایەتی و خێڵەکیدا داوە.
ئەدمۆندز باسی لەوە کردووە کە گشت دەسەڵاتی وەسمان پاشا، لە پاش مردنی، کەوتووەتە دەستی خانمی ژنی کە لە ڕاستیدا شاژنی تاج پێ نەدراوی شارەزوور بووە. ئینگلیزەکانیش لەلایەن خۆیانەوە نازناوی بەرزی ھیندیی «خان بەھادوور»یان پێ بەخشیووە.
مینۆرسکی ئاماژەی بە دیتنی خانم لە ھەڵەبجەدا (ساڵی ١٩١٤) کردووە و بە فەرمانڕەوای ڕاستەقینەی ھەڵەبجەی، لە پێش و پاش مردنی مێردەکەی داناوە، ھەروەھا ستایشی لە سەخاوەت و میوانداریی کردووە.
مێجەرسۆن کە بە شێوەی بازرگانێکی فارسی و بەناوی «غولام حوسێن شیرازی»ەوە ساڵی ١٩٠٩ سەردانی ھەڵەبجەی کردووە و پتر لە شەش مانگ لە ماڵی وەسمان پاشادا، نزیک لە عادیلە خان و تاھیر بەگی کوڕیدا، ماوەتەوە, بیرەوەری و باسێکی قەشەنگی لەو بارەیەوە لە کتێبە ناودارەکەیدا (گەشتنامەکەی) تۆمار کردووە. بە وتەی مێجەرسۆن عادیلە خانم ژنێکی بێ ھاوتا و تێگەییشتوو و خاوەن کەسایەتیەکی بەھێز بوو. فەرمانڕەوای راستەقینەی دەڤەری شارەزوور بوو نەک تەنیا لە ئاستی دەسەڵاتی سیاسیدا، بەڵکوو دادگای خۆی ھەبوو و زیندانی دروست کردبوو و بە خۆی سەرپەرستی دادگای دەکرد و پیاوخراپانی سزا دەدا. ھەروەھا کۆشک و تەلاری جوان و بازاری رێکوپێکی لە ھەڵەبجە دروست کرد و لە گوندێکی لە بیرکراوی عوسمانیەوە کردی بە ناوەندێکی سیاسی و بازرگانی کە پاشایانی دەوڵەتی عوسمانی بە چاوی ئیرەییەوە مرخیان لێ خۆش کردبوو. عادیلە خانم بە ھیچ شێوەیەک رێگەی نەدەدا بە دەسەڵاتی عوسمانی بنە و بارەگای خۆی لە ھەڵەبجە دابمەزرێنێ. لەو دەڤەرە کەس لە قسەی عادیلە خانم دەرنەدەچوو و ھەموو لایەکی ناچار کردبوو رێزی لێ بگرن و ملکەچی بڕیارەکانی بن. عادیلە خانم لە دوای شەڕی جیھانیی یەکەم و لە دوای کۆچی ھاوسەرەکەی سەرکردایەتی گەورەترین ھۆزی کوردی دەکرد کە ھۆزی جاف بوو. عوسمان پاشای ھاوسەری پیاوێکی نەرم و نیان بوو و تەنانەت لە ژیانیدا کەم لە ھەڵەبجە دەمایەوە و ھەمیشە بە رێگەی سلێمانی و کەرکوک و موسڵەوە بوو و ھەموو کارو ئەرکەکانی بە عادیلە خانم سپاردبوو. دەسەڵاتی عادیلە خانم ئەوەندە مەزن بوو کە بە شاژنی شارەزوور ناو دەبرا.

17520152143550_10628591_469622263194373_626503293001594389_n

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …