سەرهەڵدانی تەسەوف لە وڵاتی کوردەواریدا
یاسین تەها
مشتومڕو تیۆریای زۆر هه‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیگه‌ری و ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕێچكه‌یه، هه‌یه ده‌یگه‌ڕێنته‌وه بۆ سه‌رده‌می یه‌كه‌می ئیسلام و هه‌شه په‌یوه‌ستی ده‌كاته‌وه به ڕه‌هبانیه‌تی سریانی و سرووته‌كانی ئاینی زه‌رده‌شتی. به‌ڵام له ناو كورددا سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕێبازه خوا په‌رستییه دەگەرێتەوە بۆ 3_4 سەدە لەپاش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام.
یه‌كه‌م بڵاوبوونه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنی هه‌واڵی ناودارانی ته‌سه‌وف له ناوچه كوردییه‌كانی بن ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی (1)، به‌ڵام ده‌كرێت بوترێت كه ده‌ركه‌وتنی به‌رفراوانی سۆفیگه‌ریی له سه‌ده‌ی چواره‌می مێژووی ئیسلامدا بووه، ئه‌م سەروبەندەش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌ی كه سۆفیگه‌ری تێدا له زوهده‌وه ده‌په‌ڕییه‌وه بۆ خەمڵین و پێگەشتن (٢). ئه‌و هۆكارانەشى کە یارمه‌تی ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی سۆفیگه‌رییان داوه له كوردستان زۆرن و ده‌كرێت به‌مجۆره پۆلێن بكرێن:
١_ فاكته‌ره سوننییه‌كان:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماو ڕیشه‌ی سۆفیگه‌ری لەسەرەتاوە تا کۆتایی لەسەر زوهد و دنیا نه‌ویستی بنەڕەتە، ده‌كرێت ته‌شه‌نه‌كردنی مه‌زهه‌بی هه‌ندێك له پێشه‌وا زاهیده‌كان له وڵاتی كوردان وه‌ك هانده‌ر بۆ بڵاوبونەوەى سۆفیگه‌ری له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، چونكه ئه‌وكات زانا پێشه‌واكان و رێبەرى مەزهەبەکان وه‌ك سه‌رنما ته‌ماشا ده‌كران و شوێنكه‌وتنی ورده‌كاری ژیانیان شتێكی زۆر باو بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕیوایه‌تانه‌ی باسی دنیا نه‌ویستی پێشه‌واكان ده‌كه‌ن له سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی (٣) كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاو ده‌سپێكی چه‌كه‌ره‌كردنی بیری سۆفیگه‌ریی دنيا نەویستییە له ناو میلله‌تی كورد.
له‌م میانه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌زهه‌بی شه‌رعزانی دنیا نه‌ویستی كوفی “سوفیانی سه‌وری” ڕه‌واج و شوێنكه‌وته‌ی باشی هه‌بووه له شاری ده‌ینه‌وه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی (٤)، ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بلاوبوونه‌وه‌ی ناوبانگی سۆفییه‌كانی كورد و ناساندنی ده‌ینه‌وه‌ر و له نزیك كرماشان به ”شاری سۆفییه‌كان“ به ته‌نیشت په‌یڕه‌وكردنی مه‌زهه‌بی پێشه‌وا سه‌ورییه‌وه (٥).
سوفیانى سه‌وری ( 799 ز مردووه) نمونه‌یه‌ك بووه له زوهد و دنیا نه‌ویستی و ده‌گێڕنه‌وه له به‌سڕه به نهێنی و له‌تاریکایی عیشادا نێژراوه، چونكه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆری له سته‌م و ده‌ست بڵاویی خه‌لیفه مه‌نسوری عه‌باسی فه‌رمانی گرتنی هه‌بووه(٦). زۆرێك له سۆفییه‌كانیش ئیمامی سه‌ورییان كردوه به نمونه‌و سه‌رنمای خۆیان (٧)، ده‌ركه‌وتنی رێبازگه‌ی فیقهیی ئه‌ویش له ده‌ینه‌وه‌ر له‌گه‌ڵ ڕه‌وته سۆفیگه‌رییه‌كانی شاره‌كه‌دا ته‌باو كۆك بووه (٨)، زۆرێكێش مه‌زهه‌به‌كه‌ی سەورى به هۆكار ده‌زانن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ته‌سه‌وف له‌شارى ده‌ینه‌وه‌ر، چونكه باكگراوه‌ندێكی دنیا نه‌ویستی و كه‌نارگیری له‌دونیای هه‌بووه (٩).
هه‌ر له هه‌رێمی چیا‌و له په‌نا ده‌ینه‌وه‌ردا كۆمه‌ڵێكی زۆر له زانایانی كورد به مه‌زهه‌بی ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ئاشنا بوون، هه‌ندێك له‌وانه‌ش بوونه‌ته یارو یاوه‌ری ئه‌م پێشه‌وا ناوداره. ئیمام ئه‌حمه‌د خاوه‌ن بەرهەمێکى تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆیه له‌سه‌ر زوهدو له‌م بواره‌دا زۆربه‌ی زانایان شایه‌تی پێشه‌نگییان بۆداوه (١٠)، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكه له ژیانی خۆیدا به كرداری و بەباشترین شێوە زوهدى جێبه‌جێی كردووه (١١)، هه‌ندێك له شوێنكه‌وته نیشته‌جێكانیشی له وڵاتی كوردان شوێنپێیان هه‌ڵگرتوه له‌وانه‌ش شێخ جونه‌یدی بەغدادی كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی نه‌هاوه‌نده (١٢) كه شارێکە زۆرینه‌ى دانیشتوانەکەى كورد بووه (١٣)، دواتر جونه‌ید ده‌بێته سه‌رمه‌شقی سۆفییه‌كانی به‌غدا (١٤) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له شه‌رعزانیدا په‌یڕه‌ویی له بۆچوونەکانى ئیمام ئه‌حمه‌د و هاوه‌ڵانی ده‌كرد (١٥).
سه‌رچاوه مێژووییه‌كانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه شێخ جونه‌ید بەدرێژایی ئەو کاتەى کە لەبەغدا بووە به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ری رۆژئاوای هه‌رێمی چیا‌و شارى نه‌هاوه‌ند و له رێگای نامه گۆڕینه‌وه‌وه وه‌ڵامی زانا ئاینییه‌كانی ئه‌وێی داوه‌ته‌وه كه زیاتر نامە گۆڕینەوەو پەیوەندییەکانیان له باره‌ی خوا په‌رستی و باوه‌ڕه‌وه بووه (١٦).
جگه له جونه‌یدی به‌غدادی “شێخ جاكیر محه‌مه‌د كوردی” یه‌كێكیتره له ناودارانی حه‌نبه‌لی و ته‌سه‌وف هه‌ر له هه‌مان جێگا‌و گوزه‌ر (590 ك مردووة) (١٧)، جاكیر لای سۆفییه‌كان خاوه‌ن كه‌شف و كه‌راماته و له گه‌وره‌و ناسراوه‌كانه له عیرفان و له ئیرشاد (١٨)، به جۆرێك لایه‌نگره‌كانی دواتر گۆڕه‌كه‌یان كردووه به مه‌زارگه له ناوچه‌ی رازانی نزیك له سامه‌ڕا بۆ ته‌به‌ڕوك پێكردنى (١٩). جاكیری كوردی شوێنكه‌وته‌و هه‌واداری زۆری هه‌بووه‌و وه‌ها به‌ناوبانگه كه بەڕەبەنى ماوەتەوەو ژنی نه‌هێناوه له ژیانیدا چونكه یه‌كلا بووه بۆ خواپه‌رستی و برازایه‌كی به‌ناوی ئه‌حمه‌د جێگه‌ی گرتۆته‌وه (٢٠).
لەبارەى مەزهەبى پێشەوا شافیعیشەوە کە ئاینزاى زۆرینەى هەر زۆرى موسوڵمانانى کوردە هەندێک کاریگەریی بەهێز هەیە، ئیمام شافیعی خۆى سەروساختەى زۆرى لەگەڵ تەسەوفدا نەبووەو بگرە لەهەندێ وتەشیدا رەخنەى زۆرى لەسۆفییەکان گرتووە (٢١) بەڵام هاوەڵ و شوێنکەوتەکانى زۆرینەیان رۆشتوونەتە سەر رێچکەى تەسەوف و ئەم رێڕەوەیان هەڵبژاردووە بۆ خوا پەرستى (٢٢)، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ کاریگەریی رۆڵى سەرنماى شافیعییە ئەشعەرییەکان وەزیر نیزامولمولکى سەلجوقی (485 ک مردووە). ناوبراو زۆر گرنگیی بە سۆفییەکان دەدا، لەخۆى نزیک دەکردنەوە، هەوڵى زۆری‌دا لەوەى پێشیان بخات و فێریان بکات لەسەردەمى خۆیدا، بودجەو خەرجى ساڵانەى بۆ دابین کردن و زۆر گرنگى دا بەئاوەدانکردنەوەى خانەقاکانیان (٢٣).
نیزامولمولکى سەلجوقى لەتەنیشت فێرگەى نیزامییەى بەناوبانگ خانەیەکى بۆ بۆ شێخى شێخەکانى نەیسابور ئەبو سەعیدى سۆفى نەیسابورى کردەوە (479 ک مردووە) (٢٤)، نەک هەر ئەوە بەڵکە نیزامولمولک خۆى بەموریدو شوێنکەوتەى ئەم شێخە دەزانى، شتێکى ئاشکراشە ئەم گرنگیدانەى نیزامولمولک بەسۆفییەکان رەنگدانەوەى زۆرى لەسەر خوێندکارانى قوتابخانەى نیزامییە هەبووە کە لقەکانى لەزۆربەى ناوچەکانى جیهانى ئیسلامی‌دا تەشەنەیان کردبوو لەنێویشیاندا ناوچە کوردییەکان، جگە لەوەش کوردێکى زۆر لەو قوتابخانانە دەیانخوێند و لەژێر ئەو کاریگەرییەدا بوون (٢٥). پاش بنیاتنانى خانەى شێخ نەیسابورى لەلایەن نیزامولمولکەوە، ئەم جۆرە خانەیە لەزۆربەى ناوچەکانیترى رۆژهەڵاتى ئیسلامى لەتەنیشت قوتابخانە فیقهییەکان تەشەنەیان کرد (٢٦)، بەجۆرێک لە قۆناغەکانى دواتردا سەرانى تەسەوف کارى وانەبێژییان لە قوتابخانە نیزامییەکان و ئیرشادى سۆفیگەرییان تێکەڵ بەیەکتر دەکرد، بەناوبانگترین ئەو کەسانەش شێخ سوهرەوەردییە کە ناوى ئەبو نەجیب عەبدولقاهر عەبدوڵڵا شافیعی مەزهەبە (563 ک مردووە). سوهرەوەردى خەڵکى وڵاتى سوهرەوەردى کوردنشینە لەهەرێمى چیا (٢٧)، هەروەها شێخى سۆفییەکانى بەغدا بوەو لەهەمان کاتدا سەرپەرشتیکردنى فێرگەى نیزامیەى گرتۆتە دەست (٢٨) جگە لەویش فەخرەولئیسلام ئەبوبەکرى شاشى میافارقینى کە سۆفى و ئەشعەرى بووە، لەهەمان کاتدا سەرۆکایەتى شافیعى مەزهەبەکانى بەغداشى گرتۆتە دەست و لەقوتابخانەى نیزامییە وانەبێژ بووە (٢٩).
٢ـ کاریگەرییە شیعییەکان:
بیرى شیعەگەرى و ئەفکارە ناواخندارەکانى ئیسماعیلى و قەرامیتە کە لەسەدەى دووەمى عەباسیدا لە ناوچە کوردییەکان تەشەنەیان کردبوو، دوور نەبوون لە بەجێهێشتنى کاریگەریی لەسەر قۆناغە پێشەنگەکانى سۆفیگەرى، چونکە بەشێک لە بیروباوەڕى سەرنماکانى سۆفیگەرى لە بیروباوەڕە شیعییەکانەوە وەرگیراون (٣٠)، جگە لەوەش سۆفیگەریی تەنها پەیوەست نییە بە سوننە مەزهەبەکانەوە بەتەنها، بەڵکە دەشێت کەسێک سوننەیەکى سۆفی بێت یان شیعەیەکى سۆفى (٣١). بەپێى بۆچوونى زۆربەى شارەزایان رایەڵى هاوبەشى زۆر لەنێوان سۆفیگەرى و شیعەگەریدا هەیە، تەنانەت زاراوەى سۆفى بۆ یەکەمجار لەمێژووى ئیسلامدا لەلایەن کیماگەرى شیعى جابرى کوڕى حەیانەوە بەکارهاتووە لەدواى نیوەى یەکەمى سەدەى دووەمى کۆچى کە ناوبراو لەکوفە رێبازێکى دنیا نەویستى تایبەت بەخۆى هەبووە(٣٢)
جگە لەوانەى سەرەوە لەپاش شکستهێنانى زۆربەى هەرە زۆرى بزوتنەوە شیعییەکان و شکستیان لەگەشتن بە دەسەڵات پەنایان بۆ زوهدو پەناگیرى و دوورکەوتنەوە لەدنیا بردووە و لەناو سۆفییەکاندا خۆیان کپ کردۆتەوە (٣٣)، هەندێک لەبزوتنەوە شیعەگەرییەکانیش زوهدو سۆفیگەرییان وەک هۆکارێکى راکیشانى سەرنجى خەڵک بەکارهێناوە (٣٤)، وەک دامەزرێنەرى بزوتنەوەى قەرامیتەى باتنى (حمدان بن حمدون) کە لەخوزستانەوە هاتووە بۆ کوفە لە ساڵى 278کـ/891 ز، و کوردێکى زۆر دواى کەوتوون (٣٥)، حەمدان لە سەرەتادا دنیا نەویستى و زوهدى پیشان دەداو خۆى وەک سۆفییەک نمایش دەکرد لەبەردەم شوێنکەوتەکانى تا ئەوکاتەى خەڵکێکى زۆرى لەدەوروبەر کۆبوونەوە ئەوجا ئەوەى ئاشکراکرد کە ئیش بۆ رێبازى ئالوبەیت و شیعەگەریی دەکات (٣٦).
لە سەرچاوە مێژوییەکانیشدا ناوى زۆرێک لەناودارانى کوردى سۆفى شیعە هاتووە لەوانەش میر عوکبەرى کوردى (٣٧)، ئەبو ستارەى دەینەوەرى (340ك مردووە) (٣٨) کە دانراوێکى هەیە بەناوى (القناعة) (٣٩) کە دەکرێت بکرێتە بەڵگە لەسەر بوونى کۆڵەکەى هاوبەش لەنێوان تەسەوف و شیعەگەریی نەک لەسەر ئاستى ناوچە کوردنشینەکان بەڵکە سەرانسەرى جیهانى ئیسلامى بەتایبەت پاش ئەوەى سۆفیگەرى روویکردە عیرفان و پەناگیری و ناواخن و لە رواڵەتبینى شەریعەت بۆ دەقەکان دوورکەوتەوە (٤٠)، هەروەها لەگەڵ بزافە باتنییەکان یەکیگرت لەباسکردنى ئەوەى کە دەقەکان دوو واتایان هەیە یەکێک ئاشکراو دیار یەکێکیتر نهێنى و ناواخن و بانگەشەگردنى ئەوەى کە هەندێ لە “پیاوانى خوا _ ئەولیا” خاوەنى بەرچاوڕوونى خودایین لەپەنا زانینى زانستى شەرعیدا (٤١). هەردوو بیرى سۆفى و شیعە لەوەدا خاڵى هاوبەشیان هەیە کە پێیانوایە خەڵکى پەنهانى زان و خاوەن کەرامەت باڵاترن لەئەهلى شەریعەت (٤٢)، وەک ئیبن خەلدونیش دەڵێت هەردوولا لەیەک سەرچاوە ئاویان خواردۆتەوەو قسەیان تێکەڵ بووەو بیروباوەڕی هاوبەشیان هەیە (٤٣)
پ_ کاریگەرییە سیاسى و کۆمەڵایەتییەکان
تەسەوف لەناو کورد لەکاتێکدا سەریهەڵدا لەسەدەى چوارەمى کۆچى کە حوکمڕانى بنەماڵەیی لەکوردستان لە گەشەکردن و رەگ داکوتاندا بووە (٤٤)، هەر لەم کاتەشدا رۆحى دورکەوتنەوە لەدنیا و گەڕانەوە بۆ دینى رەسەن وەک هۆکارێک بۆ دورکەوتنەوە لەسەرکێشى و دنیاویستى و خۆشخۆرى و کەیف و سەفاى میرە حوکمڕان و چینە فرمانڕەواکەى ئەوکات سەریهەڵداوە لەکاتێکدا خەڵک لەهەژاریدا دەژیان (٤٥)، ئەم حاڵەتە تەنها لەناوچە کوردییەکاندا نییە بەڵکو بەپێى سەرچاوەکان لە زۆربەى ناوچەکانى جیهانى ئیسلامى بۆ هەڵهاتن لەقەیرانى بژێوى و ڕۆحى پەنایان بۆ سۆفیگەری دەبرد (٤٦) و کوردەکان زیاتر لەوان لەگەڵ ئەم رێچکەیەدا دەگونجان (٤٧).
لەسەرچاوە مێژوییەکاندا بەسەرهاتى سەیر لەبارەى کاریگەریی دۆخى کۆمەڵایەتى لەسەر تەشەنەکردنى تەسەوف هەیە، کە تێیدا هەندێ لەچەتەو رێگرەکان سۆفیگەرییان وەک پەناگە دۆزیوەتەوە بۆ هەڵهاتن لەرابردوى خراپى خۆیان کە بەناوبانگترینیان شێخ ئەبوبەکرى بەتایحی کوردییە کە خەڵکێکى زۆر شوێنى کەوتوون (٤٨)، لەگەڵ خوێندکارەکەى شێخ محەمەد شەنبەکى کوردی کە لەرێگرەوە بۆتە گەورەى سۆفییەکانى سەردەمى خۆى و یەکێک لەناودارترین پایەکانیان لەبەغدا (٤٩)، ئەم دوو کەسایەتییەش کاریگەریی زۆریان هەبووە لەسەر ئەو ژینگەیەى ئیشیان تێدا کردووە و خەڵکێکى زۆریان پەلکێش کردوە بۆ جیهانى سۆفیگەرى بەتایبەت پاش ئەوەى وەک تەوبەکار و خەڵکى گەڕاوە بۆ لاى خودا دەرکەوتوون و چەندین کەرامەت بەناویانەوە کراوە (٥٠).
سەرەنجام
دەرکەوتنى سۆفیگەرى لەناو کورد دەگەرێتەوە بۆ سەدەى چوارەمى کۆچى کە تێیدا ئەم شێوازە خوا پەرستییە لەزوهدو پەناگیرییەوە دەپەڕییەوە بۆ گەڵاڵەبوون و پێگەشتن و خەمڵین. بۆ ئەم دەرکەوتنەش زیاتر لە هۆکارێک هەیە کە هەندێکیان پەیوەندییان بە ژیانى دنیانەویستى پێشەواکانى شەرعەوە هەیەو هەندێکیتریان پەروەدەیى و سیاسین بەتایبەت پاش ئەوەى نیزامولمولکى سەلجوقى شافیعى مەزهەب وەک موریدێکى سۆفیگەریی چالاک دەکەوێتە بەخشین و یارمەتیدانیان. هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا کاریگەریی شیعى لەسەر سۆفیگەریی کوردی جێ پەنجەى هەیە چونکە تەسەوف تەنها قەتیس نییە لەسوننەداو لەسەردەمەکانى عەباسیدا کوردستان لانکەیەک بووە بۆ داڵدەدان و پێشوازیکردنى بزافەکانى شیعەگەری. جگە لەپاڵنەرە مەزهەبى و دینییەکانیش بارودۆخى کۆمەڵایەتى و ناڕەزایی سیاسى لەخراپەکارى میرەکان رۆڵى زۆرى هەبووە لەهەڵبژاردنى دنیا نەویستى لاى هەندێ لەکورد.
بۆ داگرتن کلیک لێرە بکە
سەرچاوەو پەراوێزەکان
1-الذهبي: سير أعلام النبلا‌ء، ج1، ص 462؛ النبهاني: جامع كرامات الأولياء، تحقيق إبراهيم عطوة عوض، مركز أهل سنت، الهند، 2001م، ج2، ص 314.
2-حسام الدين النقشبندي: الكُرْد في لرستان وشهرزور، ص 343؛ أنور المايي: الأكراد في بهدينان، ص 88.
3-آدم متز: الحضارة الإسلامية، ج1، ص 387.
4-المقدسي: أحسن التقاسيم، ص 395؛ ابن الأثير: اللباب في تهذيب الأنساب، ج2، ص 121.
5-حيدر لشكري: لةشةريعةتةوة بؤ حةقيقةت، ص 90؛ حسام الدين النقشبندي: الكُرْد في لرستان وشهرزور، ص 343.
6-ابن النديم: الفهرست، ص 309. ابن العماد: شذرات الذهب، ج2، ص 175
7-المناوي: طبقات الصوفية، ج4، ص 47.
8-ابن الأثير: اللباب في تهذيب الأنساب، ج2، ص 121؛ ابن كثير: البداية والنهاية، ج12، ص 58؛ آدم متز: الحضارة الإسلامية، ج1، ص 389.
9-حيدر لشكري: لةشةريعةتةوة بؤ حةقيقةت، ص ص 70 _71.
() للوقوف على أسماء وبعضاً من سير علما‌ء الكُرْد الحنابلة والذين صحبو الإمام أحمد ونقلوا عنه أشياء ومسائل شرعية انظر الملحق رقم (3) لهذه الرسالة، ص 166.
10-أبي يعلى: طبقات الحنابلة، ج1، ص 10.
11-ابن الجوزي: مناقب الإمام أحمد، ص ص 329 _341؛ أبي يعلى: طبقات الحنابلة، ج1، ص ص 9 _ 14؛ موفق سالم نوري: أحمد بن حنبل وعلاقته بالسلطة العباسية _ إشكالية الفقيه والسلطان، مجلة التاريخ العربي، الرباط، العدد 29، 2004م، ص ص 131 _141.
12-أبي يعلى: طبقات الحنابلة، ج1، ص 343؛ الذهبي: سير أعلام النبلا‌ء، ج1، ص 461؛ ابن العماد: شذرات الذهب، ج3، ص 416. عبدالكريم مدرس: علماؤنا في خدمة العلم، ص 141.
13-القزويني: نزهة القلوب، ص 74.
14-السبكي: طبقات الشافعية الكبرى، ج2، ص 260؛ المناوى: طبقات الصوفية، ج1، ص 570؛ حسن نافعة وبوزورث: تراث الإسلام، ج2، ص 60.
15-أبي يعلى: طبقات الحنابلة، ج1، ص 343.
16-ن أبو نعيم الأصبهاني: حلية الأولياء، ج10، ص 265.
17-الصفدي: الوافي بالوفيات، ج 11، ص 31؛ ابن العماد: شذرات الذهب، ج6، ص 499؛ بكر أبو زيد: علما‌ء الحنابلة، ص 141.
18-النبهاني: جامع كرامات الأولياء، ج2، ص 4.
19-الذهبي: سير أعلام النبلا‌ء، ج3، ص 3426؛ ابن العماد: شذرات الذهب، ج6، ص 499؛ النبهاني: جامع كرامات الأولياء، ج2، ص 4؛ عبدالكريم المدرس: علماؤنا في خدمة العلم، ص 143.
20-الصفدي: الوافي بالوفيات، ج 11، ص 31.
21-قال الإمام الشافعي “أُسِّس التصوف على الكسل”، و قال “لو أن رجلا تصوف أول النهار لا يأتي الظهر حتى يصير أحمق” وكذلك قوله “مَا لزم أحد الصوفية أربعين يوما فعاد عقله إليه أبداً”، وغيره من الأقوال في هذا الشأن. انظر: أبو نعيم الأصبهاني: حلية الأولياء، ج9، ص ص 136_ 137؛ ابن الجوزي: تلبيس إبليس، ص 327.
22-آدم متز: الحضارة الإسلامية، ج1، ص 353.
23-نظام الملك الطوسي: سياستنامة، ص 21؛ عمر سليم عبد القادر التل: متصوفة بغداد، ص 29.
24-نظام الملك الطوسي: سياستنامة، ص 21، ص 21.
25-المقريزي: الخطط، ج4، ص 199؛ ناجي معروف: علما‌ء النظاميات، ص ص 73_ 76 ؛ 187_ 198؛ عبدالوحيد: الكُرْد وبلادهم، 50؛ آكو برهان: الحياة العلمية في دياربكر وجزيرة ابن عمر، ص 83؛ وللمزيد انظر الفصل الثالث (المذاهب الفقهية السنية) لهذه الرسالة، ص ص 90 _98 والملحق رقم (2) لهذه الرسالة، ص 165.
26-عمر سليم عبد القادر التل: متصوفة بغداد، ص 29.
27-الأصطخري: المسالك والممالك، ص 119؛ ابن حوقل: صورة الأرض، ق2، ص 369.
28-ابن حوقل: صورة الأرض، ق2، ص 369؛ ابن المستوفي: تاريخ أربل، ق1، ص 107؛ الزركلي: الأعلام، ج4، ص 49.
29-ابن شهبة: طبقات الشافعية، ج1، ص 323.
30-كارل بروكلمان: تاريخ الشعوب الإسلامية، ص 238.
31-مريزن عسيري: الحياة العلمية في العراق خلال العصر السلجوقي، ص 137.
32-ماسينيون ومصطفى عبدالرزاق: التصوف، ص 26.
33-فلاح اسماعيل أحمد: العلاقة بين التشيع والتصوف، أطروحة دكتوراه مطبوعة، كلية الدعوة وأصول الدين، الجامعة الإسلامية بالمدينة النبوية، 1991م، ص 113.
34-الديلمي: بيان مذهب الباطنية، ص 20.
35-ابن الجوزي: المنتظم، ج12، ص 298.
36-الديلمي: بيان مذهب الباطنية، ص 20.
37-محسن الأمين: أعيان الشيعة، ج8، ص 148؛ حيدر لشكري: لةشةريعةتةوة بؤ حةقيقةت، ص 57.
38-الروزبياني: ميَذووى حةسنةوةيهى و عةييارى، ص ص 124 _125.
39-مردوخ الروحاني: ميَذووى ناودارانى كورد، ج1، ص 20.
40-ابن خلدون: المقدمة، ج2، ص 238.
41-فلاح اسماعيل أحمد: العلاقة بين التشيع والتصوف، ص 184.
42-رفيق العجم: موسوعة مصطلحات التصوف الإسلامي، ص 19؛ فلاح اسماعيل أحمد: العلاقة بين التشيع والتصوف، ص 184.
43-ابن خلدون: المقدمة، ج2، ص 238.
44-كارل بروكلمان: تاريخ الشعوب الإسلامية، ص 212؛ حسام الدين النقشبندي: الكُرْد في لرستان وشهرزور، ص 343؛ أنور المايي: الأكراد في بهدينان، ص 88؛ هدى جبير السفياني: الحياة العلمية في الري وإقليم الجبال في العصر البويهي، ص 84.
45-ابن خلدون: المقدمة، ج2، ص 225؛ مريزن عسيري: الحياة العلمية في العراق، ص 142.
46-حيدر لشكري: لةشةريعةتةوة بؤ حةقيقةت، ص ٤٥ _ ٤٦
47-باسيلي نيكيتين: الكرد، ص 355.
48-النبهاني: جامع كرامات الأولياء، ج1، ص 424_425؛ أنس محمد شريف الدوسكي: أتباع الشيخ عدي بن مسافر الهكاري من العدوية إلى اليزيدية، مطبعة هاوار، دهوك، 2006م، ص 80؛ النبهاني: جامع كرامات الأولياء، ج1، ص 425.
49-المناوي: طبقات الصوفية، ج4، ص 182؛ عمر سليم عبد القادر التل: متصوفة بغداد، ص 69.
50-المناوي: طبقات الصوفية، ج4، ص 182؛ عمر سليم عبد القادر التل: متصوفة بغداد، ص 69.
ئەم بابەتە لە گۆڤاری خاڵ وەرگیراوە