Home / شوێنەوارى کوردستان / مرۆڤی دیرین لە ئەشکەوتی بەستوون

مرۆڤی دیرین لە ئەشکەوتی بەستوون

هه‌ڵكه‌وت محمد پشده‌ری

بەستوون، لەو ستوونانەوە هاتووە لە ناو ئەشکەوتەکدا هەن. بەستوون لە فارسیدا بووە بە بیستوون و زۆر جار ئەو ناوە بەهەڵە دووبارە دەبێتەوە. پاشماوەی مرۆڤی نیاندرتاڵ لە شانەدەر بەسەر توێژینەوەکانی دیکەی ئەو بوارەدا لە چیاکانی زاگرۆس، زاڵ بووە. هەر لەو سەردەمەدا کارلیتۆن کوون لە چەند ئەشکەوتێکی ڕۆژهەڵاتی زاگرۆس بە دوای شوێنەواری مرۆڤی دێرین لە ڕۆژهەڵاتی چیاکانی زاگرۆسدا، دەگەڕا. بەڵام جگە لە چەند پارچە ئێسقانێکی مرۆڤی دێرین لە ئەشکەوتی بێستوونی نزیک کرماشان، شتێکی وای بەدەست نەهێنا. ئەشکەوتی بێستوون بە پاشماوەی سەدەی شەشەمی پێش زایینی ئەخمینییەکان ناوی دەرکردبوو. هەرچەندە ئەو پاشماوانەی کوون دۆزینیەوە لە کەتەلۆکێک ناوی هێنابوون، بەڵام هەرگیز تا ساڵی ١٩٧٨هەوڵی توێژینەوەی زۆرتری لەسەر نەدرابوو.

ئەشکەوتی بێستوون، پێشی دەگووترێ ئەشکەوتی ڕاوچی، ١٣٠٠ مەتر لە ڕووی دەریاوە بەرزە و تا ڕاددەیەک لەسەر تەختایی چەمچەماڵ (ئەو تەختاییەی نێوان چەمچەماڵ تا دەگاتە کرماشان هەر بە تەختی چەمچەماڵ ناسراوە)، ستوون وەستاوە. بەرزاییەکە زنجیرە چیایەکی کلسە، لە رووی باشووری ڕۆژهەڵاتی بیستوون لە نزیک خاڵی تێکەڵبوونی هەردوو رووباری گامەسیاب و دیناوەر پێنچ هەیە لە ناو ئەو بەردە کلسانەدا هەڵکەوتوون و بێستوون بچووکترینیانە. هەموو ئەو ئەشکەوتانە پاشماوەی مرۆڤی دێرینیان تێدا دۆزراوەتەوە. جگە لە بێستوون، هەردوو ئەشکەوتی خار و ئەشکەوتی تاریک گەڕانیان تێدا کراوە.

کوون، سەرنجی دا لە ڕووی سەرەوەی زەوی ئەو ئەشکەوتەدا چینێکی تەنکی پاشماوەی گڵسازیی و بابەتی دیکە هەیە. لە بن ئەویشدا چینێکی کۆتایی چاخی پلیستۆسین، واتا کۆنتر لە ١١٧٠٠ ساڵ پێش زایین. چاڵێکی ٩ مەتر بە نزیک ٢ مەتر پانی لە کۆتایی ئەشکەوتەکە، لێدا. تا قووڵایی ٥ مەتر و نیو، هەیە و بۆ ٦ چین دابەشیکرد. هەیانبوو بۆ کۆتایی چاخی بەردینی نوێ دەگەڕایەوە. چینێکی تەنکی کۆنتر لە ١٢٠٠٠ ساڵ لە ڕووبەرێکی ٤ بە ٢ مەتردا بە قوڵایی ١٣٠ سانتیمەتر، هەبوو بەرەبەرە بچووک دەبووەوە تا لە بنەوە تەسک دەبوو و تەواو بوو. کوون باوەڕای وابوو ئەوە شوێنی فڕێدانی خاشاک بووە. لە گەڕانەکاندا نزیکەی ٨٠٠٠ ئامرازی بەردیین دۆزرانەوە. ئەو کاتە کوون بەپێی پۆلێنکردنێکی خۆی جیای کردوونەتوە ، چونکە لەو کاتەدا جارێ پۆلێنکردنی بۆردیس، نەکرابوو. زۆربەیان لە جۆری لاڤالۆیس بوون، ئەویشیان تەکنیکێکی دروستردنی ئامرازەکانە بە لەیەکدان و شکاندنی لێواری بەردەکان، نزیکەی ٣٠٠ تا ٢٥٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، دەرکەوتووە. ئەو جۆرە ئامرازانە لە ئەشکەوتەکانی هەزارمێر، کونجی و سانەدەر نەدۆزراونەتەوە.

لە چینەکانی سێ تا حەوت نزیکەی ١٠ هەزار پارچە ئێسقانی تێدا بوو ٤٥٪ی ئە وئێسقانانە، ئێسقانی کەر بوون، ٣٧٪یش هی ئاسکەسوور بوون. لە چینەکەنای سەرەوە ئەوەی ئاسکەسوور زۆرتر دەبوون. دەکوێ لەبەرئەوە بێ ئاسکەسوور لەو کاتانەدا کەشوهەوا خۆشترر بووبێ و سەوزایی و تەڕوتووشیی، زۆرتر بەو ناوەدا بڵاوبوون. بەشیکی کەمی ئێسقانی گەرگ، ڕێوی و چەقەڵ هەبوون. بەو ئێسقانانە نەتواندرا تەمەنی تەواوی ژیانی مرۆڤ لەو ئەشکەوتەدا دیاری بکرێت. بەڵام دیارە کەشیکی کەمێک گەرم دوای پلیستۆسین لەو ناوچەیەدا هەبووە و دار و دارستان بڵاوبووە، ئەویس وای کردووە ئاژەڵان بگرێتە خۆ.

ددانێکی شەویلاگی بنەوە دۆزرایەوە و بە ددانی مرۆڤ تۆمارکراوە و ٢٦ ملیمەتر درێژە و بەشی سەرەوەی ٧ ملیمەتر دەبێ. لەو بەشە زیاتر هیچی دیکە نەدۆزرایەوە چونکە ئەگەر هەبووبێ شیی بوونەتەوە، بەڵام ئەو پارچەیە ددانی مرۆڤ نەبووە. بەڵام پارچەیەکی دیکە هەبوو کوون وەکو پاشماوەی مرۆڤی دێرین تۆماری کردووە، ئەویش یەک ئێسقانی دەستی مرۆڤە، لە بەشی نێوان ئانیشک و پەنجەکانە. ئێسقانەکە لە هەردوو سەریەوە شکاوە و ١١ سانتیمەتر درێژە. سێ هێڵی درێژی لەسەر کۆڵدراوە، دوویان لەگەڵ جێ ددانی گازی قرتێنەرەکاندا دەگونجێ و یەکدەگرێتەوە. هێڵی سێیەم لە جێی ددانی گیاندارێکی گۆشتخۆرێکی بچووک، دەچێ. بەڵام جێی داماڵینی گۆشتی پێوە نییە بە ئامرازی بەرد لێی داماڵرابێ، واتا ئەو هێڵانە بە دەستی مرۆڤ یان نیاندرتاڵ دروست نەبوون.

خەسڵەتاکانی ئەو تاکە پارچە ئێسقانە زۆر دیار نەماون، بەڵام لە سەرەتادا تیمەکەی لەوێ کاریکردووە پێیان وابووە ئەو پارچە ئسیقانە لە نێوان مرۆڤی دێرین و کۆنترین مرۆڤی نوێدایە. چونکە هەندی سیفاتی هەیە وەکو ئەوانەی مرۆڤی دێرینن و لەوەی نیاندرتاڵ جیان، بەڵام زانستی ئەو کاتە هەر ئەوەندەی لە بەرەدابوو. دوای جەندین ساڵ و بە وردبوونەوە لەو ئێسقانە و پێوانەکردنی درێژیی و نیوەتیرەی ئێسقانەکە لە چەندین شوێنی جیاجیا و ئینجا بەراوردکردنی ئەستووری ئەو ئێسقانەی دەست لەگەڵ ئێسقانەکانی چاخی جیاجیای دۆزراوەکانی دیکەی ئەشکەوتی قەفزە لە ئەردەن و شانەدەر لە باشووری کوردستان، جیاوازی بنچینەیی لەگەڵ مرۆڤی نوێ نیشان دەدات و هەرگیز ئەو ئێسقانە پارچەی لەشی مرۆڤی نوێ نییە.

دۆزینەوەی ئەو ئێسقانە لە چینەکانی بنەوەی ئەشکەوتەکەدا، کە مێژووی بۆ پێش ١٢٠٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە ئەگەری ئەوەی ئێسقانی مرۆڤی نوێ بێ زۆر کەم دەکاتەوە. پشکنینی دیکە و پێوانەکانی دواتری ئەو پارچە ئێسقانە دەریخست زۆرتر لە ئێسقانی نیاندرتاڵ دەچێ وەک لە مرۆڤی نوێ یان ئەوانەی لە ئەشکەوتی قەفزە ژیاون. لێکچوونەکە زۆرتر لەگەڵ ئەو پارچانەن لە ئەشکەوتی شانەدەری باشووری کوردستان دۆزراونەتەوە و پێی دەڵێن نیاندرتاڵی زاگرۆس. دوایین ئەنجام ئەوەبوو، مرۆڤی نیاندرتاڵ لە ئەشکەوتی بێستوون ژیاوە.

سەرچاوە: https://www.persee.fr/doc/paleo_0153-9345_2006_num_32_2_5192

About دیدار عثمان

Check Also

ئەشکەوتی گەلیمگۆش

هه‌ڵكه‌وت پشده‌ری لە بیست ساڵی رابردوودا، ڕەچەڵەک، دەرکەوتن، بڵاوبوونەوە و نیشتەجێیەکانی مرۆڤی نوێ (هۆمۆسایپیان) لە …