Home / بەشی مێژووی كورد / کاریگەریی ساکا و سکیثییەکان لەسەر بۆماوەیی کوردەکان لەچاخی ئاسندا

کاریگەریی ساکا و سکیثییەکان لەسەر بۆماوەیی کوردەکان لەچاخی ئاسندا

هه‌ڵكه‌وت محمد پشده‌ری

دوو شوێنەواری هەرە گرنگی کوردستان (تەپکی حاجی فەیروز ٧٠٠٠ سال کۆن و سەهگابی نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵ کۆن)ن لە رۆژهەڵات. تەپکی حاجی فەیروز لە نەغەدە نزیکە و سەهگابیش دەکەوێتە دۆڵی کەنگەوەڕی نزیک کرماشان و تەنیا ٦ کیلۆمەتر لە گۆدین تەپە، دوورە. پشکنیینە نوێیەکانی جینناسیی دەیسەلمێنن ئەوانەی لەو دوو شوێنەوارە نێژراون، زۆرترین نزیکییان لە کوردەکانی ئێستە، هەیە. ئەوان یەکەمین شوانکار و ئاژەڵدارانی زاگرۆس بوون و باپیرەی کوردن. توێژەر دلاوەر خان بە پشکنیینی جینناسیی بەراوردی پاشماوەی شوێنەواری تەپکی حاجی فەیروز و پاشماوەی حەسەنلوی کردبوو، لەو توێژینەوایدا دەرکەوت ئەوانەی لە تەپی حاجی فەیروز ژیاون زۆر لە کورد نزیکترن وەک لەوەی لە حەسەنلو بوو.

لیرەدا توێژەر بە هەمان تەکنیک و شێواز، بەراورد لە نێوان پاشماوەکانی تەپکی حاجی فەیروز و سەهگابی دەکات. ئینجا ئەنجامی بەراوردەکان شییدەکاتەوە و پێمان دەڵێ کام مرۆڤەی ئەو دوو شوێنەوارە باپیرەی کوردی ئێستە بووە و جینەکانی لە کورد نزیکترە. بەوجۆرە دەمانگەیەنێتە ئەنجامی ئەوەی لە کام سەردەم و کاتدا ئاریاییەکان پێیان ناوەتە سەر خاکی کوردستان و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتیی و دیمۆگرافیی ڕوویداوە. چونکە جینی ئاریایی لە کوردەکاندا لەوانەوە بۆ ئێمە هاتووە و نزیکەی ٤٠٪ی جینی کورد ئاریاییە، بەڵام کورد وەکو نەتەوە ئاریایی نییە و لەوان جیایە.

چینێکی تێکەڵبوونی جینەکان لە کوردەکانی ئێستەدا هەیە. تێکەڵبوونی جینەکانی ئاسیای ناوەڕاست و تەختاییەکانی ئوراسیا هاتوونەتە سەر ناوکی جینەکانی زاگرۆسنشینەکانی ٨٠٠٠ ساڵ کۆنی ناوچەی زاگرۆس. ئەو تێکەڵبوونە بۆ چاخی برۆنزی کەلتووری سینتاشتا و ئەندرۆنۆڤۆی پێش ٤٠٠٠ ساڵ ناگەڕێتەوە، بەڵکو لە چاخی ئاسن لە ڕێی سکیثییەکان و ساکا هاتووە و لە دەورووبەری ٢٠٠٠ تا ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین و لەگەڵ تورکەکان لە ساڵی ٨٠٠ی زایینی، کە لە گەلانی کیپچاک و قاراخانییەکانەوە نزیکن (مەبەست هەموو ئەوانەی بەر لە کۆچکردنیان بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دەورووبەری ئالتای دەژیان)، ڕوویانداوە.

پێنچ نموونەی جینەکانی ٨٠٠٠ ساڵ کۆنی پاشماوەی مرۆڤی ناوچەی سەهگابی سەربە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ پێنج نموونەی پاشماوەی مرۆڤی شوێنەواری تەپکی حاجی فەیروزی نزیک نەغەدە، شیککارییان بۆ کراوە و بەراورد کراون. نموونەکانی چاخی ئاسنی ساکا و هان، لە ناوچەی تین شان لە سەر سنووری قیرگزستان، کازاخستان و چین، وەرگیراون. ئامرازی qpAdmمان بەکارهینا تا بتوانین خزمە نزیکەکانی کورد، کامانەن. نموونەکانی تەپکی حاجی فەیروز باپیرەی کوردە و بەراوردەکان لەگەڵ ئەوان دەکرێن.

توێژینەوەی پێشتر سەلماندوویەتی جینەکانی ئاسیای ناوەڕاست لە چاخی ئاسندا لە سکیثییەکان، ساکا و هان زۆر لەوەی لە ئئەندرۆنۆڤۆ، سروبنا و سینتاشتا تێکەڵی کورد بوون، زۆرترە. لە لیکۆڵینەوەی ئەکادیمییدا دوو بەربەستی گەورە لە دەستنیشانکردنی ئایا کاریگەریی کۆچبەرانی ئاسیای ناوەڕاست یان ئەوانەی چاخی برۆنز (سکیثییەکان و ساکا) لەسەر کوردەکان گەورەترە، هەیە:

1. کەمیی سەرچاوەی DNA لە ئاسیای ناوەڕاست بۆ تویژینەوەکان، بگونجێن. بۆ ئەو کێشەیە ئێمە بەشی توێژینەوەی خۆمان دەستکەوتووە.

2. لە توێژینەوەکاندا پرسیاری دروست نەکراوە، بۆیە وەڵامی نا دروست بۆ ئەو کاریگەرییە بەرهەم هاتووە. لێرەدا توێژینەوەکان بە سێ تەکنیک بە دوای ڕەچەڵەکی تەختاییەکانی ئاسیای ناوەڕاستدا لە ناو کوردەکاندا، گەڕاون. بەڵام لەو تەکنیکانەدا کۆی کەڵەکەبووی بازی جینەکان، خزانی هاوبەشی هەموو دانیشتووانی ڕۆژئاوای ئاسیا و تەختاییەکان نیشاندەدات.

بۆئە ئەنجامەکان زۆر گەورە دیاردەبن، لەبەرئەوەیە ناکرێ ئەو دوو ئەنجامە بتوانن کاریگەرییەکان ببینن چونکە هەردووکیان لە نێوان هەموو گەلانی ئەو ناوچەیەدا هەن، باپیرەی هەموومان یەکن بۆیە ئەو کاریگەرییانەی دەمانوێ بیاندۆزینەوە، ناتوانین دەستنیشان بکەین.

ئەوەی ئێمە لە شییکارییەکاندا بەدوایدا دەگەڕێێن ئەوەیە ئایا کۆی پێکهاتەی کوردەکان جیاوازییان لەگەڵ باپیرەکانیان (زاگرۆس نشینەکان) بەر لە دەرکەوتنی ئاریاییەکان، چییە. زاگرۆس نشینەکان ئەوانەن لە تەپکی حاجی فەیروز و سەهگابی، نێژراون. نموونەی کوردەکانی ئێستە لە سەر سنووری ئێران و عێراق، کوردانی باکوور و کوردی فەیلی وەرگیراون. گەورەترین گۆڕانەکانیش لە کوردەکاندا ئەوەیە کەمێک جینەکانی چاخی برۆنزیان لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ هاتووە، لەویش زۆرتر جینەکانی ساکا و هان لە چاخی ئاسن و ئینجا کەمێک لە جینی تورکەکانی کیپچاک و قاراخانییەکان. ئەوانە لێکدانەوەی زۆربوونی جینی ئوراسیایە لە ناوکوردەکاندا، باب و باپیرانیان لەوانەی لەگەڵ مرۆڤەکانی تەپکی حاجی فەیروز ژیاون، ئەو جینانەیان تێدا نییە. کوردی فەیلی کەمتر ئەو کاریگەرییانەی چاخی برۆنزیان وەرگرتووە.

بەردەوامبوونی جینەکانی نموونەکەی تەپکی حاجی فەیروز تا ڕێژەی ٧٠٪ لە هەموو کوردەکانی ئێستەدا هەیە. ڕێژەی ١٠٪ لە ڕێگەی تورکەکانەوە لە کۆی جینی سانتاشتاوە، بۆ کوردەکان هاتووە. واتا کورد بە ڕاستەوخۆ تێکەڵبوونی لەگەڵ سانتاشتا نەبووە، بەڵکو تورکەکان هەیانبووە، دوایی لەگەڵ کوردەکان تێکەڵبوون و ئەو ڕیژەیەی ١٠٪یان بۆ ئێمە گواستووەتەوە. ئەگەر هەیە ئەوانەی سانتاشتا لەگەڵ نیشتەجێیەکانی باشووری سایبیریا لە باکتریا لە هومووشۆدا بووبن، ئەوانەی باکتریا تێکەڵەیەکی یەکەمین جووتیارەکانی تەختاییەکانی ئێران بوون بەرەو ئەوێ چوون، لەگەڵ کۆمەڵە ڕاوچییەکانی چاخی بەردیینی نوێ و باپیرەی ئەوانەی باشووری ئاسیا، بوون.

سەرچاوە: https://eurasiandna.com/impact-of-the-iron-age-saka-and…/

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …