Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / مێژووی (شورتە _پۆلیس) لە ئیسلامدا

مێژووی (شورتە _پۆلیس) لە ئیسلامدا

مێژووی (شورتە _پۆلیس) لە ئیسلامدا

FB_IMG_1492503680728

نوسینی:نەوزاد عەلی

وەزیفەی شورتە وەزیفەیەكی گرنگە بۆ رێكخستنی  كاروباری دەولەت و كۆمەلگا و زامن كردن و پابەند بوون بەیاساكان و فەرمانەكان  و بریارەكانی دەسەڵاتی بریاردەر جا لە كۆندا دەسەڵاتی بریاردەر بریتیی بوون لە (دەسەڵاتی خەلیفە و وەزیری دەسەڵاتدار و والی و قازی قوزات و قازی… وە لە هەمان كاتدا چۆنیەتی جێ‌بەجێ‌ كردنی  سزاكان لەسەر ئەوانەی كە سەرپێچی دەكەن لە چوارچێوەی سیستەمی دەولەتی ئیسلامدا.

مێژووی دەركەوتنی ئەم پۆستە واتە (حاصب یان شورت)ە لە شارستانیەتی ئیسلامدا:

لەبەر گرینگی ئەم پۆست و پێویستیەكانی كۆمەڵگا بەم وەزیفەیە وەلەبەر گرنگی جێ‌بەجێ‌ كردنی ئەم ئەركە گرینگی كە لەسەر شانی ئەم وەزیفەیە بوو بۆ پاراستنی كۆمەڵگا هەر لە گەڵ دروست بوونیدەولەتی ئیسلام لەمەدینە هاتەدی واتە لەسەر دەمی (پێغەمبەرمان ) ()  جا یەكەم لێی پسراوی شورتە و پاسەوانی شاری مەدینە لە سەردەمی (پێغەمبەر) () ناوی ((بەدیلی كوری وەرقاْ )) بوو وە لەسەردەمەكانی تر واتە خەلیفە راشیدیەكان و دواتر ئەم وەزیفەیە بەردەوام بوو كە دواتر ئەم وەزیفەیە پەری پێدرا لە سەردەمی ئومەویەكان و عباسیەكان.

ناوی لێپسراوەكانی شورتە لە سەردەمی شارستانیەتی ئیسلام :

1 _ لەسەردەمی [پێغەمبەر][ ]ــــــــ((بەدیلی كوری وەرقاْ )) .

2 _ لەسەردەمی (أبوبكری صدیق)(ر.خ)ــــــ((عبدالله كوری مەسعود)) .

3 _ لەسەردەمی (عومەری كوری خگاب)(ر.خ) ،خۆی بەجێبەجێكردنی ئەم ئەركە هەستاوە بەهاوكاری لەگەل ئیمامی (علی) و (عبدالرحمانی كوری عەوف) ((ر .خ)) بەم كارە هەڵساوەن .

4 _ لەسەردەمی ئیمامی (عوسمانی كوری عففان)(ر .خ)ــ((عبدالرحمانی كوری قونفزی تەیمی))كرا بە حاجبی شوورتە كە ئەم سەردەمە بارودۆخی خەڵافەت و دەوڵەتی ئیسلامی بە بارو دۆخێكی نالەبار تێپەر دەبوو وە هێمنی وئاسایش لە شارەكان لە دەست درا .

5 _ لەسەردەمی ئیمامی (علی ) (ر .خ)ـــــــ((قەیسی كوریسەعدی ئەنباری)) كرا بەبەرپرسی شورتەی كوفە .

 

6 _ لە سەردەمی (ئەمەویە)كان ئەم وەزیفەیە زیاتر پێشكەوت و بەشەكانی فراوان بوو ئەمش بۆ ئەوەی وەكو رێگاێك بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتی خەلافەتی ئەمەوی و دام و دەزگای تایبەت و موچەی دیاری كراو  بۆ وەزیفەی شورتە تەرخان كرا،وە لەسەردەمی (معاویە) بەناوبانگترین لێپسراوی شورتە (یەزیدی كوری حور)بوو ،وە لەسەردەمی خەلیفە (عبدالمك كوری مەروان)(روح كوری زونباغ ) بوو، وە بەناو بانگترین لێپسراوی شورتە لە سەردەمی ئەمەویەكان (زەحاك كوری قەیسی فەهری) بوو .

7 _ لەسەردەمی (عباس)یەكان ئەو وەزیفەیە بەردەوام بوو ،وەخەلیفەكانی عباسی بایەخی زۆریان بە شورتە و پاسەوانیان دەدا بۆ دلنیا بوون لەسەر سەلامەتی خۆیان و چەسپاندنی هێمنی و ئاسایش لە ناوچەكانی حوكمرانیان بەتایبەت لە پایتەختی خەلافەت لە بەغدا ،وە لە سەردەمی خەلیفە (أبوجعفری منصور) لێپسراوی شورتەی بەغدا  (عبدالجباری ئەزدی) بوو ،لەسەردەمی (هارونە رەشید)(عبدالله كوری مالیك ) بوو،وە لە سەردەمی خەلیفە (ئەمین)(محمدی كوری موسیەب ) بوو،وە لەسەردەمی خەلیفە(مأمون) (تاهیری كوری حوسین ) بوو.

8 _ لەسەردەمی حوكمرانی زەنكیەكان و وە لە سەردەمی (نورالدین زەنكی) لێپسراوی شورتەی بەغدا( صلاح الدین ئەیوبی ) بوو كە دواتر (صلاح الدین ئەیوبی) دەبێتە سولتان، چونكە هەندێك جار وەزیفەی (حاجبی شورتە ) رێگا خۆشكەر بوو بۆ كەسانێك كە پلەو پایەیان بەرزتر بێت و پۆستێكی تر وەرگرن .

 

مەرجەكانی ئەو كەسەی دەست نیشان دەكرا بۆ ئەم وەزیفەیە(حاصب –شورتە)

1 _ دەبوا خاوەن رابردووەكی پاك بێت و دلسوز بێ‌ بۆ كارەكەی .

2 _ دەبێت خاوەن هەلوێست بێ‌ لە كاتی پێویست .

3 _ نابێ‌ غافل بێ‌ و تەمەل بێ‌ .

4 _ دەبێ‌ بەردەوام بیركراوە بێت و خاوەن هەلوێست بێت و خێرا ئاگاداری رووداوەكانی ڕۆژانە بێ‌ .

پلەكانی ئەم وەزیفەیە

لەسەردەمی ئەمەوی و عباسی بەهۆی  پێشكەوتن و گۆرانكاریەكانی دەولەتی ئیسلام وەزیفەی (حاصب) یان( شورتە ) بریتی بوو لەم پلانە

1 _ پلەی حاصب شورتە : واتە ،سەركردە و فەرماندەی گشتی شورتەكان.

2 _ پلەینەقیب : واتە،لەژێر فەرمانی (100) شورتە هەبوو.

3 _ پلەی عەریف : كەلە ژێر فەرمانی (10) شورتە هەبوو .

 

ووشەی شورتە لە چیەوە هاتووە :

شورتە لەرووی زمانەوە  لە شورەت هاتووە،واتە بوونی نیشانەو ئارامی تایبەت لە جل و بەرگیان و هەلسو كەوتیان كە  جیاوازیان دەكات لە گەل خەڵكی تر لە چینەكانی كۆمەلگا . بەڵام زۆر بەداخەوە بۆ ئەم سەردەمە هەندێك لە كاربەدەستەكان ئەم ئەرك و پیرۆزییەی پۆلیسیان  شێواندووە بخوا كاتی ئەوە هاتووە سەرۆك هەرێم  و سەرۆك حكومەت و  سەرۆكی پەرلەمان چاو بە یاساكانی كاری پۆلیسی بنێنەوە ئەم هەموو كۆت بەربەستانی پۆلیس نەهێڵن تا بە باشی بە ئەركی خۆیان هەستن وە یاسا بكەنە سەروەر جا بۆ هەر كەس و لاێنێك بێت جا لە هەر رەنگ و پۆستێك بێت .

About زريان احمد

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …