Home / بەشی مێژووی كورد / سەلاحەدینی ئەیوبی لە تێڕوانینی كەسایەتی و مێژوونوسانی جیهان

سەلاحەدینی ئەیوبی لە تێڕوانینی كەسایەتی و مێژوونوسانی جیهان

‎ئامادەكردنی/ یەكدل عەدنان محەمەدئەمین
‎قوتابی بەشی مێژوو قوناغی سێیەم
‎زانكوی سۆران

‎لە بارەی بنەچەی ئەیوبیەكان، مێژوونوسان كۆكن لەسەر ئەوەی كە بنەچەی ئەیوبیەكان دەگەڕێتەوە بۆ شاری(دوین) ئەم شارە دەكەوێتە وڵاتی ئازەربێجان، ئەیوبیەكان بەڕەچەڵەك ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ تیرەی ڕەوادی، ڕەوادیەكان تیرەیەكن لە هۆزی هەزبانی كە هوزێكی گەورەی كوردە.
‎“ئیبن خەلەكان”دەڵێ : زانایەكی ئاینی خەڵكی (دوین)پێی گوتم: لە بەر دەرگای شاری دوین گوندێك هەیە ناوی(ئەجدانقان) كە تیرەی رەوادی هەمو لەوێ ئاكەنجی بوونە، ئەوێ شوێنی لەدایك بوونی باب و باپیری سەلاحەدین بووە.

‎سەلاحەدینی ئەیوبی لە ساڵی (532ك_1138ز) لە “قەلای تكریت” كە عێراقی ئێستا دەگرێتەوە لە دایك بووە، لە تەمەنی منداڵیدا زۆر شەڕی بە چاوی خۆی بینیوە، ئەم زەمینەیەش وای كردوە خولیا شەركردنی بوو دروست بێ،بوویە بە فەرمانی باوك لە لایەن كەسانی شارەزا مشقیان پێ كردوە توانی شارەزایەكی باش پەیدابكە لە هونەرەكانی جەنگدا.

‎دوای ئەوەی لە تكریت كۆچ دەكات بۆ لای مامی بە ناوی “ئەسەسەدین شێركۆ”لە حەلەب، لەوێوە قۆناغێكی نوێ دەست پێدەكات، ئالەوێوە جوامێری سەلاحەدین و درەوشانەوەی بەهاری تەمەنی ئەو سەركردەیە چەكەرە دەكات، لەوێشەوە بۆ یەكەمین جار بەرپرسیاریەتی بەرێوەبردنی پێ دەردرێ لەلایەن ماڵباتی مامی، دواتریش دەبێتە خاوەن دەسەڵاتی دوای یەكەم لە میسڕ.

‎سەلاحەدینی ئەیوبی لە دیدگای كەسایەتی و مێژوونوسانی كورد
‎پروفیسۆر”د.جەمال نەبەز” دەڵێت من بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ دژایەتی سەلاحەدینی ئەیوبیم كرد، پێم وابوو كە هیچ سودێكی بۆ كورد نەبووە، بەڵام كاتێك بۆ خوێندنی دكتۆرا چووم بۆ ئەوڕوپا، تێكەڵی مێژوو نوسان و شارەزایانی مێژووی ئەوڕوپی بووم، دەركەوت ئەوەی من باسم دەكرد دژی سەلاحەدینی ئەیوبی هەڵە بووم پەشیمان بوومەوە، چونكە لێرە بۆم دەركەوت كە سەلاحەدینی ئەیوبی چ سەركردەیەكی گەورە بوو، گەورەترین سوودی گەیاندوە بەوەی كە كوردی بە هەموو دونیادا ناساند.
‎هەروەها “خالید رەشید” دەڵێت سەلاحەدین ئەیوبی گەورەترین سەركردەی مێژووی كوردە كە لە كتێبەكانی مێژووی ئەوروپی دا بەبەردەوام باسی جوامێریەكانی دەكرێ.

‎هەروەها گەورە سیاستەوان و ئەدیبی كورد ” ئیبراهیم ئەحمەد” كاتێك دەربارەی پرسی كورد و پشتیوانی نەكردنی وڵاتانی خۆرئاوا لە دۆزی نەتەوەیی كورد پرسیاری ئەوەی لێ دەكەن كە ئایە كردارەكانی سەلاحەدین بونەتە هۆكاری پشگیری نەكردنی غەرب لە كورد؟

‎ئیبراهیم ئەحمەد لەوەڵامدا دەڵێ: بەپێچەوانەوە كەسایەتی سەلاحەدینی ئەیوبی مایەی فەخرە، خۆشەویستیەكی جادویی لە دڵی دۆست و نەیارانی گەڵاڵە كردوە ، ئەمەش سەرچاوە لەهەڵوێستە ئینسانی و ئەخلاقیەكانی سەلاحەدین وەردەگرێ بەتایبەت لەو جەنگانەی دژی خاچ دروشمەكان ئەنجامیدان، كوشتنی دیلی قەدەغەكردبوو، هەروەسا سەركردەی خاچ پەرستان “ڕیتشارد قلب ئەسەد” لەلایەن نوژداری تایبەتی سەلاحەدین تیمار كراوە .

‎سەلاحەدینی ئەیوبی لە دیدی مێژوونوسانی عەرەب و فارس
‎یەكێك لە دیارترین مێژوونوسی بەڕەچەڵەك فارس “عیمادەدین ئەسفەهانی”ە ، كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچونی زۆری دەربارەی سەلاحەدینی ئەیوبی كردوە. لەنووسینەكانیدا سەلاحەدین بەكەسێكی دلسۆز و پابەند بەدین و سوارچاكی مەیدانی جیهاد وەسفی دەكات، هەروەها كاریزمای سەلاحەدین دەبەستێتەوە بەوەی كە تاكە كەس بووە، وەحدەیەكی ئیسلامی پتەوی پێكهێناوە كە هەموو ئومەتی ئیسلام لەژێر چەتری گردبوونەتەوە.

‎لە دیارترین مێژوونوسەكانی عەڕەبیش وەك :” ئیبن ئەسیر” لەكتێبی ( كامل فی التاریخ)، ” بەهادین ئیبن شەداد” لەكتێبی (النوادر السلگانیە)، بەدوورو درێژی باسی ژیاننامەو جوامێریەكانی سوڵتان سەلاحەدینیان كردوە بە پاڵەوانی جەنگ و فریادڕەسی جیهانی ئیسلامیان ناوزەندكردوە .
‎هەروەها مێژوونوسانی عەرەب جەختیان لەسەر گرنگی ڕۆڵی سەلاحەدین كردەوە لە دروستكردنی بنچینەیەكی یەكگرتوی پتەو لەناو دونیای ئیسلامی .

‎سەلاحەدینی ئەیوبی لەتەرازووی مێژونوسانی ئەوڕوپی

‎مێژوونوسانی ئەوڕوپا بەپێی سەردەمە جیاوازەكان بۆچونی هەمەجۆریان لەمەڕ سەلاحەدین دەربڕیوە .
‎لە فەترەی شەڕی خاچ دروشمان، مێژوونوسانی ئەوڕوپی سەلاحەدینیان وەك كەسێكی دوژمنكار و دڕندە وێنا دەكرد، ئەمەش بەهۆی ئینتمایان بۆ ئاینی مەسیحی و دۆگماییان بەرامبەر ئیسلام و سەلاحەدینی ئەیوبی.
‎لەقۆناغی ڕێنسانسیشدا، دیرۆك نووسانی ڕۆژئاوایی سەلاحەدینیان بە پاڵەوان و چاكەكار و دادپەروەر وەسف دەكرد ، لەدیارترینیشیان نوسەرانی ئیتالیای ئەو كات.
‎لەهەردوو سەدەی نۆزدە و بیستیشدا، لێكۆلەرانی بواری مێژوو لەئەوڕوپا ڕەخنەیان لە دونیای مەسیحیەت گرت و سەلاحەدینان وەك پاڵەوان و تاكە بەرگریكار ناوزەنكرد، كە ڕووبەڕوی هەوڵە ئیمپریالیستەكانی خاچ پەرستان بۆتەوە.

‎لایەنێكی تریش كە ئەوڕوپیەكان پێی لەسەر دادەگرن لێبوردەیی ئاینی بووە لەلایەن سەلاحەدین بەرامبەر گەلە ناموسڵمانەكان.
‎هاوكات ئێستاشی لەگەڵ بێ لە جیهانی ئیسلامی و كۆمەڵگە غەیرە ئیسلامیەكان سەلاحەدین وەك ڕەمزی بەرخودان و تێكۆشان سەیردەكرێ.

‎ئێمە لە خوێندنەوەی ئەو بابەتانەی كەلەسەر ژیاننامەو كارەكانی سوڵتان سەلاحەدین نوسراون ، گوێمان لەو وەسفانە دەبێ كە كەسایەتیە جیهانییەكان بەرامبەری دەپەیڤن، بەبێ گوێدانە ئاین و نەتەوە.
‎بەكورتی دەگەینە نەتیجەگیری ئەوەی كە بڵێین ناوبانگی سەڵاحەدین بەهۆی كارە نایەبەكانی هەموو سنورەكانی دونیای بڕیوە، ناوێكە لە ئاسمانی جیهانی ئیسلامی هەمیشە دەدرەوشێتەوە.
‎كردارو ڕەفتارەكانیشی بوونەتە ئایكۆنێكی ئیلهام بەخش بۆ هەموو دەسەڵاتە ئیسلامیەكانی دوای خۆی، كە سروشیان لێ وەرگرتوەو هەوڵیانداوە لەسەر ڕێچكەی ئەو سەركردەیە درێژە بەخەبات و تێكۆشان بدەن لەپێناو ڕزگاركردنی

بنەچەی (صلاح الدین الأیوبي) و هۆزی گەورەی ‘ڕەوەندی’ لەسەرچاوە ئیسلامیەکاندا …
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هۆزی ‘هەزبانی کوردی’ بەسەر دوو لقی سەرەکیدا دابەش دەبن، ئەوانیش ‘شەدادیەکان’ و ‘ڕەوادیەكان’ن،

ئیمامی (زەهەبی) لە کتێبی _سیر اعلام نبلاء_ دەڵێت:
“دوين” شارێکە لە دەوروبەری “ئازەربایجان” لە ڕووی “ئاران” و “کەرەج” کە خەڵکەکەی ‘کوردی هەزبانی’ بوون.
👇👇

https://islamweb.net/ar/library/index.php?page=bookcontents&ID=5524&bk_no=60&flag=1

هۆزی ‘ڕەوادیەكان’ ….
-ئەم هۆزە لەبنەڕەتدا لە خاکی “ئازربایجان” بوون،
لە ساڵی 864ز، لە سەرچاوە مێژووییەکاندا باسی ئەم خێڵە کراوە.

-(ابن خرداذبه) لە کتێبی -المسالك والممالك- کە لە ساڵی847ز نوسراوە، دەڵێت:
من (محمد ڕەوادی)م لە شاری “تەبرێز” بینی.
👇👇
https://www.noor-book.com/%D9%83%D8%AA%D8%A7%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B3%D8%A7%D9%84%D9%83-%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%85%D8%A7%D9%84%D9%83-%D8%A7%D8%A8%D9%86-%D8%AE%D8%B1%D8%AF%D8%A7%D8%B0%D8%A8%D9%87-pdf

-(ابن الأثير) لە کتێبەکەیدا بەناوی -الكامل في التاريخ- پشتڕاستی دەکاتەوە و دەڵێت:
خێڵی ‘ڕەوادیەكان’ خێڵێکی کوردیە لە شاری “دوین”،
هەر لەو کتێبەیدا (ابن الاثير) دەلێت:
ئەو خێلە لە خانەدانانی کوردن. 👇👇

https://www.noor-book.com/en/ebook-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%A7%D9%85%D9%84-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D8%AE-%D8%AA%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D8%AE-%D8%A7%D8%A8%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AB%D9%8A%D8%B1%D8%B7-%D8%A8%D9%8A%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%81%D9%83%D8%A7%D8%B1–pdf

-(ئیبن خەلەکان) لەکتێبی -وفيات الأعيان وأنباء أبناء الزمان- دەلێت:
«کەسێکی فیقهی زانی خەلکی شاری “دوین” پێی گوتم، کە گوندێك هەیە بەناوی “أجدانقان” کە هەموو دانیشتوانەکەی ‘کوردی رەوادیین’،
(شادی) دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی (شیرکۆ) و (نەجم الدین ئەیوب) بردبوو بۆ شاری “بەغداد” و لەوێشەوە بۆ “تکریت”، تا ئەو کاتەی (شادی) لەوێ گیانی لەدەستدا. 👇

https://waqfeya.net/book.php?bid=1539

‘ڕەوادیەكان’ لقێکن لە خێڵی ‘هەزبانی’….
– دکتۆر(محمد الصلابي) لە کتێبی -تاريخ الحروب الصليبية- دەلێت:
خێڵی ‘ڕەوادی’ خێڵێکی بەناوبانگە و ناوبانگێکی بەرفراوانی لە نێو کورددا هەیە.

هەروەها دەڵێت: ناوەندی خێڵەکە شاری “دوینە” نزیك “تفلیس” لە “ئازەربایجان”. 👇👇

https://www.noor-book.com/en/ebook-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D8%B0%D9%88%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D8%AE%D9%8A%D9%87-%D9%84%D9%84%D8%AD%D8%B1%D9%88%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%B5%D9%84%D9%8A%D8%A8%D9%8A%D9%87–pdf

– لە قۆناغەکانی دواتردا بەشێك لەم خێڵە ڕوویان لە “ڕەواندوز” کردووە.
– لە نێو خێڵی ڕەوادی چەندین کەسایەتی بەناوبانگ هەڵکەوتووە کە ناویان لە مێژوودا درەوشاوەتەوە، لەوانە:
_ سوڵتان(صلاح الدین الأیوبي).
_ (ئەحمەد پاشا ڕەوەندی).
_ (موحەمەد کورد علی)، وەزیری پەروەردە و دامەزرێنەری ئەکادیمیای زانستی لە “دیمەشق”.

لە دیارترین ئەو هۆز و خێڵانەی کە هاوپەیمانی خێڵی ‘رەوادی’ بوون بریتی بوون لە هۆزەکانی ‘شكاك’ و ‘ئەتروش’ و ‘سۆران’.

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …