كورد له نێو زمان و مێژوودا
سه‌لام ناوخۆش
پرۆسه‌ی بنیاتی نه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به به‌ها و مه‌نزڵی تاكی نه‌ته‌وه‌یه به مێژوو و زمان. ئه‌وه‌ی كورد له مێژووی به‌ر له میلاد شانازی پێوه بكات ” حوكمڕانی ماڵباتی میدیه “. ئه‌و حوكمڕانیه دوو ده‌رهاوێشته‌ی هه‌بووه , ئه‌ویش چوونه ناو مێژوو و به‌های زمانه‌كه‌یه‌تی.
سێ قۆناغی مێژوویی
سێ قۆناغی گرینگ له ژیانی كورددا هه‌یه ده‌توانرێ ئیشی له سه‌ر بكرێ وه‌ك پێشینه‌ی بنیاتنانی نه‌ته‌وه :
یه‌كه‌م , ده‌ركه‌وتنی میتانییه‌كان لینگوا-فرانكای نه‌ته‌وه‌كان
دووه‌م ، ده‌ركه‌وتنی سێ نه‌ته‌وه‌ی فارس و پارسی و میدی له نزیك زنجیره چیای زاگرۆس
سێیه‌م ، ئاشنابوونی كورد به ئیسلام و ده‌رچوون له هه‌ژموونی زیاتر له هه‌زار ساڵه‌ی كه‌لتووری هاوبه‌ش.
دكتۆره كوردستان موكریانی له كتێبی سه‌رده‌مه‌كانی زمانی كوردی باس له‌وه ده‌كات كه جۆره لینگوا -فرانكایه‌ك له نێوان میتانییه‌كان و گه‌لانی هاوسێ دروست ببوو هه‌روه‌ها گیرنوت ڤێلهێلم ( چاپی كوردی ) باوه‌ڕی وایه كه خوریه‌كان (میتانییه‌كان ) خاوه‌ن شارستانێتی خۆیان بوونه ، ئێمه ده‌زانین شارستانێتی بێ هه‌بوونی لینگوا-فرانكایه‌ك مه‌حاڵ و دژواره بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تر بگوازرێته‌وه. له كاتی دۆزینه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی 494 دێری له گردی عه‌مارنه ده‌ركه‌وت پێشه‌كی نامه‌كه به زمانی ئه‌كه‌دی نووسراوه و نامه‌كه‌ش به زمانی میتانی بووه ،لای ڤینگه‌ریش زمانی میتانی له زمانی ئاری كۆن بووه. ئه‌و ده‌سپێكه ده‌سپێكی باشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌وڵی به‌رایی له كوردستان بۆ دروستكردنی لینگوا فرانكا.
سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنی هه‌ر سێ قه‌ومی فارس و پارسی و میدی ، تۆفیق وه‌هبی ده‌بێژیت ئه‌وانه له شه‌پۆلی دووه‌می كۆچی هیندۆئیرانییه‌كان دروست بوونه . ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه وه‌ك سێ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌سكه‌ندنافی بوونه لینگوا فرانكایه‌ك له نێوانیان هه‌بووه ، چونكه هه‌رسێ هیندۆ ئیرانی بوونه ، به واتای به دروستی له یه‌ك گه‌یشتوونه، له‌مه زیاتر هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی فارس و میدی یه‌ك زمانی ئاینیان هه‌بووه به ناوی زمانی ئا‌ڤێستا ،دوای ئه‌وه‌ی میدیه‌كان له 700-549 پێش میلاد ده‌وڵه‌تی خۆیان دامه‌زراند زمانی ئاینی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه ئاڤێستایی بوو , كه زمانی ئایینی میدی و فارسی بوو ، دوای ڕوخانی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته‌ش له لای هارپاكی میدی و كۆرشی فارس ، زمانی ئا‌ڤێستا هه‌ر وه‌ك زمانی لینگوا فرانكای فارس و میدی مایه‌وه . له ماوه‌ی 549 پ.م.هه‌تا 224ی میلادی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی فارسی و پارسی دروست بوون , به‌ڵام له ساڵی 224ه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی فارسی موتڵه‌ق دروست بوو , ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ساسانیه زمانی ئاڤێستای ده‌ق نه‌ك نه‌ته‌وه كرده زمانی نه‌ته‌وه ! تۆفیق وه‌هبی له 15 و 16 بنه‌چه‌كه‌ی كوردان و بنچینه‌ی زمانی كوردی له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسێت: پاش كوشتنی ئه‌ردوانی پێنجه‌م-پاشای پارسه‌كان, هێرشی كرده سه‌ر میدیه‌كان هه‌زار كه‌سی لێ كوشتنئه‌وه‌ی ماشبۆوه به دیلی گرتن یا برینداری كردن…”پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به سه‌ر پارس و میدی ئه‌رده‌شێر فه‌رمانڕوایی فارسی دروست كرد هه‌روه‌ها وه‌ك تۆفیق وه‌هبی ده‌ڵێت ئه‌رده‌شێر : میدیه‌كانی به ماده كێوێیه‌كان ناو ده‌برد ،ل16.
فارس هه‌ر به‌ده‌مكوتكردنی پارس و میدی ناسیۆنی خۆی دروست نه‌كرد , به‌ڵكه به ده‌مكردنه‌وه‌ی مته‌نه‌وه‌ری كورد كه ساسانی به كورد بزانێت؟ ئایا ئه‌رده‌شێری بابكانیش وه‌ك میری سۆران بووه؟؟كه‌واته ئه‌رده‌شێر چ كوردێك بووه ئه‌و هه‌موو كورده بكوژێت؟
پاش ئه‌وه‌ی كورد بۆ ماوه‌ی 150ساڵ زمان و ئه‌لفبای خۆی هه‌بوو له ده‌وڵه‌تی میدی هه‌روه‌ها لینگوا فرانكایه‌كی ده‌قی ئایینی هه‌بوو له نێوان هه‌رسێ نه‌ته‌وه فارس و پارس و میدی ، ده‌سه‌ڵاتی فارس له ماوه‌ی 549 پ.م. هه‌تا 651 میلادی حوكمڕانیه‌كی به نێوی كه‌لتووری هاوبه‌ش و گۆڕینی زمانی ده‌ق به زمانی نه‌ته‌وه . نزیكه‌ی 1200 ساڵ كوردی چه‌وسانده‌وه ، بۆیه فیرده‌وسی هه‌ر شانازی به كه‌وتنی ئه‌ستیاگی دوا پاشای میدی به ده‌ستی كۆرش ده‌كرد ، چونكه له‌وساوه سه‌ره‌تاكانی ناسیۆنالیزمی فارسی له سه‌پاندنی زمانی نه‌ته‌وه و خودی نه‌ته‌وه‌ی فارس دروست بوو!
له قۆناغی ئاشنابوونی كورد به ئیسلام ، هه‌م كه‌لتووری هاوبه‌ش -كورد و فارس هه‌ڵوه‌شایه‌وه ، هه‌م دوو پارچه‌ی كوردستان :كوردستانی ساسانی و كوردستانی ڕۆمی ، به یه‌ك شادبوونه‌وه ، بۆیه فیرده‌وسی له باره‌ی كه‌وتنی حوكمی ساسانی ( فارسی ) و ده‌ركه‌وتنی زمانی كوردی له به‌رانبه‌ر فارسی زۆر دڵ به ئاخ و پژاره بوو وه‌ك له كتێبی بۆره‌كه‌یی و كاوه و زوحاك ده‌رده‌كه‌وێ. له دوای ئه‌و له‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌ی فارس و كورد , زمانی حوجره ( تێكه‌ڵ له زمانی قورئان و زمانی كوردی ) ناسراو به زمانی مه‌لای كوردی وه‌ك لینگوا فرانكایه‌ك له حوجره ده‌ركه‌وت ، هه‌ر لێره‌وه چه‌نده‌ها زانای كورد پێگه‌یشتن.
لینگوا فرانكای ئایینی له ده‌وڵه‌تی میدی
هه‌رچه‌نده ته‌ها فه‌یزی زاده له ل 7 وه‌رگێڕانی نامیلكه‌ی تۆفیق وه‌هبی دا ، قسه‌یه‌كی مینۆرسكی ده‌هێنێته‌وه به‌وه‌ی ” هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ كورددا ، ده‌بێ له سه‌ر بناخه‌ی ماد-میدی پێك بێ” هه‌مان بۆچوون لای ئه‌مجه‌د شاكه‌لی دووباره ده‌بێته‌وه :” زمانی كوردی زمانێكی باكووری رۆژئاوای ئیرانییه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زمانی میدی , شاكه‌لی , ل8 ” زۆر نووسه‌ری دی هه‌مان شت دووباره ده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام مارتن ڤان بروینسن له لاپه‌ڕه 9 ی كورد و بنیاتی ئومه‌ت قسه‌یه‌كی دكتۆر ماكنزی ده‌گوازێته‌وه به‌وه‌ی ” كوردی ڕه‌سه‌ن له كۆمه‌ڵێك لایه‌نی بنه‌ڕه‌تیه‌وه جیاوازی به‌رچاوی هه‌یه له‌گه‌ڵ زمانی مادده‌كان!”دكتۆر جه‌مال نه‌به‌زیش له زۆر كتێبه‌كانی باسی ئا‌ڤێستا ده‌كات و قسه‌كه‌ی ماكنزی دووپاتده‌كاته‌وه :
“گه‌لێك به‌ڵگه هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌رده‌شت په‌یامبه‌ر و داهێنه‌ری
ئاینی مه‌زدایه‌سنی له ناوچه‌ی ماده‌كاندا ( كوردستانی ئه‌مڕۆ )
له دایكبووبێ و به زمانی خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه‌ش قسه‌ی كردبێ , به‌ڵام
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نی یه كه كتێبی ( ئاڤیِستا ) به ته‌واوه‌تی
به زمانی ماده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه نووسرابێته‌وه….”
ئه‌و بۆچوونه دژانه وامان لێناكات ، كه ئه‌و ڕاستیه بڵێین كه زمانی ئا‌ڤێستا زمانی نه‌ته‌وه نه‌بووه ، به‌ڵكو زمانی ده‌قی ئایینی بووه ، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه دوای كوده‌تای كۆرشی فارسی له سه‌ر ئه‌ستیاگ ،زمانی ئا‌ڤێستا هه‌ر زمانی لینگوا فرانكای زه‌رده‌شتیه‌كانی ئه‌مپراتۆری میدی ( كوردی ) و ئه‌خمینی ( فارسی ) ماوه‌ته‌وه!
كورد و ئایینه‌كانی دی
له سه‌رده‌می حوكمڕانی ساسانی و ڕۆمیدا كوردستان دوو پارچه بوو . ده‌ڤه‌ری ساسانی كه به ئه‌قلیم جیبال ناسراو بوو كوردی ئه‌و ئه‌قلیمه زۆربه زه‌رده‌شتی بوون ، كه‌مێكیش به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی شاره‌كان مه‌سیحی بوون . به گوێره‌ی كتێبی پیرۆز كورد له نه‌ته‌وه به‌راییه‌كان بوو كه بوونه مه‌سیحی . كوردی رۆمیش ناسراوبوون به كوردی جزیره , ئه‌وانه زۆربه مه‌سیحی و كه‌مێكیش زه‌رده‌شتی بوو .
هه‌ر ئه‌و فره ڕه‌نگیه بوو ، مارتن ڤان بیرۆینسن كورد به نه‌ته‌وه‌یه‌كی فره ئایین ناو ببات !
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م ، زمانی كوردی و هه‌ژموونی قورئان
هه‌موو زمانه‌كان له دوو سه‌رچاوه‌وه وه‌ك یه‌كن :
1.قورئان
2.بنیاتگه‌ری
ده‌قی قورئان هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووه كه كورد زمانی زگماكی خۆیان به كار بێنن به به‌ڵگه‌ی چه‌ندان ئایه‌ت ، له‌وانه خودی زمان ئایه‌تی خودایه ، 23 له 25 پێغه‌مبه‌ری قورئان گوتاری نه‌ته‌وه‌یی بووه ، كتێبی ئاسمانی به زمانی نه‌ته‌وه بووه هه‌روه‌ها هه‌موو زمانه‌كان وه‌ك یه‌ك موقه‌ده‌س بوونه چونكه په‌یامی خودایان هه‌ڵگرتووه –سوڕه‌تی ئیبراهیم.
ئه‌وسا رۆشنبیری تاك دینی بووه ، واته ئاگادار بوونه له‌و گوتاره قورئانیه به‌ڵام ئه‌فسووس تورك و فارس زمانی خۆیان به گرینگ زانیوه شتیان پێ نووسیوه به‌ڵام نووسه‌ری موسڵمان و ناسیۆنالیستی كوردی وه‌ك شاره‌زووری و ئیبن خه‌له‌كان و شه‌ره‌فخان ده‌قی خۆیان به كوردی نه‌نووسیوه.لێره شه‌ره‌فخان گه‌وره‌ترین گله‌یی به‌رده‌كه‌وێ چونكه خودی كتێبه‌كه‌ی ( شه‌ره‌فنامه) ده‌رباره‌ی مێژووی كورده!!! به‌ڵام به زمانی فارسیه هه‌روه‌ها له زمانی شه‌ره‌فخان به‌ده‌رده‌كه‌وێ ، كه زۆر له میرانی كورد ڕه‌گه‌زی خۆیان بردۆته سه‌ر عه‌ره‌ب!
قورئان نه داوا ده‌كا كورد به زمانی خۆی نه‌نووسێ ، نه خۆی بباته‌وه سه‌ر عه‌ره‌ب ؟ ئه‌و دوو كاره‌ی نووسه‌ری كورد وه‌ك ئیبن خه‌له‌كان و شه‌ره‌فخان ته‌واو دژ به گوتاری قورئانیییه.
سه‌رچاوه‌ی دووه‌میش , بنیاتگه‌رییه كه ته‌واو ئیش له سه‌ر وشه و پێكهاته‌ی وشه ده‌كات , هه‌موو زمانه‌كان وه‌ك یه‌ك له پیت و وشه پێكهاتوون .
نوسه‌ری موسڵمانی سه‌ده‌ی ده و یازده… هێنده كاریان له سه‌ر ده‌قی قورئان نه‌كردووه هێنده كاریان له سه‌ر توراسی ئیسلامی كردووه , ته‌واو ته‌سلیم به ڕای فلان و فیسار زانای ئایینی ببوون .
له لایه‌كی دی ئه‌وه‌ی شاره‌زای مێژووی ئه‌وروپا بێت ، چاك ده‌زانێت هه‌تا شۆرشی فه‌ره‌نسا ڕه‌وشی ئایین له ئه‌وروپا چۆن بوو . جگه له زمانی لاتینی هیچ زمانێك له كێشوه‌ره‌كه وه‌ك زمان نه‌بوو ئه‌وه‌ی هه‌بوو حسێبی ڤێرناكوله‌ر و لۆكه‌ل و ڕه‌شۆكی بۆ ده‌كرا , هه‌تا ( دانتی ) به ڕووی كه‌نیسا ته‌قیه‌وه و داوایكرد زمانی ئیتالی وه‌ك زمان ئیعترافی پێبكرێت , كه‌واته ئه‌ده‌بی كلاسیكی ئه‌وروپی هه‌ر له ده‌سپێكدا ڕه‌گێكی ڕزگاریخوازی هه‌ڵگرت بوو ، پاش داواكه‌ی دانتی ، مارتن لوسه‌ر له ئه‌لمانیا ده‌ركه‌وت نه‌ك هه‌ر داوای ئازادی زمانی ئه‌لمانی ده‌كرد ، به‌ڵكو دینی كه‌نیسه‌شی ( كاسۆلیك ) كرده دوو له‌ت : كاسۆلیكی ، پرۆستانت .
زمانی لاتینی هه‌ر زمانی ده‌سه‌ڵات و كه‌نیسه و ئه‌ده‌ب و دیوه‌خان بوو ، هه‌تا شۆرشی فه‌ره‌نسی كۆتایی به هه‌ژموونی كه‌نیسه و زمانی لاتینی هێنا.
ئه‌و دیارده سته‌مكاریه زمانه‌وانییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین نه‌بوو , ڕاسته عه‌ره‌بی زمانی قورئانه ، به‌ڵام زمانی نه‌ته‌وه نییه .له ژێر حوكمڕانی عوسمانی و صه‌فه‌وی و قاجاریدا ، زمانی حوكمڕانی زمانی عوسمانی و فارسی بووه ، نه‌ك زمانی عه‌ره‌بی! ئه‌فسووس كورد چۆن نه‌یتوانی له ده‌ڤه‌ره‌كه حوكمڕانی بكات هه‌م نه‌یتوانی زمانی خۆی به‌كاربێنێت , چۆن ئیبن خه‌له‌كان وفیات الاعیان –ی به عه‌ره‌بی نووسی , شه‌ره‌فخانی به‌دلیسیش شه‌ره‌فنامه‌ی به فارسی نووسی!.
ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م , نه‌ته‌وه‌سازی
دوای شه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌م و كوه‌یت ده‌رفه‌تی زۆر دروست بوون بۆ ئه‌وه‌ی كورد كار له سه‌ر نه‌ته‌وه بكات ، به‌ڵام نه‌یكرد؟
قۆناغی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆكاری بنه‌ڕه‌تی بووه . له سه‌ده‌ی نۆزده و پێشتر چه‌مكی” نیشتیمان” بریتی بوو له قه‌ڵه‌مڕه‌وی میر یا ئاقاری ئاغا و ده‌ره‌به‌گ , بۆیه ڕاپه‌ڕینی میری بابان و سۆران و بۆتان و بادینان به‌رگری له‌و نیشتیمانه سنورداره كردووه . له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان ململانێی سه‌ید و شێخ و ئاغا له لایه‌ك تاقمی سیكیولاری هه‌رزه‌كار نه‌یهێشت كورد ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی ! له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانیش ، ئایدیۆلۆژیا به تایبه‌تی ئایدیۆلۆژیای چه‌پ ماڵی كوردی وێران كرد ، له پاش شه‌ڕی كوه‌یتیش شه‌ڕی ئه‌حزاب و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یهێشت كورد له عه‌ره‌ب جیاببێته‌وه! ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه نه‌قۆزراوه , چونكه پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی لای كورد زۆر لاوازه.
پرۆسه‌ی بنیاتنانی نه‌ته‌وه كه به ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن نه‌ته‌وه دروستكردن –نه‌یشن بیلدینگ كار له سه‌ر نه‌ته‌وه ده‌كات و ده‌یه‌وێ كورد له قۆناغی فیودالی ڕزگاری ببێت و وڵات له( قه‌ڵه‌مڕه‌وی میر) فراوانتر و گه‌وره‌تر بێت .ئه‌فسووس زۆربه چاره‌سه‌ره‌كان زمانه‌وانی نه‌بوون،به‌ڵكو سیاسی بوونه ، ئه‌وه وایكردووه كێشه‌یه‌كی ده‌ڤه‌ری و دایه‌لێكتی له نێو خودی تاكی كورد دروست بێت و ده‌وڵه‌ت له ڕێگای زمانه‌وه دروست نه‌بێت .به‌مه‌ش پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه دروستكردن و ده‌وڵه‌ت دروستكردن دوابكه‌وێت. ڕه‌گداكوتانی ئه‌و بیركردنه‌وه فیودالیه‌یه له زاكیره‌ی سه‌ركردایه‌تی كوردی , بۆیه ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێم
له حوكمڕانی 1970-1974 به‌رزتر نه‌بووهه‌روه‌ها دیارده‌ی چه‌ند –ستانده‌ری و ئازادی له‌هجه‌كان بنكۆڵی نه‌ته‌وه‌سازی لێده‌كه‌وێته‌وه و ڕیسی كوردی جارێكتر ده‌بێته‌وه خوری .
هه‌ر له زه‌مه‌نی هۆجین ئنێر-1966 له ئه‌وروپا به تایبه‌تی به‌ریتانیا بیر له‌وه كرایه‌وه كه پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی له‌هجه‌یه‌ك بۆ ستانده‌ربوون فه‌شه‌لی هێنا ، بۆیه بیر له‌وه كرایه‌وه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی بێته ناو پرۆسه‌كه‌وه . ئه‌وه‌ی ئنێر تا ئێستا باشترین چاره‌سه‌ره چونكه ڕۆڵی زمانه‌وانی و دیموكراسی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له پرۆسه‌كه كورتكرایته‌وه . من شه‌خسی خۆم هه‌بوونی چوار ده‌وڵه‌تی كوردی له به‌شه‌كانی كوردستان به مه‌ترسی نابینم , هێنده‌ی ئه‌و چوار ستانده‌ری به خه‌ته‌ر ده‌بینم ! پرۆسه‌ی ستانده‌ربوون و ره‌سمیبوون په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده و ده‌وڵه‌ت وه‌یه هه‌رچی له‌هجه‌كانن شوێنیان ماڵه‌وه و بازار و ده‌ره‌وه‌ی دام و ده‌زگایه.